خۆم خستە مەترسیەوە بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی غەزە بگێڕمەوە
-
0:02 - 0:03سڵاو.
-
0:04 - 0:07ئەمە یەکەم گەشتمە،
-
0:07 - 0:11یەکەم جارە لە ژیانم لەدەرەوەی
دیوارەکانی غەزەم. -
0:11 - 0:13خۆم زۆر بەخۆشحاڵ دەزانم کە لێرەم.
-
0:13 - 0:19(چەپڵەڕێزان)
-
0:19 - 0:22هەمیشە ئاواتم ئە وە بوو ببم،
بە فڕۆکەوان، گەشت بکەم -
0:22 - 0:28بەئازادی بۆ ئاسمان بفڕم و
دەست لە ئاسمان بدەم. -
0:30 - 0:32بەڵام ئەوە ڕووینەدا.
-
0:32 - 0:36لە غەزە دەژەیم
هیچ فڕۆکەخانەیەکی لێنییە. -
0:36 - 0:41سنوورەکان لە هەموو
لایەکەوە داخراون -
0:41 - 0:44لە گەورەترین بەندیخانەی ئەم جیهانە دەژەین.
-
0:45 - 0:50تەنها شت کە بتوانم بیکەم
سەیرکردنی ئاسمانە. -
0:50 - 0:54هەندێ ڕۆژ، شانسمان هەیە ئەگەر
-
0:54 - 0:56کارەبا ٤ بۆ٥ کاتژمێرهەبێ.
-
0:57 - 1:03کاتێک ساردە، لەبەردەم یان
لەسەر ماڵەکانمان ئاگردەکەینەوە. -
1:03 - 1:05هەندێجاریش خواردن دروست دەکەین.
-
1:06 - 1:11ئیشی من لە غەزە بریتییە لە ئامادەکاری بۆ
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە دێنە نیشتیمانەکەم -
1:11 - 1:15و گەیاندنی ئەو چیرۆکانەی لە غەزە ڕوودەدەن.
-
1:16 - 1:19زۆربەی بەیانیان، دەبوو بچمە سەر سنوور
-
1:19 - 1:21بۆ ئەوەی
ڕۆژنامەنووسێک بهێنم. -
1:21 - 1:24ئەگەر شتێک بەسەر ئەو
ڕۆژنامەنووسایە بهاتایە، -
1:24 - 1:27یا ڕۆژنامەنووسەکە
ڕووداوێک ڕووماڵ بکا -
1:27 - 1:31کە حکومەت نەیدەیویست ڕووماڵی بکەین،
-
1:31 - 1:33لەوانەیە شتیێکی خراپ ڕوویبدایە.
-
1:35 - 1:38،ئیشی من ڕێنیاشاندان و یارمەتدانی
ڕۆژنامەنووسەکان -
1:38 - 1:42فلیمدەرهێنەرەکان و دەستەی
هەواڵگریەکان بوو کە دەهاتن بۆ لووڵاتەکەم. -
1:44 - 1:50باوەڕم وایە سەرکەوتنم لەڕێگەی
درووستکردنی پەیوەندیەوە دەبێت -
1:50 - 1:52،نەک تەنها لەگەڵ ڕۆژنامەنووسەکان و
دەستەی هەواڵگری -
1:52 - 1:54بەڵکو لەگەڵ کۆمەڵگاکانی کەرتی غەزەش.
-
1:54 - 1:59ئەو خەڵکانەی کە نایانەوێ
چیرۆکەکانیان بڵاوببێتەوە. -
2:00 - 2:03هەرگیز وەکو چیرۆکەکان
یا ژمارەکان سەیریان ناکەم. -
2:04 - 2:07بەڵکو وەکو منن، ئەوانیش مرۆڤن.
-
2:10 - 2:14لەماوەی ئەو ١٠ ساڵە پەیوەندیەکی زۆرم
دروستکردووە. -
2:15 - 2:16دەزانن چی؟
-
2:16 - 2:20.ئەمە ئەو شانسەی داپێم بگەم
بەو خەڵک و ڕووداوانە -
2:21 - 2:22کە ئەوانی تر نەیان توانی.
-
2:22 - 2:27،لە زۆربەی بارودۆخەکاندا، هەستم دەکرد
وەکو ئافرەتێک، زۆر بەهێزم. -
2:29 - 2:32زۆربەی ڕۆژنامەنووسە پیاوەکانی کۆمەڵگاکەم،
-
2:32 - 2:37دەیانویست چیرۆکێک لەسەر ئاڵودەبوون بە
ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتەکەم ڕوماڵ بکەم. -
2:37 - 2:42کێشەکە لەوەوە دەستی پێکرد
کاتێک تونێلەکەی غەزە دروستکرا. -
2:42 - 2:44سەرەڕای ئەو ئابلوقەیەی سەر غەزە،
-
2:45 - 2:48لەڕێگەی تونێلەکانەوە پێداویستیە
سەرەتایەکانی خەڵک وەکو، خواردن -
2:48 - 2:51کەرەستەکانی بیناکاریی و شتەکانی تر
دەهێنران کە پێویسمان بوو. -
2:51 - 2:55بەڵام چیتر نەهات، چونکە میسریەکان
تونێلەکانیانیان پڕئاو کرد -
2:56 - 2:58و چیتر سوودیان نەماوە.
-
2:58 - 3:00ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی
قاچاغەوە دەهێنران، -
3:00 - 3:04و گەنجێکی زۆریش ئاڵودەی بوون.
-
3:05 - 3:08لە کەلتووری گەلی فەلەستیندا،
-
3:08 - 3:11قەدەغەیە پیاوان بچنە ناو خێزانەکان.
-
3:12 - 3:16بۆیە، هیچ ڕۆژنامەنووسێکی پیاو
چیرۆکەکەی دەست نەدەکەوت. -
3:16 - 3:17بەڵام من دەستم کەوت.
-
3:19 - 3:21هاوسەرێکی باشم هەیە،
-
3:22 - 3:24هاوسەرە باشەکەم
پشتگیریم دەکات -
3:25 - 3:28سەرەڕای هەموو ئەو ڕەخنانەی لەلایەن
کۆمەڵگاوە ئاراستەی دەکەن. -
3:29 - 3:31لەگەڵ دوو مناڵەکەم لە ماڵەوەن،
-
3:32 - 3:34لێرەدا مناڵێکی تریش هەیە لەزگمدایە.
-
3:35 - 3:36[چەپڵەڕێزان]
-
3:41 - 3:44کاتێک لە ئیشم، هەموو دوو کاتژمێر
جارێک پەیوەندی بە هاوسەرەکەم دەکەم، -
3:44 - 3:47ئەگەر تەلەفۆنی بۆ نەکەم،
-
3:47 - 3:49پەیوەندی بە
ڕێکخەرەکەمەوە دەکات، -
3:49 - 3:52تەنها کەسە کە بەچیرۆکەکانم دەگەینێ،
-
3:52 - 3:55تەنها کەسیشە متمانەم پێیەتی.
-
3:57 - 3:58جارێکیان،
-
3:58 - 4:04لە کاتی ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسە
بەریتانیەکە ئەلن جۆنستن، -
4:04 - 4:07لەلایەن ڕۆژنامەیەکی ئەمریکیەوە داوام لێکرابوو
-
4:08 - 4:13چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فڕێندراوەکان
لە غەزە بکەم، ئەنجاممدا. -
4:14 - 4:17ڕۆژنامەنووسەکە چیرۆکەکەی ڕووماڵکرد و
-
4:17 - 4:20داوام لێکرابوو لەدەرەوەی
ئوتێلەکەی چاوم پێبکەوێت. -
4:22 - 4:26بە ئۆتۆمۆبێلێکی ڕەشی جام ڕەش هەڵیانگرتین،
-
4:27 - 4:30ئەو ڕۆژە ماسکیان پۆشیبوو.
-
4:31 - 4:36بۆ شوێنێکی دووریان بردین، لەناوەڕاستی
گۆڕەپانەکە دوورکەوتینەوە. -
4:37 - 4:39مۆبایلەکانیان لێ سەندین
-
4:40 - 4:44و لەدەرەوەی کێڵگەکە چاوپێکەوتنەکەمان
لەگەڵ فڕێندراوەکە کرد. -
4:46 - 4:47ئەو ڕۆژە زۆر ترسام،
-
4:48 - 4:50ڕۆژێکە هەرگیز لەبیرم ناچێت.
-
4:52 - 4:54بۆ ئەوە دەکەم کە دەیکەم؟
-
4:54 - 4:57ئەوە دەکەم چونکە باوڕم وایە ئەگەر نەیکەم،
-
4:57 - 5:02بەشێکی گەورەی چیرۆکە لە غەزە وندەبێت.
-
5:04 - 5:08چیرۆک زۆرە لەسەر وڵاتەکەم پێتان بڵیم.
-
5:08 - 5:10و هەموو چیرۆکەکان خراپ نین.
-
5:11 - 5:15وڵاتەکەم خۆش دەوێت،
سەرەڕەی ئەو باروودۆخە ناخۆش، -
5:16 - 5:19ئابلوقە، هەژاری و بێکاریەی تێیدە دەژین
-
5:19 - 5:21بەڵام ژیان هەیە.
-
5:22 - 5:27خەڵکانێک هەن خەونیانیان هەیە و
خەڵک ناوەزە و پڕ وزەن. -
5:28 - 5:32مۆزیقایەکی خۆش و قوتابخانەیەکی
مۆزیقی ناوازەمان هەیە. -
5:32 - 5:36ئێمە سەماکەرمان هەیە کە لەسەر لێواری
تالەبەردەکانی ماڵەکانیان سەمادەکەن. -
5:38 - 5:41غەزە تەنها شوێنە لە نیشتیمانی عەرەبی
-
5:41 - 5:45کە موسڵمانەکان و مەسیحیەکان
بە تەبایی پێکەوە دەژین. -
5:46 - 5:47[چەپڵەڕێزان]
-
5:52 - 5:53لەکاتی جەنگدا،
-
5:53 - 5:57قورسترین شت بۆ من بەجێهێشتنی ماڵەکەم بوو
بەو بەیانییە زووە، -
5:57 - 5:59بەجێهێشتنی مناڵەکانم بوو.
-
5:59 - 6:02هەموو ڕۆژێک وێنەیانم دەگرت
-
6:03 - 6:07چونکە نەمدەزانی جارێکی تر
دەچمەوە بۆلایان. -
6:08 - 6:14بوون بەڕێکخەر و ڕۆژنامەنووس قورس
و مەترسیدارە لە غەزە. -
6:14 - 6:18بەڵام کاتێک گوێم لەدەنگی هاوار یان
دەنگی بۆردومانەکان دەبوو، -
6:18 - 6:21ڕاستەوخۆ بەرەو ئەو شوێنە دەچوم،
-
6:22 - 6:25چونکە دەمویست یەکەم کەس لەوێبم،
-
6:25 - 6:29چونکە ئەو چیرۆکانە دەبوو بگێڕدرێنەوە.
-
6:32 - 6:36کاتێک مناڵەکانم بچووک بوون و دەنگی
جەنگەمان دەبیست، -
6:36 - 6:40پێیانم دەگوت یاری ئاگرینە.
-
6:40 - 6:43ئێستا گەورەبوونە، تێدەگەن.
-
6:44 - 6:46مۆتەکەیەکی خراپم هەیە
-
6:48 - 6:52بەهۆی هەموو ئەو ڕووداوانەی
لە کاتی جەنگدا ڕوویدا، -
6:52 - 6:56بەتایبەتی کەوتنی لاشەی مناڵەکان.
-
6:56 - 7:00هێشتا لەبیرمە کچێکی بچووک، ناوی حەلا بوو.
-
7:00 - 7:03تەنها کەسی خێزانەکەی بوو
لە ڕزگاری بوو. -
7:03 - 7:07وێنەکەی بۆ هەمیشە لە پێش چاوم دەمێنێتەوە.
-
7:07 - 7:09هەرگیز لەبیری ناکەم،
-
7:13 - 7:18شانازی دەکەم کە ئەمڕۆ لە
بەرامبەرتان وەستاوم و لەگەڵتا ن بووم لێرە. -
7:18 - 7:25شانازی دەکەم کە توانیم چیرۆکەکانتان
بۆ بگێڕمەوە، چیرۆکە خۆش و ناخۆشانەکان، -
7:25 - 7:28سوجێکی ئەم جیهانە کە غەزەیە.
-
7:29 - 7:34شانازی دەکەم کە یەکەم ئافەرەت بووم
ئیشی ڕێکخەریم لە غەزە دەکرد. -
7:34 - 7:38و شتێکی خۆش بانگیان دەکردم
مستەر ڕامبۆکەی غەزە. -
7:38 - 7:40[پێکەنین]
-
7:41 - 7:46هیوادارم ڕۆژێک، هەلێکم بۆ بڕەخسێ چیرۆکەکان
بۆ هەموو ئافرەتانی تر و -
7:46 - 7:49ئافرەتانی وڵاتەکەم بگێڕمەوە،
-
7:49 - 7:53هیوادارم ڕۆژێک بتوانم یارمەتی
ئافرەتانی تر بدەم بۆ ئەوەی -
7:53 - 7:55وەک من ببنە ڕێکخەر لە وڵاتەکەم.
-
7:56 - 7:59بێ گومان هەندێک جار، هەست دەکەم
ناتوانم ئەم کارەبکەم، -
8:00 - 8:02ئەمە زۆر قورسە بۆ من.
-
8:02 - 8:04بەڵام ئەو وشانەم بەبیردێتەوە:
-
8:04 - 8:08،سنوور بۆ بەرەنگاربوونەوەکانت دامەنێ "
بەڵکو بەرەنگاری سنورەکان بەوە. -
8:08 - 8:13ڕێگە بە هیچ کەس مەدە لەبەردەم
"خەونەکانت بەوەستن. -
8:13 - 8:15سوپاستان دەکەم.
-
8:16 - 8:21[چەپڵەڕێزان]
- Title:
- خۆم خستە مەترسیەوە بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی غەزە بگێڕمەوە
- Speaker:
- ئەمیرە هارودە
- Description:
-
کاتێک دەنگی بۆمبەکان و هاواری دەبیست، ڕاستەوخۆ دەچوو بەرەو لایان. "دەمەوێت یەکەم کەس لە وێبم چونکە دەبێت ئەو چیرۆکانە بگێڕدرێنەوە". یەکەم ئافرەتی فیکسەری غەزەیە وادەڵێت. کارەکەی بریتییە لە ڕێنوێنیکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بۆ ناوچەکانی شەڕ دەهاتن بؤ وڵاتەکەی، وڵاتەکەی خۆشدەیوست سەرەڕای ئەو باروودۆخە ناخۆشەی هەیە. بزانە چی هانی هارودەی داوە ئازارەکانی خەڵکی غەزە بگەینێت لەڕێگەی ئەم ووتارە لەبیرنەکراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 08:38
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Why I put myself in danger to tell the stories of Gaza | ||
halo fariq accepted Kurdish subtitles for Why I put myself in danger to tell the stories of Gaza | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why I put myself in danger to tell the stories of Gaza | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why I put myself in danger to tell the stories of Gaza | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why I put myself in danger to tell the stories of Gaza | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why I put myself in danger to tell the stories of Gaza | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why I put myself in danger to tell the stories of Gaza | ||
Koya University 1 edited Kurdish subtitles for Why I put myself in danger to tell the stories of Gaza |