Return to Video

خۆم خستە مەترسیەوە بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی غەزە بگێڕمەوە

  • 0:02 - 0:03
    سڵاو.
  • 0:04 - 0:07
    ئەمە یەکەم گەشتمە،
  • 0:07 - 0:11
    یەکەم جارە لە ژیانم لەدەرەوەی
    دیوارەکانی غەزەم.
  • 0:11 - 0:13
    خۆم زۆر بەخۆشحاڵ دەزانم کە لێرەم.
  • 0:13 - 0:19
    (چەپڵەڕێزان)
  • 0:19 - 0:22
    هەمیشە ئاواتم ئە وە بوو ببم،
    بە فڕۆکەوان، گەشت بکەم
  • 0:22 - 0:28
    بەئازادی بۆ ئاسمان بفڕم و
    دەست لە ئاسمان بدەم.
  • 0:30 - 0:32
    بەڵام ئەوە ڕووینەدا.
  • 0:32 - 0:36
    لە غەزە دەژەیم
    هیچ فڕۆکەخانەیەکی لێنییە.
  • 0:36 - 0:41
    سنوورەکان لە هەموو
    لایەکەوە داخراون
  • 0:41 - 0:44
    لە گەورەترین بەندیخانەی ئەم جیهانە دەژەین.
  • 0:45 - 0:50
    تەنها شت کە بتوانم بیکەم
    سەیرکردنی ئاسمانە.
  • 0:50 - 0:54
    هەندێ ڕۆژ، شانسمان هەیە ئەگەر
  • 0:54 - 0:56
    کارەبا ٤ بۆ٥ کاتژمێرهەبێ.
  • 0:57 - 1:03
    کاتێک ساردە، لەبەردەم یان
    لەسەر ماڵەکانمان ئاگردەکەینەوە.
  • 1:03 - 1:05
    هەندێجاریش خواردن دروست دەکەین.
  • 1:06 - 1:11
    ئیشی من لە غەزە بریتییە لە ئامادەکاری بۆ
    ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە دێنە نیشتیمانەکەم
  • 1:11 - 1:15
    و گەیاندنی ئەو چیرۆکانەی لە غەزە ڕوودەدەن.
  • 1:16 - 1:19
    زۆربەی بەیانیان، دەبوو بچمە سەر سنوور
  • 1:19 - 1:21
    بۆ ئەوەی
    ڕۆژنامەنووسێک بهێنم.
  • 1:21 - 1:24
    ئەگەر شتێک بەسەر ئەو
    ڕۆژنامەنووسایە بهاتایە،
  • 1:24 - 1:27
    یا ڕۆژنامەنووسەکە
    ڕووداوێک ڕووماڵ بکا
  • 1:27 - 1:31
    کە حکومەت نەیدەیویست ڕووماڵی بکەین،
  • 1:31 - 1:33
    لەوانەیە شتیێکی خراپ ڕوویبدایە.
  • 1:35 - 1:38
    ،ئیشی من ڕێنیاشاندان و یارمەتدانی
    ڕۆژنامەنووسەکان
  • 1:38 - 1:42
    فلیمدەرهێنەرەکان و دەستەی
    هەواڵگریەکان بوو کە دەهاتن بۆ لووڵاتەکەم.
  • 1:44 - 1:50
    باوەڕم وایە سەرکەوتنم لەڕێگەی
    درووستکردنی پەیوەندیەوە دەبێت
  • 1:50 - 1:52
    ،نەک تەنها لەگەڵ ڕۆژنامەنووسەکان و
    دەستەی هەواڵگری
  • 1:52 - 1:54
    بەڵکو لەگەڵ کۆمەڵگاکانی کەرتی غەزەش.
  • 1:54 - 1:59
    ئەو خەڵکانەی کە نایانەوێ
    چیرۆکەکانیان بڵاوببێتەوە.
  • 2:00 - 2:03
    هەرگیز وەکو چیرۆکەکان
    یا ژمارەکان سەیریان ناکەم.
  • 2:04 - 2:07
    بەڵکو وەکو منن، ئەوانیش مرۆڤن.
  • 2:10 - 2:14
    لەماوەی ئەو ١٠ ساڵە پەیوەندیەکی زۆرم
    دروستکردووە.
  • 2:15 - 2:16
    دەزانن چی؟
  • 2:16 - 2:20
    .ئەمە ئەو شانسەی داپێم بگەم
    بەو خەڵک و ڕووداوانە
  • 2:21 - 2:22
    کە ئەوانی تر نەیان توانی.
  • 2:22 - 2:27
    ،لە زۆربەی بارودۆخەکاندا، هەستم دەکرد
    وەکو ئافرەتێک، زۆر بەهێزم.
  • 2:29 - 2:32
    زۆربەی ڕۆژنامەنووسە پیاوەکانی کۆمەڵگاکەم،
  • 2:32 - 2:37
    دەیانویست چیرۆکێک لەسەر ئاڵودەبوون بە
    ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتەکەم ڕوماڵ بکەم.
  • 2:37 - 2:42
    کێشەکە لەوەوە دەستی پێکرد
    کاتێک تونێلەکەی غەزە دروستکرا.
  • 2:42 - 2:44
    سەرەڕای ئەو ئابلوقەیەی سەر غەزە،
  • 2:45 - 2:48
    لەڕێگەی تونێلەکانەوە پێداویستیە
    سەرەتایەکانی خەڵک وەکو، خواردن
  • 2:48 - 2:51
    کەرەستەکانی بیناکاریی و شتەکانی تر
    دەهێنران کە پێویسمان بوو.
  • 2:51 - 2:55
    بەڵام چیتر نەهات، چونکە میسریەکان
    تونێلەکانیانیان پڕئاو کرد
  • 2:56 - 2:58
    و چیتر سوودیان نەماوە.
  • 2:58 - 3:00
    ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی
    قاچاغەوە دەهێنران،
  • 3:00 - 3:04
    و گەنجێکی زۆریش ئاڵودەی بوون.
  • 3:05 - 3:08
    لە کەلتووری گەلی فەلەستیندا،
  • 3:08 - 3:11
    قەدەغەیە پیاوان بچنە ناو خێزانەکان.
  • 3:12 - 3:16
    بۆیە، هیچ ڕۆژنامەنووسێکی پیاو
    چیرۆکەکەی دەست نەدەکەوت.
  • 3:16 - 3:17
    بەڵام من دەستم کەوت.
  • 3:19 - 3:21
    هاوسەرێکی باشم هەیە،
  • 3:22 - 3:24
    هاوسەرە باشەکەم
    پشتگیریم دەکات
  • 3:25 - 3:28
    سەرەڕای هەموو ئەو ڕەخنانەی لەلایەن
    کۆمەڵگاوە ئاراستەی دەکەن.
  • 3:29 - 3:31
    لەگەڵ دوو مناڵەکەم لە ماڵەوەن،
  • 3:32 - 3:34
    لێرەدا مناڵێکی تریش هەیە لەزگمدایە.
  • 3:35 - 3:36
    [چەپڵەڕێزان]
  • 3:41 - 3:44
    کاتێک لە ئیشم، هەموو دوو کاتژمێر
    جارێک پەیوەندی بە هاوسەرەکەم دەکەم،
  • 3:44 - 3:47
    ئەگەر تەلەفۆنی بۆ نەکەم،
  • 3:47 - 3:49
    پەیوەندی بە
    ڕێکخەرەکەمەوە دەکات،
  • 3:49 - 3:52
    تەنها کەسە کە بەچیرۆکەکانم دەگەینێ،
  • 3:52 - 3:55
    تەنها کەسیشە متمانەم پێیەتی.
  • 3:57 - 3:58
    جارێکیان،
  • 3:58 - 4:04
    لە کاتی ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسە
    بەریتانیەکە ئەلن جۆنستن،
  • 4:04 - 4:07
    لەلایەن ڕۆژنامەیەکی ئەمریکیەوە داوام لێکرابوو
  • 4:08 - 4:13
    چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فڕێندراوەکان
    لە غەزە بکەم، ئەنجاممدا.
  • 4:14 - 4:17
    ڕۆژنامەنووسەکە چیرۆکەکەی ڕووماڵکرد و
  • 4:17 - 4:20
    داوام لێکرابوو لەدەرەوەی
    ئوتێلەکەی چاوم پێبکەوێت.
  • 4:22 - 4:26
    بە ئۆتۆمۆبێلێکی ڕەشی جام ڕەش هەڵیانگرتین،
  • 4:27 - 4:30
    ئەو ڕۆژە ماسکیان پۆشیبوو.
  • 4:31 - 4:36
    بۆ شوێنێکی دووریان بردین، لەناوەڕاستی
    گۆڕەپانەکە دوورکەوتینەوە.
  • 4:37 - 4:39
    مۆبایلەکانیان لێ سەندین
  • 4:40 - 4:44
    و لەدەرەوەی کێڵگەکە چاوپێکەوتنەکەمان
    لەگەڵ فڕێندراوەکە کرد.
  • 4:46 - 4:47
    ئەو ڕۆژە زۆر ترسام،
  • 4:48 - 4:50
    ڕۆژێکە هەرگیز لەبیرم ناچێت.
  • 4:52 - 4:54
    بۆ ئەوە دەکەم کە دەیکەم؟
  • 4:54 - 4:57
    ئەوە دەکەم چونکە باوڕم وایە ئەگەر نەیکەم،
  • 4:57 - 5:02
    بەشێکی گەورەی چیرۆکە لە غەزە وندەبێت.
  • 5:04 - 5:08
    چیرۆک زۆرە لەسەر وڵاتەکەم پێتان بڵیم.
  • 5:08 - 5:10
    و هەموو چیرۆکەکان خراپ نین.
  • 5:11 - 5:15
    وڵاتەکەم خۆش دەوێت،
    سەرەڕەی ئەو باروودۆخە ناخۆش،
  • 5:16 - 5:19
    ئابلوقە، هەژاری و بێکاریەی تێیدە دەژین
  • 5:19 - 5:21
    بەڵام ژیان هەیە.
  • 5:22 - 5:27
    خەڵکانێک هەن خەونیانیان هەیە و
    خەڵک ناوەزە و پڕ وزەن.
  • 5:28 - 5:32
    مۆزیقایەکی خۆش و قوتابخانەیەکی
    مۆزیقی ناوازەمان هەیە.
  • 5:32 - 5:36
    ئێمە سەماکەرمان هەیە کە لەسەر لێواری
    تالەبەردەکانی ماڵەکانیان سەمادەکەن.
  • 5:38 - 5:41
    غەزە تەنها شوێنە لە نیشتیمانی عەرەبی
  • 5:41 - 5:45
    کە موسڵمانەکان و مەسیحیەکان
    بە تەبایی پێکەوە دەژین.
  • 5:46 - 5:47
    [چەپڵەڕێزان]
  • 5:52 - 5:53
    لەکاتی جەنگدا،
  • 5:53 - 5:57
    قورسترین شت بۆ من بەجێهێشتنی ماڵەکەم بوو
    بەو بەیانییە زووە،
  • 5:57 - 5:59
    بەجێهێشتنی مناڵەکانم بوو.
  • 5:59 - 6:02
    هەموو ڕۆژێک وێنەیانم دەگرت
  • 6:03 - 6:07
    چونکە نەمدەزانی جارێکی تر
    دەچمەوە بۆلایان.
  • 6:08 - 6:14
    بوون بەڕێکخەر و ڕۆژنامەنووس قورس
    و مەترسیدارە لە غەزە.
  • 6:14 - 6:18
    بەڵام کاتێک گوێم لەدەنگی هاوار یان
    دەنگی بۆردومانەکان دەبوو،
  • 6:18 - 6:21
    ڕاستەوخۆ بەرەو ئەو شوێنە دەچوم،
  • 6:22 - 6:25
    چونکە دەمویست یەکەم کەس لەوێبم،
  • 6:25 - 6:29
    چونکە ئەو چیرۆکانە دەبوو بگێڕدرێنەوە.
  • 6:32 - 6:36
    کاتێک مناڵەکانم بچووک بوون و دەنگی
    جەنگەمان دەبیست،
  • 6:36 - 6:40
    پێیانم دەگوت یاری ئاگرینە.
  • 6:40 - 6:43
    ئێستا گەورەبوونە، تێدەگەن.
  • 6:44 - 6:46
    مۆتەکەیەکی خراپم هەیە
  • 6:48 - 6:52
    بەهۆی هەموو ئەو ڕووداوانەی
    لە کاتی جەنگدا ڕوویدا،
  • 6:52 - 6:56
    بەتایبەتی کەوتنی لاشەی مناڵەکان.
  • 6:56 - 7:00
    هێشتا لەبیرمە کچێکی بچووک، ناوی حەلا بوو.
  • 7:00 - 7:03
    تەنها کەسی خێزانەکەی بوو
    لە ڕزگاری بوو.
  • 7:03 - 7:07
    وێنەکەی بۆ هەمیشە لە پێش چاوم دەمێنێتەوە.
  • 7:07 - 7:09
    هەرگیز لەبیری ناکەم،
  • 7:13 - 7:18
    شانازی دەکەم کە ئەمڕۆ لە
    بەرامبەرتان وەستاوم و لەگەڵتا ن بووم لێرە.
  • 7:18 - 7:25
    شانازی دەکەم کە توانیم چیرۆکەکانتان
    بۆ بگێڕمەوە، چیرۆکە خۆش و ناخۆشانەکان،
  • 7:25 - 7:28
    سوجێکی ئەم جیهانە کە غەزەیە.
  • 7:29 - 7:34
    شانازی دەکەم کە یەکەم ئافەرەت بووم
    ئیشی ڕێکخەریم لە غەزە دەکرد.
  • 7:34 - 7:38
    و شتێکی خۆش بانگیان دەکردم
    مستەر ڕامبۆکەی غەزە.
  • 7:38 - 7:40
    [پێکەنین]
  • 7:41 - 7:46
    هیوادارم ڕۆژێک، هەلێکم بۆ بڕەخسێ چیرۆکەکان
    بۆ هەموو ئافرەتانی تر و
  • 7:46 - 7:49
    ئافرەتانی وڵاتەکەم بگێڕمەوە،
  • 7:49 - 7:53
    هیوادارم ڕۆژێک بتوانم یارمەتی
    ئافرەتانی تر بدەم بۆ ئەوەی
  • 7:53 - 7:55
    وەک من ببنە ڕێکخەر لە وڵاتەکەم.
  • 7:56 - 7:59
    بێ گومان هەندێک جار، هەست دەکەم
    ناتوانم ئەم کارەبکەم،
  • 8:00 - 8:02
    ئەمە زۆر قورسە بۆ من.
  • 8:02 - 8:04
    بەڵام ئەو وشانەم بەبیردێتەوە:
  • 8:04 - 8:08
    ،سنوور بۆ بەرەنگاربوونەوەکانت دامەنێ "
    بەڵکو بەرەنگاری سنورەکان بەوە.
  • 8:08 - 8:13
    ڕێگە بە هیچ کەس مەدە لەبەردەم
    "خەونەکانت بەوەستن.
  • 8:13 - 8:15
    سوپاستان دەکەم.
  • 8:16 - 8:21
    [چەپڵەڕێزان]
Title:
خۆم خستە مەترسیەوە بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی غەزە بگێڕمەوە
Speaker:
ئەمیرە هارودە
Description:

کاتێک دەنگی بۆمبەکان و هاواری دەبیست، ڕاستەوخۆ دەچوو بەرەو لایان. "دەمەوێت یەکەم کەس لە وێبم چونکە دەبێت ئەو چیرۆکانە بگێڕدرێنەوە". یەکەم ئافرەتی فیکسەری غەزەیە وادەڵێت. کارەکەی بریتییە لە ڕێنوێنیکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بۆ ناوچەکانی شەڕ دەهاتن بؤ وڵاتەکەی، وڵاتەکەی خۆشدەیوست سەرەڕای ئەو باروودۆخە ناخۆشەی هەیە. بزانە چی هانی هارودەی داوە ئازارەکانی خەڵکی غەزە بگەینێت لەڕێگەی ئەم ووتارە لەبیرنەکراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:38

Kurdish subtitles

Revisions