چی شتێک ھۆکاری پێشکەوتنی مرۆڤ ڕووندەکاتەوە؟
-
0:01 - 0:06حەفتا هەزار ساڵ لەمەوبەر، باپیرانمان
ئاژەڵانێکی بێ بایەخ بوون. -
0:06 - 0:10گرنگترین شت کە پێویستە بیزانین
دەربارەی مرۆڤەکانی پێش مێژوو -
0:11 - 0:12ئەوەیە کە ئەوان گرنگ نەبوون.
-
0:12 - 0:18کاریگەرییان لەسەر جیهان زیاتر نەبوو
لە ماسی جەڵی -
0:18 - 0:20یان پوشکەبەفڕە و یان دارکونکەرەکان.
-
0:21 - 0:24ئەمڕۆ، بەپێچەوانەوە، ئێمە
جڵەوی زەویمان گرتۆتە دەست. -
0:25 - 0:26و پرسیارەکە ئەوەیە:
-
0:26 - 0:29کە چۆن لەوێوە گەیشتینە ئێرە؟
-
0:30 - 0:33چۆن خۆمان گۆڕی لە
مەیمونێکی بێ بایەخەوە، -
0:33 - 0:36کە بە ئیشی خۆیانەوە سەرقاڵ بوون
لە سوچێکی ئەفەریقا، -
0:37 - 0:39بۆ فەرمانڕەوای هەسارەی زەوی؟
-
0:40 - 0:46هەمیشە، ئێمە دەگەڕێین بۆ جیاوازییەکانمان
لەگەڵ ئاژەڵەکانی تر -
0:46 - 0:47لەسەر ئاستی تاکەکەسی.
-
0:47 - 0:50دەمانەوێت باوەڕبکەین - دەمەوێت باوەڕبکەم
-
0:50 - 0:54کە شتێکی تایبەت لە مندا هەیە.
-
0:54 - 0:57لە جەستەمدا، لە مێشکمدا،
-
0:57 - 1:02کە باڵادەستم دەکات بەسەر
سەگێک یان بەرازێک، یان شەمپانزییەک. -
1:03 - 1:06بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە،
کە لەسەر ئاستی تاکەکەسی، -
1:07 - 1:10من بەشەرمەزارییەوە هاوشێوەم
لەگەڵ شەمپانزییەک. -
1:10 - 1:15و ئەگەر تۆ من و شەمپانزییەک ببەیتە
سەر دوورگەیەکی چۆل، -
1:15 - 1:20کە پێویست بکات بجەنگین بۆ مانەوە
تا بزانین کاممان باشتر ڕزگارمان دەبێت، -
1:20 - 1:25من بەدڵنیاییەوە گرەو لەسەر باشتر
ڕزگاربوونی شامپانزییەکە دەکەم، نەک خۆم، -
1:25 - 1:28و ئەمە بەهۆی کەموکوڕییەک
نیە لە خودی مندا بە تەنها. -
1:28 - 1:33پێموایە گەر هەر یەکێک لە ئێوە،
ببرێنە دورگەیەک بە تەنیا -
1:33 - 1:35لەگەڵ شامپانزییەک،
-
1:35 - 1:37شامپانزییەکە زۆر باشتر ڕزگاری دەبێت.
-
1:39 - 1:43جیاوازی ڕاستەقینە لەنێوان مرۆڤ و
هەموو ئاژەڵەکانی تر -
1:43 - 1:45لەسەر ئاستی تاکەکەسی نییە؛
-
1:46 - 1:47بەڵکو لەسەر ئاستی بە کۆمەڵە.
-
1:48 - 1:52مرۆڤ کۆنتڕۆڵی زەوی دەکات
چونکە ئەوان تاکە ئاژەڵن -
1:52 - 1:58کە دەتوانن هاوکاری یەک بکەن
بە یەکانگیری و بە ژمارەی گەورە. -
1:58 - 2:00ئێستا، هەندێک ئاژەڵی تر هەن --
-
2:00 - 2:03وەک مێرووە کۆمەڵایەتییەکان
هەنگەکان، مێروولەکان -- -
2:03 - 2:08کە دەتوانن هاوکاریی یەک بکەن بە ژمارەی
گەورە، بەڵام بە یەکانگیری نا. -
2:08 - 2:11هاوکارییەکانیان لاستیکی نییە.
-
2:11 - 2:15بەشێوەیەکی بنەڕەتی تەنها
یەک ڕیگە هەیە بۆ هاوکاری نێوان هەنگەکان. -
2:15 - 2:19و ئەگەر هەلی نوێ یان
مەترسی نوێ هەبێت، -
2:19 - 2:24هەنگەکان ناتوانن سیستەمی کۆمەڵایەتی
بە شەو و ڕۆژێک بنیات بنێنەوە. -
2:24 - 2:26بۆ نموونە، ئەوان ناتوانن
شاژن لەسێدارە بدەن -
2:27 - 2:28و کۆماری هەنگەکان دابمەزرێنن،
-
2:28 - 2:32یان حزبی کۆمونیستی
کرێکارانی هەنگ. -
2:32 - 2:35ئاژەڵەکانی تر، وەک شیردەرە کۆمەلایەتییەکان
-
2:35 - 2:39گورگ، فیل،
دۆلفین و شەمپانزییەکان -- -
2:39 - 2:41دەتوانن بەیەکانگیرانە هاوکاری یەک بکەن،
-
2:41 - 2:45بەلام بە ژمارەیەکی کەم،
-
2:45 - 2:48لەبەر ئەوەی هاوکاری کردن
لەنێوان شامپانزییەکان -
2:48 - 2:52بەندە لەسەر زانیاریی ورد
لەسەر ئەوانی تر. -
2:52 - 2:55من شەمپانزییەکم و تۆ شەمپانزییەکی تریت،
-
2:55 - 2:56و من دەمەوێت هاوکاریی تۆ بکەم.
-
2:56 - 2:59پێویستە شەخسییانە تۆ بناسم.
-
2:59 - 3:01جی جۆرە شەمپانزییەکیت؟
-
3:01 - 3:02شەمپانزییەکی باشیت؟
-
3:02 - 3:04یان شەمپانزییەکی خراپەکار؟
-
3:04 - 3:05ئایە جێی متمانەیت؟
-
3:05 - 3:08ئەگەر تۆ نەناسم، چۆن دەتوانم
هاوکاری بکەم لەگەڵت؟ -
3:10 - 3:13تاکە ئاژەڵ کە دەتوانێت
هەردوو بەهرەکە پێکەوە کۆبکاتەوە -
3:13 - 3:19هاوکاری بکات بە یەکانگیری و
بە ژمارەی گەورە -
3:19 - 3:20ئێمەین، هۆمۆ سەیپنەکان.
-
3:21 - 3:25یەک دژ بە یەک، یان ١٠ دژ بە ١٠،
-
3:25 - 3:28شەمپانزییەکان لەوانەیە لە ئێمە باشتر بن.
-
3:28 - 3:33بەڵام، ئەگەر تۆ ١٠٠٠ مرۆڤ دژ بە
١٠٠٠ شەمپانزیی دابنێیت، -
3:33 - 3:37مرۆڤەکان بە ئاسانی دەیبەنەوە،
بەهۆی هۆکارێکی سادەوە -
3:37 - 3:41کە هەزار شەمپانزیی ناتوانن
ئەسڵەن هاوکاریی یەک بکەن. -
3:41 - 3:45و تۆ گەر ١٠٠ هەزار شەمپانزیی
بخەیتە نێو -
3:45 - 3:49شەقامی ئۆکسفۆرد
یان نێو یاریگەی وێمبڵی، -
3:49 - 3:52یان گۆڕەپانی تینانمێن یان ڤاتیکان.
-
3:52 - 3:54ئەوە ئاژاوەیەکی زۆر دروست دەکەن.
-
3:54 - 3:58یاریگای وێمبڵی بهێنە پێش چاوت
بە ١٠٠ هەزار مەیمونەوە. -
3:59 - 4:00شێتییەکی تەواوە.
-
4:00 - 4:06بەپێچەوانەوە، دەیان هەزار مرۆڤ
لە وێمبڵی کۆ دەبنەوە زۆر بە ئاسایی، -
4:06 - 4:09و بە گشتی، هیچ ئاژاوەیەک نانێنەوە.
-
4:09 - 4:15ئەوەی هەمانە زۆر ئاڵۆزە و
تۆڕێکی کاریگەری هەرەوەز کردنە. -
4:17 - 4:21هەموو دەسکەوتە مەزنەکانی مرۆڤایەتی
لە مێژوودا، -
4:21 - 4:24ئیتر ئەگەر بنیاندنای هەڕەمەکان بێت
یان فڕین بۆ مانگ، -
4:24 - 4:27بەند نەبوون لەسەر
توانای تاکەکەسی، -
4:27 - 4:31بەڵکو بەندبوون بە هەرەوەزکردن
بە یەکانگیری و ژمارەی گەورە. -
4:31 - 4:35بیر بکەوە لەم قسانەی من
ئێستا دەیانکەم: -
4:35 - 4:41من وەستاوم لێرە لەبەردەم
٣٠٠ یان ٤٠٠ کەس، -
4:41 - 4:44زۆرینەتان کەسی نامۆن بۆ من.
-
4:45 - 4:50بەهەمان شێوە، من هەموو ئەوانە ناناسم
کە ئەم ئیڤێنتەیان -
4:50 - 4:52ڕێکخستووە.
-
4:52 - 4:56نە فڕۆکەوانەکە و نە
ئەندامانی ئەو فڕۆکەیە ناناسم -
4:56 - 4:59کە دوێنێ منیان هێنا بۆ ئێرە،
بۆ لەندەن. -
4:59 - 5:03ئەو خەڵکانە ناناسم کە
ئەم مایکرۆفۆن و کامێرایانەیان -
5:03 - 5:08داهێناوەو درووست کردووە،
کە ئەو قسانە تۆماردەکەن کە من دەیانکەم. -
5:08 - 5:12ئەو کەسانە ناناسم کە
ئەو کتێب و وتارانەیان نووسیووە -
5:12 - 5:14کە من خوێندنمەوە بۆ ئەم وتارەم.
-
5:14 - 5:17و بەدڵنیاییەوە هەموو ئەوانە ناناسم
-
5:17 - 5:21کە لەوانەیە سەیری ئەم وتارە بکەن
لەسەر ئینتەرنێت، -
5:21 - 5:24لە شوێنێک لە بۆینس ئایرس یان لە نیو دەلهی.
-
5:24 - 5:28هەرچۆنێک بێت، لەگەڵ ئەوەشدا
کە یەک ناناسین، دەتوانین -
5:28 - 5:34بەیەکەوە کاربکەین و بیروڕا بگۆڕینەوە.
-
5:34 - 5:37ئەمە شتێکە شەمپانزیەکان ناتوانن بیکەن.
-
5:37 - 5:39ئەوان گفتوگۆ دەکەن، بێگومان،
-
5:39 - 5:45بەڵام هەرگیز شەمپانزییەک نابینیت
گەشت بکات بۆ ناوچەیەکی دوور -
5:45 - 5:49تا وتارێک بدات بۆ شەمپانزییەکانی ئەوێ
لەسەر مۆز یان فیل، -
5:49 - 5:52یان لەسەر هەرشتێک کە لەلای
شەمپانزییەکان گرنگە. -
5:53 - 5:57بێگومان، هەرەوەزیکردن هەمووکات
؛باش نییە -
5:57 - 6:01هەموو ئەو شتە بێزراوانەی مرۆڤ کردوێتی
بە درێژایی مێژوو -- -
6:01 - 6:04و خەریکین ئێستا ئەنجامی دەدەین --
-
6:04 - 6:09هەموویان بەندن لەسەر هەرەوەزی کردن
بە ژمارەی گەورە. -
6:09 - 6:11؛زیندانەکان سیستەمێکی هەرەوەزین
-
6:12 - 6:14؛سەربڕخانەکان سیستەمێکی هەرەوەزین
-
6:15 - 6:18ئۆردۆگا زۆرەملێکان سیستەمێکی هەرەوەزین.
-
6:18 - 6:23شەمپانزییەکان سەربڕخانە و زیندان و
ئۆردگای زۆرە ملێیان نییە. -
6:24 - 6:28ئێستا وا دابنێن من قەناعەتم بە ئێوە
کردووە کە بەڵێ، -
6:28 - 6:33ئێمە جڵەوی جیهانمان گرتۆتە دەست لەبەرئەوەی
دەتوانین کاربکەین بە ژمارەی زۆرو یەکانگیری -
6:34 - 6:36پرسیاری دواتر کە دێت
-
6:36 - 6:39بە مێشكی ئەوانەی زۆر پرسیار دەکەن،
-
6:39 - 6:42ئەوەیە، کە چۆن ئەمەمان کرد؟
-
6:42 - 6:48چی وایکرد، ئێمە لە نێو هەموو ئاژەڵانی تردا
هاوکاری یەک بکەین بەم شێوەیە؟ -
6:50 - 6:52وەڵامەکە خەیاڵ کردنمانە.
-
6:53 - 6:58ئێمە دەتوانین بە یەکانگیری کاربکەین
لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسی نەناسراو، -
6:58 - 7:02لەبەر ئەوەی ئێمە تەنها ئاژەڵین
لە سەر زەوی کە، -
7:02 - 7:07دەتوانین چیرۆکی خەیاڵی دروست بکەین و
بڕوایان پێبهێنین. -
7:07 - 7:12و هەر ئەوەندەی هەموو کەس
باوەڕیان کرد بە هەمان چیرۆکی خەیاڵی، -
7:12 - 7:15هەمووان شوێنی دەکەون و
گوێڕایەڵی هەمان ئەو یاسایانە دەبن، -
7:16 - 7:18هەمانە نموونە، هەمان بەهای دەبێت.
-
7:19 - 7:23هەموو ئاژەڵانی تر
سیستەمی گفتوگۆکردنیان بەکاردێنن -
7:23 - 7:25تەنها بۆ باسکردنی واقیع.
-
7:26 - 7:30شەمپانزییەک لەوانەیە بڵێت، "سەیر بکە!
ئەوە شێرێکە، با ڕا بکەین!" -
7:30 - 7:34یان، "سەیر بکە! ئەوە دار مۆزێکە لەویا
با بڕۆین هەندێک مۆز لیبکەینەوە!" -
7:34 - 7:40مرۆڤ، بەپێچەوانەوە، زمانیان
بەکارناهێنن بە تەنها بۆ باسکردنی واقیع، -
7:40 - 7:45بەڵکو بەکاریدێنن بۆ دروستکردنی واقیع،
واقعی هەڵبەستراو. -
7:45 - 7:49مرۆڤێک دەتوانێت بڵێت، "سەیربکە
ئەوە خودایە لە پشت هەورەکانەوە! -
7:49 - 7:51یان بلێت گەر ئەوە نەکەیت کە من پێت دەڵێم،
-
7:51 - 7:55کە مردیت، خودا سزات دەدات و
دەتنێرێت بۆ دۆزەخ." -
7:55 - 7:59و گەر برواتان هەبێت بەم چیرۆکەی من
دروستم کرد، -
7:59 - 8:03ئەوا تۆش شوێن هەمان
بنچینە و بەها و یاسا کەوتوویت، -
8:03 - 8:04تۆ دەتوانیت هەرەوەزی بکەیت.
-
8:04 - 8:07ئەمە شتێکە تەنها لە توانای مرۆڤدایە.
-
8:07 - 8:11هەرگیز ناتوانیت شەمپانزییەک ڕازی بکەیت
مۆزێکت بداتێ -
8:11 - 8:15بە بەڵێندان پێی، "... دوای مردنت،
تۆ دەچیت بۆ بەهەشت ..." -
8:15 - 8:16(پێکەنین)
-
8:16 - 8:19" و لەوێ ژمارەیەکی زۆر مۆز وەردەگریت
بۆ کارە چاکەکانت. -
8:19 - 8:21بۆیە ئەم مۆزەم بەرێ."
-
8:21 - 8:23هیچ شەمپانزییەک باوەڕ
بەم جۆرە چیرۆکانە ناکات. -
8:24 - 8:26تەنها مرۆڤ بڕوایان پێدەکات،
-
8:26 - 8:29هەر لەبەر ئەمەیە جڵەوی ئەم جیهانەمان کردوە
-
8:29 - 8:33کە تیایدا شەمپانزییەکان زیندانی کراون لە
باخچەکانی ئاژەڵان و تاقیگەکانی توێژینەوە. -
8:35 - 8:38ئێستا لەوانەیە بڕوات کردبێت بەڵی،
-
8:38 - 8:44لە بواری ئاینیدا، مرۆڤ بە یەکەوە کاردەکەن
بە بڕوا بوون بە هەمان خەیاڵ. -
8:44 - 8:49ملیۆنان کەس کۆدەبنەوە بۆ
بنیادنانی مەتراخانەیەک یان مزگەوتێک -
8:49 - 8:55یان شەڕدەکەن دژ بە خاکپەرستان یان جیهاد
دەکەن، لەبەرئەوەی هەموویان بڕوایان بە -
8:55 - 8:57هەمان شتە دەربارەی خودا و بەهەشت و دۆزەخ.
-
8:58 - 9:03بەڵام ئەوەی من دەمەوێت جەخت بکەمەوە
لەسەری ڕێک ھەمان میکانیزمە -
9:03 - 9:09کە بریتیە لە ھەموو بوارە پاڵنەرەکانی تری
ھاوکاریکردنی نێوان مرۆڤەکان، -
9:09 - 9:12نەک تەنھا لە ڕێی ئاینەوە.
-
9:12 - 9:14بۆ نموونە، بواری یاسایی وەربگرە.
-
9:15 - 9:21زۆربەی سیستەمە یاساییەکانی ئەمڕۆ
بەندە لەسەر بڕوا بوون بە مافەکانی مرۆڤ. -
9:21 - 9:23بەڵام مافەکانی مرۆڤ کامانەن؟
-
9:24 - 9:28مافەکانی مرۆڤ، ھەروەک خودا و بەھەشت،
چیرۆکێکە و ئێمە دروستمان کردووە. -
9:28 - 9:31ئەوان ڕاستییەکی ماددی نیـن،
-
9:31 - 9:34ئەوان ھەندێک کاریگەری بایۆلۆجی نین
لەسەر ھۆمۆ سەیپنەکان، -
9:35 - 9:39مرۆڤێک بێنە، هەڵی بدڕە
سەیری ناوەوەی بکە، -
9:39 - 9:44دڵ و گورچیلە و دەمار هۆرمۆنەکانی،
لەگەڵ دی ئێن ئەی دەدۆزیتەوە، -
9:44 - 9:46بەڵام هیچ مافێک نادۆزیتەوە.
-
9:46 - 9:50تاکە شوێن کە دەتوانیت مافی
تیادا بدۆزیتەوە نێو چیرۆکەکانە -
9:50 - 9:54کە ئێمە دامان هێناوەو بڵاومان کردۆتەوە
لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا. -
9:55 - 10:00لەوانەیە چیرۆکەکان زۆر ئەرێنی و
باش بن، -
10:00 - 10:03بەڵام هەر چیرۆکی خەیاڵین و
ئێمە دامان هێناون. -
10:04 - 10:06هەمان شت دروستە لە بواری سیاسەتدا.
-
10:07 - 10:13گرنگترین پاڵنەر لە
سیاسەتی مۆدێرندا دەوڵەت و نەتەوەکانن. -
10:13 - 10:15بەڵام دەوڵەت و نەتەوەکان چین؟
-
10:16 - 10:18ئەوان ڕاستییەکی ماددی نین.
-
10:18 - 10:20شاخێک ڕاستییەکی مادییە.
-
10:20 - 10:24دەتوانیت ببینیت، دەستی لێبدەیت،
تەنانەت دەتوانیت بۆنی بکەیت. -
10:24 - 10:26بەڵام دەوڵەت و نەتەوە،
-
10:26 - 10:30وەک ئیسڕائیل و ئێران و فەرەنسا و ئەڵمانیا،
-
10:30 - 10:33تەنها چیرۆکێکن ئێمە هەڵمان بەستوون
-
10:33 - 10:35و بە تووندی پێیانەوە پابەند بووین.
-
10:35 - 10:37هەمان شت ڕاستە لە بواری ئابووریدا.
-
10:38 - 10:42ئەمڕۆ گەورەترین ئەکتەری ئابووری جیهانی
-
10:42 - 10:44کۆمپانیا زەبەلاحەکانن.
-
10:44 - 10:48زۆرێک لە ئێوە ئەمڕۆ، لەوانەیە کار بکەن
بۆ کۆمپانیایەکی زەبەلاح، -
10:48 - 10:51وەک تۆیۆتا یان ماکدۆناڵد.
-
10:52 - 10:53ئەم شتانە لەڕاستیدا چین؟
-
10:54 - 10:58پارێزەرەکان بەمانە دەڵێن خەیاڵی ئابوری.
-
10:58 - 11:02ئەوان چیرۆکن هەڵبەستراون و وتراونەتەوە
-
11:02 - 11:05لەلایەن جادوگەرە بەهێزەکان ئێمە
پێیان دەڵێین پارێزەرەکان. -
11:05 - 11:07(پێکەنین)
-
11:07 - 11:10و ئەم کۆمپانیایانە چی دەکەن ڕۆژانە؟
-
11:10 - 11:12بەزۆری، هەوڵی دەستخستنی پارە دەدەن.
-
11:13 - 11:15بەڵام، پارە چییە؟
-
11:15 - 11:20دوبارە، پارە ڕاستیەکی مادیی نیە؛
هیچ بەهایەکی مادیی نیە. -
11:20 - 11:23ئەم کاغەزە زەردەی دۆلار بە نموونە وەربگرە.
-
11:23 - 11:25سەیری بکە -- هیچ بەهایەکی نییە.
-
11:26 - 11:28ناتوانیت بیخۆیت، ناتوانیت بیخۆیتەوە،
-
11:28 - 11:29ناتوانیت لەبەری بکەیت.
-
11:30 - 11:34بەڵام دواتر ئەم چیرۆکخوانە لێزانانە دێن --
-
11:34 - 11:35خاوەن بانکە گەورەکان،
-
11:35 - 11:37وەزیرانی ئابووری،
-
11:37 - 11:38سەرۆک وەزیران --
-
11:38 - 11:41و چیرۆکێکی بڕواپێکەرمان پێدەڵێن:
-
11:41 - 11:43" سەیربکە، ئەو پارچە کاغەزە سەوزە دەبینی؟
-
11:43 - 11:45ئەوە بەهای ١٠ مۆز دەکات."
-
11:46 - 11:48و ئەگەر من باوەڕی
پێبکەم، تۆ باوەڕی پێبکەی، -
11:48 - 11:49و هەمووان باوەڕی پێبکەن،
-
11:49 - 11:51ئەوە چیرۆکەکەی سەردەگرێت .
-
11:51 - 11:54من دەتوانم ئەم پارچە کاغەزە بێبەهایە ببەم،
-
11:54 - 11:56بچمە سوپەرمارکێتێک،
-
11:56 - 12:00بیدەم بە کەسێکی تەواو نەناسراو
کە هەرگیز پێشتر نەمدیوە، -
12:00 - 12:04و لە بەرامبەردا، مۆزی لێبسەنم
کە دەتوانم بیخۆم. -
12:05 - 12:07ئەمە شتێکی سەرسوڕهێنەرە.
-
12:07 - 12:09قەت ناتوانیت ئەمە لەگەڵ شەمپانزییەک بکەیت.
-
12:09 - 12:11بێگومان، لە بازرگانی شەمپانزییەکان:
-
12:11 - 12:13"تۆ گوێزی هندیم بەرێ
من مۆزت دەدەمێ." -
12:13 - 12:15ئەمە دەکرێت ڕووبدات.
-
12:15 - 12:18بەڵام، تۆ پارچە کاغەزێکی
بێبەهام بدەیتێ -
12:18 - 12:20و چاوەڕی دەکەیت من مۆزت بدەمێ؟
-
12:20 - 12:21بەهیچ شێوەیەک!
-
12:21 - 12:23چیە من بە مرۆڤ تێگەشتوویت؟
-
12:23 - 12:25(پێکەنین)
-
12:25 - 12:29لەڕاستیدا، پارە، سەرکەوتووترین چیرۆکە
-
12:29 - 12:32کە مرۆڤ دایهێنابێت تا ئێستا،
-
12:32 - 12:36لەبەر ئەوەی تاکە چیرۆکە هەمووان
باوەڕییان پێیەتی. -
12:37 - 12:39هەموو کەس باوەڕی بە خوا نییە،
-
12:40 - 12:43هەموو کەس باوەڕی بە مافی مرۆڤ نییە،
-
12:43 - 12:45هەموو کەس باوەڕی بە نەتەوە پەرستی نییە،
-
12:45 - 12:49بەڵام هەموو کەسێک باوەڕی بە پارە ،
و کاغەزی دۆلاریش هەیە. -
12:50 - 12:51تەنانەت، ئوسامە بن لادن
بە نموونە وەربگرن. -
12:52 - 12:55ئەو ڕقی لە سیاسەتی ئەمەریکا و
دینی ئەمەریکییەکان بوو -
12:55 - 12:57ڕقی لە کلتورەکەیان بوو،
-
12:57 - 13:00بەڵام هیچ کێشەیەکی لەگەڵ
دۆلاری ئەمەریکی نەبوو. -
13:00 - 13:02بگرە زۆر پەیوەست بوو پێیەوە.
-
13:02 - 13:04(پێکەنین)
-
13:04 - 13:06بۆ ئەنجامگرتن لەمە:
-
13:06 - 13:12ئێمەی مرۆڤ جڵەوی جیهانمان کردووە چونکە
لە جیهانێکی دوولایەنەدا دەژین. -
13:13 - 13:16هەموو ئاژەڵەکانی تر
لە جیهانی مادییدا دەژین. -
13:17 - 13:22واقع لای ئەوان پێکهاتووە لە
بوونە مادییەکان، -
13:22 - 13:26وەک ڕوبار و دار و
شێر و فیلەکان. -
13:26 - 13:30ئێمەی مرۆڤیش بە هەمان شیوە،
لە جیهانی مادییدا دەژین. -
13:30 - 13:35لە جیهانی ئێمەشدا، ڕوبار و درەخت و
فیل و شێر هەن. -
13:35 - 13:37بەڵام سەدان ساڵ لەمەوبەر،
-
13:37 - 13:42لەسەروو هەموو ئەم ڕاستییانەوە
-
13:42 - 13:46چینی دووەمی ڕاستی خەیاڵیمان بنیاد ناوە،
-
13:46 - 13:49ڕاستییەک کە پێکهاتووە لە بوونی خەیاڵی،
-
13:49 - 13:54وەک نەتەوە، خوداکان،
پارە، وەک کۆمپانیا زەبەلاحەکان. -
13:54 - 13:59و ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە
لەگەڵ بەردەوامبوونی مێژوودا، -
13:59 - 14:05ئەم ڕاستییە خەیاڵیانە
بەهێزتر و بەهێزتر بوون -
14:05 - 14:09کە ئەمڕۆ، بەهێزترین هێز
لە جیهاندا -
14:09 - 14:11ئەم بوونە خەیاڵیانەن.
-
14:12 - 14:19ئەمڕۆ، مانەوەی ڕوبار و درەخت و
شێر وفیلەکان -
14:19 - 14:24بەندە لەسەر بڕیار و ویستی
بوونە خەیاڵییەکانە، -
14:24 - 14:28وەک ویلایەتە یەکگرتووەکان، وەک گووگڵ
وەک بانکی جیهانی -- -
14:28 - 14:32ئەو بوونانەی کە تەنها
لە خەیاڵی ئێمەدا هەن. -
14:33 - 14:34سوپاس بۆ ئێوە.
-
14:34 - 14:39(چەپڵەلێدان)
-
14:44 - 14:47بڕونۆ گیوسانی؛ یوڤاڵ
تۆ کتێبێکی نوێت دەرکردووە. -
14:47 - 14:48دوای سەیپنەکان، یەکێکی دیت نووسیوە،
-
14:48 - 14:51و بە یۆنانی بڵاوبۆتەوە، بەڵام
هێشتا وەرنەگێڕدراوە ... -
14:51 - 14:54یوڤاڵ نوح حەراری: ئێستا خەریکی
کارکردنم لەسەر وەرگێڕانی. -
14:54 - 14:56لە کتێبەکەدا، گەر درووست لێی تێگەشتبم،
-
14:56 - 15:02گفتوگۆی ئەو پێشکەوتنە ناوازەیە دەکەیت
کە ئێستا پیایدا دەڕۆین -
15:02 - 15:04تەنها بە شاراوەیی ژیانمان باش ناکات،
-
15:04 - 15:06بەڵکو دروستی دەکات -- وتەیەکت دەڵێت --
-
15:06 - 15:11".. چینە نوێیەکان و کێشە خەیاڵییەکان،
هاوشێوەی شۆڕشی پیشەسازین." -
15:11 - 15:12دەتوانیت لەسەرئەمە بڕۆیت؟
-
15:13 - 15:15بەڵێ. لە شۆڕشی پیشەسازیدا،
-
15:15 - 15:20درووستبوونی چینی کرێکارانی شارمان بینی.
-
15:20 - 15:25زۆربەی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتیی
٢٠٠ ساڵی ڕابردوو پێکهاتووە لە -
15:25 - 15:28چی لەگەڵ ئەم چینە و
کێشە و دەرفەتە نوێیەکان بکرێت . -
15:28 - 15:33ئێستا، درووستبوونی چینێکی گەورەی نوێ
لە خەڵکی بێکەڵک دەبینین. -
15:33 - 15:34(پێکەنین)
-
15:34 - 15:39لەگەڵ باشتر بوون و باشتر بوونی
کۆمپیوتەر لە بواری زیاتر و زیاتر، -
15:39 - 15:44ئەگەرێکی ئاشکرا هەیە کە لەوانەیە کۆمپیوتەر
پێشی ئێمە بداتەوە -
15:44 - 15:48لەزۆربەی کارەکاندا و ئێمە بکاتە زیادە.
-
15:48 - 15:51و دواتر پرسیارە سیاسیە ئابووریە گەورەکەی
-
15:51 - 15:53سەدەی ٢١ ئەمە دەبێت،
-
15:53 - 15:55"ئێمە مرۆڤمان بۆچی پێویستە؟"
-
15:55 - 15:59یان لانیکەم، "ئەم هەموو مرۆڤە
زۆرەمان بۆچییە؟" -
15:59 - 16:01تۆ وەڵامی ئەمەت داوەتەوە لە کتێبەکەت؟
-
16:01 - 16:05لە ئێستادا، باشترین شت کە
ئێمە بیکەین دڵخؤش هێشتنەوەیانە -
16:05 - 16:07بە هۆشبەر و یارییەکانی کۆمپیوتەرەوە .
-
16:07 - 16:08(پێکەنین)
-
16:08 - 16:11بەڵام ئەمە لەوە ناچێت
داهاتوویەکی خۆشی هەبێت. -
16:11 - 16:14باش،کەواتە بەشێوەیەکی بنەڕەتی تۆ
لەم کتێبە و ئێستادا دەڵییت، -
16:14 - 16:17ئەوە بۆ هەموو ئەو گفتوگۆیانەی باس دەکەن لە
-
16:17 - 16:21نایەکسانی گەورەی ئابووری، کو
ئێمە هێشتا لە سەرەتاکەیداین -
16:21 - 16:22سەرەتای پڕۆسەکە؟
-
16:22 - 16:24؛دووبارە ئەوە پێشبینی کردن نییە
-
16:24 - 16:28ئەوە بینینی هەموو ئەگەرەکانی بەردەممانە.
-
16:28 - 16:33ئەگەرێکیان دروستبوونی ئەم
ژمارە زۆرەیە لە خەڵكی بێکەڵك. -
16:33 - 16:36ئەگەرێکی تر دابەشبوونی مرۆڤایەتییە
-
16:36 - 16:39بۆ چەند تیرەیەکی بایەلۆجی جیاواز،
-
16:39 - 16:43کە تێیدا دەوڵەمەندەکان بەرزدەبنەوە
بۆ پلەیەکی خودایی، -
16:43 - 16:48و هەژارەکان نزم دەبنەوە بۆ ئاستی
ئەم خەڵکە بێکەڵکانە. -
16:48 - 16:51پێم وایە تێد تۆکێکی ترمان دەبێت
لە ماوەی ساڵێک یان دوانی تردا. -
16:51 - 16:52سوپاس، یوڤاڵ، بۆ ئامادەبوونت.
-
16:52 - 16:54سوپاس!
-
16:54 - 16:55(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چی شتێک ھۆکاری پێشکەوتنی مرۆڤ ڕووندەکاتەوە؟
- Speaker:
- یوڤاڵ نوح حەراری
- Description:
-
حەفتا ھەزار-ساڵ لەمەو بەر، باووباپیرانی ئێمەی مرۆڤ ئاژەڵێکی بێبایەخ بوون، تەنھا بە ئیشی خۆیانەوە سەرقاڵ بوون لە سوچێکی ئەفریقا لەگەڵ ھەموو ئاژەڵەکانی تر. بەڵام ئێستا، ھەندێک پێیان وانیە کە مرۆڤ زەوی داگیر کردبێت؛ ئێمە بڵاو بوینەوە بە ھەموو کیشوەرەکاندا، و ھەنگاوەکانمان چارەنووسی ئاژەڵنی تر دیاریدەکات (و چارەنووسی زەویش). چۆن لەوێوە گەشتین بە ئێرە؟ مێژووناس یوڤاڵ نوح حەراری ھۆکارێکی شۆکھێنەر دەخاتەڕوو بۆ گەشەکردنی مرۆڤایەتی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 17:08
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What explains the rise of humans? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for What explains the rise of humans? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What explains the rise of humans? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What explains the rise of humans? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What explains the rise of humans? |