0:00:01.309,0:00:06.374 حەفتا هەزار ساڵ لەمەوبەر، باپیرانمان[br]ئاژەڵانێکی بێ بایەخ بوون. 0:00:06.398,0:00:10.497 گرنگترین شت کە پێویستە بیزانین[br]دەربارەی مرۆڤەکانی پێش مێژوو 0:00:10.521,0:00:12.473 ئەوەیە کە ئەوان گرنگ نەبوون. 0:00:12.497,0:00:17.631 کاریگەرییان لەسەر جیهان زیاتر نەبوو[br]لە ماسی جەڵی 0:00:17.655,0:00:20.016 یان پوشکەبەفڕە و یان دارکونکەرەکان. 0:00:20.643,0:00:24.226 ئەمڕۆ، بەپێچەوانەوە، ئێمە[br]جڵەوی زەویمان گرتۆتە دەست. 0:00:24.853,0:00:26.195 و پرسیارەکە ئەوەیە: 0:00:26.219,0:00:29.341 کە چۆن لەوێوە گەیشتینە ئێرە؟ 0:00:29.666,0:00:33.318 چۆن خۆمان گۆڕی لە[br]مەیمونێکی بێ بایەخەوە، 0:00:33.342,0:00:36.489 کە بە ئیشی خۆیانەوە سەرقاڵ بوون[br]لە سوچێکی ئەفەریقا، 0:00:36.513,0:00:39.003 بۆ فەرمانڕەوای هەسارەی زەوی؟ 0:00:39.876,0:00:45.566 هەمیشە، ئێمە دەگەڕێین بۆ جیاوازییەکانمان[br]لەگەڵ ئاژەڵەکانی تر 0:00:45.590,0:00:47.071 لەسەر ئاستی تاکەکەسی. 0:00:47.412,0:00:50.406 دەمانەوێت باوەڕبکەین - دەمەوێت باوەڕبکەم 0:00:50.430,0:00:53.978 کە شتێکی تایبەت لە مندا هەیە. 0:00:54.002,0:00:57.128 لە جەستەمدا، لە مێشکمدا، 0:00:57.152,0:01:02.435 کە باڵادەستم دەکات بەسەر[br]سەگێک یان بەرازێک، یان شەمپانزییەک. 0:01:03.221,0:01:06.482 بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە،[br]کە لەسەر ئاستی تاکەکەسی، 0:01:06.506,0:01:09.537 من بەشەرمەزارییەوە هاوشێوەم[br]لەگەڵ شەمپانزییەک. 0:01:10.029,0:01:15.264 و ئەگەر تۆ من و شەمپانزییەک ببەیتە[br]سەر دوورگەیەکی چۆل، 0:01:15.288,0:01:19.536 کە پێویست بکات بجەنگین بۆ مانەوە[br]تا بزانین کاممان باشتر ڕزگارمان دەبێت، 0:01:19.560,0:01:24.776 من بەدڵنیاییەوە گرەو لەسەر باشتر[br]ڕزگاربوونی شامپانزییەکە دەکەم، نەک خۆم، 0:01:25.419,0:01:28.445 و ئەمە بەهۆی کەموکوڕییەک[br]نیە لە خودی مندا بە تەنها. 0:01:28.469,0:01:32.595 پێموایە گەر هەر یەکێک لە ئێوە،[br]ببرێنە دورگەیەک بە تەنیا 0:01:32.619,0:01:34.584 لەگەڵ شامپانزییەک، 0:01:34.608,0:01:37.075 شامپانزییەکە زۆر باشتر ڕزگاری دەبێت. 0:01:38.823,0:01:43.008 جیاوازی ڕاستەقینە لەنێوان مرۆڤ و[br]هەموو ئاژەڵەکانی تر 0:01:43.032,0:01:45.479 لەسەر ئاستی تاکەکەسی نییە؛ 0:01:45.503,0:01:47.105 بەڵکو لەسەر ئاستی بە کۆمەڵە. 0:01:47.518,0:01:52.324 مرۆڤ کۆنتڕۆڵی زەوی دەکات[br]چونکە ئەوان تاکە ئاژەڵن 0:01:52.348,0:01:57.525 کە دەتوانن هاوکاری یەک بکەن[br]بە یەکانگیری و بە ژمارەی گەورە. 0:01:58.167,0:01:59.935 ئێستا، هەندێک ئاژەڵی تر هەن -- 0:01:59.959,0:02:03.130 وەک مێرووە کۆمەڵایەتییەکان[br]هەنگەکان، مێروولەکان -- 0:02:03.154,0:02:07.726 کە دەتوانن هاوکاریی یەک بکەن بە ژمارەی[br]گەورە، بەڵام بە یەکانگیری نا. 0:02:08.099,0:02:10.536 هاوکارییەکانیان لاستیکی نییە. 0:02:11.012,0:02:15.191 بەشێوەیەکی بنەڕەتی تەنها[br]یەک ڕیگە هەیە بۆ هاوکاری نێوان هەنگەکان. 0:02:15.215,0:02:19.026 و ئەگەر هەلی نوێ یان[br]مەترسی نوێ هەبێت، 0:02:19.050,0:02:23.593 هەنگەکان ناتوانن سیستەمی کۆمەڵایەتی[br]بە شەو و ڕۆژێک بنیات بنێنەوە. 0:02:23.617,0:02:26.497 بۆ نموونە، ئەوان ناتوانن[br]شاژن لەسێدارە بدەن 0:02:26.521,0:02:28.427 و کۆماری هەنگەکان دابمەزرێنن، 0:02:28.451,0:02:31.553 یان حزبی کۆمونیستی[br]کرێکارانی هەنگ. 0:02:32.442,0:02:34.785 ئاژەڵەکانی تر، وەک شیردەرە کۆمەلایەتییەکان 0:02:34.809,0:02:38.683 گورگ، فیل،[br]دۆلفین و شەمپانزییەکان -- 0:02:38.707,0:02:41.453 دەتوانن بەیەکانگیرانە هاوکاری یەک بکەن، 0:02:41.477,0:02:44.818 بەلام بە ژمارەیەکی کەم، 0:02:44.842,0:02:47.715 لەبەر ئەوەی هاوکاری کردن [br]لەنێوان شامپانزییەکان 0:02:47.739,0:02:51.787 بەندە لەسەر زانیاریی ورد[br]لەسەر ئەوانی تر. 0:02:51.811,0:02:54.579 من شەمپانزییەکم و تۆ شەمپانزییەکی تریت، 0:02:54.603,0:02:56.406 و من دەمەوێت هاوکاریی تۆ بکەم. 0:02:56.430,0:02:59.025 پێویستە شەخسییانە تۆ بناسم. 0:02:59.049,0:03:00.819 جی جۆرە شەمپانزییەکیت؟ 0:03:00.843,0:03:02.256 شەمپانزییەکی باشیت؟ 0:03:02.280,0:03:03.933 یان شەمپانزییەکی خراپەکار؟ 0:03:03.957,0:03:05.401 ئایە جێی متمانەیت؟ 0:03:05.425,0:03:08.478 ئەگەر تۆ نەناسم، چۆن دەتوانم[br]هاوکاری بکەم لەگەڵت؟ 0:03:09.676,0:03:13.427 تاکە ئاژەڵ کە دەتوانێت[br]هەردوو بەهرەکە پێکەوە کۆبکاتەوە 0:03:13.451,0:03:18.747 هاوکاری بکات بە یەکانگیری و[br]بە ژمارەی گەورە 0:03:18.771,0:03:20.401 ئێمەین، هۆمۆ سەیپنەکان. 0:03:20.973,0:03:25.104 یەک دژ بە یەک، یان ١٠ دژ بە ١٠، 0:03:25.128,0:03:27.697 شەمپانزییەکان لەوانەیە لە ئێمە باشتر بن. 0:03:28.112,0:03:33.291 بەڵام، ئەگەر تۆ ١٠٠٠ مرۆڤ دژ بە[br]١٠٠٠ شەمپانزیی دابنێیت، 0:03:33.315,0:03:36.933 مرۆڤەکان بە ئاسانی دەیبەنەوە،[br]بەهۆی هۆکارێکی سادەوە 0:03:36.957,0:03:40.690 کە هەزار شەمپانزیی ناتوانن[br]ئەسڵەن هاوکاریی یەک بکەن. 0:03:41.337,0:03:45.388 و تۆ گەر ١٠٠ هەزار شەمپانزیی[br]بخەیتە نێو 0:03:45.412,0:03:49.028 شەقامی ئۆکسفۆرد[br]یان نێو یاریگەی وێمبڵی، 0:03:49.052,0:03:51.584 یان گۆڕەپانی تینانمێن یان ڤاتیکان. 0:03:51.608,0:03:54.225 ئەوە ئاژاوەیەکی زۆر دروست دەکەن. 0:03:54.249,0:03:58.108 یاریگای وێمبڵی بهێنە پێش چاوت[br]بە ١٠٠ هەزار مەیمونەوە. 0:03:58.616,0:03:59.806 شێتییەکی تەواوە. 0:04:00.219,0:04:06.161 بەپێچەوانەوە، دەیان هەزار مرۆڤ[br]لە وێمبڵی کۆ دەبنەوە زۆر بە ئاسایی، 0:04:06.185,0:04:09.249 و بە گشتی، هیچ ئاژاوەیەک نانێنەوە. 0:04:09.273,0:04:15.360 ئەوەی هەمانە زۆر ئاڵۆزە و[br]تۆڕێکی کاریگەری هەرەوەز کردنە. 0:04:16.554,0:04:21.144 هەموو دەسکەوتە مەزنەکانی مرۆڤایەتی[br]لە مێژوودا، 0:04:21.168,0:04:24.451 ئیتر ئەگەر بنیاندنای هەڕەمەکان بێت[br]یان فڕین بۆ مانگ، 0:04:24.475,0:04:27.050 بەند نەبوون لەسەر[br]توانای تاکەکەسی، 0:04:27.074,0:04:30.899 بەڵکو بەندبوون بە هەرەوەزکردن[br]بە یەکانگیری و ژمارەی گەورە. 0:04:31.465,0:04:35.122 بیر بکەوە لەم قسانەی من[br]ئێستا دەیانکەم: 0:04:35.146,0:04:41.130 من وەستاوم لێرە لەبەردەم [br]٣٠٠ یان ٤٠٠ کەس، 0:04:41.154,0:04:44.278 زۆرینەتان کەسی نامۆن بۆ من. 0:04:44.928,0:04:49.912 بەهەمان شێوە، من هەموو ئەوانە ناناسم[br]کە ئەم ئیڤێنتەیان 0:04:49.936,0:04:51.563 ڕێکخستووە. 0:04:51.994,0:04:55.787 نە فڕۆکەوانەکە و نە[br]ئەندامانی ئەو فڕۆکەیە ناناسم 0:04:55.811,0:04:58.722 کە دوێنێ منیان هێنا بۆ ئێرە، [br]بۆ لەندەن. 0:04:59.286,0:05:03.009 ئەو خەڵکانە ناناسم کە[br]ئەم مایکرۆفۆن و کامێرایانەیان 0:05:03.033,0:05:07.543 داهێناوەو درووست کردووە،[br]کە ئەو قسانە تۆماردەکەن کە من دەیانکەم. 0:05:08.123,0:05:11.660 ئەو کەسانە ناناسم کە[br]ئەو کتێب و وتارانەیان نووسیووە 0:05:11.684,0:05:14.077 کە من خوێندنمەوە بۆ ئەم وتارەم. 0:05:14.495,0:05:17.305 و بەدڵنیاییەوە هەموو ئەوانە ناناسم 0:05:17.329,0:05:20.548 کە لەوانەیە سەیری ئەم وتارە بکەن[br]لەسەر ئینتەرنێت، 0:05:20.572,0:05:23.599 لە شوێنێک لە بۆینس ئایرس یان لە نیو دەلهی. 0:05:24.162,0:05:27.671 هەرچۆنێک بێت، لەگەڵ ئەوەشدا[br]کە یەک ناناسین، دەتوانین 0:05:27.695,0:05:33.548 بەیەکەوە کاربکەین و بیروڕا بگۆڕینەوە. 0:05:34.081,0:05:37.132 ئەمە شتێکە شەمپانزیەکان ناتوانن بیکەن. 0:05:37.156,0:05:38.970 ئەوان گفتوگۆ دەکەن، بێگومان، 0:05:38.994,0:05:44.793 بەڵام هەرگیز شەمپانزییەک نابینیت[br]گەشت بکات بۆ ناوچەیەکی دوور 0:05:44.817,0:05:48.937 تا وتارێک بدات بۆ شەمپانزییەکانی ئەوێ[br]لەسەر مۆز یان فیل، 0:05:48.961,0:05:51.969 یان لەسەر هەرشتێک کە لەلای[br]شەمپانزییەکان گرنگە. 0:05:53.389,0:05:56.879 بێگومان، هەرەوەزیکردن هەمووکات[br]؛باش نییە 0:05:56.903,0:06:00.928 هەموو ئەو شتە بێزراوانەی مرۆڤ کردوێتی[br]بە درێژایی مێژوو -- 0:06:00.952,0:06:03.691 و خەریکین ئێستا ئەنجامی دەدەین -- 0:06:03.715,0:06:08.864 هەموویان بەندن لەسەر هەرەوەزی کردن[br]بە ژمارەی گەورە. 0:06:08.888,0:06:11.484 ؛زیندانەکان سیستەمێکی هەرەوەزین 0:06:11.508,0:06:14.498 ؛سەربڕخانەکان سیستەمێکی هەرەوەزین 0:06:14.522,0:06:17.526 ئۆردۆگا زۆرەملێکان سیستەمێکی هەرەوەزین. 0:06:17.907,0:06:23.087 شەمپانزییەکان سەربڕخانە و زیندان و[br]ئۆردگای زۆرە ملێیان نییە. 0:06:24.183,0:06:28.013 ئێستا وا دابنێن من قەناعەتم بە ئێوە[br]کردووە کە بەڵێ، 0:06:28.037,0:06:33.095 ئێمە جڵەوی جیهانمان گرتۆتە دەست لەبەرئەوەی[br]دەتوانین کاربکەین بە ژمارەی زۆرو یەکانگیری 0:06:33.516,0:06:36.464 پرسیاری دواتر کە دێت 0:06:36.488,0:06:39.371 بە مێشكی ئەوانەی زۆر پرسیار دەکەن، 0:06:39.395,0:06:41.679 ئەوەیە، کە چۆن ئەمەمان کرد؟ 0:06:42.083,0:06:47.865 چی وایکرد، ئێمە لە نێو هەموو ئاژەڵانی تردا[br]هاوکاری یەک بکەین بەم شێوەیە؟ 0:06:49.714,0:06:52.260 وەڵامەکە خەیاڵ کردنمانە. 0:06:52.998,0:06:58.430 ئێمە دەتوانین بە یەکانگیری کاربکەین[br]لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسی نەناسراو، 0:06:58.454,0:07:02.150 لەبەر ئەوەی ئێمە تەنها ئاژەڵین[br]لە سەر زەوی کە، 0:07:02.174,0:07:06.797 دەتوانین چیرۆکی خەیاڵی دروست بکەین و[br]بڕوایان پێبهێنین. 0:07:07.326,0:07:11.914 و هەر ئەوەندەی هەموو کەس[br]باوەڕیان کرد بە هەمان چیرۆکی خەیاڵی، 0:07:11.938,0:07:15.480 هەمووان شوێنی دەکەون و[br]گوێڕایەڵی هەمان ئەو یاسایانە دەبن، 0:07:15.504,0:07:17.793 هەمانە نموونە، هەمان بەهای دەبێت. 0:07:18.639,0:07:22.538 هەموو ئاژەڵانی تر[br]سیستەمی گفتوگۆکردنیان بەکاردێنن 0:07:22.562,0:07:25.058 تەنها بۆ باسکردنی واقیع. 0:07:25.590,0:07:29.807 شەمپانزییەک لەوانەیە بڵێت، "سەیر بکە![br]ئەوە شێرێکە، با ڕا بکەین!" 0:07:29.831,0:07:33.937 یان، "سەیر بکە! ئەوە دار مۆزێکە لەویا[br]با بڕۆین هەندێک مۆز لیبکەینەوە!" 0:07:33.961,0:07:40.238 مرۆڤ، بەپێچەوانەوە، زمانیان[br]بەکارناهێنن بە تەنها بۆ باسکردنی واقیع، 0:07:40.262,0:07:44.786 بەڵکو بەکاریدێنن بۆ دروستکردنی واقیع،[br]واقعی هەڵبەستراو. 0:07:45.278,0:07:49.232 مرۆڤێک دەتوانێت بڵێت، "سەیربکە[br]ئەوە خودایە لە پشت هەورەکانەوە! 0:07:49.256,0:07:51.336 یان بلێت گەر ئەوە نەکەیت کە من پێت دەڵێم، 0:07:51.360,0:07:54.565 کە مردیت، خودا سزات دەدات و[br]دەتنێرێت بۆ دۆزەخ." 0:07:54.986,0:07:58.758 و گەر برواتان هەبێت بەم چیرۆکەی من[br]دروستم کرد، 0:07:58.782,0:08:02.597 ئەوا تۆش شوێن هەمان[br]بنچینە و بەها و یاسا کەوتوویت، 0:08:02.621,0:08:03.913 تۆ دەتوانیت هەرەوەزی بکەیت. 0:08:04.278,0:08:06.628 ئەمە شتێکە تەنها لە توانای مرۆڤدایە. 0:08:07.207,0:08:11.048 هەرگیز ناتوانیت شەمپانزییەک ڕازی بکەیت[br]مۆزێکت بداتێ 0:08:11.072,0:08:14.865 بە بەڵێندان پێی، "... دوای مردنت،[br]تۆ دەچیت بۆ بەهەشت ..." 0:08:14.889,0:08:15.912 (پێکەنین) 0:08:15.936,0:08:19.198 " و لەوێ ژمارەیەکی زۆر مۆز وەردەگریت[br]بۆ کارە چاکەکانت. 0:08:19.222,0:08:20.644 بۆیە ئەم مۆزەم بەرێ." 0:08:20.668,0:08:23.426 هیچ شەمپانزییەک باوەڕ[br]بەم جۆرە چیرۆکانە ناکات. 0:08:23.776,0:08:26.466 تەنها مرۆڤ بڕوایان پێدەکات، 0:08:26.490,0:08:28.573 هەر لەبەر ئەمەیە جڵەوی ئەم جیهانەمان کردوە 0:08:28.597,0:08:33.442 کە تیایدا شەمپانزییەکان زیندانی کراون لە[br]باخچەکانی ئاژەڵان و تاقیگەکانی توێژینەوە. 0:08:34.904,0:08:37.844 ئێستا لەوانەیە بڕوات کردبێت بەڵی، 0:08:37.868,0:08:44.008 لە بواری ئاینیدا، مرۆڤ بە یەکەوە کاردەکەن[br]بە بڕوا بوون بە هەمان خەیاڵ. 0:08:44.032,0:08:48.984 ملیۆنان کەس کۆدەبنەوە بۆ[br]بنیادنانی مەتراخانەیەک یان مزگەوتێک 0:08:49.008,0:08:54.750 یان شەڕدەکەن دژ بە خاکپەرستان یان جیهاد [br]دەکەن، لەبەرئەوەی هەموویان بڕوایان بە 0:08:54.774,0:08:57.487 هەمان شتە دەربارەی خودا و بەهەشت و دۆزەخ. 0:08:57.979,0:09:03.218 بەڵام ئەوەی من دەمەوێت جەخت بکەمەوە[br]لەسەری ڕێک ھەمان میکانیزمە 0:09:03.242,0:09:09.106 کە بریتیە لە ھەموو بوارە پاڵنەرەکانی تری[br]ھاوکاریکردنی نێوان مرۆڤەکان، 0:09:09.130,0:09:11.650 نەک تەنھا لە ڕێی ئاینەوە. 0:09:11.674,0:09:13.952 بۆ نموونە، بواری یاسایی وەربگرە. 0:09:14.531,0:09:20.508 زۆربەی سیستەمە یاساییەکانی ئەمڕۆ[br]بەندە لەسەر بڕوا بوون بە مافەکانی مرۆڤ. 0:09:21.247,0:09:23.024 بەڵام مافەکانی مرۆڤ کامانەن؟ 0:09:23.596,0:09:28.298 مافەکانی مرۆڤ، ھەروەک خودا و بەھەشت،[br]چیرۆکێکە و ئێمە دروستمان کردووە. 0:09:28.322,0:09:30.640 ئەوان ڕاستییەکی ماددی نیـن، 0:09:30.664,0:09:34.330 ئەوان ھەندێک کاریگەری بایۆلۆجی نین[br]لەسەر ھۆمۆ سەیپنەکان، 0:09:34.719,0:09:38.518 مرۆڤێک بێنە، هەڵی بدڕە[br]سەیری ناوەوەی بکە، 0:09:38.542,0:09:43.669 دڵ و گورچیلە و دەمار هۆرمۆنەکانی،[br]لەگەڵ دی ئێن ئەی دەدۆزیتەوە، 0:09:43.693,0:09:45.581 بەڵام هیچ مافێک نادۆزیتەوە. 0:09:46.200,0:09:50.121 تاکە شوێن کە دەتوانیت مافی[br]تیادا بدۆزیتەوە نێو چیرۆکەکانە 0:09:50.145,0:09:54.278 کە ئێمە دامان هێناوەو بڵاومان کردۆتەوە[br]لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا. 0:09:54.607,0:09:59.537 لەوانەیە چیرۆکەکان زۆر ئەرێنی و[br]باش بن، 0:09:59.561,0:10:03.124 بەڵام هەر چیرۆکی خەیاڵین و[br]ئێمە دامان هێناون. 0:10:03.664,0:10:06.184 هەمان شت دروستە لە بواری سیاسەتدا. 0:10:06.565,0:10:12.935 گرنگترین پاڵنەر لە[br]سیاسەتی مۆدێرندا دەوڵەت و نەتەوەکانن. 0:10:13.333,0:10:15.133 بەڵام دەوڵەت و نەتەوەکان چین؟ 0:10:15.593,0:10:17.718 ئەوان ڕاستییەکی ماددی نین. 0:10:17.742,0:10:20.455 شاخێک ڕاستییەکی مادییە. 0:10:20.479,0:10:23.763 دەتوانیت ببینیت، دەستی لێبدەیت،[br]تەنانەت دەتوانیت بۆنی بکەیت. 0:10:24.223,0:10:25.995 بەڵام دەوڵەت و نەتەوە، 0:10:26.019,0:10:29.799 وەک ئیسڕائیل و ئێران و فەرەنسا و ئەڵمانیا، 0:10:29.823,0:10:32.563 تەنها چیرۆکێکن ئێمە هەڵمان بەستوون 0:10:32.587,0:10:34.561 و بە تووندی پێیانەوە پابەند بووین. 0:10:34.949,0:10:37.453 هەمان شت ڕاستە لە بواری ئابووریدا. 0:10:37.892,0:10:41.598 ئەمڕۆ گەورەترین ئەکتەری ئابووری جیهانی 0:10:41.622,0:10:43.884 کۆمپانیا زەبەلاحەکانن. 0:10:44.407,0:10:48.138 زۆرێک لە ئێوە ئەمڕۆ، لەوانەیە کار بکەن[br]بۆ کۆمپانیایەکی زەبەلاح، 0:10:48.162,0:10:51.212 وەک تۆیۆتا یان ماکدۆناڵد. 0:10:51.577,0:10:53.395 ئەم شتانە لەڕاستیدا چین؟ 0:10:53.982,0:10:57.929 پارێزەرەکان بەمانە دەڵێن خەیاڵی ئابوری. 0:10:58.359,0:11:01.835 ئەوان چیرۆکن هەڵبەستراون و وتراونەتەوە 0:11:01.859,0:11:05.192 لەلایەن جادوگەرە بەهێزەکان ئێمە [br]پێیان دەڵێین پارێزەرەکان. 0:11:05.216,0:11:06.661 (پێکەنین) 0:11:06.685,0:11:10.104 و ئەم کۆمپانیایانە چی دەکەن ڕۆژانە؟ 0:11:10.128,0:11:11.825 بەزۆری، هەوڵی دەستخستنی پارە دەدەن. 0:11:13.411,0:11:14.744 بەڵام، پارە چییە؟ 0:11:14.768,0:11:19.934 دوبارە، پارە ڕاستیەکی مادیی نیە؛[br]هیچ بەهایەکی مادیی نیە. 0:11:19.958,0:11:23.275 ئەم کاغەزە زەردەی دۆلار بە نموونە وەربگرە. 0:11:23.299,0:11:25.148 سەیری بکە -- هیچ بەهایەکی نییە. 0:11:25.700,0:11:27.934 ناتوانیت بیخۆیت، ناتوانیت بیخۆیتەوە، 0:11:27.958,0:11:29.250 ناتوانیت لەبەری بکەیت. 0:11:29.633,0:11:33.674 بەڵام دواتر ئەم چیرۆکخوانە لێزانانە دێن -- 0:11:33.698,0:11:35.182 خاوەن بانکە گەورەکان، 0:11:35.206,0:11:36.646 وەزیرانی ئابووری، 0:11:36.670,0:11:38.024 سەرۆک وەزیران -- 0:11:38.048,0:11:40.526 و چیرۆکێکی بڕواپێکەرمان پێدەڵێن: 0:11:40.550,0:11:42.508 " سەیربکە، ئەو پارچە کاغەزە سەوزە دەبینی؟ 0:11:42.532,0:11:45.115 ئەوە بەهای ١٠ مۆز دەکات." 0:11:45.591,0:11:47.700 و ئەگەر من باوەڕی[br]پێبکەم، تۆ باوەڕی پێبکەی، 0:11:47.724,0:11:49.240 و هەمووان باوەڕی پێبکەن، 0:11:49.264,0:11:51.128 ئەوە چیرۆکەکەی سەردەگرێت . 0:11:51.152,0:11:54.065 من دەتوانم ئەم پارچە کاغەزە بێبەهایە ببەم، 0:11:54.089,0:11:55.726 بچمە سوپەرمارکێتێک، 0:11:55.750,0:11:59.757 بیدەم بە کەسێکی تەواو نەناسراو[br]کە هەرگیز پێشتر نەمدیوە، 0:11:59.781,0:12:04.466 و لە بەرامبەردا، مۆزی لێبسەنم[br]کە دەتوانم بیخۆم. 0:12:04.870,0:12:06.591 ئەمە شتێکی سەرسوڕهێنەرە. 0:12:06.615,0:12:08.693 قەت ناتوانیت ئەمە لەگەڵ شەمپانزییەک بکەیت. 0:12:08.717,0:12:10.662 بێگومان، لە بازرگانی شەمپانزییەکان: 0:12:10.686,0:12:13.436 "تۆ گوێزی هندیم بەرێ[br]من مۆزت دەدەمێ." 0:12:13.460,0:12:14.698 ئەمە دەکرێت ڕووبدات. 0:12:14.722,0:12:17.714 بەڵام، تۆ پارچە کاغەزێکی[br]بێبەهام بدەیتێ 0:12:17.738,0:12:19.752 و چاوەڕی دەکەیت من مۆزت بدەمێ؟ 0:12:19.776,0:12:20.928 بەهیچ شێوەیەک! 0:12:20.952,0:12:22.533 چیە من بە مرۆڤ تێگەشتوویت؟ 0:12:22.557,0:12:24.930 (پێکەنین) 0:12:24.954,0:12:29.073 لەڕاستیدا، پارە، سەرکەوتووترین چیرۆکە 0:12:29.097,0:12:31.753 کە مرۆڤ دایهێنابێت تا ئێستا، 0:12:31.777,0:12:36.120 لەبەر ئەوەی تاکە چیرۆکە هەمووان[br]باوەڕییان پێیەتی. 0:12:36.692,0:12:39.482 هەموو کەس باوەڕی بە خوا نییە، 0:12:39.506,0:12:42.531 هەموو کەس باوەڕی بە مافی مرۆڤ نییە، 0:12:42.555,0:12:45.340 هەموو کەس باوەڕی بە نەتەوە پەرستی نییە، 0:12:45.364,0:12:49.107 بەڵام هەموو کەسێک باوەڕی بە پارە ،[br]و کاغەزی دۆلاریش هەیە. 0:12:49.514,0:12:51.495 تەنانەت، ئوسامە بن لادن[br]بە نموونە وەربگرن. 0:12:51.519,0:12:55.206 ئەو ڕقی لە سیاسەتی ئەمەریکا و[br]دینی ئەمەریکییەکان بوو 0:12:55.230,0:12:56.679 ڕقی لە کلتورەکەیان بوو، 0:12:56.703,0:12:59.509 بەڵام هیچ کێشەیەکی لەگەڵ [br]دۆلاری ئەمەریکی نەبوو. 0:12:59.533,0:13:01.628 بگرە زۆر پەیوەست بوو پێیەوە. 0:13:01.652,0:13:03.555 (پێکەنین) 0:13:04.166,0:13:05.866 بۆ ئەنجامگرتن لەمە: 0:13:05.890,0:13:11.658 ئێمەی مرۆڤ جڵەوی جیهانمان کردووە چونکە[br]لە جیهانێکی دوولایەنەدا دەژین. 0:13:12.531,0:13:16.444 هەموو ئاژەڵەکانی تر[br]لە جیهانی مادییدا دەژین. 0:13:16.992,0:13:21.544 واقع لای ئەوان پێکهاتووە لە[br]بوونە مادییەکان، 0:13:21.568,0:13:25.511 وەک ڕوبار و دار و[br]شێر و فیلەکان. 0:13:26.067,0:13:29.750 ئێمەی مرۆڤیش بە هەمان شیوە،[br]لە جیهانی مادییدا دەژین. 0:13:29.774,0:13:34.842 لە جیهانی ئێمەشدا، ڕوبار و درەخت و[br]فیل و شێر هەن. 0:13:35.421,0:13:37.266 بەڵام سەدان ساڵ لەمەوبەر، 0:13:37.290,0:13:42.017 لەسەروو هەموو ئەم ڕاستییانەوە 0:13:42.041,0:13:45.534 چینی دووەمی ڕاستی خەیاڵیمان بنیاد ناوە، 0:13:45.558,0:13:49.122 ڕاستییەک کە پێکهاتووە لە بوونی خەیاڵی، 0:13:49.146,0:13:53.679 وەک نەتەوە، خوداکان، [br]پارە، وەک کۆمپانیا زەبەلاحەکان. 0:13:54.481,0:13:59.115 و ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە[br]لەگەڵ بەردەوامبوونی مێژوودا، 0:13:59.139,0:14:04.535 ئەم ڕاستییە خەیاڵیانە[br]بەهێزتر و بەهێزتر بوون 0:14:04.559,0:14:09.060 کە ئەمڕۆ، بەهێزترین هێز[br]لە جیهاندا 0:14:09.084,0:14:11.049 ئەم بوونە خەیاڵیانەن. 0:14:11.715,0:14:18.509 ئەمڕۆ، مانەوەی ڕوبار و درەخت و[br]شێر وفیلەکان 0:14:18.533,0:14:23.638 بەندە لەسەر بڕیار و ویستی[br]بوونە خەیاڵییەکانە، 0:14:23.662,0:14:28.199 وەک ویلایەتە یەکگرتووەکان، وەک گووگڵ[br]وەک بانکی جیهانی -- 0:14:28.223,0:14:32.262 ئەو بوونانەی کە تەنها[br]لە خەیاڵی ئێمەدا هەن. 0:14:32.929,0:14:34.081 سوپاس بۆ ئێوە. 0:14:34.105,0:14:38.676 (چەپڵەلێدان) 0:14:44.299,0:14:46.509 بڕونۆ گیوسانی؛ یوڤاڵ[br]تۆ کتێبێکی نوێت دەرکردووە. 0:14:46.533,0:14:48.336 دوای سەیپنەکان، یەکێکی دیت نووسیوە، 0:14:48.360,0:14:50.947 و بە یۆنانی بڵاوبۆتەوە، بەڵام[br]‌هێشتا وەرنەگێڕدراوە ... 0:14:50.971,0:14:53.900 یوڤاڵ نوح حەراری: ئێستا خەریکی[br]کارکردنم لەسەر وەرگێڕانی. 0:14:53.924,0:14:56.092 لە کتێبەکەدا، گەر درووست لێی تێگەشتبم، 0:14:56.116,0:15:01.745 گفتوگۆی ئەو پێشکەوتنە ناوازەیە دەکەیت[br]کە ئێستا پیایدا دەڕۆین 0:15:01.769,0:15:04.028 تەنها بە شاراوەیی ژیانمان باش ناکات، 0:15:04.052,0:15:06.288 بەڵکو دروستی دەکات -- وتەیەکت دەڵێت -- 0:15:06.312,0:15:10.930 ".. چینە نوێیەکان و کێشە خەیاڵییەکان،[br]هاوشێوەی شۆڕشی پیشەسازین." 0:15:10.954,0:15:12.177 دەتوانیت لەسەرئەمە بڕۆیت؟ 0:15:12.670,0:15:14.594 بەڵێ. لە شۆڕشی پیشەسازیدا، 0:15:14.618,0:15:19.520 درووستبوونی چینی کرێکارانی شارمان بینی. 0:15:19.544,0:15:24.654 زۆربەی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتیی[br]٢٠٠ ساڵی ڕابردوو پێکهاتووە لە 0:15:24.678,0:15:28.304 چی لەگەڵ ئەم چینە و[br]کێشە و دەرفەتە نوێیەکان بکرێت . 0:15:28.328,0:15:32.960 ئێستا، درووستبوونی چینێکی گەورەی نوێ[br]لە خەڵکی بێکەڵک دەبینین. 0:15:32.984,0:15:33.985 (پێکەنین) 0:15:34.009,0:15:39.370 لەگەڵ باشتر بوون و باشتر بوونی[br]کۆمپیوتەر لە بواری زیاتر و زیاتر، 0:15:39.394,0:15:44.286 ئەگەرێکی ئاشکرا هەیە کە لەوانەیە کۆمپیوتەر[br]پێشی ئێمە بداتەوە 0:15:44.310,0:15:47.913 لەزۆربەی کارەکاندا و ئێمە بکاتە زیادە. 0:15:47.937,0:15:50.674 و دواتر پرسیارە سیاسیە ئابووریە گەورەکەی 0:15:50.698,0:15:53.061 سەدەی ٢١ ئەمە دەبێت، 0:15:53.085,0:15:55.247 "ئێمە مرۆڤمان بۆچی پێویستە؟" 0:15:55.271,0:15:58.638 یان لانیکەم، "ئەم هەموو مرۆڤە [br]زۆرەمان بۆچییە؟" 0:15:58.662,0:16:01.120 تۆ وەڵامی ئەمەت داوەتەوە لە کتێبەکەت؟ 0:16:01.144,0:16:05.164 لە ئێستادا، باشترین شت کە[br]ئێمە بیکەین دڵخؤش هێشتنەوەیانە 0:16:05.188,0:16:06.985 بە هۆشبەر و یارییەکانی کۆمپیوتەرەوە . 0:16:07.009,0:16:08.010 (پێکەنین) 0:16:08.034,0:16:11.305 بەڵام ئەمە لەوە ناچێت[br]داهاتوویەکی خۆشی هەبێت. 0:16:11.329,0:16:14.138 باش،کەواتە بەشێوەیەکی بنەڕەتی تۆ[br]لەم کتێبە و ئێستادا دەڵییت، 0:16:14.162,0:16:16.948 ئەوە بۆ هەموو ئەو گفتوگۆیانەی باس دەکەن لە 0:16:16.972,0:16:20.735 نایەکسانی گەورەی ئابووری، کو[br]ئێمە هێشتا لە سەرەتاکەیداین 0:16:20.759,0:16:21.916 سەرەتای پڕۆسەکە؟ 0:16:22.225,0:16:23.751 ؛دووبارە ئەوە پێشبینی کردن نییە 0:16:23.775,0:16:27.718 ئەوە بینینی هەموو ئەگەرەکانی بەردەممانە. 0:16:27.742,0:16:32.724 ئەگەرێکیان دروستبوونی ئەم[br]ژمارە زۆرەیە لە خەڵكی بێکەڵك. 0:16:32.748,0:16:35.888 ئەگەرێکی تر دابەشبوونی مرۆڤایەتییە 0:16:35.912,0:16:38.903 بۆ چەند تیرەیەکی بایەلۆجی جیاواز، 0:16:38.927,0:16:43.218 کە تێیدا دەوڵەمەندەکان بەرزدەبنەوە[br]بۆ پلەیەکی خودایی، 0:16:43.242,0:16:47.550 و هەژارەکان نزم دەبنەوە بۆ ئاستی[br]ئەم خەڵکە بێکەڵکانە. 0:16:47.574,0:16:50.596 پێم وایە تێد تۆکێکی ترمان دەبێت [br]لە ماوەی ساڵێک یان دوانی تردا. 0:16:50.620,0:16:52.442 سوپاس، یوڤاڵ، بۆ ئامادەبوونت. 0:16:52.466,0:16:53.622 سوپاس! 0:16:53.646,0:16:55.311 (چەپڵەلێدان)