چۆن دەکرێت هونەرمەندەکان پارەیان دەستکەوێت لە سەردەمی ئەلیکترۆنیدا
-
0:01 - 0:02سڵاو.
-
0:03 - 0:05یەکەم شت ئەمەوێ بتانگەڕێنمەوە
بۆ ساڵی ٢٠٠٧. -
0:06 - 0:08تازە ٦ مانگم بەسەر بردوو
لە کارکردن لەسەر ئەلبومێک -
0:08 - 0:10کە بە دڵ و ڕۆح کردبووم، و
-
0:10 - 0:13ئەوکاتە دەبوو ڕۆژانە سێ جار
لە سەر مای سپەیس لێبدرێتەوە، و -
0:14 - 0:18هەتا دەهات زیاتر و زیاتر دڵتەنگ دەبووم
کاتێک تێبینی ئەم خەڵکانەم کرد -
0:18 - 0:19کە گیتاریان دەژەنی و گۆرانیان دەوت و
-
0:19 - 0:22ڤیدیۆکانیان دەخستە سەر ئەم
ماڵپەرە نوێیە کە ناوی یوتیوب بوو، و -
0:22 - 0:23نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس
ڤیدیۆکانیان دەبینین. -
0:23 - 0:27بۆیە منیش بڕیارمدا چەند
ڤیدیۆیەک بۆ یوتیوب بەرهەمبێنم. -
0:27 - 0:30ڕۆژێکیش ڤیدیۆ باندەکەی
منیان خستە سەر پەڕەی سەرەکی ماڵپەڕەکە، -
0:30 - 0:32کە سەرسوڕهێنەر بوو --
چەندین هەواداری نوێمان بۆ زیاد بوو. -
0:32 - 0:34هەروەها چەند کەسێکیش هەبوون
-
0:34 - 0:37کە پێموابێت زۆر موزیکەکانی
ئێمەیان بەدڵ نەبوو -- -
0:37 - 0:38(پێکەنین)
-
0:38 - 0:40ئاسایی بوو چونکە تا دەهات
خەڵکی زیاتر دەهاتن بۆ نمایشەکان، و -
0:40 - 0:41دەستمان کرد بە گەڕان، و
-
0:41 - 0:43توانیمان بەرهەمێک تۆمار بکەین. و
-
0:43 - 0:45کە سەیری حسابی بانقی خۆمانم کرد
-
0:45 - 0:47دوای ئەوەی ئایتونس پارەی
مانگەکەی پێداین، -
0:47 - 0:48٢٢ هەزار دۆلارمان هەبوو،
-
0:48 - 0:52ئەوکاتە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو بۆم
چونکە هێشتا لە ماڵی باوکمدا دەژیام، -
0:52 - 0:55دەمویست بژێوی ژیانم دابین بکەم وەک
موزیک ژەنێک بە دانانی ڤیدیۆ لەسەر ئینتەرنێت -
0:55 - 0:58کە کەم کەس لە ساڵی ٢٠٠٩دا
ڕێزیان لەو شتە دەگرت -- -
0:58 - 1:01تەنانەت ئەو کەسانەشی
ڤیدیۆیان دەخستە سەر ئینتەرنێت. -
1:01 - 1:02بۆیە بۆ چوار ساڵی دواتر،
-
1:02 - 1:05ڤیدیۆی زیاتر و زیاترم
خستە سەر ئینتەرنێت، و -
1:05 - 1:08تا دەهات باشتر و باشتر دەبوون، و
-
1:08 - 1:11پارەی باشمان پەیداکرد بە
گرێبەست لەگەڵ مارکەکان و -
1:11 - 1:13ریکلامی بازرگانی و فرۆشی ئایتونس و
-
1:14 - 1:15توانیمان خانوێک بکڕین.
-
1:15 - 1:18ستۆدیۆیەکی تۆمارکردنیشمان بنیاتنا.
-
1:18 - 1:19بەڵام یەک کێشەی گەورە هەبوو:
-
1:19 - 1:24پارە پەیداکردن وەک کەسێکی داهێنەر
لە ساڵی ٢٠١٣دا زۆر نامۆ بوو. -
1:24 - 1:27یەکەم شت، بەردەوام شێوازی
بزنس کردن دەگۆڕا. -
1:27 - 1:31بۆیە ٥٨,٠٠٠ دۆلارەکەی ساڵانە
لە داگرتنەکانی ئایتونسەوە دەستمان دەکەوت -
1:31 - 1:35خەریکبوو شوێنی بگیرێتەوە بە
٦,٠٠٠ دۆلارەکەی داهاتی دانانی ڤیدیۆ. -
1:35 - 1:37دانانی ڤیدیۆ داهاتی کەمتر بوو
لە شێوازی داگرتن. و -
1:37 - 1:40لەگەڵ ئەوەی داهێنەری زیاتر و زیاتر
پەیدا دەبوون لەسەر ئینتەرنێت، -
1:40 - 1:43ململانێکان زیاتر بوون لەسەر
گرێبەستی ئەم پێنج کۆمیانیا گەورەیە -
1:43 - 1:45کە ماوەی چەندین ساڵبوو
باندەکەمانی هێشتبووەوە. -
1:45 - 1:47لە سەروو هەموو ئەوەشەوە،
خوودی ڤیدیۆکانمان -- -
1:47 - 1:51بەشە داهێنەرەکەی درووستمان دەکرد و
هەوادارەکان حەزیان لێیبوو و -
1:51 - 1:54بەهایەکی بەسوودیان هەبوو بۆ جیهان،
-
1:54 - 1:57ئەو ڤیدۆیانە ئەتوانم بڵێم
هیچ پارەمان لێوەی دەستنەدەکەوت. -
1:57 - 1:59ئەمە وێنەیەکی گیراوی
یوتیوبەکەی خۆمە -
1:59 - 2:01هی ماوەی ٢٨ ڕۆژ
-
2:01 - 2:02کە نیشانی ئەیات یەک ملیۆن بینەری هەبووە و
-
2:02 - 2:06١٦٦ دۆلار داهاتی بووە لەو
ریکلامانەی لەسەری نیشاندراوە. -
2:07 - 2:09تەواوی ئامێرەکە لە ساڵی ٢٠١٣دا
-
2:09 - 2:13کە هونەری دەخستە سەر ئینتەرنێت و
پارەی لێوە بەرهەم دەهات -
2:13 - 2:15بە تەواوەتی لەکار کەوتبوو.
-
2:15 - 2:18گرنگ نییە ڕۆژنامەیەک بیت،
-
2:18 - 2:19یان دەستگایەک بیت،
-
2:19 - 2:21یان داهێنەرێکی سەربەخۆ بیت.
-
2:21 - 2:25کۆمیکێکی مانگانەی ئینتەرنێت
کە مانگانە ٢٠ هەزار خوێنەری هەبێت -- -
2:25 - 2:26٢٠ هەزار خوێنەری مانگانە --
-
2:26 - 2:29دوو سەد دۆلارێکی دەست دەکەوێت
بە داهاتی ریکلامەکانی سەری. -
2:29 - 2:31٢٠ هەزار کەس خوێندویانەتەوە.
-
2:32 - 2:35باشە، لە چ جیهانێکدا ئەمەنە بەس نییە؟
-
2:35 - 2:37من تێناگەم.
-
2:37 - 2:41ئێمە چ جۆرە سیستمێکمان بنیاتناوە
کە تیایدا ئەمە بەس نەبێت -
2:41 - 2:42بۆ کەسێک هەتا بتوانێت
بژێوی ژیانی دابین بکات؟ -
2:43 - 2:45بۆیە، بیردۆزێکم هەیە لەسەر ئەمە.
-
2:45 - 2:47پێموابێت ١٠٠ ساڵی سەیر بووە.
-
2:47 - 2:48(پێکەنین)
-
2:48 - 2:50(چەپڵەلێدان)
-
2:50 - 2:52نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
-
2:52 - 2:55مرۆڤ توانی دەنگ لەسەر
لوولەکی مێو تۆمار بکات. -
2:56 - 2:57ئەوە سەرەتای فۆنۆگراف بوو.
-
2:58 - 2:59هەر لە هەمان سەردەمدا،
-
2:59 - 3:02مرۆڤ توانی ڕووناکی تۆمار بکات
لە سەر پارچە کاغەزێکی فۆتۆگرافی، -
3:02 - 3:05ڕیشاڵی -- سەرەدای
فلیم و تەلەفزیۆن. -
3:05 - 3:07بۆ یەکەم جار بوو،
دەتتوانی هونەر لەسەر شتێک تۆمار بکەیت، -
3:07 - 3:09کە سەرسوڕهێنەر بوو.
-
3:09 - 3:10پێشتر هونەر تەمەنی کورت بوو،
-
3:10 - 3:14بۆیە ئەگەر سەمفۆنیاکەت لەکیس چوبێت،
نەتدەتوانی گوێبیستی ئۆرکێستراکە بیت. -
3:14 - 3:15بەڵام ئێستا، بۆ یەکەم جار،
-
3:15 - 3:20دەتوانی ئۆرکێستراکە تۆمار بکەیت
لەسەر ئامرازێکی بەرجەستەیی، و -
3:20 - 3:21کەی ویست گوێی لێگریتەوە،
-
3:21 - 3:23کە ئەوەش سەرسوڕهێنەر بوو.
-
3:23 - 3:24ڕاستییەکەی زۆر سەرسوڕهێنەر بوو،
-
3:24 - 3:28کە بۆ ١٠٠ ساڵی دواتر،
لە نێوان ١٩٠٠ - ٢٠٠٠دا، -
3:28 - 3:32مرۆڤ بایی ملیارەها دۆلاریان
خەرج کرد لە بەردی بناغەدا -
3:32 - 3:35بۆ ئەوەی یارمەتی هونەرمەندان بەن
کە تەنیا دوو شت بکەن. -
3:35 - 3:37یەکەم، هونەرەکەیان بخەنە سەر شتێک، و
-
3:37 - 3:39دووەمیش، ئەو شتە بە
جیهاندا بڵاو بکەنەوە -
3:39 - 3:40بۆ ئەو خەڵکانەی هونەریان دەویست.
-
3:41 - 3:43بەشێکی زۆر لە پیشەسازییەکە
تەرخانکراوە بۆ ئەم دوو کێشەیە. -
3:43 - 3:45ئای خوایە، کۆمپانیای گەیاندن هەیە،
-
3:45 - 3:50چەندین کۆمپانیای مارکێتینگ و
درووستکەری قەپاغی سی دی هەیە، -
3:50 - 3:52هەمووی خۆیان بۆ ئەم
دوو کێشەیە تەرخان کردووە. و -
3:53 - 3:55ئینجا هەموو دەزانین چی ڕوویدا.
-
3:55 - 3:57١٠ ساڵ لەمەوبەر، ئینتەرنێت زیاتر پێگەشت و
-
3:57 - 3:59سپۆتیفای و فەیس بووک و یوتیوب و
-
3:59 - 4:01ئایتوس و گەڕانی گوگڵ هاتنە کایەوە، و
-
4:01 - 4:04سەدان ساڵ لە بەردی بناغەیی و
-
4:04 - 4:06سیستمی دابینکردن و بڵاوکردنەوە و
-
4:06 - 4:08گەیاندن بە شوێنی مەبەست
-
4:08 - 4:10بە تەواوەتی تێپەڕێندران --
-
4:10 - 4:11لە ماوەی دە ساڵدا.
-
4:12 - 4:15دوای ١٠٠ ساڵ لە درووستکردنی ئەم شتانە،
-
4:15 - 4:19شتێکی ئاساییە کە ئێستا بە تەواوەتی
بوار تەنیا بۆ کەسی داهێنەر ماوەتەوە. -
4:19 - 4:23جێی سەرسوڕمان نییە کە بەشە
کردن بە پارەکەی زنجیرەکە چیتر کارناکات -
4:23 - 4:24لەم پێکهاتە نوێیەدا.
-
4:26 - 4:30بەڵام ئەوەی ئێستا وەک داهێنەرێک
وام لێدەکات زۆر بەپەرۆش بم، -
4:30 - 4:33لە ژیاندا بم و کەسێکی داهێنەر بم،
-
4:33 - 4:39درک کردنە بەوەی هێشتا
١٠ ساڵە ئەم ئامرازە نوێیەمان هەیە -- -
4:39 - 4:43دەبێت لە ١٠٠ ساڵی داهاتوودا
بتوانین چ بناغەیەک بۆ داهێنەرەکانمان بنیات بنێین. -
4:43 - 4:45ئێمە تەنیا ١٠ ساڵە هاتوینەتە ئەم بوارە نوێیە.
-
4:45 - 4:48چەندین تاقیکردنەوە و هەڵە هەیە،
چەندین بیرۆکەی باش لە درووستبووندایە، -
4:48 - 4:50لەگەڵ تاقیکردنەوەی زۆردا.
-
4:50 - 4:52خەریکە درک بەوە دەکەین چی
سوودی دەبێت و چی نایبێت. -
4:52 - 4:54بۆ نموونە بڵاوکەرەوەی ڤیدیۆ لەسەر تویچ.
کێ تویچی بیستووە؟ -
4:54 - 4:58بڵاوکەرەوەکانی سەر تویچ مانگانە
سێ بۆ پێنج هەزار دۆلار پەیدا دەکەن -
4:58 - 4:59بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی
یارییەکانیان. -
4:59 - 5:02ئەوانەی گەورەن تیایدا ساڵانە
زیاتر لە ١٠٠ هەزار دۆلار پەیدا دەکەن. -
5:03 - 5:05ماڵپەڕێک هەیە بەناوی یوناو،
-
5:05 - 5:06ئەپێکە.
-
5:06 - 5:11یارمەتیدەرە بۆ موزیک ژەنەکان و ئەوانەی
ڤیدیۆیان هەیە هەوادارەکانیان بە ئەلیکترۆنی پارەیان بەنێ. -
5:11 - 5:13من ئێستا کار لەسەر کێشەکە دەکەم.
-
5:13 - 5:15چوار ساڵ لەمەوبەر کۆمپانیایەکم
درووستکرد بەناوی پاتریۆن -
5:15 - 5:16لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆمدا.
-
5:16 - 5:19ئێستا ٨٠ کەسین کار
لەسەر ئەم کێشەیە دەکەین. -
5:19 - 5:22سەکۆیەکی بوون بە ئەندامە
-
5:22 - 5:25کە وا ئەکات ئاسان بێت بۆ داهێنەرەکان
پارەیان پێبدرێت -- -
5:25 - 5:27مانگانە لەلایەن هەوادارەکانیانەوە
بۆ دابینکردنی بژێوییان. -
5:27 - 5:31بۆ داهێنەرێک، ئەوە وەک ئەوەیە
موچە وەرگریت لەسەر داهێنەریت. -
5:31 - 5:33ئەمەش یەکێکە لە داهێنەرەکانمان.
-
5:33 - 5:34ناویان "کەمێک جێی پێکەنین"ە.
-
5:35 - 5:38نزیکەی ٢٢٠ هەزار
شوێنکەوتووی یوتیوبیان هەیە. و -
5:38 - 5:39کە ڤیدیۆیەک دادەنێن،
-
5:39 - 5:42نزیکەی ١٥ هەزار بۆ
١٠٠ هەزار بینینی دەبێت. -
5:42 - 5:44ئەمەوێ ئێستا خۆتان سەیر بکەن.
-
5:44 - 5:47پێموابێت کاتێک گوێمان لە ژمارەی وەک
١٥ هەزار بینین دەبێت، و -
5:47 - 5:49پێکهاتەی ئاواهی دەبینین،
-
5:49 - 5:52یەکسەر پۆڵێنی دەکەین وەک شتێک
کە زۆر گرنگ نییە -
5:52 - 5:55هێندەی بەرنامەیەکی بەیانی کە
لەسەر ڕادیۆ گوێی لێدەگری -
5:55 - 5:57یان بەرنامەیەکی قسەکردن کە
لەسەر ئێن بی سی دەیبینیت. -
5:57 - 5:59بەڵام کاتێک گرووپەکە لە
پەیتریۆن دەستیان پێکرد، -
5:59 - 6:04لە چەند هەفتەیەکدا، گەشتنە ئەوەی
مانگانە ٣١ هەزار دۆلار پەیداکەن -
6:04 - 6:05بۆ ئەم بەرنامەیە.
-
6:05 - 6:08ئەوەنە خێرا پەرەیان سەند بڕیاریاندا
پرۆگرامسازییەکەیان فراوانکەن و -
6:08 - 6:10بەرنامەی نوێش زیاد بکەن و
-
6:10 - 6:12ئێستا پەڕەی دووەمی
پەیترۆنی خۆیان دەرکردووە -- -
6:12 - 6:15مانگانە ٢١ هەزار دۆلاری تر
پەیدا دەکەن. و -
6:17 - 6:21خەریکە نەخشەیەک دەکێشن بۆ ئەوەی
دەبێت کۆمپانیایەکی میدیایی چۆنبێت، -
6:22 - 6:24دابینکردنی پارەی هەموو پرۆژەکە
لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە. -
6:24 - 6:26باشە، با نموونەیەکی ترتان بەمێ.
-
6:26 - 6:27ئەمە دێریک بۆدنەرە،
-
6:28 - 6:30ڕۆژنامەنوسێکی وەرزشی کە پێشتر
بۆ گۆڤاری فیلادیلفیای دەنوسی -
6:31 - 6:34هەتا چەند مانگێک لەمەوبەر کاتێک
گۆڤارەکە وازی لە بابەتی وەرزش هێنا. -
6:34 - 6:37ئێستا خۆی وتار دەنوسێت و
لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاویدەکاتەوە -- -
6:37 - 6:39هێشتا لە وەرزشدا کاردەکات،
بەڵام بۆ خۆی دەکات. و -
6:39 - 6:42مانگانە ٤,٨٠٠ دۆلار پەیدا دەکات
لە ١,٧٠٠ پشتیوانیکەرەوە، -
6:42 - 6:44کە لە ڕێگەی بوون بە ئەندامەوە
پارەی بۆ دابین دەکەن. -
6:44 - 6:45ئەمە کراش کۆرسە --
-
6:45 - 6:47پێکهاتەی فێرکاری بێبەرامبەر بۆ جیهان.
-
6:48 - 6:50ئەم بەرنامەیە لەسەر تۆڕی ئەلیکترۆنی
پی بی ئێسە -- -
6:50 - 6:51مانگە ٢٩ هەزار دۆلار داهاتێتی.
-
6:51 - 6:54ئەم دوانە بە جیهاندا دەگەڕێن،
-
6:54 - 6:56مانگانە پارەیان دەدرێتێ لەسەر
تۆمارکردنی گەشتەکانیان -
6:56 - 6:58لەلایەن ١٤٠٠ ئەندامەوە.
-
6:58 - 7:00ئەمە زنجیرەیەکە،
ماڵی تەڵەی چاپۆ" مانگانە -- -
7:00 - 7:02ڕاستییەکەی، لەبەر ئەوەی وێنەییم گرتووە،
-
7:02 - 7:05مانگانە ٢ هەزار دۆلاری
زیادە پەیدا دەکەن، -
7:05 - 7:08کەواتە ئێستا ٥٦ هەزار دۆلاریان
دەست دەکەوێت لە مانگێکدا. -
7:09 - 7:12پاتریۆنیش تەنیا لایەن نییە
کار لەسەر ئەو کێشەیە بکات. -
7:12 - 7:14تەنانەت گوگڵیش خەریکە
کاری لەسەر دەکات. -
7:14 - 7:16دوو ساڵ لەمەوبەر، دەستیان کرد بە
دابینکردنی پارە لەلایەن هەوادارەوە، -
7:16 - 7:18بەم دواییەش، پرۆژەی سوپەر چات
-
7:18 - 7:20وەک ڕێگایەک بۆ داهێنەرەکان
بتوانن ڤیدیۆی ڕاستەوخۆیان بکەن بە پارە. -
7:20 - 7:23گۆڤارەکانیش خەریکن تاقیکردنەوە
دەکەن لەسەر سیستمی ئەندامی بوون. -
7:23 - 7:25نیو یۆرک تایمس پرۆگرامی
بوون بە ئەندامی هەیە؛ -
7:25 - 7:27زە گاردیان ٢٠٠ هەزار بەشداربووی هەیە
کە پارە ئەیەن -
7:27 - 7:28بۆ پرۆگرامی ئەندامبوونەکە.
-
7:29 - 7:33ئەم بڕە زۆرە لە بیرۆکە و
تاقیکردنەوە هەیە و -
7:33 - 7:35ئێستا لە بەرەوپێشچووندایە، و
-
7:35 - 7:38بەرەو ئاراستەی ئەوە دەڕوات
داهێنەرەکان پارە وەرگرن. -
7:38 - 7:40خەریکە سەریش دەگرێت.
-
7:40 - 7:41هێشتا بێوێنە نییە،
-
7:41 - 7:43بەڵام بەڕاستی خەریکە سەردەگرێت.
-
7:43 - 7:48کەواتە، پاتریۆن زیاتر لە ٥٠ هەزار
داهێنەری هەیە موچە وەردەگرن -- -
7:48 - 7:51مانگانە پارە وەردەگرن بۆ دانانی
هونەرەکانیان لەسەر ئینتەرنێت، -
7:51 - 7:53بۆ داهێنەر بوونیان.
-
7:53 - 7:58سەد ساڵی داهاتووی بنیاتنانی
بناغە بەڕێوەیە و -
7:58 - 8:00ئەمجارەیان جیاواز دەبێت
بەهۆی ئەمەوە -- -
8:00 - 8:04بەهۆی پەیوەندی ئاڕاڕاستەوخۆی نێوان
کەسەکەی شتەکە درووست دەکات و -
8:04 - 8:06کەسەکەی شتەکانی بەدڵە.
-
8:07 - 8:10نزیکەی حەوت بۆ هەشت ساڵ لەمەوبەر،
-
8:10 - 8:12چوم بۆ ئاهەنگێکی کۆکتێل.
-
8:13 - 8:15لێرەدا بوو باندەکەمان
لە لوتکەی سەرکەوتندا بوو، -
8:15 - 8:17سەرکەوتنەکانمان دەستیپێدەکرد.
-
8:17 - 8:19تازە نزیکەی ٤٠٠ هەزار دۆلارمان
پەیداکردبوو لە ساڵێکدا -
8:19 - 8:22لەڕێگەی فرۆشی ئایتونس و
گرێبەستی مارکەکان و ئەو جۆرە شتانە. -
8:22 - 8:24پیاوێک هات بۆلام و وتی،
-
8:25 - 8:26هێی جاک، ئێستا خەریکی چیت؟"
-
8:26 - 8:27وتم، "موزیک ژەنم."
-
8:28 - 8:31یەکسەر مەستییەکە بەری یا، و
-
8:31 - 8:33دەستی هێنایە پێشەوە،
-
8:33 - 8:35دەستی خستە سەر شانم، و
-
8:35 - 8:38بە دەنگێکی زۆر خۆش و
بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە وتی -
8:38 - 8:40هیوادارم ڕۆژێک بێت بتوانی
پارەت دەستکەوێت -
8:40 - 8:42(پێکەنین)
-
8:43 - 8:44هەروەها...
-
8:45 - 8:49چەندین ساتی تری وەک ئەوەم هەیە
لەناو بیرەوەریمدا ماوەتەوە. -
8:49 - 8:52مچوڕکە بەلەشمدا دێت
بە بیرکردنەوە لێی. -
8:52 - 8:58زۆر جێی شەرمەزارییە وەک کەسێکی
داهێنەر هەست بە بەهات نەکرێت. -
8:59 - 9:01بەڵام وەک بوونەوەرێک،
-
9:01 - 9:03ئەو ئاهەنگە لەدوای خۆمانەوە
بەجێدەهێڵین. -
9:03 - 9:05ئەو کلتورە بەجێدەهێڵین،
-
9:05 - 9:07لەوێ چووینەتە دەرەوە.
-
9:07 - 9:10زۆر سەرکەوتوو دەبین لە
پارەدان بە داهێنەرەکان، -
9:10 - 9:11لە ماوەی ١٠ ساڵدا،
-
9:12 - 9:16منداڵەکانی ئامادەیی و زانکۆ تەواودەکەن و
بیر لەوە دەکەنەوە داهێنەر بوون -
9:16 - 9:17تەنیا ڕێگەچارە بێت بۆیان --
-
9:17 - 9:19دەکرێ ببمە پزیشک، ببمە پارێزەر،
-
9:19 - 9:22دەکرێت بەرنامەی دەنگی تۆمارکەم،
کۆمیکی ئینتەرنێت بەرهەم بێنم. -
9:22 - 9:24دەبێت بە شتێک کە
دەتوانیت پەنای بۆ بەریت. -
9:24 - 9:25خەریکە پێی دەگەین.
-
9:25 - 9:29دەبێت بە پیشەیەکی پڕ داهاتی گونجاوی
ڕێزلێگراو لەناو خەڵکدا. -
9:30 - 9:33داهێنەرەکان لەوسەری ئەم ١٠٠ ساڵە
سەیرەوە یەنە دەرەوە، -
9:33 - 9:35ئەم گەشتە سەدەییە،
-
9:36 - 9:37بە ئامێرێکی نوێی سەرسوڕهێنەرەوە.
-
9:38 - 9:41پارەیان دەدرێتێ، و
بەهاداریش دەبن. -
9:42 - 9:43سوپاس بۆ هەمووتان.
-
9:43 - 9:46(چەپڵەلێدان)
-
9:48 - 9:50پێموابێت سەرکەوتوو بووم.
-
9:51 - 9:55دەمەوێت هونەرمەندەکانی
ئەمەیان بینی کۆڵنەیەن -- -
9:55 - 9:59بزانن خەریکە پێی دەگەین.
-
9:59 - 10:01هێشتا پێی نەگەشتوین،
-
10:01 - 10:03بەڵام لە دوو ساڵی داهاتوودا،
-
10:03 - 10:06چەندین سیستم و ئامرازیان دەبێت
-
10:06 - 10:08بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان
لەسەر ئینتەرنێت، و -
10:08 - 10:11یان ئەگەر زنجیرە ڤیدیۆ و تۆماری
دەنگیان هەبێت و نەتوانن دەستپێکەن، -
10:11 - 10:13هێشتا نەتوانن پارەی لێوە پەیا بکەن،
-
10:13 - 10:14خەریکە بەوە دەگەین، و
-
10:14 - 10:16لە داهاتوودا دەتوانن
قازانجی لێوە بکەن. -
10:16 - 10:17خەریکە ئەوە ڕووئەیات.
- Title:
- چۆن دەکرێت هونەرمەندەکان پارەیان دەستکەوێت لە سەردەمی ئەلیکترۆنیدا
- Speaker:
- جاک کۆنتی
- Description:
-
موزیک ژەن و داهێنەر جاک کۆنتی دەڵێت کە ئەم ١٠٠ ساڵە زۆر سەیر بووە بۆ هونەرمەندەکان و داهێنەرەکان. ڕێگا باوەکانی کردن بە پارەی هونەر (وەک فرۆشتنی سی دی) لەلایەن ئینتەرنێتەوە شکێنراوە، ئەمەش وایکردووە موزیک ژەنەکان و نوسەرەکان و هونەرمەندەکان بیر بکەنەوە چۆن پارە پەیدا بکەن. بە دامەزراندنی پەیتریۆن کۆنتی ڕێگایەکی درووستکردووە بۆ هونەرمەندەکان هەتا لەسەر ئینتەرنێت لەلایەن هەوادارەکانیانەوە پارەیان دەستکەوێت. دەکرێت سەکۆکانی پارە پێدانی ئەندامێتی وەک ئەمە واتای بوون بە هونەرمەند بگۆڕێت لە سەردەمی ئەلیکترۆنیدا؟
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:31
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How artists can (finally) get paid in the digital age | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How artists can (finally) get paid in the digital age | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How artists can (finally) get paid in the digital age | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How artists can (finally) get paid in the digital age |