Return to Video

چۆن هەواڵە هەڵدەبژێریت

  • 0:08 - 0:11
    چۆن دەزانیت چی ڕووده‌دات لە جیهان؟
  • 0:11 - 0:14
    سەرجەمی زانیاریەکان تەنها کرتەیەک دوورە
  • 0:14 - 0:15
    لەوانەیە سنوردار نەبێ،
  • 0:15 - 0:17
    بەڵام ئەو کات و وزەی ئێمە هەمانە
  • 0:17 - 0:20
    بۆ تێگەیشتن و هەڵسەنگاندن نییە.
  • 0:20 - 0:23
    هەموو زانیاریەکان لە جیهاندان زۆر بەسودنین
  • 0:23 - 0:26
    مەگەر تۆ بزانی چۆن
    هەواڵەکان دەخوێنیتەوە.
  • 0:26 - 0:28
    بۆ داپیرەت، دایک و باوکت،
  • 0:28 - 0:29
    یان تەنانەت خوشک و برا گەورەکانت،
  • 0:29 - 0:32
    ئەم بیرۆکەیە نامۆیە.
  • 0:32 - 0:35
    تەنها دە ساڵێک پێش ئێستا، هەواڵەکان
    مەودایەکی فراوانیان هەبووە.
  • 0:35 - 0:36
    هەڵبژاردنی تۆش سنوردار بوو
  • 0:36 - 0:38
    بۆ چەند گۆڤارێکی گشتی بەرژەوەندیدار
  • 0:38 - 0:40
    و ڕۆژنامەی تۆمارکراو،
  • 0:40 - 0:42
    و سێ چوار دەزگای تەلەفزیۆنی
  • 0:42 - 0:46
    کە تیایدا بێژەری دەنگ و باسی متمانەپێکراو
    هەواڵەکانی رۆژانەیان دەگەیاند
  • 0:46 - 0:49
    لە هەمان کاتی دیاریکراوی هەموو ئێوارەیەک.
  • 0:49 - 0:51
    بەڵام کێشەکانی ئەم سیستەمە زوو بەدەرکەوت
  • 0:51 - 0:53
    لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەلێشاوی
    ناوەندەکانی ڕاگەیاندن.
  • 0:53 - 0:55
    لەکاتێکدا زانراوە کە وڵاتە دیکتاتۆریەکان
  • 0:55 - 0:57
    کۆنتڕۆل و چاودێری زانیاریەکانیان کردووە،
  • 0:57 - 1:00
    زنجیرەیەک لە ڕسوایی ئەوەی دەرخست کە
  • 1:00 - 1:03
    حکومەتی دیموکڕاتیش چەواشەکاری
    بە میللەت کردووە،
  • 1:03 - 1:06
    زۆر جار بەهەرەوەزی لەگەڵ
    ناوەندەکانی ڕاگەیاندن.
  • 1:06 - 1:09
    ئاشکرا کردنی جەنگە شاراوه‌کان،
    نهێنی تیرۆرەکان،
  • 1:09 - 1:11
    و گەندەڵی سیاسی
  • 1:11 - 1:14
    لاوازکردنی باوەڕی میللەت
    بە سەرگوشتە فەرمییەکان
  • 1:14 - 1:16
    کە پێشکەش دەکرێت لە سەرچاوەی گشتی.
  • 1:16 - 1:20
    ئەمە متمانەی ناوەندە ڕاگەیاندنەکانی شکاند
    و ئەوانەی کە کۆنتڕۆلیان کرد بوو
  • 1:20 - 1:24
    پەیدا بوونی ڕۆژنامە، بەرنامەی ڕادیۆی
    کەناڵی هەواڵی جێگرەوە
  • 1:24 - 1:27
    پێشبڕکێیان دەکرد لەگەڵ کەناڵە بنەڕەتیەکان
    لەداپۆشینی ڕووداوەکان
  • 1:27 - 1:29
    لەچەندین سۆنگەی هەمەجۆر.
  • 1:29 - 1:31
    لەم دواییەدا، ئینتەرنێت بڕی
  • 1:31 - 1:33
    زانیاری و بۆچونەکان زیاد کرد،
  • 1:33 - 1:36
    لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان،
    بڵۆگەکان، و ڤیدیۆی سەرهێڵ
  • 1:36 - 1:39
    کە هەموو هاوڵاتیەکی گۆڕی
    بۆ پەیامنێرێکی شاراوە .
  • 1:39 - 1:42
    بەڵام ئەگەر هەموو کەسێک پەیامنێربێت،
    یان هیچ کەسێک ئەو نەبێت،
  • 1:42 - 1:44
    و سەرچاوە جیاوازەکان لەوانەیە هاوڕا نەبن،
  • 1:44 - 1:47
    نەک تەنها ڕاوبۆچونەکان
    بەڵام ڕاستیەکان خودی خۆیان
  • 1:47 - 1:50
    کەواتە تۆ چۆن ڕاستیەکان بەدەست دەهێنی،
    یان شتێکی نزیک لەئەو؟
  • 1:50 - 1:53
    باشترین ڕێگە بۆ دەستکەوتنی
    هەواڵە بنچینەییەکان
  • 1:53 - 1:55
    بەبێ نێوبەند.
  • 1:55 - 1:58
    لە جیاتی ڕوونکردنەوەی بابەتەکان
    بەزانستی خوێندن
  • 1:58 - 2:00
    یان وتارە سیاسیەکان،
  • 2:00 - 2:03
    تۆ دەتوانی خۆت ماددە ڕاستەقینەکە
    بدۆزیتەوە و خۆت بڕیار بدەیت.
  • 2:03 - 2:07
    بۆ ڕوداوەکانی ئێستا، شوێنی پەیامنێرەکان
    بکەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.
  • 2:07 - 2:09
    لەماوەی ئەو ڕوداوە گەورانە،
    وەکو بەهاری عەرەبی
  • 2:09 - 2:11
    یان ناڕەزایی دەربرینەکانی ئۆکرانیەکان،
  • 2:11 - 2:15
    بێژەری دەنگوباس و بڵۆگەرەکان هەواڵە
    نوێیەکان ودەنگە تۆمارکراوەکان بڵاودەکەنەوە
  • 2:15 - 2:16
    لەناو جەرگەی ئەو پەشێویەدا.
  • 2:16 - 2:20
    هەر چەندە دواتر ئەو هەواڵانە بڵاو دەبنەوە
    لەوتارەکان یان پەخش دەکرێن،
  • 2:20 - 2:22
    لەبیرت بێت کەچاپێکی ئەم هەواڵە بریقەدارانە
  • 2:22 - 2:25
    بەزۆری تێکەڵکردنی دەنگی ئەو
    کەسەی کە لەوێ بوو
  • 2:25 - 2:27
    لەگەڵ ئەو سەرنوسەی کەلەوێ نەبوو.
  • 2:27 - 2:29
    لە هەمان کاتدا، تاسەرلێشێوانی
    چیڕۆکەکە زیاتر بێت،
  • 2:29 - 2:32
    تۆ پێویستە هەوڵ بدەیت
    بەردەوام سەیری نەکەیت.
  • 2:32 - 2:35
    لە ڕوداوەکانی وەکو هێرشی تیرۆریست
    و کارەساتە سروشتیەکان،
  • 2:35 - 2:38
    ئەمرۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن هەوڵی
    داپۆشینی بەردەوام دەدەن
  • 2:38 - 2:42
    تەنانەت لە کاتی بەردەست نەبوونی زانیاری
    باوڕپێکراوی نوێ ئەو بەردەستە،
  • 2:42 - 2:44
    هەندێک جار دەبێتە ڕابەر بۆ زانیاری هەڵە
  • 2:44 - 2:47
    یان بەهەڵە تاوانبار کردنی کەسانی بێ تاوان.
  • 2:47 - 2:50
    زۆر ئاسانە کەشپرزە بی
    لەڕووداوی لەو جۆرەدا،
  • 2:50 - 2:52
    بەڵام هەوڵ بدە بە دوای تازەترین
    زانیاریدا بگەرێیت
  • 2:52 - 2:54
    لە چەندین شوێن لە ڕۆژێکدا،
  • 2:54 - 2:56
    لە بری هەموو ساتێک،
  • 2:56 - 2:59
    کات ڕێگە دەدات کە وردەکارییەکان
    بە تەواوەتی دەر بکەون
  • 2:59 - 3:01
    و ڕاپۆرتی هەواڵەکان بەدرۆ دەخەنەوە.
  • 3:01 - 3:04
    لە کاتێکدا رۆژنامەوانی
    باش بابەتی بوونە،
  • 3:04 - 3:06
    ناوەندەکانی ڕاگەیاندن بە زۆری
    ناتوانن خۆیان لابدەن.
  • 3:06 - 3:09
    کاتێک تۆ ناتوانی بگەیت
    بە چیڕۆکە ڕاستەکە،
  • 3:09 - 3:11
    هەواڵەکان بخوێنەوە لە دەرچەی جیا جیا
  • 3:11 - 3:14
    کە پەیامنێری جیاواز بەکاربێت و چاوپێکەوتن
    بکرێت لەگەڵ پسپۆڕی جیاواز،
  • 3:14 - 3:17
    بۆ سەرچاوەی هەمەچەشن بگەڕێ
    و تێبینی جیاوازیەکان بکەی
  • 3:17 - 3:19
    وادەکات کە پارچەکان بە یەکەوە کۆ بکەیەوە
  • 3:19 - 3:21
    بۆ زیاتر تەواو کردنی وێنەکە.
  • 3:21 - 3:24
    هەروەها گرنگە کە ڕاستی و
    بۆچون لێک جیابکەیتەوە.
  • 3:24 - 3:27
    وشەی وەک بڕوام وایە، ڕەنگە، دەشێت
  • 3:27 - 3:30
    مانای ئەوەیە کە پێشکەشکارەکە
    هەوڵ دەدات وریا بێت
  • 3:30 - 3:32
    یان خراپتر لەوە، کە پێشبینی بکات.
  • 3:32 - 3:35
    و ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەیە کە پشت
    بەسەرچاوەی نادیار دەبەستێت.
  • 3:35 - 3:39
    ئەوانە لەوانەیە كه‌سانێك بن کە پەیوەندیەکی
    بچوکیان بە چیڕۆکەکەوە هەبێت،
  • 3:39 - 3:41
    یان بەرژەوەندییەکی کاریگەریان
    هەیە لە داپۆشینی،
  • 3:41 - 3:44
    بێناوی ئەوان وایان لێ دەکات لێپرسراونەبن
  • 3:44 - 3:46
    لەو زانیارییانەی کە پەخشی دەکەن.
  • 3:46 - 3:48
    لە کۆتاییدا، لە هەمووی گرینگتر،
  • 3:48 - 3:50
    هەوڵ بدە بەهەواڵەکەدا
    بچیتەوە پێش بڵاوکردنەوەی
  • 3:50 - 3:52
    لە کاتێکدا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
    توانای بە ڕاستیەکان داوە
  • 3:52 - 3:54
    بۆ ئەوەی بەخێرایی بگەن،
  • 3:54 - 3:56
    هەروەها ڕێگەی
    بەدەنگۆکانیش داوە بڵاو ببنەوە
  • 3:56 - 3:58
    پێش ئەوەی بتوانرێ ساغ بکرێتەوە
  • 3:58 - 3:59
    و مانەوەی درۆکان
  • 3:59 - 4:01
    بۆ ماوەیەکی درێژ دوای ئەوەی
    بەدرۆ دەخرێنەوە.
  • 4:01 - 4:04
    کەواتە، پێش ئەوەی تۆ هەواڵی
    باوڕپێنەکراو بڵاوبکەیتەوە
  • 4:04 - 4:05
    یان بابەتی هەواڵێکی زۆر خراپ،
  • 4:05 - 4:08
    لە تۆڕی ئینتەرنێت بگەڕێ بۆ دۆزینەوەی هەر
  • 4:08 - 4:11
    زانیارییەک یان دەقێک کە تۆ
    لەوانەیە لە یادت کرد بێت
  • 4:11 - 4:13
    و ئەوانی تر چی دەڵێن دەربارەی ئەو.
  • 4:13 - 4:16
    ئەمڕۆ، ئێمە زۆر ئازاترین
    لە هەر کاتێکی پێش ئێستا
  • 4:16 - 4:18
    کە دەستیان بەسەر ناوەندەکانی
    ڕاگەیاندنی کۆندا گرتبوو
  • 4:18 - 4:21
    کە لێڕاهات بوون دەست بەسەر
    ڕێڕەوی زانیاریەکاندا بگرن.
  • 4:21 - 4:23
    بەڵام کاتێک ئازادی ببێتە بەرپرسیاریەتی:
  • 4:23 - 4:25
    بەرپرسیارێتی چاودێری ئەزمونەکانی ئێمە
  • 4:25 - 4:28
    و دڵنیابیت لەوەی کە نەگۆڕێت بۆ لافاو،
  • 4:28 - 4:32
    وامان لێ دەکات کەمتر بەئاگابین وەک
    ئەوەی پێشتر نقوم بوین.
Title:
چۆن هەواڵە هەڵدەبژێریت
Speaker:
دیمۆن بڕاون
Description:

لەگەڵ دەرکەوتنی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هەواڵەکان بڵاوبوونەوە بە خێراییەکی باوڕپێنەکراو لە ڕێگەی ژمارەیەکی بێ وێنە لە ڕێڕەوێکی جیاوازی ناوەندی ڕاگەیاندن. ئێمە چۆن ئەو هەواڵانە هەڵدەبژێرین کە بەکاری دەهێنین؟ دیمۆن بڕاون گرینگیەکی ناوەکی دەدات بەوەی چۆن ڕاوبۆچون و ڕاستیەکان (و هەندێک جار ناڕاستیەکان) لە هەواڵ چۆن ڕێگە دەبڕن و دەبن بە هەواڵ و چۆن خوێنەری زیرەک جیاوازی لە نێوان دەکەن.[لە ئامادەکردنی ئەلیسا هاریس نوریکۆ ، لە دەرهێنانی ئەدیسۆن ئەندرسۆن].

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:49
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to choose your news
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How to choose your news
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to choose your news
zhila mawlood accepted Kurdish subtitles for How to choose your news
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for How to choose your news
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to choose your news
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to choose your news
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to choose your news
Show all

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions