١٠ ڕێگا بۆ گفتوگۆیەکی باشتر
-
0:00 - 0:03زۆر باشه، ده‌مه‌وێت
:ده‌ستتان به‌رز بكه‌نه‌وه -
0:03 - 0:05چه‌ند كه‌س له ئێوه یه‌كێكى له
فه‌یسبووكی خۆی لابردووه -
0:05 - 0:09چونكه شتێكى زویركهری گوتووه
،ده‌رباره‌ى سیاسه‌ت، ئایین -
0:09 - 0:11منداڵ په‌روه‌رده‌كردن یاخود خواردن؟
-
0:11 - 0:13(پێکەنین)
-
0:13 - 0:16وه چه‌ند كه‌س له ئێوه كه‌سێك هه‌یه
خۆی به‌دوور ئه‌گرێت لێی -
0:16 - 0:18چونكه نایه‌وێت قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات؟
-
0:18 - 0:20(پێکەنین)
-
0:20 - 0:23ده‌زانن، جاران وابوو كه بۆ ئه‌وه‌ى
،گفتوگۆیه‌كى ڕێك‌وپێك بكه‌ین -
0:23 - 0:26ده‌بوو بە گوێی ئامۆژگارییه‌كه‌ی ناو
ماى فه‌یر له‌یدى"ی هێنری هیگینس بكه‌ین" -
0:26 - 0:28په‌یوه‌ست به به كه‌ش و هه‌وا و
ته‌ندروستیته‌وه -
0:28 - 0:32به‌ڵام لە ئێستادا، به هۆى گۆڕانی كه‌ش و
--هه‌وا و دژه ڤاكسین، ئه‌و بابه‌تانه‌ش -
0:32 - 0:33(پێکەنین)
-
0:34 - 0:35چیتر سەلامەت نین بۆ باسکردن
-
0:35 - 0:38،كه‌واته ئه‌م جیهانه‌ی كه تیایدا ده‌ژین
-
0:38 - 0:41ئه‌م جیهانه‌ی هه‌موو گفتوگۆیه‌ك
-
0:41 - 0:43،ده‌شێت دهمهقاڵێیهكى لێ بكه‌وێته‌وه
-
0:43 - 0:46كه تیایدا سیاسه‌تمه‌داره‌كانمان
،ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كدا بدوێن -
0:46 - 0:48كه ته‌نانه‌ت بێ بایه‌خترین پرسه‌كان
-
0:48 - 0:53كه‌سانى بۆ په‌یدا ببێت شه‌ڕى
.له پێناو و له دژیشدا بكات، ئاسایی نییه -
0:53 - 0:56لێكۆڵینه‌وه‌ى پیو وورد بینییه‌كی
،له‌سه‌ر ١٠٠٠٠ ئه‌مریكى ئه‌نجامداوه -
0:56 - 1:00،كه تیایدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه له ئێستا
،لە هەموو کات زیاتر جەمسەرگیر بووین -
1:00 - 1:01،له هه‌موو كات زیاتر دابه‌ش بووین
-
1:01 - 1:03.بەراورد بە درێژایی مێژوو
-
1:03 - 1:04،ئه‌گه‌ری كه‌متره سازش بكه‌ین
-
1:04 - 1:07واتای ئه‌وه‌یه گوێ له یه‌كتر ناگرین
-
1:07 - 1:09بڕیار ده‌ده‌ین ده‌رباره‌ى
،ئه‌وه‌ى له كوێ بژین -
1:09 - 1:12ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كێ
پێكبێنین، ته‌نانه‌ت هاوڕێكانمان كێ بن -
1:12 - 1:15هەمووی لەسەر بنچینەی
.ئه‌و شتانەی خۆمان باوه‌ڕمان پێیه‌تى -
1:15 - 1:17دووباره، واتای ئه‌وه‌یه
.گوێ له یه‌كتر ناگرین -
1:17 - 1:21،گفتوگۆ پێویستى به هاوسه‌نگى
هه‌یه له نێوان ئاخاوتن و گوێ گرتندا -
1:21 - 1:24ئێمه‌ش له قۆناغێكی ئه‌و ڕێگایه‌دا
هاوسهنگییهكهمان له‌ده‌ستدا -
1:24 - 1:26ئێستا ئه‌مه به‌شێكى
.به هۆى تهكنۆلۆژیاوهیه -
1:26 - 1:28ئەو مۆبایلە زیرەکانەی هەمووتان پێتانە
-
1:28 - 1:30.یاخود هێندە نزیكه ده‌توانن زوو بیگه‌نێ
-
1:30 - 1:31،به پێى لێكۆڵینه‌وه‌ى پیو
-
1:31 - 1:36نزیكه‌ى سێ یه‌كى هه‌رزه‌كارانی ئه‌مریكا
.له ڕۆژێكدا زیاتر له سه‌د نامه ده‌نێرن -
1:36 - 1:41وه زۆربه‌یان یان هه‌موویان ئه‌گه‌رى
زیاتری هه‌یه نامه بۆ هاوڕێكانیان بنێرن -
1:41 - 1:43وه‌ك له‌وه‌ى ڕوو به ڕوو
.قسه‌یان له‌گه‌ڵا بكه‌ن -
1:43 - 1:47پارچه نووسینێكى به‌نرخ هه‌یه له
.ناوچه‌یه‌كی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی -
1:47 - 1:50له لایه‌ن مامۆستایه‌كى دواناوه‌ندى
،به ناوى پۆڵ بارنوێڵهوه -
1:50 - 1:51.وه پرۆژه‌یه‌كى دا به خوێندكاره‌كانی
-
1:51 - 1:55ده‌یویست فێریان بكات چۆن بێ نوسینی
.تێبینی قسه له‌سه‌ر بابه‌تێك بكه‌ن -
1:55 - 1:57"....ئەمەی وت: "درکم بەوە کرد کە
-
1:57 - 2:00(پێکەنین)
-
2:00 - 2:03درکم بەوە کرد كه كارامه‌یى گفتوگۆ كردن"
-
2:03 - 2:07ڕه‌نگه پشتگوێخراوترین شاره‌زایی بێت
كه شكستمان هێناوه له فێركردنى منداڵاندا -
2:08 - 2:12منداڵان ڕۆژانە چەندین کاتژمێر بەسەر دەبەن
لەگەڵ یەکدا لە بەردەم شاشەکاندا -
2:12 - 2:14به‌ڵام به ده‌گمه‌ن
ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان دەبێ -
2:14 - 2:17تواناکانیان بۆ په‌یوه‌ندییه نێو تاکە
.كه‌سییه‌كانیان باشتر بکەن -
2:17 - 2:20،ڕه‌نگه پرسیاره‌كه جێى پێكه‌نین بێت
:به‌ڵام ده‌بێت له خۆمان بپرسین -
2:20 - 2:22هیچ شاره‌زاییه‌ك هه‌یه له سه‌ده‌ى ٢١دا
-
2:22 - 2:27هێنده‌ى ئه‌وه گرنگ بێت گفتوگۆیه‌كى یەک
"پارچە لە بیروڕا و باوهڕبەخۆبومان هه‌بێت؟ -
2:27 - 2:29من بژێوی ژیانم لەسەر قسەکردنە
:لەگەڵ خەڵکدا -
2:29 - 2:32،براوه‌كانی خه‌ڵاتى نو‌بڵ، شۆفێری لۆرى
-
2:32 - 2:34،بلیۆنێرەکان، مامۆستایانی باخچه‌ى ساوایان
-
2:34 - 2:36.سهرۆكەکانی وڵات، وەستای ئاو
-
2:36 - 2:40.له‌گه‌ڵ ئەو کەسانەدا ده‌دوێم كه به‌دڵمن
.له‌گه‌ڵ ئەانەشدا ده‌دوێم كه به‌دڵم نین -
2:40 - 2:44له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌دوێم كه له‌سه‌ر
.ئاستێكى كه‌سیدا هاوڕانیم له‌گه‌ڵیان -
2:44 - 2:46.به‌ڵام هێشتا گفتوگۆیه‌كى زۆر باشمان دەبێت
-
2:46 - 2:50بۆیه پێم خۆشه ١٠ خوله‌كى داهاتووتان
له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رم و نیشانتان بده‌م -
2:50 - 2:52.چۆن گفتوگۆ بکەن و چۆن گوێ بگرن
-
2:53 - 2:55زۆرێك له ئێوه زۆر
،ئامۆژگاریتان له‌سه‌ر ئه‌مه بیستووه -
2:55 - 2:57،بۆ نموونە سه‌یرکردنى چاوى كه‌سه‌كه
-
2:57 - 3:01پێشتر بیر له بابه‌تى سه‌رنج ڕاكێش
،بكه‌ره‌وه بۆ باس كردن -
3:01 - 3:06سه‌یر بكه، سه‌ر بله‌قێنه و بزە بکە بۆ
،ئه‌وه‌ى نیشانى بده‌یت كه سەرنجت لایەتی -
3:06 - 3:09ئەوە دووبارە بکەرەوە کە
.دەیبیستیت یان پووختی بكه‌ره‌وه -
3:09 - 3:11بۆیه ده‌مه‌وێت هه‌موو
.ئه‌وانه له بیر بكه‌ن -
3:11 - 3:12.قسه‌ى هیچن
-
3:12 - 3:14(پێکەنین)
-
3:15 - 3:19پێویست به‌وه ناكات فێربیت چۆن
،سه‌رنجت لاى کەسێک بێت -
3:19 - 3:22.ئه‌كه‌ر تۆ به ڕاستى سه‌رنجت لاى بێت
-
3:22 - 3:24(پێکەنین)
-
3:24 - 3:27(چەپڵەلێدان)
-
3:28 - 3:31من وه‌ك پێشكه‌شكارێكى پیشەگەر
هه‌مان شاره‌زایی به‌كار ده‌هێنم -
3:31 - 3:34.له ژیانى رۆژانه‌مدا
-
3:34 - 3:38بۆیه فێرتان ده‌كه‌م چۆن چاوپێكه‌وتن
،له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكه‌ن -
3:38 - 3:42ئه‌وه‌ش یارمه‌تیتان ده‌دات
.ببنه گفتوگۆكهرێكى باشتر -
3:42 - 3:43فێر ببه گفتوگۆ بكه‌یت
-
3:43 - 3:46،بێ ئه‌وه‌ى كاتت به فیڕۆ بده‌یت
،بێ ئه‌وه‌ى بێزار ببیت -
3:46 - 3:49.وە تكایه، بێ ئه‌وه‌ى كه‌سێك زویر بكه‌یت
-
3:49 - 3:51.هه‌موومان گفتوگۆى باشمان كردووه
-
3:51 - 3:53پێشتر گفتوگۆی باشمان
.کردووە و ده‌زانین چۆنه -
3:53 - 3:57له‌و جۆره گفتوگۆیانه‌ى دواتر هه‌ست دەکەیت
،كه سه‌رنجى ڕاكێشاویت و كارى تێ كردوویت -
3:57 - 4:00یان هه‌ست بکەی په‌یوه‌ندییه‌كى
.ڕاستەقینەت پێکهێنابێ -
4:00 - 4:02.یان بە ته‌واوەتی لێت تێگه‌شتوون
-
4:02 - 4:03هیچ شتێک ڕێگر نییه
-
4:03 - 4:06بۆ ئەوەی هەموو په‌یوه‌ندییه‌كانى
.ترت بەو شێوەیە بێت -
4:06 - 4:09.بۆیه ١٠ یاساى سه‌ره‌كیم له لایه
،به ناو هەموویاندا ده‌تانبه‌م -
4:09 - 4:13به‌ڵام بڕوا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان
،هه‌ڵبژێرن و به ته‌واوەتى فێرى بن -
4:13 - 4:16چێژى زیاتر
.له گفتوگۆكان وەردەگرن -
4:16 - 4:18.یه‌كه‌م: فره كارى مه‌كه
-
4:18 - 4:20مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه
مۆبایله‌كه‌ت لابەریت -
4:20 - 4:23یان تابلێتەکەت یان سویچەکانت
.یان هه‌ر شتێك كه به ده‌ستته‌وه‌یه -
4:23 - 4:25.مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، لەو شوێنە بە
-
4:25 - 4:27.له‌و ساته‌دا به
-
4:27 - 4:30بیر له دهمهقاڵێکەت مه‌كه‌ره‌وه
.له‌گه‌ڵ بەڕێوبەرەکەتدا -
4:30 - 4:32بیر له‌وه مه‌كه‌ره‌وه
بۆ ئێواره چى بخۆیت -
4:32 - 4:34ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت
،له گفتوگۆكه بچیتە ده‌ر -
4:34 - 4:36،لە گفتوگۆکە بچۆ دەر
-
4:36 - 4:38به‌ڵام نیوه لە ناو و نیوە
.لە دەرەوەیدا مه‌به -
4:38 - 4:41.دووه‌م: بیر وشکانە قسە مەکە
-
4:41 - 4:43ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بیر و بۆچوونت بڵێیت
-
4:43 - 4:49بێ هیچ دەرفەتێک بۆ وەڵام یان مشت‌ومڕ یان
،ره‌خنه‌ی بەرهەڵستکارانە یان گه‌شه‌کردن -
4:49 - 4:51.بلۆگی سەر ماڵپەڕێ بنووسە
-
4:51 - 4:52(پێکەنین)
-
4:53 - 4:57هۆكارێكى زۆر باش هه‌یه كه بۆ ناهێڵم
:ڕه‌خنه‌گری پسپۆڕ بێنه به‌رنامه‌كانم -
4:57 - 4:59.چونكه بەڕاستی بێزاركه‌رن
-
4:59 - 5:03ئه‌گه‌ر كۆنه‌په‌رست بن، ڕقیان له ئۆباما و
.مۆرى خواردن و منداڵ له‌بار بردن ده‌بێت -
5:03 - 5:04ئه‌گه‌ر لیبڕاڵ بن، ڕقیان لە
-
5:04 - 5:07بانكى گه‌وره و كۆمپانیاى هاوبه‌شى
.نه‌وت و دیك چهینى ده‌بێت -
5:07 - 5:08.زۆر پێشبینیکراو دەبن
-
5:08 - 5:10.تۆش ناته‌وێت بەو شێوەیە بیت
-
5:10 - 5:15پێویسته بۆ چوونه ناو هه‌ر گفتوگۆیه‌ك
.واى دابنێیت كه شتێك هه‌یه فێرى ببیت -
5:15 - 5:18پسپۆڕى ده‌روونى به‌ناوبانگ،
م. سكۆت پێك دەڵێت -
5:18 - 5:22گوێگرتنى ڕاسته‌قینه پێویستى
.به‌وه‌یه خۆمان بخه‌ینه لاوە -
5:22 - 5:26وه هه‌ندێكجار ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه
.بیر و ڕاى كه‌سیمان بخه‌ینه لاوە -
5:26 - 5:29دەڵێت كاتێك هه‌ست به‌م
،په‌سه‌ند كردنه دەکەیت -
5:30 - 5:32قسه‌كه‌ر کەمتر و کەمتر خەمسارد دەبێت و
-
5:32 - 5:35بۆى هه‌یه زیاتر قوڵایی مێشكى
-
5:35 - 5:37.بۆ گوێگر بكاته‌وه
-
5:37 - 5:40.دووباره، واى دابنێ شتێك هه‌یه فێرى ببیت
-
5:41 - 5:45بیڵ نای: "هه‌موو كه‌سێك كه دێته ڕێت
".شتێك ده‌زانێت كه تۆ نایزانیت -
5:45 - 5:47من بەم شێوەیە دەیڵێمەوە
-
5:47 - 5:50.هه‌موو كه‌سێك له شتێك‌دا شاره‌زایه
-
5:51 - 5:54سێیه‌م: ئه‌و پرسیارانه به‌كاربهێنه
.كه یەکلایی نەبوونەتەوە -
5:54 - 5:56له‌م حاڵه‌ته‌دا،
.سه‌رنجى ڕۆژنامه‌نووسان بده -
5:56 - 5:59،پرسیاره‌كانت به كێ، چى، كه‌ى
.بۆ یاخود چۆن ده‌ست پێبكه -
5:59 - 6:03،ئه‌گه‌ر پرسیارێكى ئاڵۆز بكه‌یت
.وه‌ڵامێكى ساده‌ت ئه‌درێتێ -
6:03 - 6:05"ئه‌گه‌ر لێت بپرسم,"ترسابوویت؟
-
6:05 - 6:08وه‌ڵامى به‌هێزترین وشه
،ده‌ده‌یته‌وه له‌و ڕسته‌یه‌دا -
6:08 - 6:11کە "ترسا"وەیە، و وەڵامەکەش ئەڵێی
"بەڵێ، ترسابوم" یان "نەخێر، نەترسابووم" -
6:11 - 6:14".تووڕه بوویت؟" "به‌ڵێ، زۆر توڕه بووم"
-
6:14 - 6:17.بهێڵه با ئه‌وان باسى بكه‌ن
.ئه‌وان خۆیان ئه‌زانن -
6:17 - 6:20،هه‌وڵ بده پرسیارى وه‌ك
"ئه‌وه وه‌ك چى وا بوو؟" -
6:20 - 6:21"هه‌ستێكی چۆن بوو؟"
-
6:21 - 6:26چونكه ئەوکاتە ڕه‌نگه
،بووه‌ستن و بیرێكى لێبكه‌نه‌وه -
6:26 - 6:29ئه‌و كاتە وه‌ڵامێكى زۆر سه‌رنج
.ڕاكێشترت ده‌ست ده‌كه‌وێت -
6:29 - 6:31.چواره‌م: خۆت لەگەڵ کەشەکە بگونجێنە
-
6:32 - 6:35واته بیرۆكه دێته مێشكت
-
6:35 - 6:38.پێویسته بهێڵیت بڕۆنه ده‌ره‌وه لێى
-
6:38 - 6:40چەندین جار گوێمان لە چاوپێکەوتن بووە
-
6:40 - 6:42کە تیایدا میوانەکە بۆ
چەند خولەکێک قسە دەکات -
6:42 - 6:45ئینجا پێشکەشکارەکە یەتەوە پرسیارێک دەکات
-
6:45 - 6:48کە لەوە ئەچێت لە خۆوە
کرابێت، یان پێشتر وەڵامی درابێتەوە -
6:48 - 6:51ئەوە واتای ئەوەیە لەوانەیە پێشکەشکارەکە
.دوو خوولەکبێت لە گوێگرتن کەوتبێت -
6:51 - 6:54چوونکە بیری لەم پرسیارە
،ژیرانەیە کردووەتەوە -
6:54 - 6:57.کە هاتووەتە مێشکی سووربووە لەسەر وتنی
-
6:57 - 6:59.ئێمەش ڕێک هەمان شت دەکەین
-
6:59 - 7:01دانیشتووین گفتوگۆ لەگەڵ کەسێکدا دەکەین
-
7:01 - 7:05لەناکاو ئەو کاتەمان بیر ئەکەوێتەوە
.کە لە قاوەخانەکە هیو جاکمانمان بینیوە -
7:05 - 7:06(پێکەنین)
-
7:07 - 7:09.ئیتر واز لە گوێگرتن ئەهێنین
-
7:09 - 7:11چیرۆک و بیرۆکە بەردەوام یەن بۆت
-
7:11 - 7:14.پێویستە بهێڵی بێن و بڕۆن
-
7:14 - 7:18.پێنجەم: ئەگەر نازانیت، بڵێ نازانم
-
7:18 - 7:21ئێستا لە سەر ڕادیۆ، به تایبه‌تى
،له ڕادیۆی گشتی نشتیمانى -
7:21 - 7:24زیاتر وریاى ئه‌وه‌ن كه ده‌چنه کاتی
،تۆمارکردنی دەنگییەوە -
7:24 - 7:28بۆیه زیاتر وریاى ئه‌وه
دەبن بڵێن كه له چیدا پسپۆڕن -
7:28 - 7:30.چی شتێکیش بەدڵنیاییەوە دەزانن
-
7:30 - 7:32.تۆش وا بكه. لا سهلامهتهكه هه‌ڵبژێره
-
7:32 - 7:34.نابێت قسەکردن به بێ كردار بێت
-
7:35 - 7:38ژماره شه‌ش: به‌سه‌رهاته‌كانت له‌گه‌ڵ
.كه‌سانى تر وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا مه‌كه -
7:39 - 7:42ئه‌گه‌ر باسى له‌ده‌ست دانى
،كه‌سێكى خێزانه‌كه‌یان بكه‌ن -
7:42 - 7:45ده‌ست مه‌كه به باس كردنى ئه‌و كاته‌ى
.كه‌سێكى خێزانه‌كه‌ت له‌ده‌ستدا -
7:45 - 7:47ئه‌گه‌ر باسى كێشه‌ى سه‌ر كاره‌كه‌یان كرد
-
7:47 - 7:49پێیان مه‌ڵێ تۆ چه‌نێك
.ڕقت له كاره‌كه‌ى خۆته -
7:49 - 7:52.وه‌ك یه‌ك نییه. قەت وه‌ك یه‌ك نابێت
-
7:52 - 7:54.هه‌موو ئەزموونەکان تاکە کەسین
-
7:54 - 7:57.له‌وه گرنگتر، ئه‌مه ده‌رباره‌ى تۆ نییه
-
7:57 - 8:01پێویست ناكات ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌ریت بۆ
ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنیت چه‌نێك سەرسوڕهێنەریت -
8:01 - 8:02.یان چه‌نێك ئازارت چەشتووە
-
8:02 - 8:05له ستیڤن هۆكینگىان پرسى
،ئاى كیوی چه‌نده، و ئەویش وتی -
8:05 - 8:09نازانم. ئه‌وانه‌ى به ئاى كیوهكهیان"
".دەنازن كه‌سانێکی دۆڕاون -
8:09 - 8:11(پێکەنین)
-
8:11 - 8:14گفتوگۆکردن دەرفەتێک نییە
.بۆ ریکلامکردن بۆخۆت -
8:17 - 8:18:ژمارە حەوت
-
8:19 - 8:21.هه‌وڵ بده قسە دووباره نه‌كه‌یته‌وه
-
8:21 - 8:23شتێكى بێ کەڵکە، و بەڕاستی بێزاركه‌ره
-
8:23 - 8:25.ئێمەش زۆر ئەوە ئەکەین
-
8:25 - 8:29به تایبه‌تى له گفتوگۆى سه‌ر كارکردن و
،گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانماندا -
8:29 - 8:30،مه‌به‌ستێكمان هه‌یه بیڵێین
-
8:30 - 8:33،بۆیە بە شێوەی تر دووبارەی دەکەینەوە
-
8:34 - 8:35.ئەوە مەکە
-
8:35 - 8:37هه‌شته‌م: له شته بێكه‌ڵكه‌كان
.دوور بكه‌وه‌ره‌وه -
8:37 - 8:40ڕاستییەکەی، خه‌ڵك بەلایەوە گرنگ نییە
-
8:40 - 8:43،ئەو ساڵانە، و ئەو ناوانە
-
8:43 - 8:45ئەو ڕێکەوتانە، و ئەو هەموو وردەکارییانەی
-
8:45 - 8:47کە لە مێشکی خۆتدا زۆر
هەوڵدەدەیت بۆ دۆزینەوەی -
8:47 - 8:50.ئەوە گرنگ نییە بەلایانەوە
.ئەوەی گرنگە بەلایانەوە تۆیت -
8:50 - 8:52ئەوەی گرنگە بەلایانەوە
،ئەوەیە کە خۆت چۆنیت -
8:52 - 8:54چیتان هەیە هاوبەش بێت
.لە نێوانتانا -
8:54 - 8:56.بۆیە وردەکارییەکان لەبیر بکە
.وازیان لێ بێنە -
8:57 - 8:58:ژمارە نۆ
-
8:58 - 9:01،ئەمەیان دوایین دانە نییە
.بەڵام گرنگترین دانەیە -
9:01 - 9:03.گوێ بگرە
-
9:03 - 9:06بەڕاستی چەندین کەسی
زۆر گرنگ ئەوەیان وتووە کە -
9:06 - 9:10،گوێگرتن لەوانەیە لە پلەی یەکەمدا بێت
و گرنگترین شارەزایی بێت -
9:10 - 9:12کە بتوانیت پەرەی پێ بدەیت
-
9:12 - 9:13،بووزا دەڵێت، و منیش قسەکەی دەڵێمەوە
-
9:13 - 9:16،ئەگەر دەمت کراوە بێت"
"ئەوا فێری هیچ نابیت -
9:16 - 9:20کاڵڤین کووڵدیجیش دەڵێت، "هەر پیاوێک
".گوێیگرتبێت شکستی نەهێناوە لە کارەکەیدا -
9:20 - 9:22(پێکەنین)
-
9:22 - 9:24بۆچی گوێ لە یەکتری ناگرین؟
-
9:25 - 9:27.یەکەم هۆکار، حەز ئەکەین قسە بکەین
-
9:27 - 9:29.کاتێک قسە ئەکەم، من لە کۆنترۆڵدا ئەبم
-
9:29 - 9:32گوێ لە هیچ شتێک ناگرم
.کە گرنگ نەبێت بەلامەوە -
9:32 - 9:33من ناوەڕاستی سەرنجم
-
9:33 - 9:35.ده‌توانم كه‌سایه‌تیم به‌رز نیشانده‌م
-
9:35 - 9:36:بەڵام هۆکارێکی تر هەیە
-
9:37 - 9:38.خه‌یاڵمان ده‌ڕوات
-
9:38 - 9:42کەسی ئاسایی لە خولەکێکدا
،نزیکەی ٢٢٥ وشە دەڵێت -
9:42 - 9:46بەڵام دەتوانین گوێ لە نزیکەی
.٥٠٠ وشە بگرین لە خولەکێکدا -
9:46 - 9:50بۆیە مێشکمان خۆی ئەو
.٢٧٥ وشەیەی تر پڕ دەکاتەوە -
9:50 - 9:53وە سەیرکە، دەزانم پێویستی بە هەوڵ و وزەیە
-
9:53 - 9:55،بۆ ئەوەی سەرنجت لای کەسێک بێت
-
9:55 - 9:58،بەڵام ئەگەر نەتوانن ئەوە بکەن
.ئێوە لە گفتوگۆیەکدا نین -
9:58 - 10:01تەنیا دوو کەسن ڕستەی پەیوەندیدار
بە ڕووی یەکتردا دەڵێن -
10:01 - 10:02.لە هەمان شوێندا
-
10:02 - 10:03(پێکەنین)
-
10:04 - 10:07پێویستە گوێ لە یەکتر بگرن
-
10:07 - 10:09.ستیڤن کۆڤی ئەوەی زۆر جوان وتووە
-
10:09 - 10:13وتوێتی، "زۆربەمان بۆ مەبەستی
تێگەشتنەوە گوێناگرین -
10:13 - 10:16".بۆ مەبەستی وەڵامدانەوە گوێدەگرین
-
10:17 - 10:21یەک یاسای تر، ژمارە ١٠، و
.ئەویش ئەمەیانە: کورت و پوخت بە -
10:21 - 10:24گفتوگۆیەکی باش وەک تەنوورەی کوورت وایە؛)
،وەک پێویست کورت بۆ هێشتنەوەی حەز -
10:24 - 10:27بەڵام ئەوەنەش درێژە بۆ
(دابۆشینی بابەتەکە . - لە وتەکانی خوشکەکەم -
10:27 - 10:28(پێکەنین)
-
10:28 - 10:30(چەپڵەلێدان)
-
10:30 - 10:35هەموو ئەمانە ئەچێتەوە سەر یەک
:بیرۆکەی بنچینەی، و ئەویش ئەمەیە -
10:35 - 10:38.گرنگی بە خەڵکی تر بە
-
10:38 - 10:41وەک ئەزانن، لەگەڵ باپیرێکی
زۆر بەناوبانگدا گەورەبووم -
10:41 - 10:43بەردەوامیش لە ماڵەکەدا
.جۆرە مەراسیمێک دەکرا -
10:43 - 10:45خەڵک ئەهاتن بۆ قسەکردن لەگەڵ
،نەنکم و باپیرم -
10:45 - 10:48،دوای ڕۆشتنیشیان، دایکم ئەهات بۆلامان
-
10:48 - 10:50پێی ئەوتین، "ئەزانیت ئەوە کێ‌بوو؟
-
10:50 - 10:52ئەوە خاوەنی پلەی دووەمی
.شاجوانی ئەمریکا بوو -
10:52 - 10:54.ئەوە پارێزگاری ساکرامینتۆ بوو
-
10:54 - 10:57.ئەوە براوەی خەڵاتی پوڵیتزەرە
".ئەوە سەماکەرێکی بالێی ڕووسییە -
10:57 - 11:00منیش لەگەڵ گەورەبوونمدا وام دادەنا
-
11:00 - 11:03هەمووان شتێکی شاراوە، و
سەرسوڕهێنەرییان هەیە -
11:04 - 11:07ڕاشکاوانەش بیڵێم، پێموابێت ئەوە
منی کردووە بە پێشکەشکارێکی باشتر -
11:07 - 11:10چەنێک پێمبکرێت و بتوانم
،دەمم بە داخراوی ئەهێڵمەوە -
11:10 - 11:12مێشکم بە کراوەیی ئەهێڵمەوە
-
11:12 - 11:14هەمووکاتیش ئامادەم بۆ ئەوەی
،شتێک سەرسامم بکات -
11:14 - 11:16.قەتیش نائوومێد نابم
-
11:17 - 11:19ئێوەش هەمان شت بکەن
-
11:19 - 11:21،بڕۆنە دەر، قسە لەگەل خەڵک بکەن
-
11:21 - 11:22،گوێ لە خەڵک بگرن
-
11:22 - 11:23،لە هەمووشی گرنگتر
-
11:24 - 11:26.ئامادەبن بۆ ئەوەی شتێک سەرسامتان بکات
-
11:26 - 11:28.سوپاس بۆ گوێگرتنتان
-
11:28 - 11:30(چەپڵەلێدان)
- Title:
- ١٠ ڕێگا بۆ گفتوگۆیەکی باشتر
- Speaker:
- سێلێستی هیدڵ
- Description:
-
کاتێک کارەکەت پەیوەست دەبێت بەوەی چەندێک بە باشی قسە لەگەڵ خەڵک دەکەیت، شتی زۆر فێر ئەبیت لەسەر ئەوەی چۆن گفتوگۆیەک بکەیت --- و دەزانن کە زۆربەمان بە شێوەیەکی باش گفتوگۆ ناکەین. سیلیستی هیدڵی بۆ چەندین ساڵ وەک پێشکەشکاری ڕادیۆ کاری کردووە، و پێکهاتەکانی گفتوگۆیەکی باش دەزانێت: ڕاستگۆیی، پووختی، ڕوونی، و بڕێکی تەندرووست گوێگرتن. لەم قسەکردنەیدا، ١٠ یاسای بەسوودمان پێدەڵێت بۆ گفتوگۆیەکی باشتر. "بڕۆ دەر، قسە لەگەڵ خەڵک بکە، گوێ لە خەڵک بگرە،"هەروەها "لەهەمووشی گرنگتر، ئامادەبە بۆ
".ئەوەی سەرسام بکرێیت - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:44
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for 10 ways to have a better conversation | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for 10 ways to have a better conversation | ||
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for 10 ways to have a better conversation | ||
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for 10 ways to have a better conversation | ||
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for 10 ways to have a better conversation | ||
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for 10 ways to have a better conversation | ||
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for 10 ways to have a better conversation | ||
Ahmed Yousify rejected Kurdish subtitles for 10 ways to have a better conversation |