زۆر باشه، ده‌مه‌وێت :ده‌ستتان به‌رز بكه‌نه‌وه چه‌ند كه‌س له ئێوه یه‌كێكى له فه‌یسبووكی خۆی لابردووه چونكه شتێكى زویركهری گوتووه ،ده‌رباره‌ى سیاسه‌ت، ئایین منداڵ په‌روه‌رده‌كردن یاخود خواردن؟ (پێکەنین) وه چه‌ند كه‌س له ئێوه كه‌سێك هه‌یه خۆی به‌دوور ئه‌گرێت لێی چونكه نایه‌وێت قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات؟ (پێکەنین) ده‌زانن، جاران وابوو كه بۆ ئه‌وه‌ى ،گفتوگۆیه‌كى ڕێك‌وپێك بكه‌ین ده‌بوو بە گوێی ئامۆژگارییه‌كه‌ی ناو ماى فه‌یر له‌یدى"ی هێنری هیگینس بكه‌ین" په‌یوه‌ست به به كه‌ش و هه‌وا و ته‌ندروستیته‌وه به‌ڵام لە ئێستادا، به هۆى گۆڕانی كه‌ش و --هه‌وا و دژه ڤاكسین، ئه‌و بابه‌تانه‌ش (پێکەنین) چیتر سەلامەت نین بۆ باسکردن ،كه‌واته ئه‌م جیهانه‌ی كه تیایدا ده‌ژین ئه‌م جیهانه‌ی هه‌موو گفتوگۆیه‌ك ،ده‌شێت دهمهقاڵێیهكى لێ بكه‌وێته‌وه كه تیایدا سیاسه‌تمه‌داره‌كانمان ،ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كدا بدوێن كه ته‌نانه‌ت بێ بایه‌خترین پرسه‌كان كه‌سانى بۆ په‌یدا ببێت شه‌ڕى .له پێناو و له دژیشدا بكات، ئاسایی نییه لێكۆڵینه‌وه‌ى پیو وورد بینییه‌كی ،له‌سه‌ر ١٠٠٠٠ ئه‌مریكى ئه‌نجامداوه ،كه تیایدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه له ئێستا ،لە هەموو کات زیاتر جەمسەرگیر بووین ،له هه‌موو كات زیاتر دابه‌ش بووین .بەراورد بە درێژایی مێژوو ،ئه‌گه‌ری كه‌متره سازش بكه‌ین واتای ئه‌وه‌یه گوێ له یه‌كتر ناگرین بڕیار ده‌ده‌ین ده‌رباره‌ى ،ئه‌وه‌ى له كوێ بژین ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كێ پێكبێنین، ته‌نانه‌ت هاوڕێكانمان كێ بن هەمووی لەسەر بنچینەی .ئه‌و شتانەی خۆمان باوه‌ڕمان پێیه‌تى دووباره، واتای ئه‌وه‌یه .گوێ له یه‌كتر ناگرین ،گفتوگۆ پێویستى به هاوسه‌نگى هه‌یه له نێوان ئاخاوتن و گوێ گرتندا ئێمه‌ش له قۆناغێكی ئه‌و ڕێگایه‌دا هاوسهنگییهكهمان له‌ده‌ستدا ئێستا ئه‌مه به‌شێكى .به هۆى تهكنۆلۆژیاوهیه ئەو مۆبایلە زیرەکانەی هەمووتان پێتانە .یاخود هێندە نزیكه ده‌توانن زوو بیگه‌نێ ،به پێى لێكۆڵینه‌وه‌ى پیو نزیكه‌ى سێ یه‌كى هه‌رزه‌كارانی ئه‌مریكا .له ڕۆژێكدا زیاتر له سه‌د نامه ده‌نێرن وه زۆربه‌یان یان هه‌موویان ئه‌گه‌رى زیاتری هه‌یه نامه بۆ هاوڕێكانیان بنێرن وه‌ك له‌وه‌ى ڕوو به ڕوو .قسه‌یان له‌گه‌ڵا بكه‌ن پارچه نووسینێكى به‌نرخ هه‌یه له .ناوچه‌یه‌كی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له لایه‌ن مامۆستایه‌كى دواناوه‌ندى ،به ناوى پۆڵ بارنوێڵهوه .وه پرۆژه‌یه‌كى دا به خوێندكاره‌كانی ده‌یویست فێریان بكات چۆن بێ نوسینی .تێبینی قسه له‌سه‌ر بابه‌تێك بكه‌ن "....ئەمەی وت: "درکم بەوە کرد کە (پێکەنین) درکم بەوە کرد كه كارامه‌یى گفتوگۆ كردن" ڕه‌نگه پشتگوێخراوترین شاره‌زایی بێت كه شكستمان هێناوه له فێركردنى منداڵاندا منداڵان ڕۆژانە چەندین کاتژمێر بەسەر دەبەن لەگەڵ یەکدا لە بەردەم شاشەکاندا به‌ڵام به ده‌گمه‌ن ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان دەبێ تواناکانیان بۆ په‌یوه‌ندییه نێو تاکە .كه‌سییه‌كانیان باشتر بکەن ،ڕه‌نگه پرسیاره‌كه جێى پێكه‌نین بێت :به‌ڵام ده‌بێت له خۆمان بپرسین هیچ شاره‌زاییه‌ك هه‌یه له سه‌ده‌ى ٢١دا هێنده‌ى ئه‌وه گرنگ بێت گفتوگۆیه‌كى یەک "پارچە لە بیروڕا و باوهڕبەخۆبومان هه‌بێت؟ من بژێوی ژیانم لەسەر قسەکردنە :لەگەڵ خەڵکدا ،براوه‌كانی خه‌ڵاتى نو‌بڵ، شۆفێری لۆرى ،بلیۆنێرەکان، مامۆستایانی باخچه‌ى ساوایان .سهرۆكەکانی وڵات، وەستای ئاو .له‌گه‌ڵ ئەو کەسانەدا ده‌دوێم كه به‌دڵمن .له‌گه‌ڵ ئەانەشدا ده‌دوێم كه به‌دڵم نین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌دوێم كه له‌سه‌ر .ئاستێكى كه‌سیدا هاوڕانیم له‌گه‌ڵیان .به‌ڵام هێشتا گفتوگۆیه‌كى زۆر باشمان دەبێت بۆیه پێم خۆشه ١٠ خوله‌كى داهاتووتان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رم و نیشانتان بده‌م .چۆن گفتوگۆ بکەن و چۆن گوێ بگرن زۆرێك له ئێوه زۆر ،ئامۆژگاریتان له‌سه‌ر ئه‌مه بیستووه ،بۆ نموونە سه‌یرکردنى چاوى كه‌سه‌كه پێشتر بیر له بابه‌تى سه‌رنج ڕاكێش ،بكه‌ره‌وه بۆ باس كردن سه‌یر بكه، سه‌ر بله‌قێنه و بزە بکە بۆ ،ئه‌وه‌ى نیشانى بده‌یت كه سەرنجت لایەتی ئەوە دووبارە بکەرەوە کە .دەیبیستیت یان پووختی بكه‌ره‌وه بۆیه ده‌مه‌وێت هه‌موو .ئه‌وانه له بیر بكه‌ن .قسه‌ى هیچن (پێکەنین) پێویست به‌وه ناكات فێربیت چۆن ،سه‌رنجت لاى کەسێک بێت .ئه‌كه‌ر تۆ به ڕاستى سه‌رنجت لاى بێت (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) من وه‌ك پێشكه‌شكارێكى پیشەگەر هه‌مان شاره‌زایی به‌كار ده‌هێنم .له ژیانى رۆژانه‌مدا بۆیه فێرتان ده‌كه‌م چۆن چاوپێكه‌وتن ،له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكه‌ن ئه‌وه‌ش یارمه‌تیتان ده‌دات .ببنه گفتوگۆكهرێكى باشتر فێر ببه گفتوگۆ بكه‌یت ،بێ ئه‌وه‌ى كاتت به فیڕۆ بده‌یت ،بێ ئه‌وه‌ى بێزار ببیت .وە تكایه، بێ ئه‌وه‌ى كه‌سێك زویر بكه‌یت .هه‌موومان گفتوگۆى باشمان كردووه پێشتر گفتوگۆی باشمان .کردووە و ده‌زانین چۆنه له‌و جۆره گفتوگۆیانه‌ى دواتر هه‌ست دەکەیت ،كه سه‌رنجى ڕاكێشاویت و كارى تێ كردوویت یان هه‌ست بکەی په‌یوه‌ندییه‌كى .ڕاستەقینەت پێکهێنابێ .یان بە ته‌واوەتی لێت تێگه‌شتوون هیچ شتێک ڕێگر نییه بۆ ئەوەی هەموو په‌یوه‌ندییه‌كانى .ترت بەو شێوەیە بێت .بۆیه ١٠ یاساى سه‌ره‌كیم له لایه ،به ناو هەموویاندا ده‌تانبه‌م به‌ڵام بڕوا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان ،هه‌ڵبژێرن و به ته‌واوەتى فێرى بن چێژى زیاتر .له گفتوگۆكان وەردەگرن .یه‌كه‌م: فره كارى مه‌كه مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه مۆبایله‌كه‌ت لابەریت یان تابلێتەکەت یان سویچەکانت .یان هه‌ر شتێك كه به ده‌ستته‌وه‌یه .مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، لەو شوێنە بە .له‌و ساته‌دا به بیر له دهمهقاڵێکەت مه‌كه‌ره‌وه .له‌گه‌ڵ بەڕێوبەرەکەتدا بیر له‌وه مه‌كه‌ره‌وه بۆ ئێواره چى بخۆیت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ،له گفتوگۆكه بچیتە ده‌ر ،لە گفتوگۆکە بچۆ دەر به‌ڵام نیوه لە ناو و نیوە .لە دەرەوەیدا مه‌به .دووه‌م: بیر وشکانە قسە مەکە ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بیر و بۆچوونت بڵێیت بێ هیچ دەرفەتێک بۆ وەڵام یان مشت‌ومڕ یان ،ره‌خنه‌ی بەرهەڵستکارانە یان گه‌شه‌کردن .بلۆگی سەر ماڵپەڕێ بنووسە (پێکەنین) هۆكارێكى زۆر باش هه‌یه كه بۆ ناهێڵم :ڕه‌خنه‌گری پسپۆڕ بێنه به‌رنامه‌كانم .چونكه بەڕاستی بێزاركه‌رن ئه‌گه‌ر كۆنه‌په‌رست بن، ڕقیان له ئۆباما و .مۆرى خواردن و منداڵ له‌بار بردن ده‌بێت ئه‌گه‌ر لیبڕاڵ بن، ڕقیان لە بانكى گه‌وره و كۆمپانیاى هاوبه‌شى .نه‌وت و دیك چهینى ده‌بێت .زۆر پێشبینیکراو دەبن .تۆش ناته‌وێت بەو شێوەیە بیت پێویسته بۆ چوونه ناو هه‌ر گفتوگۆیه‌ك .واى دابنێیت كه شتێك هه‌یه فێرى ببیت پسپۆڕى ده‌روونى به‌ناوبانگ، م. سكۆت پێك دەڵێت گوێگرتنى ڕاسته‌قینه پێویستى .به‌وه‌یه خۆمان بخه‌ینه لاوە وه هه‌ندێكجار ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه .بیر و ڕاى كه‌سیمان بخه‌ینه لاوە دەڵێت كاتێك هه‌ست به‌م ،په‌سه‌ند كردنه دەکەیت قسه‌كه‌ر کەمتر و کەمتر خەمسارد دەبێت و بۆى هه‌یه زیاتر قوڵایی مێشكى .بۆ گوێگر بكاته‌وه .دووباره، واى دابنێ شتێك هه‌یه فێرى ببیت بیڵ نای: "هه‌موو كه‌سێك كه دێته ڕێت ".شتێك ده‌زانێت كه تۆ نایزانیت من بەم شێوەیە دەیڵێمەوە .هه‌موو كه‌سێك له شتێك‌دا شاره‌زایه سێیه‌م: ئه‌و پرسیارانه به‌كاربهێنه .كه یەکلایی نەبوونەتەوە له‌م حاڵه‌ته‌دا، .سه‌رنجى ڕۆژنامه‌نووسان بده ،پرسیاره‌كانت به كێ، چى، كه‌ى .بۆ یاخود چۆن ده‌ست پێبكه ،ئه‌گه‌ر پرسیارێكى ئاڵۆز بكه‌یت .وه‌ڵامێكى ساده‌ت ئه‌درێتێ "ئه‌گه‌ر لێت بپرسم,"ترسابوویت؟ وه‌ڵامى به‌هێزترین وشه ،ده‌ده‌یته‌وه له‌و ڕسته‌یه‌دا کە "ترسا"وەیە، و وەڵامەکەش ئەڵێی "بەڵێ، ترسابوم" یان "نەخێر، نەترسابووم" ".تووڕه بوویت؟" "به‌ڵێ، زۆر توڕه بووم" .بهێڵه با ئه‌وان باسى بكه‌ن .ئه‌وان خۆیان ئه‌زانن ،هه‌وڵ بده پرسیارى وه‌ك "ئه‌وه وه‌ك چى وا بوو؟" "هه‌ستێكی چۆن بوو؟" چونكه ئەوکاتە ڕه‌نگه ،بووه‌ستن و بیرێكى لێبكه‌نه‌وه ئه‌و كاتە وه‌ڵامێكى زۆر سه‌رنج .ڕاكێشترت ده‌ست ده‌كه‌وێت .چواره‌م: خۆت لەگەڵ کەشەکە بگونجێنە واته بیرۆكه دێته مێشكت .پێویسته بهێڵیت بڕۆنه ده‌ره‌وه لێى چەندین جار گوێمان لە چاوپێکەوتن بووە کە تیایدا میوانەکە بۆ چەند خولەکێک قسە دەکات ئینجا پێشکەشکارەکە یەتەوە پرسیارێک دەکات کە لەوە ئەچێت لە خۆوە کرابێت، یان پێشتر وەڵامی درابێتەوە ئەوە واتای ئەوەیە لەوانەیە پێشکەشکارەکە .دوو خوولەکبێت لە گوێگرتن کەوتبێت چوونکە بیری لەم پرسیارە ،ژیرانەیە کردووەتەوە .کە هاتووەتە مێشکی سووربووە لەسەر وتنی .ئێمەش ڕێک هەمان شت دەکەین دانیشتووین گفتوگۆ لەگەڵ کەسێکدا دەکەین لەناکاو ئەو کاتەمان بیر ئەکەوێتەوە .کە لە قاوەخانەکە هیو جاکمانمان بینیوە (پێکەنین) .ئیتر واز لە گوێگرتن ئەهێنین چیرۆک و بیرۆکە بەردەوام یەن بۆت .پێویستە بهێڵی بێن و بڕۆن .پێنجەم: ئەگەر نازانیت، بڵێ نازانم ئێستا لە سەر ڕادیۆ، به تایبه‌تى ،له ڕادیۆی گشتی نشتیمانى زیاتر وریاى ئه‌وه‌ن كه ده‌چنه کاتی ،تۆمارکردنی دەنگییەوە بۆیه زیاتر وریاى ئه‌وه دەبن بڵێن كه له چیدا پسپۆڕن .چی شتێکیش بەدڵنیاییەوە دەزانن .تۆش وا بكه. لا سهلامهتهكه هه‌ڵبژێره .نابێت قسەکردن به بێ كردار بێت ژماره شه‌ش: به‌سه‌رهاته‌كانت له‌گه‌ڵ .كه‌سانى تر وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا مه‌كه ئه‌گه‌ر باسى له‌ده‌ست دانى ،كه‌سێكى خێزانه‌كه‌یان بكه‌ن ده‌ست مه‌كه به باس كردنى ئه‌و كاته‌ى .كه‌سێكى خێزانه‌كه‌ت له‌ده‌ستدا ئه‌گه‌ر باسى كێشه‌ى سه‌ر كاره‌كه‌یان كرد پێیان مه‌ڵێ تۆ چه‌نێك .ڕقت له كاره‌كه‌ى خۆته .وه‌ك یه‌ك نییه. قەت وه‌ك یه‌ك نابێت .هه‌موو ئەزموونەکان تاکە کەسین .له‌وه گرنگتر، ئه‌مه ده‌رباره‌ى تۆ نییه پێویست ناكات ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌ریت بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنیت چه‌نێك سەرسوڕهێنەریت .یان چه‌نێك ئازارت چەشتووە له ستیڤن هۆكینگىان پرسى ،ئاى كیوی چه‌نده، و ئەویش وتی نازانم. ئه‌وانه‌ى به ئاى كیوهكهیان" ".دەنازن كه‌سانێکی دۆڕاون (پێکەنین) گفتوگۆکردن دەرفەتێک نییە .بۆ ریکلامکردن بۆخۆت :ژمارە حەوت .هه‌وڵ بده قسە دووباره نه‌كه‌یته‌وه شتێكى بێ کەڵکە، و بەڕاستی بێزاركه‌ره .ئێمەش زۆر ئەوە ئەکەین به تایبه‌تى له گفتوگۆى سه‌ر كارکردن و ،گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانماندا ،مه‌به‌ستێكمان هه‌یه بیڵێین ،بۆیە بە شێوەی تر دووبارەی دەکەینەوە .ئەوە مەکە هه‌شته‌م: له شته بێكه‌ڵكه‌كان .دوور بكه‌وه‌ره‌وه ڕاستییەکەی، خه‌ڵك بەلایەوە گرنگ نییە ،ئەو ساڵانە، و ئەو ناوانە ئەو ڕێکەوتانە، و ئەو هەموو وردەکارییانەی کە لە مێشکی خۆتدا زۆر هەوڵدەدەیت بۆ دۆزینەوەی .ئەوە گرنگ نییە بەلایانەوە .ئەوەی گرنگە بەلایانەوە تۆیت ئەوەی گرنگە بەلایانەوە ،ئەوەیە کە خۆت چۆنیت چیتان هەیە هاوبەش بێت .لە نێوانتانا .بۆیە وردەکارییەکان لەبیر بکە .وازیان لێ بێنە :ژمارە نۆ ،ئەمەیان دوایین دانە نییە .بەڵام گرنگترین دانەیە .گوێ بگرە بەڕاستی چەندین کەسی زۆر گرنگ ئەوەیان وتووە کە ،گوێگرتن لەوانەیە لە پلەی یەکەمدا بێت و گرنگترین شارەزایی بێت کە بتوانیت پەرەی پێ بدەیت ،بووزا دەڵێت، و منیش قسەکەی دەڵێمەوە ،ئەگەر دەمت کراوە بێت" "ئەوا فێری هیچ نابیت کاڵڤین کووڵدیجیش دەڵێت، "هەر پیاوێک ".گوێیگرتبێت شکستی نەهێناوە لە کارەکەیدا (پێکەنین) بۆچی گوێ لە یەکتری ناگرین؟ .یەکەم هۆکار، حەز ئەکەین قسە بکەین .کاتێک قسە ئەکەم، من لە کۆنترۆڵدا ئەبم گوێ لە هیچ شتێک ناگرم .کە گرنگ نەبێت بەلامەوە من ناوەڕاستی سەرنجم .ده‌توانم كه‌سایه‌تیم به‌رز نیشانده‌م :بەڵام هۆکارێکی تر هەیە .خه‌یاڵمان ده‌ڕوات کەسی ئاسایی لە خولەکێکدا ،نزیکەی ٢٢٥ وشە دەڵێت بەڵام دەتوانین گوێ لە نزیکەی .٥٠٠ وشە بگرین لە خولەکێکدا بۆیە مێشکمان خۆی ئەو .٢٧٥ وشەیەی تر پڕ دەکاتەوە وە سەیرکە، دەزانم پێویستی بە هەوڵ و وزەیە ،بۆ ئەوەی سەرنجت لای کەسێک بێت ،بەڵام ئەگەر نەتوانن ئەوە بکەن .ئێوە لە گفتوگۆیەکدا نین تەنیا دوو کەسن ڕستەی پەیوەندیدار بە ڕووی یەکتردا دەڵێن .لە هەمان شوێندا (پێکەنین) پێویستە گوێ لە یەکتر بگرن .ستیڤن کۆڤی ئەوەی زۆر جوان وتووە وتوێتی، "زۆربەمان بۆ مەبەستی تێگەشتنەوە گوێناگرین ".بۆ مەبەستی وەڵامدانەوە گوێدەگرین یەک یاسای تر، ژمارە ١٠، و .ئەویش ئەمەیانە: کورت و پوخت بە گفتوگۆیەکی باش وەک تەنوورەی کوورت وایە؛) ،وەک پێویست کورت بۆ هێشتنەوەی حەز بەڵام ئەوەنەش درێژە بۆ (دابۆشینی بابەتەکە . - لە وتەکانی خوشکەکەم (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) هەموو ئەمانە ئەچێتەوە سەر یەک :بیرۆکەی بنچینەی، و ئەویش ئەمەیە .گرنگی بە خەڵکی تر بە وەک ئەزانن، لەگەڵ باپیرێکی زۆر بەناوبانگدا گەورەبووم بەردەوامیش لە ماڵەکەدا .جۆرە مەراسیمێک دەکرا خەڵک ئەهاتن بۆ قسەکردن لەگەڵ ،نەنکم و باپیرم ،دوای ڕۆشتنیشیان، دایکم ئەهات بۆلامان پێی ئەوتین، "ئەزانیت ئەوە کێ‌بوو؟ ئەوە خاوەنی پلەی دووەمی .شاجوانی ئەمریکا بوو .ئەوە پارێزگاری ساکرامینتۆ بوو .ئەوە براوەی خەڵاتی پوڵیتزەرە ".ئەوە سەماکەرێکی بالێی ڕووسییە منیش لەگەڵ گەورەبوونمدا وام دادەنا هەمووان شتێکی شاراوە، و سەرسوڕهێنەرییان هەیە ڕاشکاوانەش بیڵێم، پێموابێت ئەوە منی کردووە بە پێشکەشکارێکی باشتر چەنێک پێمبکرێت و بتوانم ،دەمم بە داخراوی ئەهێڵمەوە مێشکم بە کراوەیی ئەهێڵمەوە هەمووکاتیش ئامادەم بۆ ئەوەی ،شتێک سەرسامم بکات .قەتیش نائوومێد نابم ئێوەش هەمان شت بکەن ،بڕۆنە دەر، قسە لەگەل خەڵک بکەن ،گوێ لە خەڵک بگرن ،لە هەمووشی گرنگتر .ئامادەبن بۆ ئەوەی شتێک سەرسامتان بکات .سوپاس بۆ گوێگرتنتان (چەپڵەلێدان)