Return to Video

هۆکاری سەرسورهێنەر هەست بە ناخۆشی دەکەیت کاتێک نەخۆش دەکەویت - مارکۆ ئەی سۆتۆمارێڵ

  • 0:08 - 0:12
    بە ترووکانێک لە گەرووتدا دەست
    پێدەکات کە دەبێتە کۆکە.
  • 0:12 - 0:14
    ماسولکەکانت دەست بە ئازار دەکەن،
  • 0:14 - 0:16
    تۆ زۆر بێزارکەر دەبیت،
  • 0:16 - 0:18
    ئارەزووی خواردن لەدەست دەدەیت.
  • 0:18 - 0:21
    فەرمییە: تۆ هەلامەتت هەیە.
  • 0:21 - 0:24
    ئەوە لۆژیکییە وا دابنێین کە ئەمە
    نیشانەکانی نەخۆشیەکەیە
  • 0:24 - 0:27
    ئەنجامی توشبوون بەو
    نەخۆشییە لە جەستەت،
  • 0:27 - 0:29
    بەڵام بەڕاستی ئەمە حاڵەتەکەیە؟
  • 0:29 - 0:32
    چی وا دەکات کە هەست بە نەخۆشی بکەیت؟
  • 0:32 - 0:37
    چی دەبێت ئەگەر جەستەت خۆی
    ئەم هێرشە خراپانە زیاتر بکات؟
  • 0:37 - 0:42
    سەرەتا نەخۆش دەکەویت کاتێک
    ڤایرۆسی هەلامەت دەچێتە ناو جەستەت،
  • 0:42 - 0:45
    کاتێک تووش دەبیت و خانەکانت لەناو دەبات.
  • 0:45 - 0:47
    بەڵام ئەم خۆتێهەڵقورتانە
    بەخێرایی کاریگەری تری هەیە:
  • 0:47 - 0:51
    سیستەمی بەرگری لەشت ئاگادار
    دەکاتەوە بۆ لای تۆ.
  • 0:51 - 0:57
    هەر کە ئاگادار بوو لە تووشبوون
    لەشت باز دەدات بۆ بەرگری.
  • 0:57 - 1:01
    خانەکان پێیان دەوترا ماکرۆفاگەکان
    بارکراون وەک یەکەم هێڵی هێرش،
  • 1:01 - 1:05
    گەڕان بەدوای ڤایرۆسەکان و لەناوبردنی
    و خانەکانی تووش بوو.
  • 1:05 - 1:11
    دواتر ماکرۆفاگەکان گەردیلەی پرۆتین
    بڵاودەکەنەوه پێی دەوترێ سیتۆکین
  • 1:11 - 1:12
    کە کاری ئەوەیە کە دابمەزرێن
  • 1:12 - 1:17
    و ڕێکخستنی خانەی زیاتری ڤایرۆسی
    لە سیستەمی بەرگری.
  • 1:17 - 1:19
    ئەگەر ئەم کۆششە هەماهەنگییە
    ئەوەندە بەهێزە،
  • 1:19 - 1:23
    ئەو پەتایە لەناو دەبات بەر لەوەی
    تەنانەت تێبینیشی بکەیت.
  • 1:23 - 1:27
    بەڵام ئەوە تەنها ڕێکخستنی جەستەی تۆیە
    بۆ هەندێک کاری ڕاستەقینە.
  • 1:27 - 1:30
    لە هەندێک حاڵەتدا ڤایرۆسەکان
    زیاتر بڵاودەبنەوە،
  • 1:30 - 1:33
    تەنانەت بۆ ناو خوێن و ئەندامە زیندووەکان.
  • 1:33 - 1:35
    بۆ خۆلادان لەم چارەنووسە ترسناکە،
  • 1:35 - 1:38
    پێویستە سیستەمی بەرگریت دەست
    بە هێرشێکی بەهێزتر بکات ،
  • 1:38 - 1:41
    بە ڕێکخستنی چالاکییەکەی لەگەڵ مێشک.
  • 1:41 - 1:44
    ئەو نیشانە ناخۆشانە
    دێنە ژوورەوە،
  • 1:44 - 1:46
    بە پلەی گەرمی بەرز دەست پێدەکات،
  • 1:46 - 1:47
    ژان و ئازار،
  • 1:47 - 1:48
    و خەواڵویی.
  • 1:48 - 1:51
    کەواتە بۆچی ئێمە وامان لێدێت؟
  • 1:51 - 1:54
    کاتێک سیستەمی بەرگریمان لەژێر
    ھەڕەشەی ترسناکە،
  • 1:54 - 1:56
    زیاتر سیتۆکین دەشاردرێتەوە،
  • 1:56 - 1:58
    دوو وەڵام دروست دەکات.
  • 1:58 - 2:02
    سەرەتا دەماری ڤاگوس، کە دەچێتە
    لەش بۆ ناو مێشک،
  • 2:02 - 2:05
    خێرا زانیاریەکە دەجوڵێت
    بۆ مۆخی مێشک،
  • 2:05 - 2:09
    تێپەڕبوون لە نزیک ناوچەی گرنگ
    لە چارەسەری ئازار.
  • 2:09 - 2:13
    دووەم، سیتۆکینەکان گەشت دەکەن بەناو
    جەستە بۆ لای ھایپۆفالاموس،
  • 2:13 - 2:16
    ئەو بەشەی مێشک بەرپرسیارە
    بۆ کۆنترۆڵکردنی پلەی گەرما،
  • 2:16 - 2:17
    تینوویی،
  • 2:17 - 2:18
    برسیەتی،
  • 2:18 - 2:19
    و خەو،
  • 2:19 - 2:21
    و شتی تر.
  • 2:21 - 2:22
    کاتێک ئەو ئاماژەی پێدەگات،
  • 2:22 - 2:24
    دواوەی ھایپۆفالاموس
    گەردیلەیەکی تر بەرهەم دەهێنێت
  • 2:24 - 2:29
    پێی دەوترێت (پرۆستاگلاندین ئی ٢)
    کە بۆ بەرگری دەیبەن.
  • 2:29 - 2:33
    ھایپۆفالاموس ئاماژە ردەنێرێت ڕێنمایی
    ماسولکەکانت دەکات بۆ گرێبەستکردن
  • 2:33 - 2:36
    و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی
    پلەی گەرمی لەش.
  • 2:36 - 2:37
    و خەواڵوت دەکات،
  • 2:37 - 2:41
    و ئارەزووی خواردن و
    خواردنەوەت لەدەست دەدەیت.
  • 2:41 - 2:44
    بەڵام مەبەست لە هەموو ئەمانە
    چییە نیشانەی ناخۆش؟
  • 2:44 - 2:46
    باشە، هێشتا دڵنیا نین،
  • 2:46 - 2:49
    بەڵام هەندێک تیۆری دەکەن کە
    ئەوان یارمەتی دەدەن لە چاکبوونەوە.
  • 2:49 - 2:52
    بەرزبوونەوەی پلەی گەرما
    دەتوانێت بەکتریاکان خاو بکات
  • 2:52 - 2:55
    و یارمەتی سیستەمی بەرگریت دەدات
    نەخۆشییەکان لەناو ببات
  • 2:55 - 2:59
    خەو ڕێگە بە جەستەت دەدات
    وزەی زیاتر بەرەو شەر لەگەڵ تووشبوون.
  • 2:59 - 3:03
    کاتێک واز لە خواردن دەھێنیت، جگەرت
    بەشێکی زۆری ئاسنی ناو خوێنت دەبات،
  • 3:03 - 3:06
    و لەو کاتەی ئاسن زۆر گرنگە
    بۆ مانەوەی بەکتریا،
  • 3:06 - 3:09
    کە بە شێوەیەکی کاریگەر
    لە بری ئەوان برسی دەبێت.
  • 3:09 - 3:13
    کەمی تینوویەتیی
    بە هێواشی وشکت دەکات،
  • 3:13 - 3:15
    گواستنەوە لە ڕێگەی پژمین،
  • 3:15 - 3:16
    کۆکە،
  • 3:16 - 3:17
    ڕشانەوە،
  • 3:17 - 3:18
    یان سکچوون.
  • 3:18 - 3:21
    هەرچەندە شایەنی ئەوەیە ئەگەر
    ئاو زۆر نەخۆیتەوە،
  • 3:21 - 3:24
    وشکبوون لەوانەیە مەترسیدارتر بێت.
  • 3:24 - 3:26
    تەنانەت جەستەیش بەرامبەر
    ئازار هەستیارترت دەکات،
  • 3:26 - 3:30
    سەرنج ڕاکێشان بۆ بڕینی تووشبوو
    کە لەوانەیە خراپتر بێت،
  • 3:30 - 3:33
    یان تەنانەت هۆکاری حاڵەتی تۆ.
  • 3:33 - 3:35
    جگە لە نیشانەکانی جەستەیی،
  • 3:35 - 3:37
    نەخۆشیش دەتوانێت تۆ بێزار بکات،
  • 3:37 - 3:38
    خەمبار،
  • 3:38 - 3:39
    و سەرلێشێواو.
  • 3:39 - 3:41
    ئەوە بەهۆی سیتۆکین و پرۆستاگلاندین
  • 3:41 - 3:44
    دەتوانێت بگاتە پێکهاتەی
    بەرزتر لە مێشکت،
  • 3:44 - 3:47
    تێکدانی چالاکییەکە
    لە گوێزانەوەی دەمارەکان،
  • 3:47 - 3:48
    وەک گلۆتامات،
  • 3:48 - 3:49
    ئەندۆرفین،
  • 3:49 - 3:50
    سیرۆتۆنین،
  • 3:50 - 3:52
    و دۆپۆماین.
  • 3:52 - 3:56
    ئەمە کاریگەری لەسەر ئەو ناوچانە هەیە وەک
    سیستەمی لیمبیک، چاودێری هەستەکان دەکات،
  • 3:56 - 4:01
    و کۆکسی مێشکت
    کە لە هۆکارکردندا بەشدارە.
  • 4:01 - 4:03
    کەواتە لەڕاستی ئەو وەڵامدانەوەی
    بەرگرییە هی جەستەیە
  • 4:03 - 4:08
    دەبێتە هۆی زۆر بە نائارامی هەست
    دەکەیت کە هەر جارێک نەخۆش دەکەویت.
  • 4:08 - 4:11
    بەداخەوە، هەمیشە
    بە تەواوی کار ناکەن.
  • 4:11 - 4:16
    لە هەمووی زیاتر، ملیۆنەها کەس لە ھەموو
    جیهان بەدەست نەخۆشی خۆپارێزییەوە
  • 4:16 - 4:21
    دەناڵێنن، سیستەمی وەک هەڕەشەیەک
    بەرگری مامەڵەی لەگەڵ دەکات،
  • 4:21 - 4:24
    و جەستە پەلاماری خۆی دەدات.
  • 4:24 - 4:26
    بەڵام بۆ زۆرینەی مرۆڤەکان،
  • 4:26 - 4:29
    ملیۆنان ساڵ لە پەرەسەندن
    سیستەمی بەرگری باش کاریان کردووە
  • 4:29 - 4:33
    کەواتە، بۆ ئەوەی نەک
    لە دژی ئێمە کار بکات.
  • 4:33 - 4:35
    نیشانەکانی نەخۆشییەکانمان
    زۆر و بێ سەروبەرن،
  • 4:35 - 4:39
    بەڵام بە کۆمەڵ ئەوان
    پڕۆسەیەکی کۆن واژۆ دەکەن
  • 4:39 - 4:43
    بەردەوام دەبێت لە سەنگەرگرتنی جەستەمان
    دژی جیهانی دەرەوە
  • 4:43 - 4:45
    بۆ چەندین سەدە دێن.
Title:
هۆکاری سەرسورهێنەر هەست بە ناخۆشی دەکەیت کاتێک نەخۆش دەکەویت - مارکۆ ئەی سۆتۆمارێڵ
Speaker:
مارکۆ ئەی سۆتۆمارێڵ
Description:

بینینی وانەی تەواو: http://ed.ted.com/lessons/the-surprising-reason-you-feel-awful-when-you-re-sick-marco-a-sotomayor

بە خورانێک لە گەرووت دەست پێدەکات کە دەبێتە کۆکە. ماسولکەکانت دەست بە ئێشە دەکەن، زۆر بێزار دەبن و ئارەزووی خواردن لەدەست دەدەیت فەرمییە: تۆ ئەنفلۆنزات هەیە ئەوە لۆژیکیە وا دابنێین کە ئەم تێکەڵە بەدبەختەی نیشانەکان ئەنجامی ئەو توشبوونەیە کە لە ناو لەشتدا هەیە - بەڵام ئایا بەڕاستی ئەمە حاڵەتە؟ مارکۆ ئەی سۆتۆمایۆر ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چی وا دەکات کە تۆ هەست بە نەخۆشی بکەیت

وانەکە لەلایەن مارکۆ ئەی سۆتۆمایۆر وێنەی جوڵاو لەلایەن هێنریک مالمگرین

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:01

Kurdish (Central) subtitles

Revisions