Return to Video

مەرگی گەردوون - ڕێنی هۆلزێک

  • 0:06 - 0:08
    ڕوانینی ئاسمان لە شەودا،
  • 0:08 - 0:11
    سەرسام بووین بەوەی چۆن
    تا هەرمان بەردەوام دەبێت.
  • 0:11 - 0:12
    بەڵام ئاسمان چۆن دەبێت
  • 0:12 - 0:14
    دوای بلیۆنەها ساڵ؟
  • 0:14 - 0:15
    بەشێک لە زاناکان،
  • 0:15 - 0:17
    پێان دەوترێت گەردووناس،
  • 0:17 - 0:20
    کاتیان بە بیرکردنەوە دەربارەی ئە
    و پرسە تەرخاندەکرد.
  • 0:20 - 0:22
    کۆتایی گەردوون لە نزیکەوە بەستراوە
  • 0:22 - 0:24
    بەوەی گەردوون لەچی پێکهاتووە.
  • 0:24 - 0:25
    زیاد لە ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا،
  • 0:25 - 0:28
    ئاینشتاین بیردۆزی ڕێژەیی گشتی پەرەپێدا،
  • 0:28 - 0:30
    پێکهاتووە لە کۆمەڵێک هاوکێشە
    کە یارمەتیمان دەدەن
  • 0:30 - 0:31
    بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی
  • 0:31 - 0:33
    نێوان گەردوون لەچی پێکهاتووە و
  • 0:33 - 0:35
    شێوەیەکەی.
  • 0:35 - 0:36
    دەرکەوت کە ئەو گەردوونە
  • 0:36 - 0:38
    دەکرێت چەماوە بێت، وەک تۆپێک یان گۆیەک
  • 0:38 - 0:40
    بەمە دەڵێین چەماوەیەکی پۆزەتیڤانە،
    یان داخراو.
  • 0:40 - 0:42
    یاخود دەکرێت شێوەکەی
    وەک زین وابێت.
  • 0:42 - 0:44
    بەمەش دەڵێن چەماوەی نێگەتیڤ، یاخود کراوە.
  • 0:44 - 0:46
    یان دەکرێت تەخت بێت.
  • 0:46 - 0:47
    ئەو شێوەیەش دەریدەخات
  • 0:47 - 0:50
    کە گەردوون چەندێک دەژی و کەی دەمرێت.
  • 0:50 - 0:52
    ئێستا ئەوە دەزانین کە گەردوون زۆر
    نزیکە لەوەی تەخت بێت.
  • 0:52 - 0:54
    بەهەرحاڵ، پێکهێنەرەکانی گەردوون
  • 0:54 - 0:57
    هێشتا دەتوانن کاریگەری لەسەر
    چارەنووسی کۆتایی دابنێن.
  • 0:57 - 0:58
    دەتوانین پێشنیاری بکەین گەردوون
  • 0:58 - 1:00
    چۆن لەگەڵ کاتدا دەگۆڕێت
  • 1:00 - 1:03
    گەر ئەمڕۆ بڕی چڕی وزەی
    پێکهێنەرە جیاوازەکانی
  • 1:03 - 1:05
    گەردوون بپێوین.
  • 1:05 - 1:07
    جا، ئایا گەردوون لەچی پێکهاتووە؟
  • 1:07 - 1:09
    گەردوون لە هەموو ئەو شتانە پێکهاتووە
    کە دەتوانین بیبینین،
  • 1:09 - 1:12
    وەک ئەستێرەکان، گازەکان، و هەسارەکان
  • 1:12 - 1:15
    بەمانە دەڵێن ماددە ئاسایی یان باریۆنیکی.
  • 1:15 - 1:17
    هەرچەندە لە دەوروبەرمان دەیانبینین،
  • 1:17 - 1:19
    چری وزەی گشتی ئەم پێکهێنەرانە
  • 1:19 - 1:20
    لە ڕاستیدا زۆر بچووکە،
  • 1:20 - 1:24
    نزیکەی ٪٥ی کۆی گشتی وزەی گەردوونە.
  • 1:24 - 1:27
    جا، ئێستا با دەربارەی ٪٩٥ەکەی تر بدوێین.
  • 1:27 - 1:29
    تەنیا کەمتر لە ٪٢٧ ی هەموو
  • 1:29 - 1:31
    چڕی ووزەی گەردوون
  • 1:31 - 1:34
    لەوە پێکهاتووە کە پێی دەڵێین ماددەی تاریک.
  • 1:34 - 1:37
    ماددەی ڕەش زۆر بە لاوازی تەنیا کار
    لەگەڵ ڕووناکی دەکات،
  • 1:37 - 1:39
    ئەوەش واتای وایە ناگەشێتەوە
    یان ڕووناکی ناداتەوە
  • 1:39 - 1:41
    بەو جۆرەی ئەستێرە و هەسارەکان دەیکەن،
    بەڵام،
  • 1:41 - 1:42
    لەهەموو ڕێیەکانەوە
  • 1:42 - 1:44
    وەک ماددەیەکی ئاسایی مامەڵە دەکات--
  • 1:44 - 1:46
    شتەکان بە هێزی ڕاکێشان کێشدەکات.
  • 1:46 - 1:49
    لە ڕاستئدا، تاکە ڕێگا بۆ
    پەیبردن بە ماددەی تاریک
  • 1:49 - 1:51
    لە ڕووی یەکتربڕینی کێشکردنەوەیە،
  • 1:51 - 1:53
    چۆن شتەکان خولدەخۆن لە دەوریدا
  • 1:53 - 1:54
    و چۆن رووناکی لاردەکاتەوە
  • 1:54 - 1:56
    و بۆشاییەکەی چواردەوری خواردەکاتەوە.
  • 1:56 - 1:58
    ئێمە هێشتا گەردی ماددەی
    تاریکمان نەدۆزیوەتەوە،
  • 1:58 - 2:01
    بەڵام زاناکانی هەموو جیهان لە گەڕاندان
  • 2:01 - 2:03
    بۆ ئەم (گەرد یان گەریلە) باسلێنەکراوانە
  • 2:03 - 2:06
    وهەروەها کاریگەری
    ماددەی تاریک لەسەر گەردوون.
  • 2:06 - 2:08
    بەڵام هێشتا بەرز نابێتەوە بۆ ٪١٠٠.
  • 2:08 - 2:10
    ئەو ٪٦٨ ی ماوەتەوە
  • 2:10 - 2:12
    لە چڕی وزەی گەردوون
  • 2:12 - 2:14
    لە وزەی تاریک پێکهاتووە،
  • 2:14 - 2:16
    کە پەنهانترە لە ماددەی تاریک.
  • 2:16 - 2:18
    ئەم وزەی تاریکە رەفتار ناکات
  • 2:18 - 2:21
    وەک هەر جەوهەرێک کە ئێمە دەیزانین.
  • 2:21 - 2:23
    زیاتر وەک هێزێکی دژە کێشکردن مامەڵە دەکات.
  • 2:23 - 2:25
    دەڵێین کە پەستانی کێشکردنی هەیە،
  • 2:25 - 2:28
    کە ماددەی ئاسایی و ماددەی تاریک نیانە.
  • 2:28 - 2:30
    لە جێی ئەوەی گەردوون بکشێنێتە یەک،
  • 2:30 - 2:32
    کە ئێمە وامان داناوە کێشکردن ئەوە دەکات،
  • 2:32 - 2:34
    گەردوون وا دەردەکەوێت
    پارچەیەک بێت کە دەکشێت
  • 2:34 - 2:36
    بە ڕێژەیەکی هەردەم-زیاد بوون.
  • 2:36 - 2:38
    ئایدیای پیشەنگ بۆ وزەی تاریک
  • 2:38 - 2:40
    ئەوەیە کە گەردوونیانە نەگۆڕە.
  • 2:40 - 2:42
    واتا تایبەتمەندی نامۆی هەیە
  • 2:42 - 2:45
    کە دەکشێت بە زیادبوونی قەبارەی بۆشایی
  • 2:45 - 2:48
    بۆ ئەوەی چڕی ووزەکەی بە نەگۆڕی بهێڵێتەوە.
  • 2:48 - 2:49
    جا، هەر کە گەردوون دەکشێت
  • 2:49 - 2:51
    هەروەک ئێستا کە لە کشاندایە
  • 2:51 - 2:53
    بەوە وزەی تاریک زیادتر و زیادتر دەبێت.
  • 2:53 - 2:55
    ماددەی تاریک و ماددەی بایرۆنیک،
  • 2:55 - 2:55
    لەلایەکی دیکە،
  • 2:55 - 2:57
    ناکشێن لەگەڵ گەردووندا
  • 2:57 - 2:58
    زیادتر لاوازتر دەبن.
  • 2:58 - 2:59
    لەبەر ئەم تایبەتمەندییەی
  • 2:59 - 3:01
    نەگۆڕی گەردوونیانە،
  • 3:01 - 3:03
    گەردوونی داهاتوو زیادتر و زیادتر
    دەستی بەسەردا دەگیرێت
  • 3:03 - 3:05
    لەلایەن وزەی تاریک،
  • 3:05 - 3:06
    ساردتر و ساردتر دەبێت
  • 3:06 - 3:09
    خێراتر و خێراتر دەکشێت.
  • 3:09 - 3:10
    لە کۆتاییدا گەردوون گازی نامێنێت
  • 3:10 - 3:12
    تا ئەستێرەکان درووستبکات،
  • 3:12 - 3:14
    ئەستێرەکانیش سوتەمەنیان نامێنێت
  • 3:14 - 3:15
    و دەکوژێنەوە (یان دەتەقنەوە(
  • 3:15 - 3:18
    گەردوون تەنیا جێدەهێڵن لەگەڵ کونی ڕەش.
  • 3:18 - 3:19
    بە پێدانی کاتی پێویست.
  • 3:19 - 3:22
    تەنانەت کۆنەڕەشەکانیش کۆتاییان پێدێت،
  • 3:22 - 3:25
    گەردوون تەنیا دەهێڵنەوە تەواو سارد و چۆڵ.
  • 3:25 - 3:28
    ئێمە بەوە دەڵێین پلەی گەرمی مەرگی گەردوون.
  • 3:28 - 3:30
    لەوانێیە بێتاقەتکەر بێت
  • 3:30 - 3:31
    ژیانکردن لە گەردوونێکدا
  • 3:31 - 3:33
    کە کۆتای تەمەنی بە ڕەقبوونەوە بێت
  • 3:33 - 3:34
    و بەتاڵ بێت لە ژیان،
  • 3:34 - 3:36
    کۆتا چارەنووسی گەردوونەکەمان
  • 3:36 - 3:38
    لە ڕاستیدا سەربوردەیەکی جوانی هەیە
  • 3:38 - 3:40
    بۆ گەرمییەک، سەرەتایەکی ئاگراوی
  • 3:40 - 3:42
    بەو تاودەرەی ڕەوشی کۆتایی
  • 3:42 - 3:44
    گەردوون دەڵێین
    de Sitter phase
  • 3:44 - 3:46
    ناونراوە لە دوای بیرکاریزانی هۆڵەندی
  • 3:46 - 3:48
    Willem de Sitter.
  • 3:48 - 3:50
    بەهەرحاڵ، بەهەمان شێوە لەو باوەڕەداین
  • 3:50 - 3:52
    کە گەردوون قۆناغێکی تری کشانی
  • 3:52 - 3:53
    ی هەبووەde Sitter
  • 3:53 - 3:55
    لە سەرەتاترین کاتی ژیانیدا،
  • 3:55 - 3:57
    بەم سەردەمە زووە دەڵێین ‌هەڵئاوسان،
  • 3:57 - 3:59
    کە بە کورتی، دوای بیگ بانگ،
  • 3:59 - 4:01
    گەردوون زۆر بە خێرایی دەکشا
  • 4:01 - 4:03
    بۆ ماوەیەکی کورت
  • 4:03 - 4:04
    جا، گەردوون بە کۆتا دێت
  • 4:04 - 4:07
    بە نزیکەیی بە شێوەیەک کە دەستیپێکردووە،
  • 4:07 - 4:09
    تاودان،
  • 4:09 - 4:11
    ئێمە لە کاتێکی ناوازەدا دەژین
  • 4:11 - 4:12
    کە گەردوون لە ژیاندایە
  • 4:12 - 4:14
    کە دەتوانین تێبگەین
  • 4:14 - 4:15
    دەربارەی گەشتەکەی گەردوون
  • 4:15 - 4:16
    و دیدێکی مێژووەکەی
  • 4:16 - 4:19
    کە خۆی لە ئاسماندا نمایش دەکات
  • 4:19 - 4:21
    بۆ هەموومان کە بیبینین.
Title:
مەرگی گەردوون - ڕێنی هۆلزێک
Speaker:
ڕێنی هۆلزێک
Description:

هەموو وانەکە لەم بەستەرە چاولێبکە: http://ed.ted.com/lessons/the-death-of-the-universe-renee-hlozek

شێوەی گەردوون، پێکهاتەکان و داهاتووی گەردوون هەموو بە یەکەوە بە نزیکەیی پەیوەندیدارن. دەزانین کە بە زۆری گەردوون تەختە، دەزانین لە ماددەی باریۆنیک (وەک ئەستێرەکان و هەسارەکان) پێكهاتووە، بەڵام زیادتر لە ماددەی تاریک و هێزی تاریک پێکهاتووە؛ دەزانین بە ڕێژەیەکی نەگۆر لە کشاندایە، بەوەش هەموو ئەستێرەکان لە کۆتاییدا دەکوژێنەوە بۆ هیچ بوونێکی سارد. ڕێنی هۆلزیک جوانیی کۆتایی ئەم تاریکییە فراوان دەکات.

وانەکە لە لایەن ڕێنی هۆلزێک ئامادە کراوە و لە لایەن گایەنت ئەنیمەیشن ستۆدیو کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:40
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The death of the universe
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The death of the universe
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The death of the universe
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The death of the universe
Sarhand Rasul edited Kurdish subtitles for The death of the universe
Sarhand Rasul edited Kurdish subtitles for The death of the universe

Kurdish subtitles

Revisions