Return to Video

چۆن شێرپەنجە بە جەستەدا بڵاو دەبێتەوە؟ - ئیڤان سی یو جون

  • 0:07 - 0:11
    سەرەتای شێرپەنجە بە تاکە گڕێیەک
  • 0:11 - 0:14
    لە شوێنێکی دیاری کراوی
    جەستە دەست پێ دەکات.
  • 0:14 - 0:15
    ئەگەر ئەم گرێیە لانەبرێت،
  • 0:15 - 0:19
    شێرپەنجە لە تواناییدا ھەیە بەرەو
    ئەندامەکانی تەنیشتی بڵاو بێتەوە،
  • 0:19 - 0:23
    ھەتا ئەگەر شوێنەکە دوریش بێت لە شوێنە
    سەرەکییەکەی گرێکە، بۆ نموونە مێشک.
  • 0:23 - 0:26
    چۆن شێرپەنجە بەرەو شوێنێکی نوێ دەچێت،
  • 0:26 - 0:30
    بۆچی ھەندێک لە ئەندامەکان وەک
    لەوانیتر زیاتر توشی شێرپەنجە دەبن؟
  • 0:30 - 0:34
    پرۆسەی بڵاوبوونەوەی شیرپەنجە لە
    جەستەدا بە تەشەنەکردن دەناسڕێت.
  • 0:34 - 0:40
    تەشەنەکردن دەست پێ دەکات کاتێک گرێی
    خانەکانی شێرپەنجە شانەکە داگیر دەکەن.
  • 0:40 - 0:42
    کاتێک خانەکان تەشەنە دەکەن
  • 0:42 - 0:46
    لەڕێگەی یەکێک لەم سێ جۆری
    تەشەنەکردنە بڵاو دەبنەوە:
  • 0:46 - 0:50
    بڵاوبوونەوە لە ڕێگەی گوێزەرەوەکان،
    لە ڕێگەی لیمفەکان، یان لە ڕێگەی خوێنەوە.
  • 0:50 - 0:55
    بڵاو بوونەوە لە ڕێگەی گوێزەرەوەکان،
    خانە زیاندارەکان دەچنە نێو بۆشاییەکانی
  • 0:55 - 0:57
    چینەکانی سک لە جەستەماندا.
  • 0:57 - 1:00
    ئەم چینانە بە پەردەی سک ناسراون
  • 1:00 - 1:03
    وەک دیوارێک خزمەتی
    چینەکانی پێستی جەستە دەکەن.
  • 1:03 - 1:06
    بۆ نموونە، خانە زیاندارەکانی
    شێرپەنجەی هێڵکەدان،
  • 1:06 - 1:10
    لە ڕێگەی ئەو چینانەی دیواری سکەوە کە
    هێلکەدانی بە جگەر بەستۆتەوە دەگوازرێنەوە،
  • 1:10 - 1:13
    لە ئەنجامدا تەشەنەکردن
    ڕووی جگەریش دەگرێتەوە.
  • 1:13 - 1:19
    کاتێک خانەکانی شێرپەنجە لە ڕێگەی خوێنەوە
    دەگوازرێنەوە لوولەکانی خوێن داگیر دەکەن.
  • 1:19 - 1:22
    لەبەر ئەوەی لوولەکانی خوێن
    لە زۆربەی بەشەکانی لەش هەن،
  • 1:22 - 1:26
    بۆیە خانە زیاندارەکان سوود لەمە دەبینن
    تاکو بە هەموو بەشەکانی تر بگەن.
  • 1:26 - 1:31
    دوا قۆناغ، شێرپەنجە لیمفە گڕێکان داگیر
    دەکەن کاتێک لە ڕێگەی لیمفە دەگوێزرێتەوە،
  • 1:31 - 1:35
    و لەڕێگەی دەزگای لیمفایی بەرەو
    بەشەکانی تری جەستە دەڕوات.
  • 1:35 - 1:38
    لەبەر ئەوەی ئەم دەزگایە بە زۆربەی
    ئەندامەکانی جەستە تێپەر دەبێت،
  • 1:38 - 1:41
    هەربۆیە تۆڕێکی گەورە
    بۆ شێرپەنجە دابین دەکات.
  • 1:41 - 1:45
    سەرەرای ئەوەش، لوولە لیمفاوییەکان
    لە سووری خوێن بەتاڵ بن،
  • 1:45 - 1:49
    ڕێگە بە خانە زیاندارەکان بۆ گواستنەوەیان
    لە ڕێگەی خوێنەوە دەدەن.
  • 1:49 - 1:53
    جارێکیتر لە شوێنیکی تر، خانەکان
  • 1:53 - 1:57
    ئەم گرێیە بچووکان دروست دەبن و
    تەشەنەکردنی بچووکی پێ دەوترێت.
  • 1:57 - 2:00
    ئەم گرێیە بچوکانە بۆ دوو
    گرێی دیکە گەشە دەکەن،
  • 2:00 - 2:03
    پڕۆسەی تەشەنەکردن تەواو دەکەن.
  • 2:03 - 2:07
    جۆرەکانی شێرپەنجە بەوە ناسراون هەر یەکەو
    ڕێگەیەکی تایبەت بۆ تەشەنکردنی هەیە.
  • 2:07 - 2:11
    بۆ نموونە، شێرپەنجەی پرۆستات بە گشتی
    بەرەو ئێسکەکان تەشەنە دەکات،
  • 2:11 - 2:14
    لە کاتێکدا شێرپەنجە کۆلۆن
    بەرەو جگەر تەشەنە دەکات.
  • 2:14 - 2:18
    بەشێک لە بیرۆکەکان پێشنیاری
    ڕوون کردنەوەی شێوەی گواستنەوەی
  • 2:18 - 2:20
    خانە زیاندارەکان دەکەن.
  • 2:20 - 2:23
    دوو جۆر لەم بیرۆکانە وەک
    یەک بایەخی پێ دەدەن.
  • 2:23 - 2:25
    پزیشکی نەشتەرگەری ئێنگلیزی، ستیفن پاگێت،
  • 2:25 - 2:29
    بیردۆزی تۆو خاکی بۆ کرداری
    تەشەنە کردن دۆزییەوە.
  • 2:29 - 2:32
    ئەم بیردۆزە پێ وایە خانەکانی
    شێرپەنجە بە ئاسانی
  • 2:32 - 2:34
    لە ژینگەیەکی نەگونجاو دەمرن،
  • 2:34 - 2:39
    بۆیە تەشەنەکردنیان تەنها ئەو شوێنانە دەبێت
    کە هەمان تایبەتمەندییەتی ئەوانی هەیە.
  • 2:39 - 2:44
    هەرچەندە، یەکەم پرۆفیسۆری زانستی نەخۆشی،
    جەیمس یوین، لە زانکۆی کۆرنێڵ
  • 2:44 - 2:46
    بەرهەڵستی ئەم بیردۆزە بوویەوە،
  • 2:46 - 2:50
    و دەسەلمێنیت شوێنی تەشەنەکردنەکە
    دیاری دەکرا بە دیاریکردنی
  • 2:50 - 2:55
    شوێنی لوولەی خوێن و کەناڵەکانی لیمفاوی
    کە گڕێیە بنەرەتیەکە پێیان تێپەر دەبێت.
  • 2:55 - 3:00
    نەخۆشەکان لە قۆناغی یەکەمی شێرپەنجە تووشی
    خوێن بەربوون دەبن لە ڕێگەی خوێنهێنەر
  • 3:00 - 3:03
    بەرەو سیەکان دەچێت و سەرەنجام
    سییەکان توشی شێرپەنجە دەبن.
  • 3:03 - 3:07
    لەم ڕۆژگارە، ئێمە دەزانین هەردوو
    بیردۆزەکە ڕاستییەکان لەخۆ دەگرن.
  • 3:07 - 3:10
    لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆسەی تەشەنەکردن
    زۆر لەوە ئاڵۆزترە
  • 3:10 - 3:13
    کە ئەم دوو بیردۆزە سەلماندوویانە.
  • 3:13 - 3:15
    هۆکارەگەل وەک تایبەتمەندی
    خانەکانی شێرپەنجە،
  • 3:15 - 3:19
    چالاکی سیستەمی بەرگری
    لە شوێنی خانەکانی شێرپەنجە،
  • 3:19 - 3:23
    ڕۆلێکی گرنگیان لە دیاری کردنی
    کرداری تەشەنەکردندا هەیە.
  • 3:23 - 3:28
    بەداخەوە، هەتا ئەمڕۆش زۆربەی پرسیارەکان
    سەبارەت بە تەشەنەکردن بێ وەڵام ماونەتەوە.
  • 3:28 - 3:31
    تێگەیشتن لە چۆنیەتی پەرەسەندن
    هەنگاوێکی گرنگ
  • 3:31 - 3:34
    بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پەرەسەندنی
    قۆناغەکانی شێرپەنجە بەدەست دەهێنیت.
  • 3:34 - 3:37
    دەتوانین لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە
    لە هۆکارەکانی بۆماوەی و ژینگەیی،
  • 3:37 - 3:40
    کە لە پەرەسەندی تەشەنەکردنەکە هاوکارن،
  • 3:40 - 3:43
    دەتوانین چەند ڕیگەیەکی کۆتایی
    هێنان بەم کردارە بخەینە ڕوو.
  • 3:43 - 3:46
    بەرهەڵستی لە دژی شێرپەنجه
    هەوڵێکی بەردەوامە،
  • 3:46 - 3:51
    و زاناکان بە جدی کار بۆ بەرەو پێش بردنی
    ڕێگەیەکی نوێ دژی تەشەنەکردن دەکەن.
  • 3:51 - 3:53
    دوا بیرۆکەش چارەسەری بەرگرییە،
  • 3:53 - 3:57
    ڕێگەیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ
    توانای سیستەمی بەرگری
  • 3:57 - 3:59
    خانە زیاندارەکان تێک دەشکێنێت.
  • 3:59 - 4:01
    ئەمەش دەتوانرێت بە ڕێگەی
    جیاواز بکرێت، بۆ نموونە
  • 4:01 - 4:07
    خانەکانی بەرگری لە کاتی کوتان لە ناسینەوەی
    خانەکانی تووشبوو بە شێرپەنجە ڕابهێنرێن.
  • 4:07 - 4:09
    گەشە و چالاکی خانەکانی بەرگری
  • 4:09 - 4:13
    دەتوانڕێ لە ڕێگەی کوتان چالاک بکرێن،
  • 4:13 - 4:17
    مادە کیمیاوییەکان لە ڕێگەی خانە
    بەرگرییەکانی لەشەوە دەردەدڕێن.
  • 4:17 - 4:20
    ئەم دوو ڕێگە چارەسەرە هەنگاوێکی بچوکن.
  • 4:20 - 4:24
    بە هەوڵی توێژینەوەکان بە هەماهەنگی
    حکومەت، لەگەڵ کومپانیاکان، و زاناکان
  • 4:24 - 4:28
    لەوانەیە پرۆشەی تەشەنەکردن بە
    تەواوەتی کۆتایی پێ بهێنرێت.
Title:
چۆن شێرپەنجە بە جەستەدا بڵاو دەبێتەوە؟ - ئیڤان سی یو جون
Description:

شێرپەنجە بەردەوام بە گرێیەک لە شوێنێکی دیارکراوی جەستەدا دروست دەبێت. ئەگەر ئەم گرێیە لانەبرێت، شێرپەنجە لە توانای دا هەیە بە ئەندامەکانی دیکەدا بڵاو بێتەوە و بگات بە بەشە دوورەکانیش بۆ نموونە، مێشک. چۆن شێرپەنجە بۆ شوێنەکانی تر دەچێت و بۆچی هەندێک لە ئەندامەکانی جەستە زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەری شێرپەنجە؟ ئیڤان سی یو جون سێ ڕێگەی باوی تەشەنەکردن و بڵوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە ڕوون دەکاتەوە.
ئامادەکردنی: ئێفان سی یو جون، ئەنیمەشن: ئەندریۆ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:44

Kurdish subtitles

Revisions