Return to Video

چەند وێنەیەک لە ڕاونانی گەردەلوول

  • 0:01 - 0:04
    هەموو شتێک پێکەوە گرێ دراوە.
  • 0:04 - 0:08
    وەکو هیندیەکی شینێکۆک، لەسەر ئەم بڕوایە
    پەروەردە بووم.
  • 0:08 - 0:10
    ئيمە خێڵێکی بچووکی ماسی گرین
  • 0:10 - 0:13
    دەکەوێتە سنووری خواروی ڕۆژهەڵاتی
    لۆنگ ئایلاند
  • 0:13 - 0:16
    نزیک شاری ساوتئامپتۆن لە نیو یۆرك.
  • 0:16 - 0:18
    کاتێک کچێکی بچکۆلانە بووم،
  • 0:18 - 0:24
    لە ڕۆژێکی هاوینی گەرمدا باپیرم منی بردە
    دەرەوە بۆ ئەوەی لەبەر خۆر دانیشم.
  • 0:24 - 0:27
    هیچ هەور لە ئاسمان نەبوو.
  • 0:27 - 0:30
    کەمێک دواتر ئارەقم کردەوە.
  • 0:30 - 0:34
    ئەو ئاماژەی بۆ ئاسمان کرد، و وتی،
  • 0:34 - 0:37
    بڕوانە، تۆ ئەوە دەبینی؟"
  • 0:37 - 0:39
    ئەوە بەشێکی تۆیە لەو سەرەوە.
  • 0:39 - 0:42
    ئەو ئاوەی تۆیە کە یارمەتی دروست کردنی هەور
    دەدات
  • 0:42 - 0:46
    دەبێت بە باران کە خۆراک بە ڕووەکەکان
    دەدات
  • 0:46 - 0:50
    کە خۆراک دەدات بە ئاژەڵەکان."
  • 0:50 - 0:53
    لە بەردەوامی گەڕانەکەمدا لەسەر بابەتەکانی
    سرووشت
  • 0:53 - 0:57
    کە توانای وينا کردنی پەیواندیە گرێدراوەکانی
    هەیە لە نێوان بەشەکانی ژیاندا،
  • 0:57 - 1:00
    لە ٢٠٠٨ دەستم کرد بە سەرنجدانی گەردەلوول
  • 1:00 - 1:04
    دوای ئەوەی کچەکەم وتی "دایکە، پێویستە تۆ
    ئەوە بکەیت."
  • 1:04 - 1:10
    سێ ڕۆژ دواتر، ئۆتۆمبێلم زۆر بە خێرایی لێ
    دەخوڕی،
  • 1:10 - 1:17
    خۆم لە پشت جۆرێک لە گەردەلوولی زەبەلاحەوە
    دۆزیەوە کە پێی دەوترێت سوپەر سێڵ،
  • 1:17 - 1:22
    کە توانای دروست کردنی تەرزەی هەیە بە
    قەبارەی بەری سندی
  • 1:22 - 1:24
    و گەردەلوولی سەرسوڕهێنەر،
  • 1:24 - 1:30
    ئەگەرچی تەنها لە سەدا دوویان ئەوە دەکەن.
  • 1:30 - 1:35
    ئەو هەورانە دەتوانن زۆر گەورە بن، کە لە
    فراوانیدا دەگاتە ٥٠ میل
  • 1:35 - 1:39
    بەرزیەکەشی ٦٥٠٠٠ پێ لەسەر ڕووی دەریاوەیە.
  • 1:39 - 1:42
    ئەوان دەتوانن زۆر گەورە بن، کە ڕووناکی ڕۆژ
    دەگرێت،
  • 1:42 - 1:47
    کە ڕۆژ دەگۆڕێ بۆ تاریکی و وا دەکات وەستان
    لە ژێریانەوە باش نەبێت.
  • 1:47 - 1:50
    ڕاونانی گەردەلوول ئەزموونێکی زۆر
    بەرجەستەیە.
  • 1:50 - 1:54
    بایەکی شێداری گەرم لە پشتتەوە هەڵ دەکات
  • 1:54 - 2:01
    لەگەڵ بۆنی زەوی و گەنم و گژو گیا و
    بارگاوی کردنی تەنۆلکەکان.
  • 2:01 - 2:04
    لە دوای ئەمەش چەند ڕەنگێک لە هەورەکاندا
    هەیە
  • 2:04 - 2:09
    کە لە ئەنجامی دروست بوونی تەرزەوە دروست
    دەبێت، وەک پلەکانی سەوز و پیرۆزەیی.
  • 2:09 - 2:13
    فێری ئەوە بووم ڕێز لە هەورە بروسکە بگرم.
  • 2:13 - 2:15
    بەوەی کە پرچمی بۆ ڕێک بکەم.
  • 2:15 - 2:16
    (پێکەنین)
  • 2:16 - 2:18
    من تەنها گاڵتەم کرد.
  • 2:18 - 2:20
    (پێکەنین)
  • 2:20 - 2:23
    ئەوەی زۆر سەرنجم ڕادەکێشێت لەو
    گەردەلوولانە
  • 2:23 - 2:27
    جووڵەکەیەتی، ئەو ڕێگەیەی پێی دروست دەبێت و
    دەسوڕێتەوە و شەپۆلی پێ دەکات،
  • 2:27 - 2:31
    هەوری سینگی کە لە چڕی دووکەڵاویە چاڵە
    گڕکانیەکان دەچێت.
  • 2:31 - 2:34
    دەگۆڕێن بۆ چەند دڕندەیەکی جوان.
  • 2:34 - 2:37
    کاتێک من وێنەیان دەگرم،
  • 2:37 - 2:40
    ناتوانم بیر لە وانەکەی
    باپیرم نەکەمەوە.
  • 2:40 - 2:42
    لە کاتێکدا من لە ژێریاندا وەستاوم،
  • 2:42 - 2:44
    من تەنها هەورێک نابینم،
  • 2:44 - 2:47
    بەڵام من لەوە تێ دەگەم کە ئیمتیازی ئەوەم
    پێ دراوە گەواهی بدەم
  • 2:47 - 2:52
    کە هەمان هێز، هەمان کردار، بە ئاستێکی
    بچووک کراوە
  • 2:52 - 2:58
    یارمەتی دروست کردنی کاکێشان و سیستەمی خۆری
    وخۆری ئێمەی داوە
  • 2:58 - 3:03
    تەنانەت ئەم هاسارۆکەیەش.
  • 3:03 - 3:05
    هیوام کامەرانیتانە. سوپاس.
  • 3:05 - 3:08
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
چەند وێنەیەک لە ڕاونانی گەردەلوول
Speaker:
کامیڵ سیمان
Description:

وێنەگری فۆتۆگرافی کامیڵ سیمان بۆ ماوەی ٥ ساڵ راوی گەردەلوولەکان دەدات، لەم ئاخاوتنەدا، وێنەی هەورە تریشقەیەکی نا سرووشتی لە حاڵەتی پەشێویدا نیشانی ئێمەی دەدات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:26

Kurdish subtitles

Revisions