Return to Video

چۆن فشاری دەروونی بکەیت بە هاوڕێت

  • 0:01 - 0:04
    شتێک هەیە ئەبێ دانی پیانێم.
  • 0:05 - 0:10
    بەڵام یەکەم شت، ئەمەوێ دانپیانانێکی
    بچووکم بۆ بکەن.
  • 0:12 - 0:15
    لەم ساڵەی پێشوودا،
    ئەمەوێ دەستتان بەرزکەنەوە
  • 0:15 - 0:18
    ئەگەر هەستتان بە فشارێکی دەروونی
    کەم کردبێت.
  • 0:18 - 0:19
    کەس هەیە؟
  • 0:21 - 0:23
    ئەی بڕێکی مامناوەند فشاری دەروونی؟
  • 0:24 - 0:26
    کێ هەستی بە فشاری دەروونی زۆر کردووە؟
  • 0:26 - 0:29
    بەڵێ. منیش.
  • 0:29 - 0:31
    بەڵام ئەوە دانپیانانی خۆم نییە.
  • 0:31 - 0:33
    دانپیانانەکەم ئەمەیە:
  • 0:33 - 0:35
    من دەروونناسێکی تەندروستیم، و
  • 0:35 - 0:39
    ئەرکی من ئەوەیە یارمەتی خەڵک بەم
    دڵخۆشتر و تەندروستتر بن.
  • 0:40 - 0:43
    بەڵام ترسم هەیە ئەو شتەی
    خەریکی وتنەوەی بووم
  • 0:43 - 0:47
    لەم دە ساڵەی ڕابردوودا
    زیانی زیاتر بووبێت لە باشە، و
  • 0:47 - 0:49
    پەیوەندی بە فشاری دەروونییەوە هەیە.
  • 0:50 - 0:53
    بۆ چەندین ساڵ بە خەڵکم وتووە،
    فشاری دەروونی نەخۆشت ئەخات.
  • 0:53 - 0:56
    مەترسی هەموو شتێک زیاد ئەکات
    لە هەڵامەتی ئاساییەوە
  • 0:56 - 0:58
    بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.
  • 0:58 - 1:02
    بەشێوەیەکی بنچینەیی، فشاری دەروونیم کردووە
    بە دووژمنێک.
  • 1:02 - 1:05
    بەڵام مێشکم گۆڕاوە لەبارەی فشاری دەروونییەوە و
  • 1:05 - 1:08
    ئەمڕۆ، ئەمەوێ هی ئێوەش بگۆڕم.
  • 1:09 - 1:11
    با بەو توێژینەوەیە دەستپێکەم
    کە وایلێکردم دووبارە بیرکەمەوە
  • 1:11 - 1:13
    لە نزیکبوونەوە لە فشاری دەروونی.
  • 1:14 - 1:19
    ئەم توێژینەوەی بەدوای ٣٠ هەزار پێگەشتووە چوو
    لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی هەشت ساڵ، و
  • 1:19 - 1:21
    دەستیانکرد بە پرسیارکردن لە خەڵک،
  • 1:21 - 1:24
    "ئەم ساڵەی پێشوو هەستت
    بە چەندێک فشاری دەروونی کردووە؟"
  • 1:25 - 1:27
    هەروەها پرسیویشیانە،
  • 1:27 - 1:31
    "باوەڕت وایە کە فشاری دەروونی
    زیانبەخشە بۆ تەندروستیت؟"
  • 1:32 - 1:36
    ئینجا تۆماری مردنی گشتیان بەکارهێنا
    هەتا بزانن کێ مردووە.
  • 1:36 - 1:37
    (پێکەنین)
  • 1:37 - 1:39
    باشە.
  • 1:39 - 1:41
    یەکەمجار هەندێک هەواڵی ناخۆش.
  • 1:41 - 1:45
    ئەوانەی فشارێکی دەروونی زۆریان هەبووە
    ساڵی پێشتر
  • 1:45 - 1:47
    مەترسی مردنیان لەسەدا ٤٣ زیاتر بووە.
  • 1:49 - 1:52
    بەڵام ئەوە تەنیا بۆ ئەوانە ڕاست بووە
  • 1:52 - 1:56
    کە باوەڕیان وابووە فشاری دەروونی
    زیانبەخشە بۆ تەندروستیت.
  • 1:56 - 1:59
    (پێکەنین)
  • 1:59 - 2:01
    ئەوانەی تووشی فشاری دەروونی زۆر بوون
  • 2:01 - 2:03
    بەڵام وەک شتێکی زیانبەخش نەیانبینیوە
  • 2:03 - 2:05
    ئەگەری مردنیان زۆر نەبووە.
  • 2:05 - 2:08
    ڕاستییەکەی، مەترسی مردنیان کەمتر بووە
  • 2:08 - 2:10
    لە هەر یەکێکی تری توێژینەوەکە،
  • 2:10 - 2:12
    بەوانەشەوە کە فشارێکی دەروونی
    کەمیان هەبووە.
  • 2:13 - 2:16
    ئێستا توێژەرەوەکان ئەیخەمڵێنن
    کە بەدرێژایی هەشت ساڵ
  • 2:16 - 2:17
    بەشوێن مردنەوە بوون،
  • 2:17 - 2:20
    ١٨٢ هەزار ئەمریکی پێشوەخت مردوون،
  • 2:20 - 2:22
    بەهۆی فشاری دەروونییەوە نا،
  • 2:22 - 2:25
    بەڵکو بەهۆی باوەڕکردن بەوەی
    فشاری دەروونی خراپە بۆت.
  • 2:25 - 2:26
    (پێکەنین)
  • 2:26 - 2:29
    ئەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار مردنە لە ساڵێکا.
  • 2:30 - 2:33
    ئێستا ئەگەر خەمڵاندنەکە ڕاست بێت،
  • 2:33 - 2:35
    ئەوە وائەکات باوەڕ بەوە بکرێت
    کە فشاری دەروونی خراپە بۆت
  • 2:35 - 2:39
    پانزەیەم گەورەترین هۆکاری مردن
    لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی پار،
  • 2:39 - 2:43
    لە شێرپەنجەی پێست، ئایدز، و
    کوشتن زیاتر خەڵکی کوشتووە.
  • 2:45 - 2:47
    (پێکەنین)
  • 2:47 - 2:50
    ئەتوانن ببینن کە بۆچی
    ئەم توێژینەوەیە ترساندوومی.
  • 2:50 - 2:54
    لێرە زۆرم کات بەسەربردووە لەوەی
    بە خەڵک بڵێم
  • 2:54 - 2:56
    فشاری دەروونی خراپە بۆ تەندروستیان.
  • 2:57 - 2:59
    کەواتە ئەم توێژینەوەیە
    واملێئەکات بیرکەمەوە:
  • 2:59 - 3:03
    ئایا گۆڕینی بیرکردنەوەت دەربارەی
    فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟
  • 3:03 - 3:05
    لێرەشا زانستەکە ئەڵێت بەڵێ.
  • 3:05 - 3:07
    ئەتوانی مێشکی خۆت بگۆڕیت
    لەبارەی فشاری دەروونییەوە،
  • 3:07 - 3:10
    ئەتوانی وەڵامی لەشت بگۆڕیت
    بۆ فشاری دەروونی.
  • 3:10 - 3:12
    ئێستا بۆ ڕوونکردنەوەی کارکردنی ئەمە،
  • 3:12 - 3:15
    ئەمەوێ هەمووتان وا نیشانیبەن
    کە بەشداربوون
  • 3:15 - 3:18
    لە توێژینەوەیەکا بۆ ئەوە کراوە
    فشاری دەروونیت زیا بکات.
  • 3:18 - 3:21
    پێی ئەوترێت تاقیکردنەوەی
    فشاری دەروونی کۆمەڵایەتی.
  • 3:21 - 3:23
    یەیت بۆ تاقیگەکە، و
  • 3:23 - 3:25
    پێت ئەوترێت کە پێویستە
  • 3:25 - 3:29
    وتارێکی پێنج خولەکی سەرپێی بەیت
    لەسەر خاڵە لاوازەکانت
  • 3:29 - 3:33
    بۆ لیژنەیەکی هەڵسەنگێنەری پسپۆڕ
    کە لەبەردەمتا دانیشتوون، و
  • 3:33 - 3:35
    دڵنیابن لەوەی
    هەست بە فشارەکە ئەکەیت،
  • 3:35 - 3:38
    ڕووناکی و کامێرا لەسەر ڕووخسارتە،
  • 3:38 - 3:39
    بە جۆرێکی ئاواهی.
  • 3:39 - 3:40
    (پێکەنین)
  • 3:40 - 3:43
    هەڵسەنگێنەرەکانیش ڕاهێنراون
  • 3:43 - 3:47
    هەڵسەنگاندنی نادەمی
    ڕووخێنەرت بەنێ،
  • 3:47 - 3:48
    وەک ئەمە.
  • 3:53 - 3:54
    (هەناسەدانەوە)
  • 3:54 - 3:57
    (پێکەنین)
  • 3:57 - 3:59
    ئێستا کە وەک پێویست ورەت ڕووخاوە،
  • 3:59 - 4:02
    کاتی بەشی دووەمە: تاقیکردنەوەی بیرکاری.
  • 4:02 - 4:04
    کە ئاگاداری نیت،
  • 4:04 - 4:08
    تاقیکەرەوەکە ڕاهێنراوە لەسەر ئەوەی
    لەوکاتەیا هەراسانت بکات.
  • 4:08 - 4:11
    ئێستا هەموومان پێکەوە ئەمە ئەکەین.
  • 4:11 - 4:12
    شتێکی خۆش ئەبێت.
  • 4:12 - 4:13
    بۆ من.
  • 4:13 - 4:14
    باشە.
  • 4:14 - 4:16
    (پێکەنین)
  • 4:16 - 4:20
    ئەمەوێ هەمووتان لە ٩٩٦ەوە
    بۆ دواوە بژمێرن
  • 4:20 - 4:21
    هەر جارە و حەوتی لێدەرکەن.
  • 4:21 - 4:23
    هەمووتان بە بەرزی بیکەن،
  • 4:23 - 4:25
    هەتا بتوانن خێرا،
  • 4:25 - 4:27
    بە ٩٩٦ دەستپێکەن.
  • 4:27 - 4:28
    دەی!
  • 4:28 - 4:29
    (ژماردنی ئامادەبووان)
  • 4:29 - 4:32
    خێراتر. تکایە خێراتر بن.
  • 4:32 - 4:34
    زۆر خاو ئەیکەن.
  • 4:34 - 4:35
    (ژماردنی ئامادەبووان)
  • 4:35 - 4:36
    بۆست، بۆست، بۆست، بۆستن.
  • 4:36 - 4:38
    ئەو پیاوە هەڵەیەکی کرد.
  • 4:38 - 4:40
    پێویستە لە سەرەتاوە دەستپێکەینەوە.
  • 4:40 - 4:41
    (پێکەنین)
  • 4:41 - 4:43
    زۆر باش نین لەمەیا، وانییە؟
  • 4:43 - 4:44
    باشە، کەواتە تێگەشتن لەوە.
  • 4:45 - 4:46
    ئەگەر بەڕاستی لەم توێژینەوەیەیا بوونایە،
  • 4:46 - 4:48
    لەوانەیە کەمێک فشاری دەروونیتان هەبوایە.
  • 4:48 - 4:50
    لەوانەیە دڵت بەخێرایی لێبات،
  • 4:50 - 4:53
    لەوانەیە خێراتر هەناسە بەیت،
    لەوانەیە هەموو گیانت ئارەق بێت.
  • 4:53 - 4:58
    لەکاتی ئاساییشدا، ئەم گۆڕانکارییە جەستەییانە
    وەک دڵەڕاکێ لێکئەیەینەوە
  • 4:58 - 5:01
    یان نیشانەی ئەوەی زۆر بە باشی
    بەرگەی فشارەکە ناگرین.
  • 5:01 - 5:03
    بەڵام چی ئەبێت ئەگەر وا سەیریان بکەیت
  • 5:03 - 5:05
    کە وزە دراوە بە لەشت،
  • 5:05 - 5:08
    ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی
    ڕووبەڕووی ئەم ململانێیە ببیتەوە؟
  • 5:09 - 5:12
    ئێستا ئەوە ڕێک ئەو شتەیە
    کە ئامادەبووەکان پێیان وتراوە
  • 5:12 - 5:14
    لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی
    هارڤارد کراوە.
  • 5:15 - 5:17
    پێش ئەوەی بە تاقیکردنەوەی
    فشاری دەروونی کۆمەڵایەتییا بڕۆن،
  • 5:17 - 5:21
    پێیان وتراوە وا بیر لە کاردانەوەی
    فشارە دەروونییەکەیان بکەنەوە وەک یارمەتیدەر.
  • 5:21 - 5:24
    کە دڵە خێرا لێدەرەکەت ئامادەت ئەکات
    بۆ ئەوەی کاردانەوەت هەبێت.
  • 5:24 - 5:27
    ئەگەر خێراتر هەناسە بەیت،
    کێشە نییە.
  • 5:27 - 5:29
    ئۆکسجینی زیاتر ئەچێت بۆ مێشکت.
  • 5:30 - 5:33
    بەشداربووەکانیش کە فێری ئەوە بوون
    وا سەیری کاردانەوەی فشاری دەروونی بکەن
  • 5:33 - 5:35
    وەک یارمەتیدەر بۆ تواناکانی لەشیان،
  • 5:35 - 5:38
    کەمتر فشاری دەروونییان هەبووە کەمتر،
    دڵەڕاوکێیان هەبوە، متمانەبەخۆبوونیان زیاتر بووە
  • 5:38 - 5:40
    بەڵام سەرنجڕاکێشترین دۆزینەوە بۆ من
  • 5:40 - 5:43
    ئەوەبوو کە وەڵامی جەستەییان بۆ
    فشاری دەروونی چۆن گۆڕاوە.
  • 5:44 - 5:46
    ئێستا، لە کاردانەوەیەکی ئاسایی
    بۆ فشاری دەروونی،
  • 5:46 - 5:47
    لێدانی دڵت خێرا ئەبێت، و
  • 5:47 - 5:51
    بۆرییەکانی خوێنیشت ئاواهی
    ئەچنەوە یەکتر. و
  • 5:52 - 5:55
    ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی
    کە فشاری دەروونی درێژخایەن
  • 5:55 - 5:58
    هەندێک جار بەستراوەتەوە
    بە نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن.
  • 5:58 - 6:01
    بەڕاستی تەندروست نییە کە
    هەمووکاتێک لەم دۆخەیا بیت.
  • 6:02 - 6:03
    بەڵام لە توێژینەوەکەیا،
  • 6:03 - 6:06
    کاتێک بەشداربووەکان سەیری کاردانەوەی
    فشارە دەروونییەکەیان کردووە وەک یارمەتیدەر،
  • 6:06 - 6:09
    بۆرییەکانی خوێنیان بەم شێوەیە
    بە کراوەیی ماوەتەوە.
  • 6:09 - 6:11
    هێشتا دڵیان خێرا لێیداوە،
  • 6:11 - 6:14
    بەڵام ئەمە سوڕێکی خوێنی
    زۆر تەندروستترە.
  • 6:14 - 6:16
    ڕاستییەکەی زۆر لەوە ئەچێت
    کە ڕووئەیات
  • 6:16 - 6:20
    لە ساتی شادی و ئازایەتییا.
  • 6:21 - 6:24
    بەدرێژایی ژیانێکی
    ئەزموونی پڕ فشاری دەروونی،
  • 6:24 - 6:27
    ئەمەیان گۆڕانکارییە بایلۆجییە
  • 6:27 - 6:28
    ئەکرێ جیاوازییەکە بێت
  • 6:28 - 6:31
    لەنێوان جەڵتەی دڵ بەهۆی
    فشاری دەروونییەوە لە ٥٠ ساڵیدا و
  • 6:31 - 6:34
    ژیانت هەتا ٩٠ەکانی تەمەن. و
  • 6:34 - 6:37
    ئەمەش ئەوەیە کە زانستە نوێکەی
    فشاری دەروونی دەریئەخات،
  • 6:37 - 6:40
    کە شێوەی بیرکردنەوەت
    لە فشاری دەروونی چۆن گرنگە.
  • 6:41 - 6:44
    بۆیە ئامانجم وەک دەروونناسێکی
    تەندروستی گۆڕا.
  • 6:44 - 6:46
    چیتر نامەوێت فشاری دەروونی لەناوبەرم.
  • 6:46 - 6:49
    ئەمەوێ باشترتان بکەم
    لە فشاری دەروونیدا. و
  • 6:49 - 6:51
    تەنیا کەمێک دەستوەردانمان کردووە.
  • 6:52 - 6:53
    ئەگەر دەستت بەرزکردایەتەوە و بتوتایە
  • 6:53 - 6:56
    کە ساڵی پار فشاری دەروونی
    زۆرت هەبووە،
  • 6:56 - 6:57
    ئەمانتوانی ژیانت ڕزگارکەین،
  • 6:57 - 7:01
    چونکە جاری داهاتوو کە دڵتان پەلەی کرد
    بەهۆی فشاری دەروونییەوە،
  • 7:01 - 7:03
    ئەم وتارەی منتان بیر ئەبێت و
  • 7:03 - 7:05
    بۆخۆشتان بیر ئەکەنەوە،
  • 7:05 - 7:10
    ئەمە لەشمە یارمەتیم ئەیات
    لە ئاست ئەم ململانێیە بم. و
  • 7:10 - 7:12
    کاتێک بەو شێوەیە سەیری
    فشاری دەروونی ئەکەیت،
  • 7:12 - 7:15
    لەشت باوەڕت پێئەکات، و
  • 7:15 - 7:17
    کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی
    تەندروستتر ئەبێت.
  • 7:18 - 7:22
    ئێستا ئەبێ بڵێم منیش زیاتر لە ١٠ ساڵ
    ترسم هەیە لە فشاری دەروونی
  • 7:22 - 7:24
    کە ئەبێ خۆم چاکەمەوە لێی،
  • 7:24 - 7:27
    بۆیە یەک دەستوەردانی تر ئەکەین.
  • 7:27 - 7:28
    ئەمەوێ پێتان بڵێم
  • 7:28 - 7:32
    دەربارەی یەکێک لە بەکەم سەیرکراوترین
    کاردانەوەکان بۆ فشاری دەروونی، و
  • 7:32 - 7:34
    بیرۆکەکەش ئەمەیە:
  • 7:34 - 7:36
    فشاری دەروونی واتلێئەکات
    کۆمەڵایەتی بیت.
  • 7:37 - 7:39
    بۆ تێگەشتن لەم لایەنەی
    فشاری دەروونی،
  • 7:39 - 7:42
    پێویستە باسی هۆرمۆنێک بکەین،
    ئۆکسیتۆسین، و
  • 7:42 - 7:47
    ئەزانم کە ئۆکسیتۆسین بایەخێکی زۆری پێدراوە
    وەک هۆرمۆنێک.
  • 7:47 - 7:50
    تەنانەت نازناوە جوانەکەشی هەیە،
    هۆرمۆنی گرتنەباوەش،
  • 7:50 - 7:53
    چونکە کاتێک دەرئەدرێت
    کە باوەش بە یەکێکا ئەکەیت.
  • 7:53 - 7:57
    بەڵام ئەمە بەشێکی زۆر بچووکە
    لە کارەکانی ئۆکسیتۆسین.
  • 7:58 - 8:00
    ئۆکسیتۆسین هۆرمۆنێکی دەمارییە.
  • 8:00 - 8:03
    غەریزە کۆمەڵایەتییەکانی
    مێشکت ڕێکئەخات بە وردی.
  • 8:04 - 8:06
    واتلێئەکات پێش هەموو شتێک
  • 8:06 - 8:09
    ئەو شتانە بکەیت کە پەیوەندییە نزیکەکان
    بەهێز ئەکات.
  • 8:09 - 8:14
    ئۆکسیتۆسین واتلێئەکات حەز بکەیت
    بە بەرکەوتن لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت.
  • 8:14 - 8:16
    هاوسۆزیت بەهێز ئەکات.
  • 8:16 - 8:19
    تەنانەت واتلێئەکات ئامادەییت زیاتربێت
    بۆ یارمەتیدان و پشتیوانی
  • 8:19 - 8:20
    خەڵکەکانی گرنگیان پێئەیەیت.
  • 8:22 - 8:26
    هەندێک کەس تەنانەت
    پێشنیاری ئەوەش ئەکەن ئۆکسیتۆسین هەڵمژین...
  • 8:27 - 8:30
    بۆ ئەوەی بەبایەختر و
    هاوسۆزتر بین.
  • 8:31 - 8:35
    بەڵام ئەمە ئەوەیە کە زۆر کەس
    تێیناگەن لەسەر ئۆکسیتۆسین.
  • 8:36 - 8:38
    هۆرمۆنێکی فشاری دەروونییە.
  • 8:39 - 8:42
    ڕژێنی ژێر مێشکت
    ئەم هۆرمۆنە دەرئەیات
  • 8:42 - 8:44
    وەک بەشێک لە کاردانەوە
    بۆ فشاری دەروونی.
  • 8:44 - 8:46
    ئەوەنە بەشێکە لە کاردانەوەت
    بۆ فشاری دەروونی
  • 8:46 - 8:49
    وەک ئەدرینالینەکەی کە
    وا لە دڵت ئەکات خێرا لێبات.
  • 8:50 - 8:53
    کاتێکیش ئۆکسیتۆسین دەرئەدرێت
    لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی،
  • 8:53 - 8:56
    پاڵنەرێک ئەبێت بۆت کە
    هەوڵ بۆ پشتیوانی بەیت.
  • 8:56 - 8:58
    کاردانەوەی فشاری دەروونی بایلۆجیت
  • 8:58 - 9:02
    پاڵت ئەنێ بە یەکێک بلێیت
    کە هەستت چۆنە،
  • 9:02 - 9:04
    لەجیاتی ئەوەی
    لە خۆتا کۆیکەیتەوە.
  • 9:04 - 9:07
    کاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ
    دڵنیابێتەوە لەوەی هەستی پێئەکەیت
  • 9:07 - 9:10
    کاتێک کەسێکی تر لە ژیانتا
    ئەناڵێنێت
  • 9:10 - 9:12
    بۆ ئەوەی بتوانن
    پشتیوانی یەکتر بکەن.
  • 9:12 - 9:14
    کاتێک ژیان قورس ئەبێت،
  • 9:14 - 9:19
    کاردانەوەی فشاری دەروونیت
    ئەیەوێ چواردەور بگیرێت
  • 9:19 - 9:20
    بەو کەسانەی بایەخیان پێئەیەیت.
  • 9:21 - 9:25
    باشە، کەواتە چۆن ئەزانیت کە ئەم لایەنەی
    فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟
  • 9:26 - 9:28
    ئۆکسیتۆسین تەنیا کار لەسەر مێشکت ناکات.
  • 9:28 - 9:31
    کار لەسەر لەشیشت ئەکات، و
  • 9:31 - 9:33
    یەکێک لە سەرەکیترین کارەکانی لە لەشتا
  • 9:33 - 9:38
    ئەوەیە کۆئەندامی سوڕی خوێنت بپارێزێت
    لە کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی.
  • 9:38 - 9:40
    دژە هەوکردنێکی سرووشتییە.
  • 9:41 - 9:44
    هەروەها یارمەتی بۆرییەکانی خوێنیشت ئەیات
    لەکاتی فشاری دەروونییا بە کراوەیی بمێننەوە.
  • 9:44 - 9:47
    بەڵام دڵخوازترین کاریگەرییەکە بەلامەوە
    کاریگەرییەتی لەسەر دڵ.
  • 9:47 - 9:51
    دڵت وەرگری هەیە بۆ ئەم هۆرمۆنە، و
  • 9:51 - 9:55
    ئۆکسیتۆسین یارمەتی خانەکانی دڵ ئەیات
    کە درووستبنەوە، و
  • 9:55 - 9:58
    خۆیان چاکەنەوە لە زیانەکانی بەهۆی
    فشاری دەروونییەوە بوون.
  • 9:59 - 10:02
    ئەم هۆرمۆنی فشاری دەروونییە
    دڵت بەهێزتر ئەکات.
  • 10:04 - 10:07
    شتە گرنگەکەش ئەوەیە کە
    هەموو ئەم سوودە جەستەییانەی ئۆکسیتۆسین
  • 10:07 - 10:12
    بەهێز ئەبن بە بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی و
    پشتیوانی کۆمەڵایەتی.
  • 10:12 - 10:15
    بۆیە کاتێک ئەتەوێت یارمەتی
    ئەوانە بەیت کە لەژێر فشاری دەروونیان،
  • 10:15 - 10:18
    ئەگەر بۆ داواکردنی پشتیوانی بێت
    یان یارمەتیدانی کەسێکی تر،
  • 10:18 - 10:20
    هۆرمۆنی زیاتر لەمە دەرئەیەیت،
  • 10:20 - 10:22
    کاردانەوەی فشاری دەروونیت
    تەندروستتر ئەبێت، و
  • 10:22 - 10:25
    خێراتر چاک ئەبیتەوە
    لە فشاری دەروونی.
  • 10:26 - 10:28
    ئەمە سەرنجڕاکێشە بەلامەوە،
  • 10:28 - 10:32
    کە کاردانەویە فشاری دەروونیت
    ئەم میکانیزمەی بنیاتناوە
  • 10:32 - 10:35
    بۆ پتەوی بەرامبەر فشاری دەروونی، و
  • 10:35 - 10:37
    ئەو میکانیزمەش پەیوەندی مرۆییە.
  • 10:39 - 10:42
    ئەمەوێ تەواویکەم بە باسکردنی
    توێژینەوەیەکی تر بۆتانز
  • 10:42 - 10:46
    گوێشبگرن، چونکە لەوانەیە ئەم توێژینەوەیە
    بتوانێ ژیانی یەکێ ڕزگارکات.
  • 10:47 - 10:50
    ئەم توێژینەوە بە شوێن ١٠ هەزار
    کەسی پێگەشتووە چوو لە ئەمریکا، و
  • 10:50 - 10:54
    تەمەنیان لە نێوان ٣٤ بۆ ٩٣ ساڵ بوو، و
  • 10:54 - 10:56
    دەستیان بە توێژینەوەکە کرد
    بە کردنی ئەم پرسیارە لێیان:
  • 10:56 - 11:00
    "ساڵی پار ئەزموونی چەندێک
    فشاری دەروونیتان کرد؟"
  • 11:01 - 11:02
    هەروەها پرسیشیان،
  • 11:02 - 11:07
    "چەندێک کاتتان بەسەر بردووە
    لە یارمەتیدانی هاوڕێکان، دراوسێکان، و
  • 11:07 - 11:09
    خەڵکەکانی کۆمەڵگاکەتان؟"
  • 11:10 - 11:13
    ئینجا بۆ پێنج ساڵی دواتر
    تۆماری گشتیان بەکارهێنا
  • 11:13 - 11:14
    هەتا بزانن کێ مردووە.
  • 11:16 - 11:18
    باشە، یەکەمجار هەواڵە خراپەکە:
  • 11:18 - 11:21
    بۆ هەر ئەزموونێکی ژیان
    کە فشاری دەروونی هەڵگرێت،
  • 11:21 - 11:24
    وەک کێشەی دارایی یان
    کێشەی خێزانی،
  • 11:24 - 11:27
    ئەوە مەترسی مردنی بە ڕێژەی
    لەسەدا ٣٠ زیاد کردووە.
  • 11:28 - 11:32
    بەڵام -- وە هیوادارم هەتا ئێستا
    چاوەڕێی "بەڵام"ێکتان کردبێت --
  • 11:32 - 11:35
    بەڵام ئەوە بۆ هەمووان ڕاست نەبوو.
  • 11:35 - 11:39
    ئەوانەی کاتیان بەسەر ئەبرد
    لە گرنگیدان بە خەڵکیتر
  • 11:39 - 11:43
    هیچ زیادبوونێکیان نەبووە لە ئەگەری مردن
    بەهۆی فشاری دەروونییەوە.
  • 11:43 - 11:44
    سفر.
  • 11:45 - 11:47
    گرنگیپێدان پتەوی درووستکردووە. و
  • 11:48 - 11:50
    بۆیە جارێکی تر ئەبینین
  • 11:50 - 11:52
    کە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی
    فشاری دەروونی لەسەر تەندروستیت
  • 11:52 - 11:54
    ئەوە نییە ڕێگەی لێنەگیرێت.
  • 11:55 - 11:57
    چۆن بیر ئەکەیتەوە و
    مامەڵەت چۆن ئەبێت
  • 11:57 - 12:00
    ئەکرێت ئەزموونکردنت بۆ فشاری دەروونی
    تەواو بگۆڕێت.
  • 12:01 - 12:06
    کاتێک هەڵیئەبژێریت کە وەک شتێکی
    سوودبەخش سەیری فشاری دەروونی بکەیت،
  • 12:06 - 12:09
    بایلۆجی چاونەترسی درووست ئەکەیت. و
  • 12:11 - 12:14
    کاتێک هەڵیئەبژێریت پەیوەندیت هەبێت
    لەگەڵ ئەوانەی لەژێر فشاری دەروونیان،
  • 12:14 - 12:16
    ئەکرێت پتەوی درووستکەیت.
  • 12:18 - 12:23
    مەرج نییە بەمە داوای ئەوە بکەم ئەزموونی
    فشاری دەروونی زیاترم هەبێ لە ژیانما،
  • 12:23 - 12:28
    بەڵام ئەم زانستە پێزانینێکی تەواو
    تازەی یاومەتێ بۆ فشاری دەروونی.
  • 12:29 - 12:32
    فشاری دەروونی وا ئەکات
    دڵمان بەردەست بێت بۆمان.
  • 12:34 - 12:38
    دڵە بەسۆزەکەی شادی و
    واتا ئەدۆزێتەوە
  • 12:38 - 12:39
    لە پەیوەندیمان بە خەڵکی ترەوە، و
  • 12:39 - 12:43
    بەلێ، دڵە جەستەیی لێدەرەکەت،
  • 12:43 - 12:47
    زۆر کار ئەکات بۆ ئەوەی
    وزە و هێزت باتێ.
  • 12:48 - 12:51
    کاتێک هەڵیئەبژێریت کە بەو شێوەیە
    سەیری فشاری دەروونی بکەیت،
  • 12:51 - 12:54
    بەتەنیا لە فشاری دەروونییا
    باشتر نابیت،
  • 12:54 - 12:57
    هەڵوێستێکی زۆر گرنگی خۆت
    ئەخەیتە ڕوو.
  • 12:58 - 13:03
    ئەڵێیت کە متمانە بە خۆت ئەکەیت
    بتوانی ململانێکانی ژیان بگریتە ئەستۆ. و
  • 13:04 - 13:09
    بیریشت ئەبێت کە پێویست ناکات
    بەتەنیا ڕووبەڕووییان ببیتەوە.
  • 13:10 - 13:11
    زۆر سوپاس.
  • 13:11 - 13:13
    (چەپڵەلێدان)
  • 13:20 - 13:23
    کریس ئەندەرسن: ئەمەی کە پێت وتین
    شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە.
  • 13:23 - 13:27
    سەرسوڕهێنەرە بەلامەوە کە
    باوەڕێک لەسەر فشاری دەروونی
  • 13:27 - 13:31
    هێندە جیاوازیی درووست ئەکات
    لە ماوەی ژیانا.
  • 13:32 - 13:34
    ئەوە چۆن ئەکەیت بە ئامۆژگاری،
  • 13:34 - 13:36
    بۆ نموونە ئەگەر کەسێک
    هەڵبژاردنێکی ژیان بکات
  • 13:36 - 13:40
    لەنێوان بۆ نمونە، کارێکی پڕ فشاری دەروونی و
    کارێکی بێ فشاری دەروونی،
  • 13:40 - 13:42
    هیچ گرنگی هەیە کامیان هەڵبژێردرێت؟
  • 13:42 - 13:45
    بەشێوەیەکی یەکسان دانایانەیە کە
    بۆ کارە پڕ فشاری دەروونییەکە بڕۆیت
  • 13:45 - 13:48
    ئەگەر باوەڕت هەبێت کە بتوانیت
    بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵکەیت؟
  • 13:48 - 13:50
    کێلی: بەڵێ، ئەوەی کە ئەیزانین و
    دڵنیاین لێی
  • 13:50 - 13:53
    ئەوەیە کە شوێنکەوتنی واتا
    باشترە بۆ تەندروستیت
  • 13:53 - 13:54
    وەک لە خۆبەدوورگرتن لە نائاسوودەیی.
  • 13:54 - 13:57
    بۆیە ئەڵێم بەڕاستی ئەوە
    باشترین ڕێگایە بۆ بڕیاردانن
  • 13:57 - 14:00
    شوێن ئەوە بکەوە کە واتا درووست ئەکات
    لە ژیانتا و
  • 14:00 - 14:03
    متمانە بە خۆت بکە بتوانیت مامەڵە
    لەگەڵ فشارە دەروونییەکەی دواتریدا بکەیت.
  • 14:04 - 14:06
    کریس: زۆر سوپاس بۆتۆ کێلی.
    ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە.
  • 14:06 - 14:09
    (چەڵەلێدان)
Title:
چۆن فشاری دەروونی بکەیت بە هاوڕێت
Speaker:
کێلی ماکگۆنیگاڵ
Description:

فشاری دەروونی. وا لە دڵت ئەکات خێرا لێبات، هەناسەت خێرابێت و ناوچاوانت ئارەق بکاتەوە. بەڵام لەکاتێکا فشاری دەروونی کراوە بە دووژمنێکی تەندروستی گشتی، توێژینەوەی نوێ پێشنیاری ئەوە ئەکات کە فشاری دەروونی خراپ ئەبێ بۆت ئەگەر باوەڕت وابێت کە خراپە. دەروونناس کێلی ماکگۆنیگاڵ هانمان ئەیات وەک شتێکی ئەرێنی سەیری فشاری دەروونی بکەین، و میکانیزمێکی باسنەکراومان پێئەڵێت دەربارەی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی: پەنابردن بۆ خەڵکی تر بۆ وەرگرتن یان داواکردنی یارمەتی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
14:28
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How to make stress your friend
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How to make stress your friend
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to make stress your friend
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to make stress your friend
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to make stress your friend

Kurdish subtitles

Revisions