Return to Video

ناتالی وارن: لاوێتی و درووستکردنی کاریگەری

  • 0:11 - 0:13
    چۆنن هاوڕێیان
  • 0:13 - 0:17
    دایکم ئافرەتێکی ڕەش و بەتوانایە
  • 0:17 - 0:21
    بە هەمان شێوەی خۆی منداڵەکانی بەخێو کرد
  • 0:21 - 0:23
    ئەم ڕۆحە ئازایەی دایکم یەک دیواری لە نێواندا هەبوو
  • 0:23 - 0:26
    کە لە ناو دوو ژووری نوستنی بچوک لە خانوەکەماندا لە باشوری شیکاگۆ دەژیاین
  • 0:26 - 0:28
    دوو وێنە بەشێوەیەکی جوان هەڵواسرابون
  • 0:28 - 0:31
    یەکێکیان لە تەمەنی من و خوشک و براکانم گەورەتر بوو
  • 0:31 - 0:34
    ئەوی تریان وێنەی دایکم بوو لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا
  • 0:34 - 0:38
    کە چاوی بڕیوەتە دکتۆر مارتن لوثەر کینگ جەی ئاڕ
  • 0:38 - 0:41
    کاتێک منداڵ بوم فێرببوم کە لەسەر نوکی پەنجەکانم بوەستم
  • 0:41 - 0:44
    بەوردی چاوم دەبڕییە ئەو وێنەیە
  • 0:44 - 0:45
    بەشیوەیەک دەهاتە پێش چاوم کە ئەوە من بم
  • 0:45 - 0:49
    چاوم دەبڕیە ئەو پیاوەی کە شۆڕشی لە پێناو مافی مرۆڤدا بەرپا کرد
  • 0:49 - 0:52
    ئەو پیاوەی کە واشنتۆنی هەژاند و نەتەوەیەکی گۆڕی
  • 0:52 - 0:54
    بە ووشەکانی من خەونێکم هەیە
  • 0:54 - 0:56
    دواتر توانیم ئەو ببینم
  • 0:56 - 0:58
    نەخێر لە ڕاستیدا من بە دیداری ئەو شاد نەبووم
  • 0:58 - 1:01
    بەڵام چاوم بە پیاوێك کەوت کە ناوی دکتۆر ڤنسنت هاردین بوو
  • 1:01 - 1:03
    ئەو هەر لە سەرەتاوە کاری لەگەڵ دکتۆر کینگ دەکرد
  • 1:03 - 1:06
    لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ لە ووتە جوانەکانی نوسی بوو
  • 1:06 - 1:08
    دەزانی، ئەوە بە بەهاترین کاتی من بوو وەك منداڵێك
  • 1:08 - 1:10
    لەبەرئەوەی یەکەم جارم بوو کە بۆم دەرکەوت
  • 1:10 - 1:13
    کە ئەوە تەنها کینگ نەبوو شۆڕشەکەی بەڕێوە برد
  • 1:13 - 1:16
    بەڵکو پاڵپشتی دەکرا لەلایەن خەڵکانێکی شۆڕشگێڕەوە
  • 1:16 - 1:20
    کە پێك هاتبوو لە خەڵکانێکی زۆر نەناسراو
  • 1:20 - 1:23
    خەڵکانێکی نەناسراو کە هەوڵیان دەدا بە خۆبەخشی و
  • 1:23 - 1:25
    گڕوتینێکی زۆرەوە کار بکەن بۆ ئەو شتەی باوەڕیان پێیەتی
  • 1:25 - 1:28
    خەڵکانێك کە ویستی خۆیان پاڵنەریان بوو نەك هیز
  • 1:28 - 1:31
    کاتێکی زۆری خایاند تا تێگەشتم لە گرنگی ئەو کاتە
  • 1:31 - 1:33
    هەتا بەتەواوی گەورە بوم
  • 1:33 - 1:35
    وەك وتم من لە شیکاگۆ گەورە بووم
  • 1:35 - 1:37
    من لە ناوچەیەکی ناخۆش و هەژار نشین دا گەورە بوم
  • 1:37 - 1:38
    بەڵام ئەوە کاریگەرییەکی زۆری نەبوو لەسەر من وەك منداڵێك
  • 1:38 - 1:41
    لەبەرئەوەی بە پڕترین مانا من خێزانێکی نایابم هەبوو لە جیهاندا
  • 1:41 - 1:44
    دوو شت کاریگەری هەبوو لەسەرم لە کاتی گەورە بونمدا
  • 1:44 - 1:47
    یەکەمیان، باوکم زۆر نەخۆش بوو
  • 1:47 - 1:51
    ئەو ئازاری زۆری دەچەشت بەهۆی نەخۆشی پەنکریاسەوە
  • 1:51 - 1:53
    وە بۆ من، وەك منداڵێک زۆر قورس بوو
  • 1:53 - 1:55
    کە دەمبینی ئەو کەسەی کە من بە پاڵەوانم دەزانی ئازار دەچێژن
  • 1:55 - 1:58
    کێشەکەی تریان پەیوەندی بە خۆمەوە هەبوو
  • 1:58 - 2:00
    ئەتوانم بڵێم من کێشەی ناسنامەم هەبوو
  • 2:00 - 2:03
    ناچار بووم چوار جار قوتابخانەکەم بگۆڕم لە قۆناخەکانی ئامادەیدا
  • 2:03 - 2:06
    لە یەکەم ساڵی خوێندنمدا، چومە ڕەگەز پەرسترین قوتابخانەیی ئامادەیی
  • 2:06 - 2:09
    منداڵەکان زۆر توند بوون و نامەی هەڕەشەیان بۆ دەناردین
  • 2:09 - 2:11
    شتی زۆر ناشرینیان لەسەر تاکەکانمان دەنوسی
  • 2:11 - 2:12
    لەبەرئەوەی من لە دوو ڕەنگی جیاوازی پێست لەدایک بووم پێیان دەوتم
  • 2:12 - 2:15
    تۆ نابێت هەردوکیان بیت، دەبێت یەکێکیان هەڵبژێریت ڕەش یان سپی
  • 2:15 - 2:18
    وە لە کۆتایدا من هەردوکیانم هەڵبژارد
  • 2:18 - 2:20
    بەڵام لە ناکاو لە ساڵی دووەمدا لە ساڵی ٢٠٠٨
  • 2:20 - 2:22
    مانەوەم لە نێوان هەردوو ڕەنگدا بۆ هەموو لایەك دەرکەوت
  • 2:22 - 2:23
    بە شێوەیەك لە شێوەکان بەناوبانگ بووم
  • 2:23 - 2:26
    ئۆو، ناتالی، ئێستا ئاساییە کە تۆمان بوێت تۆ ئێستا زۆر جوانیت
  • 2:26 - 2:28
    من گوێم پێ نەدا
  • 2:28 - 2:30
    بە ڕاستی من بێزار بووم لەوەی کە خەڵك چۆن بیر دەکاتەوە
  • 2:30 - 2:32
    من دەمویست هەر شتێك هەبێت بیکەم تا بەخێرایی
  • 2:32 - 2:34
    پۆلەکانم تەواو بکەم بچمە قوتابخانەیەکی تر لە داهاتودا و
  • 2:34 - 2:36
    دەربچم
  • 2:36 - 2:38
    لەو کاتەی من تەنها حەڤدە ساڵ بووم
  • 2:38 - 2:40
    وە فلیمێکم بینی بەناوی منداڵە نادیارەکان
  • 2:40 - 2:44
    کە شتێك تیایدا ڕویدا
  • 2:44 - 2:46
    سەربازانی منداڵ
  • 2:46 - 2:49
    ئەو منداڵانەی کە لە خوشکەزاکەم بچوکتر بوونم، ڕفێندرابوون
  • 2:49 - 2:52
    کلانشیکۆفێکیان پێ دابوون زۆریان لێ دەکردن تا خەڵك بکوژن
  • 2:52 - 2:55
    نەك هەرکەسێك بەڵکو زۆر جار زۆریان لێ دەکر٥دن تا دایک و باوک
  • 2:55 - 2:57
    خوشک و براکانیان بکوژن
  • 2:57 - 3:00
    سوپای هەڵگەڕاوەکان تاوانی کوشتنی گەورەیان ئەنجام دەدا
  • 3:00 - 3:03
    ئەمە نە لەبەر هۆکاری سیاسی نە لەبەر هۆکاری ئاینی بوو، تەنها لەبەر
  • 3:03 - 3:06
    بیست و پێنج ساڵ بوو
  • 3:06 - 3:09
    بیست و پێنچ ساڵ بوو ئەم شەڕە بەرداوام بوو
  • 3:09 - 3:11
    من تەمەنم بیست ساڵە ئەمەش وا دەکات کە ئەم شەڕە
  • 3:11 - 3:13
    پێنج ساڵ لە من گەورەتر بێت
  • 3:13 - 3:18
    بە قسە زانیەکەی، یەك پیاو تەنها یەک پیاو
  • 3:18 - 3:20
    دەستی بەم هەموو شتە کرد
  • 3:20 - 3:22
    ئەو پیاوە ناوی جۆزیف کۆنی یە
  • 3:22 - 3:24
    کە تەماشای ئەو فیلمەم کرد شتێ ڕویدا
  • 3:24 - 3:26
    شتێک لە ناخمدا دەستی کرد بە جوڵە و
  • 3:26 - 3:28
    نەم دەتوانی بزانم چییە
  • 3:28 - 3:30
    نەمدەزانی کە ئایا توڕیی بوو یان بەزەیی
  • 3:30 - 3:33
    یان ئەوە بوو کە هەستم بە تاوانباری دەکرد چونکە ئەوە یەکەم جارم بوو
  • 3:33 - 3:36
    کە بیستبێتم دەربارەی شەڕێکی درێژی بیست و پێنج ساڵی
  • 3:36 - 3:37
    تەنانەت نەشم دەتوانی ناوی لێ بنێم
  • 3:37 - 3:39
    تەنانەت ئەوە دەزانم کە منی جوڵاند و وای لێکردم
  • 3:39 - 3:40
    دەست بکەم بە پرسیار کردن کردن
  • 3:40 - 3:41
    من چی بکەم؟
  • 3:41 - 3:43
    چی بە کەسێکی حەڤدە ساڵان دەکرێت؟
  • 3:43 - 3:45
    پێویستە شتێکم دەست بکەوێت
  • 3:45 - 3:47
    وە شتێکم دەست کەوت
  • 3:47 - 3:49
    دەرهێنەر و بەرهەم هێنەری فیلمی منداڵە نادیارەکان
  • 3:49 - 3:51
    پێی وتم کە یاسایەک هەیە
  • 3:51 - 3:53
    ئەگەر شتێک بکەم بۆ ئەوەی کە یارمەتی دەرچونی ئەو یاسایە بدەم
  • 3:53 - 3:54
    :دوو شت بەدەست دێت
  • 3:54 - 3:56
    یەکەمیان، یاساکە دەتوانێت جۆزێب کۆنی و
  • 3:56 - 3:58
    کاربەدەستە باڵاکانی سوپای هەڵگەڕاوەکاسن دەستگیر بکات
  • 3:58 - 4:00
    دووەمیان، بە پێی ئەوەی یاساکە دەتوانێت یارمەتی بە دەست بهێنێت بۆ
  • 4:00 - 4:02
    ئەو ناوچانەی لە ناو چوون یان وێران بوون
  • 4:02 - 4:03
    بەهۆی شەڕە بیست و پێنج ساڵییەکەوە
  • 4:03 - 4:05
    من وتم تەواو ڕێگەم بدە دەست پێ بکەم
  • 4:05 - 4:08
    سوێند دەخۆم کە هەموو شتێک دەکەم بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەم
  • 4:08 - 4:12
    کەواتە من و نەوەد و نۆ کەسی نمونەیی
  • 4:12 - 4:13
    هەژدە بۆ بیست ساڵ
  • 4:13 - 4:17
    هیوامان دەخواست بچینە ناو سان دیگۆ لەگەڵ منداڵە نادیارەکان
  • 4:17 - 4:20
    من کۆلێژم دوا خست و هیچ کەس پارەی ئە گەشتەی نەدا بۆمان
  • 4:20 - 4:22
    دەتوانن پێم بڵێن نا بەرپرسیار یان شێت وەک دایک و باوکم پێیان دەوتم
  • 4:22 - 4:26
    بەڵام ئەوە بۆ ئێمە شێتییە کە نەچین
  • 4:26 - 4:29
    ئێمە هەستمان بە پاڵنەرە دەکرد بۆ ڕۆشتن هەموو شتێک دەکەین
  • 4:29 - 4:32
    بۆ ئەوەی ئەو یاسایە دەربچێت
  • 4:32 - 4:34
    یەکەم پیلانی گەشتەکەمان بۆ ئاشکرا بوو
  • 4:34 - 4:35
    ئێمە پیلانێک دادەنێین بۆ ئەو کارە پێی دەوترێت
  • 4:35 - 4:38
    ''ڕزگار کردنی منداڵە سەربازەکانی جۆزیف کۆنی''
  • 4:38 - 4:40
    کە تیایادا ئامادە بووان لە
  • 4:40 - 4:41
    سەدان شاری جیهانەوە دێن و
  • 4:41 - 4:45
    کۆدەبنەوە لە ناوەندی شار هەتاوەکو لایەنێکی سیاسی یان کۆمەڵەیەک
  • 4:45 - 4:48
    دێت و لە جیاتی منداڵە سەربازەکان دەنگ بەرز دەکاتەوە
  • 4:48 - 4:50
    وە هەتاوەکو هەموو شارێک ڕزگار دەکرێت
  • 4:50 - 4:52
    بەڵام مەبەستەکە ئەوەیە
  • 4:52 - 4:54
    کە ئێمە ناڕۆین لە شارەکان هەتاوەکو ئازاد دەکرێن
  • 4:54 - 4:57
    من نوێنەری شیکاگۆ و نۆ شاری دیکە بووم
  • 4:57 - 4:58
    وە بە بەرپرسەکەم وت من وەک
  • 4:58 - 5:00
    ئەگەر ئێمە دەچین لە جیاتی ناوی خەڵکی بەناوبانگ
  • 5:00 - 5:03
    بۆ بە ناوی شاژنی هەنگەکان یان ئۆپرا وینفییەوە نەبێت
  • 5:03 - 5:05
    وایان دەزانی من تۆزک توندم
  • 5:05 - 5:07
    بەڵام مەبەستم ئەوە بوو ئێمە دەمانەوێت بەشێوەیەکی گەورە بیر بکەینەوە
  • 5:07 - 5:08
    ئێمە شتێکی زەحمەت دەکەین
  • 5:08 - 5:11
    کەواتە بۆ هەوڵ نەدەین شتی زەحمەتتر بە دەست بهێنین؟
  • 5:11 - 5:15
    ئێمە کانونی یەکەم هەتاوەکو نیسانمان لەبەر دەستدایە بۆ ئەم کارە
  • 5:15 - 5:19
    ئەوە ژمارەی ئەو کاتانەیە کە بەسەرم بردووە
  • 5:19 - 5:21
    بۆ بەدەست هێنانی مۆڵەت بۆ ئامادە بوانی ئەم کۆبونەوەیە و
  • 5:21 - 5:23
    دیاری کردن و دۆزینەوەی شوەێنێک
  • 5:23 - 5:26
    ئەمە ژمارەی ئەو کارانەیە کە ڕەت کراونەتەوە
  • 5:26 - 5:30
    لە لایەن کەسانی ناوچەکە و سکرتێری کەسە سیاسییەکان
  • 5:30 - 5:35
    ئەمە بڕی ئەو پارەیەیە کە سەرفم کردووە لە کڕینی ڕێد پۆڵ و کۆلا
  • 5:35 - 5:36
    بۆ ئەوەی کە خەوم لێ نەکەوێت لە کاتی کۆبونەوەکاندا
  • 5:36 - 5:38
    پێکەنین
  • 5:38 - 5:40
    دەتوانن بڕیار لەسەر من بدەن
  • 5:40 - 5:42
    ئەمە بلیتی نەخۆشخانەکەی منە
  • 5:42 - 5:43
    کە بۆ چارەسەری گورچیلە وەرم گرتووە
  • 5:43 - 5:47
    کە لە ئەنجامی زۆری خواردنەوەی قاوە و بابەتەکان دروست بووە
  • 5:47 - 5:49
    ئەمانە چەن شتێکی بێ مانا بوون
  • 5:49 - 5:51
    کە ئێمە کردمان بۆ بەرز کردنەوەی ئەم بۆنەیە
  • 5:51 - 5:54
    کەواتە لە ٢١ ی نیسان دا خەڵک کۆ دەبنەوە و بۆنەکە دەست پێ دەکات
  • 5:54 - 5:57
    سەدان شار لە هەموو جیهاندا، زۆر جوان بوو
  • 5:57 - 6:00
    دوای شەش ڕۆژ هەموو شارەکان ئازاد کران ، تەنها دانەیەکیان نەبێت
  • 6:00 - 6:02
    شیکاگۆ
  • 6:02 - 6:04
    ئێمە لەو شارە چاوەڕیمان دەکرد
  • 6:04 - 6:06
    خەڵک دەهاتن لە هەموو جیهانەوە
  • 6:06 - 6:08
    هەموو شارەکان دەستیان کرد بە جوولە
  • 6:08 - 6:10
    وە دەنگیان لەگەڵ دەنگی ئێمە یەکخست
  • 6:10 - 6:14
    وە لە کۆتایدا لە یەکی مارسدا لە دەوری ستۆدییەکەی ئۆپێرا کۆبوینەوە
  • 6:14 - 6:16
    سەرنجی ئەومان بۆ خۆمان ڕاکێشا
  • 6:16 - 6:17
    ئەمە کلئپێکە لە فیلمێک بە ناوی
  • 6:17 - 6:18
    ''هەموومان بەیەکەوە ئازادین''
  • 6:18 - 6:19
    کە فیلمێکی دۆکیمێنتارییە لەسەر ڕوداوی ڕزگار کردنەکە
  • 6:19 - 6:21
    مەبەستیشم بەدەست هێنانی سەرنجی ئۆپێرایە
  • 6:23 - 6:25
    ڤیدیۆی ئۆپێرا یەکەم جار ئەم بەیانییە کە ڕۆشتم بۆ ئۆفیس
  • 6:25 - 6:26
    شتێکی گەورەی لێ بوو
  • 6:26 - 6:28
    کە ئێوە هاتنە ژورەوە هیچ گروپێک لەدەرەوە هەبوو؟
  • 6:28 - 6:29
    جەماوەر: بەڵێ
  • 6:29 - 6:32
    ئۆپێرا... چەند لافیتەیەکیان بەرز کردبووە و داوایان دەکرد کە قسەیان لەگەڵ بکەم
  • 6:32 - 6:36
    تەنها بۆ پێنج خولەک منیش پێم خۆش بوو ئەوە بکەم
  • 6:36 - 6:39
    ئەوان لەگەڵ کروپێک بوون بە ناوی منداڵە نادیارەکان
  • 6:39 - 6:41
    لە دەرەوە بەو گروپەم وت کە
  • 6:41 - 6:44
    خولەکێکیان پێ دەدەم تا باسی حاڵەتەکەیان بکەن
  • 6:44 - 6:47
    پیاوێک لە ناو خەڵکەکەوە: ئۆپێرا زۆر سوپاس بۆ گوێ گرتنت لە ئێمە
  • 6:47 - 6:49
    بەڕاستی ئەو هاوڕێیانەی دەرەوە
  • 6:49 - 6:53
    چیرۆکی ڤاو ٢٠ هەزار منداڵەیان بینیوە
  • 6:53 - 6:57
    کە ڕفێندرابوون لە لایەن سەرۆکی هەڵگەڕاوەکان جۆزێب کۆنی
  • 6:57 - 7:00
    ئەوان بە شێوەیەکی ئاشتیانە لێرە کۆبونەتەوە
  • 7:00 - 7:01
    بۆ ماوەی شەش ڕۆژ
  • 7:01 - 7:04
    ئەوان بە سەدان هەزار کەس لە جیهاندا هەستیان پێ کرد
  • 7:04 - 7:07
    ئێستا ئەوان کەم بونەتەوە بۆ پێنج سەد کەسی ئازا و بە توانا
  • 7:07 - 7:09
    بە شێوەیەک کە دەتوانن ئەم حاڵەتە زیاتر بەرز بکەنەوە و
  • 7:09 - 7:12
    کۆتایی بە درێژترین شەڕ لە ئەفریقا بهێنن
  • 7:12 - 7:15
    ئەو منداڵانەش ڕزگار بکەین کە هێشتا سەربازن
  • 7:15 - 7:17
    لە ڕۆژهەڵاتی ئەفەریقا
  • 7:17 - 7:19
    پیاوێك: ئٶپێرا ئەمەوێت بڵێم کە ئەو کچە ناتالی لێرەیە
  • 7:19 - 7:20
    تەمەنی هەژدە ساڵە
  • 7:20 - 7:22
    ئەو کچە کەرەکانی ئێمەی بەڕێوە دەبرد و
  • 7:22 - 7:25
    وتویەتی یەکێك لە ئامانجەکانم بەدەست هێنانی ئۆپێرایە
  • 7:25 - 7:27
    ئەو کچە دوو هەزار کەسی هێنایە دەرەوە لە ڕۆژی شەممەدا
  • 7:27 - 7:28
    بەڵام باران باری
  • 7:28 - 7:32
    ئەو لەگەڵ پەنجا کەس لەبەر بارانەکەدا وەستا
  • 7:32 - 7:33
    کتێک خەڵک زانی ئەوی لێیە سەدان کەسی تر هاتن
  • 7:33 - 7:36
    خەڵک لە مەکسیک و ئوسترالیاوە هاتوون بۆ ئێرە
  • 7:36 - 7:37
    ناتالی هەژدە ساڵ بوو
  • 7:37 - 7:39
    خۆت زۆر بە گەنج مەزانە
  • 7:39 - 7:41
    دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بێت هەموو جیهان بگۆڕیت
  • 7:41 - 7:43
    ئەمڕۆ دەست پێ دەکات، ئێستا دەست پێ دەکات
  • 7:43 - 7:46
    پێکەنین
  • 7:48 - 7:50
    پیاوێک لەناو خەڵکەکە: ئایا ئەوە بایەخی هەبوو؟
  • 7:50 - 7:53
    خەڵکەکە: بەڵێ
  • 7:54 - 8:04
    ناتالی! ناتاکی! ناتالی
  • 8:04 - 8:09
    هەموومان بەیەکەوە ئازادین، هەموومان بەیەکەوە ئازادین
  • 8:13 - 8:17
    چەپڵە
  • 8:17 - 8:20
    کەواتە، تۆ وا دەزانیت کە ئەمە خۆشترین کاتی ژیانمە
  • 8:20 - 8:23
    لەم شوێنە بەرزە کەمی کردەوە بۆ کەسێکی جیاواز
  • 8:23 - 8:25
    ئەوە کاتێکی زۆر خۆش بوو
  • 8:25 - 8:27
    مەبەستم ئەوەیە کە من لە بەرزترین شوێنی دنیا بووم
  • 8:27 - 8:29
    ١٠ ملییۆن کەس تەماشای بەرنامەکەی ئۆپێرا وینفری دەکەن
  • 8:29 - 8:31
    بەڵام ئەگەر تەماشای بکەین بەو شێوەیە نییە
  • 8:31 - 8:32
    بە هەڵە لێم تێمەگەن
  • 8:32 - 8:33
    وەک وتم کاتێکی زۆر خۆش بوو
  • 8:33 - 8:36
    هەر ئەوە بوو وێنەی پڕۆفایلی فەیسبووکەکەمی دروست کرد
  • 8:36 - 8:40
    بەڵام هەموو کاتەکان بۆ من تایبەت و چاوەڕوان نەکراو بوو
  • 8:40 - 8:42
    هەرەها منیش بە تەنها بووم
  • 8:42 - 8:44
    سەیرکەن، لەبەر ئەوەی چیرۆکەکەی من ڕەنگ دانەوەی هەبوو لەسەر فیلمەکە
  • 8:44 - 8:46
    من تەنها کەسێک بووم لەو سەدان کەسەی
  • 8:46 - 8:49
    کە کاریان دەکرد تا ئەم بۆنەیە سەر بکەوێت
  • 8:50 - 8:53
    من لە شوێنێکی بەرز بووم بەڵام ئەو کەسەی کە من چومە شانی
  • 8:53 - 8:55
    خۆشەویسترین هاوڕێمە
  • 8:55 - 8:56
    ناوی جۆهناس ئۆبێرمانە
  • 8:56 - 8:58
    هەر لە یەکەم ڕۆژەوە جۆهناس کاری لەگەڵ من کردووە
  • 8:58 - 9:02
    وەک من شەو نخونی کردووە و کاتی سەرف کردووە
  • 9:03 - 9:05
    ئە کچەی لای ڕاستی ناوی بێسانی بیلسمایە
  • 9:05 - 9:07
    بێسانی سەرپەرشتی شاری نییۆرک و بۆستنی دەکرد
  • 9:07 - 9:11
    بەڕاستی بۆ ئێمە جوانترین بۆنە بوو
  • 9:11 - 9:13
    ئە کچەی لای چەپ ناوی کۆلینە
  • 9:13 - 9:17
    کۆلین بۆ ماوەی سێ مانگ لە مەکسیک مایەوە
  • 9:17 - 9:18
    بۆ ئەوەی پلان بۆ پێنج بۆنە دا بنێت
  • 9:18 - 9:21
    وە بە یەک ڕۆژ پێش بۆنەکە دەریان کرد
  • 9:21 - 9:23
    لەبەر ئەوەی ئەنفلۆنزایەکی سوکی هەبوو
  • 9:23 - 9:26
    هەروەها خێزانێکیشی هەبوو لەوێ
  • 9:26 - 9:28
    ئەم خێزانەش نەیان دەتوانی بێنە ئێرە
  • 9:28 - 9:29
    نەیان دەتوانی لە کاتی خۆیدا لێرە بن
  • 9:29 - 9:32
    بەڵام سەدان کارتۆنی پیتزایان بۆ بانگ کردین
  • 9:32 - 9:35
    کە بەدەستیان دەگەیشت لە شوێنێک لە م،یشیگان یان ڕاندۆڵف
  • 9:35 - 9:36
    کە ئێمە بە هێمنی لەوێ خۆ پیشاندانمان دەکرد
  • 9:36 - 9:38
    خۆت دەزانیت خەڵکی لەو جۆرە
  • 9:38 - 9:40
    هەرچییەکیان بکردایە دەیان کرد
  • 9:40 - 9:42
    لەهەمان کاتدا هەندێ کەس
  • 9:42 - 9:43
    بێ ئەوەی گرنگی بدەن بەوەی کە کێ تەماشایان دەکات
  • 9:43 - 9:45
    هەموو کارێکیان دەکرد بۆ ئەوەی ئەمە سەر بکەوێت
  • 9:45 - 9:48
    ئەوە پەیوەندی بەوەوە نەبوو کە ئۆپێرا بەدەست بهێنن
  • 9:48 - 9:49
    لەبەرئەوەی کە من هاتمە خوارەوە لەسەر شانی هاوڕێکەم
  • 9:49 - 9:51
    مەبەستەکەیان هێشتا کۆیای نەهات
  • 9:51 - 9:52
    ئەوە پەیوەندی بەو یاسایەوە هەبوو
  • 9:52 - 9:54
    ئۆپێرا تەنها شتێک بوو هاتە ڕێگەمان بۆ دەرکردنی یاساکە
  • 9:54 - 9:56
    ئامانجەکە ئەو یاسایە بوو
  • 9:56 - 9:58
    ئەوە یاساکە بوو کە هەر لەیەکەم ڕۆژەوە چاومان خستبووە سەری
  • 9:58 - 10:01
    کە یارمەتی ئێمەو ئەفریقاشی دەدا بۆ کۆتای هێنان بەو شەڕە درێژە
  • 10:01 - 10:04
    هەر لەبەر ئەوەش بوو کە سەدان هەزار کەس
  • 10:04 - 10:07
    لە هەموو جیهانەوە هاتن بۆ ڕزگار کردنیان و
  • 10:07 - 10:09
    لەوێدا وەستان
  • 10:10 - 10:12
    دوای ١٠ ڕۆژ لەوەی کە ئێمە لە ئۆپێرا بووین
  • 10:12 - 10:15
    یاساکە نیشانی کۆنگرە دراو بۆیان ڕوون کرایەوە
  • 10:15 - 10:17
    ساڵێک دوای ئەوە
  • 10:17 - 10:20
    بەشێوەیەکی چوەڕوان نەکراو ٢٦٧ دەنگی
  • 10:20 - 10:22
    کۆنگرەی بەدەست هێنا
  • 10:22 - 10:25
    وە هەفتەیەک دوای ئەوە
  • 10:25 - 10:28
    سەرۆک ئۆباما ئیمزای لەسەر کرد و بوو بە یاسا
  • 10:28 - 10:32
    چەپڵە
  • 10:35 - 10:38
    هیچ کەس لە ئێمە لەوێ نەبوو
  • 10:38 - 10:39
    لەو کاتەدا ئێمە نەمان دەتوانی بچینە ئەوێ
  • 10:39 - 10:41
    بەڵام نوێنەرەکانمان لەوێ بوون
  • 10:41 - 10:42
    ئەوان بوون کە لە ڕیزی پشتەوە خۆشیان دەربڕی
  • 10:42 - 10:43
    پێکەنین
  • 10:43 - 10:46
    بەڵام لەو کاتە و لەو شوێنەدا
  • 10:46 - 10:48
    دەرکەوت کە هەموو ئیشەکانمان بە فیڕۆ نەچوو
  • 10:48 - 10:51
    ئەوە بوو کە سەدان هەزار کەسی نەناسراو
  • 10:51 - 10:55
    بەو پەڕی تواناوە کوریان دەکرد تا سەر بکەون
  • 10:55 - 10:57
    دەزانی ئۆپێرا و ئەوان
  • 10:57 - 11:00
    نیشانیان دا کە دەکرێت کاری بە زەحمەت بە ئەنجام بگات
  • 11:00 - 11:02
    ئەوان هانیان داین وایان لێکردین کە باوەڕمان بە خۆمان هەبێت
  • 11:02 - 11:04
    بەڵام ئەو کاتە کاتی جوڵانەوەکە نەبوو
  • 11:04 - 11:06
    لەگەڵ ئەوەی ئەو کاتانە یەک دەگرن
  • 11:06 - 11:08
    بەڵام ناتوانی گڕ و تین بە جوڵانەوەکە بدات
  • 11:08 - 11:09
    ئەوەی گڕ و تین بە جوڵانەوەکا دەدات
  • 11:09 - 11:12
    ئەو کەس و شتە نادیارانەن کە لە پشت جوڵانەوەکەوەن
  • 11:12 - 11:12
    دەەزانن، بۆ من
  • 11:12 - 11:14
    ئەو شتەی کە پاڵی پێوە نام بۆ ئازاد کردنەکە
  • 11:14 - 11:16
    بیر و هەستی منداڵە سەربازەکان بوو
  • 11:16 - 11:17
    کە بوو بوو بە شتێکی تایبەت
  • 11:17 - 11:18
    من توانیم بچم بۆ ئەفریقا
  • 11:18 - 11:20
    چاوم بە خەڵکە سەرنج ڕاکێشەی ئەوێ بکەوێت
  • 11:20 - 11:21
    هاوڕێم هەبوو
  • 11:21 - 11:23
    کە لە ناو ئەو ناخۆشییەدا دەژی
  • 11:23 - 11:25
    کە هەموو ژیانی لەوێ بەسەر بردووە ئەوە بوو بوو بەشتێکی تایبەت بۆ من
  • 11:25 - 11:28
    بەڵام ئەوە نابێتە پاڵنەرت
  • 11:28 - 11:31
    دەزانی لەوانەیە تۆ بتەوێت ببیت بە شێپارد فەیری داهاتوو
  • 11:31 - 11:34
    یان جەی. کەی. ڕۆڵینی داهاتوو
  • 11:34 - 11:36
    یان هەرکەسێکی تر، گرنگ نییە
  • 11:36 - 11:38
    بەڵام دوای ئەو شتە دەکەویت کە دەتەوێت
  • 11:38 - 11:40
    بە هەموو شتێک کە هەتە
  • 11:40 - 11:42
    نەک لەبەر بەدەست هێنانی ناوبانگ یان سامان
  • 11:42 - 11:44
    بەڵکو لەبەر ئەوەی کە باوەڕت پێیەتی
  • 11:44 - 11:45
    لەبەر ئەوەی ئەو تەنها شتە کە دڵت دەجوڵێنێت
  • 11:45 - 11:48
    ئەوە ئەو شتەیە کە سەمای بۆ دەکەیت
  • 11:49 - 11:52
    ئەو شتەیە کە نەوەکانی داهاتوو دیاری دەکات
  • 11:52 - 11:53
    کاتێک دەست دەکەین بە دواکەوتن و شەڕ کردن
  • 11:53 - 11:54
    بەدوای ئەو شتەی کە خۆشت دەوێت
  • 11:54 - 11:56
    ئەوە ئەو شتەیە کە شەڕی بۆ دەکەیت
  • 11:56 - 11:57
    لە قۆناخی ئامادەیی زخۆر گرنگیم دەدا
  • 11:57 - 11:58
    بەوەی کە چۆن خەڵک لە من دەڕوانێت
  • 11:58 - 12:01
    ئەوە ئەو شتە جوانەیە دەربارەی ئەم کۆنفرانسە
  • 12:01 - 12:02
    کە بەشێکی زۆر لە ئێوە گەنجن
  • 12:02 - 12:04
    ئەو شتە بدۆزەرەوە کە کاریگەری هەیە لەسەرت
  • 12:04 - 12:06
    ئەوەی کە خۆشت دەوێت و بە دوایدا دەڕۆیت
  • 12:06 - 12:07
    دەزانی شەڕ بۆ ئەوە دەکەیت
  • 12:07 - 12:09
    لەبەر ئەوەی، ئەوەیە کە هەموو جیهان دەگۆڕێت
  • 12:09 - 12:11
    وە ئەوەیە کە ئێمەی پێدەناسرێین
  • 12:11 - 12:13
    سەرەڕای بیر کردنەوەی خەڵک
  • 12:13 - 12:15
    کاتەکانم لە ئۆپێرا، دەرکەوتنم لە تید
  • 12:15 - 12:16
    ڕاستی من نیشان نادات
  • 12:16 - 12:18
    ئەگەر تۆ بێیت بۆ ماڵەوە لە لۆس ئەنجلس
  • 12:18 - 12:20
    خشتەی چاوەڕوانییەکەی من دەبینیت
  • 12:20 - 12:22
    وە چاودیری مندال دەکەیت بۆ ئەوەی پارەی ڕۆژانەت بدەیت
  • 12:22 - 12:25
    کاتێک دوای خەونەکەم کەوتم کە ببم بە بەرهەم هێنەری فیلم
  • 12:25 - 12:28
    لە تنۆکێکی نادیار و شاراوەدا
  • 12:28 - 12:30
    لە هەوڵ دانی هەموو ڕۆژێکی کارکردنمدا
  • 12:30 - 12:34
    پێویستە ئەوە بیری خۆم بخەمەوە کە ببم بە کەسێکی جیاواز
  • 12:34 - 12:36
    باوەڕ بکەن کاتێک دەرگاکە داخراوە و
  • 12:36 - 12:39
    کامێرەکان کوژاونەتەوە، زر قورسە
  • 12:39 - 12:41
    بەڵام تەنها شتێک کە دەمەوێت بۆیان بگێڕمەوە
  • 12:41 - 12:42
    یەک شت کە بتوانم بڵێم
  • 12:42 - 12:44
    نەک بۆ ئێوە بەڵکو بۆ خۆم
  • 12:44 - 12:47
    ئەوەیە کە هەڵس و کەوتەکان دەمان کات بە کەسێکی جیاواز
  • 12:47 - 12:48
    نەک ئەو کاتەی لە ئۆپێرا بووم
  • 12:48 - 12:50
    سوپاس
Title:
ناتالی وارن: لاوێتی و درووستکردنی کاریگەری
Description:

لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، کارەکانی ناتالی وارن لەسەر بزوتنەوەی نادیاری منداڵان ئەوی کردە پاڵەوانێک لە نێوان لاوە چالاکەکاندا، ئەو چیرۆکە ئیلهامبەخشەی خۆی بەکار هێنا تاکو ئەوەمان بیر بخاتەوە کە کەس تەمەنی لەوە کەمتر نی یە کە نەتوانێت گۆڕانکاری درووستبکات

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
12:52

Kurdish subtitles

Revisions