چی فێر دەبیت لەسەر ئێسکە پەیکەری دێرین؟
-
0:07 - 0:09لە نێوان ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ دا،
-
0:09 - 0:14شوێنەوارناسان پاشماوەی نەخۆشخانەیەکی
کۆنیان لە ئینگێلتەرا هەڵکەند. -
0:14 - 0:17لەوێدا، چەند ئێسکە پەیکەرێکیان دۆزیەوە.
-
0:17 - 0:19دانەیەکیان تایبەت بوو بە
نێرێکی دەوڵەمەند -
0:19 - 0:22کە لە سەدەی یانزە و دوانزە ژیا بوو
-
0:22 - 0:25بە نەخۆشی گەڕ و گولی مردوە
لە نێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٢٥ ساڵیدا. -
0:25 - 0:27چۆن هەموو ئەمانە دەزانین؟
-
0:27 - 0:30تەنها بە لێکۆڵینەوە کردن لە سەر
ئێسکی کۆن؟ -
0:30 - 0:32چەند سەدەیەک دوای مردنیش،
-
0:32 - 0:35ئێسکەپەیکەر تایبەتمەندی هەیە
کە پێمان دەڵێت ناسناوی کەسەکە کێ بووە. -
0:35 - 0:40بە بەکارهێنانی شێوازی نوێ،
دەتوانین ئەم تایبەتمەندیانە بدۆزینەوە. -
0:40 - 0:44ئەمە لقێکە لە زانست کە بە
زانستی ژیانی مرۆڤزانی ناسراوە. -
0:44 - 0:47کە بەهۆیەوە دەتوانین لە ئێسکە پەیکەری
دێرین تێبگەین و خاسیەتەکانی بزانین -
0:47 - 0:51هەروەها ڕووداوی گەورە کە کاریگەری لەسەر
هەموو مرۆڤایەتی هەبووە، دیاری بکەین. -
0:51 - 0:54کاتێک زانایان ئێسکە پەیکەرێک دەدۆزنەوە،
-
0:54 - 0:57خاسیەتە سەرەتاییەکان وەکو،
تەمەن و ڕەگەز، -
0:57 - 0:59بە پێی شێوەکەی دەزانرێت،
-
0:59 - 1:02کە بوونیاد و ڕووکەش و
قەبارەکەی دەگرێتەوە. -
1:02 - 1:06ئێسکی سەر سینگ
دوای تەمەنی ٢٥ ساڵی گەشە ناکات، -
1:06 - 1:09بۆیە ئێسکەپەیکەرێک کە ئەو ئێسکەی
گەشەی نەکردووە بە تەواوی -
1:09 - 1:11دەبێت لە ٢٥ ساڵ گەنجتر بێت.
-
1:11 - 1:15هەروەها دەپی کەلەی سەر
تاکوو تەمەنی ٤٠ ساڵی گەشە دەکات، -
1:15 - 1:17هەندێک جار زیاتریش.
-
1:17 - 1:20ئەمانە لەگەڵ چەند خاسیەتێکی وردیلە،
-
1:20 - 1:25مرۆڤزانان دەتوانن تەمەنی
مردن دیاری بکەن. -
1:25 - 1:28هەروەها ئێسکەکانی
لەگەنە ڕەگەز دیاری دەکات. -
1:28 - 1:32لە ڕووی ژیانیەوە، لەگەنەی مێ فراوانترە،
بۆ ڕێگەدان بە منداڵ بوون، -
1:32 - 1:34بەڵام نێر تەسکترە.
-
1:34 - 1:37هەروەها ئێسک نیشانەیە
بۆ نەخۆشی دێرێن. -
1:37 - 1:40نەخۆشی وەک کەمخوێنی کاریگەری
لەسەر ئیسک دەبێت. -
1:40 - 1:42بارودۆخی ددانیش نیشانەیە بۆ
-
1:42 - 1:45بەدخۆراکی و خواردنی دیاریکراو،
-
1:45 - 1:48کە هەندێک جار پەیوەندی بە هەژاری
یان دەوڵەمەندیەوە هەیە. -
1:48 - 1:52پڕۆتینێکی وەکو کۆلاجین
وردەکاری تریشمان بۆ دەردەخات. -
1:52 - 1:53ئەو هەوایەی هەڵی دەمژین،
-
1:53 - 1:54ئەو ئاوەی دەیخۆینەوە،
-
1:54 - 1:56ئەو خواردنەی دەیخۆین
-
1:56 - 1:58کاریگەری هەتاهەتایی دەبێت
لەسەر ئێسک و ددانمان -
1:58 - 2:00لە شێوەی ئاوێتەی کیمیایی.
-
2:00 - 2:04لەم ئاوێتانە ڕێژەی دیاریکراوی
زڕتوخمی تێدایە. -
2:04 - 2:09زڕتوخمی جێگیر لەکۆلاجینی ئێسک
و ئێنامێڵی ددان جیاوازە -
2:09 - 2:12بە پێی ئەو شوێنەی لێی دەژیان و
چییان دەخوارد. -
2:12 - 2:14کەواتە لێکۆڵینەوەی ئەم زڕتوخمانە،
-
2:14 - 2:18دەتوانین ڕاستەوخۆ بزانین ئەو کەسانە
چییان خواردووە و لە کوێ ژیاون. -
2:18 - 2:21هەر ئەوەندەش نا، بەڵکو لە ژیاندا،
-
2:21 - 2:24ئیسک بە بەردەوامی شێوەی دەگۆڕێت.
-
2:24 - 2:26کەواتە ئەگەر یەکێک لە شوێنێکەوە بچێتە
شوێنێکی تر، -
2:26 - 2:28ئەو ئێسکانەی دوای ئەو جوڵەیە گەشە دەکات
-
2:28 - 2:33کاریگەری ژینگەی دەوروبەری لەسەر
زڕتوخمەکان دەردەکەوێت. -
2:33 - 2:36واتە دەتوانین ئێسکە پەیکەر وەکو نەخشەی
کۆچ کردن بەکار بهێنین. -
2:36 - 2:40بۆ نموونە، لە نێوان ١-٦٥٠ زایینی،
-
2:40 - 2:45شاری مەزنی تیۆتیواکان لە مەکسیک
هەزار کەسی تێدا بووە. -
2:45 - 2:49زانایان سەیری ڕێژەی زڕتوخمەکانیان
دەکرد لە ناو ئینامێڵی ددان، -
2:49 - 2:52ئەوەش ڕوونی دەکردەوە لە تەمەنی
گەنجیدا چییان خواردووە. -
2:52 - 2:55بەڵگەی کۆچ کردنی گەورەیان هەبوو
بۆ شارەکە. -
2:55 - 2:57زۆربەیان لە شوێنێکی تر
لە دایکببوون. -
2:57 - 3:01بە لێکۆڵینەوەی زەمینی و
ئێسکە پەیکەری زیاتر، -
3:01 - 3:05دەتوانن بزانن ئەو کەسانە
لە کوێوە هاتوون. -
3:05 - 3:09ئەم کارەی تیۆتیواکان هەروەها نموونەیەکە
لەوەی کە زانایان چۆن -
3:09 - 3:12لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر
تەرمی قەبرستان، -
3:12 - 3:15دواتر جیاوازی و هاوبەشیان
دیاری دەکەن. -
3:15 - 3:18بەو زانیاریانە، ئەوان شارەزای
بیروڕا و کەلتوور، -
3:18 - 3:18هەڵسوکەوتی باو،
-
3:18 - 3:19جەنگ،
-
3:19 - 3:21هەروەها هۆکاری مردنیان دەبن.
-
3:21 - 3:26لە ئێستادا ئەم ئامرازانە بەکار دەهێنین
بۆ ئەوەی بزانین چۆن -
3:26 - 3:27کۆچ کردن و نەخۆشی،
-
3:27 - 3:29جیهان شێەی سەردەم وەردەگرن.
-
3:29 - 3:34تەنانەت شیکاری ناوکی ئەسیدی دەکرێت
لەو پاشماوانەی کە پارێزراون بە باشی. -
3:34 - 3:37زانیاریمان بداتێ کە چۆن نەخۆشی
وەکو سیل -
3:37 - 3:39پەرەیسەندووە لەو ساڵانەدا
-
3:39 - 3:42بۆ ئەوەی چارەسەری باشتر
بدۆزینەوە بۆ خۆمان لە ئێستادا. -
3:42 - 3:46ئێسکە پەیکەری کۆن، زۆر زانیاریمان
پێ دەبەخشێت لەسەر ڕابردوو. -
3:46 - 3:49بۆیە ئەگەر پاشماوەکانت بمێنێتەوە،
-
3:49 - 3:52دەبێت شوێنەوارزانانی داهاتوو
چی لێ فێر بن؟
- Title:
- چی فێر دەبیت لەسەر ئێسکە پەیکەری دێرین؟
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-can-you-learn-from-ancient-skeletons-farnaz-khatibi
ئێسکەپەیکەر زۆر زانیاریمان پێ دەبەخشێت سەبارەت بە ڕابردوومان، وەکو تەمەن و ڕەگەز و تەنانەت بارودۆخی کۆمەڵایەتیش. بەڵام چۆن ئەم هەموو وردەکاریانە دەزانین تەنها بەهۆی ئێسکێکی کۆن و شیبووەوە؟ فەرناز خەتیبی گەشت دەکات بەناو لقێکی سەرنجڕاکێشی زانست کە ناسراوە بە ژیانی مرۆڤزانی.
وانەووتنەوە لە لایەن فەرناز خەتیبی، ئەنیمەیشن لە لایەن ڕێکخراوی TED-ed.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:08
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What can you learn from ancient skeletons? - Farnaz Khatibi | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for What can you learn from ancient skeletons? - Farnaz Khatibi | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What can you learn from ancient skeletons? - Farnaz Khatibi | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What can you learn from ancient skeletons? - Farnaz Khatibi | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for What can you learn from ancient skeletons? - Farnaz Khatibi | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for What can you learn from ancient skeletons? - Farnaz Khatibi | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for What can you learn from ancient skeletons? - Farnaz Khatibi | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for What can you learn from ancient skeletons? - Farnaz Khatibi |