Return to Video

فێربوونی OTP زنجیرەی ٢: ڕۆڵەکانی بەکارهێنەر و ڕێڕەوی کار

  • 0:06 - 0:10
    [ڕۆڵەکانی بەکارهێنەر و ڕێڕەوی کار]
  • 0:11 - 0:13
    با بچینە سەر چەند پرسیار و وەڵامێک
  • 0:13 - 0:17
    سەبارەت بە ئەوەی خۆبەخشەکان لە
    پڕۆژەی وەرگێڕانە کراوەکەدا چی دەکەن
  • 0:17 - 0:20
    و ژێرنووسەکانت بە چ
    هەنگاوێکدا تێدەپەرێت
  • 0:20 - 0:22
    پێش ئەوەی بە ئۆنڵاین بڵاوبکرێتەوە.
  • 0:22 - 0:23
    کەواتە، سەرەتا...
  • 0:25 - 0:26
    ڕۆڵەکان لێرەدا چین؟
  • 0:27 - 0:32
    وەرگێڕ یان دەق نووسمان هەیە،
  • 0:32 - 0:34
    پێداچوونەوەرەکان و ڕێکخەری زمان.
  • 0:37 - 0:39
    چی دەکەن؟
  • 0:40 - 0:46
    دەق نووس ژێرنووسی TEDxTalk لە
    زمانی قسەکردندا دروست دەکەن.
  • 0:46 - 0:49
    ئەو ژێرنووسانە دواتر وەک
    خاڵێکی دەستپێک دەبێت
  • 0:49 - 0:52
    بۆ وەرگێڕان بۆ سەر زمانەکانی تر
  • 0:52 - 0:56
    و هەروەها ڕێگە بە بینەرانی نابیست
    دەدات بگەن بە گفتوگۆیەکە.
  • 0:57 - 1:01
    وەرگێڕ بە زمانی تر ژێرنووس
    درووست دەکات.
  • 1:02 - 1:05
    پێداچوونەوەرەکە بە دەق یان
    وەرگێڕانەکە دەچێتەوە
  • 1:05 - 1:08
    بۆ هەڵەکان لە ڕێزماندا، خاڵبەندی...
  • 1:08 - 1:13
    بەڵام هەروەها شتەکانی وەک درێژی ژێرنووس،
    خێرایی خوێندنەوە، و شتی تر.
  • 1:14 - 1:16
    ڕێکخەری زمان یان ''LC''
  • 1:16 - 1:19
    کۆتا پێداچوونەوە دەکات لەسەر
    لەسەر وەرگێڕانەکە یان دەقەکە
  • 1:19 - 1:21
    و پەسەندی دەکات بۆ بڵاوکردنەوە.
  • 1:22 - 1:25
    ڕێکخەری زمانەکان هەروەها
    ئامۆژگاریکەرن لە زمانەکەتدا.
  • 1:25 - 1:28
    دەتوانن یارمەتیتان بدەن بۆچارەسەرکردنی
    کێشە زمانەوانییەکان
  • 1:28 - 1:31
    و یارمەتیت دەدات بۆ مامەڵە کردن
    لەگەڵ ئامێرەکانمان.
  • 1:35 - 1:36
    کێ دەتوانێت چی بکات کەی؟
  • 1:38 - 1:42
    هەر کەسێک دەتوانێت دەست بکات بە
    وەرگێڕان یان دەق نووسین هەر ئێستا.
  • 1:42 - 1:45
    ئێمە کەرەستەی مەشقمان زۆرە
    بۆ ئەوەی دەست پێبکەیت
  • 1:45 - 1:47
    و ئێمە بۆ یارمەتیدان لێرەین.
  • 1:48 - 1:51
    پێداچوونەوەرەکان پێویستیان بە
    شارەزاییەکی زیاتر هەیە.
  • 1:51 - 1:54
    ئێمە پێشنیاری ئەوە دەکەین کە دەست
    بە پێداچوونەوەی ئەرکەکان مەکە
  • 1:54 - 1:57
    پێش ئەوەی بە لایەنی کەمەوە
    ٩٠ خولەک قسەت وەرگێڕابێت،
  • 1:57 - 2:00
    هەمان شت بۆ نووسینەوە.
  • 2:00 - 2:03
    ئەمە ڕێگەت پێدەدات فێربیت
    لەو سەرنجانەی
  • 2:03 - 2:07
    کە لە ئەزموونی پێداچوونەوەرەکان و
    ڕێکبەندانی زمانەوە دەستت دەکەوێت
  • 2:07 - 2:10
    و ئەو ئەزموونەی کە پێویستت
    پێیەتی کۆیبکەرەوە
  • 2:10 - 2:13
    کاتێک خۆت دەست دەکەیت بە
    پێداچوونەوەی کارەکانی کەسانی تر.
  • 2:13 - 2:16
    ئێستا، ئەم ڕێکبەندەکانی زمان کێنە؟
  • 2:18 - 2:21
    ڕێکخەری زمان خۆبەخشی بە ئەزموونن
  • 2:21 - 2:24
    بۆ شارەزایی خۆیان دەستنیشان کراون
  • 2:24 - 2:26
    و مێژوویان لە یارمەتیدانی کۆمەڵگەی زمانیان
  • 2:26 - 2:28
    لە پڕۆژەی وەرگێڕانی کراوەدا.
  • 2:31 - 2:33
    چی بەسە کارەکەمدا دێت؟
  • 2:35 - 2:38
    هەموو کەسێک ٣٠ ڕۆژی هەیە بۆ
    کارکردن لەسەر ئەرکێک.
  • 2:40 - 2:43
    دوای ئەوەی کە دەقەکەت یان
    وەرگێڕانەکەت تەواو کرد،
  • 2:43 - 2:45
    زۆرجار هەندێک کات
    دەخایەنێت
  • 2:45 - 2:48
    پێش ئەوەی خۆبەخشێکی تر بۆ
    پێداچوونەوە وەریبگرێت،
  • 2:48 - 2:51
    بۆیە ئەگەر کارەکەت ماوەیەکی زۆر
    چاوەڕوانی پێداچوونەوەیەک بوو،
  • 2:51 - 2:55
    دەتوانیت داوای پێداچوونەوە بکەیت
    لە گرووپی زمانەکەت لە فەیسبووک.
  • 2:57 - 2:59
    لەکاتی کارکردن لەسەر پێداچوونەوەکە،
  • 2:59 - 3:04
    داوا لە پيداچوونەوەران دەکرێت کە پەیوەندی
    بکەن لەگەڵ وەرگێڕەکە یان دەق نووسەکە
  • 3:04 - 3:06
    دەربارەی هەر گۆڕانکارییەکی گەورە.
  • 3:07 - 3:10
    دەتوانن بە بەجێهێشتنی سەرنجەکان
    لەسەر وەرگێڕانەکە ئەنجامی
  • 3:10 - 3:12
    بدەن، یان لەڕێگەی نامەی ڕاستەوخۆوە.
  • 3:13 - 3:14
    هەر کە پێداچوونەوەکە پەسندکرا،
  • 3:14 - 3:18
    ڕێکخەری زمان بۆ پەسەندکردنی
    کۆتایی هەڵیان دەبژێرێت.
  • 3:18 - 3:23
    لە هەندێک حاڵەتدا یان پێداچوونەوەر
    یان ڕێکخەری زمان
  • 3:23 - 3:27
    ئەرکەکە دەنێڕێتەوە، ڕوونی دەکاتەوە
    چی پێویستە بگۆڕدرێت.
  • 3:28 - 3:30
    و کاتێک ڕەزامەندی کۆتایی پەسند کرا،
  • 3:30 - 3:33
    کارەکەت لە ئۆنڵاین بڵاو دەکرێتەوە.
  • 3:34 - 3:36
    چی بکەم کاتێک شتێک هەڵە بوو؟
  • 3:38 - 3:40
    دووبارە، لێرەین
    بۆ یارمەتیدان.
  • 3:40 - 3:44
    دەتوانیت لە گرووپی زمانەکەت لە
    فەیسبووکدا باسی کێشەی زمانەوانی بکەیت
  • 3:44 - 3:47
    یان دەتوانیت پەیوەندی بە
    ڕێکخەری زمانەوانیەکەت بکەیت.
  • 3:48 - 3:49
    هەڵەو کێشەکان لە Amara
  • 3:49 - 3:54
    دەتوانرێت ڕابگەیەندرێت لە
    .TEDsupport@universalsubtitles.org
  • 3:55 - 3:58
    لە کۆتایدا، کێشەکانی TED-side،
  • 3:58 - 4:02
    وەک هەڵە لە ڕێگەی ژێرنووسەکان لە TED.com،
  • 4:02 - 4:05
    دەتوانرێت ڕابگەیەنرێت
    بۆ translate@ted.com.
  • 4:05 - 4:08
    هەموو ئەم لینکانە دەدۆزرێتەوە لە
    وەسفکردنی ڤیدیۆکەدا.
  • 4:09 - 4:12
    و لە ئێستادا، وەرگێڕان و
    دەق نووسینێکی خۆش!
Title:
فێربوونی OTP زنجیرەی ٢: ڕۆڵەکانی بەکارهێنەر و ڕێڕەوی کار
Description:

ئەم فێرکارییە ڕۆڵی بەکارهێنەر و ڕۆیشتنی کار لە پڕۆژەی وەرگێڕانی کراوەی TED ڕوون دەکاتەوە.
لینکەکانی بەکارهێنراو لەم ڤیدیۆیە ئەمانەن:
لیستی گروپەکانی فەیسبووکی تایبەت بە زمان:
http://translations.ted.org/wiki/Language_Groups

لیستی ڕێکخەرانی زمان:
http://translations.ted.org/wiki/Category:Language_Coordinators
ئیمەیڵی پشتگیری TEDsupport@universalsubtitles.org :Amara
هەرەها بنکەی زانیاری Amara ببینە لە http://ted-support.amara.org/support/home)
ئیمەیڵی پشتگیری translate@ted.com :TED

ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەو خۆبەخشانە دروستکراوە کە لە پڕۆژەی وەرگێڕانی کراوەی TED کار دەکەن.
پڕۆژەی وەرگێڕانی TED هەڵدەستێت بە زیادکردنی TEDTalks بۆ سەر جیهانی قسەکردنی ئینگلیزی بە پێشکەش کردنی ژێرنووس، ڕوونووسی دوو لایەنە و توانای وەرگێڕانی هەر وتووێژێک لە لایەن خۆبەخشانی هەموو جیهاندا.
زیاتر فێربە لە http://www.ted.com/pages/287

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED Translator Resources
Duration:
04:14

Kurdish (Central) subtitles

Revisions