Return to Video

ئەنجێلا لی دەکوێث: کلیلی سەرکەوتن؟ کۆڵنەدان

  • 0:00 - 0:02
    کاتێک تەمەنم ٢٧ ساڵ بوو،
  • 0:02 - 0:06
    کارێکی زۆر قورسم لە بواری
    ڕاوێژکاری بەڕێوەبردن بەجێ هێشت
  • 0:06 - 0:10
    لە پێناو کارێک کە ئەرکی سەر
    شانی قورستر کردم ئەویش: فێرکردنە.
  • 0:11 - 0:14
    چووم لە فێرگە گشتیەکان وانەی
    بیرکاری بە فێرخوازانی پۆڵی حەوت
  • 0:14 - 0:16
    لە شاری نیو یورک بڵێمەوە.
  • 0:16 - 0:19
    وەک هەر مامۆستایەکی تر،
    کویز و تاقیکردنەوەکانم پێ دەکردن.
  • 0:19 - 0:21
    ئەرکی ماڵەوەشم
    پێ دەدان.
  • 0:21 - 0:24
    کاتێ ئەنجامەکە تەواو بوو،
    نمرەکانیانم بۆ هەژمار کردن.
  • 0:24 - 0:29
    ئەوەی سەرسامی کردم ئاستی زیرەکی
    لە نێوان باشترین و خراپترین
  • 0:29 - 0:32
    فێرخوازەکانم دا تاکە هۆکاری
    جیاوازی نەبوو. هەندێک لەو
  • 0:33 - 0:38
    باشترین نمرەی بە دەستهاتوو
    بەهۆی بەرزی ئاستی زیرەکی نەبوو.
  • 0:38 - 0:42
    و هەندێ لە فێرخوازە هەرە زیرەکەکانیشم
    نمرەی باشیان بەدەست نەهێنابوو.
  • 0:42 - 0:44
    ئەمەش وای لێکردم بیر بکەمەوە.
  • 0:44 - 0:47
    ئەو شتانەی کە پێویستە لە وانەی
    بیرکاری پۆلی حەوتدا فێریان ببیت،
  • 0:47 - 0:52
    بە دڵنیاییەوە، سەختن بۆ نمونە: ژمارەی
    ڕێژەیی، دەیی و ڕووبەری لاتەریبەکانە.
  • 0:52 - 0:55
    بەڵام ئەم چەمکانە مەحاڵ نەبوون،
  • 0:55 - 0:59
    باوەڕم وابوو کە هەر
    یەک لە فێرخوازەکان
  • 0:59 - 1:02
    دەتوانێت فێری بابەتەکان ببێت
  • 1:02 - 1:04
    ئەگەر خۆیان باش ماندوو بکردایە.
  • 1:04 - 1:07
    دوای چەند ساڵیک وانە گوتنەوە،
  • 1:07 - 1:11
    گەیشتمە ئەو ئەنجامەی شتێک هەیە
    زۆر پێویسترە بۆ فێربوون
  • 1:11 - 1:14
    ئەویش تێگەیشتن لە فێرخوازان و فێربوونیانە
  • 1:15 - 1:17
    لە ڕووی هاندانەوە
  • 1:17 - 1:19
    و لە ڕووی دەروونییەوە.
  • 1:20 - 1:25
    لە بواری پەروەردە، ئەو شتەی باشترینی
    فێرخواز دیاری دەکات ئاستی زیرەکییە.
  • 1:26 - 1:30
    بەڵام ئەی ئەگەر سەرکەوتن لە ژیاندا و
    قوتابخانە
  • 1:30 - 1:32
    بەند بێت بە توانای خۆتەوە
  • 1:32 - 1:35
    وەک لە توانای فێربوونی خێرا و ئاسان؟
  • 1:36 - 1:38
    بۆیە وازم لە خوێندن هێنا
  • 1:38 - 1:41
    و دەستم بە خوێندن کرد بۆ
    ئەوەی ببم بە دەروونناس.
  • 1:41 - 1:44
    بە لێکۆلینەوە لەسەر منداڵان و
    هەرزەکاران دەستم پێ کرد
  • 1:44 - 1:47
    لە هەموو بارودۆخە سەختەکان،
  • 1:47 - 1:49
    و لە هەموو لێکوڵینەوەیەکمدا
    پرسیارەکەم ئەمە بوو،
  • 1:49 - 1:51
    لێرە کێ سەرکەوتووە و بۆچی؟
  • 1:52 - 1:56
    من و تیمی لێکوڵینەوە بۆ ئەکادیمیای
    سەربازی وێست پۆینت چووێن.
  • 1:56 - 1:58
    هەوڵمان دا پێشبینی بکەین
    کامیان
  • 1:58 - 2:02
    لە ڕاهێنانە سەربازییەکان بەردەوام
    دەبێت و کامیان واز دەهێنێت.
  • 2:02 - 2:04
    بۆ پێشبڕکێی ڕێنووسی چووین
  • 2:04 - 2:09
    و هەوڵماندا پێشبینی بکەین کام لەم منداڵانە
    لە پێشبرکێکە دا بەرەو پێش دەچن.
  • 2:10 - 2:14
    لێکۆڵینەوەمان لەسەر مامۆستا نوێکان کرد
    کە لە گەڕەکە دژوارەکاندا کاریان دەکرد ،
  • 2:14 - 2:17
    پرسیمان کام مامۆستا لێرە
  • 2:17 - 2:19
    تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت،
  • 2:19 - 2:22
    و لەناو ئەوانەدا، کێ کاراترینیانە
  • 2:22 - 2:25
    لە بەرەو پێش بردنی ئاستی
    فێربوونی فێرخوازەکانی؟
  • 2:25 - 2:28
    بووین بە هاوبەشی کۆمپانیا
    ئەهلییەکان، و پرسیمان،
  • 2:28 - 2:30
    کام یەک لەم فڕۆشیارانە
    لە کارەکەی بەردەوام دەبێت؟
  • 2:30 - 2:32
    و کامیان زۆرترین
    داهات بەدەست دەهێنێت؟
  • 2:33 - 2:35
    لە هەموو ئەو بارودۆخە زۆر جیاوازانەدا
  • 2:36 - 2:40
    تایبەتمەندییەکی دیاریکراوی
    گرنکی سەرکەوتن بەدەر دەکەوێت.
  • 2:40 - 2:42
    ئەمەش زیرەکی لایەنی کۆمەڵایەتی
  • 2:42 - 2:45
    ڕوخساری جوان، تەندروستی باشی جەستەیی
  • 2:45 - 2:47
    ئاستی زیرەکییان نەبوو.
  • 2:48 - 2:49
    بەڵکو تەنها
    کۆڵنەدان بوو.
  • 2:50 - 2:54
    کۆڵنەدان خۆشەویستی و بەردەوامییە
    بۆ ئامانجە زۆر دڕێژخایەنەکان.
  • 2:55 - 2:57
    کۆڵنەدان هەبوونی خۆڕاگرییە.
  • 2:57 - 3:01
    کۆڵنەدان تایبەتمەندیەکە لەگەڵ
    داهاتووی خۆت، بە بەردەوامی،
  • 3:01 - 3:04
    نەک تەنیا بۆ یەک
    هەفتە، و بۆ یەک مانگ،
  • 3:05 - 3:06
    بەڵکو بۆ ساڵانێکی زۆر،
  • 3:06 - 3:10
    و هەوڵدانی بەردەوام بۆ ئەوەی
    داهاتوو بکەیت بە ڕاستی.
  • 3:11 - 3:15
    کۆڵنەدان ئەوەی ژیان وەکو ماراسۆن
    ببەیتە سەر نەک ڕاکردنی خێرا.
  • 3:16 - 3:17
    چەند ساڵێک لەمەوبەر،
  • 3:18 - 3:21
    لێکۆڵینەوەم لەسەر کۆڵنەدان
    لە فێرگە گشتییەکانی شیکاگۆ دا کرد.
  • 3:21 - 3:23
    داوام لە هەزاران فێرخوازی
    قۆناغی ناوەندی کرد
  • 3:23 - 3:25
    کە ڕاپرسی کۆڵنەدان پڕ بکەنەوە،
  • 3:25 - 3:27
    و پاشان بۆ ماوەی زیاتر لە
    ساڵێک چاوەڕێم کردن
  • 3:27 - 3:29
    بۆ ئەوەی بزانم کێ دەردەچێت.
  • 3:29 - 3:32
    دەرکەوت کە خوێندکارە کۆڵنەدەرەکان
  • 3:32 - 3:34
    ئەگەری دەرچوونیان زۆر زیاترە،
  • 3:35 - 3:39
    تەنانەت ئەوکاتەی کە لەگەڵ تایبەتمەندییە
    ژمێردراوەکانی تردا بەراوردم کردن،
  • 3:39 - 3:41
    شتی وەکو داهاتی خێزان،
  • 3:41 - 3:43
    نمرەی بەدەستهاتوو لە
    تاقیکردنەوە ستانداردەکان،
  • 3:43 - 3:47
    تەنانەت ئەوەش کە خوێندکارەکان تا چەند
    لە فێرگەکانیاندا هەست بە ئارامی دەکەن.
  • 3:47 - 3:50
    کەواتە ئەمە تەنها ئەکادیمیای سەربازی
    یان پێشبرکێی ڕێنوسی نییە
  • 3:50 - 3:51
    کە تیایدا کۆڵنەدان گرنگە.
  • 3:51 - 3:53
    بەڵکو لە قوتابخانەشدا گرنگە،
  • 3:53 - 3:56
    بەتایبەتی بۆ ئەو مناڵانەی لەژێر
    مەترسی وازهێنان لە فێرگەن.
  • 3:57 - 4:00
    بەلای منەوە سەرسوڕهێنەرترین
    شت لەبارەی کۆڵنەدانەوە ئەوەیە
  • 4:00 - 4:02
    کە زۆر کەمی لەسەر دەزانین،
  • 4:02 - 4:05
    زانست زۆر کەم دەزانێت لەسەر
    چۆنێتی دروستکردنی هەستی کۆڵنەدان.
  • 4:05 - 4:07
    هەمو رۆژێک، دایک و باوکان و
    مامۆستایان لێم دەپرسن،
  • 4:07 - 4:10
    "چۆن هەستی کۆڵنەدان لە
    منداڵەکان دروست بکەین؟
  • 4:10 - 4:13
    چۆن دەتوانین ڕەوشتێکی تۆکمەکار
    فێری منداڵەکان بکەین؟
  • 4:13 - 4:15
    چۆن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن
    بە گەرموگوڕی بیانهێڵینەوە؟"
  • 4:16 - 4:17
    وەڵامە ڕاستگۆیانەکە ئەمەیە،
  • 4:18 - 4:19
    نازانم.
  • 4:19 - 4:20
    (پێکەنین)
  • 4:20 - 4:23
    ئەوەی دەزانم ئەوەیە کە ئاستی بەهرە
    کۆڵنەدانت پێ نابەخشێت.
  • 4:24 - 4:25
    داتاکەمان زۆر بە ڕوونی دەری دەخەن
  • 4:26 - 4:28
    کە خەڵکانێکی زۆر بەهرەدار هەن
  • 4:28 - 4:32
    بە کورتییەکەی ڕەچاوی
    پابەندییەکانیان ناکەن.
  • 4:32 - 4:36
    لە ڕاستیدا، لە داتاکەی ئێمەدا، کۆڵنەدان
    بە گشتی پەیوەندی بە بەهرەوە نییە بەڵکو
  • 4:36 - 4:40
    پەیوەندییەکی پێچەوانەی لەگەڵدا هەیە.
  • 4:40 - 4:44
    تا ئێستا، باشترین بیرۆکە کە بیستبێتم
    لەبارەی دروستکردنی کۆڵنەدانەوە لە مناڵاندا
  • 4:44 - 4:47
    شتێکە پێی دەڵێن "عەقڵیەتی گەشەکردن".
  • 4:47 - 4:51
    ئەمە بیرۆکەیەکە لە لایەن کارۆڵ دوێکەوە
    لە زانکۆی ستانفۆرد پەرەی پێدراوە،
  • 4:51 - 4:56
    و ئەو بیرۆکەیە دەریدەخات کە توانای
    فێربوون توانایەکی نەگۆڕ نیە،
  • 4:56 - 4:59
    بەڵکو دەتوانرێت بەپێی هەوڵەکانت بیگۆڕیت.
  • 4:59 - 5:01
    دکتۆر دوێک دەریخستووە
  • 5:01 - 5:03
    کاتێ منداڵان فێر دەبن
  • 5:04 - 5:07
    کە مێشک لە بەرامبەر گۆرانکارییە سەختەکان
    چۆن دەگۆڕێت و چۆن گەشە دەکات،
  • 5:07 - 5:11
    ئەگەری ئەوەیان زیاتر دەبێت کە لە دوای
    شکستهێنان هەر بەردەوام بن،
  • 5:11 - 5:16
    چونکە بڕوا ناکەن ئەو شکستە
    بارودۆخێکی هەمیشەیی بێت.
  • 5:17 - 5:20
    کەواتە ئەقڵیەتی گەشەکردن بیرۆکەیەکی
    مەزنە بۆ دروستکردنی کۆڵنەدان.
  • 5:21 - 5:22
    بەڵام ئێمە پێویستمان
    بە شتی زیاترە.
  • 5:22 - 5:25
    و لێرەدا من کۆتایی بە تێبینییەکانم دەهێنم،
  • 5:25 - 5:26
    چونکە ئێمە لێرەین.
  • 5:26 - 5:28
    ئەمە ئەو کارەیە کە لەبەردەستماندایە.
  • 5:28 - 5:32
    پێویستە باشترین بیرۆکەکانمان و
    بەهێزترین پێشبینیەکانمان بەکاربهێنین،
  • 5:32 - 5:34
    و پێویستە تاقییان بکەینەوە.
  • 5:34 - 5:37
    پێویستە بزانین ئایا
    سەرکەوتوو بووین یان نا،
  • 5:37 - 5:41
    و دەبێت ئامادە بین شکست
    بهێنین، هەڵە بکەین،
  • 5:41 - 5:44
    و ئەمجارە بەو وانەیەی کە لێیەوە
    فێربووین دەست پێ بکەینەوە.
  • 5:44 - 5:47
    بە دەربڕینێکی تر،
    پێویستە ئێمە کۆڵنەدەر بین
  • 5:47 - 5:50
    لەوەی منداڵەکانمان کۆڵنەدەرتر بن.
  • 5:50 - 5:51
    سوپاس.
  • 5:51 - 5:55
    (چەپڵە)
Title:
ئەنجێلا لی دەکوێث: کلیلی سەرکەوتن؟ کۆڵنەدان
Speaker:
ئەنجیلینا لی دەکوێس
Description:

ئەنجێلا لی دەکوێس وازی لە کارە خوازراوەکەی ڕاوێژکاری هێنا و بوو بە مامۆستای بیرکاری پۆلی حەوت لە قوتابخانەیەکی گشتی نیویۆرک. زۆر بە خێرایی بۆی دەرکەوت کە توانای زیرەکی تاکە هۆکار بۆ جیاوازی نێوان خوێندکارە سەرکەوتووەکان و ئەوانەی کە ئاستیان خراپە نیە. لێرەدا ئەنجێلا باسی تیۆرێک دەکات بەناوی "کۆڵنەدان"ەوە وەک دیاریکەرێکی سەرکەوتن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:12

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions