بۆ دەبێت گوێ لە "چوار وەرز" ەکەی ڤیڤاڵدی بگریت؟ - بێتسی شوارم
-
0:11 - 0:14ڕوناکی، بریقە و خۆشی.
-
0:14 - 0:18لە بەناوبانگترین مۆسیقاکانی
سەرەتاکانی سەدەی ١٨ ن. -
0:18 - 0:21بێشومارانە پیشان دراون لە فیلم و
ڕیکلامە تەلەفیزۆنییەکان، -
0:21 - 0:25بەڵام ئەمە چییە؟ و بۆچی وایە؟
-
0:25 - 0:27ئەمە میوزیکی سەرەتای ''بەهار'' ی ''
لە "چوار وەرز'' ەکەیە، -
0:27 - 0:31لەلایەن ئاوازدانەری
ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ ڤیڤاڵدی. -
0:31 - 0:35'''چوار وەرزەکە"" بەناوبانگن بەهۆی
ئەوەی چێژ بەخشن بۆ گوێ. -
0:35 - 0:37لەگەڵ ئەوەشدا، لەوەش گرنگتر
-
0:37 - 0:40ئەو ڕاستیەیە کە چیرۆکێکیان پێیە بۆ گوتن.
-
0:40 - 0:43لە کاتی بڵاوبوونەوەیان
لە ئەمستردام لە ١٧٢٥، -
0:43 - 0:45بە هۆنراوەکان یاوەری دەکران
-
0:45 - 0:48کە سیماکانی ئەو وەرزەیان پەسن دەدا
-
0:48 - 0:51ڤیڤاڵدی دەیویست ئەوە بکات
لە ڕێی زاراوەی مۆسیقیەوە. -
0:51 - 0:54بە پێدانی پەیام بە
ئامێرە مۆسیقییەکان، -
0:54 - 0:58ڤیڤاڵدی چەندین نەوە لە پێش کاتی خۆی بوو.
-
0:58 - 1:01گەر یەکێک هۆنراوەکانی خوێندبایەوە
و لەهەمان کات گوێی لە مۆسیقاکە بوایە، -
1:01 - 1:04ئەوا دیمەنی هۆنراوەکانی تێیدا دەدۆزیەوە
-
1:04 - 1:07کە بو جوانی هاوکات بوون
لەگەڵ دەنگی میوزیکەکە. -
1:07 - 1:11پێمان گووتراوە کە باڵندەکان بە گۆرانی
گووتن پێشوازی لە بەهار دەکەن، -
1:11 - 1:16و لێرەش هەمان شت دەکەن.
-
1:16 - 1:21هەرچؤنێک بێت، بە
ڕەشەبایەک دەست پێدەکات. -
1:21 - 1:23تەنها گرمەی میوزیک و بروسکەی لێ نیە،
-
1:23 - 1:25بەڵکو باڵندەی زیاتری لێیە،
-
1:25 - 1:31تەڕ، ترساو، و خەمناک.
-
1:31 - 1:39لە هاویندا، قومرییەک
ناوی خۆی دەچڕێت بە ئیتاڵی ''تۆرتەرێلا''، -
1:39 - 1:46پێش ئەوەی ڕەشەبایەکی
بە تەرزە کێلگەکە تەخت بکات. -
1:46 - 1:54''پایز'' وادەکات ڕاوکەرە تامەزرۆکان
ڕابکەن بۆ ڕاوکردنی نێچیرەکانیان. -
1:54 - 2:01''زستان'' ــەکەش بە ددان لەرزەیەک
لە سەرمادا دەست پێدەکات -
2:01 - 2:07پێش ئەوەی بگەین بە قرچەی ئاگرێک،
-
2:07 - 2:09دواتر دەگەڕێتەوە بۆ تۆفانەکە
-
2:09 - 2:15بۆ شوێنێک کە خلیسکان
و کەوتن هەیە لەسەر سەهۆڵ. -
2:15 - 2:18لە هەفتە سەرەتاییەکانی زستاندا
ساڵە پیرەکە نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی، -
2:18 - 2:23بەهەمان شێوەش دۆزینەوە میوزیکیەکانی
ڤیڤاڵدی لەسەر وەرزەکان. -
2:23 - 2:25تا سەرەتای سەدەی ١٩
-
2:25 - 2:28ئەم پارچە میوزیکە پڕ ھەستانە،
کە وا ناسرابوون -
2:28 - 2:30هێندە بەناوبانگ نەبوون.
-
2:30 - 2:33بەڵام لەوکاتەدا، ئامێری جۆراو جۆر بەکارهات
-
2:33 - 2:37لەگەڵ نەی، ئامێرە فوودارەکان، و ئامێرە-
لێدەرەکان بۆ ئەوەی چیرۆکەکە بگەیەنن. -
2:37 - 2:42بەڵام ڤیڤاڵدی بە تەنها یەک ڤایۆڵین، ئامێرە
تەلدارەکان، و هارپیسیکۆردێک، ئەمەی دەکرد. -
2:42 - 2:44جیاواز لە هاوسەردەمەکەی باغ،
-
2:44 - 2:48ڤیڤاڵدی زۆر حەزی لەمیوزیکی
فیوگە ئاڵوزەکان نەبوو. -
2:48 - 2:52وای پێ باش بوو خوێندنەوەی
مۆسیقاکە ئاسان بێت بۆ گوێگرانی -
2:52 - 2:55لەگەڵ ئاوازەکان کە دواتر
دەردەکەون لە پارچەیەکدا -
2:55 - 2:58بۆ ئەوەی بیرمان بهێنێتەوە لەکوێ بووین.
-
2:58 - 3:02بۆیە یەکەم پارچە کە 'بەهار'ە بە -
ئاوازێک دەست پێدەکات بۆ بەهار -
3:02 - 3:13و هەر بەوەش کۆتایی دێت، کەمێک
گۆڕاوە لەوەی پێشتر بیستومانە. -
3:13 - 3:15ئەوە ڕێگەیەکی ئیلهام بەخش بوو
بۆ دڵخۆشکردنی گوێگران، -
3:15 - 3:17و ڤیڤاڵدی،
-
3:17 - 3:21بە یەکێک لە بەناوبانگترین کەمانچە ژەنەکانی
سەرەتاکانی سەدەی ١٨ دادەنرێت، -
3:21 - 3:24تێگەشتبوو لە بەهای
ڕاکێشانی سەرنجی ئامادەبووان. -
3:24 - 3:28کۆنسێرتی لەم شێوەیە ئەویان دەرخست
وەک ئەستێرەیەکی کەمان ژەنین. -
3:28 - 3:30لەوانی دیدا، میوزیسیانە گەنجەکانی
پیەتا ی دەردەخست، -
3:30 - 3:35قوتابخانەی کچانی ڤینیشن کە ڤیڤاڵدی
بەڕێوبەری مۆسیقا بوو. -
3:35 - 3:37زۆربەی خوێندکارەکان بێ دایک و باوک بوون.
-
3:38 - 3:41ڕاهێنانی مۆسیقا تەنها بەهرەیەکی
کۆمەڵایەتی گونجاو نەبوو بۆ خانمان -
3:41 - 3:43بەڵکو پیشەیەکی شاراوەش بوو
-
3:43 - 3:46بۆ ئەوانەی کە لەوەبوو ژیانی
هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوویان نەبێت. -
3:46 - 3:48تەنانەت لە سەردەمی ئاوازدانەرەکەدا،
-
3:48 - 3:51مۆسیقاکانی ڤیڤاڵدی خزمەتی
هەموو چینێکی دەکرد، -
3:51 - 3:54نەک تەنها بۆ ئەرستوکراتە دەوڵەمەندەکان.
-
3:54 - 3:57٣٠٠ ساڵ دواتر، ئەمە ڕیبازێکە
کە هێشتا بەردەوامە، -
3:57 - 4:00و مۆسیقاکەی ڤیڤاڵدی هێشتا وەک
ئەسپە غاردەرەکان لە جوڵەدایە.
- Title:
- بۆ دەبێت گوێ لە "چوار وەرز" ەکەی ڤیڤاڵدی بگریت؟ - بێتسی شوارم
- Speaker:
- بێتسی شوارم
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
http://ed.ted.com/lessons/why-should-you-listen-to-vivaldi-s-four-seasons-betsy-schwarmڕووناکی، گەشی، دڵخۆشی. لە بەناوبانگترین مۆسیقاکانی
سەرەتاکانی سەدەی ١٨ــە یە. بێشومارانە پیشاندراون لە فیلم و ڕیکلامە تەلەفیزۆنییەکان، بەڵام چی وایکردووە هێند بەبایەخ بێت، بۆ بەم جۆرەیە؟ بێتسی شوارم چیرۆکی ئەم شاکارە مۆسیقیەمان بۆ ئاشکرا دەکات.ئامادەکردنی وانە: بێتسی شوارم
ئامادەکردنی وێنە جوڵاوەکان : کۆمپۆت کۆلێکتڤ - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:20
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why should you listen to Vivaldi's "Four Seasons"? | ||
Rebar Atta accepted Kurdish (Central) subtitles for Why should you listen to Vivaldi's "Four Seasons"? | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for Why should you listen to Vivaldi's "Four Seasons"? | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for Why should you listen to Vivaldi's "Four Seasons"? | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for Why should you listen to Vivaldi's "Four Seasons"? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why should you listen to Vivaldi's "Four Seasons"? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why should you listen to Vivaldi's "Four Seasons"? |