Return to Video

بۆچی هەندێك کەس کەچەڵ دەبن؟ - سارساك سینها

  • 0:07 - 0:12
    چارلس داروین، مایکڵ جۆردان و یۆدا
    چییان هاوبەشە پێکەوە؟
  • 0:12 - 0:17
    ئەوان وەك زۆربەی کەسایەتییە
    ،مێژوویی و خەیاڵییەکان کەچەڵن
  • 0:17 - 0:19
    .لە هەندێك حاڵەتدا بە هەڵبژاردەی خۆیان
  • 0:19 - 0:23
    بۆ سەدەهایە ئەم هێمایە بووەتە
    ،هێمایەکی ڕۆشنبیری
  • 0:23 - 0:29
    بەڵام بە پێچەوانەوە هێشتا زۆربەی کەسە
    .کەچەڵەکان خۆزگە دەخوازن قژیان بگەڕێتەوە
  • 0:29 - 0:31
    ،زاناکان زۆر بیریان کردوەتەوە
  • 0:31 - 0:35
    ،بۆچی هەندێك کەس قژیان دەڕوتێتەوە"
    "وە چۆن دەتوانین بیگەڕێنینەوە؟
  • 0:35 - 0:42
    پێستی سەرمان نزیکی ١٠٠،٠٠٠ بۆ ١٥٠،٠٠٠
    ،تاڵە قژی هەیە
  • 0:42 - 0:46
    وە زانایان دوو شتیان دۆزیوەتەوە
    .دەربارەی ئەم دارستانە چڕە
  • 0:46 - 0:50
    یەکەم، ئەو قژە چەکەرەکردووەی کە ئێمە
    ،دەیبینین بەزۆری لە (کیراتین) دروست بووە
  • 0:50 - 0:55
    پڕۆتینی بەرماوەی خانە مردووەکانە
    کە زۆریان لێ دەکرێت بۆ سەرەوە بڕۆن
  • 0:55 - 0:57
    .كاتێ خانەی نوێ گەشە دەکەن لە ژێریانەوە
  • 0:57 - 1:00
    دووەم، ئەو پێکهاتانەی کە گەشە بە قژ دەدەن
  • 1:00 - 1:02
    ،پێیان دەوترێت تۆڕی قژ
  • 1:02 - 1:07
    تۆڕێکی ئاڵۆزی ئەندامییە کە پێش
    ،لەدایکبوونمان دروست بووە
  • 1:07 - 1:10
    .کە گەشە بە قژ دەدات بە خولگەیەکی هەمیشەیی
  • 1:10 - 1:12
    .ئەم خولگەیە سێ قۆناغی سەرەکی هەیە
  • 1:12 - 1:16
    ،یەکەم (ئەناجن)ە، قۆناغی گەشەکردن
  • 1:16 - 1:21
    کە لە ٪٩٠ی تۆڕی قژت ئێستاکە ئەزموونی دەکەن
  • 1:21 - 1:25
    کە وادەکەن قژ بەرزبێتەوە بۆ ڕێژەی
    .یەك سانتیمەتر لە مانگێکدا
  • 1:25 - 1:30
    ،دەگونجێت (ئەناجن) بۆ ٢ تا ٧ ساڵ بمێنێتەوە
    .بە پشت بەستن بە جیناتت
  • 1:30 - 1:31
    ،دوای ئەم قۆناغە بەرهەمدارە
  • 1:31 - 1:36
    هەندێك هێمای ناو پێست ڕێنمای تۆڕی
    قژ دەکەن تا بچێتە قۆناغێکی ترەوە
  • 1:36 - 1:40
    ،کە ناسراوە بە (کاتەجن) یان قۆناغی پاشەکشە
  • 1:40 - 1:44
    کە دەبێتە هۆی ئەوەی وا لە تۆڕی قژ بکات
    .بچوک ببنەوە بۆ نیوەی درێژی خۆیان
  • 1:44 - 1:47
    کاتەجن بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە دەمێنێتەوە
  • 1:47 - 1:52
    وە سەرچاوەی خوێن دەبڕێت بۆ تۆڕی قژ
    ،کە قژی ئاڵۆسکاو دروست دەکات
  • 1:52 - 1:54
    .مانای ئەوەیە ئامادەیە تا بوەرێت
  • 1:54 - 1:58
    ،لەکۆتایدا قژ دەچێتە تێلۆجن، قۆناغی پشووه
  • 1:58 - 2:00
    ،کە بۆ ماوەی ١٠ تا ١٢ هەفتە دەمێنێتەوە
  • 2:00 - 2:04
    .وە کاردەکاتە سەر نزیکەی ٪ ٥- ١٥ی تۆڕی قژت
  • 2:04 - 2:09
    لەماوەی (تێلۆجن)دا زیاتر لە ٢٠٠ قژی
    ئاڵۆسکاو دەوەرێت لە ڕۆژێکدا
  • 2:09 - 2:10
    .کە تەواو شتێکی ئاساییە
  • 2:10 - 2:13
    .پاشان، خولگەی گەشە دەست پێ دەکاتەوە
  • 2:13 - 2:16
    ،بەڵام هەموو سەرێک قژ پڕ نییە
  • 2:16 - 2:20
    وە لە ڕاستیدا هەندێکیان بەپێی کات
    بە ناڕێکی گەشە دەکەن
  • 2:20 - 2:22
    .بەهۆی گۆڕانی جەستەییەوە
  • 2:22 - 2:28
    لە ٪٩٥ی کەچەڵی پیاوان دەکرێت
    .بگەڕێنرێتەوە بۆ نەخشەی کەچەڵی نێرینە
  • 2:28 - 2:30
    ،کەچەڵی بۆماوەییە
  • 2:30 - 2:32
    لەناو ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە
  • 2:32 - 2:37
    تۆڕی قژی زۆر هەستیار دەبێت بەرامبەر
    ،(کاریگەریەکانی (دایهایدرۆ تێستۆسترۆن
  • 2:37 - 2:40
    بەرهەمێکی هۆرمۆنییە کە لە (تێستۆسترۆن)ەوە
    .دروست دەبێت
  • 2:40 - 2:45
    دایهایدرۆ) کرژ بوونەوە دروست دەکات)
    ،لەو تۆڕە هەستیارانەدا
  • 2:45 - 2:48
    .کە وا لە قژ دەکات کورتر و لاوازتر ببێت
  • 2:48 - 2:50
    .بەڵام ڕووتانەوە لەپڕدا نییە
  • 2:50 - 2:54
    بەرە بەرە ڕوودەدات، بەپێی یاسایەکی مەتری
    (بەناوی (نۆروود سکەیڵ
  • 2:54 - 2:57
    .کە باس لە تووندی قژ ڕووتانەوە دەکات
  • 2:57 - 3:00
    ،یەکەمجار، قژ لە لاجانەکانەوە کەم دەبێتەوە
  • 3:00 - 3:05
    پاشان لە تەپڵە سەردا بەرەو لاوازبوون
    .دەچێت بە نەخشەیەکی بازنەیی
  • 3:05 - 3:07
    ،لە بەرزترین ڕێژەی پێوەرەکەدا
  • 3:07 - 3:11
    ناوچە کەچەڵەکان زیاتر و فراوانتر دەبن
    ،بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر
  • 3:11 - 3:17
    کە لەکۆتایدا کەمێکی قژ دەمێنیتەوە
    .لە نزیکی لاجانەکان و دواوەی سەر
  • 3:17 - 3:20
    جینات تاکە هۆکار نییە کە
    . دەبێتە هۆی قژ ڕووتانەوە
  • 3:20 - 3:24
    فشاری دەروونی درێژ خایەن دەکرێت هێما
    دەربدات تا تۆڕی قژ شۆك بکات و
  • 3:24 - 3:28
    .زۆری لێ بکات پێشوەخت بچێتە قۆناغی پشووەوە
  • 3:28 - 3:30
    هەندێك ئافرەت تووشی ئەمە
    .دەبن دوای منداڵبوون
  • 3:30 - 3:36
    هەروەها ڕەنگە تۆڕی قژ نەتوانێت بچێتە
    .ئەناجن)ەوە، قۆناغی گەشە)
  • 3:36 - 3:41
    ئەو کەسانەی کە چارەسەری کیمیاویان بۆ
    .دەکرێت تووشی ئەمە دەبن بەشیوەیەکی کاتی
  • 3:41 - 3:43
    ،لەکاتێکدا ڕەنگە کەچەڵی هەمیشەیی بێت
  • 3:43 - 3:47
    بەڵام لێکۆڵینەوەی زانستی
    . پێچەوانەکەی دەرخستووە
  • 3:47 - 3:48
    ،لەخوار ڕووی پێستەوە
  • 3:48 - 3:53
    ئەو ڕەگەی کە چەکەرە دەدات
    .بە قژمان بە زیندووی دەمێنێتەوە
  • 3:53 - 3:54
    ،بە بەکارهێنانی ئەم زانیارییە
  • 3:54 - 3:57
    زاناکان پەرەیان بە دەرمانێك داوە
    ،کە قۆناغی پشوو کەمدەکاتەوە
  • 3:57 - 4:00
    وە زۆر لە تۆڕی قژ دەکات
    .بچێتە قۆناغی (ئەناجن)ەوە
  • 4:00 - 4:03
    دەرمانەکانی تر جەنگ لەگەڵ
    نەخشەی کەچەڵی نێرینە دەکەن
  • 4:03 - 4:07
    بە ڕێگرتن لە گۆڕانی
    (تێستۆسترۆن) بۆ (دایهایدرۆ)
  • 4:07 - 4:10
    .بۆ ئەوەی کارنەکاتە سەر تۆڕە هەستیارەکان
  • 4:10 - 4:14
    هەروەها خانە بونیادنەرەکانیش ڕۆڵ دەگێرن
    لە ڕێکخستنی خولگەی گەشە
  • 4:14 - 4:17
    وە بۆیە زاناکان لێکۆڵینەوە
    ،دەکەن لەوەی ئاخۆ دەتوانن
  • 4:17 - 4:23
    چالاکی ئەم خانانە بقۆزنەوە تا هانی تۆڕی قژ
    بدەن دووبارە دەست بکات بە بەرهەمهێنانی قژ
  • 4:23 - 4:24
    وە لە ئێستادا
  • 4:24 - 4:27
    لەکاتێکدا کە زانایان هەوڵی شێوازی
    ،زیندووکردنەوەی قژ دەدەن
  • 4:27 - 4:31
    هەر کەسێک کە کەچەڵ دەبێت
    ،یان بیر لە کەچەڵی دەکاتەوە
  • 4:31 - 4:34
    دەتوانێت ئەوە بیر خۆی بهێنێتەوە
    .کە هاوەڵی مەزنی هەیە
Title:
بۆچی هەندێك کەس کەچەڵ دەبن؟ - سارساك سینها
Speaker:
Sarthak Sinha
Description:

بو بینینی وانەی تەواو: http://ed.ted.com/lessons/why-do-some-people-go-bald-sarthak-sinha

(چارلس داروین) و (مایکڵ جۆردن) و (یۆدا)
چییان هاوبەشە پێکەوە؟ ئەوان وەك زۆربەی کەسایەتییە مێژوویی و خەیاڵییەکان کەچەڵن. زاناکان زۆر بیریان
کردوەتەوە کە بۆچی هەندێك کەس قژیان دەڕوتێتەوە وە چۆن دەتوانین بیگەڕێنینەوە؟
.سارساك سینها توێژینەوە لەسەر بنەما بنەڕەتییەکانی کەچەڵی دەکات

. وانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سارساك سینها كاری ئه‌نیمه‌یشنی بۆكراوه‌ له‌لایه‌ن برێت ئه‌نده‌رهیڵ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:49

Kurdish subtitles

Revisions