Return to Video

پەستان چۆن کاریگەری لەسەر جەستەت دەبێت - شارۆن هۆرش بێرگویست

  • 0:09 - 0:11
    ئایا بە پەلە دەخوێنیت پێش تاقیکردنەوە؟
  • 0:11 - 0:14
    هه‌وڵ دەدەیت زیاتر بکەیت
    له‌وەی کاته‌کەت ڕێت پێدەدات؟
  • 0:14 - 0:20
    پەستان هەستێکە کە ھەموومان ئەزموونی دەکەین
    کاتێک ڕوبەڕوی ئاڵەنگاریەکی ئاڵۆز دەبینەوە.
  • 0:20 - 0:22
    بەڵام تەنها ھەستێک نیە،
  • 0:22 - 0:29
    پەستان وەڵامدانەوەیەکی خودکاری جەستەییە
    کە دەڕوات بەناو هەموو جەستەتدا.
  • 0:29 - 0:32
    لە مەودایەکی کورتدا،
    پەستان دەکرێت بەسوود بێت،
  • 0:32 - 0:35
    بەڵام کاتێک بەردەوام و
    بە ڕێژەیەکی زۆر چالاک دەبێت،
  • 0:35 - 0:38
    وەڵامدانەوەی سەرەتاییت بۆی
  • 0:38 - 0:40
    تەنها مێشکت ناگۆڕێت
  • 0:40 - 0:46
    بەڵکو زیان دەگەیەنێت بە ژمارەیەکی زیاتری
    ئەندام و خانەکانی جەستەت.
  • 0:46 - 0:49
    ڕژێنی ئەدرێنالین هۆڕمۆنی
    پەستان دەردەدات
  • 0:49 - 0:53
    کۆرتیسۆل، ئەپنافرین، کە ئەوانیش
    ھەر ناسراون بە ئەدرێنالین،
  • 0:53 - 0:55
    و نۆریپینافرین،
  • 0:55 - 0:58
    کاتێک ئەم ھۆڕمۆنانە بە نێو
    جۆگەی خوێنتدا دەڕۆن.
  • 0:58 - 1:01
    ئەوان بە ئاسانی دەگەن بە
    دڵت و مولولەکانی خوێنت.
  • 1:01 - 1:04
    ئەدرێنالین دەبێتە هۆی
    ئەوەی دڵت خێراتر لێ بدات
  • 1:04 - 1:09
    و پەستانی خوێنت بەرز بێتەوە،بە تێپەڕبوونی
    کات دەبێتە هۆی فڕینی پەستانی خوێنت.
  • 1:09 - 1:14
    کۆرتیزۆڵ دەبێتە هۆی سست بونی ئیندۆسیلم
    یان ناوپۆشی ملوولەی خوێن
  • 1:14 - 1:16
    سستیان دەکات.
  • 1:16 - 1:19
    زاناکان ئێستا دەزانن كە ئەوە
    هەنگاوێکی سەرەتایە
  • 1:19 - 1:22
    بۆ کرداری ڕەق بوونی ملوولەکانی خوێن
  • 1:22 - 1:26
    یان کۆبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێنبەرەکانت.
  • 1:26 - 1:32
    پێکەوە، ئەو گۆڕانکاراریانە هەلی توش بوونت
    بە سەکتەی دڵ بەرز دەکاتەوە.
  • 1:32 - 1:34
    کاتێک مێشکت پەستانی لەسەرە،
  • 1:34 - 1:37
    ئەوە خۆکارانە کۆئەندامی دەمار دەخاتە کار.
  • 1:37 - 1:39
    لەڕێی ئەو تۆڕەی پەیوەندی دەمارەکان،
  • 1:39 - 1:42
    مێشکی گەورەت پەستان بۆ ڕیخۆڵەت
    دەگوازێتەوە،
  • 1:42 - 1:47
    یان بۆ کۆئەندامی دەماری ڕیخۆلە.
  • 1:47 - 1:50
    لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە ھۆی شڵەژان،
  • 1:50 - 1:55
    ئەم پەیوەندیەی نێوان ڕیخۆڵە و مێشک
    دەتوانێت سروشتی ئەم پەیوەندیە تێک بدات
  • 1:55 - 1:57
    کە خواردن دەجوڵێنێت لەنێو ڕیخۆڵەت،
  • 1:57 - 1:59
    بنچینەیە بۆ نەخۆشی قۆلۆن،
  • 1:59 - 2:03
    و دەتوانێت ھەستیاری گەدەت
    بەرز بکاتەوە بۆ ترشی،
  • 2:03 - 2:06
    وات لێ دەکات زیاتر هەست بە دڵەکزە بکەیت.
  • 2:06 - 2:07
    بەهۆی کۆئەندامی دەماری گەدە،
  • 2:07 - 2:13
    پەستان هەروەها دەتوانێت پێکهێنان
    و ئەرکی بەکتریای گەدەت بگۆڕێت،
  • 2:13 - 2:17
    کە ڕەنگە کار بکاتە سەر ھەرس کردنت و
    هەموو تەندروستیت.
  • 2:17 - 2:21
    قسەکردن لە بارەی هەرسکردن، پەستانی درێژ-
    خایەن کاریگەری ھەیە لەسەر پێوانەی کەمەرت؟
  • 2:21 - 2:22
    بەباشی، بەڵێ.
  • 2:22 - 2:24
    کۆرتیزۆڵ دەتوانێت ئارەزووی
    خواردنت زیاد بکات.
  • 2:24 - 2:27
    ئەو بە جەستەت دەڵێت کۆگای وزەت پڕ بکەیتەوە
  • 2:27 - 2:34
    بە خواردنە پڕ وزەکان و کاربۆهیدرایت،
    دەبێتە ھۆی دڵچوونت لە خواردنی تەندروست.
  • 2:34 - 2:37
    هەروەها ئاستی بەرزی کۆرتیزۆڵ دەتوانێت
    ببێتە هۆی دانانی ئەو کالۆریە زۆرە
  • 2:37 - 2:41
    لە هەناوت یان ورگە قوڵەکەت.
  • 2:41 - 2:44
    ئەم جۆرە قەڵەویە تەنھا داخستنی قۆچپەی
    پانتۆڵەکەت سەختتر ناکات.
  • 2:44 - 2:47
    بەڵکو ئەو ئەندامێکە کە بەچالاکی
    هۆڕمۆنەکان دەردەدات
  • 2:47 - 2:50
    و سیستەمی بەرگری کیمیای
    پێی دەڵێن سایتۆکینس
  • 2:50 - 2:54
    کە دەتوانێت مەترسی گەشە کردنی
    نەخۆشی درێژ خایەنت بەرز بکاتەوە،
  • 2:54 - 2:57
    وەکو نەخۆشی دڵ و بەرگەگرتنی ئەنسۆلین.
  • 2:57 - 3:02
    لە هەمان کاتدا، ھۆرمۆنەکانی سترێس بەڕێگەی
    جیاواز کار لە خانەکانی بەرگری دەکەن.
  • 3:02 - 3:06
    سەرەتا، ئەوان بۆ شەڕی داگیرکەرەکان یارمەتی
    ئامادە دەکەن و برین چارەسەر دەکەن،
  • 3:06 - 3:10
    بەڵام پەستانی درێژخایەن دەتوانێت کاری
    هەندێك لە خانەکانی بەرگری کەم بکاتەوە،
  • 3:10 - 3:15
    وات لێدەکات زیاتر بە گومان بیت لە توشبونت،
    و تێکڕای چاکبوونەوەت خاو دەکاتەوە.
  • 3:15 - 3:17
    دەتەوێت ژیانێکی درێژ بژیت؟
  • 3:17 - 3:20
    تۆ پێویستە پەستانی درێژخایەنت
    جڵەوگیر بکەیت.
  • 3:20 - 3:24
    لەبەر ئەوەی ئەوە لەگەڵ تێلۆمێراتی
    کورتکراوە پەیوەست بووە،
  • 3:24 - 3:28
    کۆتای لوتکەیەکی کرۆمۆسۆمەکان کە پێوانەی
    تەمەنی خانەیەکیانە .
  • 3:28 - 3:30
    کڵاوی کرۆمۆسۆمەکانی تێلۆمۆرسەکان
  • 3:30 - 3:34
    ڕێگە دەدات بە لەبەرگرتنەوەی DNA
    ھەر جارێک کە خانەیەک دابەش دەبێت
  • 3:34 - 3:37
    بەبێ زیان دان لە کۆدی بۆماوەی خانەکان،
  • 3:37 - 3:40
    و ئەوان دەبنەوە لەگەڵ دابەشبوونی
    ھەر خانەیەک
  • 3:40 - 3:45
    کاتێک تێلۆمێرس زۆر کورت دەبێت، خانەیەک
    ناتوانێت زیاتر دابەشبێت و دەمرێت.
  • 3:45 - 3:47
    وەک ئەوەی هەموو ئەوانە بەس نەبووبن،
  • 3:47 - 3:50
    پەستانی درێژخایەن رێگای زیاتریشی
    هەیە، دەتوانێت تەندروستیت تێک بدات،
  • 3:50 - 3:52
    وەکو زیپکە،
  • 3:52 - 3:53
    قژ هەڵوەرین،
  • 3:53 - 3:54
    لاوازی سێکسی،
  • 3:54 - 3:56
    ژانەسەر،
  • 3:56 - 3:57
    گرژبوونی ماسوولکەکان،
  • 3:57 - 3:58
    کێشەی تەرکیز کردن،
  • 3:58 - 3:59
    شەکەتی،
  • 3:59 - 4:01
    و زوو ھەڵچوون.
  • 4:01 - 4:04
    کەوایە،ئەمانە مانایان چیە بۆ تۆ؟
  • 4:04 - 4:07
    ژیانت هەمیشە پڕ دەبێت
    لەبارودۆخی فشارھێنەر.
  • 4:07 - 4:11
    بەڵام ئەوەی گرنگە بۆ مێشکت و گشت جەستەت
  • 4:11 - 4:13
    ئەوەیە کە کاردانەوەت چیە بۆ ئەو فشارانە.
  • 4:13 - 4:18
    ئەگەر تۆ ئەم دۆخانە وەک ئاڵەنگاریەک ببینیت
    دەتوانیت دەست بەسەریاندا بگریت،
  • 4:18 - 4:21
    بەڵام وەکو ترسێک بێت لات
    ئەوە ناتوانیت دەرباز بیت لێیان،
  • 4:21 - 4:26
    وا باشترە لەماوەیەکی کورت باش خۆت بپارێزیت
    و تەندروست بیت بۆ ماوەیەکی درێژ.
Title:
پەستان چۆن کاریگەری لەسەر جەستەت دەبێت - شارۆن هۆرش بێرگویست
Speaker:
شارۆن هۆرش بێرگویست
Description:

تەواوی وانەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/how-stress-affects-your-body-sharon-horesh-bergquist

وەڵامدانەوەی دەستبەجێی پەستانەکانی ئێمە نەخشێنراون بۆ بەخشینی ئاستێکی بەرزی وریا بوونەوە پێمان لەگەڵ ئەو وزەی پێویستە بۆ ئەوەی بتوانین باشترینمان ئەنجام بدەین. بەڵام پەستان هەموو لایەنێکی باشی نییە .کاتێک بە بڕێکی زۆر و ماوەیەکی زۆر پەستانت لەسەرە، دەتوانێت هەموو بەشێکی جەستەت زیان پێبگەیەنێت. شارۆن هۆرش بێرگویست نیشانمان دەدات کە چ دەگوزەرێت لە جەستەمان کاتێک پەستانێکی درێژخایەنمان هەیە.

وانە لەلایەن شارۆن هۆرش بێرگویست، وێنەی جوڵاو لەلایەن ئەدریاتیک ئەنیمەیشن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:43

Kurdish (Central) subtitles

Revisions