Return to Video

چۆن ئامارەکان بەلاڕێدا دەبرێن - مارک لیدێل

  • 0:07 - 0:09
    ئامارەکان قایلکەرن.
  • 0:09 - 0:13
    ئەوەندە خەڵکەو، رێکخراوەکان،
    و هەموو وڵاتان
  • 0:13 - 0:18
    هەندێک لە بڕیارە زۆر گرینگەکانیان
    لەسەر داتای ڕێکخراوەکانە.
  • 0:18 - 0:19
    بەڵام کێشەیەک هەیە لەگەڵ ئەوە.
  • 0:19 - 0:23
    هەر کۆمەڵە ئامارێک لەوانەیە شتێکی هەبێت
    کە لە ناویدا خۆی شاردۆتەوە،
  • 0:23 - 0:27
    شتێک کە دەتوانێت ئەنجامەکان بەتەواوی
    پێچەوانە بکاتەوە
  • 0:27 - 0:31
    بۆ نموونە،بیهێنە پێش چاوت کە پێویستە
    لە نێوان دوو نەخۆشخانەدا دانەیەک هەڵبژێری
  • 0:31 - 0:34
    بۆ نەشتەرگەری خزمێکی بەتەمەنت.
  • 0:34 - 0:36
    لەدەرەوەی هەر نەخۆشخانەیەک
    ١٠٠٠ نەخۆش بوون،
  • 0:36 - 0:40
    900 کەس لە نەخۆشخانەی ئەی ڕزگاریان بوو،
  • 0:40 - 0:43
    لە کاتێکدا تەنها 800 کەس لە نەخۆشخانەی
    بی رزگاریان بوو.
  • 0:43 - 0:46
    بۆیە پێدەچێت هەڵبژاردەی نەخۆشخانەی ئەی
    باشتربێت.
  • 0:46 - 0:48
    بەڵام پێش ئەوەی بڕیاری خۆت بدەیت،
  • 0:48 - 0:51
    ئەوەت لە یاد بێت کە هەموو نەخۆشەکان
    ناگەنە نەخۆشخانه
  • 0:51 - 0:54
    لەگەڵ هەمان ئاستی تەندروستیدا.
  • 0:54 - 0:57
    و ئەگەر هەر نەخۆشخانەیەک دابەش بکەین
    بۆ 1000 نەخۆش
  • 0:57 - 1:01
    بۆ ئەوانەی کە بە تەندروستییەکی باش گەیشتن
    و ئەوانەی کە بە تەندرووستیەکی خراپ گەیشتن،
  • 1:01 - 1:04
    وێنەکە زۆر جیاواز دەردەکەوێ.
  • 1:04 - 1:08
    نەخۆشخانەی ئەی تەنها 100 نەخۆشی
    هەبوو کە بە تەندروستییەکی خراپەوە گەشتن
  • 1:08 - 1:10
    کە 30 یان ڕزگاریان بووە.
  • 1:10 - 1:15
    بەڵام نەخۆشخانەی بی 400 نەخۆش بوو
    و توانییان 210 نەخۆش ڕزگار بکەن.
  • 1:15 - 1:17
    کەواتە هەڵبژاردەی نەخۆشخانەی بی باشترە
  • 1:17 - 1:21
    بۆ ئەو نەخۆشانەی کە دەگەنە
    نەخۆشخانە بە تەندروستییەکی خراپەوە،
  • 1:21 - 1:25
    بە ڕێژەی مانەوە لە 52.5%.
  • 1:25 - 1:28
    ئەی چی ئەگەر تەندروستی خزمەکەت
    باشبێت کاتێک دەگاتە نەخۆشخانە؟
  • 1:28 - 1:32
    سەیر ئەوەیە کە نەخۆشخانەی بی هێشتا
    هەڵبژاردەی باشترە،
  • 1:32 - 1:36
    کە ڕێژەی مانەوەیان لە 98% زیاتر بووە.
  • 1:36 - 1:39
    کەواتە چۆن نەخۆشخانەی ئەی
    بە گشتی ڕێژەی مانەوە باشتر دەبێت
  • 1:39 - 1:45
    ئەگەر نەخۆشخانەی بی ڕێژەی مانەوەی باشتربێ
    بۆ نەخۆشەکان لە هەر یەکێک لەو دوو گروپەدا؟
  • 1:45 - 1:49
    ئەوەی کە ئێمە کەوتوینە سەر ئەو حاڵەتە
    لە پارادۆکسەکەی سیمپسۆن،
  • 1:49 - 1:52
    هەمان کۆمەڵەی داتاکان دەتوانن دەرکەون
    بۆ نیشاندانی ئاراستەی پێچەوانە
  • 1:52 - 1:55
    بە پشت بەستن بە چۆنیەتی گروپ کردن.
  • 1:55 - 1:59
    ئەمە زۆرجار روودەدات کاتێک داتای کۆکراوە
    گۆڕاوێکی مەرجدراو دەشارێتەوە،
  • 1:59 - 2:01
    هەندێک جار بە گۆڕاوێکی ناڕوون ناسراوە،
  • 2:01 - 2:07
    کە ئەمەش هۆکارێکی زیادەی شاراوەیە
    کە کاریگەری زۆری لەسەر ئەنجامەکان هەیە.
  • 2:07 - 2:10
    لێرەدا، فاکتەرێکی شاراوە ڕێژەیی
    ڕێژەی نەخۆشەکانە
  • 2:10 - 2:13
    کە بە تەندروستیەکی باش یان خراپ دەگەن.
  • 2:13 - 2:17
    پارادۆکسی سیمپسۆن تەنها
    سیناریۆی گریمانەیی نییە.
  • 2:17 - 2:19
    لەکاتی جیاواز بەرز دەبێتەوە
    لەجیهانێکی ڕاستەقینەدا،
  • 2:19 - 2:22
    هەندێک جار لە چەند بوارێکی گرنگدا،
  • 2:22 - 2:24
    لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی دەرکەوت
    بۆ دەرخستنی
  • 2:24 - 2:28
    ئەوەی کە جگەرەکێشەکان ڕێژەی مانەوەیان
    بەرزتر بوو لە جگەرە نەکێشەکان
  • 2:28 - 2:30
    زیاتر لە ماوەی بیست ساڵدا.
  • 2:30 - 2:33
    یانی تا دابەش کردنی بەشداربووان
    لەلایەن گرووپی تەمەنەوە
  • 2:33 - 2:38
    نیشانی دا کە جگەرە نەکێشەکان
    بە شێوەیەکی بەرچاو بەتەمەن تر بوون،
  • 2:38 - 2:41
    و بەم شێوەیە، زیاتر
    لە ماوەی دادگاییکردندا دەمرن
  • 2:41 - 2:44
    بە وردی لەبەرئەوەی ئەوان بە گشتی
    زیاتر دەژیان.
  • 2:44 - 2:47
    لێرە گروپە بە تەمەنەکان
    ئەوانە گۆڕاوی ناڕوونن،
  • 2:47 - 2:50
    و زۆر گرنگە بۆ ڕاست
    لێکدانەوەی داتاکان.
  • 2:50 - 2:52
    لە نموونەیەکی تردا،
  • 2:52 - 2:54
    شیکردنەوەیەک بۆ
    کەیسەکانی سزای لە سێدارەدانی فلۆریدا
  • 2:54 - 2:58
    وادیار بوو دەریدەخات کە هیچ جیاوازییەکی
    ڕەگەزی نییە لە سزاداندا
  • 2:58 - 3:02
    لە نێوان تاوانبارە ڕەش و سپیەکان
    بە تاوانی کوشتن تاوانبار کراوە.
  • 3:02 - 3:06
    به ڵام به شکردنی کەیس کە بەهۆی پێشبرکێکەوە
    قوربانیەکە چیرۆکێکی جیاوازی باس کرد
  • 3:06 - 3:08
    لە هەر بارێکدا،
  • 3:08 - 3:11
    تاوانبارە ڕەشپێستەکان زیاتر لە
    سزای لە سێدارەدان بدرێن.
  • 3:11 - 3:15
    بەگشتی ڕێژەی سزای بەرگریکارە
    سپی پێستەکان کەمێک زیاترە
  • 3:15 - 3:19
    بەهۆی ئەوەوە بوو
    کە حاڵەتەکان لەگەڵ قوربانیانی سپی
  • 3:19 - 3:21
    زیاتربوو
    بۆ ئەوەی سزای مردن دەربکات
  • 3:21 - 3:24
    لەو حاڵەتانەی کە قوربانیەکە ڕەش پێست بووە،
  • 3:24 - 3:28
    و زۆربەی کوشتنەکان لە نێوان
    خەڵکی هەمان ڕەگەزن.
  • 3:28 - 3:31
    چۆن خۆمان بە دوور بگرین لە ناکۆکییەکان؟
  • 3:31 - 3:35
    بەداخەوە،
    هیچ وەڵامێکی گونجاو نییە.
  • 3:35 - 3:39
    داتاکان دەتوانرێن بکرێنە گروپ و
    دابەش بکرێن لە هەر ڕێگایەکەوە بێت،
  • 3:39 - 3:42
    و لەوانەیە هەندێک جار ژمارەکان
    وێنەیەکی وردتر بدەن
  • 3:42 - 3:47
    لەوەی کە داتا دابەش کراون بۆ چەواشەکردن
    یان پۆلێنی هەڕەمەکی.
  • 3:47 - 3:52
    هەموو ئەوەی دەتوانین بیکەین ئەوەیە بەوردی
    حاڵەتی ڕاستەقینەی ئامارەکان باس بکەین
  • 3:52 - 3:56
    و ڕەچاوی ئەوە بکە لەوانەیە
    گۆڕانکاریەکی شاراوە دەرکەوێت
  • 3:56 - 3:59
    ئەگینا خۆمان بێ دەسەڵات نیشان
    دەدەین بەرامبەر ئەوانەی داتا بەکاردێنن
  • 3:59 - 4:03
    بۆ یاری کردن بەوانیترو
    بەرزکردنەوەی کارنامەی خۆیان
Title:
چۆن ئامارەکان بەلاڕێدا دەبرێن - مارک لیدێل
Speaker:
مارک لیدێڵ
Description:

وانەی تەواو نیشان بدە: http://ed.ted.com/lessons/how-statistics-can-be-misleading-mark-liddell

ئامارەکان قایلکەرن ئەوەندەش کە خەڵک و ڕێکخراو و تەواوی وڵاتان هەندێک لە بڕیارە گرنگەکانیان لەسەر داتای ڕێکخراو دەدەن. بەڵام هەر کۆمەڵە ئامارێک لەوانەیە شتێکی ناڕوونی هەبێت کە لە ناویدا بێت کە دەتوانێت ئەنجامەکان بەتەواوی پێچەوانە بکاتەوە. مارک لیدێل لێکۆڵینەوە لە پارادۆکسەکەی سیمپسۆن دەکات

پەندی مارک لیدێل ئه نیمەیشن له ڕێگای ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی تیماوس

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:19

Kurdish (Central) subtitles

Revisions