سێبەرێکی شێوە گوڵی ئەستێرە لەوانەیە یارمەتیدەرە بن لە دۆزینەوەی هەسارەی گونجاو بۆ ژیان
-
0:01 - 0:04گەردوون پڕیەتی لە هەسارە.
-
0:04 - 0:06دەمەوێت ئێمە، لە دە ساڵی داهاتوو دا،
-
0:06 - 0:08تەلسکۆبێکی بۆشایی
دروست بکەین کە توانای وێنەگرتنی -
0:08 - 0:10زەوی هەبێت لە ئەستێرەیەکی ترەوە
-
0:10 - 0:13و ئەوە دەربخەین کە ئایا شیاوە بۆ ژیان.
-
0:13 - 0:15من و هاوپیشەکانم
لە تاقیگەی فڕۆکەی جێت لە ناسا -
0:15 - 0:18لە پرینستن کار دەکەین لەسەر تەکنەلۆجیایەک
-
0:18 - 0:22کە لە ساڵانی داهاتوودا دەتوانێت ئەمە بکات.
-
0:22 - 0:24گەردوون ناسان پێان وایە هەموو ئەستێرەیەک
-
0:24 - 0:26لە گالاکسی دا هەسارەی خۆی هەیە،
-
0:26 - 0:28و گریمانەی یەک لەسەر پێنجییان دەکەن کە
-
0:28 - 0:29وەکو زەوەی بن و
-
0:29 - 0:31شیاو بن بۆ ژیان،
-
0:31 - 0:33بەڵام هیچ یەکێک لەوانەمان نەبینیووە.
-
0:33 - 0:35تەنها بەشێوەیەکی
نا ڕاستەوخۆ دیاریمان کردوون. -
0:35 - 0:38ئەوە وێنە بەناوبانگەکەی
ناسایە خاڵێکی شینی زەرد باو. -
0:38 - 0:41کە لەلایەن کەشتی ئاسمانی
ڤۆیجەرەوە لە ساڵی 1990 گیراوە، -
0:41 - 0:44کاتێک کە سوڕاندیانەوە
لە کۆمەڵەی خۆر دەرچوو بوو -
0:44 - 0:46بۆ ئەوەی وێنەیەکی زەوی بگرن
-
0:46 - 0:48لە دووری شەش ملیار کیلۆمەترەوە.
-
0:48 - 0:50من دەمەوێت ئەوە وەر بگرم
-
0:50 - 0:52کە هەسارەیەکی وەک
زەوی لە ئەستێرەیەکی ترەوە هەیە. -
0:52 - 0:55بۆچی تا ئێستا نەمان دۆزیوەتەوە؟
بۆچی ئەوە قورسە؟ -
0:55 - 0:56بۆ ئەوەی تێ بگەین، با بڵێین
-
0:56 - 0:58کە تەلسکۆبی هابڵی بۆشایی دەبەین و
-
0:58 - 1:00دەیسوڕێنینەوە و دەینێرینە دەرەوە
-
1:00 - 1:01بۆ خولگەی مارس.
-
1:01 - 1:02شتێکی لەم شێوەیە دەبینین،
-
1:02 - 1:05وێنەیەکی کەمێک تەڵخی زەوی،
-
1:05 - 1:07لەبەرئەوەی تەلسکۆبێکی تەواو بچووکین
-
1:07 - 1:08لە دەرەوەی خولگەی مارس.
-
1:08 - 1:10ئێستا با دە جار دوورکەوینەوە.
-
1:10 - 1:12ئێمە لێرە لەسەر خولگەی ئۆرانۆسین.
-
1:12 - 1:15،بچووکتر بۆتەوە
وردەکاری کەمترە، کاریگەری کەمترە. -
1:15 - 1:17هێشتا دەتوانین مانگی بچووک ببینین،
-
1:17 - 1:19بەڵام با دووبارە دە جاری تر
دوور بکەوینەوە. -
1:19 - 1:20ئێمە لێرە لە لێواری کۆمەڵەی خۆرین،
-
1:20 - 1:22لە دەرەوەی پشتێنەی کیوپەر.
-
1:22 - 1:23ئێستا بەتەواوی ناڕونە.
-
1:23 - 1:26ئەوە خاڵە شینە زەرد باوەکەی کاڕڵ ساگانە.
-
1:26 - 1:28بەڵام هێشتا با دە جاری تر دوور بکەوینەوە.
-
1:28 - 1:30ئێمە لێرە لە دەرەوەی هەوری ئۆرتین،
-
1:30 - 1:31لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر،
-
1:31 - 1:33و ئێمە خەریکە خۆر دەبینین
-
1:33 - 1:34بەرەو مەودای بینین دەجوڵێین
-
1:34 - 1:36دەچینە ئەو جێیەی هەسارەی لێیە.
-
1:36 - 1:38جارێکی تر، دەجاری تر دوور دەکەوینەوە.
-
1:38 - 1:40ئێستا ئێمە لە ئەلفا سێنتاورین،
-
1:40 - 1:41نزیکترین ئەستێرەی هاوسێمان
-
1:41 - 1:42و هەسارەکە دیار نەماوە.
-
1:42 - 1:45هەموو ئەوەی دەیبینین
وێنەی ئەستێرە گەورە درەوشاوەکەیە -
1:45 - 1:48کە دە ملیار جار ڕووناکترە لە هەسارەکە،
-
1:48 - 1:50کە دەبێت لەو بازنە سوورە بچووکە دابێت.
-
1:50 - 1:52ئەمە ئەوەیە کە دەمانەوێت بیبینین.
بۆیە قورسە. -
1:52 - 1:54ڕووناکی لە ئەستێرەکەوە دەشکێتەوە.
-
1:54 - 1:56لەناو تەلسکۆبەکە دا پەرش دەبێتەوە،
-
1:56 - 1:57ئەو وێنە ڕووناکە دروستدەکات
-
1:57 - 1:59کە هەسارەکە دادەپۆشێت.
-
1:59 - 2:00بۆ ئەوەی هەسارەکە ببینی،
-
2:00 - 2:03پێویستە چارەسەری ئەو هەموو ڕوناکییە بکەین.
-
2:03 - 2:04دەبێت خۆمانی لێ ڕزگار بکەین.
-
2:04 - 2:05هاوپیشەی زۆرم هەیە کار لەسەر
-
2:05 - 2:07تەکنەلۆجیای پێشکەوتو دەکەن بۆ کردنی ئەوە،
-
2:07 - 2:09بەس دەمەوێت دەربارەی
یەکیان پێتان بڵێم -
2:09 - 2:11پێم وایە باشترینیانە،
-
2:11 - 2:13و دەشێت باشترین ئەگەر بێت
بۆ دەستکەوتنی زەوی -
2:13 - 2:14لە دە ساڵی داهاتوو دا.
-
2:14 - 2:16سەرەتا لەلایەن لایمن سپیتزەر پێشنیار کرا،
-
2:16 - 2:20باوکی تەلسکۆبی بۆشایی، لە ساڵی 1962،
-
2:20 - 2:22ئەو بیروڕایەی لە ڕێی خۆر گیرانەوە بۆ
هاتووە. -
2:22 - 2:24هەمووتان ئەوەتان بینیوە. ئەوە خۆرگیرانە.
-
2:24 - 2:26مانگ بەردەم خۆری گرتووە.
-
2:26 - 2:28زۆربەی ڕووناکیەکەی داپۆشیوە
-
2:28 - 2:30بۆیە دەتوانین
ئەو ڕوناکییە لێڵەی دەورەکەی ببینین. -
2:30 - 2:32هەمان شتە ئەگەر پەنجە گەورەم بەرز بکەمەوە
-
2:32 - 2:34و ئەو خاڵە ڕوناکیە داپۆشم کە ڕێک
لە چاوم دەدات، -
2:34 - 2:36دەتوانم ئێوە لە ریزی دواوە ببینم.
-
2:36 - 2:38باشە، چی ڕوودەدات؟
-
2:38 - 2:40باشە مانگ
-
2:40 - 2:42سێبەرێک دەنێرێتە خوارەوە بۆ سەر زەوی.
-
2:42 - 2:45تەلسکۆبێک یان کامێرایەک لەو سێبەرەدا
دادەنێین، -
2:45 - 2:47دووبارە سەیری خۆر دەکەینەوە،
-
2:47 - 2:48و زۆربەی ڕووناکییەکە نەماوە
-
2:48 - 2:50و دەتوانین ئەو پێکهاتە لێڵ و باشە ببینین
-
2:50 - 2:52لەناو بەرگە هەواییەکەدا.
-
2:52 - 2:54پێشنیارەکەی سپیتزەر
ئەوە بوو کە ئێمە کردمان لە بۆشایی. -
2:54 - 2:57شاشەیەکی گەورە
درووست دەکەین، دەینێرینە بۆشایی، -
2:57 - 2:59لە بەردەم ئەستێرەکە دا دایدەنێین،
-
2:59 - 3:01زۆربەی ڕووناکییەکە دادەپۆشین،
-
3:01 - 3:04تەلسکۆبێکی بۆشایی
دەنێرینە ئەو سێبەرەی کە درووست کراوە، -
3:04 - 3:06بوم، هەسارەکان دەبینین.
-
3:06 - 3:08باشە ئەوە وەک شتێکی لەم شێوەیە دەردەکەوێت.
-
3:08 - 3:10بۆیە لێرە شاشەیەکی گەورە هەیە و،
-
3:10 - 3:11هیچ هەسارەیەک نییە،
-
3:11 - 3:13چونکە بەداخەوە
لە ڕاستیدا بەباشی کار ناکات، -
3:13 - 3:16لەبەر ئەوەی شەپۆلەکانی ڕووناکیی
ڕووناکی و شەپۆلەکان -
3:16 - 3:18دەشکێنەوە لەدەوری شاشەکە
-
3:18 - 3:20بەهەمان شێوەی لە تەلەسکۆبەکەدا ڕویدا.
-
3:20 - 3:23وەک چەمانەوەی ئاوە لە دەوری
بەردێک لە چەمێکدا، -
3:23 - 3:25ئەو ڕوناکییە سێبەرەکە لەناو دەبا.
-
3:25 - 3:27سێبەرێکی ترسناکە.
و ناتوانین هەسارەکان ببینین. -
3:27 - 3:29بەڵام سپیتزەر وەڵامەکەی دەزانی.
-
3:29 - 3:32گەر بتوانین ئەو لێوارانە
پەڕ پەڕ کەین، نەرمیان کەین -
3:32 - 3:33دەتوانین شکانەوە کۆنتڕۆڵ بکەین،
-
3:33 - 3:35دواتر دەتوانین هەسارەیەک ببینین،
-
3:35 - 3:37لە دەساڵی ڕابردودا، یاخود گەیشتوینە
-
3:37 - 3:39چارەسەرێکی گونجاو بۆ کردنی ئەمە.
-
3:39 - 3:43وەک شتێکی لەم شێوەیە دەبێت.
-
3:43 - 3:45ئێمە ئەوە ناو دەنێین
پەڕەی گوڵی سێبەر ئەستێرەیی. -
3:45 - 3:48ئەگەر لێوارەکانی ئەو پەڕەی
گوڵانە بەتەواوەتی ڕاست بكەين، -
3:48 - 3:49ئەگەر شێوەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەین،
-
3:49 - 3:51دەتوانین شکانەوە کۆنتڕۆڵ بکەین،
-
3:51 - 3:52ئێستا سێبەرێکی گەورەمان هەیە.
-
3:52 - 3:5510 کە نزیکەی
ملیار جار ڕووناکییەکەی کزترە لە پێشووتری، -
3:55 - 3:58و دەتوانین
تیشکی هەسارەکان ببینین ڕێک بەم شێوەیە. -
3:58 - 4:00بەدڵنیاییەوە ئەوە
لە پەنجەم گەورە ترە. -
4:00 - 4:02ئەو سێبەرە ئەستێرەییە نزیکەی
-
4:02 - 4:03نیو قەبارەی یاریگای تۆپی پێ دەبێت
-
4:03 - 4:07و دەبێت پەنجا هەزار
کیلۆمەتر لە دووری تەلسکۆبەکە بفڕێت -
4:07 - 4:09کە دەبێت ڕێک لە سێبەرەکەیدا بهێڵرێتەوە،
-
4:09 - 4:11دواتر دەتوانین ئەو هەسارانە ببینین.
-
4:11 - 4:12ئەوە شتێکی دژوار دەبێت،
-
4:12 - 4:15بەڵام ئەندازیارە زیرەکەکان،
JPL هاوپیشەکانم لە، -
4:15 - 4:18گەیشتوون بە
دیزاینێکی ناوازەوە بۆ چۆنیەتی کردنی ئەمە -
4:18 - 4:19وەکو ئەوە دەردەکەوێت.
-
4:19 - 4:21دەست دەکات بە خولانەوە بە دەوری بنکیدا
-
4:21 - 4:23لە تەلسکۆبەکە جیا دەبێتەوە.
-
4:23 - 4:25پەڕەکان بڵاو دەبنەوە، دەکرێنەوە،
-
4:25 - 4:27تەلسکۆبەکە دەسوڕێتەوە.
-
4:27 - 4:29دواتر دەبینیت کە هەڵدەگەڕێتەوە و دەفڕێت
-
4:29 - 4:32بۆ دووری پەنجا هەزار
کیلۆمەتر دوور لە تەلسکۆبەکە. -
4:32 - 4:35دەچێتە بەردەم ئەستێرەکە
-
4:35 - 4:38هەروەکو ئەوە، سێبەرێکی ناوازە دروست دەکات.
-
4:38 - 4:42بوم، هەسارەمان
دەستدەکەوێت کە بە دەوری دا دەخولێنەوە. -
4:42 - 4:44(چەپڵەڕێزان)
-
4:44 - 4:46سوپاس
-
4:46 - 4:48ئەمە چیرۆکی خەیاڵی زانستی نییە.
-
4:48 - 4:51ئەو پێنج شەش ساڵەی ڕابردوو
کارمان لەسەر ئەوە کردووە. -
4:51 - 4:53هاوینی ڕابردوو، تاقیکردنەوەیەکی باشمان کرد
-
4:53 - 4:56لە دەرەوەی کالیفۆرنیا لە نۆرسرۆپ گرومان.
-
4:56 - 4:57ئەوانە چوار پەڕەی گوڵن.
-
4:57 - 4:59ئەوە قەبارەیەکی لاوەکی سێبەری ئەستێرەیە
-
4:59 - 5:01ئەوە نزیکەی نیوەی
قەبارەی ئەوەیە کە تازە بینیتان. -
5:01 - 5:03دەبینی پەڕەکان دەکرێنەوە.
-
5:03 - 5:05٤ خوێندکاری زانکۆ ئەم پەڕانەیان
دروست کردووە. -
5:05 - 5:07JPL لە خولێکی ڕاهێنانی هاوینە لە.
-
5:07 - 5:09ئێستا دەیبینن بڵاو دەبێتەوە
-
5:09 - 5:11دەبێت ئەو پەڕانە بۆ شوێنێک بخولێنەوە.
-
5:11 - 5:12بنکی ئەو پەڕەی گوڵانە
-
5:12 - 5:14هەموو جارێک دەبێ بچنەوە هەمان شوێن
-
5:14 - 5:16بە ڕێژەی ١٠ لە ملیمێکدا.
-
5:16 - 5:17ئەو تاقیکردنەوەمان شازدە جار کردووە،
-
5:17 - 5:20و هەر شازدە جارەکە چووەوە هەمان شوێن
-
5:20 - 5:22بۆ یەک لەسەر دەی میلیمەترێک.
-
5:22 - 5:24ئەوە دەبێت زۆر بە وردی بکرێت،
-
5:24 - 5:26بەس کە بتوانین ئەوە بکەین، ئەو
تەکنەلۆجیایە دروست کەین، -
5:26 - 5:28ئەگەر بتوانین بینێرینە بۆشایی،
-
5:28 - 5:29لەوانەیە شتێکی لەم شێوەیە ببینیت.
-
5:29 - 5:32ئەوە وێنەی یەک لە نزکترین ئەستێرەکانی
هاوسێمانە -
5:32 - 5:34لەلایەن تەلسکۆبی هابڵی بۆشاییەوە گیراوە.
-
5:34 - 5:37ئەگەر بتوانین
تەلسکۆبێکی تری بۆشایی هاوشێوە بێنین، -
5:37 - 5:38کەمێک گەورە تر،
-
5:38 - 5:39لەوێدا دایبنێین،
-
5:39 - 5:41پۆشەرێکی بۆشایی لەپێش دانێین،
-
5:41 - 5:43لەوانەیە شتێکی لەم شێوەیە ببینی --
-
5:43 - 5:46ئەوە وێنەیەکی
خێزانی کۆمەڵەی خۆرە-- بەڵام هی ئێمە نا. -
5:46 - 5:48هیوا خوازین کە کۆمەڵەی خۆری کەسانی تر بێت
-
5:48 - 5:50وەک دەبینرێت لە پۆشەری ڕوناکییەکە،
-
5:50 - 5:51.بە ستارشەیدی لەو شێوە
-
5:51 - 5:53دەتوانیت موشتەری و زوحەل ببینیت،
-
5:53 - 5:56،ئۆرانۆس
نیپتۆن، ڕاست لەوێ لە ناوەڕاست دا، -
5:56 - 5:57لە تەنیشت ڕوناکییە جێماوەکە
-
5:57 - 5:59ئەوە خاڵە شینە زەرد باوەیە. ئەوە زەویە.
-
5:59 - 6:01ئێمە دەمانەوێت ئەوە ببینین،
بزانین ئاوی لێیە، -
6:01 - 6:03ئۆکسجین، ئۆزۆن،
-
6:03 - 6:05شتانێک لەوانەیە پێمان بڵێت ژیانی لەسەرە.
-
6:05 - 6:08پێموایە ئەوە باشترین زانست بێت.
-
6:08 - 6:09لەبەر ئەو هۆکارەیە ئەو کارە دەکەم،
-
6:09 - 6:11لەبەرئەوەی پێموایە ئەوە جیهان دەگۆڕێت.
-
6:11 - 6:14ئەوە هەموو شتێک
دەگۆڕێت کاتێک ئێمە ئەوە دەبینین. -
6:14 - 6:15سوپاس.
-
6:15 - 6:17(چەپڵەڕێزان)
- Title:
- سێبەرێکی شێوە گوڵی ئەستێرە لەوانەیە یارمەتیدەرە بن لە دۆزینەوەی هەسارەی گونجاو بۆ ژیان
- Speaker:
- جێرمی کاسدین
- Description:
-
گەردوونناسان باوەڕیان وایە کە هەموو ئەستێرەیەک لە گەلەئەستێرەدا هەسارەیەکی هەیە، کە دەکرێت یەک لەسەر پێنجیان بۆ ژیان کردن گونجاو بن. بەڵام هێشتا ئێمە ئەوانەمان نەبینیون. جێرێمی کاسدن و تیمەکەی
لە هەوڵی گۆڕینی ئەوەدان لە ڕێی نەخشەکێشان و ئامێری ئەندازیاری نایاب:
"ستارشەید" ێکی لە شێوەی پەڕی گوڵ کە ڕێ بە تەلسکۆب دەدات لە دووری پەنجا هەزار کیلۆمەترەوە وێنەی هەسارەکان بگرێت. وەک ئەو دەڵێت، "خۆشترین و گونجاوترین زانست." - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:38
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The flower-shaped starshade that might help us detect Earth-like planets | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The flower-shaped starshade that might help us detect Earth-like planets | ||
Aga Ismael accepted Kurdish subtitles for The flower-shaped starshade that might help us detect Earth-like planets | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for The flower-shaped starshade that might help us detect Earth-like planets | ||
WINKRI Organization edited Kurdish subtitles for The flower-shaped starshade that might help us detect Earth-like planets | ||
WINKRI Organization edited Kurdish subtitles for The flower-shaped starshade that might help us detect Earth-like planets | ||
WINKRI Organization edited Kurdish subtitles for The flower-shaped starshade that might help us detect Earth-like planets | ||
WINKRI Organization edited Kurdish subtitles for The flower-shaped starshade that might help us detect Earth-like planets |