Return to Video

ئایا شکسپیر خۆی شانۆکانی خۆی نووسیوە؟ ناتالیا ست کلیەر و ئارۆن ویلیامز

  • 0:07 - 0:09
    ''ھەندێک بە مەزنی لە دایک بوون،
  • 0:09 - 0:11
    ھەندێک مەزنی بە دەست دەھێنن و
  • 0:11 - 0:16
    ھەندێکیش مەزنیان بەسەر
    دەسەپێنرێت، ویلیام شکسپیر وای گوت.
  • 0:16 - 0:17
    وای گوت؟
  • 0:17 - 0:22
    ھەندێک خەڵک گومان دەکەن ئەو کتێبانەی بە
    ناوی شکسپیرەوە بڵاو کرانەوە ھی شکسپیر نین،
  • 0:22 - 0:25
    یان شکسپیر ھەر بوونی هەبووبێت.
  • 0:25 - 0:29
    گومان دەکەن کە شکسپیر
    ناوێکی خوازراوی نووسەرێکی دیکە بێت،
  • 0:29 - 0:30
    یان ھی گروپێک لە نوسەران بێت.
  • 0:30 - 0:32
    ئەو بەربژێرانەی کە لەوانەیە جێگرەوەی
  • 0:32 - 0:38
    شکسپیر بن شانۆنووسی بەناوبانگ،
    سیاسەتمەدار، ژنی بەناوبانگبن.
  • 0:38 - 0:41
    ئایا ڕێگەی تێدەچێت مەزنترین
    نووسەر لە زمانی ئێنگلیزی
  • 0:41 - 0:45
    وەک شانۆکانی دەست کرد بێت؟
  • 0:45 - 0:48
    زۆربەی پسپۆڕانی شانۆکانی
    شکسپیر ئەم دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە
  • 0:48 - 0:51
    بە پشت بەستن بە ژیاننامە
    و زنجیرەی ڕووداوەکانی ئەم سەردەمە.
  • 0:51 - 0:56
    بەڵام ڕێگەیەکیتر ھەیە بۆ ئەوەی بزانین
    کە دێرە بەناوبانگەکانی شکسپیر
  • 0:56 - 0:58
    لە ڕاستیدا لە لایەن کەسێکیتر نووسرابێت.
  • 0:58 - 1:01
    لینگویستیکس، زانستی لێکۆڵینەوەی زمانەوانی،
  • 1:01 - 1:04
    دەتوانێت شێوازی نووسین و ئاخاوتنمان بۆ شی بکاتەوە
  • 1:04 - 1:10
    بە شیکردنەوە، ڕێزمان، ڕستەسازی،
    واتاسازی و وشە بەکارھاتووەکان.
  • 1:10 - 1:11
    لە کۆتایی ١٨٠٠ کان،
  • 1:11 - 1:15
    فەیلەسوفێکی پۆڵەندی بە ناوی
    فينسينتی لوتوسوافسكی
  • 1:15 - 1:18
    میتۆدێکی ناساند بە ناوی شێوەزانی،
  • 1:18 - 1:23
    زانیاری خۆی بۆ ڕاستاندنی خاوەنداریەتی
    کتێبی ئەدەبی بەکار دەھێنا.
  • 1:23 - 1:25
    ئایا شێوەزانی چۆن کار دەکات؟
  • 1:25 - 1:29
    نووسینی ھەر نووسەرێک چەند
    خاسڵەتێکی تایبەت بە خۆی ھەیە
  • 1:29 - 1:34
    کە لە ھەموو کارەکانی بە نزیکەیی نەگۆڕاون.
  • 1:34 - 1:37
    ئەم خەسڵەتانە: تێکڕایی درێژی ڕستە،
  • 1:37 - 1:39
    ڕێکخستنی وشەکان،
  • 1:39 - 1:42
    ژمارەی دووبارە بوونەوەی
    وشەیەک لە خۆ دەگرێت.
  • 1:42 - 1:48
    با بەکار ھێنانی وشەی (thee) بە شێوەی
    ھێڵکاری بخەینە بەر چاو.
  • 1:48 - 1:51
    ھەر ئیشێکی شکسپیر دەخەینە سەر ئەم ھێڵە،
  • 1:51 - 1:55
    وەک خاڵی داتا بە پشت بەست
    بە دووبارە بوونەوەی ئەم وشەیە.
  • 1:55 - 1:57
    لە ئاماردا، تەسک بوونەوەی ئەم خاڵانە
  • 1:57 - 2:02
    گۆڕنکاریەکانمان پێشان دەدەن
    لە کۆمەڵێک داتا بەردەست.
  • 2:02 - 2:08
    بەڵام ئەمە تەکە خەسڵەتێکە
    لە بۆشاییەکی فرە ڕەھەندی.
  • 2:08 - 2:11
    بە ئامرێزێکی کۆکەرەوە کە پێی دەگوترێت:
    Principal Component Analysis،
  • 2:11 - 2:16
    دەتوانیت بۆشاییە فرە ڕەھەندیەکان
    بۆ پێکھێنەرە سەرکیەکان کورت بکەینەوە
  • 2:16 - 2:20
    کە گۆڕانکاریەکان لە
    تێکستەکانی شکسپیر دەپیوێت.
  • 2:20 - 2:22
    دواتر دەتوانین نووسینەکانی
    بەربژێرەکان شی بکەینەوە و
  • 2:22 - 2:25
    بەراوردیان پێ بکەین لە-
    گەڵ گۆڕانکاریە سەرەکیەکان.
  • 2:25 - 2:26
    بۆ نموونە،
  • 2:26 - 2:30
    ئەگەر گۆڕانکاریە سەرەکیەکانی ئیشەکانی
    فرانسیس بەیکۆن ھاوشێوە شکسپیر بێت
  • 2:30 - 2:32
    ئەمە بەڵگەیەکی بەھێز دەبێت
  • 2:32 - 2:37
    بۆ سەلماندنی ئەوە شکسپیر
    و فرانسیس بەیکن یەک کەس بن.
  • 2:37 - 2:39
    ئەنجامەکە چی دەخاتە ڕوو؟
  • 2:39 - 2:42
    ئەنجامی شێوەزانی جەخت دەکاتەوە کە
  • 2:42 - 2:47
    کە شکسپیر بێ ھاوتایە و نموونەی نییە.
  • 2:47 - 2:49
    شکسپیر ھەر شکسپیرە.
  • 2:49 - 2:54
    شێوەی نووسینی بەربژێرەکان
    لەگەڵ شێوەی شکسپیر جیاوازە.
  • 2:54 - 2:58
    لەگەڵ ئەوەشدا، تیمەکانی ئامار
  • 2:58 - 3:01
    بەڵگەی ھاوکاری لە
    ئیشەکانی شکسپیر دەدۆزنەوە.
  • 3:01 - 3:03
    بۆ نموونە، یەکێک لە توێژینەوە تازەکان
  • 3:03 - 3:08
    دەریدەخات کە لە نووسینی ''ھێنری شەشەم''،
    شکسپیر لەگەڵ کریستۆفەر مارلۆ ئیشی کردووە،
  • 3:08 - 3:11
    لە بەشی یەکەم و دووەم.
  • 3:11 - 3:16
    چارەسەر کردنی خاوەنداریەتی ئیشەکانی شکسپیر
    تەنھا شت نییە کە مێتۆدە چارەسەری بکات.
  • 3:16 - 3:18
    ئەمە دەتوانێت بۆمان روون
    بکاتەوە کە تێکستێک کەی نووسراوە،
  • 3:18 - 3:21
    یان تێکستێکی دێرین ساختەیە،
  • 3:21 - 3:24
    یان خوێندکارێک نووسینی
    کەسانیتری دزی بێت،
  • 3:24 - 3:29
    یان ئەو ئیمێڵەی بە دەستت
    گەیشتووە گرنگە یان ساختەیە.
  • 3:29 - 3:32
    ئایا ھۆنراوە نەمرەکانی شکسپیر
  • 3:32 - 3:34
    تەنیا وەک ژمارە و ئامار دەمێننەوە؟
  • 3:34 - 3:36
    بێ گومان نەخێر.
  • 3:36 - 3:41
    شیکارەکانی شێوەزانی دەریدەخات بۆچی
    نووسینەکانی شکسپیر نایابە لە رووی ڕێکخستنەوە،
  • 3:41 - 3:46
    بەڵام ناتوانێت جوانی و بێ وێنەیی ھەست
    و خۆشەویستی ئەم تێکستانە دیاری بکات،
  • 3:46 - 3:49
    یان پێمان بڵێت چۆن کاریگەری لەسەرمان درووست دەکات.
  • 3:49 - 3:51
    بە لایەنی کەمەوە، لە ئێستادا نا.
Title:
ئایا شکسپیر خۆی شانۆکانی خۆی نووسیوە؟ ناتالیا ست کلیەر و ئارۆن ویلیامز
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/did-shakespeare-write-his-plays-natalya-st-clair-and-aaron-williams

هەندێ: خەڵک گومان دەکەن کە شکسپیر ئەو شانایانەی نووسێبێت کە ناوی ئەو هەڵدەگرن. یان گومان دەکەن کە شکسپیر هەر بوونیشی هەبێت. ئایا ڕێگەی تێدەچێت مەزنترین شانۆنووسی زمانی ئینگلیزی وەک شانۆکانی خۆشی دەست کرد بێت؟ ناتالیا ست کلەیر و ئارۆن ویلیامز پێشانمان دەدەت کە چۆن ئامرازی شێوازناسی پەردە لە سەر وەڵامی بەشێک لەم گومانانە لابدات.

وانەکە لە لایەن ناتالیا ست کلەیر و ئارۆن ویلیامز ئامادە کراوە و ئنیمەیشنەکە لە لایەن Pink Kong Studios ئامادە کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:07

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions