Return to Video

سێ جۆری جیاوازی وەچە خستنەوەی شیردەرەکان- کەیت سلابۆسکی

  • 0:07 - 0:10
    ئەم ئاژەڵانە بە گشتی لە چیدا ھاوبەشن؟
  • 0:10 - 0:12
    زیاتر لەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە.
  • 0:12 - 0:16
    بە هاوبەشی لەگەڵ زیاتر ٥٠٠٠ جۆری تر،
    ئەوانیش شیردەرن،
  • 0:16 - 0:19
    یان ئەندامی پۆلی مەمکدارەکانن.
  • 0:19 - 0:22
    هەموو شیردەرەکان بڕبڕەدارن،
    واتا بڕبڕەی پشتیان هەیە.
  • 0:22 - 0:24
    بەڵام شیردەرەکان جیاکراونەتەوە
    لە بڕبڕەدارەکانی تر
  • 0:24 - 0:27
    بە ژمارەیەک لە تایبەتمەندی هاوبەش.
  • 0:27 - 0:29
    وەک خوێنی گەرم،
  • 0:29 - 0:31
    مووی جەستە یان فەروو،
  • 0:31 - 0:34
    توانای هەناسەدان بە بەکارهێنانی سییەکان،
  • 0:34 - 0:37
    و تێرکردنی بێچووەکانیان بە شیر.
  • 0:37 - 0:38
    بەڵام سەرەڕای ئەم لێکچوونانە،
  • 0:38 - 0:42
    ئەم دروستکراوانە هەروەها چەندین
    جیاوازی زیندەزانیشیان هەیە،
  • 0:42 - 0:45
    و یەکێک لە دیارترینیان ئەوەیە کە
    چۆن وەچە دەخەنەوە.
  • 0:45 - 0:49
    با لە ئاشناترینیانەوە دەست پێ بکەین,
    شیردەرە وێڵاشدارەکان.
  • 0:49 - 0:50
    ئەم کۆمەڵەیە مرۆڤ
    دەگرێتەوە،
  • 0:50 - 0:51
    پشیلەکان،
  • 0:51 - 0:52
    سەگەکان،
  • 0:52 - 0:52
    زەڕافەکان،
  • 0:52 - 0:56
    و هەتا نەهەنگی شینیش،
    گەورەترین ئاژەڵی سەر زەوی.
  • 0:56 - 0:59
    ئەمە ئاوەڵە، پەپکەیەکی پتەو و دەوڵەمەند
    بە ڕیشاڵی خوێن،
  • 0:59 - 1:04
    بەستراوە بە دیواری منداڵدان بۆ یارمەتیدانی
    گەشەی کۆرپەلە.
  • 1:04 - 1:07
    ئاوەڵ ئەوەیە کە کۆرپەلە بە زیندوویی
    دەهێڵێتەوە لە ماوەی سکپڕی.
  • 1:07 - 1:10
    راستەوخۆ بەستراوە بە پێدەری خوێنی دایک،
  • 1:10 - 1:13
    ڕاستەوخۆ ماددەی خۆراکی و خوێن دەنێرێت
    بۆ ناو جەستەی کۆرپەلە
  • 1:13 - 1:15
    لە ڕێگەی ناوکە پەتکەوە،
  • 1:15 - 1:18
    و هەروەها پاشەڕۆکانیش دەردەداتە دەرەوە.
  • 1:18 - 1:23
    شیردەرە وێڵاشدارەکان زیاتر لە منداڵدان
    دەمێننەوە وەک لە شیردەرەکانی تر.
  • 1:23 - 1:28
    بۆ نموونە کۆرپەلەی نەهەنگی شین، بە نزیکەیی
    ساڵێکی تەواو لە منداڵدان دەمێننەوە.
  • 1:28 - 1:32
    ئاوەڵ کۆرپەلە بە زیندویی دەهێڵێتەوە
    تا کاتی لە دایک بوونیان،
  • 1:32 - 1:33
    کاتێک ناوکە پەتک دەپچڕێت
  • 1:33 - 1:35
    هەناسەدانی بێچووی تازە لە دایک بوو،
  • 1:35 - 1:37
    دەمارە کۆئەندامی،
  • 1:37 - 1:40
    و کۆئەندامی هەرسی جێی دەگرێتەوە.
  • 1:40 - 1:45
    درێژییەکەی نزیکەی ٢٣ پێیە، بێچووی
    تازە لە دایک بوو توانای مەلەکردنی هەیە.
  • 1:45 - 1:47
    شەش مانگی دواتر بەسەر دەبات
  • 1:47 - 1:53
    بە خواردنەوەی ٢٢٥ لیتر لە شیری پڕ لە چەوری
    دایکی ڕۆژانە.
  • 1:53 - 1:57
    لە هەمان کاتدا، لە ئوستڕالیا، دەتوانیت
    جۆری دووەمی شیردەر بدۆزیتەوە.
  • 1:57 - 2:00
    توورەکە دارەکان.
  • 2:00 - 2:03
    بێچووی توورەکە دارەکان زۆر بچووک و نەرمن
    کاتێک لە دایک دەبن
  • 2:03 - 2:08
    بۆیە پێویستە لە توورەکەی دایکیان
    گەشە بکەن.
  • 2:08 - 2:11
    کوۆڵ بە نموونە، بچووکترین توورەکە دار
    لە جیهان،
  • 2:11 - 2:14
    کە کێشی تەنها ١٨ میلیگرامە کاتێک
    لە دایک دەبێت،
  • 2:14 - 2:18
    کە بە نزیکەیی هاوتای ٣٠ دەنکە شەکرە.
  • 2:18 - 2:20
    توورەکە دارێکی تر، کەنغەر،
  • 2:20 - 2:24
    کە بێچوی بە قەد دەنکە شەکرۆکەیەک
    دەخاتەوە.
  • 2:24 - 2:28
    بێچووەکە گاگۆلکێ دەکات بەرەو خوارەوە،
    بە ناوەڕاستی سێ زێیەکەی دایکیدا،
  • 2:28 - 2:30
    دواتر بەسەر دەکەوێت بۆ توورەکەکە،
  • 2:30 - 2:34
    ئەو شوێنەی کە ٦-١١ مانگی شیرخواردنی
    تێدا بەسەر دەبات.
  • 2:34 - 2:37
    هەتا دوای ئەوەی بێچووی کەنغەر ئەم پەناگە
    گەرمە جێ دەھێڵێت
  • 2:37 - 2:39
    دەگەڕێتەوە بۆ خواردنەوەی شیر.
  • 2:39 - 2:43
    هەندێک جار، ئەو یەکێکە لەو سێ بێچووەی
    دایکی بۆیانی هەڵگرتووە.
  • 2:43 - 2:48
    مێینەی کەنغەر بە زۆری دانەیەک هەڵدەگرێت
    لە منداڵدانیدا
  • 2:48 - 2:50
    و دانەیەکی دیکە لە توورەکەکەی.
  • 2:50 - 2:52
    لە حاڵەتی نەخوازراویشدا،
  • 2:52 - 2:56
    مێینەی کەنغەر دەتوانێت سکپڕییەکەی ڕابگرێت.
  • 2:56 - 2:59
    کاتێک ئەمە ڕوودەدات، دەتوانێت دوو جۆر شیری
    جیاواز بەرهەم بێنێت،
  • 2:59 - 3:01
    یەک بۆ تازە لە دایک بووەکە
  • 3:01 - 3:04
    و یەکێکیش بۆ بێچووە گەورەترەکە.
  • 3:04 - 3:07
    وشەی شیردەر بە مانای سینگ دێت،
  • 3:07 - 3:08
    کە کەمێکیش هەڵەیە
  • 3:08 - 3:12
    لەبەرئەوەی کاتێک کەنغەرەکان شیر
    بەرهەمدێنن لە مەمیلەی توورەکەکانیاندا،
  • 3:12 - 3:14
    ئەوان سینگیان نییە لە ڕاستیدا.
  • 3:14 - 3:21
    هێلکە کەرەکانیش نییانە، سێیەم و نامۆترین
    نموونەی وەچە خستنەوەی شیردەرەکان.
  • 3:21 - 3:24
    پێشتر سەدان جۆری هێلکە کەرەکان
    بوونیان هەبوو،
  • 3:24 - 3:27
    بەڵام تەنها پێنجیان ماون:
  • 3:27 - 3:32
    چوار جۆریان مێروو خۆرکەن و دەنوک مراوی.
  • 3:32 - 3:34
    وشەی هێلکە کەر بە مانای یەک کون دێت
  • 3:34 - 3:37
    وەک ئاماژەیەک بۆ تاک دەرچە بۆ
    وەچە خستنەوە،
  • 3:37 - 3:38
    پیسایی کردن،
  • 3:38 - 3:40
    و هێلکە کردن.
  • 3:40 - 3:41
    وەک باڵندەکان
  • 3:41 - 3:42
    خشۆکەکان،
  • 3:42 - 3:43
    ماسی،
  • 3:43 - 3:44
    دایناسوڕەکان،
  • 3:44 - 3:45
    و ئەوانی تریش،
  • 3:45 - 3:49
    ئەم جۆرانە هێلکە دەکەن نەک بەچکەیان ببێت.
  • 3:49 - 3:51
    هێلکەکانیان توێکڵ نەرمن،
  • 3:51 - 3:56
    کاتێک بەچکەکانیان دەتروکێن، شیر دەمژن
    لە کونیلەکانی جەستەی دایکیان
  • 3:56 - 4:00
    هەتا ئەوکاتەی کە خۆیان دەتوانن
    خواردن بخۆن.
  • 4:00 - 4:04
    سەرەڕای هێلکە کردن و تایبەتمەندییەکانی کە
    زیاتر هاوشێوەی ئەوانەن کە شیردەر نین،
  • 4:04 - 4:07
    وەک پێی پەردە داری دەنوک مراوی،
  • 4:07 - 4:07
    دەنووک،
  • 4:07 - 4:10
    و چڕنووکی ژەهراوی لە پێی نێرینەکان،
  • 4:10 - 4:13
    لە ڕاستیدا ئەوان شیردەرن.
  • 4:13 - 4:17
    ئەمەش لەبەرئەوەی هەمان تایبەتمەندییەکانی
    شیردەریان هەیە
  • 4:17 - 4:21
    و پەرەسەندنیان پەیوەستە بە پۆلەکەوە.
  • 4:21 - 4:22
    چ وێڵاش دار،
  • 4:22 - 4:23
    توورەکە دار،
  • 4:23 - 4:24
    یان هێلکە کەر بن،
  • 4:24 - 4:27
    هەر یەک لەم دروستکراوانە و ڕێگەی بێ هاوتا
    و هەروەها نامۆی وەچە خستنەوەیان ھەیە،
  • 4:27 - 4:32
    هەزاران ساڵە سەرکەوتوو بووە
    لە هێنانە دونیای جۆراو جۆر
  • 4:32 - 4:34
    بۆ ناو شانشینی شیردەرەکان.
Title:
سێ جۆری جیاوازی وەچە خستنەوەی شیردەرەکان- کەیت سلابۆسکی
Speaker:
کەیت سلابۆسکی
Description:

بینینی تەواوی وانە:http://ed.ted.com/lessons/the-three-different-ways-mammals-give-birth-kate-slabosky

هەموو شیردەرەکان تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە، وەک خوێنی گەرم و بڕبڕەی پشت.
بەڵام سەرەڕای لێکچوونیان، ئەم دروستکراوانە چەندین جیاوازی زیندەزانیان هەیە-- و یەکێک لە دیارترین جیاوازیان چۆنییەتی وەچە خستنەوەیانە. کەیت سلابۆسکی باسی وەچە خستنەوەی وێڵاشدار، توورەکەدار، و هێلکەکەرەکان دەکات.

وانەکە لە لایەن کەیت سلابۆسکی ئامادە کراوە و کاری ئەنیمەشن لە لایەن کۆمپۆت کۆلێکتڤ ئامادە کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:50

Kurdish subtitles

Revisions