Return to Video

کۆمەڵە تابلۆیەک کە جوانی و ناسکیی زەوی دەخەنە ڕوو

  • 0:01 - 0:04
    ئامانجی ژیانمە مەترسیەکانی
  • 0:04 - 0:08
    گۆڕانی ئاو و هەوا لە ڕێگەی
    هونەرەکەم بخەمە بەر دیدی خەڵک.
  • 0:08 - 0:12
    سەردانی جەمسەری باکورم کرد تا زانیاری
    سەبارەت بە چیرۆکی باس نەکراوی
  • 0:12 - 0:13
    توانەوەی سەهۆڵی جەمسەر
    بەدەست بهێنم،
  • 0:13 - 0:17
    و سەردانی ناوچە کەمەرییەکانم کرد تا
    بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا ببینم.
  • 0:18 - 0:22
    لە ماوەی ڕابردوو سەردانی گرینلاندم کرد.
  • 0:22 - 0:24
    و زەویە نزمەکانی ماڵدیڤ،
  • 0:25 - 0:29
    بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی کۆمەڵە
    پێشهاتێکی گۆڕانی ئاو و هەوای هاوچەشن
  • 0:29 - 0:30
    لە سەرانسەری گۆیی زەوی.
  • 0:32 - 0:38
    تابلۆکانم چیرۆکی گواستنەوە، کێشە
  • 0:38 - 0:40
    و ئارامی ئەم ناوچانە باس دەکەن،
  • 0:40 - 0:44
    ڕێگە بە بینەر دەدەن تا
    بە پەرۆشەوە پەیوەست بێت
  • 0:44 - 0:47
    بە شوێنێک کە لەوانەیە
    تا ئێستا سەردانی نەکردبێت.
  • 0:47 - 0:52
    من بڕیارمداوە لە ڕیگەی هونەرەکەمەوە
    لە جێگەی کاوڵکاری جوانی بگوازمەوە.
  • 0:52 - 0:57
    گەر تۆ هەست بە ناوازەیی ئەم ناوچەیە بکەیت
  • 0:57 - 1:00
    لەوانەیە هەوڵ بدەیت بیپارێزیت.
  • 1:02 - 1:05
    دەروناسی هەڵسوکەت پێمان دەڵێن:
    هەڵسکەوت و کاردانەوەمان لەسەر
  • 1:05 - 1:09
    بنەمایی هەست و سۆزمان بنیاتنراوە.
  • 1:09 - 1:13
    توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە
    هونەر لە هەواڵی ترسهێنەر کاریگەرترە
  • 1:13 - 1:16
    لەسەر هەستمان.
  • 1:17 - 1:21
    زانایان پێشبنی دەکەن تا 2020 هاوین لە
  • 1:21 - 1:23
    جەمسەری باکور بەبی سەهۆڵ بێت.
  • 1:24 - 1:28
    ئاستی بەزبوونەی ئاوی
    زەریاکان لە نێوان ٦٠ سم بۆ ٣ مەتر بێت
  • 1:28 - 1:29
    تا کۆتایی ئەم سەدەیە.
  • 1:30 - 1:35
    تەوای ئیشەکانم بۆ خستنەڕووی
    ئەم کێشەیە تەرخان کردووە
  • 1:35 - 1:37
    لە ڕێگەی ئامرازێکەوە،
  • 1:37 - 1:42
    کە کاریگەرییان لە
    ئامار و هەواڵەکان زیاترە.
  • 1:42 - 1:45
    پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئەم تابلۆیانە
    بە گەشت کردن بۆ ئەم ناوچانەی
  • 1:45 - 1:48
    کە لەژێر کاریگەری گۆڕانکاریەکانی
    ئاو و هەوان دەست پێدەکەن.
  • 1:48 - 1:51
    کە دەگەمە ئەم ناوچانە
    هەزاران وێنە دەچرکێنم.
  • 1:51 - 1:52
    کاتێ دەگەڕێمەوە گەلەریەکەم،
  • 1:52 - 1:56
    سود لە یادەوەری و وێنەکانم وەردەگرم
  • 1:56 - 1:59
    بۆ کێشانی تابلۆیەکی گەورە،
  • 1:59 - 2:01
    کە جار هەیە ٣ مەتر پانە.
  • 2:01 - 2:06
    پاستێلی وشک و خەڵوزبەکاردێنم
    بەڵام ڕەنگاوڕەنگ.
  • 2:06 - 2:10
    من پێم وایە کارەکانی من نیگارن
    بەڵام خەڵک دەڵێن تابلۆن.
  • 2:10 - 2:14
    دەپەشۆکێم کاتێک وەک
    وێنەکێشی پەنجەیی ناوزەندم دەکەن.
  • 2:14 - 2:15
    (پێکەنین)
  • 2:15 - 2:18
    بۆ وێنەکێشان هیچ ئامرازێک
  • 2:18 - 2:20
    جگە لە پەنجەکانم و و ناوپەلم
  • 2:20 - 2:23
    بەکار ناهێنم.
  • 2:24 - 2:28
    وێنەکێشان گەشتێکی روحیە.
  • 2:28 - 2:30
    ئارامی بە مێشکم دەبەخشێت.
  • 2:30 - 2:32
    وێنەکان وەک ئاو و سەهۆڵ
  • 2:32 - 2:34
    لە یادەوەریم ناپارێزم.
  • 2:34 - 2:36
    بەڵکو وێنەکان خۆییان دەخزێننە ناو
  • 2:36 - 2:40
    تابلۆ و ڕەنگ وەردەگرن.
  • 2:41 - 2:42
    هەر کاتێک تابلۆکە تەواو بوو،
  • 2:42 - 2:45
    دەتوانم هەست بە یەککبوونی تابلۆکە بکەم،
  • 2:45 - 2:48
    وەک شاخەبەفرێک کە
    با ناو ئاوی بەستوو تێدەپەڕێت.
  • 2:48 - 2:51
    یان ئەو شەپۆڵانەی کە کەف دروست دەکەن.
  • 2:52 - 2:56
    تێکڕایی کاتی پێویست بۆ
    کێشانی تابلۆیەکی لەم چەشنە،
  • 2:56 - 2:58
    هەر وەک تێبینی دەکەن ١٠ چرکە دەخایەنێت.
  • 2:58 - 2:59
    (پێکەنین)
  • 2:59 - 3:03
    (چەپڵە ڕێزان)
  • 3:03 - 3:08
    لە ڕاستیدا نزیکە ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ کاتژمێرم
    بۆ کێشانی وێنەیەکی لەم قەبارەیە پێویستە.
  • 3:08 - 3:11
    دەمێکە وێنە دەکێشم. لەیادم
    نیە لە کەیەوە وێنە دەکێشم.
  • 3:11 - 3:13
    دایکم هونەرمەند بوو،
    بۆیە پێداویستەکانی،
  • 3:13 - 3:15
    وێنەکێشان لە گشت سوچێکی ماڵمان
    بەردەست بوو.
  • 3:15 - 3:18
    خۆشەویستی وێنەگرتن دایکمی
  • 3:18 - 3:21
    بۆ ناوچەی دوورەدەست و نامۆیەکان برد.
  • 3:21 - 3:24
    بەخت یاوەری من و خێزانەکەم بوو
  • 3:24 - 3:27
    کە توانیمان پاڵپشتی و
    هاوسەفەری دایکم بکەین.
  • 3:27 - 3:30
    لە باکوری ئافریقا سواری پشتی حوشتر بووین
  • 3:30 - 3:33
    لە جەمسەری باکوریش سواری
    گالیسکەی سەگەکان بوون.
  • 3:34 - 3:38
    لە مانگی ٨ ی ٢٠١٢
    ڕێبەری یەکەم گەشتم کرد،
  • 3:38 - 3:43
    دەستەیەک لە نووسەر و پسپۆڕەکانم
    بەرەو باکوری گرینلاند ڕینمایی کرد.
  • 3:44 - 3:47
    بڕیار بوو دایکم سەرپەرشتی ئەم گەشتە بکات،
  • 3:47 - 3:50
    لە کاتی ئامادەکاری گەشتەکە بووین
  • 3:50 - 3:52
    کاتێک دەمانویست بەیەکەوە گەشت بکەین،
  • 3:52 - 3:55
    کاتێک دایکم بووە قوربانی
    شێرپەنجەی مێشک.
  • 3:56 - 4:00
    شێرپەنجەکە بەخێرایی
    لە جەستە و مێشکی بڵاوبووەوە،
  • 4:00 - 4:02
    تا دوای شەش مانگ گیانی سپارد.
  • 4:03 - 4:05
    لە ماوەیی نەخۆشیدا، دایکم،
  • 4:05 - 4:11
    پابەندبوون و ویستی ئەنجامدانی
    گەشتەکەی کەم نەبووەوە و بۆیە پەیمان دا
  • 4:11 - 4:13
    ئامادەکاریەکان تەواو بکەم
    و گەشتەکە ئەنجام بدەم.
  • 4:13 - 4:17
    خۆشەویستی دایکم بۆ جەمسەری باکور
  • 4:17 - 4:20
    لەگەشتەکەماندا ڕەنگی دابووەوە.
  • 4:20 - 4:23
    هەستم بە هێزی
  • 4:23 - 4:25
    ناسکی ئەم ناوچەیە دەکرد.
  • 4:27 - 4:29
    قەبارەی شاخەبەفرەکان
  • 4:29 - 4:31
    خەمهێنەرە.
  • 4:31 - 4:35
    هەستم بە زیندووبوون، جووڵە
    و دەنگی سەهۆڵەکان
  • 4:35 - 4:37
    بە شێوازێک دەکرد
    کە پێشتر پێی ئاشنا نەبووم.
  • 4:37 - 4:40
    بیرۆکەی تابلۆکانم فراوانتر کرد
  • 4:40 - 4:44
    تا هەست بە ئەو ترسە
    بکەن کە من ئەزموونم کرد،
  • 4:45 - 4:49
    هەرچەندە سەهۆڵەکان نایاب و بێ هاوتان
  • 4:49 - 4:51
    بەڵام لە ژێر هەڕەشەن.
  • 4:51 - 4:52
    لە بەلەمەکانمانەوە،
  • 4:52 - 4:58
    هەستم بە ئارەقەی شاخەبەفرەکان
    لە ژێر گەرمایی ناوەختی خۆر دەکرد.
  • 4:59 - 5:03
    لە گەشتەکەماندا توانیمان چاومان
    بە ئینیوتەکان لە گرینلاند بکەوێت
  • 5:03 - 5:05
    کە دووچاری تەنگوچەڵەمەی
    تاقەتپڕوکێن دەبنەوە.
  • 5:05 - 5:09
    دانیشتوانی ناوچەکە سەبارەت
    بە دەریا بەستوەکانی ناوچەکە قسەیان بۆ کردم
  • 5:09 - 5:11
    کە تواونەتەوە و نەماون.
  • 5:11 - 5:15
    بەبێ سەهۆڵ، ڕاوکردن و ناوچەی دروێنەیان
  • 5:15 - 5:16
    سنوردار دەکات، کە ئەمەش
  • 5:16 - 5:19
    مانەوە و ژیانیان دەخاتە مەترسی لەناوچوون.
  • 5:21 - 5:23
    توانەوەی بەستەڵەکەکانی گرینلاند
  • 5:23 - 5:27
    یەکێک لە هۆکارە هەر کاریگەرەکانی
    بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریاکانن،
  • 5:27 - 5:29
    کە دەبێتە هۆی ژێرئاوکەوتنی
  • 5:29 - 5:32
    دورگە نزمەکانی سەر ڕووی زەوی.
  • 5:33 - 5:36
    یەک ساڵ دوای گەشتەکەی
    گرینلاند، سەردانی ماڵدیڤم کرد،
  • 5:37 - 5:40
    ماڵدیڤ خاوەنی نزمترین و دەشتەکیترین خاکە.
  • 5:41 - 5:45
    لە ماوەی مانەوەم، وێنەی
    هەمەچەشنم
  • 5:45 - 5:47
    بۆ تابلۆ نوێیەکەم کۆکردەوە:
  • 5:47 - 5:51
    کێشانی تابلۆی گەیشتنی
    شەپۆڵەکان بۆ کەناراوی گەلێک
  • 5:51 - 5:55
    کە لە کۆتایی ئەم سەدەیە ژێر ئاو دەکەون.
  • 5:57 - 6:01
    ڕۆژانە کێشەی تاقەتپڕوکێن لە ئاستی
  • 6:01 - 6:04
    تاکەکەسی و جیهانی دێنە پێش.
  • 6:05 - 6:06
    کاتێک لە گرینلاند بووم،
  • 6:06 - 6:10
    خۆڵەمێشی پاشماوەی دایکمم بەسەر
    سەهۆڵە تواوەکان پڕژاند.
  • 6:11 - 6:16
    ئێستا ئەو بەشێکە لە
    ناوچەیەک کە عاشقی بوو،
  • 6:16 - 6:20
    هەرچەندە ئێستا شێوەی دەگۆڕێت
    و ناوچەی جیاواز دروست دەکەن.
  • 6:21 - 6:24
    یەکێک لە کارامەییەکانی کە
    لە دایکمەوە بۆم ماوەتەوە:
  • 6:24 - 6:27
    کارامەیی تیشک خستنە سەر شتە ئەرێنەییەکان
  • 6:27 - 6:28
    لە جێگەی شتە نەرێنیەکانە.
  • 6:29 - 6:35
    تابلۆکانم ئەو شتە جوانانە دەخەنە
    ڕوو کە لەوانەیە لە دەستمان بچێت.
  • 6:36 - 6:42
    هیوادارم وەک تۆمارێکی
    شتە جوانە لە ناوچووەکان بن،
  • 6:42 - 6:46
    گۆڕان و ئاواتی کۆمەڵگەکان تۆمار بکات و
    هانی خەڵک و بریار لەدەستان بدات
  • 6:46 - 6:48
    بۆ ئەوەی کارێک بۆ داهاتوومان بکەن.
  • 6:49 - 6:50
    سوپاس.
  • 6:50 - 7:01
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
کۆمەڵە تابلۆیەک کە جوانی و ناسکیی زەوی دەخەنە ڕوو
Speaker:
زاریا فۆڕمان
Description:

زاریا فۆڕمان وێنەی بەستەڵەک، شاخەبەفرینەکان و شەپۆڵەکانی دروست کەری کەفمان بۆ دەکێشێت و گۆڕان، تەنگوچەڵەمەکان و ئارامی کەمەڵگەکانامان دەخاتە بەرچاو. لەم ڤیدیۆیە باسی چۆنیەتی کێشانی تبلۆکانی و هاندەری ئەم تابلۆیانەی دەکات. ئەو دەڵێت تابلۆکانم جوانی ئەم شتانە دەخەنەڕوو کە ئێمە لە دەستیان دەدەین. و دەڵێت هیوادارم تابلۆکانم بتوانن ناوازەیی و نایابی خاک تۆمار بکەن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
07:14

Kurdish subtitles

Revisions