Return to Video

چۆن هەواڵی ساختە زیانی ڕاستەقینەمان پێدەگەیەنێت

  • 0:01 - 0:04
    دەمەوێت چیرۆکێکتان لەبارەى
    .کچێکەوە بۆ بگێڕمەوە
  • 0:05 - 0:07
    .بەڵام ناتوانم ناوى ڕاستەقینەیتان پێ بڵێم
  • 0:07 - 0:09
    .بۆیە با هەر پێى بڵێین هادیزە
  • 0:10 - 0:11
    .هادیزە تەمەنى 20 ساڵە
  • 0:12 - 0:13
    ،کچێکى شەرمنە
  • 0:13 - 0:16
    بەڵام پێکەنینێکى زۆر جوانى هەیە
    .کە ڕوخسارى دەدرەوشێنێتەوە
  • 0:17 - 0:19
    بەڵام ئەو لە ئازارێکى بەردەوامدایە
  • 0:21 - 0:24
    ئەگەر هەیە تا کۆتایى ژیانى
    .دەبێت چارەسەر وەربگرێت
  • 0:25 - 0:27
    دەتانەوێت هۆکارەکەى بزانن ؟
  • 0:28 - 0:31
    ،هادیزە خەڵکى (چیبۆک) ى نەیجیریایە
  • 0:31 - 0:34
    لە 14ى نیسانى 2014دا فڕێندرا،
  • 0:34 - 0:36
    لەلایەن تیرۆرستانى
    بۆکۆ حەرامەوە.
  • 0:36 - 0:39
    بەڵام توانى هەڵبێت
  • 0:39 - 0:42
    بە بازدان لەو لۆرییەى
    .کە کچەکانى دەگواستەوە
  • 0:42 - 0:46
    کە بازى دا هەردوو قاچى شکا،
  • 0:46 - 0:49
    وە دەبوایە بە سنگە خشکێ بڕوات
    .تا لەناو گژو گیاکاندا خۆى حەشار بدات
  • 0:49 - 0:53
    پێى وتم کە زۆر تۆقیوە لەترسی پێى
    . بزانن و بۆى بگەڕێنەوەو دەستگیریبکەنەوە
  • 0:54 - 0:58
    ئەو یەکێک بوو لەو 57 کچەى ئەو ڕۆژە
    بە بازدان لە لۆرییەکەوە ڕزگاریان بووە.
  • 0:58 - 1:01
    ئەم چیرۆکە ڕاستەوخۆ
    مشتومڕێکى زۆرى نایەوە
  • 1:01 - 1:02
    لە سەرانسەری جیهاندا
  • 1:02 - 1:06
    کەسانى وەک میشێل ئۆباما،
    مەلالە و چەندانى تر
  • 1:06 - 1:08
    دەنگیان بۆ ناڕەزایى
    ،یەکخست لەدژى ئەوەى رویدا
  • 1:08 - 1:11
    لەو کاتەدا من لە لەندەن دەژیام
  • 1:11 - 1:16
    دواتر نێردرام بۆ ئەبوجا بۆ
    ڕووماڵکردنى کۆربەندی ئابوورى جیهانى
  • 1:16 - 1:18
    .کە بۆ یەکەمجار لە نێجیریا ساز کرابوو
  • 1:19 - 1:23
    بەڵام کاتێک گەیشتین، دیاربوو کە تەنها یەک
    .چیرۆک لە ناوچەکەدا دەگێردرایەوەو باسدەکرا
  • 1:24 - 1:26
    .حکومەتمان خستە ژێر فشار
  • 1:26 - 1:28
    پرسیارمان ئاڕاستە دەکردن
    لەبارەى هەوڵەکانیان
  • 1:28 - 1:30
    بۆ گەڕاندنەوەى کچە رفێندراوەکان
  • 1:30 - 1:32
    ،بێگومان
  • 1:32 - 1:35
    ،دڵخۆش نەبوون بە لێشاوى پرسیارەکانمان
  • 1:35 - 1:39
    بەشى خۆمان لە چەند
    ڕاستییەکى جێگرەوە وەرگرت.
  • 1:39 - 1:41
    (پێکەنین)
  • 1:41 - 1:45
    نێجیرییەکان لەو کاتەدا بە ئێمەیان وت
  • 1:45 - 1:47
    ،کە ئێمە گێلبووین
  • 1:47 - 1:50
    .ئێمە لە دۆخى سیاسى نێجیریا تێنەدەگەیشتین
  • 1:51 - 1:53
    وە پێشیان وتین
  • 1:53 - 1:56
    کە چیرۆکى کچەکانى چیبۆک
  • 1:56 - 1:57
    .تەنها پرۆپاگەندە بووە
  • 1:58 - 2:01
    ،بەداخەوە بەو شێوەیە چیرۆکەکە بڵاوبوویەوە
  • 2:01 - 2:03
    هێشتا خەڵکانێک هەن لە نێجیریادا
  • 2:03 - 2:06
    کە پێیانوایە کە کچانى چیبۆک
    .هەرگیز نەفڕێندراون
  • 2:07 - 2:09
    هێشتا من قسەم بۆ ئەو کەسانە دەکرد
  • 2:10 - 2:12
    ،دایک و باوکە بێچارانە
  • 2:12 - 2:16
    پێیان وتین ئەو ڕۆژەى
    بوکۆ حەرام کچەکانیانى فڕاند
  • 2:16 - 2:21
    ئەمان بەدواى ئەو لۆرییەى کچەکانى بردووە
    ڕایانکردووە بۆ دارستانى سامبیسا
  • 2:21 - 2:25
    ئەمان تەوریان پێبووە بەڵام
    ناچارکراون بگەڕێنەوە .
  • 2:25 - 2:26
    .چوونکە بۆکۆ حەرام چەکى پێبووە
  • 2:27 - 2:31
    بۆ ماوەى دوو ساڵ، ئاژانسەکانى هەواڵ
    ،بابەتى کچەکانى چیبۆکیان تێپەڕاند
  • 2:31 - 2:33
    ،و بۆ ماوەى دوو ساڵ
  • 2:33 - 2:36
    .شتێکى وامان لەبارەى کچەکانەوە نەبیست
  • 2:36 - 2:38
    .هەمووان پێیان وابوو کە ئەوان مردوون
  • 2:38 - 2:40
    ،بەڵام لە مانگى نیسانى ساڵى ڕابردوو
  • 2:40 - 2:42
    .من توانیم ئەم ڤیدیۆیەم دەستبکەوێت
  • 2:43 - 2:45
    ئەمە هەر بەشێکە لە ڤیدیۆکە
  • 2:45 - 2:48
    ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن بۆکۆ حەرامەوە گیرابوو
    ، بۆ بەڵگەی مانی کچەکان
  • 2:49 - 2:51
    .وە لە سەرچاوەیەکەوە ڤیدیۆکەم دەستکەوت
  • 2:52 - 2:54
    ،بەڵام پێش ئەوەى بڵاوى بکەمەوە
  • 2:54 - 2:57
    دەبوایە بچوومایە بۆ
    باشورى ڕۆژهەڵاتى نێجیریا
  • 2:57 - 2:59
    بۆئەوەى قسە لەگەڵ باوانیان بکەم
    دڵنیابمەوە لە ڕاستیکە.
  • 2:59 - 3:03
    بۆ دڵنیابوونەوە پێویستم
    .بە کاتێکى زۆر نەبوو
  • 3:04 - 3:07
    یەکێک لە دایکەکان کاتێک
    سەیرى ڤیدیۆکەى کرد پێى وتم
  • 3:07 - 3:10
    کە گەر بیتوانیایە بچێتە ناو لاپتۆپەکە
  • 3:10 - 3:14
    ،و کچەکەى بهێنایەتە دەرەوە لە لاپتۆپەکە
  • 3:14 - 3:15
    .دەیچوو و دەیهێنا
  • 3:16 - 3:19
    بۆ ئەوانەى کە لە ئامادەبووان
    ،باوک و دایکن وەک من
  • 3:19 - 3:22
    دەتوانی تەنها خەیاڵى ئەو ئازارە بکەی
  • 3:22 - 3:24
    .کە ئەو دایکە چ هەستێکى هەبووە
  • 3:26 - 3:32
    ئەم ڤیدیۆیە دەبێتە هۆى دەستپێکردنى
    گفتووگۆکان لەگەڵ بۆکۆ حەرامدا.
  • 3:32 - 3:36
    وە سینەیتۆرێکى نێجیرى بە منى وت
    کە بە هۆى ئەو ڤیدیۆیەوە
  • 3:36 - 3:38
    ،کەوتوونەتە گفتووگۆ
  • 3:38 - 3:42
    چونکە ئەوان زۆر پێشتر وایانزانیبوو
    .کە کچەکانى چیبۆک مردوون
  • 3:43 - 3:47
    ٢١لە کچەکان لە ئۆکتۆبەرى
    .ساڵى ڕابردوودا ڕزگاریان بوو
  • 3:47 - 3:51
    .بەداخەوە هێشتا نزیکى 200یان دیار نین
  • 3:52 - 3:56
    من دەبێت دان بەوەدا بنێم کە
    چاودێرێکى بێلایەن نەبووم
  • 3:56 - 3:57
    .بۆ ئەم چیرۆکە
  • 3:57 - 4:01
    هەست بە توڕەیى دەکەم کاتێ
    بیر لەوهەلە لەدەستچوانە دەکەمەوە
  • 4:02 - 4:03
    .بۆ ڕزگارکردنى ئەو کچانە
  • 4:03 - 4:07
    هەست بە توڕەیى دەکەم کاتێک بیر لەو
    ،دایک و باوکانە دەکەمەوە کە پێیان وتم
  • 4:07 - 4:10
    گەر ئەوان کچى کەسانى
    ، دەوڵەمەند و بەهێز بوونایە
  • 4:10 - 4:12
    .زۆر زووتر دۆزرابوونەوە
  • 4:14 - 4:16
    هەست بە توڕەیى دەکەم
  • 4:16 - 4:18
    ،کە چیرۆکەکە بە ساختە ناوبرا
  • 4:18 - 4:20
    ،بڕوام وایە
  • 4:20 - 4:22
    ،کە بووە هۆى دواکەوتن
  • 4:22 - 4:25
    ئەوە بەشێک بو لە
    .هۆکاری دواکەوتنی گەڕانەوەیان
  • 4:27 - 4:31
    ئەمە ئەوەم بۆ ئاشکرا دەکات کە
    .هەواڵى هەڵە و ساختە چەند مەترسیدارە
  • 4:31 - 4:33
    دەتوانین چى لەبارەى ئەمەوە بکەین؟
  • 4:34 - 4:36
    ،چەندین کەسی زیرەک هەن
  • 4:36 - 4:38
    ئەندازیارى سەرکەوتو
    هەن لە کۆمپانیاى گۆگڵ و فەیسبووک
  • 4:38 - 4:43
    کە هەوڵدەدەن تەکنەلۆجیا بەکاربهێنن بۆ
    .وەستاندنى بڵابوونەوەى هەواڵى هەڵە
  • 4:43 - 4:48
    بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، پێم وایە کە
    هەموو کەسێک لێرە من تۆ
  • 4:48 - 4:50
    دەبێت ڕۆڵمان لەوەدا هەبێت،
  • 4:50 - 4:53
    .ئێمە ئەوانەین کە ناوەڕۆکەکان باس دەکەین
  • 4:53 - 4:55
    ئێمە ئەوانەین کە چیرۆکەکان
    . ئۆنلاین دەگێڕینەوە
  • 4:55 - 4:57
    لەم کاتەدا ئێمە بڵاوکراوەین.
  • 4:59 - 5:01
    .و بەرپرسیاریەتیمان هەیە
  • 5:01 - 5:03
    ،لە کارەکەمدا وەک ڕۆژنامەنووسێک
  • 5:03 - 5:05
    پێداچوونەوە دەکەم و دڵنیا دەبمەوە
  • 5:05 - 5:09
    متمانەم بە هەستەکانمە بەڵام
    .پرسیارى قورس دەکەم
  • 5:10 - 5:12
    بۆچى ئەم کەسە ئەم چیرۆکەم پێدەڵێت؟
  • 5:13 - 5:16
    ئەوان پێویستە چى بەدەست
    بهێنن بە وتنى ئەو زانیارییانە؟
  • 5:16 - 5:18
    ئایا ئەجێندایەکى شاراوەیان هەیە؟
  • 5:19 - 5:24
    بڕوام وایە کە دەبێت دەست
    بکەین بە پرسیارى قورستر.
  • 5:24 - 5:27
    .لەو زانیارییانەى کە ئۆنلاین دەیدۆزینەوە
  • 5:30 - 5:35
    توێژینەوەیەک دەریخستووە کە هەندێک لە ئێمە
    تەنانەت ناونیشانى هەواڵەکان ناخوێنینەوە
  • 5:35 - 5:38
    .پێش بڵاوکردنەوە
  • 5:38 - 5:39
    کێ لێرە وایکردووە؟
  • 5:40 - 5:41
    .خۆشم ئەوەم کردووە
  • 5:42 - 5:44
    بەڵام چى دەبێت
  • 5:45 - 5:50
    کە واز بێنین لە وەرگرتنى ئەو زانیارییانەى
    کە بۆ یەکەمجار دێتە بەرچاومان؟
  • 5:50 - 5:54
    چى دەبێت کە بوەستین و
    بیربکەینەوە لە دەرەنجامى
  • 5:54 - 5:56
    ئەو زانیارییانەى بڵاوى دەکەینەوە
  • 5:56 - 6:00
    کە چەند رۆڵى هەیە لە درووستکردنى
    توندوتیژى و رقلێبوونەوە؟
  • 6:01 - 6:05
    چى دەبێت گەر بوەستین لە بیرکرنەوە
    لە چارەنووسى ڕاستەقینەى ژیان
  • 6:05 - 6:07
    بەهۆى ئەو زانیارییانەى
    بڵاوى دەکەینەوە؟
  • 6:08 - 6:10
    زۆر سوپاس بۆ گوێگرتنتان.
  • 6:10 - 6:13
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن هەواڵی ساختە زیانی ڕاستەقینەمان پێدەگەیەنێت
Speaker:
ستیفانی بوساری
Description:

لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٤، ڕێکخراوی تیرۆرستی بۆکۆ حەرام زیاتر لە ٢٠٠ کچە خوێندکاریان لە شارۆچکەی
چیبۆکی نێجیریا فرێندران.
لە سەرانسەری جیهانەوە هەواڵەکە باس کرا بە دروشمی #کچەکانمان بۆ بهێننەوە -- بەڵام لە نێجیریا بەرپرسانی حکومەت تاوانەکەیان بە ساختە
ناو برد، هەوڵیان بۆ ڕزگارکردنی کچەکان دواخست و بەربەستیان خستە پێشی. لەم ئاخاوتنە بەهێزەدا، ڕۆژنامەنوس ستیفانی بوساری ئاماژە بە تراژیدیای چیبۆک دەدات و مەترسی هەواڵی ساختە ڕون دەکاتەوە و باس لەوە دەکات دەتوانین چی بکەین بۆ وەستاندنی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:26

Kurdish subtitles

Revisions