Return to Video

چۆن بیستۆکی پزیشکی داهێندرا | لە چرکەساتی وەچەرخاندا ٧ - جێسیکا ئۆریک

  • 0:07 - 0:14
    لە چرکەساتی وەچەرخاندا...
  • 0:14 - 0:15
    ساڵی ١٨١٦ ییە.
  • 0:15 - 0:18
    پزیشکێکی ٣٥ ساڵان بە ناوی ڕێنەی لێنک
  • 0:18 - 0:20
    لە ناو پاریس پیاسە دەکات.
  • 0:20 - 0:24
    بۆ ساتیك دەوەستێت کە دوو منداڵ دەبینێت
    ئاماژە بۆ یەکتری دەنێرن
  • 0:24 - 0:27
    بە ناو پارچە دارێکی درێژدا.
  • 0:27 - 0:30
    یەکێکیان، سەرێکی دارەکەی بە گوێی وەناوە.
  • 0:30 - 0:31
    ئەوەی تریش، بە پێچەوانەی ئەو
  • 0:31 - 0:37
    دەنگێکی بەردەوام و گەورە بە ناو
    دارەکەدا دەردەکات.
  • 0:37 - 0:42
    دواتر، پزیشکەکە بانگ دەکرێت بۆ
    گرتنی لێدانی دڵی ئافرەتێکی گەنج.
  • 0:42 - 0:45
    نەخۆشەکە لە دۆخێکی باشدا بوو.
  • 0:45 - 0:47
    لێنیک کەمێک دوو دڵ بوو لەوەی
  • 0:47 - 0:51
    کە ڕاستەوخۆ سەری بخاتە سەر سنگی.
  • 0:51 - 0:53
    پزیشکەکە منداڵەکانی بیر کەوتەوە،
  • 0:53 - 0:57
    لێنیک، لە چرکەساتی وەچەرخان و شکۆمەندیدا،
  • 0:57 - 0:59
    پارچە پەڕێکی لول کرد،
  • 0:59 - 1:02
    سەرێکی پەڕە لول کراوەکەی نا بە گوێی خۆیەوە
  • 1:02 - 1:06
    و سەرەکەی تریشی نا بە سنگی ئافرەتەکەوە.
  • 1:06 - 1:11
    بە ڕونی گوێی لە دەنگی لێدانی دڵی بوو،
    بەمە زۆر دڵخۆش بوو.
  • 1:11 - 1:14
    لێنیک سێ ساڵی داهاتووی تەرخان کرد
    بۆ گەشەدان و تاقیکردنەوەی ئامێری جۆراوجۆر
  • 1:14 - 1:16
    و میکانیزمەکان
  • 1:16 - 1:20
    پێش ئەوەی لولەی داری ناو کلۆر ڕابگەیەنێت
    کە دەتوانرا پارچەکانی لێک جیابکرێنەوە.
  • 1:20 - 1:22
    ئامێرەکەی ئەو بوو بە پێشەنگ بۆ
  • 1:22 - 1:26
    هەموو بیستۆکە پزیشکییانەی کە ئێستا هەیە.
Title:
چۆن بیستۆکی پزیشکی داهێندرا | لە چرکەساتی وەچەرخاندا ٧ - جێسیکا ئۆریک
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/how-the-stethoscope-was-invented-moments-of-vision-7-jessica-oreck

بیستۆکی پزیشکی تاکە ئامێری پزیشکی زۆر بەکارهێنراوە لە جیهاندا. بەڵام بیرۆکەکەی لە کوێوە هات؟ لە بەشی حەوتەی زنجیرە ڤیدیۆی "لە چرکەساتی وەچەرخاندا" جێسیکا باس لە ڕەسەنایەتی ئەم ئامێرە دەکات.

ئاماەداکردن و ئەنیمەیشن: جێسیکا ئۆریک

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
01:49

Kurdish (Central) subtitles

Revisions