Return to Video

بۆچی سەری سەرەمەنهۆڵ خڕە؟ مارک چامبه‌رلاند

  • 0:07 - 0:11
    بۆچی سەری سەرەمەنھۆڵەکان خڕن؟
  • 0:11 - 0:15
    بێگومان، چونکە بە ئاسانی دەتوانرێت
    غڵۆر بێتەوە و بە لایەکدا بخرێت
  • 0:15 - 0:18
    بەڵام ھۆکارێکی ناچاریتر ھەیە
  • 0:18 - 0:23
    لە پشت وەرگرتنی شێوەی
    ئەندازیاری سەیر بە سەرەمەنھۆڵەکان.
  • 0:23 - 0:27
    چوارگۆشەیەک بھێنە بەر
    چاو کە دوو ھێڵی ته‌ریب لێک جیا دەکاتەوە.
  • 0:27 - 0:32
    کاتێک دەخولێتەوە، ھێڵەکان لێک دوور
    دەکەونەوە و دواتر و دەچنەوە شوێنی خۆیان.
  • 0:32 - 0:34
    بەڵام لە شێوەیی بازنەیی
  • 0:34 - 0:37
    لە کاتی خولانەوە، دووری
    نێوان ھێڵەکان نەگۆڕە،
  • 0:37 - 0:39
    تیرەی بازنەکە.
  • 0:39 - 0:42
    ئەمە جیاوازی نێوان بازنە و چوارگۆشەیە،
  • 0:42 - 0:47
    شێوەیەکی بیرکارییە کە پێی دەگوترێت
    چەمانەوە بە پنتایی ھەمیشەیی.
  • 0:47 - 0:50
    شێوەیەکیتریش ھەمان خه‌سڵەتی ھەیە؛
    سێگۆشەیی ڕوڵۆو.
  • 0:50 - 0:53
    بۆ ئەوەی ئەم سێگۆشەیە درووست بکەین،
    سێگۆشەیەکی سێ لا یەکسان دەکێشین،
  • 0:53 - 0:59
    دواتر سەری یەک لە سێلایەکە بکە چەقی
    بازنەیەک کە بە دوو لایەکەی تریش دەڕوات.
  • 0:59 - 1:04
    دواتر، دوو بازنەیتر درووست بکە،
    لایەکی سێگۆشەکە بکەوێتە چەقی بازنەکە،
  • 1:04 - 1:08
    ئەمە سێگۆشەی روڵۆوە،
    لە بۆشاییدا بەر یەک دەکەون.
  • 1:08 - 1:11
    بەھۆی ئەوەی سێگۆشەی ڕولۆو دەتوانێت
    لە نێوان ھێڵە یەکترنەبڕەکان بخولێتەوە
  • 1:11 - 1:14
    بەبێ ئەوەی دووری نێوان بێڵەکان بگۆڕێت،
  • 1:14 - 1:18
    دەتوانن وەک چەرخێکی داھێنراوی
    ئەندازیاری خولاو ئەژمار بکرێن.
  • 1:18 - 1:23
    ئەگەر غڵۆربووەیەک بەلایەکدا بکەوێت
    چەقەکەی لە شێوە ڕێڕەوێکی بازنەیی دەبێت،
  • 1:23 - 1:28
    ڕوخساری دەرەوەی بە شێوەی
    چوارگۆشەیەکی گۆشە لار دەردەکەوێت،
  • 1:28 - 1:33
    كە ڕێگەی بە ھەڵکۆلەری لاکێشەیی دەدات
    چاڵی چوارگۆشەیی ھەڵبکەنێت.
  • 1:33 - 1:35
    ھەر شێوەیەکی فرەلای
    کە ژمارە لایەکانی تاک بێت
  • 1:35 - 1:39
    دەتوانرێت بەکار بێت بۆ
    درووست کردنی پانی نەگۆڕ
  • 1:39 - 1:41
    ھەمان شێوازە کە پێشوتر بەکارمان ھێنا،
  • 1:41 - 1:45
    لەگەڵ ئەوەی چەندین مەنھۆڵ ھەیە
    بە شێوەی جیاوازتر دروست دەکرێن.
  • 1:45 - 1:50
    بۆ نموونە، ئەگەر تەنێکی چەماوەی پانی
    یەکسان بخولێنیتەوە لە دەوری دانەیەکیتر
  • 1:50 - 1:52
    سێھەمین دانەت بۆ دروست دەبێت.
  • 1:52 - 1:56
    ئەم چەمانەوه‌ شێوە ڕمانە
    بیرکاریناسان سەرسام دەکەن.
  • 1:56 - 1:58
    سه‌لمێنراوی باربەیەرمان ھەیە،
  • 1:58 - 2:01
    کە دەڵێت: لایەکانی ھەر چەمانەوەیەکی
    پانی یەکسان
  • 2:01 - 2:06
    تەنیا بازنە نییە، بەڵکو
    یەکسانە بە پای جاران تیرە.
  • 2:06 - 2:10
    سه‌لمێنراوێكی تر دەڵێت: ئەگەر کۆمەڵێک
    چەمانەوەی پانی یەکسانمان ھەبوو
  • 2:10 - 2:12
    بە ھەمان پانی،
  • 2:12 - 2:14
    ھەمان چێوەیان دەبێت،
  • 2:14 - 2:18
    بەڵام سێگۆشەی ڕوڵۆو کەمترین ڕووبەری ھەیە.
  • 2:18 - 2:21
    بازنە، لەسەر شێوەی ڕوڵۆوی فرە لایە
    a Reuleaux polygon
  • 2:21 - 2:24
    بە ژمارەیەکی زۆری لا و زۆرترین لای ھەیە.
  • 2:24 - 2:29
    لە ئاستی سێ ڕەھەندیدا، دەتوانین
    ڕوخسارێکی پانی یەکسان درووست بکەین،
  • 2:29 - 2:31
    وەک روخساری چوارگۆشەی ڕوڵۆو،
  • 2:31 - 2:33
    کە بە شێوەی چوارڕوو درووست بوو،
  • 2:33 - 2:38
    تۆپەکە گەورە دەبێت و نووکی
    سەری بەر ھێڵێکی ئاسۆیی دەکەوێت،
  • 2:38 - 2:43
    ھەموو ناوچەکان لەناو دەچن
    جگە لە ناوچەی بەریەک کەوتن.
  • 2:43 - 2:45
    ڕوخسارێکی پانی یەکسان
  • 2:45 - 2:49
    دووری یەکسان دەپارێزێت
    لە نێوان دوو کێشراوی یەکتر نەبڕ.
  • 2:49 - 2:52
    کەواتە دەتوانیت چەند چوارلایەکی
    ڕوڵۆو بخەیتە سەر زەوی
  • 2:52 - 2:58
    و لەسەر تەختەیەکی ڕاست غڵۆر ببنەوە،
    وەک کەلا بە ئارامی دێنە خوارەوە.
  • 2:58 - 3:00
    با بگەڕێینەوە سەری سەرەمەنھۆڵ.
  • 3:00 - 3:03
    لایەنە کورتەکانی سەرە چوارگۆشەی سەرەمەنھۆڵ
  • 3:03 - 3:07
    لەوانەیە لە ئاستی چاڵەکە
    بێت و بکەوێتە ناو چاڵەکە.
  • 3:07 - 3:12
    بەڵام چەماوەیەکی کە پانی لایەکانی
    یەکسان بێت، بە ھیچ لایەک ناکەوێت.
  • 3:12 - 3:15
    بەشێوەیەکی گشتی، خڕ و بازنەیین،
    بەڵام وریابە،
  • 3:15 - 3:19
    لەوانەیە مه‌نهۆڵێكی
    سێگۆشە ڕوڵۆو بێتە سەر ڕێگەت.
Title:
بۆچی سەری سەرەمەنهۆڵ خڕە؟ مارک چامبه‌رلاند
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/why-are-manhole-covers-round-marc-chamberland

بۆچی سەری سەرەمەنهۆڵەکان خڕن؟ بێگومان خولانەوەیان ئاسانە و بە هەر گۆشەیەک بێت دەتوانێت بچێتە شوێنی خۆی. بەڵام هۆکارێکی گرنگتر و پێویستتر هەیە کە پەیوەندی بە شێوەی ئەندازیاری بازنەیی هەیە. مارک چامبەرلاند باسی شێوەی چەماوەی پانی یەکسان دەکات و سه‌لمێنراوی باربیەر دەخاتە ڕوو.

وانەکە لە لایەن مارک چامبەرلاند و ئەنیمەیشن لە لایەن Pew36 Animation Studios

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:35

Kurdish subtitles

Revisions