Return to Video

سەگەکان چۆن بە لووتیان دەبینن؟ - ئەلێیکساندرا هۆرۆویتز

  • 0:07 - 0:08
    "سڵاو، بۆب."
  • 0:08 - 0:11
    "بەیانیت باش کاڵی. گوڵەباخەکان زۆر جوانن."
  • 0:11 - 0:15
    ئایا هەرگیز بیرت کردۆتەوە کە چۆن
    سەگەکەت جیهان دەبینێت؟
  • 0:15 - 0:17
    ئەوە ئەو شتەیە کە دەیبینێت.
  • 0:17 - 0:19
    زۆر سەرنج ڕاکێش نیە.
  • 0:19 - 0:22
    بەڵام بۆنی چی دەکات،
    ئەوە چیرۆکێکی تەواو جیاوازە.
  • 0:22 - 0:25
    ئەمەش بە جوانی لە لووتە گەشە سەندووەکەی
    دەست پێدەکات.
  • 0:25 - 0:28
    کاتێک سەگەکەت یەکەم ئاماژەی
    هەوای تازەی پێدەگات،
  • 0:28 - 0:35
    شلەی لووتی، شێوە ئەسفەنجی یارمەتی گرتنی
    هەر بۆنێک دەدات کە شنەباکە هەڵیدەگرێت.
  • 0:35 - 0:37
    توانای بۆنکردن بە جیا لەگەڵ
    هەر کوونە لووتێکی،
  • 0:37 - 0:39
    بۆنکردنی دووانی،
  • 0:39 - 0:42
    یارمەتی دیاریکردنی ئاراستەی سەرچاوەی
    بۆنکردن دەدات
  • 0:42 - 0:44
    لەگەڵ یەکەم چرکە ساتەکانی بۆنکردن،
  • 0:44 - 0:48
    سەگەکە ئاگادار دەبێتەوە نەک تەنها
    لە جۆری شتەکە
  • 0:48 - 0:51
    بەڵکو شوێنەکەشی کە لێیەتی.
  • 0:51 - 0:52
    کاتێک هەوا دەچێتە ناو لووتەکەوە،
  • 0:52 - 0:56
    قەدێکی بچوکی شانەی دابەشی دەکات
    بەسەر دوو بەشی جیادا،
  • 0:56 - 0:59
    یەکێکیان بۆ هەناسەدان ئەوی دیکە
    بۆ بۆن کردن.
  • 0:59 - 1:01
    دووەم لێشاوی هەوایی دەچێتە ناو هەرێمێک
  • 1:01 - 1:04
    پڕکراوە لە خانەی تایبەتمەند بە
    وەرگری بۆن،
  • 1:04 - 1:09
    چەند سەد ملیۆنێک لەوان، بەراورد کرا بە
    پێنج ملیۆنی ئێمە.
  • 1:09 - 1:12
    جیاواز لە ڕێگا ئاڵۆزەکەمان بۆ هەناسەدان
    لە ناوەوە و دەرەوە لە هەمان ڕێڕەودا،
  • 1:12 - 1:15
    سەگەکان لە ڕێگای درزەکانی تەنیشت
    لووتیان هەناسە دەدەن،
  • 1:15 - 1:19
    دروستکردنی سوڕانەوەی هەوا کە یارمەتی
    گەردیلەی نوێی بۆن دەدات
  • 1:19 - 1:24
    و ڕێگەش دەدات بە چڕکردنەوەی بۆنەکە تا
    لە سەروی بۆنکردنە جۆراوجۆروکان بێت.
  • 1:24 - 1:28
    بەڵام هەموو ئەو تەلارسازییە کاریگەرانەی
    لووت زۆر یارمەتیدەر نەدەبوون
  • 1:28 - 1:33
    بە بێ بونی شتێک بۆ شرۆڤەکردنی ئەو
    زانیاریانەی لە کوونە لووتەکانەوە دەگات.
  • 1:33 - 1:37
    ئەمەش ڕوونی دەکاتەوە دەزگای بۆنکردن
    تایبەت بە شیکردنەوەی بۆنەکان
  • 1:37 - 1:43
    ئەمەش پانتایەکی فراوانتری هەیە لە
    مێشکی سەگدا بە بەراورد لەگەڵ مرۆڤ.
  • 1:43 - 1:44
    ئەمانەش وا دەکەن سەگەکان جیاواز بن
  • 1:44 - 1:48
    بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کۆمەڵێک
    بۆنی جۆراوجۆر دەناسێتەوە
  • 1:48 - 1:53
    بە ئەندازەیەک کە ١٠٠ ملیۆن جار زیاتر بۆن
    دەناسێتەوە لە چاو ئێمە.
  • 1:53 - 1:56
    ئەگەر توانای بۆنکردنی بۆنێکت هەبوو لە
    ژوورێکی بچوکدا،
  • 1:56 - 2:00
    ئەوا سەگەکە دەتوانێت لە یاریگایەکی تۆپی
    پێی داخراو بۆنی بکات
  • 2:00 - 2:03
    هەروەها دەتوانێت پێکهاتەکانیشی
    جیا بکاتەوە.
  • 2:03 - 2:06
    هەموو شتێک لە شەقامدا، هەر مرۆڤێک یان
    ئۆتۆمبێلێک تێپەڕێت،
  • 2:06 - 2:08
    هەر شتێک لەناو تەنەکەی خۆڵی
    دراوسێکەتدا بێت،
  • 2:08 - 2:10
    هەموو جۆرە دارێک،
  • 2:10 - 2:12
    هەموو جۆرەکانی باڵندە و مێروەکان
  • 2:12 - 2:16
    بۆنێکی تایبەتی هەیە بە بە سەگەکە
    دەڵێت کە چییە، و لە کوێیە،
  • 2:16 - 2:19
    و بە کام ئاڕاستە دەجوڵێت.
  • 2:19 - 2:21
    لەگەڵ توانای زیاتری بۆنکردنیان لەچاو ئێمە،
  • 2:21 - 2:26
    سەگ دەتوانێت بۆنی شتانێک بکات
    کە پێشتر نەیبینیون.
  • 2:26 - 2:28
    سیستەمێکی جیاکراو،
  • 2:28 - 2:32
    کە پێی دەوترێ کۆئەندامی ئێسکی لووت،
    لە سەقفی ناو دەم،
  • 2:32 - 2:36
    هەموو گیانلەبەرەکان دەدۆزێتەوە
    بە مرۆڤیشەوە، بە سروشتی ئازاد دەبێت.
  • 2:36 - 2:38
    ڕێگەیان پێ دەدات کە هاوڕێ
    شاراوەکان دیاری بکەن،
  • 2:38 - 2:42
    یان جیاوازی کردن لە نێوان ئاژەڵی
    باش و دوژمنکارەکان.
  • 2:42 - 2:44
    ئاگادارییان دەکاتەوە لە حاڵەتە
    جۆراوجۆرە سۆزدارییەکان،
  • 2:44 - 2:48
    دەتوانن هەواڵمان پێبدەن لەسەر کەسێکی
    نەخۆش یان دووگیان.
  • 2:48 - 2:51
    چونکە هەستی بۆنکردنیان سەرەکیترە لەچاو
    هەستەکانی دیکەیان،
  • 2:51 - 2:54
    بە تێپەربوونی سەڵامەس بۆ پەیوەندیکردنی
    ڕاستەوخۆ بە پێکهاتەکانی مێشک
  • 2:54 - 2:57
    کە هەست و غەریزەی تێوەگلاوە،
  • 2:57 - 3:02
    لەوانەشە بڵێین هەستی درکپێکردنی سەگەکان
    قوڵتر و ڕاستەوخۆترە لە هی مرۆڤ.
  • 3:02 - 3:04
    شتێکی سەرسوڕهێنەر دەربارەی لووتی سەگەکەت
  • 3:04 - 3:06
    ئەوەیە کە دەتوانێت کات ببەسێت.
  • 3:06 - 3:09
    ڕابردوو لە شوێنپێ دەردەکەوێت
    کە لە لایەن ڕێبوارەوە جێماوە،
  • 3:09 - 3:12
    و بەهۆی ئەو گەرمیەی کە لە ئەنجامی
    ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەوەیە
  • 3:12 - 3:17
    پاشماوەی ئەو شوێنەی کە تۆ لێی
    بووی و چیت کردووە لەم دواییانەدا.
  • 3:17 - 3:19
    نیشانەکانی وەک بۆڕی
    ئاگرکوژێنەوەو دارەکان
  • 3:19 - 3:22
    تەختە بۆنداری بڵاوکردنەوەن
    ئەو پەیامانە هەڵدەگرن کە کێی لێبووە،
  • 3:22 - 3:23
    کە چییان خواردوە،
  • 3:23 - 3:25
    و چۆن هەست دەکەن.
  • 3:25 - 3:27
    داهاتووش لە شنەبایە،
  • 3:27 - 3:31
    ئاگاداریان دەکاتەوە لە شتێک یان
    کەسێک پێش ئەوەی بیانبینیت.
  • 3:31 - 3:34
    کە شتێک دەبینین و دەبیستین
    لە یەک ساتدا،
  • 3:34 - 3:38
    سەگێک بۆنی چیرۆکێکی تەواو دەکات
    لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی.
  • 3:38 - 3:41
    هەندێک لە باشترین نموونەکان
    لە هاوکاری مرۆڤ،
  • 3:41 - 3:44
    یارمەتیمان دەدەن بە هاوبەشیکردن
    وە کاردانەوەیان بۆ ئەو چیرۆکانە.
  • 3:44 - 3:47
    دەتوانن بە میهرەبانیەوە وەڵامی خەڵک
    بدەنەوە لە تەنگانەدا،
  • 3:47 - 3:49
    یان لەگەڵ دەستدرێژی بۆ هەڕەشەکان
  • 3:49 - 3:52
    چونکە دوودڵی و توڕەیی وەک
    هەورێکی هۆرمۆن دەرئەکەون
  • 3:52 - 3:55
    کە بە لووتی سەگەکە دەناسرێتەوە.
  • 3:55 - 3:56
    لەگەڵ مەشقە گونجاوەکان،
  • 3:56 - 3:58
    دەتوانن ئاگادارمان بکەنەوە لە
    هەڕەشە نەبینراوەکان
  • 3:58 - 4:01
    لە بۆمبەوە بۆ شێرپەنجە.
  • 4:01 - 4:03
    وەک دەردەکەوێت، باشترین هاوڕێی مرۆڤایەتی
  • 4:03 - 4:07
    ئەو کەسە نییە کە ئەزمونی ئەو شتە
    دەکات کە ئێمەی دەیکەین،
  • 4:07 - 4:12
    بەڵام ئەو لووتە سەرسوڕهێنەرەیە کە دەریخست
    جیهانێکی تر لە پشت چاومانە.
Title:
سەگەکان چۆن بە لووتیان دەبینن؟ - ئەلێیکساندرا هۆرۆویتز
Speaker:
ئه لێیکساندرا هۆرۆویتز
Description:

پیشاندانی وانەی تەواو: http://ed.ted.com/lessons/how-do-dogs-see-with-their-noses-alexandra-horowitz

لەوانەیە گوێت لەو دەربڕینە بووبێت کە سەگەکان بە 'لووتی خۆیان دەبینن'. بەڵام پێکهاتەی سەرسوڕهێنەری ئەم بوونەوەرە لە ڕاستیدا جیهانێکی تەواو ئاشکرا دەکات لەودیو ئەوەی کە دەتوانین بیبینین. ئەلیکساندرا هۆرۆویتز ئەوە ڕوون دەکات کە چۆن لووتی سەگ دەتوانێت بۆنی ڕابردوو و داهاتوو و تەنانەت ئەو شتانەش بکات کە بە هیچ شێوەیەک نابینرێن .

وانەکە لە لایەن ئەلێکساندرا هۆرۆویتز ، ئەنیمەیشن لەلایەن ستۆدیۆی پرۆڤینسیا

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:28

Kurdish (Central) subtitles

Revisions