Return to Video

چی دەبێتە هۆی بڵقی ئابووری؟ - پراتیك سینگ

  • 0:07 - 0:10
    چەند پارە دەدەیت
    بۆ چەپکێك گوڵی لالە؟
  • 0:10 - 0:12
    چەند دۆلارێك؟ سه‌د دۆلار؟
  • 0:12 - 0:15
    چی دەربارەی ملیۆنێك دۆلار؟
  • 0:15 - 0:16
    پێ ناچێت.
  • 0:16 - 0:19
    باشە، چەند پارە دەدەیت
    بۆ ئەم خانووە،
  • 0:19 - 0:23
    یان بۆ خاوەندارێتی کردنی بەشێك لە ماڵپەڕێک
    کە پێداویستی ئاژەڵی ماڵی دەفرۆشێت؟
  • 0:23 - 0:25
    لە هەندێك کاتی جیاوازدا،
  • 0:25 - 0:29
    گوڵی لالە، خانووبەرە و پشك لە pets.com
  • 0:29 - 0:33
    هەمووی فرۆشراوە بۆ زۆر زیاتر
    لەوەی کە شایەنیەتی.
  • 0:33 - 0:38
    لە هەر دۆخێکدا، نرخەکە بەرزتر و بەرزتر
    دەبوو دواتر لەپڕ دادەبەزی.
  • 0:38 - 0:41
    ئابووریزانەکان بەوە دەڵێن بڵق.
  • 0:41 - 0:43
    کەواتە دەقاودەق چی دەگوزەرێت
    لەگەڵ بڵق؟
  • 0:43 - 0:47
    باشە، با لەگەڵ گوڵی لالە دەست پێبکەین
    بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکی باشترمان دەستکەوێت.
  • 0:47 - 0:52
    لە سەدەی ١٧ هۆڵەندا چوونە ناو چەرخی
    زێڕینی هۆڵەندی بەخۆیەوە بینی.
  • 0:52 - 0:57
    لە سیەکانی سەدەی ١٦، ئەمستردام بەندەرێک و
    ناوەندێکی بازرگانی گرنگ بوو.
  • 0:57 - 1:01
    کەشتیە هۆڵەندییەکان بەهاراتیان
    هاوردە دەکرد لە ئاسیاوە بە بڕێکی زۆر
  • 1:01 - 1:03
    بۆ کۆکردنەوەی قازانج لە ئەوروپا.
  • 1:03 - 1:08
    کەواتە ئەمستردام پڕ بووبوو لە ساماندار،
    بازرگانی شارەزا و بازرگان
  • 1:08 - 1:11
    کە سەرکەوتنەکانیان پیشان دەدەن
    بە ژیانیان لە کۆشکەکان
  • 1:11 - 1:14
    کە بە گوڵی باخچەکان دەورەدراون.
  • 1:14 - 1:17
    و گوڵێك هەبوو بە تایبەتی
    کە داواکاری زۆری لەسەر بوو:
  • 1:17 - 1:19
    گوڵی لالە.
  • 1:19 - 1:22
    گوڵی لالە هاوردە دەکرا بۆ ئەوروپا
    بە جوڵەی بازرگانی
  • 1:22 - 1:24
    کە لە خۆرهەڵاتەوە هاوردە
    دەکرێت بەڕێی دەریایی.
  • 1:24 - 1:26
    لەبەرئەوە، بە گوڵێکی تاك دادەنرا
  • 1:26 - 1:28
    کە بە هەمان شێوە گەشە کردنی گرانە،
  • 1:28 - 1:32
    چونکە چەند ساڵێکی دەوێت
    تاوەکو تەنیا گوڵێکی لالە بگەشێتەوە.
  • 1:32 - 1:36
    لە سیەکانی سەدەی ١٦، بەرپابوونێك لە
    ڤایرۆسی شکێنەری گوڵی لالە سەری هەڵدا
  • 1:36 - 1:39
    کە هەندێك لە گوڵە هەڵبژێراوەکانی
    زیاتر جوان کرد
  • 1:39 - 1:43
    لەڕێی ناوپۆش کردنی پەڕەی گوڵەکان بە ڕەنگی
    هەمەجۆر هێڵەکان لە شێوەی بڵێسە.
  • 1:43 - 1:47
    گوڵی لالەی وەك ئەوە دەگمەنتر بوو
    بە بەراورد بە لالەی ئاسایی
  • 1:47 - 1:51
    لە ئەنجامدا، نرخەکان بۆ ئەو گوڵانە
    دەستی کرد بە بەرزبوونەوە،
  • 1:51 - 1:54
    و لەگەڵیدا، گەلێتی گوڵی لالە زیادی کرد.
  • 1:54 - 1:58
    کاتێکی زۆر تێنەپەڕی پێش ئەوەی گوڵی لالە
    ببێت بە باسێك لەسەر ئاستی نەتەوەیی
  • 1:58 - 2:01
    و شێتی گوڵی لالە لەدایك بوو.
  • 2:01 - 2:04
    شێتیەکە کاتێك ڕوو دەدات کە جوڵەی
    بەرزبوونەوەی نرخ لە ئارادا بێت
  • 2:04 - 2:07
    کە خاوەنەکەی ئامادەیی ئەوەی تێدایە
    بڕێکی زۆر لە پارە ببەخشێت
  • 2:07 - 2:12
    بۆ شتێك کە نرخی زۆر کەمترە
    لە بەهای سەرەکی.
  • 2:12 - 2:16
    نموونەیەکی نوێ لەوە
    شێتی dot-comـە لە نەوەدەکان.
  • 2:16 - 2:21
    پشکەکان لە وێبسایتە نوێ، و هەژێنەرەکان
    وەك گوڵی لالە وابوون لە سەدەی ١٧.
  • 2:21 - 2:24
    هەموو کەس بڕێکی دەویست.
  • 2:24 - 2:27
    تاکو زیاتر خەڵك گوڵی لالەیان بوێت،
    نرخەکە دەتوانێت بەرزتر ببێتەوە.
  • 2:27 - 2:30
    لە خاڵێکدا، شەتڵی تاکە لالەیەك
  • 2:30 - 2:36
    بە زیاتر لە دە ئەوەندەی داهاتی ساڵانەی
    کرێکارێکی کارامە فرۆشرا.
  • 2:36 - 2:37
    لە بۆرسەدا،
  • 2:37 - 2:41
    نرخی پشکەکان پشت دەبەستێ بە
    خواست و خستنەڕووی وەبەرهێنەکان.
  • 2:41 - 2:43
    نرخی پشکەکان بەرەو بەرزبوونەوە دەڕۆن
  • 2:43 - 2:47
    کاتێك وا دەردەکەوێت کە کۆمپانیایەك
    قازانجی زۆر دەکات لە داهاتوودا.
  • 2:47 - 2:49
    وەبەرهێنەکان لەوانەیە دواتر
    پشکی زیاتر بکڕن،
  • 2:49 - 2:53
    بەرزبوونەوەی نرخ تاکو زیاتر بێت
    هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی خواست.
  • 2:53 - 2:58
    ئەوەش دەکرێت ببێتە هۆی بازنەی گەڕانەوە
    کە وەبەرهێنەکان سەرقاڵ بن بە پەرۆشیەکە
  • 2:58 - 3:02
    و لە کۆتاییدا نرخەکان زۆر زیاتر دەکات
    لەسەر بەهای بنەڕەتیان،
  • 3:02 - 3:04
    ئەوەش بڵق دروست دەکات.
  • 3:04 - 3:08
    هەموو ئەوەی پێویستە بۆ کۆتایی هێنانی
    ئەو شێتیە و تەقاندنی ئەو بڵقە
  • 3:08 - 3:11
    تێگەشتنی بە کۆمەڵە لەوەی
    کە نرخی پشکەکان،
  • 3:11 - 3:14
    یان گوڵێکی لالە،
    نرخەکه‌ی زۆر زیاتر سەردەکەوێت.
  • 3:14 - 3:17
    ئەوە ئەوەبوو کە ڕوویدا لە هەردوو شێتیەکە.
  • 3:17 - 3:19
    لەناکاو خواست کۆتایی پێهات.
  • 3:19 - 3:22
    نرخەکان بەرەو نزم بوونەوە ڕۆیشتن،
  • 3:22 - 3:23
    و تەقیەوە!
  • 3:23 - 3:26
    بڵقەکە دەتەقێت، و بازاڕیش تێکدەشکێت.
  • 3:26 - 3:31
    ئەمڕۆ، توێژەرەکان بە درێژی و بەباشی
    كارده‌كه‌ن هەوڵدەدەن بۆ پێشبینی کردنی
  • 3:31 - 3:34
    ئه‌وه‌ی چی ده‌بێته‌ هۆی بڵق و
    چۆن خۆمانی لێ دوور بخەینەوە.
  • 3:34 - 3:36
    شێتی گوڵی لالە ڕوون کردنەوەیەکی کاریگەرە
  • 3:36 - 3:39
    بۆ زانینی بنەما سەره‌کیەکان
    لە کار کردن لە بڵقدا
  • 3:39 - 3:42
    و دەتوانێت یارمەتیمان بدات تێبگەین
    لە نموونەی نوێی زیاتر
  • 3:42 - 3:46
    وەکو بڵقی خانووبەرە
    لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست.
  • 3:46 - 3:48
    ئابووری بەردەوام دەبێت
    لە گەڕان بەناو قۆناغەکاندا
  • 3:48 - 3:51
    لە گەشەی خێرایی ئابووری و ڕووخانی.
  • 3:51 - 3:53
    کەواتە کاتێك ئێمە چاوەڕێ دەکەین
    بۆ دەست پێکردنی شێتی دواتر،
  • 3:53 - 3:55
    و تەقینی بڵقی دواتر،
  • 3:55 - 3:57
    چەپکێك گوڵی لالە پێشکەشی خۆت بکە
  • 3:57 - 4:01
    و خۆشی ببینە لەو ڕاستیەی کە تۆ ناچار نیت
    دەست و قاچ ببەخشی بۆیان.
Title:
چی دەبێتە هۆی بڵقی ئابووری؟ - پراتیك سینگ
Speaker:
پراتیك سینگ
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-causes-economic-bubbles-prateek-singh

لە سیەکانی سەدەی ١٦، گوڵی لالەی بیانی بوو بە باسێك لەسەر ئاستی نەتەوەیی; هەندێك شەتڵی تاکە لالەیەك بە زیاتر لە دە ئەوەندەی داهاتی ساڵانەی کرێکارێکی کارامە فرۆشرا. لە ناکاو، هەرچەندە، خواست بە تەواوەتی نزم بۆیەوە، بازاڕی گوڵی لالەی لە دابەزیندا جێهێشت. چی ڕوویدا؟ پراتیك سینگ لوتکەی سووڕی کار ڕووندەکاتەوە، بە گشتی بە شێتی ئاماژەی پێدەکات.

وانەیەك لەلایەن پراتیك سینگ، ئەنیمەیشن لەلایەن سیمۆن ئەمپێل.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:17

Kurdish (Central) subtitles

Revisions