جەنگەکانی بوون بە ئیلهام بۆ درامای یاری تەختەکان
-
0:07 - 0:08ئەوەندەی بیزانین،
-
0:08 - 0:12ئینگلتەرای سەردەمی ناوەڕاست هەرگیز
هێرشی نەکراوەتە سەر لەلایەن زۆمبی سەهۆڵ -
0:12 - 0:15یان ئەژدیهای ترسێنەرەوە،
-
0:15 - 0:19بەڵام بووەتە جێگەی ململانێی دەسەڵاتی
دوو خێزانی خانەیان -
0:19 - 0:21بەدرێژایی چەندین نەوە و
-
0:21 - 0:24زنجیرەیەک کەسایەتی
-
0:24 - 0:28کە پاڵنەری ئاڵۆز و گۆڕانکاری
لە لایەنگیریکردنی بەخۆیەوە دیوە. -
0:28 - 0:30ئەگەر هەست ئەکەیت ئاشنا بیت پێی،
-
0:30 - 0:34لەبەر ئەوەیە کە ململانێ مێژووییەکانی
ناسراو بە جەنگەکانی گووڵەباخەکان -
0:34 - 0:40بووەتە بنچینەی بەشێکی زۆری
درامای یاری تەختەکان. -
0:40 - 0:47تۆوەکانی جەنگی ژیانی ڕاستەقینە بە مردنی
پادشا ئێدواردی سێیەم لە ١٣٧٧دا چێنرا. -
0:47 - 0:51کوڕە گەورەکەی ئێدوارد
پێش باوکی مرد، -
0:51 - 0:54بەڵام کوڕە دە ساڵەکەی، ریچاردی دووەم،
-
0:54 - 0:59چووە سەر تەخت و پێشی
سێ کوڕەکەی تری ئێدواردی یایەوە. -
0:59 - 1:02ئەم پەڕاندنەی نەوەیەکی تەواوەتی
-
1:02 - 1:06بووە هۆی ئەوەی ململانێ بۆ تەخت
بۆ نەوەکانی دواتریان درێژە بکێشێت، -
1:06 - 1:11بەتایبەتی لانکاستەرەکان،
کە نەوەی کوڕی سێیەمی ئێدوارد بوون، و -
1:11 - 1:14یۆرکەکان، کە نەوەی کوڕی
چوارەمی ئێدوارد بوون. -
1:14 - 1:16ناوی جەنگەکانی بەدوایدا یەت
-
1:16 - 1:20لە هێماکانەوە یەت کە
هی دوو خێزانەکەیە، -
1:20 - 1:24گوڵەباخی سپی هی یۆرک و
گوڵەباخی سور لانکاستەر. -
1:24 - 1:26لانکاستەرەکان یەکەمجار چوونە سەر تەخت
-
1:26 - 1:32کاتێک ریچاردی دووەم لەلایەن
هێنری چوارەمی ئامۆزایەوە لە ١٣٩٩ شوێنیگیرایەوە. -
1:32 - 1:34سەرەڕای نائۆقرەیی تاوتاو،
-
1:34 - 1:38دەسەڵاتەکەی هەتا ١٤٢٢ جێگیر بوو،
-
1:38 - 1:41کاتێک مردنی هێنری پێنجەم
لە هەڵمەتێکی سەربازیدا -
1:41 - 1:45هێنری شەشەمی ساوای وەک
پادشا هێشتەوە. -
1:45 - 1:48بەهۆی لاوازی خۆی و زاڵبوونی ڕاوێژکارەکانی،
-
1:48 - 1:53هێنری دەرئەنجام قایلکرا هاوسەرگیری لەگەڵ
مارگارێتی ئانجو بکات بۆ بەدەستهێنانی لایەنگری فەڕەنسا. -
1:53 - 1:56مارگارێک جوانبوو، بەرزخواز بوو، و
-
1:56 - 2:00بێبەزەیی بوو لە سەرکوتکردنی
هەموو مەترسییەک بۆ دەسەڵاتەکانی، و -
2:00 - 2:04لەهەمووی زیاتر متمانەی بە
ریچاردی یۆرک نەبوو. -
2:04 - 2:07یۆرک ڕاوێژکاری نزیکی پادشا و
ژەنەراڵێکی دڵسۆزی بوو، -
2:07 - 2:10بەڵام هەتا دەهات لەلایەن شاژنەوە
پەراوێز ئەخرا، -
2:10 - 2:15کاتێک پلەی لایەنگرەکانی خۆی بەرز دەکردەوە،
وەک ئێرڵەکانی سوفۆڵک و سۆمەرسێت. -
2:15 - 2:19ڕەخنەگرتنی یۆرک لە مامەڵەکردنە خراپەکەیان
بۆ جەنگی دژی فەڕەنسا -
2:19 - 2:24بووە هۆی دەرکردنی لە ئەنجومەن و
گواستنەوەی بۆ ئێرلەندا. -
2:24 - 2:26لەوکاتەدا، بەهۆی هەڵمەتی
سەربازی شکستخواردوو، و -
2:26 - 2:29فەرمانڕەوای گەندەڵی مارگرێت و
هاوپەیمانەکانی -
2:29 - 2:32بووە هۆی ناڕەزایی فراوان، و
-
2:32 - 2:34لە ناوەڕاستی ئەم هەرایەدا،
-
2:34 - 2:40ریچاردی یۆرک بە سوپایەکەوە گەڕایەوە
بۆ دەستگیرکردنی سۆمەرسێت و چاکسازی ئەنجومەن. -
2:40 - 2:42سەرەتا سەرکەوتوو نەبوو،
زۆری پێنەچوو دەرفەتی دەستکەوت -
2:42 - 2:45کاتێک وەک پارێزەری
شانشین دەستنیشانکرا -
2:45 - 2:48دوای ئەوەی هێنری تووشی
هەرەسهێنانێکی دەروونی بوو. -
2:48 - 2:50بەڵام، کەمتر لە ساڵێک دواتر،
-
2:50 - 2:52هێنری لەناکاو چاکبۆوە و
-
2:52 - 2:56شاژن قایلی کرد چاکسازییەکانی
یۆرک پێچەوانە بکاتەوە. -
2:56 - 2:59یۆرک هەڵهات و سوپایەکی تری پێکهێنا.
-
2:59 - 3:01هەرچەندە نەیتوانی ڕاستەوخۆ
دەست بەسەر تەختدا بگرێت، -
3:01 - 3:04توانی خۆی وەک پارێزەر دابنێتەوە و
-
3:04 - 3:10خۆی و نەوەکانی دیاریبکرێن
بۆ جێگرتنەوەی هێنری. -
3:10 - 3:11بەڵام لەجیاتی تاج،
-
3:11 - 3:14سەری یۆرک ڕمی پیاکرا
-
3:14 - 3:18دوای ئەوەی لە شەڕدا لەگەڵ
لایەنگرانی شاژن کوژرا. -
3:18 - 3:23کوڕە بچووکەکەی جێگەی گرتەوە و
وەک ئێدواردی چوارەم چووە سەر تەخت. -
3:23 - 3:26ئێدوارد چێژی لە سەرکەوتنی سەربازی
گەورە بینی دژی لانکاستەرەکان. -
3:26 - 3:28هێنری دەستگیرکرا،
-
3:28 - 3:30لەکاتێکدا مارگارێک هەڵهات
-
3:30 - 3:34لەگەڵ کوڕەکەیان کە گوایە بێبەزەییبووە،
ئێدواردی وێستمینستەر. -
3:34 - 3:38بەڵام پاشا نوێکە هەڵەیەکی
سیاسی تراژیدی کرد -
3:38 - 3:42بە هاتنە دەرەوەی لە هاوسەرگیرییە
ڕێکخراوەکەی لە شازادەخاتوونێکی فەڕەنسی -
3:42 - 3:45بۆ ئەوەی بەدزییەوە هاوسەرگیری لەگەڵ
بێوەژنی خانەیانێکی بچووکدا بکات. -
3:45 - 3:49بەمەش لایەنگری بەهێزترین هاوپەیمانی،
ئێرڵی وارویک لەدەستدا. -
3:49 - 3:52وارویک بوو بە هاوپەیمانی لانکاستەرەکان،
-
3:52 - 3:56هانی برا بچووکەکەی ئێدوارد، جۆرجیدا،
کە ئیرەیی پێئەبرد، و -
3:56 - 4:00ماوەیەکی کەمیش توانی
هێنری بکاتەوە بە پادشا، -
4:00 - 4:02بەڵام زۆری نەخایاند.
-
4:02 - 4:04ئێدوارد دەستیگرتەوە بەسەر تەختدا،
-
4:04 - 4:06شازادە لانکاستەرەکە کوژرا لە شەڕدا، و
-
4:06 - 4:11هێنریش خۆی دوای ماوەیەک
لە زینداندا مرد. -
4:11 - 4:14بەشەکەی تری سەردەمی
ئێدواردی چوارەم ئاشتی بوو، -
4:14 - 4:18بەڵام دوای مردنی لە ساڵی ١٤٨٣،
خوێنڕشتن دەستیپێکردەوە. -
4:18 - 4:21هەرچەندە ئەبوو کوڕە دوانزە ساڵەکەی
شوێنی بگرێتەوە، -
4:21 - 4:26برا بچووکەکەی ئێدوارد ریچاردی سێیەم
برازاکەی بە نایاسایی لەقەڵەمدا -
4:26 - 4:29بەهۆی هاوسەرگیرییە نهێنییەکەی باوکییەوە.
-
4:29 - 4:33خۆی خستە سەر دەسەڵات و
کوڕەکانی خستە زیندانەوە. -
4:33 - 4:35هەرچەندە کەس نازانێت
دەرئەنجام چییان لێهات، -
4:35 - 4:38دوای ماوەیەک، شازادەکان دیارنەمان، و
-
4:38 - 4:41دەسەڵاتی ریچارد لەوە ئەچوو جێگیر بێت.
-
4:41 - 4:44بەڵام هەرەسهێنانی دوو ساڵ دواتر بوو
-
4:44 - 4:48لەوبەری دەریا باریکەکەی
ڕاڕەوی ئاوی ئینگلیزەوە. -
4:48 - 4:52هێنری تودۆر نەوەی ڕاستەوخۆی
یەکەم دووقی لانکاستەر بوو، -
4:52 - 4:56لە شوێنی دوورخستنەوە گەورەبوو
دوای مردنی باوکی لە یاخیگەری پێشوودا. -
4:56 - 5:00بەهۆی دەستگرتنی ریچاردی سێیەم
بە دەسەڵاتەوە ناکۆکی کەوتبووە بنەماڵەی یۆرکەوە، -
5:00 - 5:04هێنری توانی پشتیوانی بۆ
مافهەبوونی بەسەر تەختەوە کۆبکاتەوە. -
5:04 - 5:08سوپایەکی بێکهێنا لە فەڕەنسا،
ڕاڕەوە ئاوییەکەی بڕی لە ١٤٨٥دا و -
5:08 - 5:11خێرا شکستی بە هێزەکانی ریچارد هێنا.
-
5:11 - 5:15بە هاوسەرگیریش لەگەڵ ئیلیزابێسی یۆرک،
خوشکە گەورەی شازادەکانی دیارنەمان، -
5:15 - 5:20هێنری حەوتەم کە تازە تاج خرایە سەری
دوو گوڵەباخەکەی یەکخست، -
5:20 - 5:24کۆتایی بە نزیکە سەدەیەک
لە جەنگ هێنا. -
5:24 - 5:28زۆرجار بیر لە جەنگە مێژووییەکان
ئەکەینەوە وەک پێکدادانی خوێناوی -
5:28 - 5:31بە هەبوونی براوە و دۆڕاوی یەکلاکەرەوە.
-
5:31 - 5:34بەڵام جەنگەکانی گوڵەباخەکان،
وەک کتێبەکەی بوون بە ئیلهام بۆی، -
5:34 - 5:37نیشانی ئەیات کە ناتوانیت
لە سەرکەوتنەکان دڵنیابیت، -
5:37 - 5:39هاوپەیمانییەکان ناجێگیرن، و
-
5:39 - 5:44تەنانەت هێزی پادشاکانیش هێندەی
گۆڕانی وەرزەکان ئەگەری گۆڕانی هەیە.
- Title:
- جەنگەکانی بوون بە ئیلهام بۆ درامای یاری تەختەکان
- Speaker:
- ئەلێکس گێندڵەر
- Description:
-
بە دەستپێکردنی لە ساڵی ١٣٧٧ بوو، ئینگلتەرای سەردەمی ناوەڕاست بووە جێگەی ململانێی دەسەڵاتی نێوان دوو خێزانی خانەیان، کە بۆ چەندین نەوە درێژەی کێشا و چەندین کەسایەتی، پاڵنەری ئاڵۆز و گۆڕانکاری لایەنگرەکانی بەخۆیەوە بینی. هەست ئەکەن ئاشنابن پێی؟ ئەلێکس گێندلەر نیشانی ئەیات چۆن ئەو پێکدادانە مێژووییەی ناسراوە بە جەنگەکانی گوڵەباخەکان بووە بە بنچینەیەک بۆ درامای یاری تەختەکان.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 06:01
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The wars that inspired Game of Thrones | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for The wars that inspired Game of Thrones | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The wars that inspired Game of Thrones | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The wars that inspired Game of Thrones |