Return to Video

چی بەسەر ئەو پلاستیکەدا دێت کە تۆ فڕێی دەدەیت. ئێما بریس

  • 0:07 - 0:10
    ئەمە چیرۆکی سێ بوتڵی پلاستیکە،
  • 0:10 - 0:12
    کە بەتاڵ و پشتگوێ خراون.
  • 0:12 - 0:14
    گەشتەکەیان ڕێچکەی جیاواز دەگرێت
  • 0:14 - 0:19
    و بەرئەنجامیان بە شێوەی جیاواز
    زیان بە داهاتووی زەوی دەگەیەنێت.
  • 0:19 - 0:21
    بەڵام لە بنەڕەتدا بەم جۆرە نەبوون.
  • 0:21 - 0:26
    بۆ ئەوەی بزانین کۆتایی ئەم بتڵانە بە
    کوێ دەگات، پێویستە بزانین لە کوێوە هاتووە.
  • 0:26 - 0:30
    پاڵەوانەکانی ئەم چیرۆکە لە
    پاڵاوگەکانی نەوتەوە دەرکەوتن
  • 0:30 - 0:31
    ئەو پلاسیتەکەی کە بەرهەم دێت،
  • 0:31 - 0:36
    لە لێکدانی گەردی کاربۆن و نەوت بەیەکەوە
  • 0:36 - 0:37
    بۆ دروست بوونی مۆنۆمار.
  • 0:37 - 0:43
    مۆنۆمارەکان یەکدەگرن و خانەی هەمەچەشنی
    پۆلیمار بۆ دروست بوونی پلاستیک پێک دێت.
  • 0:43 - 0:47
    کە بە شێوەی تۆپەڵی بچووکن.
  • 0:47 - 0:51
    دواتر لە کارگەکان دەتوێنرێنەوە
    و قاڵبان لێ دروست دەکەن
  • 0:51 - 0:55
    دواتر بوتڵی ئاویان لێ دروست دەکەن.
  • 0:55 - 0:58
    ئامێرەکان شلەیەکی بڵقداری شیریان تێدەکەن
  • 0:58 - 1:02
    سەریان دادەخرێت، دەپێچرێنەوە، دەگوازرێنەوە
    بازاڕەکان، سەریان دەکرێنەوە و دەخورێنەوە
  • 1:02 - 1:06
    دواتر بتڵەکان فڕێ دەدرێن.
  • 1:06 - 1:07
    لەم شوێنە دەکەون
  • 1:07 - 1:10
    تا کاتێکی نادیار شی دەبنەوە.
  • 1:10 - 1:15
    بتڵی یەکەم، وەک چەندان ملیۆن پلاستیکیتر،
  • 1:15 - 1:17
    لە شوێنی فڕێدانی پاشماوەکان دەبن.
  • 1:17 - 1:19
    ئەم خاشکە زۆرە، هەموو ڕۆژێک کەڵەکەتر دەبێت
  • 1:19 - 1:24
    بە زیادبوونیان زەوی زیاتر داگیر دەکەن.
  • 1:24 - 1:28
    کاتێک پلاستیک لە سەر خاشکیتر دەپەسترێتەوە
  • 1:28 - 1:30
    ئاوی باران بەناویان تێدەپەڕن
  • 1:30 - 1:34
    ئەو مادانەی کە لە ئاودا
    دەتوێنەوە لەگەڵ ئاوەکە ڕادەماڵرێن،
  • 1:34 - 1:37
    هەندێک لەم مادانە زۆر ژەهرواین.
  • 1:37 - 1:41
    ئەم ئاو و مادە ژەهراویانە
    شلەیەکی زەردباوی زیانبەخش دروست دەکەن
  • 1:41 - 1:44
    کە لەگەڵ ئاوی ڕوبارەکان
    و ئاوی ژێرزەوی تێکەڵ دەبن
  • 1:44 - 1:48
    کە مەترسی لەسەر ژینگە و ژیانی
    گیانلەوەرە کێویەکان درووست دەکەن.
  • 1:48 - 1:54
    بوتڵی یەکەم پێویستی بە 1000 ساڵ
    هەیە بۆ ئەوەی شیببێتەوە.
  • 1:54 - 1:59
    چیرۆکی بوتڵی دووهەم
    سەیرە، بەڵام دڵخۆشکەر نییە.
  • 1:59 - 2:02
    بوتڵی دووهەم تێکەڵ
    بە ئاوی کانیاوەکان دەبێت
  • 2:02 - 2:04
    دواتر کانیاوەکان تێکەڵ بە ڕووبارەکان دەبن
  • 2:04 - 2:07
    ئاوی ڕووبارەکان دەڕژێنە زەریاکان.
  • 2:07 - 2:08
    دوای چەندین مانگ لە زەریاکان،
  • 2:08 - 2:13
    بوتڵەکە دەچێتە ناو گێژاوەکان
    کە پاشماوەکانی تێدا کۆدەبێتەوە
  • 2:13 - 2:18
    ئەم شوێنە ناوی:
    ناوچەی گەورەی خاشاکی زەریای هێمنە.
  • 2:18 - 2:22
    لەم شوێنە شەپۆلەکانی زەریا،
    ملیۆنەها تەن پلاستیک کۆدەکەنەوە.
  • 2:22 - 2:27
    ئەمە یەکێکە لە پێنج گێژاوەکانی زەوی.
  • 2:27 - 2:32
    ئەو شوێنەیە پاشماوەکان
    ئاوی زەریا بۆ سوپێکی پیس دەگۆڕن.
  • 2:32 - 2:36
    هەندێک ئاژەڵ، وەک سەگی دەریا،
    دەکەونە تەڵەی ئەم گێژاوانە.
  • 2:36 - 2:41
    ئەم ئاژەڵانە، پلاستیکی
    ڕەنگاوڕەنگ بە خواردن تێدەگەن.
  • 2:41 - 2:45
    پلاستیکەکان گەدەیان پڕ دەکەن،
    لە کاتێکدا برسین
  • 2:45 - 2:47
    بۆیە بەهۆی برسیەتیەوە دەمرن
  • 2:47 - 2:50
    ژەهری پلاستیک بۆ ئاژەڵەکانیتر،
    کە خواردنی مرۆڤن، دەگوازنەوە.
  • 2:50 - 2:53
    ماسییە وردیلەکان پلاستیک دەخۆن
  • 2:53 - 2:55
    ماسی گەورەتر ماسییە وردیلەکان دەخۆن،
  • 2:55 - 2:57
    ماسی زەبەلاحی تونەش ئەم ماسیانە دەخۆن
  • 2:57 - 3:00
    ئێمەش ماسی تونە دەخۆین.
  • 3:00 - 3:03
    زۆربەی پلاستیکەکان شی نابنەوە
  • 3:03 - 3:07
    کە بریتیە لە پڕۆسیەی پارچە پارچە بوون
  • 3:07 - 3:09
    کە پێی دەوترێت مایکڕۆ پلاستیک
  • 3:09 - 3:13
    کە لە کۆتایی دا لە زەریاکان بڵاو دەبنەوە.
  • 3:13 - 3:17
    بەڵام بوتڵی سێهەم گەشتێکی
    ئارامتر دەکات.
  • 3:17 - 3:19
    بارکێشێک بۆ کارگە دەیگوازێتەوە
  • 3:19 - 3:22
    لە کارگەکە ملیۆنەها بوتڵ دەپەسترێنەوە
  • 3:22 - 3:25
    بەشێوەی چوارگۆشەی گەورە ئامادە دەکرێن.
  • 3:25 - 3:28
    ئەمە زۆر خراپ دێتە بەر چاو،
    بەڵام پەلە مەکەن.
  • 3:28 - 3:29
    ئێستا باشتر دەبێت.
  • 3:29 - 3:32
    چوارگۆشە پەستراوەکان بۆ
    پارچەی زۆر ورد تێکدەشکێنرێن.
  • 3:32 - 3:34
    دواتر پاک دەکرێتەوە و دەتوێنرێتەوە
  • 3:34 - 3:38
    تا وەک مادەی سەرەتایی
    دووبارە بەکاربهێنرێتەوە.
  • 3:38 - 3:42
    هەر وەک جادوو، بوتڵی سێهەم
    دەتوانێت وەک شتێکی تازە
  • 3:42 - 3:44
    لە دایک ببێتەوە.
  • 3:44 - 3:48
    بۆ ئەم پارچە پلاستیکە کە لە
    شتێکی سەرەتایی دروست بووە
  • 3:48 - 3:51
    تەنها ئاسمان بە سنور دەزانێت.
Title:
چی بەسەر ئەو پلاستیکەدا دێت کە تۆ فڕێی دەدەیت. ئێما بریس
Speaker:
ئێما بریس
Description:

کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
http://ed.ted.com/lessons/what-really-happens-to-the-plastic-you-throw-away-emma-bryce

هەمیشە گوتراوە کە دەبێت پلاستیک و پاشماوەکانی، ریسایکڵ بکرێن. بەڵام، کاتێک پلاستیک فڕێ دەدەیت چی ڕوودەدات؟ ئێما بریس باسی سێ گەشتی جیاوازی بوتڵی پلاستیکیمان بۆ دەکات. باسی مەترسیەکانی فڕێدانی پلاستیکمان بۆ دەکات.

وانەکە لە لایەن ئێما بریس و شاڕۆن کۆڵمان ئامادە کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:07

Kurdish subtitles

Revisions