Return to Video

دەبێ جيهانێكى بێ شۆفێر چۆن بێت؟

  • 0:01 - 0:04
    هەندێك خەڵك خویان بە
    شەڕابی فەڕەنسی گرتووە.
  • 0:04 - 0:07
    هەندێكى تر حەز به يارى گۆڵف دەكەن
  • 0:07 - 0:08
    يان تينونی ئەدەبن.
  • 0:09 - 0:12
    يەكێك لەو شتانەى زۆر دڵخۆشم
    دەكەن، دەبێت دانی پێدا بنێم،
  • 0:12 - 0:14
    كەمێك جياوازه،
  • 0:14 - 0:19
    ناتوانم دڵخۆشی خۆم پێناسە بکەم
    کاتێک سەیری شارەکان لە ئاسمانەوە یان
  • 0:19 - 0:21
    له پەنجەررى فڕۆكەيەكەوه
    دەکەم.
  • 0:21 - 0:24
    هەندێك له شارەكان به هێمنى پيشەسازين.
  • 0:24 - 0:25
    وەك دوسێڵدۆرف
  • 0:25 - 0:27
    يان لويسڤيڵ.
  • 0:28 - 0:31
    هەندێكى تريان وزەيەكى زۆريان هەيه
    به ئەستەم دەتوانن بيگرنه خۆيان،
  • 0:31 - 0:33
    وەك نيويۆرك
  • 0:33 - 0:34
    يان هۆنگ كۆنگ.
  • 0:35 - 0:37
    پاشان پاريسمان هەيه
  • 0:37 - 0:39
    يان ئيستەنبوڵ،
  • 0:39 - 0:41
    كه بەرگێكى پڕ له مێژوويان هەیە.
  • 0:42 - 0:44
    من شارەكان وەك بوونەوەرێکی
    زيندوو دەبينم.
  • 0:45 - 0:47
    ئينجا له بەرزايى ئاسمانەوه
    سەيريان دەكەم،
  • 0:47 - 0:51
    حەزدەكەم شەقام و ڕێگا سەرەكييەكانى
    بدۆزمەوه كه بۆشايى شارەكان پێكدێنن.
  • 0:52 - 0:53
    به تايبەتى له شەواندا،
  • 0:54 - 0:58
    كاتێك ئۆتۆمبێلەكان وا دەكەن
    به ڕەنگى سوور و ئاڵتونى دەركەون:
  • 0:59 - 1:03
    دەمارەكانى شارەكه
    ڕاستەوخۆ له پێش چاوەكانتدا
  • 1:03 - 1:05
    خەريكى كاره سەرەكييەكەيانن.
  • 1:06 - 1:08
    بەڵام کاتێک هەموو ڕۆژێك
    له ناو ئوتومبێلەكەم دادەنيشم
  • 1:09 - 1:12
    پاش يەك کاتژمێر و نيو هاتووچۆ كردن،
  • 1:12 - 1:14
    ڕاستييەكان زۆر جياوازتر دەردەكەون.
  • 1:14 - 1:15
    (پێكەنين)
  • 1:15 - 1:16
    هيچ شتێک
  • 1:16 - 1:18
    نە ڕادێۆ، نە بەرنامە
  • 1:18 - 1:19
    دەنگييەكانى ئينتەرنێت
  • 1:19 - 1:20
    (پێكەنين)
  • 1:20 - 1:22
    (تەنانەت كۆڕەكانى تێڕوانينيش (یۆگا
  • 1:22 - 1:24
    ناتوانێت وا بكات ئەم
    ساتە بەکەڵکی ژيان بێت.
  • 1:24 - 1:26
    (پێكەنين)
  • 1:26 - 1:27
    ئایا ئەمە گاڵتەجاڕى نييه
  • 1:27 - 1:32
    ئۆتۆمبيلمان دروست كردووه
    خێراييەكەى دەگاتە ١٣٠ ميل له كاژێرێكدا
  • 1:32 - 1:37
    بەڵام ئێستا به هەمان خێرايى ئەسپ
    و گاليسكەكانى سەدەى 19 لێيان دەخوڕين؟
  • 1:37 - 1:39
    (پێكەنين)
  • 1:39 - 1:40
    به تەنها له ئەمريكادا،
  • 1:40 - 1:46
    تەنها له ساڵى ٢٠١٤ دا ٢٩.٦ مليار
    كاژێرمان له هاتووچۆدا به فيڕۆداوە.
  • 1:46 - 1:48
    بەو کات کەمییەش،
  • 1:48 - 1:52
    ميسڕييه كۆنەكان دەيانتوانی ٢٦
    هەڕەمی ديكه بنيادبنێن.
  • 1:52 - 1:53
    (پێكەنين)
  • 1:53 - 1:55
    ئەمە له تەنها ساڵێكدا دەکەین.
  • 1:55 - 1:59
    به فيڕۆدانێكى زۆرى كات، و ووزه
    و تواناى مرۆيی.
  • 2:00 - 2:01
    بۆ دەيان ساڵ، چارەسەرمان
  • 2:01 - 2:04
    بۆ قەرەباڵغى شەقامەكان
    بۆ نموونە: دروست کردنی
  • 2:04 - 2:07
    شەقامى نوێ يان گەوره كردنى
    شەقامەكان كۆنەكان سادە بوون.
  • 2:07 - 2:08
    ئەمە سەركەوتوو بوو.
  • 2:08 - 2:11
    بۆ پاريس به شێوەيەكى
    ديار سەركەوتوو بوو،
  • 2:11 - 2:14
    كاتێك شارەكه سەدان
    باڵەخانەى شوێنەواريى
  • 2:14 - 2:16
    بۆ دروستكردنى ٨٥ ميل
  • 2:16 - 2:18
    شەقام بۆ هاتووچۆ كردن
    و گواستنەوە ڕووخاند.
  • 2:19 - 2:22
    هەتا ئەمڕۆش له شاره
    تازەكاندا كه بەخێرايى سەرکەوتووە.
  • 2:22 - 2:25
    بەڵام له ناوەندى شاره
    هاوچەرخه دامەزراوەكاندا،
  • 2:25 - 2:29
    فراوان كردنى شەقامەكان
    به شێوەيەكى بەرچاو كارێكى ئەستەمە:
  • 2:29 - 2:31
    شوێنەكه زۆر چڕە،
  • 2:31 - 2:33
    نرخى خاوەندارێتييەكان، زۆر گرانه
  • 2:33 - 2:35
    داهاته گشتييەكانيش، زۆر هەستيارە.
  • 2:36 - 2:39
    سيستەمى دەماريى شارەكانمان خەريكه
    تووشى گيران دەبێت و نەخۆش دەكەوێت،
  • 2:39 - 2:41
    دەبێت ئاگاداری ئەمە بين.
  • 2:41 - 2:44
    ئەمە شێوەى بيركردنەوەى
    ئێستامان سەركەوتوو نييە.
  • 2:44 - 2:46
    بۆ ئەوەى هاتووچۆمان له
    جووڵه كردن بەردەوام،
  • 2:46 - 2:48
    بێت سەرچاوەيەكى نوێى
    بيركردنەوەمان پێویستە.
  • 2:50 - 2:53
    بۆيه پاش ١٦ ساڵ کاركردن
    له بوارى گواستنهوە
  • 2:53 - 2:58
    کاتی گفتوگۆم لەگەڵ بەكارهێنەرێكى
    زينده-تەكنەلۆجيا توشی سەرسوورمان بووم.
  • 2:58 - 3:00
    ئەو بۆى باسكردم چۆن چارەسەرەكەى
  • 3:00 - 3:03
    هەندێك تايبەتمەندى ديارى كراوى
    دەمارە سیستەمان چارەسەر دەکات.
  • 3:04 - 3:06
    واو" بيرمكردەوه "
    دەماره سيستەمى ئێمه"
  • 3:06 - 3:09
    ئەو هەموو خوێنبەر و
    خوێن هێنەرانە له لەشماندا هەموو ڕۆژێک
  • 3:09 - 3:13
    بە گواستنەوەی پێداویستیەکانی
    لەش موعجیزە دروست دەکەن."
  • 3:13 - 3:15
    ئەمە ئەو ساتەیە کە بۆ ڕوون بۆتەوە
  • 3:15 - 3:18
    زيندەزانى بە ملیاران ساڵ له ناو كارى
  • 3:18 - 3:20
    گواستنەوه دا بووە.
  • 3:20 - 3:23
    چەندين ڕێگە چارەى
  • 3:23 - 3:26
    ،بۆ گواستنەوەى خۆراك، گازەكان
    و پڕۆتينەكان تاقی کردووەتەوە.
  • 3:27 - 3:31
    بەڕاستى ئەمە ئاڵۆزترين
    تاقيگەى گواستنەوەيه له جيهاندا.
  • 3:31 - 3:37
    كەوابێ، چۆنه ئەگەر چارەسەرى
    كێشەكانى هاتووچۆ لەناو خۆماندا بێت؟
  • 3:38 - 3:39
    دەمويست بزانم:
  • 3:39 - 3:43
    بۆچى خوێن له دەمارەكانماندا له
    زۆربەى تەمەنماندا هاتووچۆ دەكات،
  • 3:43 - 3:47
    له كاتێكدا شاره گەورەكانمان
    ڕۆژانه کۆسپ دێتە بەردەمیان؟
  • 3:47 - 3:52
    ڕاستييەكە ئەمەيه كه سەيرى
    دوو تۆڕى زۆر جياواز دەكەيت.
  • 3:52 - 3:54
    نازانم ئەگەر بزانيت،
  • 3:54 - 3:59
    بەڵام هەريەك له ئێمه ٦٠,٠٠٠ ميل
    -- دەمارى خوێن له لەشماندا هەيه
  • 3:59 - 4:00
    ٦٠,٠٠٠ ميل.
  • 4:00 - 4:03
    ئەوه يەكسانه به دوو-ئەوهەنده-
    و-نيوى چێوەى زەوی،
  • 4:03 - 4:05
    له ناو لەشى تۆدا.
    ئەمه واتا
  • 4:05 - 4:08
    دەمارى خوێن نەك تەنها له ژێر ڕووى،
  • 4:08 - 4:11
    پێستماندا بەڵکو لە هەموو
    شوێنێكى لەشماندا هەيە.
  • 4:11 - 4:13
    بەڵام ئەگەر له شارەكانمان بڕوانيت،
  • 4:13 - 4:16
    بەڵێ، ئێمه هەندێك سيستەمى
    شەقامى ژێر زەمينيمان
  • 4:16 - 4:18
    لەگەڵ هەندێك پرد و تونێلدا،
  • 4:18 - 4:21
    هەروەها هەليكۆپتەر له ئاسماندا هەیە.
  • 4:21 - 4:25
    بەڵام زۆربەى هەره زۆرى
    هاتووچۆكانمان لەسەر زەوييە،
  • 4:25 - 4:26
    لەسەر ڕووى زەوی.
  • 4:26 - 4:28
    به واتايەكى دیکە،
  • 4:28 - 4:32
    كاتێكدا دەماره سيستەمى ئێمه هەر سێ
    دوورييەكانى ناو لەشمان بەكاردەهێنێت،
  • 4:32 - 4:35
    بەڵام هاتووچۆى شارەكانى
    خۆمان زياتر دوو-دوورييە.
  • 4:36 - 4:39
    بۆيه پێويستیمان به ئەوەيه
    كار لەسەر ڕەهەندى ستوونى بكەين.
  • 4:39 - 4:42
    ئەگەر ڕووى سەرەوه تێر بووە،
  • 4:42 - 4:44
    باشه، با هاتووچۆكەمان بەرزبكەينەوە.
  • 4:44 - 4:49
    ئەم بيرۆكه چينييەى لەبارەی پاسێك تواناى
    تێپەربوونی لە قەرەباڵغی هاتووچۆدا هەیە
  • 4:49 - 4:53
    ئەمه چاو كرانەوەيەك بوو لە شێوازی
    نوێ بۆ بيركردنەوه لەبارەى بۆشايى و
  • 4:53 - 4:55
    هاتووچۆ لەناو شارەكانماندا.
  • 4:55 - 4:57
    دەتوانين بەرزتر بڕۆين،
  • 4:57 - 5:01
    شەقام و هاتووچۆكانمان وەك
    هێڵى كارەباكەمان هەڵبواسين.
  • 5:02 - 5:05
    تەل ئەبيب و ئەبو زەبى
    ئێستا باس له تاقيكردنەوەى
  • 5:05 - 5:09
    ئەم تۆڕى پارچه موگناتیسیانه
    هەڵواسراوانەى داهاتوو دەكەن.
  • 5:09 - 5:12
    ئێمه دەتوانين بەردەوام
    سەربكەوين، و بفڕين.
  • 5:13 - 5:15
    کۆمپانيايەكى وەك ئەيەر بەس
  • 5:15 - 5:19
    له ئيستادا كار لەسەر
    توانای فڕیین تەکسی دەکات
  • 5:19 - 5:20
    شتێكمان پێدەڵێت.
  • 5:21 - 5:26
    له كۆتاييدا ئوتومبێلى فڕيوو
    خەريكه له خەياڵى-زانستييەوه دەچێته
  • 5:26 - 5:28
    بوارێكى سەرنجڕاكێشى بازرگانی.
  • 5:28 - 5:30
    ئەمەش ساتێكى خۆشە.
  • 5:30 - 5:33
    بۆيه بنيادنانى ئەم سيستەمه
    سێ-دوورييەى هاتووچۆ
  • 5:33 - 5:38
    ڕێگایەکە دەتوانين كێشەكانى هاتووچۆى
    پێ كەم بكەينەوه و چارەسەريان بكەين.
  • 5:38 - 5:40
    بەڵام ئەمە تاكه ڕێگاش نییە.
  • 5:40 - 5:42
    ئێمه دەبێ بپرسين هەڵبژارده
  • 5:42 - 5:46
    بنەڕەتىەکانی تری وەك ئەو ئۆتۆمبيلانەى
    بەكاريان دێنين، دروستمان كردوون.
  • 5:46 - 5:49
    تەنها بير له ديمەنێكى ئاشنا بكەرەوە.
  • 5:49 - 5:51
    ماوەى ٤٢خولەكه تۆ شۆفێرى دەكەیت.
  • 5:52 - 5:54
    ئەو دوو منداڵەى
    دواوەت خەريكه ماندوو دەبن.
  • 5:55 - 5:56
    درەنگيش كەوتوويت.
  • 5:57 - 5:59
    ئەو ئۆتۆمبيله خاوه دەبينيت
    له پێشتەوەيه؟
  • 5:59 - 6:01
    هەمیشە کە تۆ درەنگ
    دەكەويت پەيدا دەبێت، وايه؟
  • 6:01 - 6:02
    (پێكەنين)
  • 6:02 - 6:05
    ئەم شۆفێره بۆ شوێنى وەستان دەگەڕێت.
  • 6:05 - 6:07
    شوێنى وەستانی ئۆتۆمبیل
    لەم ناوچەيەدا نییە،
  • 6:07 - 6:09
    بەس ئەم شوفێرە چۆن بزانێت؟
  • 6:10 - 6:14
    مەزەندەكراوه كه نزيكەى
    ٣٠ لە سەدی جەنجاڵی شارەكان
  • 6:14 - 6:16
    ئەو شوفێرانەن کە بۆ شوێنی وەستان دەگەڕێن.
  • 6:17 - 6:19
    ئەو ١٠٠ ئوتومبێله له
    چواردەورت دەبينى؟
  • 6:20 - 6:22
    لەمانه ٨٥ يان تەنها
    يەك سەرنشينى تێدايە.
  • 6:23 - 6:27
    ئەم ٨٥ شۆفێره له يەكێك له پاسه
    سوورەكانى لەندەندا شوێنيان دەبێتەوە.
  • 6:27 - 6:28
    بۆيه پرسيارەكه ئەمەیە:
  • 6:28 - 6:32
    بۆچى ئێمه بۆشاييەكى زۆر بەفيڕۆ دەدەين
    کە زۆرترين پێويستيمان پێى هەيه؟
  • 6:32 - 6:33
    بۆچى ئێمه ئەوها به خۆمان دەكەين؟
  • 6:34 - 6:36
    زيندەزانى هەرگيز ئەوهاى نەدەكرد.
  • 6:36 - 6:39
    بۆشايى ناو دەمارەكانمان
    بەتەواوەتى بەكارهێنراوە.
  • 6:40 - 6:41
    له هەر لێدانێكى دڵدا،
  • 6:41 - 6:45
    پەستانێكى بەهێزترى خوێن
    مليۆنان خڕۆكەى سوور ڕێك دەخات
  • 6:45 - 6:47
    دەيانكات به تەوژمی
    گەورەی ئۆكسجين
  • 6:47 - 6:50
    بەخێرايى بەنێو جەستەماندا تێپەر دەبێت.
  • 6:50 - 6:54
    تەنانەت، بۆشاييه زۆر بچووکەکەی نێو
    خڕۆكه سوورەكانيشمان بەفيڕۆ نەدراوە.
  • 6:54 - 6:56
    له كاتى تەندروستيیدا،
  • 6:56 - 7:00
    زياد لە ٩٥ لە سەدى تواناى هەڵگرتنى
    ئۆكسجينيان بەكاردههێنرێت.
  • 7:00 - 7:03
    دەتوانن بیربکەنەوە ئەگەر ئەم
    ئوتومبێلانه له شارەكانماندا
  • 7:03 - 7:05
    بەكاريان دێنين له سەدا ٩٥ پڕ بووینایە،
  • 7:05 - 7:09
    ئەو هەموو بۆشاييەى زيادەى دەمايەوه
    پياسه بكەيت، پاسكيل سوارى بكەيت
  • 7:09 - 7:10
    و دڵيشمان به شارەكانمان خۆشبێت؟
  • 7:11 - 7:14
    هۆكارى ئەوەى كه خوێن زۆر به توانايه
  • 7:14 - 7:17
    ئەوەيه كه خڕۆكه
    سوورەكانمان نەبەخشراوه به
  • 7:17 - 7:19
    ئەندام يان شانەى دياريكراو،
  • 7:19 - 7:23
    ئەگەرنا، لەناو دەمارەكانماندا
    ئەستەمى هاتووچۆ ڕووى دەدا.
  • 7:23 - 7:24
    نەخێر، ئەوان هاوبەشن.
  • 7:24 - 7:27
    ئەوان لە لایەن هەموو خانەكانى
    لەشمانەوە هاوبەش کراون.
  • 7:27 - 7:29
    جا لەبەر ئەوەى تۆڕەكەى
    خۆمان زۆر بڵاوبووەتەوە،
  • 7:29 - 7:34
    هەر يەك لەو ٣٧ تريليۆن خانەمان
    ئۆكسجينى تايبەت به خۆيى پێدەگات
  • 7:34 - 7:36
    هەركاتێك پێويستى بێت.
  • 7:36 - 7:41
    خوێن هەردوو جۆرى گوێزەرەوەی
    تاك و كۆیه له هەمان كاتدا.
  • 7:41 - 7:43
    بەڵام سەبارەت به شارەكانمان،
  • 7:43 - 7:44
    ئێمه گيرمان خواردووە.
  • 7:44 - 7:47
    گیرمان لە مشتومڕيكى بێ
    كۆتادا لە نێوان دروستکردنی
  • 7:47 - 7:52
    كۆمەڵگەيەك پشت به ئۆتۆمبێل دەبەستێت
    و سيستەمى گواستنەوەى گشتی.
  • 7:52 - 7:54
    پێم وايه دەبێ ئەمە تێپەڕێنين.
  • 7:54 - 7:58
    پێم وايه كه دەبێ شتێكى وەها
    درووست بكەين كه گونجاوی ئوتومبێلەكان
  • 7:58 - 8:01
    و چوستی پاس وشەمەندەفەرەكانيش
    تيادا بوونى هەبێت.
  • 8:01 - 8:03
    تەنها بيربكەرەوە.
  • 8:03 - 8:07
    تۆ له شەمەندەفەرێكى خێرا
    و به توانادا به ئارامى،
  • 8:07 - 8:09
    لەگەڵ ١٢٠٠ سەرنيشينى ديكە دانیشتوویت.
  • 8:10 - 8:12
    كێشەى شەمەندەفەرەكانى ناو شار
  • 8:12 - 8:16
    ئەوەیە هەندێك كات دەبێت
    پێنج، ده، پانزه جار
  • 8:16 - 8:18
    پێش گەشتن به شوێنى
    مەبەست بوەستيت.
  • 8:18 - 8:21
    چى ئەگەر لەم شەمەندەفەرەدا
    پێويست نەكات بوەستيت؟
  • 8:22 - 8:23
    ئەگەر لەم شەمەندەفەرەدا،
  • 8:23 - 8:27
    فارگۆكانى شەمەندەفەرەكه بتوانن خۆيان
    جياببنەوه له كاتێكدا تۆ دەجوڵێيت
  • 8:27 - 8:29
    ئينجا ببن به پاسى خێراى بێ شۆفێر
  • 8:30 - 8:32
    لەسەر تۆڕێكى شەقامى
    لاوەكى هاتووچۆ دەكات.
  • 8:32 - 8:34
    بەم شێوەيه و بەبێ هيچ وەستانێک،
  • 8:34 - 8:36
    بێ گواستنەوەيەكى دوور و درێژ،
  • 8:36 - 8:39
    تۆ ئێستا له پاسێكدا دانيشتوويت
    بەرەو ناوچەكەى تۆ دەڕوات.
  • 8:40 - 8:42
    کاتێک نزيك دەبيتەوە،
  • 8:42 - 8:45
    ئەو بەشەى تۆ تێيدا دانيشتوويت
    جيا دەبێتەوه
  • 8:45 - 8:48
    و بەشێوەيەكى خود-ڕەوى
    دەتگەيەنێته بەردەم دەرگاكەت.
  • 8:49 - 8:51
    ئەمە گشتييه و تاكه
    كەسيشه له هەمان كاتدا.
  • 8:52 - 8:57
    له داهاتوودا دەكرێ ئەمە يەكێك له
    هۆكاره گشتييەكانى گواستنەوه بێت.
  • 8:58 - 8:59
    ... ئێستا
  • 8:59 - 9:02
    وەك ئەوەى پياسه كردن به ناو شارێك
    كه جمەى دێ له فڕۆكەى بێ فڕۆكەوان،
  • 9:02 - 9:07
    تەكسى فڕيوو، پاسى پێشکەوتوو
    و پارچەى موگناتيسى هەڵواسراو
  • 9:07 - 9:08
    هێنده سەرنجڕاكێش نەبێت،
  • 9:09 - 9:11
    هەست دەكەم هێزێكى ترى كارا هەيه
  • 9:11 - 9:14
    وادەكات هاتووچۆى شارەكان
    سەرنجڕاكێش بێت.
  • 9:15 - 9:16
    ئەگەر بيرى لێ بكەيتەوە،
  • 9:16 - 9:21
    نەوەى ئێستاى ئوتومبێلى بێ شۆفێر
    تەنها له هەوڵى كردنەوەى ڕێگاكەيەتى
  • 9:21 - 9:24
    بۆ ناو تۆڕێكى هاتووچۆ که
    مرۆڤ خۆى بۆ خۆيى بنيادناوە.
  • 9:24 - 9:28
    ئروان هەوڵى فێربوونى ياساكانى هاتووچۆ
    دەدەن، كه به شێوەيەكى ڕێژەيى سادەيە،
  • 9:28 - 9:31
    و خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانه
    هەرەمیەکانی هەڵسوکەوتی مڕۆڤ
  • 9:31 - 9:33
    كارێكى زۆر گرانە.
  • 9:33 - 9:36
    بەڵام چى دەبوو کاتێک تەواوى
    ئوتومبێلى شارەكان ببوایە به بێ شۆفێر؟
  • 9:37 - 9:39
    ئايا پێويستمان به ترافيك دەبوو؟
  • 9:39 - 9:41
    پێويستمان به ئاڕاستەكانى
    هاتووچۆ دەبوو؟
  • 9:41 - 9:42
    ئەى چى سەبارەت به
    خێرايى دياريكراو؟
  • 9:43 - 9:45
    خڕۆكه سوورەكان بەسەر ئاڕاستەكانى
    هاتووچۆدا تێپەڕ نابن.
  • 9:45 - 9:47
    هەرگيز له ڕەنگى سوورى
    ترافيكدا ناوەستن.
  • 9:47 - 9:49
    له يەكەم شارى
    ئوتومبێله بێ شۆفێرەكاندا،
  • 9:49 - 9:52
    هيچ ترافيك و ئاڕاستەيەكى
    هاتووچۆت نابێت.
  • 9:52 - 9:55
    و كاتێك هەموو ئۆتۆمبێلەكان بێ
    شۆفێرن و پەيوەنديان بەيەكەوه هەيە،
  • 9:56 - 9:59
    هەموو شتێك پێشبينی كراوه
    ماوەى پەرچەكرداريش، كەمترينە.
  • 9:59 - 10:01
    دەتوانن خێراتر شۆفێرى بكەن
  • 10:01 - 10:04
    و دەتوانن هەر پێشنيارێكى بەسوود
    بتوانێت خێرايى خۆيان
  • 10:04 - 10:07
    يان ئوتومبێلەكانى چواردەوريان
    زياد بكات وەربگرن.
  • 10:07 - 10:09
    بۆيه لەبرى ياسا قورسەكانى هاتووچۆ،
  • 10:10 - 10:12
    هاتووچۆكردن ڕێكخراو دەبێت
  • 10:12 - 10:16
    لەلايەن تۆڕێكى لۆگاريتمى دايناميكييەوه
    كه بەردەوام له خۆپێشخستن دايە.
  • 10:18 - 10:21
    ئەنجامەكەى: هاتووچۆيەكى نامۆ
  • 10:21 - 10:25
    كه تێكەڵەيەك دەێت له خێرايى
    و سانايى ئۆتۆبانه ئەڵمانييەكان
  • 10:25 - 10:28
    و چالاكيى داهێنەرانه يەكتربڕەكانى مۆمباى.
  • 10:29 - 10:30
    (پێكەنين)
  • 10:30 - 10:32
    هاتووچۆ بەشێوەيەكى
    كارا بەردەوام دەبێت.
  • 10:32 - 10:35
    وەك خوێنمان له دۆخى شليدا دەبێت.
  • 10:35 - 10:36
    به شێوەيەكى دژيەكى نامۆ،
  • 10:37 - 10:39
    هەتا تۆڕى هاتووچۆى
    ئێمه زياتر خودكار بێت،
  • 10:39 - 10:42
    ئەوا جووڵەكەى سروشتيتر
    و زيندەتر دەبێت.
  • 10:43 - 10:45
    بۆيه بەڵێ،
  • 10:45 - 10:49
    زيندەزانى ئەمڕۆ هەموو تايبەتمەنديیە
    بليمەتەکانی گواستنەوەى هەيه.
  • 10:49 - 10:51
    بەڵام ئەم پڕۆسەيه
    ملياران ساڵى پێچووە،
  • 10:51 - 10:54
    و به هەموو جۆرەكانى
    دووبارەبوونەوه و بازداندا تێپەڕبووە.
  • 10:55 - 10:58
    ئێمه ناتوانين مليارەها ساڵ بۆ پێشخستنى
    سيستەمى هاتووچۆمان چاوەڕوانبين.
  • 10:59 - 11:01
    له ئێستادا ئێمه خەون،
  • 11:01 - 11:02
    بيرۆكەكان و
  • 11:02 - 11:04
    تەكنەلۆژياشمان
  • 11:04 - 11:07
    بۆ دروستكردن تۆڕى
    گواستنەوهى سێ-ڕهههندی،
  • 11:07 - 11:09
    داهێنانى ئوتومبێلى نوێ
  • 11:09 - 11:11
    و گۆڕينى جووڵه له
    شارەكانماندا هەیە.
  • 11:11 - 11:12
    با ئەم كاره بكەين.
  • 11:12 - 11:13
    سوپاس.
  • 11:13 - 11:16
    (چهپڵەڕێزان)
Title:
دەبێ جيهانێكى بێ شۆفێر چۆن بێت؟
Speaker:
وانيس كاباج
Description:

چى دەبێت ئه‌گه‌ر هاتووچۆى سه‌ر شه‌قامه‌كانمان به‌ هه‌مان سانايى و تواناى هاتووچۆكردنى خوێن له‌ناو ده‌ماره‌كانماندا بێت؟ شاره‌زاى بوارى گواستنه‌وه‌ وانيس كاباج، پێى وايه‌ كه‌ ده‌توانين بيرۆكه‌ له‌ بليمه‌تى زينده‌زانى، بۆ دروستكردنى سيسته‌مه‌كانى هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ى داهاتوو وه‌ربگرين. له‌م گوتارى بيركردنه‌وه‌ى-ئاينده‌ييه‌دا، باس له‌و پاسانه‌ى تواناى جيابوونه‌وه‌يان هه‌يه‌، ته‌كسى فڕيوو و تۆڕى پارچه‌ موگناتيزييه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان دەکات، كه‌ ده‌كرێ هۆكاربن بۆ هێنانه‌ دى خه‌ونى جيهانێكى دايناميكى، بێ شۆفێر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:31

Kurdish (Central) subtitles

Revisions