Return to Video

نەخۆشی دوو جەمسەری چییە؟ - هێلێن م. فارێڵ

  • 0:07 - 0:09
    نەخۆشی دوو جامسەری چییە؟
  • 0:09 - 0:13
    وشەی "بایپۆلەر" واتە دوو جەمسەر.
  • 0:13 - 0:17
    بۆ ئەو چاندان ملیۆن کەسەی کە نەخۆشی
    دووجەمسەرییان هەیە لە جیهاندا،
  • 0:17 - 0:20
    ژیان دابەش بووە لە نێوان
    دوو واقیعی جیاوازدا -
  • 0:20 - 0:23
    شاگەشکەیی و خومۆکی.
  • 0:23 - 0:26
    چەندین جۆری جیاوازی
    نەخۆشی جووت جەمسەری ھەی،
  • 0:26 - 0:28
    با باسی چەند دانەیەکیان بکەین.
  • 0:28 - 0:32
    جۆری ١ دڵخۆشی زۆر توند و
    خەمباری زۆر توندیش ئەزمون دەکات،
  • 0:32 - 0:37
    لە کاتێکدا جۆری ٢ ماوەی شاگەشکەیی
    کورتتر و کەمتر ل ەخۆ دەگرێ
  • 0:37 - 0:40
    لە نێوان چەندین ماوەی درێژی خەمۆکیدا.
  • 0:40 - 0:43
    بۆ کەسێک کە جۆلانە دەکات
    لە نێوان حاڵەتی دەروونی جیاوازدا،
  • 0:43 - 0:48
    دەکرێت وەک مەحاڵ دەربکەوێت هاوسەنگی پێویت
    بدۆزێتەوە بۆ بەڕێکردنی ژیانێکی تەندروست.
  • 0:48 - 0:52
    دڵخۆشییە زۆرەکانی جۆری یەکەم
    ناسراون بە زنجیرە شێتییەکان،
  • 0:52 - 0:57
    دەکرێت وا لە کەسێک بکەن ئەزمونی هەستگەلێک
    بکات لە نێوان وروژاوی و نەبەزێنراویدا.
  • 0:57 - 1:01
    بەڵام ئەم زنجیرە شاگەشکەییە لە
    هەستی دڵخۆشی ئاسایی زیاترن،
  • 1:01 - 1:04
    دەبنە هۆی نیشانەی بێزارکەر
    وەک بیرکردنەوەی زۆر خێرا،
  • 1:04 - 1:05
    و بێخەوی،
  • 1:05 - 1:07
    و قسەکردنی خێرا،
  • 1:07 - 1:08
    و کرداری هەڵەشە،
  • 1:08 - 1:10
    و ڕەفتاری مەترسیدار.
  • 1:10 - 1:13
    بە بێ چارەسەر، ئەم زنجیرانە زیاتر دەبن
  • 1:13 - 1:14
    و توندتر دەبن،
  • 1:14 - 1:16
    و کاتی زیاتر دەخایەنن بۆ ئارامبوونەوە.
  • 1:16 - 1:21
    ئاستەکانی خەمۆکییەکەی نەخۆشی دوو جەمسەری
    بە چەندین شێوە خۆی دەردەخات -
  • 1:21 - 1:22
    بێتاقەتی،
  • 1:22 - 1:24
    کەمبوونەوەی ئارەزو بۆ خولیاکان،
  • 1:24 - 1:25
    گۆڕانکاری لە ئارەزوی خواردن،
  • 1:25 - 1:28
    هەستکردن بە بێ نرخی یان تاوانبارییەکی زۆر،
  • 1:28 - 1:30
    خەوتن بە ڕێژەیەکی زۆر زیاد یان زۆر کەم،
  • 1:30 - 1:32
    نائارامی یان خاوبوونەوە،
  • 1:32 - 1:36
    یان بیرکردنەوەی بەردەوام لە خۆکوشتن.
  • 1:36 - 1:38
    لە جیهاندا، نزیکەی لە سەدا
    یەک بۆ سێی پێگەشتووان
  • 1:38 - 1:44
    ئەو نیشانانەیان تێدایە کە دەرخەری
    نەخۆشیی دوو جەمسەریین.
  • 1:44 - 1:47
    زۆرینەی ئەم خەڵکانە کەسانی
    کارا و چالاکن لە کۆمەڵگەدا.
  • 1:47 - 1:50
    و ژیان و بژاردە و پەیوەندییەکانیان
  • 1:50 - 1:52
    بە نەخۆشییەکە پێناسە ناکرێن،
  • 1:52 - 1:56
    بەڵام هێشتاش، بۆ زۆر کەس،
    دەرئەنجامەکان جدیین.
  • 1:56 - 1:59
    نەخۆشییەکە دەکریت کاریگەری خراپ بکاتە سەر
    چالاکیی پەروەردەیی و کاریی،
  • 1:59 - 2:01
    و پەیوەندییەکان
  • 2:01 - 2:02
    و باری ئابووری
  • 2:02 - 2:05
    و سەلامەتی کەسیی
  • 2:05 - 2:08
    کەواتە ھۆکاری دوو جەمسەری چییە؟
  • 2:08 - 2:13
    لێکۆڵەران وابیردەکەنەوە هۆکاری سەرەکی
    ڕێکخستنی ئاڵۆزی مێشکە.
  • 2:13 - 2:16
    مێشکە تەندروستەکان پەیوەندی بەهێز
    دەهێڵنەوە ل ەنێوان دەمارەخانەکاندا
  • 2:16 - 2:19
    بەهۆی هەوڵی بەردەوامی مێشکەوە
    بۆ پاکساز کردنی خۆی
  • 2:19 - 2:25
    و لابردنی پەیوەندییە دەمارییە
    بەکارنەهێنراو یان نادروستەکان.
  • 2:25 - 2:29
    ئەم پڕۆسەیە گرنگە چونکە ڕێڕەوە
    دەمارییەکانمان وەک نەخشەیەک کار دەکەن
  • 2:29 - 2:31
    بۆ هەرشتێک کە ئەنجامی دەدەین.
  • 2:31 - 2:34
    بە بەکارهێنانی تیشکی موگناتیسی کارا,
  • 2:34 - 2:38
    زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە توانای مێشک
    بۆ چاکسازیکردنی خۆی کێشەی تێدایە
  • 2:38 - 2:41
    لە ئەو کەسانەدا کە نەخۆشی
    دوو جەمسەریان هەیە.
  • 2:41 - 2:43
    ئەمەش واتە دەمارەخانەکان ئاڵۆز دەبن
  • 2:43 - 2:46
    و تۆرێک درووست دەکەن کە
    مەحالە بتوانن ڕێنیشاندەر بن.
  • 2:46 - 2:49
    لەبەر ئەوەی تەنها ئاماژەی سەرلێشێوێنەر
    بەڕێوەیان دەبات،
  • 2:49 - 2:54
    ئەو کەسانەی نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە
    بیرکردنەوە و ڕەفتاری جیاوازیان دەبێت.
  • 2:54 - 2:56
    هەروەها نیشانەی نەخۆشی دەروونیش،
  • 2:56 - 2:58
    وەک قسە و ڕەفتاری شێواو،
  • 2:58 - 2:59
    و بیرکردنەوەی وەهمی،
  • 2:59 - 3:00
    و لەخۆگۆڕان (پارانۆیا(
  • 3:00 - 3:02
    و تەوەهوم (خەیاڵکردنی شتانی ناڕاستی(
  • 3:02 - 3:06
    دەکرێت درووست ببن لە ماوەی توندی
    نەخۆشی دوو جەمسەریدا.
  • 3:06 - 3:11
    ئەمە دەگەڕێندرێتەوە بۆ زۆریی لە دەمارە
    گوێزەرەوەیەکدا کە پێیدەوترێت دۆپامین.
  • 3:11 - 3:17
    بەڵام سەرەڕای ئەم تێگەشتنە،ناتوانین نەخۆشی
    دوو جەمسەری ببەستینەوە بە یەک هۆکارەوە.
  • 3:17 - 3:20
    لە ڕاستیدا، کێشەیەکی ئاڵۆزە.
  • 3:20 - 3:23
    بۆ نموونە، بەشی ئەمیگدالای مێشک
    پەیوەندی هەیە بە بیرکردنەوە،
  • 3:23 - 3:25
    و بیرەوەری درێژخایەن،
  • 3:25 - 3:27
    و ڕێکخستنی هەستەکانەوە.
  • 3:27 - 3:31
    لەم ناوچەیەدا، هۆکاری جیاوازی
    وەک بۆماوە و کۆستی کۆمەڵایەتی
  • 3:31 - 3:37
    دەکرێت ناساخی درووست بکەن و ببنە هۆی
    دروست بوونی نیشانەکانی نەخۆشی دوو جەمسەری.
  • 3:37 - 3:39
    ئەم حاڵەتە زۆرجار لە
    خێزانەکاندە دەمێنێتەوە
  • 3:39 - 3:42
    بۆیەش دەزانین کە بۆماوەیی
    هۆکارێکی گەورەیەتی.
  • 3:42 - 3:45
    بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە یەک
    جین هەیە بۆ نەخۆشی دوو جەمسەری.
  • 3:45 - 3:49
    لە ڕاستیدا، ئەگەری توشبوون بە
    نەخۆشی دوو جەمسەری
  • 3:49 - 3:52
    لە هۆی پەیوەندی نێوان چەندین
    جینەوە سەرچاوە دەگرێت
  • 3:52 - 3:56
    لە شێوازێکی ئاڵۆزدا کە
    هێشتاش هەوڵ دەدەین لێی تێبگەین.
  • 3:56 - 3:57
    هۆکارەکان ئاڵۆزن،
  • 3:57 - 4:02
    و لەبەر ئەوەش، دەستنیشانکردن و ژیان کردن
    لەگەڵ نەخۆشی دوو جەمسەریدا سەختە.
  • 4:02 - 4:05
    سەرەڕای ئەمەش،
    نەخۆشیەکە کۆنترۆڵ دەکریت.
  • 4:05 - 4:10
    هەندێک دەرمان وەک لیثیۆم دەتوانن یارمەتیدەر
    بن لە ڕێکخستنی بیرکردنەوە و ڕەفتاری ترسناک
  • 4:10 - 4:12
    بە ڕێکخستنی باری دەروونی کەسەکە.
  • 4:12 - 4:18
    ئەم دەرمانانەی ڕێکخستنی باری دەروونی بە
    کەمکردنەوەی چالاکی نائاسایی ناو مێشک کار دەکەن،
  • 4:18 - 4:21
    بەمەش پەیوەندییە دەمارییە
    تەندرووستەکان بەهێز دەکەن.
  • 4:21 - 4:24
    دەرمانە باوەکانی دیکە دەرمانی
    دژە ناڕێکی دەروونی لە خۆ دەگرێت،
  • 4:24 - 4:27
    کە کاریگەرییەکانی دۆپامین دەگۆڕن،
  • 4:27 - 4:29
    و چارەسەری شۆکی کارەبایی،
  • 4:29 - 4:33
    کە کاریگەرییەکەی لە مێشکدا وەک
    فێ' یەکە کە بە وریاییەوە کۆنترۆڵ کرابێت'،
  • 4:33 - 4:36
    ئەوە هەندێکجار وەک
    چارەسەری لەناکاو بەکار دەهێنرێت.
  • 4:36 - 4:38
    هەندێک نەخۆشی دوو جەمسەری
    چارەسەر ڕەت دەکەنەوە.
  • 4:38 - 4:40
    چونکە لەوە دەترسن چارەسەرەکە
    هەستەکانیان کاڵدەکاتەوە
  • 4:40 - 4:42
    و بەهرەدارییان لەناو دەبات.
  • 4:42 - 4:46
    بەڵام دەروونزانی پزیشکی هاوچەرخ زۆر
    هەوڵ دەدات کە خۆی لەوە بپارێزێت.
  • 4:46 - 4:50
    لە ئێستادا، دکتۆرەکان لەسەر بنەمای
    نەخۆش-بە-نەخۆش کار لەسەر نەخۆشەکان دەکەن
  • 4:50 - 4:53
    بۆ جێبەچێکردنی تێکەڵەیەک
    لە دەرمان و چارەسەر
  • 4:53 - 4:57
    کە ڕێگە دەدات نەخۆشەکان تا ئەوپەڕی
    توانایان ژیانیان بە باشی بەڕێ بکەن.
  • 4:57 - 5:00
    و جگە لە چارەسەر، ئەو کەسانەی نەخۆشی
    دوو جەمسەرییان هەیە دەتوانن سود وەرگرن
  • 5:00 - 5:02
    لە شتی سادەتریش.
  • 5:02 - 5:04
    لەو شتانەش وەک وەرزشی بەردەوام،
  • 5:04 - 5:05
    خەوتنی باش،
  • 5:05 - 5:08
    و وازهێنان لە تلیاک و کحول،،
  • 5:08 - 5:12
    و هەروەها قبووڵکردن و هاوخەمی
    خانەوادە و هاوڕێیانیش زۆر گرنگن.
  • 5:12 - 5:16
    بیرت بێت، نەخۆشی دووجەمسەری
    حاڵەتێکی پزیشکیی،
  • 5:16 - 5:17
    هەڵەی کەسەکە نییە،
  • 5:17 - 5:19
    و هەموو کەسایەتیشیان
    تەنها نەخۆشییەکە نییە.
  • 5:19 - 5:21
    و ئەوە شتێکە کە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت
  • 5:21 - 5:24
    لەڕێگەی تێکەڵەیەک لە دەرمانەوە کە
    کار لەسەر ناوەوەی کەسەکە دەکەن
  • 5:24 - 5:29
    هاوڕێ و خانەوادەش لەڕوی دەرەوە
    کەسەکە قبوڵ بکەن و لێی تێ بگەن،
  • 5:29 - 5:33
    و ئەو کەسانەی نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە
    خۆیان هانی خۆیان بدەن کە بەهێزتر بن
  • 5:33 - 5:35
    هەتا هاوسەنگی بدۆزنەوە لە ژیانیاندا.
Title:
نەخۆشی دوو جەمسەری چییە؟ - هێلێن م. فارێڵ
Speaker:
هێلێن م. فارێڵ
Description:

وانەکە بە تەواوی ببینە لە:
http://ed.ted.com/lessons/what-is-bipolar-disorder-helen-m-farrell

وشەی (بایپۆلەر) واتە "دوو جەمسەر". بۆ ئەو چەندان ملیۆن کەسەی کە نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە لە جیهاندا، ژیان دابەش بووە لە نێوان دوو واقیعدا: شاگەشکەیی و خەمۆکی. کەوایە چ شتێک دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشییە؟ و ئایا دەکرێت چارەسەر بکریت؟ هێلێن م. فارێڵ باس لە هۆکارە بنچینەییەکان و چارەسەرەکانی نەخۆشی دووجەمسەری دەکات.

وانەیەک لەلایەن هێلێن م. فارێڵ، ئەنیمەیشن لەلایەن Uncle Ginger

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:58

Kurdish (Central) subtitles

Revisions