هەموو ئەوەی پێتوایە ئەیزانیت لەسەر ئالوودەبوون هەڵەیە
-
0:01 - 0:02یەکێک لە کۆنترین یادەوەرییەکانم
-
0:02 - 0:05ئەوەبوو هەوڵبەم یەکێک لە
خزمەکانم هەستێنم و نەمتوانی. -
0:05 - 0:08ئەوکاتەش منداڵێکی بچووک بووم،
بۆیە بەڕاستی تێنەگەشتم بۆ، -
0:08 - 0:10بەڵام کە گەورەتر بووم،
-
0:10 - 0:12درکم بەوە کرد کە ئالوودەبوونی
دەرمانمان هەیە لە خێزانەکەیا، -
0:12 - 0:14دواتر ئالوودەبوونی کۆکاینیش.
-
0:14 - 0:19بەم دواییە زۆرم بیرلێکردەوە، بەشێکی
چونکە ١٠٠ ساڵ ئەبێت -
0:19 - 0:22ماددەی ئالودەکەر قەدەغەکراوە لە
ئەمریکا و بەریتانیا، و -
0:22 - 0:24ئینجا ئەوەمان بەسەر بەشەکانی
تری جیهانیشدا سەپاند. -
0:24 - 0:28سەدەیەک ئەبێت ئەم بڕیارە
چارەنووس سازەمان یاوە -
0:28 - 0:32ئالوودەبووەکان بگرین و سزایان بەین و
وایان لێبکەین بناڵێنن، -
0:32 - 0:36چونکە باوەڕمان وابووە ئەوە ئەیانگۆڕێت؛
ناچاریان ئەکات وازبێنن. و -
0:36 - 0:41چەند ساڵێک لەمەوبەر، سەیرێکی ئەو
ئالوودەبووانەی ژیانمم ئەکردەوە کە خۆشم ئەوێن، -
0:41 - 0:45ئەمویست بزانم هیچ ڕێگایەک هەیە
بۆ ئەوەی بتوانم یارمەتیان بەم. و -
0:45 - 0:48درکم بەوە کرد چەندین
پرسیاری بنچینەیی هەیە -
0:48 - 0:50بەس نەم ئەزانی وەڵامەکانی چین
-
0:50 - 0:52وەک، بەڕاستی هۆکاری ئالوودەبوونەکە چییە؟
-
0:52 - 0:56بۆچی بەم شێوەیە چارەسەری ئەکەین
کە لەوە ناچێت سوودی هەبێت، و -
0:56 - 0:59ڕێگایەکی باشتر هەیە کە بتوانین
تاقی بکەینەوە؟ -
0:59 - 1:00بۆیە زۆر شتم خوێندەوە لەبارەیەوە، و
-
1:00 - 1:03بەڕاستی وەڵامەکەم نەدۆزییەوە
کە بۆی ئەگەڕام، -
1:03 - 1:07بۆیە بیرم کردەوە، و وتم باشە ئەڕۆم و
قسە لەگەڵ خەڵکی جیاجیا ئەکەم لە جیهاندا -
1:07 - 1:08کە لەمەیا ژیاون و گەڕاون لەسەری و
-
1:08 - 1:11قسەیان لەگەڵکەم و سەیر ئەکەم بزانم
هیچ فێر ئەبم لێیانەوە. -
1:11 - 1:14یەکەم جار وامزانی لەوانە نییە
٣٠ هەزار میل زیاتر بڕۆم، -
1:14 - 1:17بەڵام دەرئەنجام چاوم بە چەندین
کەسی هەمەجۆر کەوت، -
1:17 - 1:20لە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرەوە
کە ڕەگەزی گۆڕیبوو لە براوسڤیل، برۆکلین، -
1:20 - 1:24بۆ زانایەک کە زۆربەی کاتەکانی بەسەر ئەبرد
لە پێدانی هەلوەسەدروستکەر بە مۆنگوس -
1:24 - 1:25بۆ ئەوەی بزانیت حەزیان لێئەبێت --
-
1:25 - 1:28دەرچوو حەزیان لێیە، بەڵام
لە هەندێک کاتی دیاریکراودا -- -
1:28 - 1:31بۆ تەنیا وڵات کە سزای لابردووە لەسەر
هەموو ماددەیەکی ئالوودەکەر. -
1:31 - 1:33لە حەشیشەوە بۆ کۆکاین، پرتوگال.
-
1:33 - 1:36ئەوەشی درکم پێکرد و
زۆر سەیر بوو بەلامەوە، -
1:36 - 1:40زۆربەی ئەوەی پێمان وایە ئەیزانین
لەسەر ئالوودەبوون هەڵەیە، -
1:40 - 1:43ئەگەر دەستکەین بە فێربوونی بەڵگە
نوێکان لەسەر ئالوودەبوون، -
1:43 - 1:46پێموابێت زۆر شتی تری یاساکانمان
لەسەر ماددە هۆشبەرەکان ئەگۆڕین. -
1:46 - 1:50بەڵام با بەوە دەستپێکەین کە پێمان وایە
ئەیزانین، ئەوەی وامانزانیوە ئەیزانین. -
1:50 - 1:52با بیر لەم هێڵەی ناوەڕاست بکەینەوە.
-
1:52 - 1:55بیهێننە بەرچاوتان هەمووتان، بۆ ٢٠ ڕۆژ،
ڕۆژی سێ جار هیرۆین بەکاربێنن. -
1:55 - 1:59هەندێکتان لەوانەیە لەمبارەیەوە
زیاتر بەپەرۆش بن لەوانی تر. -
1:59 - 2:00(پێکەنین)
-
2:00 - 2:02نیگەران مەبن، تەنیا
تاقیکردنەوەی هێنانە بەرچاوە. -
2:02 - 2:04هێناتانە بەرچاوتان واتان کردبێت؟
-
2:04 - 2:05چی ڕووئەیات؟
-
2:05 - 2:09ئێستا، چیرۆکێکمان هەیە دەربارەی ئەوەی
چی ڕووئەیات و سەدەیەکە پێمان ئەوترێت. -
2:09 - 2:12وا بیر ئەکەینەوە، چونکە
ماددەی ئالوودەکەر هەیە لە هیرۆینا، -
2:12 - 2:14کە بۆ ماوەیەک وەریئەگریت،
-
2:14 - 2:16لەشت ئیتر پشت بەو
ماددانە ئەبەستێت، -
2:16 - 2:18ئەبن بە پێویستی جەستەیی،
-
2:18 - 2:21لە کۆتایی ئەو ٢٠ ڕۆژەدا،
ئەبیت بە ئالوودەبوی هیرۆین، وانیە؟ -
2:21 - 2:22منیش وام بیرئەکردەوە.
-
2:23 - 2:26یەکەم شت کە ئاگاداریکردمەوە لە ڕاستی
ئەوەی لەوانە نییە چیرۆکەکە ڕاستبێت -
2:26 - 2:28ئەوکاتە بوو کە ڕوونکرایەوە بۆم.
-
2:28 - 2:32ئەگەر لەم وتاری تێدە بڕۆمە دەرەوە و
ئوتومبێلێک لێمبات و ڕانم بشکێت، -
2:32 - 2:35ئەبرێم بۆ نەخۆشخانە و لەوێ
بڕێکی زۆر دایامۆرفینم ئەدرێتێ. -
2:35 - 2:37دایامۆرفین هیرۆیینە.
-
2:37 - 2:40ڕاستییەکەی هیرۆینێکی زۆر باشترە
لەوەی لەسەر شەقامەکان ئەیکڕن، -
2:40 - 2:43چونکە ئەوەی لە دەڵاڵەکان ئەیکڕن
هەمووی دەرمانی پیسبووە. -
2:43 - 2:45ڕاستییەکەی، بڕێکی زۆر کەمی هیرۆیینە،
-
2:45 - 2:48لەکاتێکدا ئەوەی لە نەخۆشخانە
بۆت بەکاریەت ماددەیەکی پوختە. -
2:48 - 2:50بۆ ماوەیەکی درێژیش پێت ئەدرێت.
-
2:50 - 2:52چەندین کەس لەم شوێنەیان،
-
2:52 - 2:55لەوانەیە درکی پێنەکەن،
بڕێکی زۆر هیرۆینتان وەرگرتووە. -
2:55 - 2:59هەر کەسێکیش کە سەیری ئەمە ئەکات
لە هەر شوێنکەوە، ئەمە ڕووئەیات. -
2:59 - 3:01ئەگەر ئەوەشی باوەڕمان پێیەتی لەسەر
ئالوودەبوون ڕاستبێت -- -
3:01 - 3:04ئەو کەسانە ئەکەونە بەر ئەو هەموو
ماددە ئالوودەکەرانە -- -
3:04 - 3:06ئەبێ چی ڕووبات؟
ئەبێ ئالوودە بن پێی. -
3:06 - 3:08ئەمە بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەرکراوە.
-
3:08 - 3:12ڕوونایات؛ تێبینیتان کردووە ئەگەر
دایە گەورەتان گۆڕینی جومگەی سمتی بۆ کرابێت، -
3:12 - 3:14وەک ئالوودەبووی مادەی هۆشبەر
لێی دەرنەچووە. -
3:14 - 3:18کە بەمەشم زانی،
سەیر بوو بەلامەوە، -
3:18 - 3:21بۆیە جیاواز لە هەموو ئەوەی
پێموتراوە، هەموو ئەوەی ئەمزانی، -
3:21 - 3:25بیرم کردەوە ناکرێت ڕاست بێت،
هەتا چاوم بە پیاوێک کەوت بەناوی بروس ئەلیکساندەر. -
3:25 - 3:28پرۆفیسۆری دەروون ناسییە
لە ڤانکوڤەر -
3:28 - 3:30کە تاقیکردنەوەیەکی سەرسوڕهێنەری ئەنجامدا
-
3:30 - 3:32پێموابێت بەڕاستی یارمەتیمان
ئەیات لەم پرسە تێبگەین. -
3:32 - 3:34پرۆفیسۆر ئەلیکساندەر
بۆی ڕوونکردمەوە، -
3:34 - 3:37بیرۆکەی ئالوودەبوونەکەی چۆتە
ناو مێشکی هەموومانەوە، چیرۆکەکە، -
3:37 - 3:39بەشێکی لە زنجیرەیەک لە
تاقیکردنەوەکانەوە یەت -
3:39 - 3:41کە زووتر لە سەدەی
بیستەمدا کراوە. -
3:41 - 3:42بەڕاستی سادەن.
-
3:42 - 3:45ئەتوانن لە ماڵەوە بیکەن ئەگەر کەمێک هەست
بە حەزی ئەشکەنجە بینین بکەن. -
3:45 - 3:49جرجێک بکڕن و بیخەنە قەفەسێکەوە، و
دوو بتڵ ئاوی ئەیەیتێ: -
3:49 - 3:52یەکەمیان تەنیا ئاو، و دووەمیشیان
ئاو کۆکاین یان هیرۆینی تیابێت. -
3:53 - 3:56ئەگەر ئەوە بکەیت، جرجەکە زۆربەی کات
ئاوە دەرماناوییەکەی ئەوێت و -
3:56 - 3:58زۆربەی جاریش یەکسەر زۆر
بەخێرایی خۆی ئەکوژێت. -
3:58 - 4:00پێتوایە وابێت، وانییە؟
پێتوایە وا کار بکات. -
4:00 - 4:04لە ٧٠کاندا، پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر
یەت و سەیری ئەم تاقیکردنەوەیە ئەکات و -
4:04 - 4:05تێبینی شتێک ئەکات.
-
4:05 - 4:08وتی ئاه، جرجەکە ئەخەینە
ناو قەفەسێکی بەتاڵەوە. -
4:08 - 4:10هیچی نییە جگە لە لەکارهێنانی
ئەم دەرمانانە. -
4:10 - 4:11با شتێکی جیاواز تاقیکەینەوە.
-
4:11 - 4:14پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر قەفەسێکی دروستکرد
کە پێی ئەوت "پارکی جرج،" -
4:14 - 4:17کە وەک بەهەشت وایە بۆ جرجەکان.
-
4:17 - 4:20بڕێکی زۆر پەنیری تێدابێت،
بڕێکی زۆر تۆپی ڕەنگدار، -
4:20 - 4:21بڕێکی زۆر ڕاڕەو.
-
4:21 - 4:25لەهەموی گرنگتر، چەندین هاوڕێ.
بتوانن جووتبوونی زۆر بکەن. -
4:25 - 4:29هەروەها بتڵە ئاوەکەشیان هەبێت،
ئاوا ئاساییەکە و ئاوا دەرماناوییەکە. -
4:29 - 4:32بەڵام بەشە سەرسوڕهێنەرەکە لێرەیایە:
-
4:32 - 4:36لە پارکی جرجەکەیا، حەزیان لە
ئاوە دەرماناوییەکە نییە. -
4:36 - 4:37هەرگیز بەکاریناهێنن.
-
4:37 - 4:40هیچ کامێکیان بە ویستی خۆیان
بەکاری ناهێنن. -
4:40 - 4:41هیچ کامێکیان زیاد لەپێویست
بەکاریناهێنن. -
4:41 - 4:45لە ڕێژەی لەسەدا ١٠٠ زۆری بەکارهێنان
کاتێک جیا ئەکرێنەوە -
4:45 - 4:48ئەچیتە سەر لەسەدا سفر زۆر کاتێک
دڵخۆشن و پێکەوە ئەژین. -
4:48 - 4:51یەکەم جار کە ئەمەی بینی
پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر بیری کردەوە، -
4:51 - 4:54لەوانەیە ئەمە تەنیا لە جرجا بێت،
زۆر جیاوازن لە ئێمە. -
4:55 - 4:57لەوانەیە بەو شێوەیە جیاواز نا
کە حەز ئەکەین، بەڵام، ئەزانن -- -
4:57 - 4:59بەداخەوە، تاقیکردنەوەیەکی
مرۆیی کراوە -
4:59 - 5:02لەسەر هەمان بنەما کە ڕووی یاوە
ڕێک لە هەمان کاتدا. -
5:02 - 5:04پێی ئەوترا جەنگی ڤێتنام.
-
5:04 - 5:09لە ڤێتنام، لەسەدا ٢٠ی هەموو سەربازە
ئەمریکییەکان هیرۆینێکی زۆریان بەکارئەهێنا، و -
5:09 - 5:11ئەگەر سەیری هەواڵەکانی
ئەو کاتە بکەیت، -
5:12 - 5:15زۆر نیگەران بوون، چونکە
ئەیانوت، ئای خوایە، ئیتر -
5:15 - 5:18سەدان هەزار ئالوودەبوومان ئەبێت
لەسەر شەقامەکانی ئەمریکا -
5:18 - 5:20دوای تەواوبوونی جەنگەکە؛
تەواو ڕێی تێئەچوو. -
5:20 - 5:24ئەو سەربازانەی بڕێکی زۆر هیرۆینیان
بەکارئەهێنا بەدواداچوونیان بۆ کرا. -
5:24 - 5:27تۆمارەکانی نەخۆشییە دەروونییەکان
توێژینەوەیەکی وردی کرد، و -
5:27 - 5:29چیان بەسەر هات؟
-
5:29 - 5:32دەرچوو نەچوونە سەر ڕاهێنانەوە.
نیشانەی وازهێنانیان نەبوو. -
5:32 - 5:35لەسەدا ٩٥یان یەکسەر وازیانهێنا.
-
5:35 - 5:38ئێستا، ئەگەر باوەڕ بە چیرۆکی
ماددەی هۆشبەر بکەن، -
5:38 - 5:41ئەوە هیچ ڕێی تێناچێت، بەڵام
پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر دەستیکرد بە بیرکردنەوە -
5:41 - 5:44کە لەوانەیە چیرۆکێکی تر هەبێت
دەربارەی ئالوودەبوون. -
5:44 - 5:47وتی، چی ئەبێت ئەگەر ئالوودەبوون
دەربارەی ماددە کیمیاییەکە نەبێت؟ -
5:47 - 5:49چی ئەبێت ئەگەر دەربارەی
ئەو قەفەسە بێت؟ -
5:49 - 5:52چی ئەبێت ئەگەر خۆگونجاندن بێت
بۆ ژینگەکەی خۆت؟ -
5:52 - 5:54بە سەیرکردنی ئەمە،
-
5:54 - 5:57پرۆفیسۆرێکی تر هەبوو
بەناوی پیتەر کۆهێن لە هۆڵەندا -
5:57 - 5:59کە وتی، لەوانەیە باش نەبێت
هەر پێشی بڵێین ئالوودەبوون. -
5:59 - 6:01لەوانەیە باشتر بێت پێی بوترێت
پەیوەندی بەستن. -
6:01 - 6:04مرۆڤ پێویستییەکی سرووشتی و ناوەکی
هەیە بۆ پەیوەندی بەستن، و -
6:04 - 6:07کاتێک دڵخۆش و لەشساغ ئەبین،
پەیوەندی لەگەڵ یەکتر ئەبەستین، -
6:07 - 6:10بەڵام ئەگەر نەتوانیت ئەوە بکەیت،
-
6:10 - 6:14لەبەر گرفتی دەروونی یان دابڕان یان
ماندوێتی بەدەست ژیانەوە، -
6:14 - 6:17پەیوەندی لەگەڵ شتێکدا ئەبەستیت کە
هەستێکی بووژانەوەت ئەیاتێ. -
6:17 - 6:20لەوانەیە ئەوە قومارکردن بێت،
لەوانەیە ڤیدیۆی سێکسی بێت، -
6:20 - 6:22لەوانەیە کۆکاین بێت،
لەوانەیە حەشیش بێت، -
6:22 - 6:26بەڵام پەیوەندی لەگەڵ شتێکدا ئەبەستیت
چونکە ئەوە سرووشتی خۆمانە. -
6:26 - 6:28وەک مرۆڤ ئێمە ئەوەمان ئەوێت.
-
6:28 - 6:32یەکەمجاریش، ئەمە قورس بوو بۆم
بیخەمە مێشکمەوە، -
6:32 - 6:34بەڵام ڕێگایەک یارمەتی یام
بیری لێبکەمەوە ئەوەبوو، -
6:34 - 6:38ئەبینم، بتڵێک ئاو لەسەر
جێگەکەمە، وانییە؟ -
6:38 - 6:41سەیری زۆرێکتان ئەکەم، و زۆرێک
لە ئێوەش بتڵە ئاوتان پێیە. -
6:41 - 6:43دەرمانەکان لەبیرکەن. جەنگی
دەرمانەکان لەبیرکەن. -
6:43 - 6:48تەواو یاساییە، هەموو ئەو بتڵە ئاوانە
ئەکرێ بتڵە ڤۆدگا بن، وانییە؟ -
6:48 - 6:51ئەکرێت هەموو مەست بین --
لەوانەیە من دوای ئەمە --(پێکەنین) -
6:52 - 6:53بەڵام مەست نابین.
-
6:53 - 6:56لەبەر ئەوەی توانیوتانە ئەو بڕە
پارەیە دابین بکەن -
6:56 - 7:00کە پێویستە بۆ بینینی وتارەکانی تێد،
پێموابێت ئەشتوانن پارە دابینکەن -
7:00 - 7:02بۆ ئەوەی بۆ شەش مانگی
داهاتوو ڤۆدگا بخۆنەوە. -
7:02 - 7:04بێ ماڵ نامێننەوە.
-
7:04 - 7:08خۆتان ئەوە ناکەن، و هۆکاری ئەوەی
کە ئەو کارە ناکەن -
7:08 - 7:09لەبەر ئەوە نییە کە کەسێک
ڕێگریتان لێئەکات. -
7:09 - 7:12لەبەر ئەوەیە کە پەیوەندی و
دۆستایەتیتان هەیە -
7:12 - 7:13کە ئەتانەوێت بمێنێتەوە.
-
7:13 - 7:16کارێکتان هەیە حەزتان لێیەتی.
کەسانێکتان هەیە خۆشتان ئەوێن. -
7:16 - 7:18پەیوەندی تەندروستتان هەیە.
-
7:18 - 7:20بەشێکی سەرەکی ئالوودەبوونیش،
-
7:20 - 7:23گەشتمە ئەو بیرکردنەوەیە، و باوەڕم وایە
بەڵگەکە پێشنیار ئەکات، -
7:23 - 7:27هۆکارەکەیە بەرگەنەگرتنی
بوونتە لە ژیانا. -
7:27 - 7:29ئەمە زۆر شتی دیارمان
بۆ دەرئەخات. -
7:29 - 7:32ڕوونترینیان دەرئەنجامەکەیەتی لەسەر
جەنگی دژی ماددە ئالوودەکەرەکان. -
7:32 - 7:36لە ئەریزۆنا، لەگەڵ کۆمەڵێک
ژندا چوومە دەرەوە -
7:36 - 7:40تی شێرتیان لەبەرا بوو لەسەری نوسرابوو
"من ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر بووم،" و -
7:40 - 7:44بە زنجیرەوە ئەکرانە دەرەوە و گۆڕیان هەڵئەدایەوە
لەکاتێکدا خەڵک گاڵتەیان پێئەکردن، و -
7:44 - 7:48کاتێک ئەو ژنانە لە زیندان ئەهاتنە دەر،
تۆماری تاوانیان ئەبوو -
7:48 - 7:51واتە هەرگیز جارێکی تر ناتوانن
لە ئابوری یاساییدا کار بکەن. -
7:51 - 7:55ئەوە نموونەیەکی زۆر قورسە،
بێگومان، لە دۆسیەی بە کۆمەڵ زنجیرکراوا، -
7:55 - 7:57بەڵام بەنزیکەیی لەهەموو
شوێنێکی جیهاندا -
7:57 - 7:59ئاوا مامەڵە لەگەڵ
ئالوودەبووەکان ئەکەین. -
7:59 - 8:02سزایان ئەیەین، ئابڕوویان ئەبەین.
تۆماری تاوانیان ئەیەینێ. -
8:02 - 8:04بەربەست ئەخەینە بەردەم
پێکەوە بوونیان. -
8:04 - 8:07پزیشکێک هەبوو لە کەنەدا،
دکتۆر گابۆر ماتێ، پیاوێکی باش، -
8:07 - 8:11پێی وتم، ئەگەر ئەتەوێت سیستمێک دروستکەیت
کە ئالوودەبوون خراپتر بکەیت، -
8:11 - 8:13ئەو سیستمە درووست ئەکەیت.
-
8:13 - 8:16ئێستا، شوێنێک هەیە بڕیاریدا
ڕێک پێچەوانەکەی بکات، و -
8:16 - 8:18چووم بۆ ئەوێ هەتا بزانم
چۆن کار ئەکات. -
8:18 - 8:21ساڵی ٢٠٠٠، پرتوگال یەکێک لە خراپترین
گرفتەکانی ماددە هۆشبەرەکانی هەبوو لە ئەوروپا. -
8:21 - 8:25لەسەدا یەکی خەڵکەکەی ئالوودەی هیرۆین
بوون، کە کەمێک تاسێنەرە، و -
8:25 - 8:28هەموو ساڵێک، زیاتر و زیاتر
شێوازی ئەمریکایان بەکارئەهێنا. -
8:28 - 8:31سزای خەڵکیان ئەدا و لەکەداریان ئەکردن و
زیاتر شەرمەزاریان ئەکردن، و -
8:31 - 8:33هەموو ساڵێک، کێشەکە گەورەتر ئەبوو.
-
8:33 - 8:36ڕۆژێک، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی
ئۆپۆزسیۆن کۆبوونەوە، و -
8:36 - 8:38وتیان، تەواو ناتوانین بەردەوام بین
-
8:38 - 8:42لەگەڵ وڵاتێک کە هەتا یەت خەڵکی زیاتر
ئەبن بە ئالوودەبووی هیرۆین. -
8:42 - 8:44با سەکۆیەک دانێین بۆ زانایان و
پزیشکەکان -
8:44 - 8:47هەتا ڕێگایەکی ڕاستی بدۆزنەوە بۆ
چارەسەری کێشەکە. و -
8:47 - 8:50سەکۆیەکیان ڕێکخست بە سەرپەرشتی
پیاوێکی سەرسوڕهێنەر بەناوی دکتۆر جواو گواولاو -
8:50 - 8:51بۆ سەیرکردنی هەموو ئەم بەڵگە نوێیانە، و
-
8:52 - 8:53گەڕانەوە و وتیان،
-
8:53 - 8:57"سزا لابەرن لەسەر هەمووی
لە حەشیشەوە بۆ کۆکاین، بەڵام" -
8:57 - 9:00ئەمەش هەنگاوێکی هەستیارە --
-
9:00 - 9:03"ئەو پارەیەی بەکارمان ئەهێنا
بۆ نەهێشتنی ئالوودەبوون، -
9:03 - 9:05بۆ دابڕاندنیان لەیەکتر، و
-
9:05 - 9:08لەجیاتی ئەوە بەکاریبێنن
لە بەستنەوەیان بە کۆمەڵگا." -
9:08 - 9:13ئەوەش بەڕاستی شێوازێک نییە
بیری لێبکەینەوە -
9:13 - 9:15لە ئەمریکا و بەریتانیا.
-
9:15 - 9:17ژیانەوەیان بۆ دانیشتوانەکان کرد،
-
9:17 - 9:19چارەسەری دەروونی،
کە هەندێک بەهای هەبێت. -
9:19 - 9:23بەڵام گەورەترین شت کە کردیان
ڕێک پێچەوانەی ئەوەی ئێمە: -
9:23 - 9:25پرۆگرامێکی فراوانی دۆزینەوەی کار
بۆ ئالوودەبووەکان و -
9:25 - 9:28قەرزی بچووک بۆ ئالوودەبووەکان
بۆ دەستپێکردنی کاری بچووک. -
9:28 - 9:30بۆ نموونە ئەگەر خۆت
میکانیکی بووبێتی. -
9:30 - 9:32کاتێک ئامادە ئەبیت، ئەچنە
گەراجێک، و ئەڵێن، -
9:32 - 9:35ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک ئەم پیاوە وەرگری،
نیوەی مووچەکەی ئەیەین. -
9:35 - 9:38ئامانجەکە ئەوەبوو دڵنیابن هەموو
ئالوودەبووێکی پورتوگال -
9:38 - 9:40بەیانیان شتێک هەبێت
بۆی هەستن. و -
9:40 - 9:44کاتێک چووم و چاوم بە
ئالوودەبووەکان کەوت، -
9:44 - 9:46ئەوەی وتیان، دوای ئەوەی
دووبارە ئامانجی ژیانیان دۆزییەوە، -
9:46 - 9:49پەیوەندییەکان و پێکەوە بەستنەکانیان
دۆزییەوە لە کۆمەڵگا فراوانەکە. -
9:49 - 9:52ماوەی ١٥ ساڵ ئەبێت ئەو کارە
بەڕێوە ئەچێت، و -
9:52 - 9:53بەپێی ئەنجامەکان:
-
9:53 - 9:55بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر کەمبۆتەوە،
-
9:55 - 9:58بەپێی جۆرناڵی تاوانزانی بەریتانی،
-
9:58 - 10:00بەڕێژەی لەسەدا پەنجا،
لەسەدا پێنج سفر. -
10:00 - 10:04زۆر بەکارهێنان زۆر کەمیکرد،
ئایدز لەناو ئالوودەبووان زۆر کەمیکرد. -
10:04 - 10:07ڕێژەی ئالوودەبوون لە هەموو
توێژینەوەکاندا کەمیکرد. -
10:07 - 10:10یەکێک لە ڕێگاکانی ئەوەی ئەزانیت هێندە
سوودی هەبووە ئەوەیە هیچ کەس لە پرتوگال -
10:10 - 10:12نایەوێت بگەڕێتەوە سەر سیستمە کۆنەکە.
-
10:12 - 10:14ئەوە کاریگەری سیاسی هەیە
-
10:14 - 10:17ڕاستییەکەی پێموایە چینێکی
کاریگەری بۆسەر -
10:17 - 10:19هەموو لایەنەکان هەیە.
-
10:19 - 10:22لە کلتورێکا ئەژین خەڵک بەردەوام زیاتر
هەست بە مەترسی ئەکەن -
10:22 - 10:25بۆ هەموو جۆرەکانی ئالوودەبوون،
ئەگەر بۆ مۆبایلەکانیان بێت -
10:25 - 10:26یان بازاڕکردن یان خواردن.
-
10:26 - 10:29پێش دەستپێکردنی ئەم وتارانە --
ئێوە ئەمە ئەزانن -- -
10:29 - 10:31پێمان وترا کە بۆمان نییە
مۆبایلەکانمان هەڵکەین، و -
10:32 - 10:34ئەبێت بڵێم، زۆرێک
لە ئێوە وەک ئەوە وابوون -
10:34 - 10:37ئالوودە بووی ماددەی هۆشبەربن و پێتان وترابێت
دەڵاڵەکەتان بەردەست نابێت -
10:37 - 10:39بۆ دوو کاتژمێری دواتر.
-
10:39 - 10:42زۆرێکمان وا هەست ئەکەین، و
لەوانەیە وتنی لە سەیر بچێت، -
10:42 - 10:45باسی ئەوەم کرد چۆن لێک دابڕان
پاڵنەرێکی سەرەکی ئالوودەبوونە و -
10:45 - 10:47وتنی ئەوەی گەشە ئەکات سەیرە،
-
10:47 - 10:50چونکە وا بیر ئەکەیتەوە پێکەوەگرێدراوترین
کۆمەڵگامان هەبێت کە هەبووبێت. -
10:50 - 10:53بەڵام هەتا یەت زیاتر بیر ئەکەمەوە
پێکەوە بەستنەکانی هەمانە -
10:53 - 10:56یان پێمان وایە هەمانە، هەمووی جۆرە
پەیوەندییەکی مرۆیی ساختەیە. -
10:57 - 10:59ئەگەر کێشەیەکت هەبێت لە ژیانتا،
تێبینی شتێک ئەکەیت. -
10:59 - 11:02شوێنکەوتووەکانی تویتەرت
نایەن بەدەمتەوە. -
11:02 - 11:05هاوڕێکانی فەیسبووکت نین
کە یەن یارمەتیت بەن. -
11:05 - 11:08هاوڕێ خوێنی و گۆشتییەکانت ئەبن
کە پەیوەندییەکی قوڵ و -
11:08 - 11:11درێژخایەن و ڕووبەڕووت هەبووە لەگەڵیان،
یەن بەدەمتەوە، -
11:11 - 11:15توێژینەوەیەک هەیە لەڕێگەی بیڵ ماکبینی
نوسەری بواری ژینگەیی، -
11:15 - 11:17کە پێموابێت زۆرمان پێئەڵێ لەسەر ئەمە.
-
11:17 - 11:21سەیری ژمارەی هاوڕێ نزیکەکانی کرد
کە تێکڕای ئەمریکییەکان باوەڕیان وایە -
11:21 - 11:23ئەتوانن لەکاتی کێشەیا قسەیان لەگەڵکەن.
-
11:23 - 11:26ئەو ژمارەیە بەشێوەیەکی بەرچاو
کەمیکردووە لە پەنجاکانەوە. -
11:26 - 11:29زەوی ژیانەکەش کە کەسەکە
هەیەتی لە ماڵەکەیا -
11:29 - 11:31بەردەوام لە زیادبوونایە، و
-
11:31 - 11:33پێموابێت ئەوە وەک مێتافۆرێک وایە
-
11:33 - 11:34بۆ هەڵبژاردنەکانمان وەک کلتورێک.
-
11:34 - 11:39هاوڕێکانمان گۆڕیوەتەوە بە زەوی خانوو،
پەیوەندییەکانمان گۆڕیوەتەوە بە شتومەک، و -
11:39 - 11:43ئەنجامەکەشی بووین بە یەکێک لە
تەنیاترین کۆمەڵگاکان. و -
11:43 - 11:46بروس ئەلیکساندەر، ئەوەی تاقیکردنەوەی
پارکی جرجەکەی کردبوو، وتی، -
11:46 - 11:50لە ئالوودەبوونا هەمووکات باسی
چاکبوونەوەی کەسی ئەکەین و -
11:50 - 11:52ئاساییە باسی ئەوە بکرێت،
-
11:52 - 11:54بەڵام پێویستە زیاتر باسی
چاکبونەوەی کۆمەڵایەتی بکرێت. -
11:54 - 11:58شتێکی هەڵە ڕووی یاوە لە ئێمەیا،
تەنیا وەک کەس نا بەڵکو وەک کۆمەڵیش، و -
11:58 - 12:00کۆمەڵگایەکمان درووستکردووە کە،
زۆرێک لە ئێمە، -
12:00 - 12:03ژیان زۆر زیاتر لەو
قەفەسە دابڕاوە ئەچێت و -
12:03 - 12:05کەمتر لەو پارکی جرجە ئەچێت.
-
12:05 - 12:08ڕاستگۆ بم، لەبەر ئەمە نەبوو
لێکۆڵینەوەم لەسەرکرد. -
12:08 - 12:11بۆ ئەوە نەچووم لایەنە سیاسییەکە،
لایەنە کۆمەڵایەتییەکەی بدۆزمەوە. -
12:11 - 12:14ویستم بزانم چۆن یارمەتی ئەو کەسانە بەم
کە خۆشم ئەوێن. و -
12:14 - 12:17کە لەم گەشتە درێژە گەڕامەوە و
فێری ئەم هەموو شتە بووم، -
12:17 - 12:20سەیری ئالوودەبووەکانی ناو ژیانی
خۆمم کرد، و -
12:20 - 12:24ئەگەر قسە لەڕوو بین،
قورسە ئالوودەبوێکت خۆش بوێت، -
12:24 - 12:27چەندین کەسیش لەم شوێنەیا
ئەوە ئەزانن. -
12:27 - 12:29زۆربەی کاتەکان تووڕە ئەبیت، و
-
12:29 - 12:33پێموابێت هۆکاری ئەوەی بۆچی
ئەم مشتومڕە هێندە گۆڕاوە -
12:33 - 12:36ئەوەیە کە بەناو دڵی زۆرێک
لە ئێمەیا ئەڕوات، وانییە؟ -
12:36 - 12:39هەموومان لایەنێکمان هەیە کە
لەوە ئەچێت ئالوودەبوون بێت و وا بیر ئەکاتەوە، -
12:39 - 12:41هیوادارم کەسێک بتانوەستێنێت.
-
12:41 - 12:45دەقەکەشی پێمان ئەدرێت لەسەر ئەوەی
چۆن مامەڵە لەگەڵ ئالوودەبووەکانی ژیانمان بکەین -
12:45 - 12:46پێموابێت جوان نیشان ئەدرێت
-
12:46 - 12:49لە بەرنامەی ژیانی ڕاستی "دەستتێوەردان،"
ئەگەر بینیبێتتان. -
12:49 - 12:51پێموابێت هەموو شتێک لە ژیانمانا
ئەو بەرنامانا نیشانی ئەیات، -
12:52 - 12:53بەڵام ئەوە بۆ وتارێکی تری تێد.
-
12:53 - 12:55ئەگەر ئەو بەرنامەیەتان دیبێت،
-
12:55 - 12:57دەربڕینێکی سادەیە.
-
12:57 - 13:00ئالوودەبوێک بێنە، هەموو کەسەکانی
ناو ژیانی، کۆیانکەرەوە، -
13:00 - 13:03باسی ئەوەیان بۆ بکە چی ئەکەن، و
ئینجا پێی ئەڵێن، ئەگەر باش نەبیت، -
13:03 - 13:05پەیوەندیت لەگەل ئەپچڕێنین.
-
13:05 - 13:08کەواتە پەیوەندییەکەیان ئەخەنە
بەردەستی ئالوودەبووەکە، و -
13:08 - 13:10هەڕەشەی پچڕاندنی ئەکەن،
کتوپڕ ئەیخەنە بەردەستی -
13:10 - 13:12بەو شێوەیە بجوڵێتەوە کە ئەیانەوێت.
-
13:12 - 13:16خەریکە بیر ئەکەمەوە، خەریکە ئەبینم
بۆچی ئەو شێوازە کارناکات، -
13:16 - 13:20خەریکە بیر ئەکەمەوە ئەوە زیاتر
هێنانی جەنگی ماددەی ئالوودەکەر بێت -
13:20 - 13:22بۆ ناو ژیانی کەسیمان.
-
13:22 - 13:26بۆیە بیرم کردەوە من چۆن
بتوانم وەک پرتوگال بکەم؟ -
13:26 - 13:29ئەوەی هەوڵم یاوە بیکەم،
ناتوانم پێتان بڵێم بەردەوام بیکەن، -
13:29 - 13:31ناشتوانم بڵێم ئاسانە،
-
13:31 - 13:34بە کەسە ئالوودەبووەکانم ئەڵێم
-
13:34 - 13:36ئەمەوێ پەیوەندییەکەم قوڵکەمەوە لەگەڵیان،
-
13:36 - 13:40پێیان بڵێم، خۆشم ئەوێن ئەگەر
بەکاری بێنن یان نا. -
13:40 - 13:43خۆشم ئەوێیت، لە هەر دۆخێکدا بیت، و
-
13:43 - 13:45ئەگەر پێویستت پێمبوو،
یەم و دائەنیشم لەگەڵت -
13:45 - 13:48چونکە خۆشم ئەوێیت و نامەوێت
بەتەنیا بیت -
13:48 - 13:50یان هەست بە تەنیایی بکەیت.
-
13:50 - 13:52پێموابێت کرۆکی ئەو پەیامەش --
-
13:52 - 13:55تۆ تەنیا نیت، خۆشمان ئەوێیت --
-
13:55 - 13:58پێویستە لە هەموو ئاستەکانی
بەدەمەوەچوونمان بێت بۆ ئالوودەبووەکان، -
13:58 - 14:00لەڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی، و کەسییەوە.
-
14:00 - 14:05ئەوە ١٠٠ ساڵ ئەبێت، گۆرانی
جەنگ ئەڵێینەوە لەسەر ئالوودەبووەکان. -
14:05 - 14:09پێموابێت ئەبوو لە سەرەتاوە گۆرانی
خۆشەویستییان بۆ بڵێینەوە، -
14:09 - 14:13چونکە پێچەوانەی ئالوودەبوون
وازهێنان نییە. -
14:13 - 14:17پێچەوانەکەی پەیوەندییە کەسییەکانە.
-
14:17 - 14:19زۆر سوپاس
-
14:19 - 14:26(چەپڵەلێدان)
- Title:
- هەموو ئەوەی پێتوایە ئەیزانیت لەسەر ئالوودەبوون هەڵەیە
- Speaker:
- جۆهان هاری
- Description:
-
بەڕاست چی ئەبێتە هۆی ئالوودەبوون -- بۆ هەموو شتێک لە کۆکایینەوە بۆ مۆبایل؟ چۆن زاڵبین بەسەریا؟ جۆهان هاری بینیوێتی شێوازەکانی ئێستامان شکستی هێناوە، کاتێک بینیوێتی کەسە نزیکەکانی ئەناڵێنن بەدەست ئالوودەبوونەوە. بیری کردۆتەوە بۆچی بەو شێوەیەی ئێستا مامەڵە لەگەڵ ئالوودەبووەکان ئەکەین -- و هیچ ڕێگایەکی باشتر هەیە. کاتێک وتارە کەسییە قوڵەکەی ئەگێڕێتەوە، پرسیارەکانی بەناو جیهانا بردویانە، و هەندێک ڕێگای سەرسوڕهێنەری هیوابەخشی دۆزیوەتەوە بۆ بیرکردنەوە لەم کێشە درێژخایەنە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:42
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Everything you think you know about addiction is wrong | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Everything you think you know about addiction is wrong | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Everything you think you know about addiction is wrong | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Everything you think you know about addiction is wrong | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Everything you think you know about addiction is wrong | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Everything you think you know about addiction is wrong |