Return to Video

سوودەکانی ڕێک وەستان- مورات دالکیلینچ

  • 0:08 - 0:11
    تا ئێستا کەس پێی گوتوویت،
    "ڕێک بوەستە!"
  • 0:11 - 0:15
    یان سەرزەنشتت بکەن لەسەر سەر و مل
    شۆڕکردنەوەت لە خوانی ئێوارە؟
  • 0:15 - 0:19
    سەرنجی لەم شێوەیە لەوانەیە بێزارکەر بن
    بەڵام هەڵە نین.
  • 0:19 - 0:23
    شێوازی وەستانت، ئەو جۆرەی جەستەت ڕادەگریت
    کاتێک دانیشتوویت یان وەستاویت،
  • 0:23 - 0:26
    بنچینەی هەموو ئەو جوڵانەیە کە جەستەت
    دەیکات،
  • 0:26 - 0:31
    دەرخەری ئەوەیە کە چۆن جەستەت خۆی
    دەگونجێنێت لەگەڵ ئەو فشارانەی دەخرێتە سەری
  • 0:31 - 0:34
    ئەم فشارانە دەکرێت شتی وەک
    بەرزکردنەوەی قورسایی بن،
  • 0:34 - 0:36
    یان دانیشتن بە شێوازێکی نا ڕەحەت.
  • 0:36 - 0:41
    و گەورەترینیشیان کە هەموومان ڕۆژانە
    ئەزموونی دەکەین: کێشکردنی زەوی.
  • 0:41 - 0:43
    ئەگەر شێوازی وەستانت گونجاو نەبێت،
  • 0:43 - 0:47
    ماسولکەکانت پێویستە کۆششی زیاتر بکەن
    تا جەستەت بە ڕێک و هاوسەنگی بهێڵنەوە.
  • 0:47 - 0:50
    هەندێک لە ماسولکەکان توند و ڕەق دەبن.
  • 0:50 - 0:52
    ئەوانی تریش خاو دەبنەوە.
  • 0:52 - 0:54
    جار دوای جار، ڕاهاتن لەسەر ئەم ناڕێکییانە
  • 0:54 - 0:59
    توانای جەستەت لە مامەڵە کردن لەگەڵ
    فشارەکانی سەری پەک دەخات.
  • 0:59 - 1:03
    وەستانی نەگونجاو دەبێتە هۆی داخورانی
    زیاتری جومگە و بەستەرەکان،
  • 1:03 - 1:05
    ئەگەری ڕوداوەکان بەرز دەکاتەوە،
  • 1:05 - 1:10
    وا دەکات هەندێک لە ئەندامەکان،
    وەک سییەکان چوست نەبن.
  • 1:10 - 1:12
    لێکۆلەران وەستانی ناڕێکیان بە هۆکاری
    پشت کوڕبوون،
  • 1:12 - 1:14
    سەرئێشەی زۆر،
  • 1:14 - 1:15
    پشت ئێشە دەزانن،
  • 1:15 - 1:19
    هەر چەندە هۆکاری ڕاستەوخۆی
    هیچ کامەشیان نییە.
  • 1:19 - 1:22
    شێوازی وەستان دەکرێت کار بکاتە سەر باری
    سۆزداریش
  • 1:22 - 1:24
    و هەستیاریشت بۆ ئازار.
  • 1:24 - 1:28
    بۆیە چەندین هۆکار هەن کە هانت دەدەن
    ڕێک بوەستیت.
  • 1:28 - 1:30
    بەڵام لەم ڕۆژگارەدا سەختە.
  • 1:30 - 1:34
    دانیشتن لە شوێنێکی نەخوازراودا دەکرێت
    ببێتە هۆی وەستانێکی ناڕێک.
  • 1:34 - 1:37
    هەر وەک چۆن بەکارهێنانی کۆمپیتەر و ئامێری
    پەیوەندی دەبنە هۆکار،
  • 1:37 - 1:39
    کە ناچارت دەکات سەیری خوارەوە بکەیت.
  • 1:39 - 1:44
    زۆرینەی لێکۆڵینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن،
    تا دێت شێوازی وەستان خراپتر دەبێت.
  • 1:44 - 1:46
    کەوایە ڕێک وەستان چۆنە؟
  • 1:46 - 1:49
    کاتێک سەری بڕبڕەی پشت دەکەیت
    لە پشتەوە یان لە پێشەوە،
  • 1:49 - 1:53
    هەر ٣٣ بڕبڕەکە پێدەچێت
    لە هێڵێکی ڕاست وەستابن.
  • 1:53 - 1:56
    بەڵام لە تەنیشتەوە، بڕبڕەکان دەبێت
    سێ چەمانەوەیان هەبێت:
  • 1:56 - 2:01
    یەکێک لە ملت، یەکێک لە شانەکانت،
    و یەکێکیش لە کۆتایی پشتت.
  • 2:01 - 2:03
    تۆ بەم شێوازی شێوە پیتی (s)
    لە دایک نەبوویت.
  • 2:03 - 2:07
    بڕبڕەی منداڵەکان یەک چەمانەوەیان هەیە
    وەک پیتی "C".
  • 2:07 - 2:10
    چەمانەوەکانی تریش لە ١٢-١٨ مانگیدا
    گەشە دەکەن
  • 2:10 - 2:13
    کاتێک کە ماسولکەکان بەهێز بوون.
  • 2:13 - 2:16
    ئەم چەمانەوانە یارمەتیمان دەدەن ڕاست
    بوەستین و لەگەڵ ئەم فشارانە هەڵبکەین
  • 2:16 - 2:19
    کە لە چالاکییەکانی وەک ڕۆیشتن و بازدان
    دێتە سەرمان.
  • 2:19 - 2:21
    ئەگەر ئەوان بە ڕێکی ڕێک خرابن،
  • 2:21 - 2:22
    کاتێک ڕادەوەستیت،
  • 2:22 - 2:24
    دەبێت بتوانین هێڵێکی ڕاست بكێشین
  • 2:24 - 2:26
    لە خاڵی هاوتەریبی شانتەوە،
  • 2:26 - 2:28
    بۆ دواوەی ئێسکی کەمەر،
  • 2:28 - 2:29
    بۆ هێڵی ناوەڕاستی ئەژنۆت،
  • 2:29 - 2:32
    تا پاژنە پێت.
  • 2:32 - 2:36
    ئەمە بە ڕێکی ناوەندی کێش کردن ڕادەگرێت
    لە بەرامبەر بنچینەی پاڵپشتیت،
  • 2:36 - 2:38
    کە ڕێگەت دەدات بە کارامەیی بجوڵییتەوە
  • 2:38 - 2:41
    لەگەڵ بڕێکی کەمتر لە ماندوو بوون
    و فشاری سەر ماسولکەکان.
  • 2:41 - 2:44
    ئەگەر تۆ دانیشتوویت،
    ملت پێویستە ستوونی بێت،
  • 2:44 - 2:45
    نەک بۆ پێشەوە خواری بکەیتەوە.
  • 2:45 - 2:49
    شانەکانت دەبێت حەساوە بن و قۆڵیشت
    نزیکی ناو قەدت بێت.
  • 2:49 - 2:54
    ئەژنۆکانت دەبێت لە گۆشەی ڕاست بن
    و پێیەکانیشت تەخت بن لەسەر زەوییەکە.
  • 2:54 - 2:56
    بەڵام چی ئەگەر شێوازی وەستانت بەم جۆرە
    ڕێک نەبوو؟
  • 2:56 - 2:59
    هەوڵ بدە دەوروبەرت ڕێک بخەیتەوە.
  • 2:59 - 3:04
    شاشەکە وا ڕێک بخە کە بەرامبەر یان کەمێک
    خوارتری ئاستی بینینی چاو بێت.
  • 3:04 - 3:06
    دڵنیا بەوە کە هەموو بەشەکانی جەستەت،
  • 3:06 - 3:09
    وەک ئانیشک و مەچەکت پاڵپشتیان هەبێت،
  • 3:09 - 3:12
    کەلوپەلی یاریدەی ئاسوودەیی بەکاربهێنە
    ئەگەر پێویستت بوو.
  • 3:12 - 3:14
    هەوڵ بدە لەسەر تەنیشتەکان بخەویت
    و پاڵپشتی ملت بکە بە
  • 3:14 - 3:17
    دانانی شتێک لە ژێری
    و سەرینێکیش لە نێوان قاچەکانت بێت.
  • 3:17 - 3:20
    پێڵاوی پاژنە نزم و ناوکەف باش لە پێ بکە،
  • 3:20 - 3:22
    و هێدفۆن بەکار بهێنە بۆ پەیوەندییەکانت.
  • 3:22 - 3:26
    ئەمە هێشتا بەس نییە بۆ هەبوونی
    شێوازە وەستانێکی ڕێک.
  • 3:26 - 3:30
    جوڵەی ماسولکە و جومگەکانیش زۆر گرینگن.
  • 3:30 - 3:34
    لە ڕاستیدا، وەستان بە شێوازێکی ڕێک
    بۆ ماوەیەکی درێژ
  • 3:34 - 3:39
    دەکرێت خراپتر بێت لە ڕۆیشتنێک بە
    شێوازە وەستانێکی ناڕێک.
  • 3:39 - 3:41
    کاتێک دەجوڵێیت، زیرەکانە بجوڵێ.
  • 3:41 - 3:44
    هەر شتێک هەڵی دەگریت
    نزیکی جەستەت ڕای بگرە.
  • 3:44 - 3:49
    جانتا پێویستە هاوسەنگانە
    بە پشتتەوە بلکێت.
  • 3:49 - 3:52
    ئەگەر زۆر دادەنیشیت، ناوە ناوە هەستەوە
    و هەندێک بجوڵێ،
  • 3:52 - 3:55
    و دڵنیا بەوە لەوەی هەندێک مەشق بکەیت.
  • 3:55 - 3:58
    بەکارهێنانی ماسولکەکان بە بەهێزی
    دەیانهێڵێتەوە تا بە باشی یارمەتیت بدەن،
  • 3:58 - 4:04
    لە سەرووی هەموو سوودەکانیش بۆ جومگەت،
    ئێسکت، مێشکت و دڵت.
  • 4:04 - 4:07
    ئەگەر زۆریش نیگەرانی، لە پزیشکی
    چارەسەری سروشتی خۆت دڵنیا بکەوە،
  • 4:07 - 4:11
    لەبەرئەوەی بەڵێ،
    تۆ پێویستە ڕێک بوەستیت.
Title:
سوودەکانی ڕێک وەستان- مورات دالکیلینچ
Speaker:
مورات دالکیلینچ
Description:

بینینی تەواوی وانە:
http://ed.ted.com/lessons/the-benefits-of-good-posture-murat-dalkinic

تا ئێستا کەس پێی گوتوویت،"ڕێک بوەستە!" یان سەرزەنشت کراویت لەسەر شان و مل شۆڕکردنەوەت لە خوانی ئێوارە؟ سەرنجی لەم شێوەیە لەوانەیە بێزارکەر بن- بەڵام هەڵە نین. شێوازی وەستانت بنچینەی هەموو جوڵەکانی جەستەتە و دەرخەری ئەوە دەبێت کە چۆن جەستەت خۆی دەگونجێنێت لەسەر فشارەکانی سەری.
مورات دالکیلینچ باسی سوودەکانی شێوازی ڕێکی وەستان دەکات.

وانە لە لایەن مورات دالکیلینچ، ئەنیمەیشن لە لایەن ناداڤ ئاربیل.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:27
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The benefits of good posture
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The benefits of good posture
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The benefits of good posture
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The benefits of good posture
Muhammad Dawran edited Kurdish subtitles for The benefits of good posture

Kurdish subtitles

Revisions