Return to Video

چیرۆکە ڕاستییەکەی یوریکای ئارخەمیدس - ئارمەند دی ئەنگۆر

  • 0:11 - 0:14
    کاتێک بۆ ساتێک بیر لە
    ئارخەمیدس یورکا دەکەیتەوە،
  • 0:14 - 0:16
    بە دڵنیاییەوە ئەمە دێتە خەیاڵت.
  • 0:16 - 0:20
    دەردەکەوێت کە
    دەکرێت زیاتر وەکو ئەمە بێت.
  • 0:20 - 0:25
    لە سەدەی سێیەمی پێش زاین،
    هایرۆن، پاشایی شاری سیسیلیانی سیراکیوس،
  • 0:25 - 0:27
    ئارخەمیدسی کردە سەرپەرشتیاری
  • 0:27 - 0:31
    پڕۆژەیەکی ئەندازیاری
    کە تا ئێستا درووست نەکراوە.
  • 0:31 - 0:33
    هایرۆن بڕیاری درووستکردنی بەلەمی دا
  • 0:33 - 0:37
    کە ٥٠ جار گەورەتر بوون لە
    کەشتییە جەنگییە کۆنەکان،
  • 0:37 - 0:40
    بەلەمەکانی بە ناوی شارەکەیەوە ناونا
    کە سیراکیوس بوو.
  • 0:40 - 0:43
    هایرۆن ویستی گەورەترین
    کەشتی در,وست بکات،
  • 0:43 - 0:45
    و بیکات بە دیاری
  • 0:45 - 0:48
    بۆ پاشای میسر، پتۆڵمی.
  • 0:48 - 0:52
    بەڵام کەشتیەک کە بەقەد کۆشکێکە،
    دەخرێتە ناو ئاوەوە؟
  • 0:52 - 0:56
    لە سەردەمی ئارخەمید،
    کەس هەوڵی شتێکی ئاوای نەدابوو.
  • 0:56 - 0:59
    وەکو ئەوە وابوو بڵێیت:
    "شاخ دەتوانێت بفڕێت؟"
  • 0:59 - 1:02
    پاشا هایرۆن هیوایەکی زۆری هەڵچنی بوو
    لەسەر ئەو پرسیارە.
  • 1:02 - 1:06
    هەزاران کرێکار بۆ چەندین ساڵ
    کاریان لەسەر درووستکردنی سیراکیوسدا کرد،
  • 1:06 - 1:10
    شێلمانی کەشتییەکە لە دار سنۆبەری
    چیای ئیتنا درووست دەکرا و،
  • 1:10 - 1:12
    پەتەکانی کەشتییەکەش لە
    حەشیشی ئیسپانیا و
  • 1:12 - 1:14
    قیڕەکەشی لە فەڕەنساوە.
  • 1:14 - 1:17
    پشتی کەشتییەکە کە ٨ تاوەری
    چاودێڕی لەسەر بوون،
  • 1:17 - 1:20
    بە هیچ پایەیەک ڕاگیر نەکرا بوون،
  • 1:20 - 1:26
    بەڵکو بەوێنەی دارینی ئەتڵەسی ڕاگیر کرابوون
    کە نەخشەی جیهانیان لە باوەش گرتبوو.
  • 1:26 - 1:27
    لەسەر نووکی کەشتییەکە،
  • 1:27 - 1:33
    چەکێکی لەسەر بوو کە دەیتوانی
    بەردی ١٨٠ پاوەندی ئاڕاستە بکات.
  • 1:33 - 1:35
    بۆ کات بەسەربردنی گەشتیارانی،
  • 1:35 - 1:38
    کەشتییەکە چەندین گوڵی لەسەر چاندرا بوو،
  • 1:38 - 1:40
    مەلەوانگەی لەسەر درووست کرابوو،
  • 1:40 - 1:43
    گەرماو و ئاوی گەرمی هەبوو،
  • 1:43 - 1:46
    کتێبخانەیەک پڕ لە کتێب و پەیکەر،
  • 1:46 - 1:49
    پەرستگەیەک بۆ خواوەندی ئافرۆدیت،
  • 1:49 - 1:52
    و هۆڵێ لەشجوانییشی هەبوو.
  • 1:52 - 1:55
    هایرۆین تەنها بۆ ئەوەی کاری
    ئارخەمید ئەستەم بکات،
  • 1:55 - 1:59
    بڕیاریدا بە درووست کردنی عەمبارێک
    کە پڕ بێت لە شتومەک،
  • 1:59 - 2:01
    ٤٠٠ تەن لە تۆو،
  • 2:01 - 2:03
    ١٠،٠٠٠ قوتوی ماسی خۆشکراو،
  • 2:03 - 2:06
    ٧٤ تەن لە ئاوی خواردنەوە و
  • 2:06 - 2:09
    ٦٠٠ تەن لە خوری.
  • 2:09 - 2:13
    کەشتییەکە دەیتوانی زیاتر
    لە هەزار کەس هەڵبگرێت،
  • 2:13 - 2:15
    بە ٦٠٠ سەربازەوە.
  • 2:15 - 2:20
    جێگەی ٢٠ ئەسپ لەسەری ئامادەکرابوو.
  • 2:20 - 2:21
    بۆ بەدیهێنانی خەیاڵێکی ئاوا،
  • 2:21 - 2:24
    کە ئایا دەکرێت بخرێتە ئاوەوە و
    گەشتی پێ بکرێت؟
  • 2:24 - 2:26
    باشە، با بڵێین کە شكست خواردن
  • 2:26 - 2:29
    ئەنجامێکی باش نە دەبوو بۆ ئارخەمیدس.
  • 2:29 - 2:33
    بۆیە توشی کێشە بوو: ئایا نقوم دەبێت؟
  • 2:33 - 2:35
    ڕەنگە ڕۆژێک لە گەرماوەکەیدا دانیشتبێت،
  • 2:35 - 2:38
    بیری لەوە کردبێتەوە کە چۆن
    گەرماوێکی ئاوا قورس سەر ئاو دەکەوێت
  • 2:38 - 2:40
    کاتێک کە داوای لێکراوە ئەنجامی بدات.
  • 2:40 - 2:45
    ڕوویەکی تەنێک لە شلە نقوم دەبێت
    و بەهۆی هێزێکەوە سەر ئاو دەکەوێت
  • 2:45 - 2:50
    کە یەکسانە بە کێشی ڕووی ئەو
    تەنەی کە نقوم بووە.
  • 2:50 - 2:56
    بە واتایەکی تر، ئەگەر کەشتییەکە بە کێشی
    ٢٠٠٠ تەن لە ٢٠٠٠ تەن ئاودا نقوم ببێت،
  • 2:56 - 2:58
    ئەوا بە ئاستەم کەشتییەکە سەرئاو دەکەوێت.
  • 2:58 - 3:02
    بەڵام ئەگەر کەشتییەکە لە ٤٠٠٠ تەن ئاودا
    نقوم ببێت، ئەوا بەبێ کێشە سەر ئاو دەکەوێت.
  • 3:02 - 3:06
    بەدڵنیاییەوە، ئەگەر ئەمە ١٠٠٠
    تۆن لە ئاو لاببات
  • 3:06 - 3:10
    باشە، هایرۆن زۆر دڵخۆش نابێت.
  • 3:10 - 3:13
    ئەمە یاسای سەرئاو کەوتنە،
  • 3:13 - 3:16
    ئەندازیارەکان تا ئێستا
    بە بنەمای ئارخەمیدس ناوی دێنن.
  • 3:16 - 3:21
    ئەمە ڕونی دەکاتەوە بۆچی کەشتی زۆر گەورەی
    ستیل دەتوانێت وەکو بەلەمێکی دار یان
  • 3:21 - 3:23
    وەکو بانیۆیەک سەرئاو بکەوێت.
  • 3:23 - 3:26
    ئەگەر کێشی ئاوی ژێر عەمباری
    کەشتییەکە یەکسان بوو
  • 3:26 - 3:28
    کێشی عەمبارەکە،
  • 3:28 - 3:32
    ئەوکات کەشتییەکە هەر چییەکی لەسەر بێت
    نقوم نابێت.
  • 3:32 - 3:36
    ئەمە وەکو چیرۆکێکی تر وایە
    کە باسی ئارخەمیدس و بانیۆکە دەکات،
  • 3:36 - 3:40
    ئەمە ئاساییە، چونکە لە ڕاستی
    هەردووکیان هەمان چیرۆکن،
  • 3:40 - 3:42
    کە بەهۆی ڕووداوەکانی مێژووەوە
    شێوێندراون.
  • 3:42 - 3:47
    چیرۆکی کلاسیکی یورکای ئارخەمیدس!
    و پاشکۆی ماوەیەک قسەوباس بوو
  • 3:47 - 3:51
    لەسەر شەقامەکان و ناوەندە شاهانەییەکان
  • 3:51 - 3:57
    دڵی چیرۆکی کەشتییەکە ڕووەکەیەتی،
    کە بە لاتینی پێی دەڵێن کۆرۆنی.
  • 3:57 - 3:59
    دەکرێت ئەم دوو وشەیە تێکەڵ بووبن؟
  • 3:59 - 4:01
    لەوانەیە هەرگیز نەزانین.
  • 4:01 - 4:06
    ئەو ڕۆژەی کە کەشتییەکە گەیشتە میسر،
    کە یەکەم و تەنها گەشتی بوو،
  • 4:06 - 4:09
    دەتوانین تەنها وێنای ئەوە بکەین
    کە چۆن خەڵکی ئەلێکسەندەریا کۆببونەوە
  • 4:09 - 4:14
    بۆ ئەوەی سەیری گەیشتنی
    کەشتییە جادووی، قەڵای سەرئاو کەتوو بکەن.
  • 4:14 - 4:19
    ئەم کەشتییە، وەکو کەشتی
    تایتانیک بووە بۆیان،
  • 4:19 - 4:23
    بەبێ ئەوەی نقوم بێت،
    سوپاس بۆ هاوڕێکەمان، ئارخەمیدس.
Title:
چیرۆکە ڕاستییەکەی یوریکای ئارخەمیدس - ئارمەند دی ئەنگۆر
Speaker:
ئارمەند دی ئەنگۆر
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە:
http://ed.ted.com/lessons/the-real-story-behind-archimedes-eureka-armand-d-angour

کاتێک بۆ ساتێک بیر لە یوریکای ئارخەمیدس دەکەیەتەوە، بۆ ساتێک خەیاڵی پیاوێک دەکەیت لە بانیۆی گەرماودا، وایە؟ وەکو دەردەکەوێت، ئەم چیرۆکە زۆر زیاترە لەوە. ئارمەند دی ئەنگۆر باس لە چیرۆکی قورسترین ئەرکی ئارخەمیدس دەکات کە پاشا داوای لێدەکات کۆشکێکی گەورە سەر ئاو بخات -- ئەمەش وای کرد یوریکا بدۆزێتەوە.

ئامادەکردنی: ئارمەند دی ئەنگۆر، ئەنیمەیشن: زیدم میدیا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:42

Kurdish subtitles

Revisions