Return to Video

دەتوانیت مەتەڵی وشە تێپەڕەکە شیکار بکەیت؟ - گەنیش پای

  • 0:10 - 0:15
    لەو دونیا خەمبارەدا، گروپە
    بەر گریەکەت دواین هیوای مرۆڤایەتییە.
  • 0:15 - 0:19
    بەداخەوە، هەمووتان بەهۆی فەرمانڕەوا
    ستەمکارەکانەوە دەستتان بەسەردا گیراوە
  • 0:19 - 0:24
    و گواستراو نەتەوە بۆ یاریگایەکی
    گەورەی کۆن بۆ ڕابواردنە بکوژەکەیان.
  • 0:24 - 0:25
    پێش ئەوەی فڕێ بدرێنە زیندانەوە،
  • 0:25 - 0:29
    زۆرێك لە ڕاڕەوی ژمارەکراو دەبینیت
    کە بەرەو دەرەوەت دەبەن.
  • 0:29 - 0:32
    بەڵام هەر دەرچەیەك بە بەر بەستێکی
    کارەبایی گیراو
  • 0:32 - 0:35
    لەگەڵ تەختە کلیلێکی تێکەڵ.
  • 0:35 - 0:40
    دەزانیت کە یەکێک لە ئێوە ڕێگە پێدراوە
    هەوڵبدات لە ڕێی ئاڵەنگاریەکەوە ڕابکات
  • 0:40 - 0:45
    کاتێك ئەوانی تر دەبن بە خۆراکی
    سەلەمەندەرەکان بۆ ڕۆژی دواتر.
  • 0:45 - 0:49
    بە بیرکردنەوە ژیرانە نایاباکەی،
    زارا بژاردەیەکی ئاشکرایە.
  • 0:49 - 0:54
    ئامێرێکی گواستنەوەی دەنگی شاراوەی دەدەیتێ
    تاوەکو ئەوانی تر گوێیان لێت بێت.
  • 0:54 - 0:56
    هەر لەکاتی هەنگاونانی زارا،
  • 0:56 - 0:59
    لە یەکێك لە ڕاڕەوەکان گوێ بیستی
    دەنگ دانەوەی هەنگاوەکانی دەبیت،
  • 0:59 - 1:01
    دواتر نەما.
  • 1:01 - 1:04
    دەنگەکە پێمان دەڵێت زارا
    وشەیەکی نهێنی تۆمار دەکات
  • 1:04 - 1:08
    لە سێ ژمارەی تەواوی ڕاست پێک دێت
    کە لە کەمەوە بۆ زۆر ڕێکخراوە،
  • 1:08 - 1:11
    کەواتە دووەم ژمارە گەورەترە
    لە یاخود یەکسانە بە یەکەم،
  • 1:11 - 1:15
    و سێهەم ژمارە گەورەترە
    لە یان یەکسانە بە دووەم.
  • 1:15 - 1:18
    لەوانەیە زارا زیاتر لە سێ
    سەرەداو بەدەست بێنێت،
  • 1:18 - 1:19
    بەڵام ئەگەر خەمڵاندنێکی
    هەڵەی ئەنجامبدات
  • 1:19 - 1:21
    یان هەر شتێکی دیکە بڵێت،
  • 1:21 - 1:24
    ئەو دووبارە هەڵ دەدرێتەوە ناو زیندان.
  • 1:24 - 1:31
    بۆ سەرەداوی یەکەم، دەنگەکە دەڵێت
    ئەنجامی سێ ژمارەکە ٣٦ـە.
  • 1:31 - 1:33
    کاتێك زارا داوای سەرەداوی دووەمی کرد،
  • 1:33 - 1:35
    پێی گوت کۆکراوەی ژمارەکان
  • 1:35 - 1:40
    هەمان ژمارەی ئەو ڕاڕەوەیە
    کە ئەو لێی چووە ژوورەوە.
  • 1:40 - 1:42
    بێدەنگیەکی تەواو هەیە.
  • 1:42 - 1:44
    ئێوە دڵنیان زارا ژمارەی
    ڕاڕەوەکەی بەبیر دێتەوە،
  • 1:44 - 1:47
    بەڵام هیچ رێگەیەك نییە
    بۆ ئێوە تاکو بیزانن،
  • 1:47 - 1:50
    هەروەها ئەویش ناتوانێت
    بە دەنگێکی بەرز بیڵێت.
  • 1:50 - 1:53
    ئەگەر زارا بیەوێت وشە نهێنیەکە لێ بدات
    لەو خاڵەدا، دەیتوانی،
  • 1:53 - 1:57
    بەڵام لەجیاتی ئەوە،
    داوای سەرەداوی سێیەمی کرد،
  • 1:57 - 2:02
    و دەنگەکە پێمان دەڵێت کە گەورەترین
    ژمارە تەنها یەکجار
  • 2:02 - 2:04
    لە کۆمەڵەکەدا دەردەکەوێت.
  • 2:04 - 2:09
    چەند ساتێک دواتر، بۆ چەند چرکەیەکی کەم
    ویزەی بەر بەستە کارەباییەکە
  • 2:09 - 2:12
    دەوەستێت، و ئێوە دەزانن کە زارا هەڵهاتووە.
  • 2:12 - 2:15
    بەداخەوە، ئامێری گواستنەوەکە
    چیتر کار ناکات،
  • 2:15 - 2:18
    کەواتە ئەوە هەموو ئەو زانیاریەیە
    کە دەستتان کەوت.
  • 2:18 - 2:20
    دەتوانن شیکارەکەی بدۆزنەوە؟
  • 2:20 - 2:27
    لەدیمەنی دواتر ڕایبگرە بۆ کار کردن
    لەسەر شیکار کردنەکەی.
  • 2:27 - 2:28
    ٣
  • 2:28 - 2:29
    ٢
  • 2:29 - 2:30
    ١
  • 2:30 - 2:34
    ئێوە خەمی ئەو ڕاستیەیەتانە
    کە ژمارەی ڕاڕەوەکەی زارا نازانن،
  • 2:34 - 2:37
    بەڵام هەرچۆنێک بێت بڕیارتاندا
    لە سەرەتاوە دەست پێ بکەنەوە.
  • 2:37 - 2:41
    لە سەرەداوی یەکەم، کارتان لەسەر هەموو
    ئەگەرەکانی هەشت کۆمەڵە شیاوەکە کرد
  • 2:41 - 2:44
    کە ئەنجامی ٣٦ دەدات بە دەستەوە.
  • 2:44 - 2:46
    یەکێك لەوانە دەبێت ڕاست بێت،
    بەڵام کامەیان؟
  • 2:46 - 2:48
    ئێستا بەشە قورسەکە دێت.
  • 2:48 - 2:51
    سەرەڕای ئەوەی نازانن بە دوای
    کامە ژمارەدا دەگەڕێن،
  • 2:51 - 2:56
    بڕیارتاندا کار لەسەر کۆکردنەوەی
    سێ ژمارەی هەر کۆمەڵەیەك بکەن.
  • 2:56 - 2:58
    ئەوە ئەو کاتەیە کە لێت دەدات.
  • 2:58 - 3:01
    بەڵام دوو دانە لە کۆ کراوەکان بێ هاوتان،
  • 3:01 - 3:04
    و ئەگەر ژمارەی ڕاڕەوەکە لەگەڵ
    هەر یەك لەمانە بگونجێت،
  • 3:04 - 3:07
    زارا لێرەو لەوێ رێکخستنی
    ڕاستی کۆمەڵەکەی زانیوە
  • 3:07 - 3:10
    بەبێ داوا کردنی سەرەداوی سێیەم.
  • 3:10 - 3:12
    لە کاتێکدا ئەو داوای
    سەرەداوی سێیەمی کرد،
  • 3:12 - 3:14
    ژمارەی ڕاڕەوەکە دەبێت تەنها لەگەڵ
    یەك کۆکردنەوەدا بگونجێت
  • 3:14 - 3:17
    کە زیاتر لە جارێك لە لیستەکەدا دەردەکەوێت:
  • 3:17 - 3:18
    سێزدا.
  • 3:18 - 3:22
    بەڵام کامە لەو دوو کۆمەڵەیەی
    کە دەکاتە سێزدە ڕاستە:
  • 3:22 - 3:24
    ١،٦،٦
  • 3:24 - 3:25
    یان ٢،٢،٩؟
  • 3:25 - 3:28
    لێرەدا سەرەداوی سێیەم دێتە پێشەوە.
  • 3:28 - 3:30
    لە کاتێکدا پێمان دەڵێت کە گەورەترین
    ژمارە دەبێت بێ هاوتا بێت،
  • 3:30 - 3:33
    ٢،٢،٩. دەبێت وشە نهێنیەکە بێت
  • 3:33 - 3:37
    کاتێك شەو داهات، تۆ و ئەوانی دیکە
    بەناو ڕاڕەوی سێزدەدا هەڵدێن
  • 3:37 - 3:40
    و دووبارە لە دەرەوە بە زارا شاد دەبنەوە.
  • 3:40 - 3:42
    ئێوە لە ڕێی بیرکاری و
    لۆژیكەوە خۆتان ئازاد کرد.
  • 3:42 - 3:45
    ئێستا کاتی ئەوەیە تەواوی
    دوونیا ئازاد بکەن.
Title:
دەتوانیت مەتەڵی وشە تێپەڕەکە شیکار بکەیت؟ - گەنیش پای
Speaker:
گەنێش پای
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/can-you-solve-the-passcode-riddle-ganesh-pai

لەو دونیا خەمبارەدا، گروپە بەرگریەکەت دواین هیوای مرۆڤایەتییە. بەدبەختانە، هەمووتان بەهۆی فەرمانڕەوا ستەمکارەکانەوە دەستتان بەسەردا گیراوە و گواستراو نەتەوە بۆ یاریگایەکی گەورەی کۆن بۆ ڕابواردنە بکوژەکەیان. ئایە تۆ توانای ئەوەت هەیە مەتەڵی وشە تێپەڕەکە شیکار بکەیت و هەمووان بە سەلامەتی ببەیتە دەرەوە؟
گەنێش پای نیشانمان دەدات کە چۆن ئەنجامی بدەین.

وانەیەک لەلایەن گەنێش پای، ئەنیمەیشن لەلایەن جۆن زی مایەرس.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:08

Kurdish subtitles

Revisions