Return to Video

بۆچی فیلەکان هەرگیز لە بیرناکرێن - ئەلێکس جێندلەر

  • 0:07 - 0:11
    ئەمە وتەیەکی باوە
    کەوا فیلەکان هەرگیز لەبیر ناکەن،
  • 0:11 - 0:15
    بەڵام ئەم ئاژەڵە سەرنجڕاکێشانە زۆر زیاترن
    لەوەی وەکو زەبەلاح سەیر بکردرێن.
  • 0:15 - 0:17
    زیاتر سەبارەت بە فیلەکان بزانین.
  • 0:17 - 0:19
    زایاتر و زیاتر دەردەکەوێت کە
    یادگارە سەرسوڕهێنەرەکەیان
  • 0:19 - 0:22
    تەنها یەک ڕوخساری
    زیرەکییە باوەڕ پێنەکراوەکەیان
  • 0:22 - 0:25
    کە دەیانکات بە یەکێک لە هەرە
    کۆمەڵایەتیترین، داهێنەرترین،
  • 0:25 - 0:28
    و بەخشەندەترین دروستکراوەکانی سەر زەوی.
  • 0:28 - 0:30
    لە زۆر بەی پەندەکانی دیکە ناچێت،
    پەندێک سەبارەت بە یادگاری فیلێک
  • 0:30 - 0:33
    زانستیانە ڕاست و دروستە.
  • 0:33 - 0:35
    فیلەکان هەموو ئەندامانی
    ڕەوەکانیان دەناسن،
  • 0:35 - 0:40
    دەتوانن ٣٠ لە فیلی یاوەرەکانیان
    بناسنەوە بەهۆی بینین یان بۆنکردنەوە.
  • 0:40 - 0:42
    ئەمە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە لە کاتی کۆچ
  • 0:42 - 0:45
    یاخود لە ڕووبەڕووبوونەوە
    فیلە نەیارەکانیان.
  • 0:45 - 0:50
    هەروەها لەبیریان دەبێت و ئاماژە
    تایبەتەکان دەست نیشان دەکان کەوا مەترسی ئاماژە
  • 0:50 - 0:54
    و دەتوانن شوێنە گرنگەکانیان بیربکەوێتەوە
    کۆتا جار سەردانیان کردووە.
  • 0:54 - 0:58
    بەڵام ئەو یادەوەرییانەی پەیوەندییان بە مانەوەیان نییە
    کەوا زۆر سەرنج ڕاکێشە.
  • 0:58 - 1:02
    فیلەکان نەک تەنها هاوڕێکانیان بیر دەمێنیت
  • 1:02 - 1:06
    بەڵکو گیاندارانی تریشیان بیر دەمێنێت کە
    کاریگەریان لەسەر دروست کردوون.
  • 1:06 - 1:10
    جارێکیان، دوو فیلی سێرک بە یەکەوە
    بۆ ماوەیەکی کەم نمایشیان کرد
  • 1:10 - 1:15
    دوای ٢٣ ساڵ کاتێک
    بەلایەک تێدەپەڕین دڵخۆش دەبوون.
  • 1:15 - 1:19
    ئەم ناسینەوەیە بۆ ئەوانی دیکەی
    ڕەوەکانیان سنوردارنەبوون.
  • 1:19 - 1:23
    هەروەها فیلەکان مرۆڤ دەناسنەوە
    کە بەیەکەوە پەیوەندیان هەبووە دوای چەند دەیەیەک لێک دابڕان.
  • 1:23 - 1:29
    ئەمانە دەرخەری ئەوەن کە یادگەی فیلەکان
    سەرسامترن کە لە تاقیکردنەوەکان دێتەبەرچاو.
  • 1:29 - 1:31
    بەسەیر کردنی ناو سەریان،
    دەتوانین تێگەیین.
  • 1:31 - 1:35
    فیلەکان خاوەنی گەورەترین مێشکن
    لە ناو هەموو شیرەدەرە وشکانییەکان،
  • 1:35 - 1:38
    هەروەها خاوەنی ئەنجامێکی
    ئاڵۆزی ناوازەی مێشکن.
  • 1:38 - 1:41
    ئەمە ئەندازەی مێشکی ئاژەڵێکە کە
    ئێمە پێشبینی دەکەین
  • 1:41 - 1:42
    بە پێی ئەندازەی لاشەی،
  • 1:42 - 1:47
    ئاستی هەستیاری فیلەکان نزیکی ئاستی
    هەستیاری شامپانزییەکانن.
  • 1:47 - 1:49
    سەرەڕای ئەو پەیوەندییە دورە،
  • 1:49 - 1:53
    پەرەوپێشچوونی لێک نزیک وای لێکردووە
    کە لێکچوونی هەبێت لەگەڵ مێشکی مرۆڤدا،
  • 1:53 - 1:55
    لەگەڵ هاوژمارەیی خانە و گەیەنکە دەمار
  • 1:55 - 2:00
    و هایپۆکەمپەسی پێشکەوتوو
    و بەرگە مێشک.
  • 2:00 - 2:04
    ئەمە هایپۆکەمپەسە، پەیوەندییەکی باشی هەیە
    لەگەڵ هەست، یارمەتی بیرهێنانەوە دەدات
  • 2:04 - 2:09
    بە کۆدکردنی ڕوداوە گرنگەکان
    بۆ ناو یادەوەری درێژخایەن.
  • 2:09 - 2:12
    هەبوونی توانایەکی ئاوا وای لە
    مێشکی فیلەکان کردووە
  • 2:12 - 2:17
    زۆر ئاڵۆز و فاکەڵتییەکی ڕاهێندراو بن
    لە پشت لە یاد نەکردنەوە.
  • 2:17 - 2:20
    ئەمەیە کە وا لە فیلەکان دەکات بتوانین
    بمێننەوە لە ماوەی گەنجییاندا
  • 2:20 - 2:23
    بە ناسینەوەی ئاماژەی ئاگادارییەکان
    لە قۆناغی دواتریاندا،
  • 2:23 - 2:27
    ڕەوە فیلی بە تەمەن بە ڕێژەیەکی
    زیاتر دەمێننەوە.
  • 2:27 - 2:32
    بە داخەوە، ئەوەشی کە وا دەکات
    فیل ئاژەڵێکی نامرۆڤی بێت.
  • 2:32 - 2:35
    بریتییە لە توشبوون بە
    شڵەژانی پاش کارەسات.
  • 2:35 - 2:38
    بەرگە مێشکی فیل وا دەکات کە توانای
    چارەسەرکردنی کێشەیان هەبێت،
  • 2:38 - 2:42
    کە بەچەندین شێوە ئەمەیان پشان داوە.
  • 2:42 - 2:44
    هەروەها بە کۆمەڵیش کێشە چارەسەر دەکەن،
  • 2:44 - 2:49
    هەندێک جار توێژەرانیش فریو دەدەن
    و هاوڕێکانیان کۆنتڕۆڵ دەکەن.
  • 2:49 - 2:53
    ئەوان لە ژمارە زانینیش تێدەگەن،
    دەتوانن چاودێری بڕی ئەو میوەییە
  • 2:53 - 2:57
    بکەن کە لە دوو سوزگەدایە دوای
    ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک بەسەریاندا.
  • 2:57 - 3:00
    دەگمەنی پێکهاتەیی یادەوەری و
    چارەسەرکردنی کێشە
  • 3:00 - 3:03
    دەتوانرێت بەشێک لە زیرەکانەترین
    ڕەفتارەکانی فیل لێکبداتەوە،
  • 3:03 - 3:06
    بەڵام هەموو شتێک ڕوون ناکەتەوە
    ئەمە تەنها دەستپێکی فێربوونە
  • 3:06 - 3:08
    دەربارەی ژیانی بیری و هۆشییان.
  • 3:08 - 3:12
    فیلەکان زمانی لاشە و ئاماژەی دەنگی
    بەکاردەهێنن بۆ پەیوەندی کردن،
  • 3:12 - 3:16
    تا دەگات بە شەپۆلی ژێر دەنگی کە دەتوانرێت
    ببیسترێن لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە.
  • 3:16 - 3:21
    تێگەیشتنی ئەوان بۆ ڕێزمان دەرخەری ئەوەیە
    کە ئەوانی زمان و ڕێسای خۆیان هەیە.
  • 3:21 - 3:26
    ئەم شێوەیەی زمان لەوانەیە سەرکەوتن بەدەست
    بهێنێت بەسەر پەیوەندییە سادەییەکەیان.
  • 3:26 - 3:29
    فیلەکان دەتوانن هونەر بکەن بە
    هەڵبژاردن و تێکەڵکردنی
  • 3:29 - 3:32
    ڕەنگی و توڵی جیاواز.
  • 3:32 - 3:37
    و دەتوانن ١٢ تۆنی جیاوازی مۆسیقا بناسنەوە
    و ئاوازی تازەی لێ دروست بکەنەوە.
  • 3:37 - 3:39
    و بەڵی، ئەوانی باندیشییان هەیە.
  • 3:39 - 3:42
    بەڵام سەرەڕای ئەوە جوانترین شت
    سەبارەت بە فیلەکان
  • 3:42 - 3:46
    وزەکەیانە کە زۆر گرنگتریشە لە
    زیرەکییەکەیان:
  • 3:46 - 3:51
    هەستی تێگەیشتن لە ئەوانی تر،
    خۆنەپەرستی، و دادپەروەری.
  • 3:51 - 3:54
    فیلەکان تاکە ئاژەڵن کە بێتاقەت دەبن
    بە لەدەستدانی فیلێکی تری کۆمەڵەکەیان،
  • 3:54 - 3:58
    مەراسیمی بۆ ئەنجام دەدەن
    و سەردانی گۆڕەکەی دەکەن.
  • 3:58 - 4:02
    هەمان بێتاقەتییان بۆ
    گیان لەبەرانی تریش هەیە.
  • 4:02 - 4:05
    فیلێک نەیویست دارێک بخاتە ناو کونێکەوە
  • 4:05 - 4:08
    کە سەگێک تیایدا خەوتبوو،
  • 4:08 - 4:11
    لە کاتێکدا ئەگەر توشی مرۆڤێکی بریندار ببێت
    ئەوا پارێزگاری لێدەکات
  • 4:11 - 4:15
    و بەلوتیان ئاسودەییان پێ دەبەخشن.
  • 4:15 - 4:18
    لە لایەکی تر، فیل هێرش دەکاتە
    سەر دانیشتوانی گوندەکانیش
  • 4:18 - 4:21
    ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی کە هێرشیان
    دەکرێتە سەر بۆ ئەوەی ڕاو بکرێن،
  • 4:21 - 4:24
    و وەکو تۆڵەیەکی بەمەبەست هەژماری دەکەن.
  • 4:24 - 4:26
    کاتێک ئێمە هەموو ئەم بەڵگانە دەخەینە ڕوو،
  • 4:26 - 4:29
    لەگەڵ ئەوەشی کە ئەوان جۆرێکن
    لەم چەند جۆرە کەمەی
  • 4:29 - 4:31
    کە خۆیان دەناسنەوە لە ئاوێنەدا،
  • 4:31 - 4:33
    سەختا تە لەو دەرئەنجام ڕابکەین
  • 4:33 - 4:37
    کەوا ئەوان بە ئاگان،
    زیرەکن، و بونەوەری هەستیارن.
  • 4:37 - 4:42
    بە داخەوە، مامەڵکردنی مرۆڤ لەگەڵ فیلەکان
    لە هەمان ئاستی هەستیاری فیل نییە،
  • 4:42 - 4:46
    بەردەوامن لە ئازار چیژان
    لەو خولایا وێرانکەرەی ئاسیا،
  • 4:46 - 4:50
    ڕاوکردنیان و بردنی عاجەکانیان لە ئەفریقا،
    و مامەڵەی نەگونجاو لە هەموو جیهاندا.
  • 4:50 - 4:53
    بە درک پێکدرنی ئەوەی کە ئێستا
    دەربارەی فیلەکان دەیزانین
  • 4:53 - 4:56
    و ئەوان بەردەوام چیمان فێردەکەن دەربارەی
    زیرەکی ئاژەڵ،
  • 4:56 - 4:59
    ئێستا لە هەمووکات گرینگترە تا دڵنیابینەوە
  • 4:59 - 5:04
    کە هۆزانڤانی ئینگلیزی جۆن دۆن وەسفی دەکات
    دەڵیت" سروست شاکارێک مەزنە"
  • 5:04 - 5:07
    هەرگیز لە تابلۆ ڕۆنەکانی جیهان واننابێت
Title:
بۆچی فیلەکان هەرگیز لە بیرناکرێن - ئەلێکس جێندلەر
Speaker:
ئەلێکس جێندلەر
Description:

تەواوی ڤیدیۆکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/why-elephants-never-forget-alex-gendler

ئەمە گوتەیەکی باوە کە دەڵێن فیلەکان هەرگیز هیچ لەبیر ناکەن. هەرچەندە توێژینەوە دەربارەیان بکەین، زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە یادگە سەرسوڕهێنەرەکەیان تەنها یەک بوارە لە زیرەکییە باوەڕ پێنەکراوەکەیان، کە دەیانکات بە یەکێک لە هەرە کۆمەڵایەتیترین، داهێنەرترین و بەخشەندەترین دروستکراوی سەر زەوی. ئەلێکس جێندلەر باسی ناوازەیی، سەرسوڕهێنەری مێشکی فیلمان بۆ دەکات.

ئامەدەکراوە لە لایەن ئەلێکس جێندلەر، دروستکردنی ڤیدیۆ لە لایەن ئاڤی ئۆفەر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:23

Kurdish (Central) subtitles

Revisions