Return to Video

سارا کەی: ئەگەر من منداڵێکی کچم هەبوایە

  • 0:00 - 0:03
    ئەگەر من کچێکم هەبوایە
  • 0:03 - 0:05
    لە جیاتی دایکم
  • 0:05 - 0:08
    لەوانەیە ناوی بنامایە "خاڵی بی"
  • 0:08 - 0:11
    لەبەر ئەوە بەو شێوەیە هەرچیەک ڕووبدات
  • 0:11 - 0:14
    ئەو ڕێگەی خۆی دەدۆزێتەوە کە بگاتەوە بە من
  • 0:14 - 0:17
    بە تەمام کۆمەڵەی خۆر لەسەر پشتی دەستی کچەکەم وێنە بکێشم
  • 0:17 - 0:20
    تاکو بتوانێت ئاشنا بێت بە هەموو گەردوون
  • 0:20 - 0:23
    پێش ئەوەی کە بڵێت:ئۆو من ئەم گەردوونە ئەناسم وەک پشتی دەستی خۆم
  • 0:23 - 0:25
    ئینجا ئەو فێر ئەبێت
  • 0:25 - 0:28
    کە ئەم ژیانە زۆر بە قورسی بەرەنگارت ئەبێتەوە و لێت ئەدات
  • 0:28 - 0:31
    جاوەڕێت دەکات تا هەڵدەستیتەوە،تا جارێکی تر گورزێک بە ناو سکتا بکێشێت
  • 0:31 - 0:33
    بەڵام کاتێک هەوا بە ناو گەروتدا دەڕوات
  • 0:33 - 0:35
    ئەوە تەنها ڕێگەیەکە کە سیەکانت بە بیر بهێنێتەوە
  • 0:35 - 0:37
    کە چێژی ئەو هەوایە چەند خۆشە
  • 0:37 - 0:39
    ژیان ئازاری زۆری تیایە
  • 0:39 - 0:41
    کە ناتوانرێت بە لەزگەیەکی تیمار کردن یان بە هۆنراوایەک چارەسەری بکەین
  • 0:41 - 0:43
    کەواتە هەر لە سەرەتاوە ئەو بۆی دەردەکەوێت
  • 0:43 - 0:45
    کە خانمە ئەفسوناویەکە نایەت بە هانایەوە
  • 0:45 - 0:47
    من دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەو دەزانێت
  • 0:47 - 0:49
    کە پێویستی بە جل و بەرگی جادوی نیە تا هێزو توانای پێ ببەخشێت
  • 0:49 - 0:51
    لەبەر ئەوە تا چەندە هەوڵ بدەین تاکو هەردوو لەپی دەستمان فراوان بکەینەوە
  • 0:51 - 0:53
    بەڵام دەستەکان هەر بچوکن
  • 0:53 - 0:55
    بۆ ئەوەی چنگ بەو ئازارانەدا بکەین و چارەسەریان بۆ دەست بکەوێت
  • 0:55 - 0:57
    بڕوام پێ بکەن،من ئەوەم تاقی کردۆتەوە
  • 0:57 - 0:59
    وە تۆش ئەی منداڵە بچوکەکەم من پێی دەڵێم
  • 0:59 - 1:01
    بەو شێوەیە لوتت بەرەو ئاسمان بەرز مەکەرەوە
  • 1:01 - 1:03
    من ئەو فێڵە ئەزانم ،ملیۆنەها جار ئەوەم کردووە
  • 1:03 - 1:05
    هیچ بەدی ناکرێت جگە لە بۆنی دووکەڵ نەبێت
  • 1:05 - 1:08
    کە ئەیبات بەرەوماڵە سوتاوەکە
  • 1:08 - 1:10
    لەوێ منداڵێک دەبینێت کە هەموو شتێکی لە کیس چووە لە ناو ئەو ئاگرە
  • 1:10 - 1:12
    تۆش ئەوتەوێت بزانێت کە ئەتوانیت ڕزگاری بکەین
  • 1:12 - 1:16
    یان ئەو منداڵە بدۆزەرەوە کە یەکەم جار ئاگرەکەی کردۆتەوە
  • 1:16 - 1:18
    تا بزانیت ئایا ئەتوانیت ڕەفتواری ئەو بگۆڕیت؟
  • 1:18 - 1:20
    بەڵام من دڵنیام کە جیان ڕۆهێک دێت بە سەریا زاڵ دەبێت
  • 1:20 - 1:22
    لە جیاتی ئەوە من ئازوقەی بۆ کۆ ئەکەمەوە
  • 1:22 - 1:24
    لە شوکلاتەو جمەی کاتی باران بارین
  • 1:24 - 1:27
    لەبەر ئەوەی هیچ دڵ شکانێک نیە کە ئەو شوکڵاتەیە نەتوانێت چاکی بکاتەوە
  • 1:28 - 1:30
    بەڵێ،لەوانەیە یەکەم دڵشکاندن هەبێت کە شوکڵاتەکە نەتوانێت چاکی بکاتەوە
  • 1:30 - 1:32
    بەڵام هەر لەبەر ئەوەیە کە جزمەی باران هەیە
  • 1:32 - 1:36
    لەبەر ئەوەی باران لەگەڵ خۆیدا هەموو شتێک ئەشواتەوە ئەگەر لێی بگەڕێیت
  • 1:36 - 1:38
    من ئەمەوێت ئەو سەیری جیهان بکات
  • 1:38 - 1:40
    لە گومەزێکی شوشەی ناو بەلەمێکەوە
  • 1:40 - 1:42
    لە دووربینێکەوە سەیری بکات
  • 1:42 - 1:44
    سەیری ئەو هەسارانەی کەلە ئاسمان هەن
  • 1:44 - 1:46
    سێری ناو مێشکی مرۆڤ بکات
  • 1:46 - 1:48
    لەبەر یەوەی ئەمە ئەو ڕێگەیەیە کە دایکم فێری کردووم
  • 1:48 - 1:50
    کەوا ڕۆژانێکی سەختی لەم شێوەیە زۆر دێن
  • 1:50 - 1:53
    ڕۆژانێتکی زۆر سەختی لەم شێوەیە دێن،دایکم ووتی
  • 1:53 - 1:55
    کاتێک کە دەستەکانت دەکەیتەوە بۆ ئەوەی شت بگریتەوە
  • 1:55 - 1:57
    بەڵام دەگەڕێیتەوە بە برینداری و ئازارەوە
  • 1:57 - 2:00
    کاتێک کەلە کۆشکی تەلەفیزۆنەکە دێیتە خوارەوەو دەخوازیت دەست بە فڕین بکەیت
  • 2:00 - 2:02
    لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی کە تۆ ئەتەوێت یارمەتیان بەیت و ڕزگاریان بکەیت
  • 2:02 - 2:04
    ئەوانەن کە ئەیانەوێط تۆ بڕوخێنن و لەسەر خۆڵە مێشەکەت بوەستن
  • 2:04 - 2:06
    کاتێک کە جزمەکانت پڕ ئەبێت لە باران
  • 2:06 - 2:08
    وە نا ئومێدیت ئەگاتە سەر ئەژنۆکانت
  • 2:08 - 2:11
    ئەو کاتە زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی بڵێیت زۆر سوپاستان ئەکەم
  • 2:11 - 2:13
    لەبەر ئەوەی هیچ شتێک هێندەی ئەوە جوان نیە
  • 2:13 - 2:16
    کە جۆن زەریا ئەوە ڕەت ئەکاتەوە کە بوەستێت لە ماچ کردنی کەنارەکەی
  • 2:16 - 2:19
    ئەگەر چی هەندێ جار ماچەکانی ڕەت دەکرێتەوە
  • 2:19 - 2:22
    هەمیشە وەک ئەوە واین کە بایەک لە ئامانجەکەمان نزیکمان دەکاتەوە و دوورمان دەکاتەوە
  • 2:22 - 2:24
    وەئەگەر هات و ئەستێرەی نیشان دەری خۆمان ون کرد
  • 2:24 - 2:26
    زۆر ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی سەر لە نوێ دەست پێ بکەینەوە
  • 2:26 - 2:29
    سەرەڕای ئەو هەموو مینەی کەلەسەر ڕێگەکەمان هەیە لەوانەیە لە هەر خولەکێک بتەقێتەوە
  • 2:29 - 2:31
    دڵنیابە کە بیرت بۆ لەیەک بڕوات
  • 2:31 - 2:33
    کەجوانی و هیوای لێیە،لەم شوێنەو کە پێی ئەڵێن ژیان
  • 2:33 - 2:36
    وا بەڵێ،سەبارەت بە بڕا بە خۆ بوونم
  • 2:36 - 2:38
    من زۆر کەسێکی ساویلکەم
  • 2:38 - 2:41
    بەڵام من ئەمەوێت کچەکەم بزانێت ئەم دنیایە لە شەکر دروست کراوە
  • 2:41 - 2:43
    لەوانەیە زۆر بە ئاسانی بڕوخێت
  • 2:43 - 2:46
    بەڵام ترسی نیە ئەگەرزمانی دەربهێنێت و تام و چێژی بکات
  • 2:46 - 2:49
    کچەکەم.،"،من وای پێ دەڵێم"،لەبیرت بێت دایکت جەنگاوەرە
  • 2:49 - 2:51
    وا باوکیشت جەنگاوەرە
  • 2:51 - 2:53
    وە تۆش کچێکیت کە دەستەکانی بچوکن و چاوەکانی گەورەن
  • 2:53 - 2:55
    کەهەرگیز ڕاناوەستێت لە داوە کردنی زیاتر
  • 2:55 - 2:57
    لەبیرت بێت شتە جوانەکان سێ جار ڕو دەدەن
  • 2:57 - 2:59
    هەروەها شتە خراپاکانیش
  • 2:59 - 3:01
    وە هەر جارێک هەڵەیەکت کرد خێرا داوای لێبرووردن دەکەیت
  • 3:01 - 3:03
    بەڵام ئایا هەرگیز داوای لێبوردنت کردووە؟
  • 3:03 - 3:06
    بۆ ئەو شێوەیەی کە چاوەکانت بە بەردەوامی ئەبریسکێنەوە؟
  • 3:06 - 3:09
    دەنگت نزمە،بەڵام هەرگیز واز نەهێنیت لە گۆرانی وتن
  • 3:09 - 3:11
    وەکاتێک لە کۆتایدا ئازاری دڵت زیاددەکات
  • 3:11 - 3:14
    وە کاتێک شەڕو ناخۆشی بەردەرگات لێ دەگرێت
  • 3:14 - 3:16
    وە بڵاو کراوەکانت دەدنێ لە سوچی شەقامەکاندا
  • 3:16 - 3:18
    ڕەخنەت لێ دەگرن و گاڵتەت پێ ئەکەن
  • 3:18 - 3:23
    دەبێ پێیان بڵێیت کە دایکم تۆڵەتان لێ ئەکاتەوە
  • 3:24 - 3:28
    زۆر سوپاس،زۆر سوپاس
  • 3:28 - 3:30
    چەپڵە لێدان
  • 3:30 - 3:32
    زۆر سوپاس
  • 3:32 - 3:35
    چەپڵەلێدان
  • 3:35 - 3:37
    سوپاس
  • 3:37 - 3:39
    چەپڵەلێدان
  • 3:39 - 3:41
    زۆر سوپاس
  • 3:41 - 3:45
    چەپڵەلێدان
  • 3:45 - 3:48
    ئەمەوێت تۆزێک لەسەرم بۆستن
  • 3:48 - 3:50
    وە بیر لە سێ شت بکەنەوە
  • 3:50 - 3:52
    کەوا هەست دەکەم کە راستە
  • 3:52 - 3:54
    لەهەچ بوارێکدا بێت
  • 3:54 - 3:56
    تەکنەلۆجیا،خۆشی وەرگرتن،دیزاین
  • 3:56 - 3:58
    خێزانەکەت.چی ئەخۆن بۆ نانی بەیانی
  • 3:58 - 4:01
    تەنها یاساش ئەوەیە کە زۆر بیر نەکەینەوە
  • 4:01 - 4:03
    باشە؟دەی
  • 4:09 - 4:11
    باشە
  • 4:11 - 4:13
    با من سێ شتە تایبەتەکەی خۆمتان پێ بڵێم
  • 4:13 - 4:15
    من دەزانم کە جان لوک گۆدارد ڕاستی درکرد
  • 4:15 - 4:17
    ئەو کاتەی وتی چیرۆکی باش
  • 4:17 - 4:19
    سەرەتا و کۆتای و ناوەرڕاستی هەیە
  • 4:19 - 4:22
    هەرچەندە پێویست نیە ڕیزبەندی هەبێت
  • 4:22 - 4:25
    من دەزانم کە زۆر دەمارگیر و پەرۆشم کە لێرەدام
  • 4:25 - 4:27
    ئەمەش وام لێ دەکات کە نەتوانم کۆنترۆڵی خۆم بکەم
  • 4:27 - 4:29
    قاقایەک
  • 4:29 - 4:31
    وە دەزانم
  • 4:31 - 4:33
    وە هەموو ئەم هەفتەیە چاوەڕێم ئەکرد ئەم قسەیا بکەم
  • 4:33 - 4:35
    قاقایەک
  • 4:35 - 4:38
    منیداماو بۆ بانگ کراوم بۆ تی ئی دی
  • 4:38 - 4:41
    ئایە لەبەر ئەوەیە تەنها کەس بووم کە لەم بوارەدا لێ هاتوو بوم
  • 4:41 - 4:44
    قاقایەک
  • 4:44 - 4:47
    بمبورن
  • 4:47 - 4:50
    ئەمە ئەو سێ شتەیە کە لای من ڕاستن
  • 4:50 - 4:53
    بەڵام زۆر شتی تر هەیە کە من ناتوانم لێیان تێ بگەم
  • 4:53 - 4:57
    بۆیە هۆنراوە دەنووسم بع ئەوەی لە شتەکان تێ بگەن
  • 4:57 - 4:59
    هەندێ جار تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی لە شتێک تێ بگەیت
  • 4:59 - 5:01
    لە ڕێگەی نوسینی هۆنراوەیەکەوەیە
  • 5:01 - 5:03
    وە زۆر جار دەگەمە کۆتای هۆنراوەکە
  • 5:03 - 5:05
    وە سێرێکی دواوە دەکەم و ئەڵێم ئۆو ئێستا دەزانم ئەم شتە دەربارەی چی بوو
  • 5:05 - 5:07
    وە هەندێ جار دەگەمە کۆتای و
  • 5:07 - 5:09
    بە هیچ نەگەیشتووم
  • 5:09 - 5:11
    بەڵام بە لایەنی کەمەوە هۆنراوەیەکی نوێم نووسیوە
  • 5:11 - 5:14
    هۆنراوەی وتراو هونەری پێشکەشکردنی هۆنراوەیە
  • 5:14 - 5:16
    من بە خەڵکی دەڵێم کە ئەوە لە نێو داڕشتی هۆنراوەدایە
  • 5:16 - 5:18
    ئێمە نامانەوێت تەنها لەسەر کاغەزێک دانیشین
  • 5:18 - 5:21
    شتێک لە هۆنراوەدا هەیە کە وای لێ دەکات دەنگی ببیسترێت
  • 5:21 - 5:23
    یان لە کەسێکدا بەرژەستە بێت
  • 5:23 - 5:25
    کاتێک کە خوێندکار بوم لا ئامادەی
  • 5:25 - 5:29
    ژیانێکی زۆر سەرقاڵ ژیام
  • 5:29 - 5:31
    وە زۆر بە ئاگا نەبووم
  • 5:31 - 5:33
    وە زیادە ڕۆیشم دەکرد لە هەڵچونەکانمدا
  • 5:33 - 5:35
    لەگەڵ ئەوەی کە ترسم هەبوو
  • 5:35 - 5:37
    کە کەسانی دەورو بەرم زۆر سەیرم بکەن
  • 5:37 - 5:40
    بەڵام شەیدای بیرۆکەی خوێندنەوەی هۆنراوە بووم
  • 5:40 - 5:43
    هەستم کرد دوو شت هەیە کە زۆر ئارەزویان دەکەم هۆنراواو شانۆ
  • 5:43 - 5:46
    بەیەک گەیشتن و منداڵێکیان بوو کە ئاویش هۆنراوا خوێندنەوە بوو
  • 5:46 - 5:48
    وە ئەم منداڵە تازاەیە دەبوایە بم ناسیایە
  • 5:48 - 5:50
    بۆیە بڕیارم دا کە چانسێک بدەم بە خەونەکەم
  • 5:50 - 5:52
    وە یەکەم هۆنراوام خوێندەوە
  • 5:52 - 5:56
    لەبەردام مناڵێکی چواردە ساڵان بوو
  • 5:56 - 5:58
    دەربارەی ستەم بوو
  • 5:58 - 6:00
    کەلە دیدێکی نێرانە دەبینرا
  • 6:00 - 6:02
    هۆنراوایەکی زۆر توڕانە بوو
  • 6:02 - 6:04
    وە زۆر زیادە ڕۆی تیادا کرابوو
  • 6:04 - 6:07
    وە لەو کاتەوە هۆی سەرەکی لە خوێندنەوەی هۆنراوە
  • 6:07 - 6:09
    بەشێکی سەرەکی تووڕەی بوو
  • 6:09 - 6:11
    لەبەر ئەوە وا هەست ئەکەم هەر ئەوەم لێ چاوەڕوان دەکرێت
  • 6:11 - 6:13
    یەکەم جار کە هۆنراوام خوێندەوە
  • 6:13 - 6:16
    ئامادە بووەکان کە هەرزەکار بوون دەستیان کرد با چەپڵە لێدان
  • 6:16 - 6:19
    وە کە لە سەر تەختی شانۆ هاتمە خوارێ دەلەرزیم
  • 6:19 - 6:21
    وە هەستم کرد یەکێک دەستی کێشا بە شانمدا
  • 6:21 - 6:23
    وە کە ئاوڕم دایەوە
  • 6:23 - 6:25
    کچێکی زۆر باڵا بەرز بو کە لە ناو ئامادە بوانەوە هاتبوو
  • 6:25 - 6:27
    لەوانەیە بەرزیەکەی هەشت پێ ببێت
  • 6:27 - 6:29
    وە وا دیار بوو کە دەتوانێت بە یەک دەستی لێم بدات
  • 6:29 - 6:31
    بەڵام لە جیاتی ئەوە سەری بۆ لەقاندم
  • 6:31 - 6:34
    وتی:"مەترسە ،هەستم بە هۆنراوەکەت کرد،سوپاس"
  • 6:34 - 6:36
    لەو کاتەوە لەگەڵ شانۆدا ڕاهاتم
  • 6:36 - 6:38
    چومە ناو ئەو جۆرە بار و دۆخەوە
  • 6:38 - 6:41
    وە بۆم دەر کەوت کە ئەم تەختی شانۆییە خواروی ڕۆژهەڵاتی مانگاتن
  • 6:41 - 6:44
    میوانداری خوێندنەوەی هۆنراوای ئازادە دەکرد
  • 6:44 - 6:47
    وە باوکم پشتگیری کردم و ڕازی بو بمبات بۆ ئەوێ
  • 6:47 - 6:50
    بۆ ئەوەی بتوانم کە هەموو ئەو شتانەی لە ناخم دایە بیهێنمە دەرەوە
  • 6:50 - 6:53
    ئەو کاتە زۆر منداڵ بوو، بەلایەنی کەمەوە دە ساڵ لەوانی تر منداڵ تر بووم
  • 6:53 - 6:56
    بەڵام هەر چۆنێک بێت هۆنەرەکانی تری ئەو یانەیە
  • 6:56 - 6:59
    بەلایانەوە ئاسای بوو کە کچێکی تەمەن چواردە ساڵ لەگەڵیاندا ئەمادە بێت
  • 6:59 - 7:01
    لەڕاستیدا ئەوان بەخێرهاتنیان کردم
  • 7:01 - 7:03
    وە لەوێ کاتێک گوێم لە هۆنراوە چیرۆکەکانیان گرت
  • 7:03 - 7:06
    ئەوە فێر بووم کە مەرج نیە هۆنراوە شێوەیەکی توند و تیژی هەبێت
  • 7:06 - 7:09
    ئەکرێت بە ئازار بێت،یان پێکەنیناوی بێت
  • 7:09 - 7:11
    یان جدی بێت یان هیچ بێت
  • 7:11 - 7:14
    ئەو یانەیە وەک و ماڵێکی لێ هاتبوو بۆ من،وەک ئەو پۆلەی کە تیایدا فێر دەبم
  • 7:14 - 7:16
    وە ئەو هۆنەرانەی لەویادا هۆنراوایان پێشکەش کرد
  • 7:16 - 7:18
    هانیان دام کە منیش بەشدار بم لە چیرۆکەکانم
  • 7:18 - 7:20
    گوێ مەدەن بەو ڕاستیەی کە من تەمەنم چواردە ساڵان بوو
  • 7:20 - 7:23
    پێیان وتم کە بنوسە "دەربارەی کچێکی چواردە ساڵ"
  • 7:23 - 7:25
    بۆیە نووسم وە هەموو هەفتەیەک سەرسام دەبوون پێم
  • 7:25 - 7:28
    کاتێک ئەو هۆنەرە گەورە مەزنانە
  • 7:28 - 7:30
    لەگەڵم پێ دەکەنین و بە سۆزیان پشت گیریان دەکردم
  • 7:30 - 7:33
    چەپڵەیان لێ دەداو پێیان دەوتم "هەستم بەوە کرد کە دەتویست بیگەیەنیت"
  • 7:34 - 7:37
    ئێستا یەتوانم گەشتی هۆنراوا خوێندنەوەم
  • 7:37 - 7:39
    بکەم بە سێ قۆناغەوە
  • 7:39 - 7:41
    قۆناغی یەکەم ئەو قۆناغە بوو کە بۆ خۆم دەووت
  • 7:41 - 7:43
    "من داتوانم ،دەتوانم ئەوە بکەم.
  • 7:43 - 7:45
    وە ئەمەش بە هۆی کچە باڵا بەرزەکەوە بوو
  • 7:45 - 7:47
    دوورم قۆناغ ئەو ساتە بوو کە بە خۆمم وتت
  • 7:47 - 7:49
    بەردەوام دەبم،من بەردەوام دەبم
  • 7:49 - 7:52
    زۆرم حەز لە هۆنراوە خوێندەوەیە من بەردەوام دەبم لەسەر هاتنم هەفتە لەسەر هەفتە
  • 7:52 - 7:54
    وە قۆناغی سێیەم دەستی پێ کرد
  • 7:54 - 7:56
    کاتێک هەستم بەوە کرد پێویست ناکات هۆنراوەکانم توڕەی بێت
  • 7:56 - 7:58
    ئەگەر وا نەبم
  • 7:58 - 8:00
    هەندێ شت هەبوون کە دیاری کراو بون بۆ من
  • 8:00 - 8:03
    وە هەتا زیاتر تەرکیزم بکردایەتە سەر ئەو شتانە
  • 8:03 - 8:05
    هۆنراوەکانم ناوازە تر ئابوون
  • 8:05 - 8:07
    بەڵام هەستم دەکرد زیاتر لە من دەچوون
  • 8:07 - 8:10
    شتەکە تەنها پەێڕە و کردنی ئەوە نیە کە ئەڵێت "ئەوەی دەیزانیت بینووسە"
  • 8:10 - 8:13
    کۆکردنەوەی هەموو عەو زانیاری و ئەزموونانەیە
  • 8:13 - 8:15
    کە تا ئێستا پێکەوەت ناوە
  • 8:15 - 8:18
    یارماتیت دەدات کە بچیتە ناو قوڵای ئەو شتانەی کە نایزانیت
  • 8:18 - 8:20
    من هۆنراوە بەکار دەهێنم بۆ تێگەشتنی ئەو شتانەی کا ناتوانم لێیان تێ بگەم
  • 8:20 - 8:22
    بەڵام لەگەڵ هەموو هۆنراوەیەکی نوێدا
  • 8:22 - 8:24
    تێیدا هەموو ئەو ضانیاریانە دا دەڕێژم
  • 8:24 - 8:26
    کەلەو شوێنانەی سەردانم کرددون فێر بووم
  • 8:26 - 8:29
    کاتێک کە چومە زانکۆ کەسێکم ناسی کە حەزی لە هۆنراوە بوو
  • 8:29 - 8:32
    کە ئەویش هاوڕا بوو لەگەڵم لەبارەی هۆنراوەو کاریگەریە ئەفسونیەکەی
  • 8:32 - 8:34
    وە من و فیڵ کای
  • 8:34 - 8:37
    بەڕێکەوت هەمان ناوی کۆتایمان هەیە
  • 8:37 - 8:40
    کاتێک لە ئامادەی بووم ،بیرکەی داڕشتنی پڕۆژەی دەنگ م هەبوو
  • 8:40 - 8:43
    ڕێگایەک بوو بۆ ئەوەی هاوڕێکانم هانبدەم هۆنراوەم لەگەڵ بخوێننەوە
  • 8:43 - 8:46
    بەڵام من و فیل بریارمان دا کە پڕۆژەکە دا بهێنینەوە
  • 8:46 - 8:48
    ئەم جارەیان ئامانجەکەمان گۆڕی
  • 8:48 - 8:51
    هۆنراوە خوێندنەوە بەکاربهێنن بۆ خۆشی وەرگرتن
  • 8:51 - 8:53
    وە ڕۆشن بیر و ئیلهام
  • 8:53 - 8:55
    دەوامی خۆمان دەکرد بەڵام لە بنکەیەکدا گەشتمان دەکرد
  • 8:55 - 8:57
    وتار بێژیمان نمایش و فێری
  • 8:57 - 9:00
    منداڵانی تەمەن نۆ ساڵان دەکرد
  • 9:00 - 9:03
    لەکالی فۆڕنیاوە بۆ ئیندیان و بۆ هیندستان
  • 9:03 - 9:06
    بۆ یەکێک لە ئامادەییەکانی بەرامبەر بەشی ناو خۆییەکەمان
  • 9:06 - 9:08
    وە بینیمانەوە دوبارە و دوبارە
  • 9:08 - 9:10
    ئەو ڕێگەیەی کە هۆنراوە خوێندنەوە
  • 9:10 - 9:12
    دەتوانێت بیکاتەوە
  • 9:12 - 9:14
    بەڵام بۆمان دەرکەوت هەندێ جار
  • 9:14 - 9:16
    هۆنراوە ترسناکە
  • 9:16 - 9:18
    بۆمان دەرکەوت هەندێ جار
  • 9:18 - 9:21
    دەبێت هەرزەکاران بخەڵەتێنین بۆ ئەوەی هۆنراوە بنوسن
  • 9:21 - 9:24
    وە بیرۆکەیەکم بۆ هاتنووسینی لیست هەموو کەسێک دەتوانێت ئەوە بکات
  • 9:24 - 9:26
    وە یەکەم لیست لە ژێر ناونیشانی
  • 9:26 - 9:29
    "ئەو دە شتەی کە دەزانم ڕاستە"
  • 9:29 - 9:32
    وە دواتر ئەمەتان بۆ دەردەکەوێت
  • 9:32 - 9:34
    ئەگەر هەمومان هاوبەشی بەلیستەکانمان بکەین بە دەنگێ
  • 9:34 - 9:36
    لە خاڵێکی دیاریکراودا ئەوەتان بۆ دەردەکەوێت
  • 9:36 - 9:39
    کە کەسێک هەیە کە هەمان ئەو شتانەی هەیە لە لیستەکەدا
  • 9:39 - 9:41
    یان شتێکی هاوشێوەی ئەوە
  • 9:41 - 9:43
    لیستەی ئێمەی هەیە ،ئەوە خاڵی یەکەمە
  • 9:43 - 9:45
    وە کەسێکی تر هەیە
  • 9:45 - 9:48
    بەتەواواتی پێچەوانەی ئەوەی هەیە کە لە لیستی ئێوەدا هەیە ئەمەش خاڵی دووەمە
  • 9:48 - 9:51
    خاڵی سێیەم ئەوەیە لەوانەیە کەسێک شتێک لە ناو لیستەکەی هەبێت کلەوانەیە پێشتر بیستبێتت
  • 9:51 - 9:54
    خاڵی چوارەم چەند کەسێک شتێکیان هەیە کە تۆ پێت وابوو هەموو شتێک دەزانیت دەربارەی
  • 9:54 - 9:57
    بەڵام ئەوان بە شێوازێکی نوێ پێشکەشیان کردووە
  • 9:57 - 10:00
    وە من بەو کەسانە دەڵێم ئا ئێرە ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی زۆر گرنگی لێوە دەست پێ دەکات
  • 10:00 - 10:02
    ئەم چوار خاڵە یەکتر بڕە
  • 10:02 - 10:04
    کە دەربارەی حەز و ئارەزوەکانی تۆیە
  • 10:04 - 10:06
    وە لەوانەیە بۆ کەسانێکی تر بوارێکی باشی وەبەر هێنان بێت
  • 10:06 - 10:09
    وە کەسانێک هەن بەڕاستی دێن بە دەم ئەم کارەوە
  • 10:09 - 10:12
    بەڵام یەکێک لە خوێند کارەکانم کە ناوی شارلوت بوو
  • 10:12 - 10:14
    بڕوای بەمە نەبوو
  • 10:14 - 10:17
    شارلۆن زۆر باش بوو لە نوسینی لیستەکاندا ،بەڵام ڕەتی کردەوە کە هۆنراوەیەک بنوسێت
  • 10:17 - 10:20
    خانمەکەم "ئەو وتی من ئاوەزو ناکەم"
  • 10:20 - 10:23
    من هیچ شتێکم نیە کە شایەنی باس بێت
  • 10:23 - 10:25
    بەڵام من هانم دەدا لیست لە دوای لیست بنوسێت
  • 10:25 - 10:27
    وە ڕۆژێک لیستم پێدا کە بۆم بنوسێت لەژێر ناونیشانی
  • 10:27 - 10:29
    "١٠شت کە ئەبێت فێری ببم لەمەو دوا"
  • 10:29 - 10:31
    خاڵی ژمارە سێ لە لیستەکەی شارتۆن ئەوە بوو
  • 10:31 - 10:33
    پێویستە فێر بم کە حەز لە پیاوانێک نەکەم
  • 10:33 - 10:35
    کە تەمەنیان سێ ئەوەندەی تەمەنی خۆم بێت
  • 10:35 - 10:37
    پێم وت کە ئەمە واتای چی؟
  • 10:37 - 10:39
    ئەویش وتی: خانمەکەم،ئەمە جۆرە چیرۆکێکی دوور و درێژە"
  • 10:39 - 10:42
    وە من پێم وتت"شارلوت ئەمە زۆر جێگەی باسە لای من"
  • 10:42 - 10:44
    ئەو کاتە دەستی کرد بە نوسینی یەکەم هۆنراوە
  • 10:44 - 10:47
    هۆنراوەیەکی خۆشەویستی هەرگیز لەم شێوەیەم نەبیستبوو پێشتر
  • 10:47 - 10:50
    وە هۆنراوەکە ئاوە دەستی پێ کرد
  • 10:50 - 10:52
    "آندرسون کوبر پیاوێکی زۆر مەزنە"
  • 10:52 - 10:54
    هاهاها
  • 10:54 - 10:56
    ئایا شێوەی ئەوتان بینیوە لە پڕۆگرامی ٦٠چرکە؟
  • 10:56 - 10:58
    کە پێشبڕکێی لەگەڵ مایکڵ فلیپس ئەکرد لەمەلەوانیدا
  • 10:58 - 11:00
    ئەو مەلە وانە بێ وێنەیە
  • 11:00 - 11:02
    لە ئاوەکەدا مەلەی بە جۆرێک دەکرد،سور بوو لەسەر ئەوەی لە پاڵەوانی جیهانی بیباتەوە
  • 11:02 - 11:05
    دوای پێشبڕکێکە خۆی وشک کردەوە قژە سپیەکەی داهێنا
  • 11:05 - 11:07
    وە وتی" تۆ ئەفسانەیت"
  • 11:07 - 11:09
    نا،آندرسون،تۆ ئەفسانەیت
  • 11:09 - 11:11
    هاهاهاها
  • 11:11 - 11:15
    چەپڵە
  • 11:15 - 11:18
    ئێستا ئەزانم بۆ یەوەی سەرکەوت و جیاواز بیت
  • 11:18 - 11:20
    ئەبێت گوێ بە هەندێ شت نەدەیت
  • 11:20 - 11:23
    هەرگیز دان بە ئەوەدا نەنێیت کە ئەترسیت
  • 11:23 - 11:25
    یان سەرسامت دەکات،یان پەرۆشت دەکات
  • 11:25 - 11:27
    جارێک یەکێک پێی وتم
  • 11:27 - 11:29
    وەک و ئەوە وایە کە بەرەو ژیان بڕۆی ئە ئاوا....
  • 11:29 - 11:31
    تۆ هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایت خۆت بپارێزیت
  • 11:31 - 11:34
    لەهەموو ئەو نە خۆشی و ئازارانەی لەناکاو ڕوبەڕوت ئەبێتەوە
  • 11:34 - 11:36
    بەڵام من بەم شێوەیە بەرەو ژیان دەڕۆم
  • 11:36 - 11:39
    بەڵێ ئەوەش مانای گرتنەوەی هەموو ناخۆشی و ئازارەکانن
  • 11:39 - 11:42
    بەڵام بە هەمان شێوە شتە جوانەکان و دڵ خۆش کەرەکان
  • 11:42 - 11:44
    تەنها بە کەوتنە خوارەوەیان لە ئاسمان
  • 11:44 - 11:46
    من ئامادەم هەموویان بگرمەوە
  • 11:46 - 11:48
    من وتە بێژی بە کار دەهێنم تاک و یارمەتی خوێندکارەکانم بدەم
  • 11:48 - 11:50
    وە شتی زۆر سەرسوڕهێنەریان بۆ دیاری دەکەم
  • 11:50 - 11:53
    تاکو بتوانن زاڵ بن بەسەر غەریزەکانیاندا و ئارام بن و گوێ بەهەندێ شت نەدەن
  • 11:53 - 11:56
    لەجیاتی ئەوە پاڵ یان پێوە ئەنێم تا تێکەڵ ببن لەگەڵ ئەو ڕوداوانەی لە چوار دەوریان هەیە
  • 11:56 - 11:59
    تاک و بتوانن سەر لە نوێ شیکردنەوەی بۆ بکەن و داڕشتنی شتێکی لێ درووست بکەن
  • 11:59 - 12:01
    من ناڵێم وتە بێژی
  • 12:01 - 12:03
    شێوازێکە لە هوونەر کە زۆر نمونەییە
  • 12:03 - 12:06
    من هەمیشە هەوڵم داوە کە باشترین ڕێگە بدۆزمەوە بۆ گێڕانەوەی هەریەکە لە چیرۆکەکان
  • 12:06 - 12:09
    من ئۆپەرتی شانۆی ئەنووسم ،وە کورتە فلیم دروست ئەکەم شان بە شانی هۆنراوەکانم
  • 12:09 - 12:11
    بەڵام گرنگیەکی زۆر دەدەم بە خوێندنەوەی هۆنراوە
  • 12:11 - 12:13
    لەبەر ئەوەی زۆر سادە و خۆشە
  • 12:13 - 12:15
    هەموو کەسێک لە توانایدا نیە کە میوزیک بخوێنێتەوە
  • 12:15 - 12:17
    یاخود خاوەنی کامێرای خۆی بێت
  • 12:17 - 12:19
    بەڵام هەموو کەسێک دەتوانێت بە سێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندی دروست بکات
  • 12:19 - 12:21
    هەموو کەسێک خاوەنی چیورۆکی خۆیتی
  • 12:21 - 12:23
    کە ئێمە ئەتوانین سودی لێ وەر بگرین
  • 12:23 - 12:26
    هەروەها وتە بێژی هۆکارێکی پەیوەندی کردنی خێرایە
  • 12:26 - 12:28
    شتێکی ناوەزە نیە بۆ خەڵک کە هەستبە تەنهای بکات
  • 12:28 - 12:30
    یاخود کەسێک نیە تێیان بگات
  • 12:30 - 12:32
    بەڵام وتە بێژی فێری دەکات
  • 12:32 - 12:35
    توانای ئەوت هەبێت کە ئەوەی لە ناخت دایە دەری ببڕیت
  • 12:35 - 12:37
    وە پاڵت پێوە پێوە ئەنێت کە بیر و ڕاو چیرۆکەکانت باس بکەیت
  • 12:37 - 12:39
    هەروەها دەکرێت تۆ پاداشت بکرێیتەوە
  • 12:39 - 12:41
    بە ژورێک کە پڕ بێت لە هاوبیرەکانی خۆت
  • 12:41 - 12:43
    یان بەو کۆمەڵگەیەی کە گوێ ئەگرێک لە بیر و ڕاو گرفتەکانت
  • 12:43 - 12:45
    یاخود لەوەانەیە کچێکی زەبەنگی وەک ئەوەی من لە هوودی توشی بووم
  • 12:45 - 12:47
    تۆش بەو شێوەیە لەگەڵ کەسێکی تر بگونجێن و بیر و ڕاکانتان بگۆڕنەوە
  • 12:47 - 12:50
    وە ئەمە ڕاستیەکی زۆر مەزنە کە شتێکی وات لێ ڕوبات
  • 12:50 - 12:52
    بەتایبەت کاتێککە تۆ تەنها ١٤ساڵانیت
  • 12:52 - 12:54
    هەروەها ئێستا بە هۆی یو تیو بی
  • 12:54 - 12:56
    پەیوەندیە تەنها لە چوار چێوەی ئەم ژورەدا نابێت کە ئێمەی تیاداین
  • 12:56 - 12:59
    من زۆر بەختەوەرم کە ئەرشیفم هەیە بۆ ئەم نمایش و کارانە
  • 12:59 - 13:01
    کە ئەتوانم لەگەڵ خوێندکارەکانم بڵاویان بکەمەوە
  • 13:01 - 13:03
    زۆر هەلی تریان بۆ دەڕەخسێت
  • 13:03 - 13:06
    تاک و هۆنراوە نوسێک یان هۆنراوەیاک بدۆزنەوە
  • 13:06 - 13:08
    کە ئەوان ئەتوانن بەردەوام لە پەیوەندیدا بن
  • 13:08 - 13:10
    زۆر هەستێکی خۆشە کاتێک ئەوەت بۆ دەردەکەوێت
  • 13:10 - 13:12
    کاتێک کەهەمان هۆنراوە دەنوسینەوە
  • 13:12 - 13:15
    یان هەمان جیرۆک دووبارە و دووبارە دەگێڕیتەوە
  • 13:15 - 13:17
    کاتێک کە بۆت دەردەکەوێت کە ئەوە مایەی چەپڵە لێدان و دەست خۆشی کردنە
  • 13:17 - 13:20
    وە ئەمە تەنها بەس نیە کە تۆ فێر ببیت ناخی خۆت دەرببڕیت
  • 13:20 - 13:22
    بەڵکو تۆ پێویستە زیاتر گەشە بکەیت و بۆ زانیاری بگەڕێیت
  • 13:22 - 13:24
    ئەبێت هەنگاوی بوێرانە بنێیت و بەرەنگاری خۆت بکەیت
  • 13:24 - 13:27
    وە ئەوەش هەنگاوی سێیەمە
  • 13:27 - 13:29
    بۆ زیاتر نرخ ڕاگرتنی ئەو کارەی کە دەیکەیت
  • 13:29 - 13:31
    لەڕێگەی ئەو خاسیەتە تایبەتیانەی خۆت کە وا بکات بەرهەمەکەت دەربڕین لە خۆت بکات
  • 13:31 - 13:33
    هەرچەندە ئەگەر ئەم شتانەش بەردەوام لە گۆڕانکاریدا بن
  • 13:33 - 13:36
    لەبەر ئەوەی هەنگاوی سێ هەرگیز کۆتای نایەت
  • 13:36 - 13:38
    بەڵام نابێت لە خاڵی سێیەمەوە دەست پێ بکەیت
  • 13:38 - 13:41
    هەتا خاڵی یەک نەبڕیت کە ئەویش ئەوەیە کە بڵێیت : بەڵێ من ئەتوانم
  • 13:41 - 13:43
    من زۆر سەفەر ئەکەم بە مەبەستی فێر بوون
  • 13:43 - 13:46
    زۆر پەرۆش ئەبم کە ئەبینم خوێند کارەکانم ئەگەنە هەنگاوی سێ
  • 13:46 - 13:48
    بەڵام من زۆر بەختەوەر بووم لەگەڵ شارلوت
  • 13:48 - 13:51
    کە توانیم هەرلە سەرەتاوە هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵی دابم و ببینم
  • 13:51 - 13:53
    من چاودێریم ئەکرد لە هەموو هەنگاوەکانیدا
  • 13:53 - 13:56
    چۆن ئەو شتانەی بۆ کارەکەی زیار ئەکرد کە لە ناخی خۆیدا هەبوو
  • 13:56 - 13:59
    ئەو هۆنراوەی وا ئەنووسێت جگە لە ئەو کەسی تر ناتوانێت بینوسێت
  • 13:59 - 14:02
    دەربارەی گلێنەی چاو،وە دۆرای پشکنێنەر
  • 14:02 - 14:04
    وە منیش هەوڵ دەدەم ئەو چیرۆکانە بگێڕمەوە کە تەنها خۆم دەتوانم بیان گێڕمەوە
  • 14:04 - 14:06
    وەک ئەم چیرۆکە
  • 14:06 - 14:09
    زۆر کاتم بەسەر برد بۆ گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە بە باشتین شێوە
  • 14:09 - 14:11
    وە پرسیارم لە خۆم ئەکرد ئایا باشترین ڕێگە
  • 14:11 - 14:13
    ئەوەیە کە بە پاوەرپۆینت پێشکەشی بکەم یان بە شێوەی کورتە فلیم
  • 14:13 - 14:15
    وە سەرەتاکەی لە کوێوە دەست پێ بکەم؟،یان ناوەڕاستەکەی یان کۆتاییەکەی؟
  • 14:15 - 14:18
    ئایا بە باشی ئەگەمە کۆتای قسەکانم؟
  • 14:18 - 14:21
    ئەگەمە ئەنجامەکەم یان نا؟
  • 14:21 - 14:23
    هەمیشە بیرم وابوو کە سەرەتای من لە یانەی (بۆوێری)بۆ هۆنراوە دەستی پێ کرد
  • 14:23 - 14:26
    بەڵام لەوانەیە زۆر پشتی دەستی پێ کردبێت
  • 14:26 - 14:28
    لەکاتی خۆ ئەمادە کردنم بۆ کۆنفرانسی(تی ئی دی)
  • 14:28 - 14:30
    توشی ئەم لاپەڕە یادگاریە بووم لە گۆڤارێکی کۆندا
  • 14:30 - 14:34
    پێم وابێت ٥٤ی دیسەمبەر مەبەست ٢٤ە دیسەمبەر بێت
  • 14:34 - 14:36
    ئەوەی ڕونە ئەوەیە کە کاتێک من منداڵ بووم
  • 14:36 - 14:38
    بە دڵنیای من ئاوا دەڕۆیشتم بە ڕێدا لەم ژیانەدا
  • 14:38 - 14:40
    وابزانم هەمومان ئەوەمان کردووە
  • 14:40 - 14:43
    من ئەمەوێت یارمەتی کەسانی تر بەم بۆ دۆزینەوەی ئەو خۆشی یە
  • 14:43 - 14:45
    لەتێکەڵ بوون لەگەڵی داو وە فێر بوون و
  • 14:45 - 14:47
    بەشداری کردن وە بڵاو کردنەوەی ئەوشتانەی کە فێری دەبن
  • 14:47 - 14:49
    تاوایان لێدێت بۆیان دەردەکەوێت کەئەمە ڕاستیە
  • 14:49 - 14:51
    ئەو هەموو شتە کە ئەوان هێشتا بەردەوامن لە بەدی کردنی
  • 14:51 - 14:54
    بۆیە من ئەمەوێت کۆتای بە قسەکانم بهێنم بەم هۆنراوەیە
  • 14:54 - 14:57
    "کاتێک کە بۆمبەکەیان کێشا بە هێرۆ شیمادا
  • 14:57 - 15:00
    تەقینەوەکەی بوو بە هۆی دروست بوونی خۆرێکی بچوک
  • 15:00 - 15:03
    بۆیە هەموو گیان دارو مرۆڤ و ڕوەکەکان
  • 15:03 - 15:05
    کە بە شێوەیەکی ڕاستەو خۆ
  • 15:05 - 15:07
    ئەو تیشکەیان بەر کەوت کەلەو خۆرەوە هات
  • 15:07 - 15:09
    هەر خێرا بوون بە خۆڵە مێشسەر تا سەری شارەکە و هەموو دانیشتوانەکانی
  • 15:09 - 15:11
    وە ئەوەشی لە شارەکە مایەوە بە دوای ئەواندا
  • 15:11 - 15:13
    بە ماوەیەکی درێژ خایەن زەرەکانی تیشکە ناوەکیەکە گرتیەوە
  • 15:13 - 15:16
    بووە هۆی ئەوەی کە سەرتا سەری شارەکە و هەموو دانیشتوانەکەی
  • 15:16 - 15:19
    ببن بە خۆڵەمێش
  • 15:19 - 15:22
    کەلەدایک بووم دایکم وتی لە نەخۆشخانە سەیری چواردەوری ژورەکەت کردووە
  • 15:22 - 15:26
    هەر وەک ئەوەی بڵێم:ئەمە؟من پێشتر لێوە بووم؟
  • 15:26 - 15:28
    دایکم پێی وتم ئەو کاتە چاوەکانت زۆر پڕ دیاربوون
  • 15:28 - 15:31
    کاتێک کە جینی باپیرم مرد تەمەنم تەنها پێنج ساڵان بوو
  • 15:31 - 15:33
    بەڵام من دەستی دایکمم گرت و پێم وت
  • 15:33 - 15:36
    "دڵ تەنگ مەبە،ئەو وەک و منداڵێکی ساوای لێ دێت و ئەگەڕێتەوە
  • 15:36 - 15:39
    لەگەڵ ئەوەشی دا،هەر وەک و پێشتر یەکێک ئەمەی کردبێت
  • 15:39 - 15:42
    تا ئێستا بە تەواوەتی ڕاستی ئەوەم بۆ دەر نەکەوتووە
  • 15:42 - 15:45
    ئەژنۆکانم ئێستاش ئەلەرزن هەر کاتێک ویستم بەرە و تەختی شانۆ سەرکەوم
  • 15:45 - 15:47
    وە متمانە بە خۆ بوونم دەتوانرێت پێوانە بکرێت
  • 15:47 - 15:49
    بە ڕێژۆی کۆچکە چایەک کە تێکەڵ بە هۆنراوەکانم بووە
  • 15:49 - 15:52
    بەڵام هیشتا تامی لە دەمدا خۆشە
  • 15:52 - 15:55
    بەڵام لە هێرۆشیما ،زۆربەی خەڵک بەتەواوەتی لەناو چوون
  • 15:55 - 15:58
    هیچ شتێکیان لێ نەمایەوە لە سەعاتێکی دەست،یان پەڕەیەکی یادگاری نەبێت
  • 15:58 - 16:01
    هەرچەندە ئارەزوی گرتنی ماتەمینم بۆ ئەو کارەساتە هیچ سوودی نابێت
  • 16:01 - 16:03
    بەڵام بەردەوام بووم لە هەوڵ دان
  • 16:03 - 16:05
    بەو ئومێدە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بتوانم هۆنراوەیەک بنوسم
  • 16:05 - 16:07
    کە لە یەکێک لە مۆزەخانەکاندا نمایش بکرێت
  • 16:07 - 16:09
    تەنها بۆ ئەوەی بەڵگە بێت بۆ ئەوەی کە من لەوێ بووم
  • 16:09 - 16:11
    دایک و باوکم منیان ناو نا سارا
  • 16:11 - 16:13
    کا ناوێکە لە ئینجیلدا هەیە
  • 16:13 - 16:16
    لەچیرۆکە ڕاستیەکەدا،ئەفسانە بە سارای ووتبو کە شتێکی مەحاڵ بکات
  • 16:16 - 16:19
    بە پێکەنی
  • 16:19 - 16:21
    لەبەر ئەوەی یەکەم سارا
  • 16:21 - 16:23
    نەیدەزانم مەحاڵ واتای چیە
  • 16:23 - 16:26
    وە من؟هەروەها منیش نازانم
  • 16:26 - 16:28
    بەڵام من هەموو ڕۆژێک مەحاڵ دەبینم
  • 16:28 - 16:31
    مەحاڵە ئەوە کە پەیوەندی بکەیت بەم جیهانەوە
  • 16:31 - 16:33
    هەوڵ بدەیت کە خۆت بە کەسانی ترەوە ببەستیتەوە کاتێک شتەکان نایەن بە دەستەوە
  • 16:33 - 16:35
    ئەوە بزانیت لە کاتێکدا قسە دەکەیت
  • 16:35 - 16:38
    ئەوان تەنها چاوەڕێی سەرەی خۆیان دەکەن تا قسە بکەن.....ئەوان گوێت لێبگرن
  • 16:38 - 16:40
    هەست بەوە بکەن کە هەستی پێ دەکەیت
  • 16:40 - 16:42
    وە لە هەمان کاتدا تۆش هەست بەوە بکەیت
  • 16:42 - 16:44
    من هەموو کاتێک هەوڵی ئەوە دەدەم کاتێک دەمم دەکەمەوە
  • 16:44 - 16:46
    ئەو پەێوەندیە مەحاڵە
  • 16:46 - 16:49
    ئەم پارچە دیوارەی لێلە هێرۆشیما
  • 16:49 - 16:52
    کە بە تەواوی ڕەش بۆتەوە و ئەونەسوتاوە بەهۆی تێکشکانەوە
  • 16:52 - 16:54
    بەڵام لە پلەی یەکەم دا کەسێک کە لێرە دانێستبوو
  • 16:54 - 16:56
    ڕێی لە تیشکەکان گرتبوو کە بەر بەردەکە بکەوێت
  • 16:56 - 16:58
    تاکە شت ماوەتەوە ئێستا
  • 16:58 - 17:00
    سێبەرێکی بەردەوامی ڕوناکیە
  • 17:00 - 17:02
    دوای تەقینەوەکە
  • 17:02 - 17:04
    شارەزایان وتویانە کە ٧٠ساڵی پێ دەچێت
  • 17:04 - 17:07
    بۆ خاكە زیان لێکەوتووەکەی هێرۆ شیما
  • 17:07 - 17:09
    کە چیتر هیچ بەر و بومێک گەشە ناکات لەسەری
  • 17:09 - 17:12
    بەڵام ئەو بەهارە،چەند چڵە گیایەکی نوێ سەریان دەرهێنابوو لە خاکەکەیەوە
  • 17:12 - 17:14
    کاتێک دەتبینم لەو خولەکەدا
  • 17:14 - 17:16
    من چیتر بەشێک نیم لە داهاتووت
  • 17:16 - 17:18
    بە خێرای ئەبم بە بەشێک لە ڕابردووت
  • 17:18 - 17:21
    بەڵام هەر خێرا دەتوانم بەشداری ڕانەبردووشت بکەم
  • 17:21 - 17:23
    وە تۆ،تۆش دەتوانیت هاوبەشی ئەوەی من بکەیت
  • 17:23 - 17:25
    وە ئەمە مەزن ترین ڕانەبردووە بۆ هەمومان
  • 17:25 - 17:27
    بۆیە ئەگەڕێم بڵێ ئەتوانم ئەوەی ناکرێت بیکەم
  • 17:27 - 17:29
    لەوانەیە پێشت پێ بکەنم
  • 17:29 - 17:31
    من نازانم دەتوانم جیهان بگۆڕم هێشتا یان نا
  • 17:31 - 17:33
    لەبەر ئەوەی زۆر نازانم دەربارەی
  • 17:33 - 17:35
    وە هەروەها ن ناشزانم دەربارەی زیندوبونەوە
  • 17:35 - 17:37
    بەڵام ئەگەر بتوانیت بمخەیت پێکەنین
  • 17:37 - 17:40
    هەندێ جار بیرم دەچێتەر لە چ سەدەیەکدام
  • 17:40 - 17:43
    ئەمە یەکەم جارم نیە لێرە ،وە ئاخیر جاریشم نیە
  • 17:43 - 17:45
    ئەمە ئاخیر وشەکانم نیە کە دەیڵێم
  • 17:45 - 17:48
    بەڵآم هەرچۆنێک بێت ،من هەوێی ئەوە دەدەم کە هەتا بتوانم
  • 17:48 - 17:51
    ئەم جیهانە باشر بکەم
  • 17:51 - 17:53
    زۆر سوپاس
  • 17:53 - 17:57
    چەپڵەلێدان
  • 17:57 - 17:59
    زۆر سوپاس
  • 17:59 - 18:01
    چەثڵەلێدان
  • 18:01 - 18:03
    زۆر سوپاس
  • 18:03 - 18:07
    چەپڵەلێدان
Title:
سارا کەی: ئەگەر من منداڵێکی کچم هەبوایە
Speaker:
Sarah Kay
Description:

ئەگەر کچێکم هەبوایە لەبری 'دایکە' بە 'خاڵی بی 'بانگی دەکردم. بەم شێوەیە سارا کەی شاعیر دەستی کرد بە قسەکانی کە گوێگرانی سەرسام کرد و بە چەپڵە لێدانێکی زۆر وەڵامیان دایەوە لە تێد ٢٠١١ . چیرۆکی گەورەبوونی خۆی باس دەکات لە هەرزەکارێکی چاو گەورەوە کە نقوم بووە لە شیعردا لە یانەی باوەری نیویۆرک بۆ شیعر بۆ مامۆستایەک کە منداڵان کۆدەکاتەوە لەگەڵ هێزی دەڕبڕینی ناخی خۆیان لە ڕێگەی پڕۆژەی ڤی.ئۆ.ئای.سی.ئی . وە دوو نمایشی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات لە بارەی 'بی' و 'هیرۆشیما'

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
18:08
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for If I should have a daughter ...
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for If I should have a daughter ...
Hanasa-hiwa foundation edited Kurdish subtitles for If I should have a daughter ...
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for If I should have a daughter ...
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for If I should have a daughter ...
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for If I should have a daughter ...
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for If I should have a daughter ...
Hiwa Foundation added a translation

Kurdish subtitles

Revisions