چۆن کۆنترۆڵی کاتەکانت بکەیت
-
0:01 - 0:04کاتێک خەڵک بەوە ئەزانن
کە دەربارەی بەڕێوەبردنی کات ئەنوسم، -
0:05 - 0:06دوو گریمانە دائەنێن.
-
0:08 - 0:11یەکێکیان ئەوەیە کە هەمووکات
لەکاتی خۆیا ئەگەم، و -
0:12 - 0:13واش نیم.
-
0:14 - 0:15چوار مناڵی بچووکم هەیە، و
-
0:15 - 0:18ئەمەوێ زۆر دواکەوتنەکانم
بخەمە ملی ئەوان، -
0:18 - 0:20بەڵام هەندێک جار هەڵەی ئەوان نییە.
-
0:20 - 0:23جارێکیان دواکەوتم بۆ وتاردانەکەم
لەسەر بەڕێوەبردنی کات. -
0:23 - 0:24(پێکەنین)
-
0:24 - 0:28پێویستە هەموو ساتێک وەربگرین و
چێژ لەم تەوسە وەرگرین. -
0:29 - 0:32دووەم شت گریمانەی بۆ ئەکەن ئەوەیە
کە ڕێنمایی و ڕێگام زۆر هەبێت -
0:32 - 0:34بۆ ئەوەی لێرە و لەوێ کەمێک کات بگێڕمەوە.
-
0:34 - 0:38هەندێک جار لە گۆڤارەکانا ئەیبینم کە
چیرۆک لەسەر ئەم بابەتە دائەنێن، -
0:38 - 0:41بەشێوەیەکی گشتی چۆن یارمەتی خوێنەرەکان بەن
ڕۆژانە کاتژمێرێکی زیایە بدۆزنەوە. و -
0:41 - 0:45بیرۆکەکە ئەوەیە کە کات لە چالاکییەکانی
ڕۆژانەی خۆمان بکەینەوە، -
0:45 - 0:46کۆیان بکەینەوە، و
-
0:46 - 0:48کاتمان ئەبێت بۆ شتە باشەکان.
-
0:48 - 0:52گومان لە بنچینەی تەواوەتی ئەم پارچەیە
ئەکەم، بەڵام هەموو کات گرنگی ئەیەم -
0:52 - 0:55بە بیستنی ئەوەی چی بیرۆکەیەکیان
دۆزیوەتەوە پێش ئەوەی تەلەفونم بۆ بکەن. -
0:55 - 0:56هەندێک لەوانەی خوازراون:
-
0:56 - 0:59کردنی کارەکانی کە تیایا تەنیا پێویستە
تەنیا بۆلای ڕاست لابەیت -- -
0:59 - 1:00(پێکەنین)
-
1:00 - 1:02زۆر کارامانە بین لە
بەکارهێنانی مایکرۆوەیڤدا: -
1:02 - 1:05ئەڵێت سێ و سێ خولەک و نیو
لەسەر پاکەتەکە، -
1:05 - 1:07خەریکە بە تەواوەتی ئەگەینە
بەشی بنەوەی ئەوەیان. و -
1:07 - 1:10ئەوەشی زۆر خوازراوە لەلای خۆم،
کە لەسەر هەندێک ئاست ڕێی تێئەچێت، -
1:10 - 1:14بەرنامەکان هەڵگریت کە حەزت لێیانە
بۆ ئەوەی بێ ریکلام سەیریان بکەیت. -
1:14 - 1:16بەو شێوەیە، هەر نیو کاتژمێرێک
هەشت خولەک بۆ ئەگەڕێتەوە، -
1:16 - 1:18بۆیە لە ماوەی دوو کاتژمێر
لە سەیرکردنی تەلەفزیۆندا، -
1:18 - 1:20سی و دوو خولەک ئەتوانیت
وەرزش بکەیت. -
1:20 - 1:21(پێکەنین)
-
1:21 - 1:22کە ئەوەش ڕاستە.
-
1:23 - 1:25ڕێگایەکی تر ئەزانن بۆ ئەوەی
سی و دوو خولەک وەرزش بکەن؟ -
1:26 - 1:28ڕۆژی دوو کاتژمێر سەیری
تەلەفزیۆن مەکەن، وانییە؟ -
1:28 - 1:29(پێکەنین)
-
1:29 - 1:32بەهەرحاڵ، بیرۆکەکە ئەوەیە لێرە و لەوێ
کاتمان بۆ ئەگەڕێتەوە، کۆی ئەکەینەوە، -
1:33 - 1:35دواجار ئەگەینە هەموو ئەوەی
کە ئەمانەوێت بیکەین. -
1:35 - 1:38بەڵام دوای سەیرکردنی ئەوەی چۆن کەسە
سەرکەوتووەکان کات بەسەر ئەبەن و -
1:38 - 1:40سەیرکردنی خشتەکەیان
کاتژمێر بە کاتژمێر، -
1:40 - 1:44پێموابێت ئەم بیرۆکەیە بە تەواوەتی
پاشەوپێش وەریگرتووە. -
1:44 - 1:48بە هەڵگرتنی کات ئەو ژیانە
بنیات نانێین کە ئەمانەوێت. -
1:49 - 1:50ئەو ژیانە بنیات ئەنێین کە ئەمانەوێت، و
-
1:51 - 1:54ئینجا کات خۆی هەڵئەگرێت.
-
1:55 - 1:56مەبەستم ئەمەیە.
-
1:56 - 1:58پرۆژەیەکم کرد لەسەر یادنامەی کات
-
1:58 - 2:02سەیری هەزار و یەک ڕۆژی ژیانی
ژنێکی زۆر سەرقاڵم کرد. -
2:02 - 2:05کاری قورسیان هەبووە،
هەندێک جار کاری خۆیان بووە، -
2:05 - 2:07منداڵیان هەبووە بەخێویکەن،
یان دایک و باوکیان، -
2:07 - 2:08بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگا --
-
2:08 - 2:10خەڵکێکی زۆر سەرقاڵ.
-
2:11 - 2:13داوام لێکردن ماوەی هەفتەیەک
بزانن چییان کردووە -
2:13 - 2:15بۆ ئەوەی بزانم چەندێک کاریان کردووە و
چەندێکیش خەوتوون ، و -
2:15 - 2:18چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردن بۆ ستراتیجییەکانیان،
بۆ کتێبەکەی خۆم. -
2:18 - 2:20ژنێک کە چاوپێکەوتنم لەگەڵ کرد
-
2:20 - 2:22شەوانی چوارشەممان بۆ شتێک
ئەچێتە دەرەوە. -
2:22 - 2:25یەتەوە ماڵەوە ئەبینێت کە
بۆیلەری ئاوەکەی شکاوە، و -
2:25 - 2:28هەموو ژێرزەمینەکەی بووە بە ئاو.
-
2:28 - 2:31ئەگەر شتێکی ئاوات بەسەربێت،
-
2:31 - 2:34شێواوییەکی زۆر زیانبەخش و
ناخۆش درووست ئەبێت. -
2:34 - 2:36بۆیە هەر ئەو شەوە ئەبوو
چارەی ئەو شێواوییە بکات، -
2:36 - 2:38ڕۆژی دواتر وەستای ئاو هاتبوو،
-
2:38 - 2:42ڕۆژی دواتریش، تیمی پاکەرەوە و
کومبارە تێکچووەکەی پاکردەوە. -
2:42 - 2:44هەموو ئەمەی تۆمارکردبوو
لە تۆماری کاتەکانیا. -
2:44 - 2:46دەرئەنجام بەهەموو هەفتەکە
حەوت کاتژمێری بردووە. -
2:47 - 2:48حەوت کاتژمێر.
-
2:49 - 2:52ئەوە وەک دۆزینەوەی کاتژمێرێکی
زیایەیە لە ڕۆژەکەیا. -
2:53 - 2:56بەڵام دڵنیام ئەگەر لە سەرەتای
هەفتەکەیا لێت بپرسیایە، -
2:56 - 2:59"ئەتوانیت حەوت کاتژمێر دابنێیت
بۆ وەرزشکردن؟" -
3:00 - 3:04"ئەتوانیت حەوت کاتژمێر دابنێیت
بۆ وانە وتنەوە بە حەوت کەسی شایستە؟" -
3:04 - 3:06دڵنیام هەر ئەوەی ئەوت
کە زۆربەمان ئەمانوت، -
3:06 - 3:11کە ئەویش، "نەخێر -- نابینیت
چەندێک سەرقاڵم؟" -
3:12 - 3:13کە ناچاریش بوو حەوت کاتژمێر تەرخانکات
-
3:13 - 3:16لەبەر ئەوەی ئاو لە ژێرزەمینەکەیا بوو،
-
3:16 - 3:19حەوت کاتژمێری دابینکرد.
-
3:19 - 3:23ئەوەش نیشانمان ئەیات کە چەندێک
دەکرێت کات بکشێنیت. -
3:24 - 3:26ناتوانین کاتی زیاتر دابین بکەین،
-
3:26 - 3:30بەڵام کات ئەکشێت بۆ خۆگونجاندن
لەگەڵ ئەوەی ئێمە بۆی هەڵئەبژێرین. و -
3:30 - 3:33بۆیە کلیلی بەڕێوەبردنی کات
-
3:34 - 3:36مامەڵەکردنە لەگەڵ کاری لەپێشینەمان
-
3:36 - 3:39وەک ئەوەی بۆیلەری
ئاوەکەمان شکابێت. -
3:40 - 3:41بۆ تێگەشتن لەمە،
-
3:41 - 3:45ئەمەوێت زمانی یەکێک لە سەرقاڵترین
کەسەکان بەکاربێنم کە قسەم لەگەڵکرد. -
3:45 - 3:47بە سەرقاڵ، مەبەستم ئەوەیە کە
کارێکی بچووکی بەڕێوە ئەبرد -
3:47 - 3:49لەگەڵ دوانزە کەسدا موچەی وەردەگرت،
-
3:49 - 3:51لە کاتەکانی تریشیدا
شەش منداڵی هەبوو. -
3:51 - 3:53پەیوەندیم پێوەکرد بۆ ئەوەی
چاوپێکەوتنێک ڕێکخەم -
3:53 - 3:56لەسەر ئەوەی چۆن " هەمووی ئەکات"
ئەو دەستەواژەیە. -
3:56 - 3:58بیرمە کە بەیانی پێنج شەممە بوو، و
-
3:58 - 4:00کاتی نەبوو قسەم لەگەڵکات.
-
4:00 - 4:01بێگومان، وانییە؟
-
4:01 - 4:03بەڵام هۆکاری ئەوەی کە نەیتوانی
قسەم لەگەڵ بکات -
4:03 - 4:05ئەوەبوو کە چووبوو بۆ شاخەوانی،
-
4:05 - 4:07چونکە بەیانییەکی بەهاری جوانبوو، و
-
4:07 - 4:09ئەیویست بچێت بۆسەر شاخەکە.
-
4:09 - 4:11بۆیە بێگومان ئەمە زیاتر هانی یام، و
-
4:11 - 4:14کە دواجار توانیم قسەی لەگەڵکەم،
بەم شێوەیە ڕوونی کردەوە. -
4:14 - 4:17ئەڵێت، "گوێگرە لاورا، هەموو ئەوەی ئەیکەم،
-
4:18 - 4:21هەموو خولەکێک کە بەسەری ئەبەم،
هەڵبژاردنی خۆمە." -
4:22 - 4:23لەجیاتی ئەوەی بڵێم،
-
4:23 - 4:25"کاتم نییە بۆ ئەلف و باء و جیم،"
-
4:26 - 4:31ئەڵێت، "ئەلف و باء و جیم ناکەم
چونکە کاری لەپێشینەم نین." -
4:32 - 4:36"کاتم نییە" زۆر جار واتە
"کاری لەپێشینەم نییە." -
4:37 - 4:40ئەگەر بیری لێبکەیتەوە،
ئەوە زمانێکی ورد ترە. -
4:40 - 4:43ئەتوانم پێتبڵێم کاتم نییە
بۆ پاکردنەوەی پەردەکان، -
4:43 - 4:44بەڵام ئەوە ڕاست نییە.
-
4:44 - 4:46ئەگەر سەد هەزار دۆلارم بەیتێ
بۆ پاکردنەوەی پەردەکان، -
4:46 - 4:48زۆر بەخێرایی ئەیکەم.
-
4:48 - 4:49(پێکەنین)
-
4:49 - 4:51لەبەر ئەوەی ئەوە ڕوونایات،
-
4:51 - 4:53دانی پیا ئەنێم کە ئەمە
مەسەلەی نەبوونی کات نییە؛ -
4:53 - 4:55مەسەلە ئەوەیە نامەوێ بیکەم.
-
4:55 - 4:58بەکارهێنانی ئەم زمانە بیرمان ئەهێنێتەوە
کە کات هەڵبژاردنی خۆتە. -
4:58 - 4:59بەوەش،
-
4:59 - 5:02دەکرێت دەرئەنجامی خراپ هەبێت
بۆ هەڵبژاردنی جیا جیا، -
5:02 - 5:04دان بەوەیا ئەنێم بۆتان.
-
5:04 - 5:05بەڵام ئێمە کەسانێکی زیرەکین، و
-
5:05 - 5:07بەدڵنیاییەوە لە مەودایەکی درێژخایەندا،
-
5:07 - 5:09هێزمان هەیە ژیانی خۆمان پڕکەین
-
5:09 - 5:12بەو شتانەی کە شایەنی ئەوەن هەبن.
-
5:13 - 5:14کەواتە چۆن ئەوە بکەین؟
-
5:15 - 5:17چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ
-
5:17 - 5:19کارە گرنگەکانمان وەک ئەوەی یەکسان بێت بە
بۆیلەرە شکاوەکە؟ -
5:20 - 5:22یەکەم شت پێویستە بزانین
کە ئەو شتانە چین. -
5:22 - 5:25ئەمەوێ دوو ستراتیجیتان بەمێ
بۆ بیرکردنەوە لەمە. -
5:25 - 5:26یەکەمیان، لایەنی پیشەگەری:
-
5:26 - 5:29دڵنیام زۆر کەس لە نزیکبوونەوە
لە کۆتایی ساڵەکە -
5:29 - 5:31پێداچوونەوەی ساڵانەیان پێدەدرێت
لەسەر کارکردنیان. -
5:31 - 5:34سەیری سەرکەوتنەکانت ئەکەیتەوە
بەدرێژایی ساڵەکە، -
5:34 - 5:36"دەرفەتەکانت بۆ گەشەکردن."
-
5:36 - 5:38ئەمەش سوودی خۆی هەیە،
-
5:38 - 5:41بەڵام بەلای منەوە کاریگەرترە
ئەو کاتە بێنیتە بەرچاوت. -
5:41 - 5:44بۆیە ئەمەوێ وایدانێن کە
کۆتایی ساڵی داهاتووە. -
5:44 - 5:47پیاچوونەوەیەک بۆخۆت ئەکەیت
لەسەر کارەکانت، و -
5:47 - 5:51لەڕووی پیشەگەرییەوە ساڵێکی
زۆر بێوێنەبووە بۆت. -
5:52 - 5:58ئەو سێ بۆ پێنج شتە چی بوون
کردووتە و سەرسوڕهێنەر بوون؟ -
5:59 - 6:03بۆیە ئەتوانیت ئێستا پیاچوونەوەت بنوسیت
لەسەر کار بەجێهێنانی ساڵی داهاتووت. و -
6:03 - 6:05ئەتوانی ئەوە بۆ ژیانی کەسی خۆشت بکەیت.
-
6:05 - 6:07دڵنیام زۆرێک لە ئێوە، وەک من،
لە کانوونی یەکەمدا، -
6:07 - 6:11ئەم کارتانەتان بۆ یەت کە ئەم وەرەقە
ڕەنگاوڕەنگە نوشتاوانەیان تیایە، -
6:11 - 6:16ئەو شتەی لەسەر نوسراوە کە ناسراوە
بە نامەی پشووی خێزانی. -
6:16 - 6:18(پێکەنین)
-
6:18 - 6:21بەڕاستی چەشنە ئەدەبێکی
بێ بەهایە، -
6:21 - 6:24باسی ئەوە بکەیت هەمووان لە
ماڵەکەدا چەند باشن، -
6:24 - 6:25یان زیاتر درەوشاوە ئەبێت،
-
6:25 - 6:27بڵێیت هەمووان چەند سەرقاڵن لە ماڵەکەیا.
-
6:28 - 6:29بەڵام ئەم نامانە ئامانجێکیان هەیە،
-
6:29 - 6:32ئەویش ئەوەیە بە هاوڕێکانت و
خێزانەکەت ئەڵێت -
6:32 - 6:35چیت کردووە لە ژیانی تایبەتی خۆتا
کە بەدرێژایی ساڵەکە گرنگ بووە. -
6:35 - 6:36بۆیە ئەم ساڵە بەجۆرێک تەواوبووە،
-
6:36 - 6:39بەڵام ئەمەوێ وایدانێن کە ئەمە
کۆتایی ساڵی داهاتووە، و -
6:39 - 6:42ساڵێکی زۆر سەرسوڕهێنەر بووە
-
6:42 - 6:45بۆ خۆتان و کەسەکانی گرنگیان پێئەیەن.
-
6:45 - 6:50ئەو سێ بۆ پێنج شتە چییە کردووتە و
وایلێکردووە سەرسوڕهێنەر بێت؟ -
6:51 - 6:55بۆیە ئێستا ئەتوانیت کارتی پشووی
خێزانی ساڵی داهاتوو بنوسیت. -
6:56 - 6:57بەڵام نەینێرن.
-
6:57 - 6:58(پێکەنین)
-
6:58 - 7:01تکایە، مەینێرن.
-
7:01 - 7:02بەڵام ئەتوانن بینوسن.
-
7:02 - 7:06ئێستاش، لەنێوان پیاچوونەوە بە کارەکانت و
کارتی پشووی خێزانی، -
7:06 - 7:09لیستی شەش بۆ دە ئامانجمان هەیە
ئەتوانین ساڵی داهاتوو ئیشی لەسەرکەین. و -
7:09 - 7:12ئێستاش پێویستە ئەمانە دابەشکەین
بۆسەر هەنگاوەکانی دەکرێت. -
7:12 - 7:14بۆیە لەوانەیە بتەوێت
مێژووێکی خێزانەکە بنوسیتەوە. -
7:15 - 7:17یەکەم، ئەتوانیت مێژووی
خێزانی تر بخوێنیتەوە، -
7:17 - 7:18تێبگەیت لە شێوازەکە.
-
7:18 - 7:21ئینجا لەوانەیە بیر لەو پرسیارانە بکەیتەوە
کە بتەوێ لە خزمەکانتی بکەیت، -
7:21 - 7:23کات دیاری بکەیت بۆ بینینیان.
-
7:23 - 7:25یان بتەوێت پێنج کیلۆمەتر ڕابکەیت.
-
7:25 - 7:28بۆیە کێبڕکێیەک بدۆزەرەوە و بەشداری بکە،
پلانێکی ڕاهێنان بدۆزەرەوە، و -
7:28 - 7:30کاڵاکان لە پشتەوەی دۆڵابەکە دەرکە. و
-
7:30 - 7:32ئینجا -- ئەمە کلیلەکەیە --
-
7:32 - 7:36وا مامەڵە لەگەڵ کارە لەپێشینەکانمان ئەکەین
یەکسان بن بە بۆیلەرە شکاوەکە، -
7:36 - 7:39یەکەمین بن لەسەر خشتەی کارەکانمان.
-
7:40 - 7:45بە شێوەیەکیش ئەمە ئەکەین پێش چوونە ناو
هەفتەکە باش بیری لێئەکەینەوە. -
7:45 - 7:48باشترین کات بەلای منەوە بۆ ئەوە
دوای نیوەڕوانی ڕۆژانی هەینییە. -
7:49 - 7:51دوای نیوەڕوانی هەینی ئەو کاتەیە
کە ئابوریناسان پێی ئەڵێن -
7:51 - 7:54ئەو کاتەی " کەمترین لەدەست ئەیەیت".
-
7:55 - 7:58زۆرێک لە ئێمە دواینیوەڕوانی
ڕۆژانی هەینی دانانیشین بڵێین، -
7:58 - 8:00"بەپەرۆشم بەرەوپێشچوونم هەبێت
-
8:00 - 8:02بەرەو کارە لەپێشینە کەسی و
پیشەگەرییەکانم -
8:02 - 8:03لە ئێستایا."
-
8:03 - 8:04(پێکەنین)
-
8:04 - 8:07بەڵام ئەمانەوێ بیر لەوە بکەینەوە
ئەبێ ئەو شتانە چی بن. -
8:07 - 8:09بۆیە دواینیوەڕوانی ڕۆژانی هەینی
کەمێک کات تەرخان بکەن، -
8:09 - 8:15بۆ ئەوەی لیستێک بە سێ پۆڵێنی کاری لەپێشینەتان
درووست بکەن لە: کار، پەیوەندی، خود. -
8:16 - 8:20دروستکردنێکی لیستێکی سێ پۆڵێنی
ئەوەمان بیر ئەهێنێتەوە -
8:20 - 8:23کە پێویستە لە هەر سێ پۆڵێنەکەدا
شتێک هەبێت. -
8:23 - 8:24پیشە، بیری لێ ئەکەینەوە؛
-
8:24 - 8:26پەیوەندییەکان، خود --
-
8:26 - 8:27زۆر نا
-
8:27 - 8:29بەهەرحاڵ، تەنیا لیستێکی کورت،
-
8:29 - 8:31دوو بۆ سێ پێکهاتە.
-
8:31 - 8:33ئینجا سەیری کاتەکانی هەفتەی
دواترت بکە، و -
8:33 - 8:35بزانە ئەتوانی لەکوێیا دایان بنێیت.
-
8:36 - 8:38ئەکەوێتەوە سەر خۆت
لەکوێیا دایان ئەنێیت. -
8:38 - 8:42ئەزانم ئەمە ئاڵۆزتر ئەبێت بۆ
هەندێک خەڵک وەک لەوانی تر. -
8:42 - 8:45مەبەستم ئەوەیە، ژیانی هەندێک
قورسترە لەوانی تر. -
8:46 - 8:49ئاسان نابێت کات بدۆزیتەوە
بۆ وەرگرتنی ئەو وانەی هۆنراوەیە -
8:49 - 8:52ئەگەر بەتەنیا چەند منداڵێک
بەخێو بکەیت. -
8:52 - 8:53لەوە تێئەگەم.
-
8:53 - 8:55ناشمەوێت ناڵاندنی کەسیش
بە کەم سەیر بکەم. -
8:55 - 9:00بەڵام پێموایە ژمارەکانی کە ئەمەوێت
ئێستا پێتان بڵێم وزە بەخشن. -
9:01 - 9:05سەد و شەست و هەشت کاتژمێر هەیە
لە یەک هەفتەیا. -
9:06 - 9:11بیست و چوار زەربی حەوت
سەد و شەست و هەشت ئەکات. -
9:11 - 9:14ئەوە کاتێکی زۆرە.
-
9:15 - 9:18ئەگەر کارێکی قورسیش بکەیت،
کەواتە هەفتەی چل کاتژمێرە، -
9:18 - 9:21شەوی هەشت کاتژمێریش بخەویت،
کەواتە هەفتەی پەنجا و شەش کاتژمێر -- -
9:21 - 9:24ئەوەش حەفتا و دوو کاتژمێر
ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر. -
9:25 - 9:27ئەوەش کاتێکی زۆرە.
-
9:27 - 9:29ئەڵێیت هەفتەی پەنجا کاتژمێر
کار ئەکەیت، -
9:29 - 9:31لەوانەیە کارێکی سەرەکی و
کارێکی لاوەکی بێت. -
9:31 - 9:33ئەوە هێشتا شەست و دوو کاتژمێر
ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر. -
9:33 - 9:35ئەڵێیت هەفتەی شەست کاتژمێر
کار ئەکەیت. -
9:35 - 9:38ئەوەش پەنجا و دوو کاتژمێر
ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر -
9:38 - 9:40ئەڵێیت کە شەست کاتژمێر زیاتر
کار ئەکەیت. -
9:40 - 9:41باشە، دڵنیایت لەوە؟
-
9:41 - 9:43(پێکەنین)
-
9:43 - 9:46پێشتر توێژینەوەیەک کرا و بەراوردکرا
لەنێوان هەفتەکانی کارکردن -
9:46 - 9:47لەگەڵ خشتەی کاتەکان.
-
9:47 - 9:50بۆیان دەرکەوت ئەوانەی ئەڵێن
هەفتانە حەفتا و پێنج کاتژمێر زیاتر -
9:50 - 9:52کار ئەکەن بیست و پێنجی ئۆفن.
-
9:52 - 9:54(پێکەنین)
-
9:54 - 9:56ئەتوانن بیخەمڵێنن بە کام ئاراستەیەیا، وانییە؟
-
9:58 - 10:00بەهەرحاڵ، ئەتوانین هەفتەی
سەد و شەست و هەشت کاتژمێر -
10:00 - 10:03کات دابین بکەین بۆ
ئەو شتانەی گرنگن. -
10:03 - 10:05ئەگەر ئەتەوێ کاتی زیاتر
بەسەر بەریت لەگەڵ مناڵەکانت، -
10:05 - 10:07ئەتەوێت زیاتر بخوێنیت بۆ
تاقیکردنەوەیەک کە ئەیەیت، -
10:07 - 10:11ئەتەوێت ڕاهێنان بکەیت بۆ سێ کاتژمێر و
خۆبەخش بیت بۆ دووانی، -
10:11 - 10:12ئەتوانیت.
-
10:12 - 10:16ئەویش ئەگەر زیاتر لە ماوەی ئاسایی
کارکردنی هەفتانە کار بکەیت. -
10:16 - 10:18کەواتە کاتێکی زۆرمان هەیە،
کە شتێکی خۆشە، -
10:18 - 10:19چونکە ئەزانی چی؟
-
10:19 - 10:22تەنانەت ئەو هەموو کاتەشمان ناوێت
بۆ ئەنجامدانی شتی سەرسوڕهێنەر. -
10:22 - 10:25بەڵام کاتێک زۆربەمان
کەمێک کاتمان ئەبێت، چی ئەکەین؟ -
10:26 - 10:27مۆبایلەکە دەر ئەکەین، وانییە؟
-
10:28 - 10:30دەست ئەکەین بە سڕینەوەی نامە.
-
10:30 - 10:32یان، بۆخۆمان لە ماڵەوە دانیشتووین یان
-
10:32 - 10:34سەیری تەلەفزیۆن ئەکەین.
-
10:34 - 10:37بەڵام ساتە بچووکەکان دەکرێت
هێزی زۆریان هەبێت. -
10:38 - 10:40ئەتوانی ئەو ساتە بچووکانە
بەکاربێنیت -
10:40 - 10:42بۆ کەمێک شادی بینین.
-
10:43 - 10:46لەوانەیە هەڵبژاردنی ئەوەبێت شتێک
بخوێنیتەوە لەناو پاسەکەیا -
10:46 - 10:47لەسەر ڕێگات بۆ کارەکەت.
-
10:47 - 10:50بەوەیا ئەزانم کە کارێکم هەبوو
پێویستی بە سەرکەوتنی دوو پاس و -
10:50 - 10:51ئینجا سەرکەوتنی میترۆ بوو،
-
10:51 - 10:54کۆتاییەکانی هەفتە ئەچووم بۆ
کتێبخانەکە بۆ دەرکردنی بابەت. -
10:54 - 10:59وایلێکردم بگەمە ئەوەی تەنانەت
چێژ لە ئەزموونەکە ببینم. -
11:00 - 11:03پشووەکان لە شوێنی کارکردن دەکرێت
بەکاربهێنرێت بۆ تێڕامان یان نزاکردن. -
11:03 - 11:07ئەگەر خوانی خێزانی ئێوارانت نەبێت
بەهۆی سەرقاڵبوونتەوە، -
11:07 - 11:09دەکرێت خوانی خێزانی بەیانیان
جێگرەوەیەکی باشبێت. -
11:10 - 11:13بۆ ئەوەیە سەیری تەواوی
کاتەکانی خۆت بکەیت و -
11:13 - 11:15ببینیت دەکرێت شتە باشەکە
بۆ کوێ بچێت. -
11:17 - 11:18بەڕاستی باوەڕم بەمەیە.
-
11:19 - 11:22کات هەیە.
-
11:23 - 11:25تەنانەت ئەگەر سەرقاڵیش بین،
-
11:25 - 11:27کاتمان هەیە بۆ ئەوەی گرنگە. و
-
11:28 - 11:30کاتێکیش تیشک ئەخەینە
سەر ئەوەی گرنگە، -
11:30 - 11:32ئەتوانین ژیانەکە بنیات بنێین
کە ئەمانەوێت -
11:33 - 11:34لەو کاتەیا کە هەمانە.
-
11:35 - 11:36سوپاس.
-
11:36 - 11:41(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن کۆنترۆڵی کاتەکانت بکەیت
- Speaker:
- لاورا ڤاندەرکام
- Description:
-
١٦٨ کاتژمێر هەیە لە هەفتەیەکدا. چۆن کات بدۆزینەوە بۆ ئەوانەی گرنگترینن؟ پسپۆڕی بەڕێوەبردنی کات لاورا ڤاندەرکام باسی ئەوە ئەکات چۆن کەسە سەرقاڵەکان ژیانیان بەسەر ئەبەن، و چۆن زۆرێکمان بەشێوەیەکی بەرچاو پێمان وایە هەفتانە کاتێکی زۆرمان ئەوێت، و کەمتر تێئەگەین لەوەی چەندێک کاتی زیایەمان هەیە. چەند ستراتیجییەکی گرنگ ئەخاتە ڕوو هەتا یارمەتیمان بات کاتی زیاتر بدۆزینەوە بۆ ئەوەی گرنگترینە بۆمان، بۆ ئەوەی بتوانین "ئەو ژیانە بنیات بنێین کە ئەمانەوێت لەو کاتەیا کە هەمانە."
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:54
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How to gain control of your free time | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for How to gain control of your free time | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to gain control of your free time | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to gain control of your free time | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to gain control of your free time | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to gain control of your free time | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to gain control of your free time | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to gain control of your free time |