Return to Video

چاوپێداخشانێكی مێژوویی له‌باره‌ی سیسته‌می ژماره‌یی- ئه‌لیساندرا كینگ

  • 0:11 - 0:18
    یه‌ك، دوو، سێ، چوار، پێنج، شه‌ش،
    حه‌وت، هه‌شت، نۆ، و سفر.
  • 0:18 - 0:24
    ته‌نیا به‌و ده‌ سیمبوڵه‌، ده‌توانین هه‌ر
    ژماره‌یه‌كی ڕێژه‌یی بنووسین كه‌ شیاو بێت.
  • 0:24 - 0:27
    به‌ڵام بۆچی ئه‌م سیمبولانه‌ به‌دیاریكراوی؟
  • 0:27 - 0:28
    بۆچی ده‌ له‌وان؟
  • 0:28 - 0:32
    بۆچی به‌و ڕێگه‌یه‌ی خۆمان ڕێكیان ده‌خه‌ین؟
  • 0:32 - 0:35
    ژماره‌كان ڕاستیێكی ژیان بوون
    به‌درێژایی مێژووی تۆماركراو.
  • 0:35 - 0:40
    ڕه‌نگه‌ مرۆڤه‌ كۆنه‌كان ڕه‌وه‌ی
    گیانداره‌كان و ئه‌ندامانی هۆزه‌كانیان
  • 0:40 - 0:43
    به‌ به‌كارهێنانی ئه‌ندامانی جه‌سته‌
    و هێڵی درێژ ژماردبێت.
  • 0:43 - 0:47
    به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كانی
    ژیان، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و شتانه‌ی ده‌بوو
  • 0:47 - 0:51
    بژمێردرێن، ئه‌م ڕێگه‌یانه‌
    چیتر به‌شی نه‌ده‌كرد.
  • 0:51 - 0:52
    بۆیه‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونیان،
  • 0:52 - 0:57
    شارستانیه‌تی جیاواز ڕێگه‌ی زۆریان بۆ
    تۆماركردنی ژماره‌ی زیاتر هێنا.
  • 0:57 - 0:58
    زۆربه‌ی ئه‌م سیسته‌مانه‌،
  • 0:58 - 0:59
    وه‌كو یۆنانی،
  • 0:59 - 1:00
    عیبری،
  • 1:00 - 1:01
    و ڕه‌نووسی میسڕی،
  • 1:01 - 1:03
    هه‌ر درێژكراوه‌ی هێڵی درێژ بوون
  • 1:03 - 1:07
    له‌گه‌ڵ چه‌ند سیمبولێكی نوێ بۆ ده‌رخستنی
    بڕێكی گه‌وره‌تری به‌ها.
  • 1:07 - 1:13
    هه‌ر سیمبولێ چه‌ندین جار دووباره‌ بوته‌وه‌
    و هه‌مویان به‌یه‌كه‌وه‌ زیادكراون.
  • 1:13 - 1:16
    ڕێنووسی ڕۆمانی شێوه‌یه‌كی تری بۆ زیادكرد.
  • 1:16 - 1:19
    گه‌ر ڕێنووسێك پێش ژماره‌یه‌كی
    به‌ها زیاتر ده‌ربكه‌وتایه‌،
  • 1:19 - 1:22
    كه‌مده‌كرایه‌وه‌ وه‌ك له‌وه‌ی زیادبكرێت.
  • 1:22 - 1:24
    به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م داهێنانه‌ش،
  • 1:24 - 1:29
    هێشتاش ڕێگه‌یه‌كی ماندووكه‌ر بوو
    بۆ نووسینی ژماره‌ی گه‌وره‌.
  • 1:29 - 1:31
    ڕێگا بۆ سیسته‌مێكی به‌سوودتر
    و سه‌رنجڕاكێشتر
  • 1:31 - 1:35
    له‌ شتێك خۆی ده‌نوێنێت كه‌ پێی ده‌ڵێن
    هێماكردنی به‌پێی شوێن.
  • 1:35 - 1:38
    سیسته‌مه‌ ژماره‌یه‌ پێشووتره‌كان پێویستیان
    به‌ كێشانی چه‌ندین سیمبول هه‌بوو به‌
  • 1:38 - 1:43
    به‌رده‌وامیی و داهێنانی سیمبولێكی نوێ
    بۆ هه‌ر بڕێكی گه‌وره‌تر.
  • 1:43 - 1:46
    به‌ڵام سیستمێك به‌پێی شوێن ده‌توانێت
    دووباره‌ هه‌مان سیمبول به‌كاربێنێت،
  • 1:46 - 1:51
    به‌های جیاوازیان بۆ دابنرێت
    به‌ پێی شوێنه‌كه‌یان له‌ زنجیره‌كه‌دا.
  • 1:51 - 1:55
    چه‌ندین شارستانیه‌ت هێماكردنی شوێنییان
    به‌ره‌پێش برد به‌سه‌ربه‌خۆیی،
  • 1:55 - 1:57
    له‌نێویاندا بابلیه‌كان،
  • 1:57 - 1:58
    چینییه‌ كۆنه‌كان،
  • 1:58 - 2:00
    و ئه‌زتیكه‌كان.
  • 2:00 - 2:05
    له‌ سه‌ده‌ی هه‌شته‌م، بیركاره‌ هیندیه‌كان
    سیسته‌مێكی وایان كاملكرد
  • 2:05 - 2:07
    و به‌ تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین سه‌ده‌ی دواتر،
  • 2:07 - 2:12
    بازرگانه‌ عه‌ره‌به‌كان، زاناكان، و داگیر-
    كه‌ره‌كان له‌ ئه‌وروپا بڵاویانكرده‌وه‌.
  • 2:12 - 2:16
    ئه‌مه‌ سیسته‌مێكی ده‌یی،
    یاخود بنچینه‌ی ده‌یی بوو،
  • 2:16 - 2:21
    ده‌یانتوانی هه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌رببڕن به‌
    ته‌نیا به‌كارهێنانی ده‌ وێنه‌ی نموونه‌یی.
  • 2:21 - 2:24
    شوێنی ئه‌م سیمبولانه‌ ده‌سه‌ڵاتی جیاوازی
    ژماره‌ ده‌ ده‌رده‌خات.
  • 2:24 - 2:27
    له‌ لای ڕاست ده‌ست پێده‌كات و به‌
    نزیك بوونه‌وه‌ له‌ لای چه‌پ زیادده‌كات.
  • 2:27 - 2:30
    بۆ نموونه‌، ژماره‌ ٣١٦
  • 2:30 - 2:34
    وه‌كو 6x10^0
  • 2:34 - 2:36
    كۆ 1x10^1
  • 2:36 - 2:40
    كۆ 3x10^2 ده‌خوێنرێته‌وه‌.
  • 2:40 - 2:42
    داهێنانێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م سیسته‌مه‌،
  • 2:42 - 2:45
    كه‌ له‌لایه‌ن مایانه‌كانیشه‌وه‌ به‌
    شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ گه‌شه‌ی پێدرا،
  • 2:45 - 2:47
    ژماره‌ سفر بوو.
  • 2:47 - 2:51
    كه‌ سیسته‌مه‌ ژماره‌ییه‌ شوێنیه‌ كۆنه‌كان
    له‌م سیمبوله‌یان كه‌مبوو
  • 2:51 - 2:52
    له‌ شوێنی خۆی بۆشاییه‌كی جێده‌هێشت،
  • 2:52 - 2:57
    كه‌ وای ده‌كرد زه‌حمه‌ت بێت بتوانین
    ٦٣ و٦٠٣ جیابكه‌ینه‌وه‌،
  • 2:57 - 3:00
    یاخود ١٢و ١٢٠.
  • 3:00 - 3:04
    تێگه‌یشتن له‌ سفر وه‌كو به‌ها و
    جێگره‌وه‌
  • 3:04 - 3:08
    بووه‌ هۆی ژماره‌كردنێكی
    باوه‌ڕپێكراو و جێگیر.
  • 3:08 - 3:11
    به‌ دڵنیاییه‌وه‌، ده‌كرێت هه‌ر یه‌ك له‌
    ده‌ سیمبوڵه‌كه‌ به‌كاربێنیت
  • 3:11 - 3:14
    بۆ نیشاندانی ژماره‌كان له‌ سفره‌وه‌ تا نۆ.
  • 3:14 - 3:17
    بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ،
    سیمبوله‌كان به‌پێی ناوچه‌كان ده‌گۆڕان.
  • 3:17 - 3:20
    زۆربه‌ی زاناكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
    كه‌ ژماره‌كانی ئێستامان
  • 3:20 - 3:23
    گه‌شه‌یان كردووه‌ له‌وه‌ی كه‌ ناوچه‌ی
    مه‌غریبی عه‌ره‌بی له‌ باكووری ئه‌فریقیا
  • 3:23 - 3:25
    له‌ ئیمپڕاتۆریه‌تی عه‌ره‌بی.
  • 3:25 - 3:30
    له‌ سه‌ده‌ی ١٥، ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ سیسته‌می
    ژماردنی هیندۆ عه‌ره‌بی ده‌ناسرێت
  • 3:30 - 3:33
    شوێنی ژماره‌ ڕۆمانییه‌كانی گرته‌وه‌
    له‌ ژیانی ڕۆژانه‌مان
  • 3:33 - 3:37
    تا بووه‌ باوترین سیسته‌می ژماره‌
    له‌ جیهان.
  • 3:37 - 3:41
    كه‌وایه‌ بۆچی سیسته‌می هیندۆ عه‌ره‌بی،
    له‌گه‌ڵ چه‌ندین سیسته‌می تر،
  • 3:41 - 3:43
    بنچینه‌ی ده‌ به‌كاردێنیت؟
  • 3:43 - 3:47
    شیاوترین وه‌ڵام ساده‌ترینیانه‌.
  • 3:47 - 3:52
    ئه‌وه‌ ڕوونیشی ده‌كاته‌وه‌ بۆچی ئازتیكه‌-
    كان بنچینه‌ی ٢٠ یان سیسته‌می بیستییان
  • 3:52 - 3:55
    به‌كارهێناوه‌.
    به‌ڵام ده‌كرێت بنچینه‌ی تریش به‌كاربێت.
  • 3:55 - 3:59
    ژماره‌ی بابلیه‌كان شه‌ستی بوو
    یان بنچینه‌ی ٦٠.
  • 3:59 - 4:02
    زۆربه‌ی خه‌ڵك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌
    بنچینه‌ی ١٢ یاخود سیسته‌می دوانزه‌یی،
  • 4:02 - 4:04
    بیرۆكه‌یه‌كی باش ده‌بێت.
  • 4:04 - 4:08
    وه‌كو ٦٠، ١٢ ژماره‌یه‌كی ئاوێته‌یه‌
    كه‌ ده‌توانرێت دابه‌شی دوو بكرێت،
  • 4:08 - 4:09
    سێ،
  • 4:09 - 4:10
    چوار،
  • 4:10 - 4:11
    و شه‌ش بكرێت،
  • 4:11 - 4:15
    به‌م شێوه‌یه‌ زۆر باشتره‌ بۆ ده‌ربڕینی
    كه‌رته‌كان.
  • 4:15 - 4:18
    له‌ ڕاستیدا، هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه‌
    له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ده‌رده‌كه‌ون،
  • 4:18 - 4:20
    له‌ چۆنێتی پێوانه‌كردنی پله‌كان و كات،
  • 4:20 - 4:23
    بۆ پێوانه‌كردنی باو،
    وه‌كو ده‌یی یاخود تێكڕایی.
  • 4:23 - 4:27
    به‌دڵنیاییه‌وه‌، بنچینه‌ دوو،
    یاخود سیسته‌می دوانه‌یی،
  • 4:27 - 4:30
    له‌ هه‌موو ئامێره‌
    ژماره‌ییه‌كانمان به‌كاردێت،
  • 4:30 - 4:35
    هه‌رچه‌نده‌ به‌رنامه‌دانه‌ره‌كان بنچینه‌
    هه‌شت و بنچینه‌ شانزه‌ش به‌كاردێنن له‌
  • 4:35 - 4:39
    هێماكردنی پته‌وتر، بۆیه‌ جاری داهاتوو
    كاتێك ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌كاردێنیت،
  • 4:39 - 4:42
    بیر له‌و بڕه‌ زۆره‌ بكه‌وه‌ كه‌ ته‌نیا
    له‌و سیمبوڵه‌ كه‌مانه‌ گیراوه‌،
  • 4:42 - 4:46
    و تاقیبكه‌وه‌ گه‌ر ده‌توانیت ڕێگه‌یه‌كی
    جیاواز بۆ خستنه‌ ڕووی ئه‌مه‌ بدۆزیته‌وه‌.
Title:
چاوپێداخشانێكی مێژوویی له‌باره‌ی سیسته‌می ژماره‌یی- ئه‌لیساندرا كینگ
Description:

ته‌واوی وانه‌كه‌ له‌م به‌سته‌ره‌ ببینه‌: http://ed.ted.com/lessons/a-brief-history-of-numerical-systems-alessandra-king

٩،٨،٧،٦،٥،٤،٣،٢،١... و ٠. ته‌نیا به‌م ده‌ سیمبوله‌، ده‌توانین هه‌ر ژماره‌یه‌كی ڕێژه‌یی بنووسین كه‌ شیاو بێت. به‌ڵام بۆچی ئه‌م سیمبولانه‌ به‌ دیاریكراویی؟ بۆچی ده‌ له‌و ژمارانه‌؟ بۆچی به‌و ڕێگه‌یه‌ی هه‌یه‌ ڕێكیان ده‌خه‌ین؟ ئه‌لبساندرا كینگ مێژوویه‌كی كورتی سیسته‌می ژماره‌ییمان بۆ باس ده‌كات.

وانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌لیساندرا كینگ، و له‌لایه‌ن زیده‌م میدیا كاری ئه‌نیمه‌یشنی بۆ كراوه‌.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:08

Kurdish (Central) subtitles

Revisions