Return to Video

لەکاتی جەڵتەی دڵدا چی ڕوودەدات؟ - کریشنا سودهیر

  • 0:07 - 0:13
    ساڵانە نزیکەی ٧ ملیۆن کەس لە جیهاندا
    بەهۆی جەڵتەی دڵەوە دەمرن، و
  • 0:13 - 0:15
    هەروەها نەخۆشییەکانی تری
    دڵ و سووڕی خوێن،
  • 0:15 - 0:18
    کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و کێشەی
    تری وەک جەڵتەی مێشک،
  • 0:18 - 0:20
    ئەمانە هۆکاری سەرەکی مردنن لە جیهاندا.
  • 0:20 - 0:23
    کەواتە چی دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ؟
  • 0:23 - 0:25
    وەک زۆربەی ماسوولکەکان،
    دڵ پێویستی بە ئۆکسجینە، و
  • 0:25 - 0:29
    لەکاتی جەڵتەی دڵدا،
    ئۆکسجینی پێویست وەرناگرێت.
  • 0:29 - 0:31
    نیشتوی چەوری، یان پەڵەیەکی چەوری،
  • 0:31 - 0:33
    پەرەدەستێنێت بە دیواری
    خوێنهێنەرەکانی دڵەوە.
  • 0:33 - 0:37
    ئەوانە ئەو بۆریانەی خوێنن کە خوێنی
    ئۆکسجینکراو دەبەن بۆ دڵ.
  • 0:37 - 0:39
    ئەم پەڵە چەورییانە لەگەڵ
    بەرەوپێشچوونی تەمەنمان گەشە دەکەن،
  • 0:39 - 0:41
    هەندێک جار ئەستور دەبێت،
  • 0:41 - 0:42
    ڕەق دەبێت،
  • 0:42 - 0:43
    یان تووشی هەوکردن دەبێت.
  • 0:43 - 0:46
    دەرئەنجام، پەڵە چەورییەکان
    دەکرێت ببنە هۆی گرتن.
  • 0:46 - 0:49
    ئەگەر پەڵەیەکی چەوری بدڕێت
    یان بقڵیشێت
  • 0:49 - 0:52
    ئەوا لە چەند خوولەکێکدا خوێن
    بە چواردەورییەوە دەمەێت، و
  • 0:52 - 0:56
    خوێنبەرەکەی بەشێکێ گیراوە
    دەکرێ بە تەواوەتی بگیرێت.
  • 0:56 - 0:59
    چیتر خوێن بۆ ماسولکەکەی دڵ ناچێت و
  • 0:59 - 1:03
    خانەکانی ئۆکسجینیان لێ بڕاوە
    لە ماوەی چەند خوولەکێکدا دەمرن.
  • 1:03 - 1:06
    ئەمە مردنی ماسولکەکانی دڵە،
  • 1:06 - 1:07
    یان جەڵتەی دڵ.
  • 1:07 - 1:11
    لە ئەگەری نەبوونی چارەسەردا
    کێشەکان زۆر بەخێرایی خراپتر دەبن.
  • 1:11 - 1:15
    ماسولکە لەکارکەوتووەکە لەوانەیە
    چیتر نەتوانێت پاڵ بەخوێنەوە بنێت، و
  • 1:15 - 1:17
    ریتمی لێدانیشی لەوانەیە بشێوێت.
  • 1:17 - 1:21
    لە خراپترین ئەگەردا،
    جەڵتەی دڵ دەکرێ ببێتە مردنی لەناکاو. و
  • 1:21 - 1:24
    بە چیدا بزانین کەسێک
    جەڵتەی دڵ لێیداوە؟
  • 1:24 - 1:27
    باوترین سکاڵای ئازاری سنگە
  • 1:27 - 1:30
    کە بەهۆی بڕانی ئۆکسجینە
    لە ماسولکەکانی دڵ.
  • 1:30 - 1:33
    نەخۆشەکان وەک ئازارێکی
    تێکشکێنەر وەسفی دەکەن.
  • 1:33 - 1:35
    دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ قۆڵی چەپ،
  • 1:35 - 1:35
    شەویلگەی خوارەوە،
  • 1:35 - 1:36
    پشت،
  • 1:36 - 1:37
    یان سک،
  • 1:37 - 1:42
    بەڵام هەمووکات وەک هی ناو فلیمەکان
    لەناکاو یان دراماتیکی نابێت.
  • 1:42 - 1:44
    هەندێک کەس هێڵنجیان دەبێت
  • 1:44 - 1:45
    یان هەناسە توندیان دەبێت.
  • 1:45 - 1:48
    سکاڵاکان لە ژنان و بەتەمەنەکاندا
    لەوانەیە ئەوەندە قورس نەبن.
  • 1:48 - 1:53
    بۆ ئەوان، لاوازی و ماندوێتی
    ئاماژەی سەرەکییە.
  • 1:53 - 1:55
    بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەریش،
    لە زۆر کەسدا،
  • 1:55 - 1:59
    بەتایبەتی ئەوانەی شەکرەیان هەیەکە کاردەکاتە،
    سەر دەمارەکانی هەستکردن بە ئازار،
  • 1:59 - 2:01
    جەڵتەی دڵ لەوانەیە
    هیچ سکاڵایەک درووست نەکات.
  • 2:01 - 2:04
    ئەگەر هەستکرد کەسێک لەوانەیە
    جەڵتەی دڵ لێیابێت،
  • 2:04 - 2:07
    گرنگترین شت ئەوەیە
    کاردانەوەت خێرابێت.
  • 2:07 - 2:11
    ئەگەر خزمەتگوزاری تەندروستی
    بەپەلەت بۆ بەردەستبێت، پەیوەندیان پێوەکە.
  • 2:11 - 2:13
    ئەوانە خێراترین ڕێگەن بۆ
    گەشتن بە نەخۆشخانە.
  • 2:13 - 2:16
    خواردنی ئەسپیرین، کە خوێن ڕووندەکاتەوە، و
  • 2:16 - 2:19
    نایترۆگلیسیرین، کە خوێنبەرەکە دەکاتەوە،
  • 2:19 - 2:22
    دەتوانێت یارمەتیدەربێت لەوەی نەهێڵێت
    جەڵتەکە خراپتر ببێت.
  • 2:22 - 2:25
    لە ژووری فریاکەوتن، پزیشکان
    دەتوانن جەڵتەی دڵ بناسنەوە.
  • 2:25 - 2:28
    زۆربەیکات هێڵکاری دڵ بەکاردەهێنن
  • 2:28 - 2:30
    بۆ سەیرکردنی چالاکی
    کارەبایی دڵ و
  • 2:30 - 2:33
    پشکنینێکی خوێن بۆ هەڵسەنگاندنی
    زیانەکەی بە ماسولکەی دڵ گەشتووە.
  • 2:33 - 2:37
    دواتر نەخۆشەکە دەبرێت بۆ شوێنێک
    کە تەکنەلۆجیای بەرزتری لێیە
  • 2:37 - 2:40
    کە لەوێ پشکنینی تری بۆ دەکرێت
    بۆ دیاریکردنی شوێنی گیرانەکان.
  • 2:40 - 2:43
    پزیشکیانی دڵ دەتوانن
    خوێنبەرە گیراوەکە بکەنەوە
  • 2:43 - 2:47
    بە پڕهەواکردنی بالۆنێک لە پرۆسیجەرێکدا
    کە پێی دەوترێت فراوانکردن بە بالۆن.
  • 2:47 - 2:51
    زۆرجاریش، کانزایەک یان
    شەبەکەیەکی بۆ دادەنێن
  • 2:51 - 2:53
    کە خوێنبەرەکە بە کراوەیی بهێڵێتەوە.
  • 2:53 - 2:58
    گیرانەکانی لەوە قورسترن لەوانەیە پێویستی
    بە نەشتەرگەری پەڕاندنی گیرانەکە بێت.
  • 2:58 - 3:02
    بە بەکارهێنانی خوێنهێنەرێک یان خوێنبەری
    بەشێکی تری لەش،
  • 3:02 - 3:06
    نەشتەرگەرەکانی دڵ دەتوانن سوڕی خوێنەکە
    بگەیننە شوێنی دوای گیرانەکە.
  • 3:06 - 3:09
    ئەم پرۆسیجەرانە دەتوانێت سوڕی خوێن
    بگەیەنێتەوە بە ماسولکەکەی دڵ،
  • 3:09 - 3:11
    کرداری دڵ دەگەڕێنێتەوە.
  • 3:11 - 3:13
    چارەسەری جەڵتەی دڵ
    لە بەرەوپێشچووندایە،
  • 3:13 - 3:15
    بەڵام گرنگترین شت ڕێگەلێگرتنە.
  • 3:15 - 3:19
    بۆماوەیی و کاریگەرییەکانی شێوازی ژیان
    هەردووکیان مەترسی دروست دەکەن.
  • 3:19 - 3:22
    هەواڵە خۆشەکەش ئەوەیە دەتوانیت
    شێوازی ژیانت بگۆڕیت.
  • 3:22 - 3:25
    وەرزش، خواردنێکی تەندروست و
    کەمکردنەوەی کێشی لەش
  • 3:25 - 3:27
    هەمووی مەترسی جەڵتەکانی دڵ
    کەمدەکاتەوە،
  • 3:27 - 3:29
    ئەگەر پێشتر جەڵتە لێی دابێتی یان نا.
  • 3:29 - 3:32
    پزیشکەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن
    هەفتەی چەند جارێک وەرزش بکەیت،
  • 3:32 - 3:35
    وەرزشی ئەیرۆبیک و
    وەرزشی بەهێزکردنیش.
  • 3:35 - 3:39
    خواردنی تەندروست بۆ دڵ خواردنێکە
    شەکر و چەوری تێرکراوی کەمبێت،
  • 3:39 - 3:41
    کە هەردووکیان پەیوەندیدارن بە
    جەڵتەی دڵەوە.
  • 3:41 - 3:43
    کەواتە دەبێ چی بخۆیت؟
  • 3:43 - 3:44
    بڕێکی زۆری ڕیشاڵی ناو سەوزەکان،
  • 3:44 - 3:47
    مریشک و ماسی لەجیاتی گۆشتی سور،
  • 3:47 - 3:50
    گەنم و چەرەس وەک گوێز و بایەم
  • 3:50 - 3:52
    هەمووی پێدەچێت سوودبەخش بێت.
  • 3:52 - 3:57
    خواردنێکی تەندروست و پلانی وەرزشکردن دەتوانێت
    کێشی لەش لە مەودایەکی تەندروستا بهێڵێتەوە
  • 3:57 - 4:00
    کە ئەوەش مەترسی تووشبوون
    بە جەڵتەی دڵ کەمتر دەکاتەوە.
  • 4:00 - 4:03
    وە بێگومان، دەرمانەکانیش دەتوانن
    ڕێگری بکەن لە جەڵتەی دڵ.
  • 4:03 - 4:06
    پزیشکەکان زۆر جەر بڕێکی زۆر کەم
    ئەسپرین دەنوسن،
  • 4:06 - 4:10
    بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە پێشتر
    جەڵتەی دڵ لێیداون و
  • 4:10 - 4:13
    ئەوانەش کە دەزانرێت
    مەترسیان زۆرە.
  • 4:13 - 4:15
    هەروەها دەرمانەکانی دەتوانن
    هۆکارەکانی مەترسی کەمکەنەوە
  • 4:15 - 4:18
    وەک بەرزی پەستانی خوێن،
    کۆلیسترۆڵ و شەکرە،
  • 4:18 - 4:21
    ئەگەری جەڵتەی دڵ کەمتر دەکەنەوە.
  • 4:21 - 4:25
    لەوانەیە جەڵتەی دڵ بڵاوبێت،
    بەڵام دەکرێت خۆمانی لێلابەین.
  • 4:25 - 4:26
    خواردنێکی تەندروست،
  • 4:26 - 4:28
    دوورکەوتنەوە لە جگەرە،
  • 4:28 - 4:29
    لەشێکی ڕێک، و
  • 4:29 - 4:32
    چێژبینین لە خەوی باش و
    پێکەنینی زۆر
  • 4:32 - 4:36
    هەمووی دڵنیادەبێتەوە لەوەی
    گرنگترین ماسولکەی لەشت
  • 4:36 - 4:37
    بەردەوامبێت لە لێدان.
Title:
لەکاتی جەڵتەی دڵدا چی ڕوودەدات؟ - کریشنا سودهیر
Speaker:
Krishna Sudhir
Description:

نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لە جیهاندا ساڵانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە دەمرن. و نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن و دڵ، کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و کێشەی تری وەک جەڵتەی مێشک، گەورەترین هۆکاری مردنە لە جیهاندا. کەواتە چی دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ؟ کریشنا سودهیر باسی هۆکارە سەرەکییەکان و چارەسەرەکانی نەخۆشییە کوشندەکە دەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:54

Kurdish subtitles

Revisions