Return to Video

هەوا چەندە قورسە؟ - دان کوین

  • 0:07 - 0:08
    لەوانەیە هەستی پێ نەکەیت،
  • 0:08 - 0:10
    بەڵام لەو کاتەوەی کە لە خەو هەستاویت
  • 0:10 - 0:13
    تاوەکو ئێستا کە دانیشتووی
    سەیری ئەو ڤیدیۆیە دەکەیت،
  • 0:13 - 0:14
    تۆ مەلەت کردووە.
  • 0:14 - 0:18
    بۆ؟
    چونکە هەوا وەکو ئاو لەباری شلی دایە.
  • 0:18 - 0:20
    .شەپۆل و گێژاوی هەیە
  • 0:20 - 0:21
    و دەجوڵێت.
  • 0:21 - 0:23
    کاتێک تۆ پاڵ بە هەواوە دەنێت،
  • 0:23 - 0:25
    دەجوڵێت و شوێنەوار لە دوای خۆی جێدەهێڵێت.
  • 0:25 - 0:27
    کەواتە بۆچی ئێمە زۆربەی
    کات تێبینی ئەوە ناکەین؟
  • 0:27 - 0:31
    بەگشتی ئێمە وا بیردەکەینەوە
    کە هەوا بۆشاییەکی بەتاڵە.
  • 0:31 - 0:34
    بەڵام، لە کاتێکدا یەک سانتیمەتر سێجا
    لە بۆشایی ئاسمان،
  • 0:34 - 0:36
    بە ئەندازەی قەبارەکەی لوتکەی
    پەنجە بچووکت قورسە،
  • 0:36 - 0:38
    شتێک کە تەنها یەک ئەتۆم لە خۆ بگرێت،
  • 0:38 - 0:43
    هەمان قەبارەی
    نزیکەی ۱۰کینتیلیۆن گەردە لە هەوادا.
  • 0:43 - 0:45
    ئەگەر ئەم قەبارەیە
    قورس بێتە بەر چاو،
  • 0:45 - 0:47
    ئەوا قەبارەی
  • 0:47 - 0:49
    ژمارەی مێروولەکانی هەسارەکەمان،
  • 0:49 - 0:52
    کە هەموویان بەسەر یەکتردا بکەون
    بفڕن یان هەڵبگەرێن
  • 0:52 - 0:56
    لە پۆلێکی زۆر گەورەدا بهێنە بەرچاو.
  • 0:56 - 0:58
    کاتێک کۆمەڵە گەردەکە
    بەرەو ناوەوەی شت دەچێت،
  • 0:58 - 1:01
    هێزێک بەکار دەهێنێت، پەستان
    دەخاتە سەر بەندەکانی شلەکە،
  • 1:01 - 1:05
    وەک چۆن ئاو پەستان دەخاتە
    سەر پەرداخێکی شوشە.
  • 1:05 - 1:07
    ئەمە پێی دەگوترێت پەستانی هەوا.
  • 1:07 - 1:08
    و لە کاتێکدا هەوا سوکترە لە ئاو،
  • 1:08 - 1:11
    هێشتا گەردەکانی قورستر دەردەکەون،
  • 1:11 - 1:13
    بەو هەوایەی کە هۆڵێکی
    وەرزشی قوتابخانەیەک پڕ دەکات،
  • 1:13 - 1:16
    کێشەکەی بە بارستەی فیلێکی پێگەیشتووە.
  • 1:16 - 1:18
    کەواتە کاتێک تۆ دەچیتە ناو هۆڵێکی وەرزشی،
  • 1:18 - 1:19
    بۆچی ڕاستەوخۆ بەهۆی ئەو کێشەیی
  • 1:19 - 1:21
    کە هێندەی کێشی فیلێکە، تێکناشکێت؟
  • 1:21 - 1:23
    باشە، پێش هەموو شتێک،
  • 1:23 - 1:26
    لەبەرئەوەی زۆربەی پەستانەکە دەخاتە
    سەر دیوار و زەوییەکە،
  • 1:26 - 1:27
    و ئەو پەستانەی دەیخاتە سەر تۆ
  • 1:27 - 1:31
    لەلایەن پەستانێکی ناوەکی لە تۆدا
    پاڵ دەنرێتەوە!
  • 1:31 - 1:34
    تۆ هەوا، هەروەها ئاو
    و هەر شتێکی تر کە لە لەشماندا،
  • 1:34 - 1:37
    هەیە دەبینیت کە جەستەمان پڕ
    دەکەنەوە و یەکسانە بە بڕی
  • 1:37 - 1:39
    ئەو هەوایەی کە فشار دەخاتە
    سەر جەستەمان.
  • 1:39 - 1:41
    بە دڵنیاییەوە، ئەوە ڕێکەوت نییە.
  • 1:41 - 1:43
    ئەمە ئەوەیە کە ڕێگەمان دەدات زیندوو
    بمێنینەوە
  • 1:43 - 1:45
    لە باردودۆخێکی ئاساییدا،
  • 1:45 - 1:46
    و ئەمە بۆ ئێمە قورستر دەبێت،
  • 1:46 - 1:48
    لە شوێنی زۆر بەرز یان لە قوڵایی ئاودا.
  • 1:48 - 1:51
    ئێمە هەست بە پەستانی هەوا
    لەسەر خۆمان ناکەیەن
  • 1:51 - 1:53
    چونکە بەگشتی هەوا جێگیرە.
  • 1:53 - 1:55
    هەرچەند جیاوازی لە
    بڕی گەردیلەکانی هەوادا هەبێت
  • 1:55 - 1:57
    کە لە کاتی جیاواز بەرت دەکەون،
  • 1:57 - 1:58
    کۆمەڵە گەردەکە ئەوەندە ئەستورە
  • 1:58 - 2:01
    کە هەموو ئەو جیاوازییانە یەکسان دەکاتەوە.
  • 2:01 - 2:04
    چی ڕوودەدات ئەگەر
    پەستانی هەوا جێگیر نەبێت؟
  • 2:04 - 2:06
    واتا پەستانی هەوا لە جێگەیەکەوە بۆ
  • 2:06 - 2:08
    بۆ جێگەیەکی تر جیاواز بێت،
  • 2:08 - 2:10
    جوڵەی شەپۆلەکانی هەوا
    لە ناوچەی پەستان بەرزەوە
  • 2:10 - 2:12
    بۆ ناوچەی پەستان نزم دەکشێت.
  • 2:12 - 2:14
    ڕاستەوخۆ وەکو با و
  • 2:14 - 2:16
    سیستەمەکانی پەستان هەستی پێدەکەین
  • 2:16 - 2:17
    کە کەشناسەکان ئەم سیستەمانە بە
  • 2:17 - 2:20
    هۆکاری گۆڕانی ئاو و هەوا دەزانن،
  • 2:20 - 2:23
    لە بارودۆخێکی باش بەرەو کارەساتبار دەچێت.
  • 2:23 - 2:25
    بەڵام جاوازی لە پەستانی هەوا
  • 2:25 - 2:27
    شتێک نییە لە بارەیەوە نیگەران بین؛
  • 2:27 - 2:29
    بەڵکو هۆکارە بۆ مانەوەی ئێمە لە ژیاندا.
  • 2:29 - 2:32
    ئێمە بە کەکردنەوەی پەستانی سەر
    سییەکانمان هەناسە دەدەین،
  • 2:32 - 2:34
    کە دەبێتە هۆیی چوونە ناوەوەی هەوا.
  • 2:34 - 2:36
    کەواتە هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە،
  • 2:36 - 2:39
    بیر لەو گەردە بێشومارانە بکەوە
  • 2:39 - 2:40
    کە تۆ فرمانی جولەیان پێدەدەیت.
  • 2:40 - 2:42
    ئێمە لە شەواندا سەرنجی ئاسمان دەدەین
  • 2:42 - 2:45
    بۆ ئەوەی بیر لە بێکۆتایی
    بۆشایی ئاسمان بکەینەوە،
  • 2:45 - 2:46
    بەڵام ئەگەر لە بۆشاییەکی قوڵدا
  • 2:46 - 2:48
    سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەیت،
  • 2:48 - 2:50
    ئەوا گەردەکانی هەوا لە ناو لەشت
  • 2:50 - 2:51
    و دەوروبەریشت زیاتر دەبن لە
  • 2:51 - 2:54
    لەو لمەی لە هەموو بیابان و
    کەنار زەریاکانی جیهان هەیە،
  • 2:54 - 2:56
    زیاترە لەو ئەستێرانەی لە گەردووندا هەن،
  • 2:56 - 2:59
    یان زیاتر لە کۆیی دەنکە
    .لمەکان و ئەستێرەکانیش
  • 2:59 - 3:00
    دەتوانی هەست بە گەورەیی گەردوون
  • 3:00 - 3:02
    بکەیت هەر لە پێش خۆتەوە
  • 3:02 - 3:04
    یان لە ناو ناخی خۆتدا.
Title:
هەوا چەندە قورسە؟ - دان کوین
Description:

لێرەوە تەواوی ڤیدیۆکە ببینە:
View full lesson: http://ed.ted.com/lessons/how-heavy-is-air-dan-quinn

ئەمە زۆر باوە کە زۆربەمان وەکو بۆشاییەکی بەتاڵ بیر لە هەوا دەکەینەوە - بەڵام بە بەراورد بە شوێنێک کە خاڵی کراوەتەوە لە هەوا، هەوا کێشی قورسترە. باشە کەواتە چۆن قورسە؟ باشە ئەگەر قورسە بۆچی ئازارمان پێ ناگات کاتێک پەستانی هەوا دەکەوێتە سەرمان؟ دان کوین بە شێوەیەکی گشتی باس لە بنچینەی هەوا و کاریگەرییەکانی بۆ سەر مرۆڤ و گەردوون دەکات.

ئامادەکردنی: دان کوین، دەرهێنانی: ساندرۆ کاتاماشڤیلی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:19

Kurdish subtitles

Revisions