درەختەکان چۆن قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن
-
0:01 - 0:03بیهێنەرە بەرچاوی خۆت
بەناو دارستانێکدا بڕۆیت. -
0:04 - 0:07پێموابێت ئێوە بیر لە
چەند دارێک دەکەنەوە، -
0:07 - 0:10ئەوەی ئێمەی لێپرساوانی
دارستان پێی دەڵێین کۆمەڵە دار، -
0:10 - 0:13بە قەدە ئەستوورەکانی و
تاجە جوانەکانیانەوە. -
0:13 - 0:16بەڵێ، درەختەکان دامەزراوەی دارستانەکانن،
-
0:16 - 0:19بەڵام دارستانێک زۆر لەوە
زیاترە کە دەیبینیت، و -
0:20 - 0:23ئەمڕۆ دەمەوێت بیرکردنەوەی ئێوە
لەسەر دارستانەکان بگۆڕم. -
0:24 - 0:27دەبینن، لەژێر زەویدا
ئەم جیهانەی تر هەیە، -
0:27 - 0:30جیهانێکی ڕاڕەوی زیندەیی بێکۆتا
-
0:30 - 0:34کە درەختەکان پێکەوە دەبەستێتەوە و
ڕێگەیان پێدەدا پەیوەندی بەیەکەوە بکەن و -
0:34 - 0:37ڕێگە بە دارستانەکە دەدات بتوانێت
وەک یەک بوونەوەر هەڵسوکەوتکات. -
0:38 - 0:41لەوانەیە وەک جۆرێک
لە زیرەکی بیرتبێنێتەوە. -
0:42 - 0:43چۆن ئەمە دەزانم؟
-
0:43 - 0:45ئەمە چیرۆکەکەی منە.
-
0:46 - 0:48لە دارستانەکانی بریتیش
کۆڵۆمبیا گەورەبووم. -
0:49 - 0:52زۆرجار لەسەر زەوییەکە
پاڵدەکەوتم و سەیری لقوپۆپەکانم دەکرد. -
0:52 - 0:54زۆر زەبەلاح بوون.
-
0:54 - 0:56باپیریشم زۆر زەبەلاح بوو.
-
0:56 - 0:57بە ئەسپ داری دەگواستەوە، و
-
0:57 - 1:01بەتایبەتی لقە سنەوبەرەکانی
دەبڕییەوە لە دارستانە بارانەکانی ناوەوە. -
1:02 - 1:06باپیرم زۆری فێرکردم لەسەر
پێکەوە لکاوی و بێدەنگی درەختەکان، و -
1:06 - 1:08چۆن خێزانەکەم بووین بە بەشێک لەوە.
-
1:09 - 1:11بۆیە منیش شوێنپێی باپیرمم گرتەوە.
-
1:11 - 1:14ئەویش و منیش ئەم
حەسرەتەمان هەبوو لەسەر دارستانەکان، و -
1:15 - 1:17یەکەم ساتی بەئاگا هاتنەوەم
-
1:17 - 1:19لای تەوالێتە دەرەکییەکەمانەوە بوو
لای ڕووبارەکەوە. -
1:20 - 1:23سەگە بەسەزمانەکەمان جینگس
خزابوو کەوتبووە ناو چاڵی پیساییەکەوە. -
1:24 - 1:28بۆیە باپیرم خێرا بە خاکەنازەکەیەوە
ڕایکرد بۆ ڕزگارکردنی سەگە بەسەزمانەکە. -
1:28 - 1:29لە خوارەوە بوو، بەناو
پیساییەکەیا مەلەی دەکرد. -
1:31 - 1:34بەڵام باپیرم زەوی
دارستانەکەی هەڵکەند، -
1:34 - 1:36زۆر سەرسام بووم بە ڕەگەکان، و
-
1:36 - 1:39ئەوەی لەژێرترەوە بینیم
کەڕووە سپییەکانی ژێرەوە بوون و -
1:39 - 1:43لەژێر ئەوەشەوە چینە زەرد و
سوورە پڕ کانزاکەی زەوییەکە. -
1:43 - 1:46دەرئەنجام من و باپیرم سەگە
بەسەزمانەکەمان ڕزگارکرد، -
1:46 - 1:49بەڵام لەو ساتەدا بوو درکم بەوە کرد
-
1:49 - 1:51ئەو نیگارە لە ڕەگەکان و خۆڵ
-
1:51 - 1:54بناغەی دامەزراوەی دارستانەکەیە.
-
1:55 - 1:56ویستم زیاتر بزانم.
-
1:57 - 1:58بۆیە چوومە بواری دارستانەوە.
-
1:59 - 2:03بەڵام زۆری پێنەچوو خۆمم لەپاڵ
کەسە بەهێزەکان بینییەوە -
2:03 - 2:05کە بەرپرسیارن لە داربڕینەوەی بازرگانی.
-
2:06 - 2:09زۆری داربڕینەوە
-
2:09 - 2:10بەئاگاهێنەرەوە بوو، و
-
2:10 - 2:13زۆری پێنەچوو بینیم تووشی
پێکدادان بووم وەک بەشێک لەوە. -
2:14 - 2:19نەک هەر ئەوە، بڕینەوە و نەهێشتنی
دار ئەسپنەکان و دارە سپییەکان -
2:19 - 2:23بۆ ڕێگەکردنەوە بۆ درەختە
بازرگانییەکانی وەک سنۆبەر -
2:23 - 2:24زۆر زیادیکردبوو.
-
2:25 - 2:29لەوە دەچوو هیچ ناتوانێت ئەم
ئامێرە پیشەسازییە بێبەزەییە بووەستێنێت. -
2:30 - 2:31بۆیە گەڕامەوە بۆ قوتابخانە، و
-
2:32 - 2:34زیاترم خوێند لەسەر جیهانەکەی ترم.
-
2:35 - 2:40زانایان لە تاقیگەدا بۆیان دەرکەوتووە
لە دەرەوەدا -
2:40 - 2:42یەک تۆوی چەکەرەکراوی سۆنبەر
-
2:42 - 2:45دەتوانێت کاربۆن بگوێزێتەوە
بۆ چەکەرەیەکی تری سنۆبەر. -
2:46 - 2:48بەڵام ئەمە لە تاقیگەیا بووە، و
-
2:48 - 2:51بیرم کردەوە دەکرێت ئەمە
لە دارستانە ڕاستەقینەکانیشدا ڕووبات؟ -
2:51 - 2:52بیرمکردەوە بەڵێ.
-
2:53 - 2:57درەختەکان لە دارستانە ڕاستییەکانیشدا
لەوانەیە لەژێر زەوییەوە زانیاری هاوبەشکەن. -
2:58 - 3:00بەڵام ئەمە بەڕاستی
جێی مشتومڕ بوو، و -
3:00 - 3:03هەندێک خەڵک وایان دەزانی شێتم، و
-
3:03 - 3:06بەڕاستی کاتێکی قورسم هەبوو لە دەستەبەرکردنی
سەرچاوەی دارایی توێژینەوەکە -
3:06 - 3:07بەڵام بەردەوام بووم، و
-
3:08 - 3:12دەرئەنجام چەند تاقیکردنەوەیەکم کرد
لە قوڵایی دارستانەکەدا، -
3:12 - 3:13٢٥ ساڵ لەمەوبەر.
-
3:14 - 3:17٨٠ دارم لە سێ جۆر چاند:
-
3:17 - 3:20دارەسپی کاغەزی، سۆنبەری دۆگلاس، و
سۆنبەری نەرزی خۆرئاوایی. -
3:20 - 3:24بۆم دەرکەوت دارەسپییەکان و سۆنبەرەکان
لە تۆڕێکی ژێرزەمینیدا پەیوەندییان دەبێت، -
3:24 - 3:26بەڵام سنۆبەرە نەرزییەکە نا.
-
3:26 - 3:27ئەو جیهانێکی تری خۆی هەبوو.
-
3:28 - 3:30ئامرازەکانی خۆمم کۆکردەوە، و
-
3:30 - 3:33هیچ پارەیەکم نەبوو،
بۆیە ئەبوو بەشێوەیەکی هەرزانانە بیکەم. -
3:34 - 3:35بۆیە چووم بۆ کۆمپانیای
کەنەیدیان تایەر -- -
3:35 - 3:37(پێکەنین)
-
3:37 - 3:40چەند عەلاگەیەک و تیپ و
خێمەی سێبەر، و -
3:40 - 3:43کات ڕاگرێک، جلێکی کاغەز، و
دەمامکێکی هەناسەدانم کڕی. -
3:44 - 3:47ئینجا چەند شتێکی پێشکەوتووشم
لە زانکۆکەی خۆم وەرگرت: -
3:47 - 3:52پێوەری گیگەر، پێوەری تیشکی ئایۆنی،
ئامێری تۆمارکردنی تیشک، و مایکرۆسکۆپ. -
3:52 - 3:54ئینجا چەند شتێکی
مەترسیداریشم هەڵگرت: -
3:54 - 3:59چەند سرنجێکی پڕ لە دوانە ئۆکسیدی
کاربۆنی، کاربۆنی ١٤ی چالاک لەڕووی تیشکییەوە و -
3:59 - 4:01ئینجا چەند پتڵێکی پەستان بەرزی
-
4:01 - 4:05ئایزۆتۆپی کاربۆن ١٣ی
گازی دوانە ئۆکسیزی کاربۆنی سەقامگیرەوە. -
4:05 - 4:07بەڵام لەڕووی یاساییەوە ڕێگەم پێدرابوو.
-
4:07 - 4:09(پێکەنین)
-
4:09 - 4:10ئاه، چەند شتێکیشم بیرچوو،
-
4:11 - 4:13شتی گرنگ: سپرای مێروو،
-
4:14 - 4:16سپرای ورچ، فیلتەر
بۆ دەمامکی هەناسەدانەکەم. -
4:17 - 4:18ئاه باشە.
-
4:20 - 4:22ڕۆژی یەکەمی تاقیکردنەوەکە
چووینە سەر شوێنەکە و -
4:22 - 4:25ورچێکی ڕەش و بێچووەکانی
شوێنمان کەوتن. و -
4:26 - 4:27سپرای ورچەکەشم پێنەبوو.
-
4:29 - 4:32بەڵام ئەزانن، توێژینەوەی ناو دارستان
لە کەنەدا هەر ئاواهی ئەبێت. -
4:32 - 4:34(پێکەنین)
-
4:34 - 4:35بۆیە ڕۆژی دواتر هاتمەوە، و
-
4:35 - 4:38ورچە دایکەکە و بێچووەکانی لێنەمابوو.
-
4:38 - 4:40بۆیە ئەمجارە، بەڕاستی
دەستمان پێکرد، و -
4:40 - 4:42جلە کاغەزە سپییەکانم لەبەر کرد،
-
4:42 - 4:44دەمامکی هەناسەدانەکەم بەست، و
-
4:46 - 4:47ئینجا
-
4:47 - 4:50عەلاگە نایلۆنەکانم کرد بە درەختەکانمەوە.
-
4:51 - 4:53ئینجا سرنجە گەورەکانمم هێنا، و
-
4:53 - 4:55عەلاکەکانم کرد بە
-
4:55 - 4:58گازەکانی ئایزۆتۆپی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن،
-
4:58 - 5:00یەکەمجار دارەسپییەکان.
-
5:00 - 5:03کاربۆنی ١٤م تێکرد، کە گازێکی
چالاکە لەڕووی تیشکییەوە، -
5:03 - 5:04کردمە ناو عەلاگەی دارە سپییەکەوە.
-
5:04 - 5:05ئینجا سنۆبەرەکە،
-
5:05 - 5:09گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی
کاربۆنە ئایسۆتۆپ ١٣ سەقامگیرەکەم تێکرد. -
5:09 - 5:11دوو ئایزۆتۆپی جیام بەکارهێنا،
-
5:11 - 5:12چونکە ئەمویست بزانم
-
5:12 - 5:16ئایا پەیوەندی دوو لایەنە هەیە
لەنێوان ئەم جۆرە ڕووەکانەدا. -
5:18 - 5:20چوومە سەر دوا عەلاگە،
-
5:20 - 5:22هەشتاهەمین درەخت، و
-
5:22 - 5:24لەناکاو ورچە دایکەکە دەرکەوتەوە. و
-
5:24 - 5:26دەستیکرد بە ڕاونانم، و
-
5:26 - 5:28سرنجەکانم خستبووە سەر سەرم، و
-
5:28 - 5:31مێشوولەکانم دەکوشت، و
ڕامکردە ناو ئوتومبێلەکە، و -
5:31 - 5:32بیرمکردەوە،
-
5:32 - 5:34"لەبەر ئەمەیە خەڵک
لە تاقیگە توێژینەوە دەکەن." -
5:34 - 5:35(پێکەنین)
-
5:37 - 5:39کاتژمێرێک چاوەڕێمکرد.
-
5:39 - 5:40دەمزانی ئەمەنەی پێدەچێت
-
5:40 - 5:43بۆ درەختەکان ئەو دوانە ئۆکسیدە کاربۆنە
لەڕێی ڕۆشنە پێکهاتنەوە هەڵمژن -
5:43 - 5:46بیکەن بە شەکر،
بە ڕەگەکانیانا بیبەنە خوارەوە، و -
5:46 - 5:49ئینجا گریمانەی ئەوەم دانا
-
5:49 - 5:52لەوانەیە ئەو کاربۆنە لەخوارەوە
بگوێزنەوە دەرختەکانی تر. -
5:53 - 5:55دوای تەواوبوونی کاتژمێرەکە،
-
5:55 - 5:56چوومە لای جامەکە، و
-
5:56 - 5:58سەیرمکرد بزانم ورچەکە ڕۆشتووە.
-
5:59 - 6:01ئاه باشبوو، دووربوو خەریکی
خواردنی توتڕک بوو. -
6:02 - 6:04بۆیە لە ئوتومبێلەکە چوومە دەر و
چوومە سەر کارکردن. -
6:04 - 6:08چوومە لای یەکەم عەلاگەی
سەر دارەسپیەکە. عەلاگەکەم لابرد. -
6:08 - 6:11پێوەرە گیگەرە تیشکەکەم خستە سەر گەڵاکانی.
-
6:11 - 6:12ککخخخ!
-
6:13 - 6:15زۆرباشە.
-
6:15 - 6:18دارەسپییەکە گازە تیشکدەرەکەی هەڵمژیبوو.
-
6:18 - 6:19ئینجا ساتی یەکلاکردنەوە.
-
6:19 - 6:21چوومە لای درەختی سنۆبەرەکە.
-
6:21 - 6:23عەلاگەکەی سەریم لابرد.
-
6:23 - 6:25بێوەرە تیشکە گیگەرەکەم خستە سەر
دەزوولەکانی، و -
6:25 - 6:28گوێم لە خۆشترین دەنگ بوو.
-
6:28 - 6:30ککخخخ!
-
6:31 - 6:33دەنگی دارەسپییەکە بوو قسەی
لەگەڵ سنۆبەرەکە دەکرد، و -
6:34 - 6:37دارەسپییەکە دەیوت،
هێی، دەتوانم یارمەتیت بەم؟" -
6:37 - 6:41سنۆبەرەکەش دەیوت، "بەڵێ،
دەتوانی هەندێک لە کاربۆنەکانتم بۆ بنێری؟ -
6:41 - 6:43چونکە یەکێک چەتری هەڵکردووە بەسەرما."
-
6:44 - 6:48چوومە لای سنۆبرە نەرزەکە، و
پێوەرە گیگەرەکەم خستە سەر گەڵاکانی و -
6:48 - 6:50وەک گومانم کردبوو،
-
6:51 - 6:52بێدەنگی.
-
6:53 - 6:55سنۆبەرە نەرزەکە لە جیهانی خۆیدا بوو.
-
6:55 - 6:59لەو تۆڕی پەیوەندیەی نێوان
دارە سپییەکە و سنۆبەرە ئاساییەکەیا نەبوو. -
7:00 - 7:01زۆر دڵخۆش بووم،
-
7:02 - 7:06لە شوێنێکەوە ڕامدەکرد بۆ شوێنێکی تر و
سەیری هەر ٨٠ نەمامەکەم کرد. -
7:06 - 7:08بەڵگەکە ڕوون بوو.
-
7:08 - 7:11کاربۆنی ئایسۆتۆپی ١٣ و کاربۆنی ئایسۆتۆپی ١٤
ئەوەیان نیشاندام -
7:11 - 7:15کە دارەسەپی و سنۆبەری ئاسایی دۆگلاس
لە گفتوگۆیەکی زیندووی دوو لایەنەدان. -
7:16 - 7:18دەرکەوت لەوکاتەی ساڵدا،
-
7:18 - 7:19لە هاویندا،
-
7:19 - 7:23دارەسپییەکە کاربۆنی زیاتری دەنارد
بۆ سنۆبەرەکە وەک بە پێچەوانەوە، -
7:23 - 7:25بەتایبەتی ئەوکاتەی سنۆبەرەکە
لەبەر سێبەردا دەبوو. -
7:25 - 7:28ئینجا لە تاقیکردنەوەکانی دواتردا،
پێچەوانەکەمان دۆزییەوە، -
7:28 - 7:32کە سنۆبەرەکە کاربۆنی زیاتر دەنێرێت
بۆ دارەسپییەکە وەک بە پێچەوانەوە، و -
7:32 - 7:35ئەویش لەبەر ئەوەی بە زستان سنۆبەرەکە هەر
سەوزبوو بەڵام دارەسپییەکە گەڵای پێوە نەمابوو. -
7:36 - 7:39بۆیە دەرکەوت ئەو دوو جۆرە
درەختە پێکەوە گرێدراون، -
7:39 - 7:40وەک ین و یانگ.
-
7:41 - 7:44لەو ساتەشدابوو،
هەموو شتێک ڕوون بۆوە بۆم. -
7:44 - 7:46دەمزانی شتێکی گەورەم دۆزیوەتەوە،
-
7:46 - 7:51شتێک گۆڕانکاری دەکات لە سەیرکردنمان
بۆ پەیوەندی درەختەکان لە دارستاندا -
7:51 - 7:53نەک تەنیا ڕکابەری یەکن
-
7:53 - 7:55بەڵکو هاوکاری یەکیشن.
-
7:56 - 7:58بەڵگەی یەکلاکەرەوەشم دۆزییەوە
-
7:58 - 8:02لەسەر ئەم تۆڕە پەیوەندییە
ژێرزەمینییە فراوانە، -
8:02 - 8:03جیهانەکەی تر.
-
8:04 - 8:06هیوادارم بووم و باوەڕم وابوو
-
8:06 - 8:09کە دۆزینەوەکەم گۆڕانکاری بکات
لە پەیڕەوکردنی دارستان زانی، -
8:10 - 8:11لە بڕینەوەی تەواوەتی و
لەناوبردنی ڕووەک -
8:11 - 8:14بۆ شێوازە بەرگەگرتر و گشتگیریانەترەکان،
-
8:14 - 8:17شێوازەکانی کەمتر گرانبوون و
زیاتر دەکرا پەیڕەو بکرێن. -
8:18 - 8:19بیرم لەچی دەکردەوە؟
-
8:20 - 8:21دەگەڕێمەوە سەر ئەوە.
-
8:24 - 8:28کەواتە لە سیستمە ئاڵۆزەکانی وەک
دارستانەکاندا چۆن پەیڕەوی زانست دەکەین؟ -
8:29 - 8:32وەک زانایانی دارستان، پێویستە
توێژینەوەکان لە دارستانەکان بکەین، و -
8:32 - 8:34وەک نیشانمدان ئەوە کارێکی
زۆر قورس دەبێت. و -
8:34 - 8:37پێویستە زۆر باشبین لە
ڕاکردن لەدەست ورچەکان. -
8:39 - 8:40بەڵام بەزۆری، پێویستە بەرگەبگرین
-
8:40 - 8:43سەرباری ئەوەی هەموو
ئەگەرەکان دژمانن. و -
8:43 - 8:46پێویستە شوێن هەستی ناوەکی و
ئەزموونەکانی خۆمان بکەوین و -
8:46 - 8:48پرسیاری زۆر باش بکەین. و
-
8:48 - 8:51ئینجا پێویستە بچین زانیاری
خۆمان کۆبکەینەوە و دڵنیابینەوە لێی. -
8:51 - 8:56من خۆم، سەدان تاقیکردنەوەم کردووە
لە دارستاندا و بڵاوم کردوونەتەوە. -
8:57 - 9:01هەندێک لە کۆنترین درەختەکانی
ناشتوومن بۆ تاقیکردنەوە ٣٠ ساڵن ئێستا. -
9:02 - 9:03دەتوانن بچن سەیریان بکەن.
-
9:03 - 9:05زانستی دارستان بەو شێوەیەیە.
-
9:06 - 9:09کەواتە ئێستا ئەمەوێ قسە
لەسەر زانستەکە بکەم. -
9:09 - 9:12چۆن دارەسپی و سنۆبەری دۆگلاس
پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن؟ -
9:12 - 9:16دەرکەوت کە لە گفتوگۆیا بوون
نەک تەنیا بە زمانی کاربۆن -
9:16 - 9:19بەڵکو نایترۆجین و فسفۆڕ و
-
9:19 - 9:24ئاو و ئاماژەکانی بەرگری و
ماددە کیمیایی و هۆرمۆنە چوونیەکەکانیشیان -- -
9:24 - 9:25زانیاری.
-
9:26 - 9:29وە دەشزانن، دەبێ پێتان بڵێم،
پێش من، زانایان وایان دەزانی -
9:29 - 9:33لەم پێکەوە ژیانە ژێرزەمینییەدا
شتێکی تر بەشدارە تێیدا -
9:33 - 9:34پێی دەوترێ مایکۆرهیزا.
-
9:34 - 9:38مایکۆرهیزا واتە ڕەگی کەڕوو.
-
9:38 - 9:42ئەندامەکانی زاوزێیان دەبینیت
کاتێک بە دارستاندا دەڕۆیت. -
9:42 - 9:44کە قارچکەکانە.
-
9:44 - 9:47بەڵام قارچکەکان، تەنیا
لووتکەی شاخە سەهۆڵەکەن، -
9:47 - 9:51چونکە ئەوەی لەو قەدانەوە یەتە دەر
تەزوی کەڕوون مایسیلیەم پێکدەهێنن، و -
9:51 - 9:54ئەو مایسیلییەمە دەچێتە سەر ڕەگەکانی
-
9:54 - 9:56هەموو درەختەکان و ڕووەکەکان.
-
9:56 - 9:59لە شوێنی بەیەک گەشتنی
خانە کەڕووەکان و خانەی ڕەگەکان، -
9:59 - 10:02ئاڵوگۆڕی کاربۆن هەیە بۆ
پێکهاتە خۆراکییەکان، و -
10:02 - 10:05ئەو کەڕووەش بە گەشەکردن بەناو
خۆڵەکەدا و دەوردانی -
10:05 - 10:07هەموو بەشێکی خۆڵەکە ئەو
پێکهاتانەی دەست دەکەوێت. -
10:08 - 10:12تۆڕەکە ئەوەندە چڕە لەوانەیە سەدان
کیلۆمەتر مایسیلیەم هەبێت -
10:12 - 10:14لەژێر پێیەکدا.
-
10:15 - 10:20نەک هەر ئەوەش، ئەو مایسیلیەمە تاکە
جیاکانی دارستانەکە پێکەوە دەبەستێتەوە، -
10:20 - 10:26نەک ڕووەکەکانی هەمان جۆر بەڵکو
لەنێوان جۆرەکانیشدا، وەک سنۆبەر و دارەسپی، و -
10:26 - 10:28بەجۆرێک وەک ئینتەرنێت کار دەکات.
-
10:30 - 10:32دەبینن، وەک هەموو تۆڕێکی تر
-
10:32 - 10:34تۆڕی کەڕووەکانیش گرێ و بەستەریان هەیە.
-
10:35 - 10:39ئەم نەخشەیەمان درووستکرد بە
پشکنینی زنجیرە کورتەکانی دی ئێن ئەی -
10:39 - 10:44هەر یەکێک لە درەختەکان و کۆمەڵە کەڕوەکانی
بەشە سنۆبەرە دۆگلاسەکەی دارستانەکە. -
10:44 - 10:48لەم وێنەیەدا، بازنەکان ئاماژەیە بۆ
سنۆبەرە دۆگلاسەکان، یان گرێکان، و -
10:48 - 10:52هێڵەکان پەیوەندییە کەڕووییەکانە، یان
پێکەوە بەستنەکانە. -
10:53 - 10:57گەورەترین، و تۆخترین گرێکان
ئەوانەن کە سەرقاڵترینن. -
10:57 - 10:59بەوانە دەڵێین درەختە ناوچەقەکان،
-
10:59 - 11:02یان ڕوونتر بڵێین، درەختە دایکەکان،
-
11:02 - 11:06چونکە دەرکەوتووە ئەو درەختە
چەقانە خواردن دەدەن بە درەختە تازەکان، -
11:07 - 11:09ئەوانەی لە بنی دارەکاندا گەشە دەکەن.
-
11:09 - 11:11ئەگەر سەیری ئەو خاڵە زەردانە بکەن،
-
11:11 - 11:15ئەوانە تۆوە نوێکانن کە لەنێو
تۆڕی درەختە دایکە پیرەکاندا -
11:15 - 11:16خۆیان پێکهێناوە.
-
11:16 - 11:21لە دارستانێکدا، یەک درەختی دایک
دەتوانێت بە سەدان درەختی ترەوە ببەسترێتەوە. -
11:22 - 11:24بە بەکارهێنانی شوێنکەوتنی ئایسۆتۆپی،
-
11:24 - 11:26بۆمان دەرکەوت درەختە دایکەکان
-
11:26 - 11:29کاربۆنە زیادەکەی خۆیان لەڕێگەی
تۆڕە کەڕووەکەوە دەنێرن -
11:29 - 11:31بۆ تۆ و چەکەرەکانی بنی دارستانەکە، و
-
11:31 - 11:34توانیشمان ئەمە گرێبەینەوە بە
زیادبوونی ئەگەری ڕزگاربوونی نەوەکانی -
11:34 - 11:35بۆ چوار ئەوەندە.
-
11:36 - 11:39ئێستا، هەموومان زیاتر
گرنگی بە مناڵی خۆمان دەدەین، و -
11:39 - 11:42بیرمکردەوە تۆبڵێی سنۆبەری دۆگلاس
جۆرەکەی خۆی بناسێتەوە، -
11:44 - 11:46وەک دایکە ورچەکە و بێچووەکانی؟
-
11:47 - 11:48بۆیە تاقیکردنەوەیەکمان دەستپێکرد، و
-
11:48 - 11:52گەشەمان بە درەختی دایک دا
لەگەڵ تۆوی خۆی و درەختی تریشدا. و -
11:52 - 11:55دەرکەوت کە تۆوەکانی جۆری
خۆی دەناسێتەوە. -
11:55 - 12:00درەختە دایکەکان تۆڕێکی گەورەتری
کەڕوو ئەیەن بە جۆرەکەی خۆیان. -
12:00 - 12:03لەژێر زەویدا کاربۆنی زیاتریان بۆ دەنێرن.
-
12:03 - 12:05تەنانەت ڕەگەکانی خۆشیان کەم دەکەنەوە
-
12:05 - 12:08بۆ ئەوەی شوێنی ڕەگی نەوەکانیان بکەنەوە.
-
12:08 - 12:12کاتێک درەختە دایکەکان
بریندار دەبن یان دەمرن، -
12:12 - 12:16دوا پەیام بۆ نەوەی دواتری
درەختە تازەکان دەنێرن. -
12:17 - 12:19شوێنکەوتنی ئایسۆتۆپیمان بەکارهێنا
-
12:19 - 12:21بۆ شوێنکەوتنی جوڵاندنی کاربۆن
درەختێکی دایکی برینارەوە -
12:21 - 12:24هەتا خوارەوە بۆ قەدەکەی و
تۆڕە کەڕووەکە و -
12:24 - 12:26چەکەرەکانی چواردەوری،
-
12:27 - 12:29نەک تەنیا کاربۆن بەڵکو
ئاماژەی بەرگریشی ناردووە. و -
12:29 - 12:31ئەم دوو ماددەیەش
-
12:31 - 12:35بەرگری ئەو چەکەرانەی زیاد کردووە
بۆ فشارە دەرەکییەکانی داهاتوو. -
12:35 - 12:37کەواتە درەختەکان قسە دەکەن.
-
12:39 - 12:41(چەپڵەلێدان)
-
12:41 - 12:42زۆر سوپاس.
-
12:45 - 12:48لەڕێگەی پەیوەندی بەردەوامەوە،
-
12:48 - 12:50بەرگری هەموو کۆمەڵگاکەیان زیاد دەکەن.
-
12:51 - 12:54لەوانەیە ئەوە کۆمەڵگا
کۆمەڵایەتییەکانی خۆمان و -
12:54 - 12:56خێزانەکانی خۆمانتان بیرخاتەوە،
-
12:56 - 12:57با بڵێین هەندێک لە خێزانەکان.
-
12:57 - 12:59(پێکەنین)
-
13:00 - 13:01کەواتە با بچینەوە سەر خاڵی سەرەتا.
-
13:02 - 13:05دارستانەکان تەنیا کۆکراوەی
درەختەکان نین، -
13:05 - 13:08سیستمێکی ئاڵۆزن کە چەندین
چەقی پەیوەندی و تۆڕی هەیە -
13:09 - 13:12کە دارەکان پێکەوە دەبەستنەوە و
ڕێگەیان پێدەدەن پەیوەندی بەیەکەوە بکەن، و -
13:12 - 13:16چەندین ڕاڕەو دابین دەکەن
بۆ بەیەکتر ڕاگەیاندن و خۆگونجاندن، و -
13:16 - 13:18ئەمەش وا لە دارستانەکە دەکات
بەرگەگرتر بێت. -
13:18 - 13:23ئەوە لەبەر ئەوەی چەندین درەخت وەک
ناوچەق وان و چەندین تۆڕیان هەیە. -
13:23 - 13:25بەڵام لەهەمان کاتیشدا لەبەردەم کێشەدان،
-
13:25 - 13:28لەبەردەم کێشەدان نەک تەنیا
بۆ کێشە سرووشتییەکان -
13:28 - 13:32وەک قالۆنچەی توێکڵەدارەکان بەتایبەتی
هێرشدەکەنە سەر درەختە پیرە گەورەکان -
13:32 - 13:34بەڵکو لێکردنەوەی چەند دانەیەک و
لێکردنەوەی کۆمەڵێکی زۆریش. -
13:35 - 13:38دەبینن، دەتوانن یەک دوو
درەختی ناوەند لێکەنەوە، -
13:38 - 13:40بەڵام خاڵێکی یەکلاکەرەوە یەت،
-
13:41 - 13:44چونکە درەختە ناوەندەکان جیاوازیان نییە
لەگەڵ بڕغووەکانی فڕۆکەیەکدا. -
13:44 - 13:47دەتوانی یەک دوانێکی دەرکەیت و
فڕۆکەکە هەر دەفڕێت، -
13:47 - 13:49بەڵام ئەگەر زۆر دەرکەیت،
-
13:49 - 13:52یان ئەوانەی باڵەکانی ڕاگرتووە، و
-
13:52 - 13:54هەموو سیستمەکە هەرەس دەهێنێت.
-
13:55 - 13:58کەواتە ئێستا چۆن بیر لە
دارستانەکان دەکەنەوە؟ جیاواز؟ -
13:58 - 13:59(ئامادەبووان) : بەڵێ.
-
13:59 - 14:00زۆرباشە.
-
14:01 - 14:02پێمخۆشە.
-
14:03 - 14:07بیرتانە پێشتر وتم
هیواداربووم توێژینەوەکەم، -
14:07 - 14:10دۆزینەوەکانم گۆڕانکاری بێنن
بەسەر دیاردەی بڕینەوەی دارستان، -
14:10 - 14:14ئەمەوێت دوای ٣٠ ساڵ بچمەوە سەر ئەوە
لە خۆرئاوای کەنەدا. -
14:23 - 14:25ئەمە نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لە
خۆرئاوای خۆمانە، -
14:25 - 14:28لەسەر سنوری پارکی نەتەوەیی بانف.
-
14:29 - 14:31چەندین شوێنی بڕدراو هەیە.
-
14:31 - 14:32وەک دۆخی جارانی نییە.
-
14:34 - 14:39ساڵی ٢٠١٤، پەیمانگای سەرچاوە سرووشتیەکانی
جیهان ڕایان گەیاند کە ١٠ ساڵی پێشوو -
14:39 - 14:43کەنەدا لە هەر وڵاتێکی تر زیاتر
ڕێژەی شێواندنی دارستانەکانی هەبووە، و -
14:44 - 14:45دڵنیام واتان دەزانی بەرازیلە.
-
14:47 - 14:51لە کەنەدا، ساڵی لەسەدا ٣.٦ە.
-
14:51 - 14:55ئێستا، بەپێی خەمڵاندن، ئەوە نزیکەی چوار
هێندەی ئەو ڕێژەیەیە بتوانرێ نوێکرێتەوە. -
14:57 - 15:01شێواندنی زەبەلاحی لەم قەبارەیە
دەزانرێت کە کاردەکاتە سەر سووڕە ئاوییەکە، -
15:01 - 15:03ژینگەی ژیانی سرووشتی لەناودەبات، و
-
15:03 - 15:06گازە زیانبەخشەکانی ناو بارگەی هەوا
هەر لە زیادبووندا دەبن، -
15:06 - 15:09کە ئەوەش شێواندنی زیاتر و
کوشتنی زیاتری درەخت درووست دەکات. -
15:11 - 15:14نەک هەر ئەوە، بەردەوامین لە
چاندنی یەک دوو جۆری تر و -
15:14 - 15:16سنۆبەرە ئەسپینەکان و دارەسپییەکان
دەردەکەین لێیان. -
15:17 - 15:20ئەم دارستانە سادەکراوانە
لە ئاڵۆزییان کەمە، و -
15:20 - 15:23بەڕاستی بێبەرگرین بەرامبەر
میکرۆبەکان و بەکتریاکان. و -
15:23 - 15:25لەگەڵ گۆڕینی کەش و هەوا،
-
15:25 - 15:28ئەمە باشترین بوار درووست دەکات
-
15:29 - 15:33بۆ ڕووداوە گەورەکانی، وەک بڵاوبوونەوە
زۆرەکەی قالونچەی سنۆبەری چیاکان -
15:33 - 15:35کە زۆربەی ئەمریکای باکوری گرتەوە،
-
15:36 - 15:39یان ئاگرە زۆرەکەی ئەم دوو مانگەی
پێشتر لە ئەلبێرتا. -
15:41 - 15:43بۆیە ئەمەوێ بێمەوە سەر دوا پرسیارم:
-
15:45 - 15:47لەجیاتی لاوازکردنی دارستانەکانمان،
-
15:47 - 15:50چۆن بتوانین بەهێزیان بکەین و یارمەتیان بەین
ڕووبەڕوی گۆڕینی کەش و هەوا ببنەوە؟ -
15:52 - 15:56دەزانن، شتە مەزنەکەی
دارستانەکان وەک سیستمێکی ئاڵۆز -
15:56 - 15:59ئەوەیە کە توانایەکی زۆریان هەیە
بۆ خۆچاککردنەوە. -
16:00 - 16:01لە تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییەماندا،
-
16:01 - 16:05بۆمان دەرکەوت بە بڕینی هەندێک
لە دارەکان و هێشتنەوەی دارە دایکەکان و -
16:05 - 16:09نوێکردنەوە بۆ هەمەچەشنییەکی
جۆرەکان و جینەکان و جینۆتایپەکان -
16:09 - 16:13کە ئەم تۆڕە کەڕووەی ڕەگەکان،
زۆر بەخێرایی چاکدەبنەوە. -
16:14 - 16:18کەواتە دوای باسکردنی ئەمە، دەمەوێت
بە چوار چارەسەری سادەوە بەجێتان بهێڵم. -
16:18 - 16:22ناشتوانین خۆمان هەڵخەڵەتێنین و
بلێین زۆر ئاڵۆزن و ناتوانین هیچ بکەین. -
16:23 - 16:26یەکەم، پێویستە هەموومان
بچینەوە ناو دارستانەکە. -
16:28 - 16:32پێویستە دووبارە بەشداربوونی ناوخۆییمان
لە دارستانەکانمان درووستکەینەوە. -
16:32 - 16:34دەزانن، ئێستا زۆربەی دارستانەکانمان
-
16:34 - 16:37بە شێوازێکی گشتگیریانە بەڕێوەدەبرێن،
-
16:37 - 16:41بەڵام بەڕێوەبردنی باش بۆ دارستانەکان
پێویستی بە زانیارییە لەسەر ناوچەکان. -
16:42 - 16:46دووەم، پێویستە دارستانە
بەتەمەنەکانمان ڕزگار بکەین. -
16:47 - 16:53ئەمانە وەک عەمباری جینەکان و درەختە
دایکەکان و تۆڕە کەڕووەکان وان. -
16:55 - 16:57ئەمەش واتای بڕینەوەی کەمتر.
-
16:57 - 16:59من ناڵێم هیچ نەبڕدرێتەوە، بەڵکو
بڕینەوەی کەمتر. و -
17:00 - 17:03سێیەم، کە دەیانبڕینەوە
-
17:03 - 17:04پێویستە کەلەپوورەکان ڕزگارکەین،
-
17:05 - 17:07درەختە دایکەکان و تۆڕەکان، و
-
17:07 - 17:09هەندێک لە دارەکان و جینەکان،
-
17:09 - 17:13بۆ ئەوەی بتوانن دانایی خۆیان
بگوێزنەوە بۆ نەوەی دواتری درەختەکان -
17:13 - 17:16تا بتوانن بەرەنگاری کێشە سرووشتییەکان
ببنەوە بەدرێژایی تەمەنیان. -
17:17 - 17:19پێویستە ژینگەپارێز بین.
-
17:20 - 17:23لەکۆتاییشدا، چوارەم و کۆتایی،
-
17:23 - 17:27پێویستە دارستانەکانمان بە زنجیرەیەکی
هەمەجۆر لە جۆرە درەختەکان و -
17:27 - 17:29جینەکان و پێکهاتەکان نوێکرێتەوە
-
17:29 - 17:32بە چاندنی دار و ڕێگەدان بە
نوێبوونەوەی سرووشتی. -
17:33 - 17:36پێویستە ئامرازە پێویستەکان بەین
بە دایکە سرووشت -
17:36 - 17:38بۆ ئەوەی زانیارییەکانی خۆی بەکاربێنێت
بۆ خۆچاککردنەوە. -
17:39 - 17:42پێویستە بیریشمان بێت
کە دارستانەکان تەنیا چەند درەختێک نین -
17:42 - 17:44ململانێی یەکتر بکەن،
-
17:44 - 17:45بوونەوەری پێکەوەکارکەری نائاسایین.
-
17:47 - 17:48کەواتە بچینەوە سەر جیگس.
-
17:48 - 17:53جیگس کەوتە ناو چاڵی تەوالێتەکە و
ئەم جیهانەی تری نیشاندام و -
17:53 - 17:56تێڕوانینی منی بۆ دارستانەکان گۆڕی.
-
17:56 - 17:59هیوادارم منیش ئەمڕۆ توانیبێتم
تێڕوانینی ئێوە بۆ دارستانەکان بگۆڕم. -
17:59 - 18:00زۆر سوپاس
-
18:00 - 18:06(چەپڵەلێدان)
- Title:
- درەختەکان چۆن قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن
- Speaker:
- سوزان سیمارد
- Description:
-
ژینگە ناس سوزان سیمارد دەڵێت، "دارستان زۆر لەوە زیاترە کە دەیبینیت. توێژینەوە ٣٠ ساڵییەکەی لە دارستانەکانی کەنەدا گەشتووە بە دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر -- درەختەکان قسە دەکەن، زۆربەی کات و بەدرێژایی مەودای فراوانیش. زیاتر بزانە لەسەر ژیانە کۆمەڵایەتییە تەباییەکەی درەختەکان و ئامادەبە بۆ بینینی جیهانە سرووشتییەکە بە چاوێکی نوێوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:24
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How trees talk to each other | ||
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for How trees talk to each other | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How trees talk to each other | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How trees talk to each other | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How trees talk to each other |