Return to Video

ئایا ڕێزمان گرنگە؟ ئاندریا س. کاڵوود

  • 0:07 - 0:09
    چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش بۆ هاورێکەت باسدەکەیت،
  • 0:09 - 0:14
    دەگەویە باشترین بەشی چیرۆکەکە
    کە هاوڕێکەت قسەکانت پێدەبڕێت،
  • 0:14 - 0:18
    تا هەڵەت بۆ چاکبکاتەوە "بێگانەکە و من"
    نەک "من و بێگانەکە"
  • 0:18 - 0:20
    بەزۆری ئەوە بێزارمان دەکات،
  • 0:20 - 0:22
    بەڵام لەپاڵ قسەپێبڕینە بێشەرمانەکە،
  • 0:22 - 0:24
    ئایا هاوڕێکەت ڕاستیدەکرد؟
  • 0:24 - 0:27
    بۆچی ڕستەکەت لەڕووی ڕێزمانەوە هەڵەیە؟
  • 0:27 - 0:31
    ئەگەر تێبگات لە مەبەستەکەت،
    بۆچی ئەوە دەبێتە هەڵە؟
  • 0:31 - 0:33
    لە ڕوانگەی زمانەوانەکانەوە،
  • 0:33 - 0:37
    ڕێزمان کۆمەڵە شێوازێکە کە
    وشەکان پێکەوە دەبەستێتەوە
  • 0:37 - 0:39
    بۆ دروستکردنی دەستەواژەیەک یان بڕگەیەک،
  • 0:39 - 0:42
    جا چی نووسراو بێت یان گوتراو.
  • 0:42 - 0:44
    زمانە جیاوازەکان شێوازی جیاوازیان هەیە.
  • 0:44 - 0:47
    لە زمانی ئینگلیزی، بکەر لە سەرەتادا دێت،
  • 0:47 - 0:49
    دوی ئەویش کار دێت،
  • 0:49 - 0:50
    دواتریش بەرکار دێت،
  • 0:50 - 0:53
    لەکاتێکدا لە زمانی ژاپۆنی و
    زۆرێک لە زمانەکانی تر،
  • 0:53 - 0:56
    ڕێکخستنەکە بەم جۆرەیە بکەر، بەرکار، کار.
  • 0:56 - 1:00
    هەندێک لە لێکۆڵەران هەوڵیانداوە
    شێوازی هەموو زمانەکان ڕوونبەکەنەوە،
  • 1:00 - 1:02
    جگە لە هەندێک جیاکەرەوەی بنەڕەتی،
  • 1:02 - 1:05
    وەک هەبوونی ناو و کار،
  • 1:05 - 1:09
    ژمارەیەکی کەمی زمانەوانی
    جیهانی دۆزراونەتەوە.
  • 1:09 - 1:12
    لەکاتیكدا هەموو زمانێک پێویستی
    بە شێوازی هاوتای فەرمانە،
  • 1:12 - 1:17
    خوێندنی ئەم شێوازە دەرگای
    گفتوگۆ لەنێوان ٢ بەش دەکاتەوە
  • 1:17 - 1:21
    کە ناسراون بە پێوەر و وەسفکردن.
  • 1:21 - 1:22
    زۆر ئاشکرا و سادەیە،
  • 1:22 - 1:26
    جۆری پێوەردەر پێیوایە پێویستە زمان
    پەیڕەوی یاسایەکی دیاریکراوبکات،
  • 1:26 - 1:31
    لەکاتێکدا وەسفکردنەکە جۆریەتی و
    پەیڕەوکردنەکەی لەلا ئاساییە
  • 1:31 - 1:34
    هەروەها بەشێکی پێویستی زمانە.
  • 1:34 - 1:38
    زۆربەی زمانەکان بەدرێژایی
    مێژوو تەنیا بۆ قسەکردن بوون.
  • 1:38 - 1:42
    بەڵام لەگەڵ بەیەکگەشتنی زیاتری نێوان خەڵک
    نووسین گرنگی خۆی پەیداکرد،
  • 1:42 - 1:46
    زمانی نووسین پێوەرکرد بۆ
    سوودوەرگرتن لە بواری پێکگەیشتن
  • 1:46 - 1:51
    بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خەڵکی لە سەرتاسەری
    جیهان بتوانن لە یەکتری تێبگەن.
  • 1:51 - 1:57
    بۆ زۆرێک لە زمانەکان ئەم
    پێوانەییە شتە گونجاوەکەیە،
  • 1:57 - 2:01
    سەرباری ئەوەی لە ژمارەیەکی
    زۆری قسەکردن وەرگیراوە،
  • 2:01 - 2:03
    زۆرجاریش خەڵکانی
    خاوەن دەسەڵات بەکاریدەهێنن.
  • 2:03 - 2:07
    زمانەوانە پاکخوازەکان لەسەر بڵاوکردنەوە
    و بەردەوامبوونی ئەم پێونەییە کاریانکرد
  • 2:07 - 2:13
    لەڕێگەی دانانی یاسا کە وێنەدانەوەبوو
    بۆ ڕێزمانە بڵاوەکەی ئەم سەردەمەکەیان.
  • 2:13 - 2:17
    یاسای ڕێزمانە نووسراوەکە
    بەکاردەهات بۆ زمانی قسەکردنیش.
  • 2:17 - 2:22
    ئەو شێوازە قسەکردنانەی جیاببونەوە
    لە یاسا بە گەندەڵی ناسرابوو،
  • 2:22 - 2:24
    یان نیشانەیەک بوو بۆ ئاستی کۆمەڵایەتی نزم،
  • 2:24 - 2:27
    زۆرێک لەو خەڵکانەی لەسەر ئەم
    شێوازە قسەکردنە گەورەببوون
  • 2:27 - 2:31
    ناچارکران پەیڕەوی شێوازە پێوانەییەکە ببن.
  • 2:31 - 2:32
    لەگەڵ ئەوەی لەم ماوانە،
  • 2:32 - 2:36
    زمانەوانەکان لەمە تێگەیشتن قسەکردن
    دەرکەوتەیەکی جیاوازە لە نووسین
  • 2:36 - 2:38
    کە ڕێکخستن و شێوازی تایبەتیی خۆیە هەیە.
  • 2:38 - 2:43
    زۆربەمان لە تەمەنێکی منداڵییەوە فێری
    قسەکردن دەبین کە تەنانەت لەبیرمان نییە.
  • 2:43 - 2:46
    فێری ئەرکەکانی قسەکردنمان دەبین
    بەشێوەی خوێکی ناهۆشیارانە،
  • 2:46 - 2:49
    نەک لەرێگەی لەبەرکردنی یاساکان.
  • 2:49 - 2:53
    هەروەها چونکە قسەکردن میزاج و پلەی دەنگ
    بەکاردەهێنێت بۆ واتای وشەکان،
  • 2:53 - 2:55
    پێکهاتەکەی فراوانترە،
  • 2:55 - 2:59
    هەروەها گونجاندنی لەگەڵ پێویستییەکانی
    قسەکەر و گوێگر. ڕەنگە ئەوە واتایە
  • 2:59 - 3:03
    بگەیەنێت خۆمان بەدووربگرین لە دەستەواژە
    ئاڵۆزەکان کە ئەستەمە لە ژیانی،
  • 3:03 - 3:06
    ئاسای لێیتێبگەین گۆڕانکاریکردن
    بەمەبەستی خۆ بەدورگرتن لە خوێندنەوەی نامۆ
  • 3:06 - 3:09
    یان لابردنی دەنگەکان بۆ قسەکردنی خێراتر.
  • 3:09 - 3:14
    بەشی زمانەوانیی کە هەوڵدەدات تێبگات و
    جیاوازییەکان بەدەربخات
  • 3:14 - 3:17
    بێجگە لە سەپاندنی ڕاستییەکان
    کە بە وەسفکەر ناسراوە.
  • 3:17 - 3:20
    بەڵکو وەک سەپاندنی ئەوەی
    زمان پێویستە چۆن بەکاربێت،
  • 3:20 - 3:23
    وەسفی ئەوە دەکات کە خەڵکی
    پێویستە چۆن بەکاریبهێنن،
  • 3:23 - 3:27
    هەروەها بەدواداچوونیی دا‌هێنانەکان
    کە لە پڕۆسەکان بەدەستهاتووە.
  • 3:27 - 3:29
    بەڵام مشتومڕی نێوان
  • 3:29 - 3:31
    پێوەری و وەسفکراوی بەردەوام،
  • 3:31 - 3:34
    هەردووکیان بەتەواوی دژی یەکتری نین.
  • 3:34 - 3:37
    بۆ پێوانەییەکە گرنگە کە خەڵکی ئاشنابکات بە
  • 3:37 - 3:42
    شێوازە زۆربڵاوەکان هەر سەردەمێک بێت.
  • 3:42 - 3:44
    ئەمە گرنگە، نەک هەر
    تەنیا بۆ چوارچێوە فەرمییەکان،
  • 3:44 - 3:48
    بەڵکو بۆ ئاسانکردنی پێکگەیشتن
    لەنێوان قسەکەرە ناڕەسەنەکان
  • 3:48 - 3:51
    لە پێشینە جیاوازەکانەوە
  • 3:51 - 3:52
    لەلایەکیتریش وەسفکردن،
  • 3:52 - 3:54
    بەرچاوڕوونیمان لەسەر
    چۆنێتی کارکردنی مێشکمان پێدەدات
  • 3:54 - 3:59
    هەروەها ڕێگا غەریزەییەکان کە
    ڕوانگەی جیهانی پێدەکەین.
  • 3:59 - 4:03
    لەکۆتاییدا، ڕێزمان باشترین بیرکردنەوەیە
    بۆ خووە زمانەوانییەکان
  • 4:03 - 4:07
    کە بەشێوەیەکی بەردەوام مشتومڕی
    لەسەرە و داهێنانی تیادەکرێت
  • 4:07 - 4:10
    لەلایەن تەواوی بەکارهێنەرانی زمانەوە.
  • 4:10 - 4:11
    هەر وەک زمان خۆی،
  • 4:11 - 4:13
    کە وەک قوماشێکی جوان و ئاڵۆز وایە
  • 4:13 - 4:17
    کە چندراوە لەرێگەی هاوبەشیکردنی
    قسەکەران و گوێگران،
  • 4:17 - 4:19
    نووسەران و خوێنەران،
  • 4:19 - 4:21
    شێوازی وەسفی و پێوانەیی،
  • 4:21 - 4:23
    هەروەها بۆ هەردوو نزیک و دوور.
Title:
ئایا ڕێزمان گرنگە؟ ئاندریا س. کاڵوود
Speaker:
ئاندریا س. کاڵوود
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/does-grammar-matter-andreea-s-calude
سەختە کاتێک کە قسەدەکەیت هەموو یاسا رێزمانییەکانت کە رێنوێنیمان دەکەن لەکاتی نووسین، کەی ڕاستە بڵێیت "سەگەکە و من" لەکاتێکدا پێوستە بڵێیت "سەگەکە و من"؟ ئایا هەر گرنگە ئەمە؟ ئاندریا س. کاڵوود قووڵدەبێتەوە لە لەو مشتوومرە بەردەوامەی نێوان شێوازی پێوانەیی و وەسفکردنی زمانەوانیی
دوو بژاردەمان هەیە بۆ کێشەکە
وانەکە لەلایەن ئاندریا س. کاڵوود پێشکەشدەکرێت
کاری ئەنیمەیشنی لەلایەن مایک سکەیڵەوە بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:39
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Does grammar matter?
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for Does grammar matter?
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for Does grammar matter?
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for Does grammar matter?

Kurdish (Central) subtitles

Revisions