Return to Video

خەمۆکی، نهێنییەکەی هاوبەشی دەکەین

  • 0:04 - 0:08
    هەستم بە پرسەیەک کرد لە مێشکمدا"
  • 0:08 - 0:10
    ،ڕەش پۆشەکانیش ئەهاتن و ئەچوون
  • 0:10 - 0:13
    لە پێشەوە بۆ دواوە
  • 0:13 - 0:15
    --تا ئەو هەستە دەرچوو
  • 0:16 - 0:18
    ،ئینجا کە هەموویان دانیشتن
  • 0:18 - 0:20
    --دەنگێکی زۆر ئەهات، لێدانی دەهۆڵێک
  • 0:20 - 0:23
    --لێیدەدا-- لێیدەدا-- هەتا ئەوکاتەی
  • 0:23 - 0:25
    --هەستم کرد خەریکە مێشکم سڕ ئەبێ
  • 0:26 - 0:30
    ئینجا گوێم لێیان بوو سنوقێکیان بەرزکردەوە
    دووبارە بە هەمان ئەو پێڵاوە قوڕوقشمانەوە
  • 0:30 - 0:33
    جیڕەیان خستە ڕۆحم، دووبارە
  • 0:33 - 0:36
    ،ئینجا بۆشایی—دیسان زاڵبوو بەسەرما
  • 0:36 - 0:40
    ،وەک ئەوەی هەموو بەهەشت زەنگێک بێت
    ،و بوونەوەران گوێیەک بن
  • 0:40 - 0:43
    من، و بێدەنگی، پێشبڕکێیەکی سەیر
  • 0:43 - 0:46
    --شێواو، تەنیا لێرە
  • 0:46 - 0:50
    ،ئینجا تەختەدارێک لەژێر پێمدا شکا
  • 0:50 - 0:53
    —هەر ئەکەوتم و ئەکەوتم
  • 0:53 - 0:56
    ،لە هەر بەرکەوتنێکما بەر جیهانێک ئەکەوتم
  • 0:56 - 0:58
    ئیتر ئەوکاتە بەخۆم زانی
    ". و بە ئاگا هاتمەوە
  • 1:00 - 1:03
    ئێمه خهمۆکی له ڕێگهی
    .مێتافۆرهکانهوه دهناسین
  • 1:04 - 1:07
    ئێمێڵی دێکینسن توانی لەڕێی
    ،زمانەوە نیشانی بدات
  • 1:07 - 1:10
    .گۆیاش بە وێنە
  • 1:10 - 1:15
    نیوەی ئامانجی هونەر باسکردنی
    .ئەو جۆرە دۆخە دەروونیانەیە
  • 1:16 - 1:20
    من بۆخۆم، هەمیشە وا هەستم کردووە
    ،بەهێز و تووند بم
  • 1:20 - 1:22
    کەسێک بم که بتوانم ڕزگارم بێت
  • 1:22 - 1:24
    ئهگهر هاتوو بنێردرام
    .بۆ کامپێکی نازییەکان
  • 1:25 - 1:27
    .له ساڵی 1991، کەسانێکی زۆرم لەدەستدا
  • 1:28 - 1:29
    دایکم مرد
  • 1:29 - 1:31
    پەیوەندییەکی سۆزداری
    ،کە تێیدا بووم کۆتایی هات
  • 1:31 - 1:35
    دوای بەسەربردنی چەند ساڵێک لە دەرەوە
    ،گەڕامەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان
  • 1:35 - 1:38
    بێ ئەوەی زیانم پێبگات هەموو
    .ئەوانەم تێپەڕاند
  • 1:39 - 1:42
    ،بهڵام له ساڵی 1994، دوای سێ ساڵ
  • 1:42 - 1:45
    ههستم دهکرد ئارهزووم بۆ
    .ههموو شتێک له دهستداوه
  • 1:46 - 1:50
    چیتر نهمدهویست ئهو کارانه ئهنجام
    ،بدهم که ئارهزووم لێیان بوو
  • 1:50 - 1:51
    .نەشمدەزانی بۆچی
  • 1:52 - 1:57
    ،دڵخۆشی پێچهوانهی خهمۆکی نییه
    زیندوویهتی پێچهوانهکهیهتی
  • 1:57 - 1:59
    ئەوەش زیندوویەتی بوو
  • 1:59 - 2:02
    .لەو ساتەدا هەستم دەکرد دوورئەکەوێتەوە لێم
  • 2:02 - 2:06
    ئهنجامدانی ههر کارێک وادهردهکهوت
    .که هیلاکبوونێکی زۆری پێویست بێت
  • 2:07 - 2:08
    که دههاتمه ماڵهوه
  • 2:08 - 2:11
    گڵۆپه سوورهکهی ئامێری
    ،وەڵامدەرەوەی تەلەفوونەکەم دهبینی
  • 2:11 - 2:14
    ،لهبری دڵخۆشی بۆ بیستنی دهنگی هاوڕێکانم
  • 2:14 - 2:15
    ،بیرم دەکردەوە
  • 2:15 - 2:18
    ".دهبێت وهڵامی ئهو ههمووه بدهمهوه"
  • 2:18 - 2:21
    ،یاخود کاتێک بڕیاڕی نانخواردنم دهدا
  • 2:21 - 2:24
    بیرم لێ دهکردهوه، که پێویست
    ،دهکات خۆراکهکه دهربهێنم
  • 2:24 - 2:25
    لهسهر قاپێک داینێ و
  • 2:26 - 2:29
    .لەتی بکەم و بیجووم و قووتی بەم
  • 2:29 - 2:33
    وام هەست دەکرد
    .قۆناغەکانی لە خاچ دان بێت
  • 2:33 - 2:37
    یەکێک لەو شتانەش کە لە کاتی باسکردنی
    خەمۆکیدا ون دەبێت
  • 2:37 - 2:40
    ئەوەیە کە ئەزانیت شتێکی
    .بێمانایە تووشی دەبیت
  • 2:40 - 2:43
    .ئەزانیت کە بێمانایە کاتێک پێیدا تێدەپەڕیت
  • 2:43 - 2:45
    ئەزانیت کە زۆربەی خەڵک ئەتوانن
  • 2:45 - 2:47
    گوێ لە نامەکانیان بگرن و نانی نیوەڕۆ بخۆن
  • 2:47 - 2:49
    خۆشیان ڕێکخەن بۆ ئەوەی خۆیان بشۆن و
  • 2:49 - 2:50
    لە دەرگای پێشەوە بچنە دەرەوە
  • 2:50 - 2:52
    ،ئەوەش شتێکی ئەوەنە قوورس نییە
  • 2:52 - 2:55
    سەرەڕای ئەوەش ئەبینیت
    کە بە تەواوەتی چوویتەتە دستییەوە
  • 2:55 - 2:58
    ناشتوانیت بزانیت چۆن لەدەستی
    .دەرچیت و دەربازبیت
  • 2:59 - 3:03
    بۆیە وردەوردە واملێهات
    هەستبکەم كة شتی کەمتر ئەکەم
  • 3:03 - 3:06
    کەمتر بیر ئەکەمەوە و
  • 3:06 - 3:07
    .کەمتریش هەست بە شت ئەکەم
  • 3:08 - 3:10
    .جۆرێک بوو لە هەستکردن بە بەتاڵی
  • 3:10 - 3:12
    .ئینجا دڵەڕاوکێکە یەتە ناوەوە
  • 3:13 - 3:16
    ئەگەر پێتبوتمایە ئەبێت بۆ مانگی
    ،داهاتوو لە خەمۆکیا بم
  • 3:16 - 3:20
    ئەموت، "گرنگ ئەوەیە کە تشرینی دووەم
    ".کۆتایی پێبێت، بۆیە پێم ئەکرێت
  • 3:20 - 3:21
    ،بەڵام ئەگەر پێتبوتمای
  • 3:21 - 3:24
    ،ئەبێ بۆ مانگی داهاتوو"
    "لەم دڵەڕاوکێ تیژەیا بیت
  • 3:24 - 3:27
    ئەوا پێمباشتربوو مەچەکی خۆم ببڕم
    .وەک لەوەی بەوەیا تێپەڕم
  • 3:27 - 3:28
    بەردەوام ئەو هەستەم هەبوو
  • 3:28 - 3:30
    هەمان هەستی ئەوەی کاتێک بە ڕێگەیا ئەڕۆیت
  • 3:30 - 3:34
    لەپڕ ئەخلیسکێیت يان قاچت ئەگیرێت و
    ،ئەکەویت بە زەوییدا
  • 3:34 - 3:37
    ،بەڵام لەجیاتی ئەوەی نیو چرکە بخایەنێت
    ،ئەوەی دڵەڕاوکێکە
  • 3:37 - 3:38
    .شەش مانگی خایاند
  • 3:38 - 3:41
    هەستی ترسی بەردەوامە
  • 3:41 - 3:44
    بەڵام تەنانەت ناشزانیت
    .ئەو شتەی لێی دەترسیت چییە
  • 3:45 - 3:48
    لەو ساتەشدا بوو دەستم
    کرد بە بیرکردنەوە لەوەی
  • 3:48 - 3:51
    ژیان بەو شێوەیە زۆر ئازاربەخشە
  • 3:51 - 3:54
    تەنیا هۆکاریش ڕێگەت لێبگرێت خۆت نەگوژیت
  • 3:54 - 3:57
    .ئەوەیە ئازاری کەسانی چواردەورت نەیەیت
  • 3:57 - 4:00
    ئینجا دواجار ڕۆژێک، هەستام و
  • 4:00 - 4:02
    وتم لەوانەیە جەڵتەی مێشک لێیدابێتم
  • 4:02 - 4:05
    چوونکە بە تەواوەتی
    ،لە جێگەکەمدا سڕ بووبووم
  • 4:05 - 4:07
    ،سەیری تەلەفوونەکەم ئەکرد، بیرم ئەکردەوە
  • 4:07 - 4:10
    کێشەیەک هەیە و پێویستە"
    "،داوای یارمەتی بکەم
  • 4:10 - 4:12
    منیش نەم ئەتوانی دەستمی بگەیەنمێ و
  • 4:12 - 4:14
    .تەلەفوونەکە هەڵگرم و ژمارەکە لێبدەم
  • 4:15 - 4:19
    دواجاریش، دوای چوار کاتژمێری تەواو
    ،لە مانەوەم بە پاڵکەوتوویی و سەیرکردنی
  • 4:19 - 4:20
    ،تەلەفوونەکە لێیدا
  • 4:20 - 4:23
    هەرچۆنێک بێت توانیم هەڵیگرم
  • 4:23 - 4:25
    ،تەلەفوونەکە باوکم بوو، و وتم
  • 4:26 - 4:28
    .لە کێشەیەکی گەورەدام"
    ".پێویستە شتێک بکەین
  • 4:30 - 4:33
    لە ڕۆژی دواترەوە دەستم کرد بە بەکارهێنانی
    . دەرمان و وەرگرتنی چارەسەری دەروونی
  • 4:35 - 4:39
    ئینجا دەستم کردەوە بە بیرکردنەوە
    :لەم پرسیارە ناخۆشە
  • 4:40 - 4:42
    ئەگەر ئەو کەسە خۆڕاگرە نەبم
  • 4:42 - 4:44
    کە بتوانم بەرگەی یەکێک لە
    ،کەمپەکانی نازییەکان بگرم
  • 4:44 - 4:46
    ئەی کەواتە کێم؟
  • 4:46 - 4:48
    ،ئەگەر پێویستیش بکات دەرمان بخۆم
  • 4:48 - 4:50
    ،ئەو دەرمانە زیاتر ئەمکات بە خۆم
  • 4:52 - 4:54
    یان ئەمکات بە کەسێکی تر؟
  • 4:54 - 4:57
    ئەی هەستم چۆن ئەبێت ئەگەر
    ئەو دەرمانە بمکات بە کەسێکی تر؟
  • 4:58 - 5:01
    لەم ململانێیەدا دوو شت هەبوون
    .کە لە بەرژەوەندی مندا بوون
  • 5:02 - 5:04
    ،یەکەم شت ئەوەبوو کە ئەمزانی
    ،ئەگەر بێلایەنانە قسەکەم
  • 5:04 - 5:06
    ژیانێکی خۆشم هەبوو
  • 5:06 - 5:08
    ،وە ئەگەر بمتوانیایە باش بم
  • 5:08 - 5:11
    شتێک هەبوو لە کۆتاییەکەی تردا
    .کە شایەنی ئەوەبوو بژیم بۆی
  • 5:11 - 5:14
    شتە باشەکەی تریش ئەوەبوو چارەسەری
    .باش بەردەست بوو بۆم
  • 5:14 - 5:18
    بەڵام سەرەڕای ئەوەش
    چاکبوومەوە تووشبوومەوە، و
  • 5:18 - 5:20
    چاکبوومەوە و تووشبوومەوە، و
  • 5:20 - 5:23
    چاکبوومەوە و تووشبوومەوە، و
  • 5:23 - 5:25
    لە کۆتاییدا تێگەشتم
  • 5:25 - 5:29
    کە ئەبێت بۆ هەتا هەتایە لەسەر
    .دەرمان و چارەسەری دەروونی بم
  • 5:30 - 5:31
    ،ئینجا بیرم کردەوە
  • 5:31 - 5:34
    بەڵام ئایا ئەمە کێشەیەکی کیمیاییە"
    یان کێشەیەکی دەروونییە؟
  • 5:34 - 5:37
    ئایا چارەسەرێکی کیمیایی ئەوێت
    "یان چارەسەرێکی فەلسەفی؟
  • 5:38 - 5:40
    .نەشمئەتوانی بگەم بە وەڵامی ئەوەی کامیانە
  • 5:40 - 5:42
    ،ئینجا تێگەشتم لەوەی کە لە ڕاستیدا
  • 5:42 - 5:46
    لە هیچ کام لەو بوارانەدا ئەوەندە
    پێشکەوتوو نین شتەکان ڕوونبکەینەوە
  • 5:46 - 5:49
    چارەسەری کیمیایی و
    چارەسەری دەروونی
  • 5:49 - 5:51
    هەردووکیان ڕۆڵی خۆیان هەبوو بیگێڕن و
  • 5:51 - 5:55
    بۆشم دەرکەوت کە خەمۆکی شتێک بووە
  • 5:55 - 5:57
    ئەوەنە بە قوولی خراوەتە ناخمانەوە
  • 5:57 - 6:01
    هیچ شتێک نییە جیای بکاتەوە
    .لە کەسێتی و کەسایەتی خۆمان
  • 6:02 - 6:06
    ئەمەوێ بڵێم کە چارەسەرەکانی هەمانە
    .بۆ خەمۆکی زۆر ترسێنەرن
  • 6:06 - 6:08
    .زۆر کاریگەر نین
  • 6:08 - 6:10
    .پارەیەکی زۆریان تێدەچێت
  • 6:10 - 6:12
    .کاریگەری نەخوازراوی ئێجگار زۆریان هەیە
  • 6:12 - 6:14
    .بەڕاستی کارەساتن
  • 6:14 - 6:18
    بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسگوزارم لەم
    ،سەردەمەدا دەژیم نەک ٥٠ ساڵ لەمەوبەر
  • 6:19 - 6:22
    کە ئەوکاتە ئەتوانی بڵێی هیچ
    .شتێک نەبووە بکرێت
  • 6:22 - 6:24
    هیوادارم ٥٠ ساڵی تر
  • 6:24 - 6:26
    کاتێک خەڵک چارەسەرەکانی من ببیستن و
  • 6:26 - 6:30
    بترسن لەوەی چۆن کەسێک
    .بەرگەی ئەو زانستە سەرەتاییەی گرتووە
  • 6:31 - 6:34
    خەمۆکی کەموکوڕییەکە
    .لە خۆشەویستیدا
  • 6:35 - 6:39
    ئەگەر هاوسەرگیریت لەگەڵ
    ،کەسێکدا کردبێت و بیرتکردبێتەوە
  • 6:39 - 6:42
    ،باشە، ئەگەر ژنەکەم بمرێت"
    "،ژنێکی تر ئەدۆزمەوە
  • 6:42 - 6:45
    .بەپێی ئەوەی ئەیزانین ئەوە خۆشەویستی نییە
  • 6:45 - 6:49
    شتێک نییە بەناوی خۆشەویستییەوە
    ،بێ پێشبینی و ترسی لەدەستدانی تێدا نەبێت
  • 6:50 - 6:55
    ترسی بێ ئومێدبوون دهتوانێت
    .ببێت به داینهمۆی سۆزداری و نزیکبوونەوە
  • 6:56 - 6:59
    :سێ شت هەیە زۆرجار خەڵک لێیان تێکەڵ ئەبێت
  • 6:59 - 7:02
    خەمۆکی، خەفەت، و دڵتەنگی
  • 7:03 - 7:05
    خەفەت کاردانەوەیەکی ڕاشکاوانەیە
  • 7:06 - 7:09
    ئەگەر کەسێک لەدەست بەیت و هەست
    ،بە ناخۆشییەکی زۆر بکەیت
  • 7:09 - 7:11
    ،ئینجا دواتر، دوای شەش مانگ
  • 7:11 - 7:14
    هێشتا هەر دڵتەنگ بیت، بەڵام
    ،کەمێک باشتر بوویت لە چاو پێشترتدا
  • 7:14 - 7:16
    ،ئەوا لەوانەیە خەفەت بێت
  • 7:16 - 7:19
    لەوانەشە لە کۆتاییدا
    .خۆی بە تەواوەتی بەرەو باشبوون بچێت
  • 7:20 - 7:22
    ،ئەگەر تووشی لەدەستدانێکی گەورە بووبێتیت
  • 7:22 - 7:24
    هەست بە ناخۆشییەکی زۆر بکەیت
  • 7:24 - 7:27
    شەش مانگ دواتریش بە ئەستەم
    ،ژیان بۆ بەڕێبکرێت
  • 7:27 - 7:29
    لەوانەیە خەمۆکی بێت کە بەهۆی
  • 7:29 - 7:31
    .ئەو دۆخە کارەساتاوییەوە بزوێنرابێت
  • 7:32 - 7:35
    ڕێڕەوی نەخۆشییەکە
    .زۆر شتی گرنگمان پێدەڵێت
  • 7:35 - 7:39
    خەڵک وا سەیری خەمۆکی دەکەن
    .کە تەنیا دڵتەنگییەک بێت
  • 7:39 - 7:41
    دڵتەنگییەکی ئێجگار زۆر، و لە ڕادەبەدەرە
  • 7:41 - 7:43
    خەفەتێکی زۆر زۆرە
  • 7:43 - 7:45
    .دوورە لە هۆکارێک
  • 7:45 - 7:48
    کە دەستمکرد بە هەوڵدان
    ،بۆ تێگەشتن لە خەمۆکی
  • 7:48 - 7:51
    چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەو
    ،کەسانەدا کرد کە تووشی بوون
  • 7:51 - 7:54
    بۆم دەرکەوت کەسانێک هەبوون
    ،بە ڕووکەشی، وا دەردەکەوتن
  • 7:55 - 7:58
    ئەوەیان هەبێت کە لە خەمۆکییەکی کەم دەچێت
  • 7:58 - 8:01
    بەڵام لەگەڵ ئەوەدا تەواو
    .ژیانی پەک خستبوون
  • 8:01 - 8:04
    کەسانێکی تریش هەبوون کە بەپێی
    ئەوەی باسیان ئەکرد و
  • 8:04 - 8:07
    بەپێی ئەوەی دەر ئەکەوت پێیانەوە
    لە خەمۆکییەکی قوورس دەچوو
  • 8:07 - 8:09
    لەگەڵ ئەوەشدا ژیانێکی باشیان هەبوو
  • 8:09 - 8:11
    .لە کاتەکانی نێوان ماوەی خەمۆکییەکانیاندا
  • 8:12 - 8:16
    منیش دەستم کرد بە گەڕان بۆ زانینی ئەوەی
    ئەوە چییە دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک کەس
  • 8:16 - 8:18
    زیاتر بەرگە بگرن وەک لە کەسانێکی تر
  • 8:18 - 8:21
    ئەو میکانیزمانە چین کە یارمەتی
    خەڵک ئەیەن ڕزگارییان بێت؟
  • 8:22 - 8:25
    چووم و یەک لە دوای یەک دەستم کرد
    بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی
  • 8:25 - 8:27
    .کە بە دەست خەمۆکییەوە دەیانناڵاند
  • 8:27 - 8:29
    یەکێک لە یەکەمین ئەو کەسانەی
    کە چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد
  • 8:29 - 8:33
    وا باسی خەمۆکی کرد کە ڕێگایەکی خاوتر بێت
    ،وەک لەوەی مردوو بیت
  • 8:34 - 8:36
    ئەوەش شتێکی باشبوو لەو
    سەرەتایەدا بیبیستم
  • 8:36 - 8:39
    چوونکە بەبیری هێنامەوە کە ئەو
    شێوازە خاوەی مردن
  • 8:39 - 8:42
    ،لەوانەیە ببێت بە مردنی ڕاستەقینە
  • 8:42 - 8:44
    .بۆشم دەرکەوت ئەمە کێشەیەکی گەورەیە
  • 8:44 - 8:46
    یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی
    ،پەککەوتن لە جیهاندا
  • 8:46 - 8:48
    .ڕۆژانەش کەسانێک بە هۆیەوە دەمرن
  • 8:49 - 8:53
    یەکێک لەو کەسانەی قسەم لەگەڵدا کرد
    کاتێک ئەمویست لەمە تێبگەم
  • 8:53 - 8:57
    هاوڕێیەکی خۆشەویستی خۆم بوو
    کە چەندین ساڵ بوو دەمناسی، و
  • 8:57 - 9:01
    یەکەم ساڵی وەرگرتنی لە زانکۆ
    ،تووشی دەروون تێکچوون بوو
  • 9:01 - 9:04
    ئینجا دواتر بەرەو خەمۆکییەکی
    .زۆر ترسناک ڕۆشت
  • 9:04 - 9:06
    نەخۆشی دوو جەمسەری
    ،مانیا و خەمۆکی هەبوو
  • 9:06 - 9:08
    ،یان وەک ئەوکاتە پێیان دەوت
    .خەمۆکی مانیایی
  • 9:08 - 9:12
    دوای ئەوە بۆ چەندین ساڵ لەسەر
    دەرمانی لیسیۆم زۆر باشبوو، و
  • 9:12 - 9:15
    ،ئینجا دەرئەنجام
    دەرمانی لیسیۆمی لێ گیرایەوە
  • 9:15 - 9:17
    ،بۆ ئەوەی بزانن بێ دەرمانەکە چۆن ئەبێت
  • 9:17 - 9:20
    دووبارە جارێکی تر تووشی
    دەروون تێکچوونێکی تر بووەوە، و
  • 9:20 - 9:23
    دوای ئەوە تووشی یەکێک لە خراپترین
    خەمۆکییەکان بووەوە کە بینیبێتم
  • 9:23 - 9:26
    کە زۆرجار لە ئەپارتمانەکەی
    دایک و باوکیدا دادەنیشت
  • 9:26 - 9:30
    ،کەم و زۆر لە کاتاتۆنیا دەچوو
    ،بێ ئەوەی هیچ جووڵەیەک بکات
  • 9:30 - 9:32
    .بە چەند ڕۆژ بەو شێوەیە دەمایەوە
  • 9:32 - 9:35
    چەند ساڵێک دواتریش کە چاوپێکەوتنم
    -- لەگەڵ کرد دەربارەی ئەزموونەکەی
  • 9:35 - 9:39
    هۆنراوەنووسێک و پزیشکی دەروونییە
    -- ناوی ماجی رۆبینسە
  • 9:39 - 9:42
    ،کاتێک چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد، وتی
  • 9:42 - 9:45
    ئەم گۆرانییەم دەوتەوە 'گووڵەکان"
    '،بۆ کوێ چوون
  • 9:45 - 9:48
    دووبارە و دووبارەم دەکردەوە، بۆ
    .ئەوەی مێشکم بگرێت
  • 9:49 - 9:51
    گۆرانیم ئەوت بۆ داپۆشینی
    ،ئەو شتانەی کە مێشکم ئەیویست بیڵێت
  • 9:51 - 9:55
    .کە ئەیوت، 'تۆ هیچ نیت
    .تۆ کەس نیت
  • 9:56 - 9:58
    '.تۆ شایەنی ئەوە نیت بژیت
  • 9:59 - 10:01
    لەوێشدا بوو کە دەستم کرد بە بیرکردنەوە
  • 10:01 - 10:02
    ".لەوەی کە خۆم بکوژم
  • 10:03 - 10:06
    لە خەمۆکیدا وا بیرناکەیتەوە
    ڕووپۆشێکی ڕەساسیت پۆشیبێت و
  • 10:07 - 10:10
    لە تەمێکی مەزاجێکی خراپەوە
    .هەموو جیهان ببینیت
  • 10:11 - 10:13
    وا بیردەکەیتەوە ڕووپۆشەکە
    ،بە تەواوەتی برابێت
  • 10:14 - 10:16
    ڕووپۆشی دڵخۆشی، و
  • 10:16 - 10:18
    وا ئەزانی ئەوەی ئێستا
    .ئەیبینیت ڕاستییەکانە
  • 10:18 - 10:21
    ئاسانترە یارمەتی نەخۆشێکی
    شیزۆفرینیا بدەیت کە پێی وایە
  • 10:21 - 10:24
    شتێکی نامۆ لەناو لەشییا هەیە
    ،کە پێویستە لە لەشی بکرێتە دەرەوە
  • 10:25 - 10:27
    ،بەڵام بۆ کەسە خەمۆکەکان قوورسە
  • 10:27 - 10:30
    چوونکە ئێمە باوەڕمان وایە
    .کە خۆمان ڕاستییەکە ئەبینین
  • 10:31 - 10:33
    .بەڵام ڕاستییەکە درۆ دەکات
  • 10:34 - 10:36
    :خووم زۆر گرتبوو بەو ڕستەیەوە
  • 10:36 - 10:38
    ".بەڵام ڕاستییەکە درۆ دەکات"
  • 10:38 - 10:41
    کاتێک قسەشم لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرد
    ،کە تووشی خەمۆکی بووبوون
  • 10:41 - 10:44
    بۆم دەردەکەوت چەندین
    .بڕوای هەڵە لە مێشکیاندایە
  • 10:44 - 10:45
    ".زۆرجار ئەڵێن، "کەس خۆشی ناوێم
  • 10:45 - 10:47
    ،ئینجا تۆش ئەڵێیت، "من خۆشم ئەوێیت
  • 10:47 - 10:49
    ژنەکەت خۆشی دەوێیت
    ".دایک خۆشی ئەوێیت
  • 10:49 - 10:53
    ،ئەتوانی یەکسەر وەڵامی ئەوەیان بەیتەوە
    .بە لایەنی کەمەوە بۆ زۆربەی خەڵک
  • 10:53 - 10:55
    بەڵام کەسەکانی کە خەمۆکییان هەیە
    ،هەروەها دەشڵێن
  • 10:55 - 10:58
    ،گرنگ نییە هەرچییەک بکەین"
    ".لە کۆتاییدا هەموومان هەر دەمرین
  • 10:58 - 11:02
    یان ئەوەتا ئەڵێن، "ناکرێت هیچ
    لێکنزیکبوونەوەیەکی گیانی ڕاستەقینە هەبێت
  • 11:02 - 11:03
    .لە نێوان دوو مرۆڤدا
  • 11:03 - 11:05
    هەر یەکێکمان لە لەشی
    ".خۆماندا گیرمان خواردووە
  • 11:06 - 11:07
    ،کە بۆ ئەوە پێویستە بڵێیت
  • 11:07 - 11:09
    ،ئەوە ڕاستە"
  • 11:09 - 11:12
    بەڵام پێویستە ئێستا تیشک بخەینە سەر ئەوەی
    ".چی بخۆین بۆ نانی بەیانی
  • 11:12 - 11:15
    (پێکەنین)
  • 11:15 - 11:16
    ،زۆر کات
  • 11:16 - 11:19
    ئەوەی پێیدا تێدەپەڕن
    نەخۆشی نییە، بەڵکو سەرنج تیژییە، و
  • 11:19 - 11:22
    ئەوەی کە هەندێک جار بۆمان
    دەردەکەوێت کە زۆر نائاساییە
  • 11:22 - 11:25
    ئەوەیە کە زۆربەمان ئەو پرسیارانە
    دەزانین لەسەر بوون و
  • 11:25 - 11:27
    .زۆر سەرنجێکی ئەوتۆیان پێنادەین
  • 11:27 - 11:29
    لێکۆڵینەوەیەک هەبوو زۆرم بەدڵ بوو
  • 11:29 - 11:33
    کە تیایدا چەند کەسێک کە خەمۆکیان هەبوو و
    چەند کەسێکی کەی ئاسایی
  • 11:33 - 11:36
    داوایان لێکرا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر
    ،یارییەکی ڤیدیۆیی بکەن
  • 11:36 - 11:37
    ،لە کۆتایی کاتژمێرەکەشدا
  • 11:37 - 11:40
    لێیان پرسرا کە بە بۆچوونی
    .خۆیان چەند جانەوەری بچووکیان کوشتووە
  • 11:41 - 11:44
    ئەوانەی خەمۆکییان هەبووە بە ڕێژەی
    ،لە سەدا ١٠ وردبوون لە ژماردنەکەیاندا
  • 11:45 - 11:47
    ئەوانەشی خەمۆکییان نەبوو
  • 11:47 - 11:50
    ١٥ بۆ ٢٠ ئەوەنەی ئەو ژمارەیەی
    -- جانەوەرە بچووکانەیان وت
  • 11:50 - 11:52
    (پێکەنین)
  • 11:52 - 11:54
    .کە لە ڕاستیا کوشتبوویانن لە یاریەکەدا
  • 11:56 - 11:59
    ئەوکاتەی بە ئاشکرا لەسەر خەمۆکییەکەی
    ،خۆم نووسی، زۆر کەس پێیان وتم
  • 11:59 - 12:03
    کە ئەبێ زۆر قوورس بووبێت بۆم
    ،لەو داخراوییە بێمە دەرەوە
  • 12:03 - 12:04
    .ئاشکرای بکەم بۆ خەڵک
  • 12:04 - 12:06
    پێیان ئەوتم، "خەڵک
    "بە شێوەیەکی تر قسەت لەگەڵ ئەکەن؟
  • 12:06 - 12:08
    وتم، "بەڵێ بە شێوەیەکی
    .تر قسەم لەگەڵ دەکەن
  • 12:08 - 12:10
    بە شێوەیەکی تر قسەم لەگەڵ دەکەن
  • 12:10 - 12:13
    کە دەست ئەکەن بە گێڕانەوەی
    ،ئەزموونی خۆیان لەگەڵ خەمۆکییدا
  • 12:13 - 12:15
    ،یان ئەزموونی خووشکەکەیان
  • 12:15 - 12:16
    .یان ئەزموونی هاوڕێیەکیان
  • 12:17 - 12:19
    شتەکان ئێستا جیاوازییان هەیە لەگەڵ پێشتردا
  • 12:19 - 12:23
    ئەزانم کە خەمۆکی ئەو نهێنییە
    خێزانییەیە کە هەمووان هەیانە
  • 12:24 - 12:26
    چەند ساڵێک لەمەوبەر
    چووم بۆ کۆنفرانسێک، و
  • 12:27 - 12:30
    ،لە ڕۆژی هەینی کۆنفرانسە سێ ڕۆژییەکەدا
  • 12:30 - 12:33
    یەکێک لە بەشداربووەکان
    ،بردمییە ئەولاوە، و پێی وتم
  • 12:33 - 12:38
    بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنم و"
    ،کەمێک شەرم ئەکەم لەوبارەیەوە
  • 12:39 - 12:41
    ،بەڵام ماوەیەکە دەرمان وەردەگرم
  • 12:41 - 12:44
    ئینجا ویستم بزانم تۆ ئەڵێی چی
    "لەو بارەیەوە؟
  • 12:44 - 12:47
    بۆیە ئەوەی لە تواناما بوو کردم
    .بۆ ئەوەی باشترین ئامۆژگاری پێبەم
  • 12:47 - 12:51
    ،ئینجا وتی، "ئەزانی چی
    مێردەکەم قەت لەمە تێناگات
  • 12:51 - 12:55
    ئەو جۆرە کەسێکە کە بەلای ئەوەوە
    ،ئەم نەخۆشییە هیچ ڕێی تێناچێت
  • 12:55 - 12:57
    ".بۆیە، ئەمەوێت، ئەمە لە نێوان خۆمانا بێت
  • 12:57 - 12:58
    منیش وتم، "بەڵێ،
    ".خەم نەبێت
  • 12:59 - 13:01
    ڕۆژی یەک شەممەی
    هەمان کۆنفرانسی سێ ڕۆژی
  • 13:01 - 13:02
    مێردەکەی بردمییە ئەولاوە
  • 13:03 - 13:03
    (پێکەنین)
  • 13:03 - 13:06
    ئینجا پێی وتم، "ژنەکەم
    بە پیاوێکی خۆڕاگرم نازانێت
  • 13:06 - 13:08
    ،ئەگەر بزانێت کە نەخۆشییەکی ئاوام هەیە
  • 13:08 - 13:12
    بەڵام تووشی ئەم خەمۆکییە بووم و
    ،هەندێک دەرمان وەر ئەگرم بۆی
  • 13:12 - 13:14
    "پێمباشبوو بزانم تۆ چۆنە بەلاتەوە؟
  • 13:14 - 13:16
    هەمان دەرمانیان لە یەک شاردبووەوە
  • 13:17 - 13:20
    لە دوو شوێنی جیادا
    .لە هەمان ژووری نووستندا
  • 13:20 - 13:21
    (پێکەنین)
  • 13:21 - 13:24
    منیش وتم وام ئەزانی ئاڵوگۆڕ
    لەنێو هاوسەرگیرییەکەدا
  • 13:24 - 13:26
    لەوانەیە ببێتە هۆکاری
    هەندێک لە کێشەکانیان
  • 13:26 - 13:29
    (پێکەنین)
  • 13:31 - 13:32
    بەڵام لە هەمان کاتیشدا تاسام
  • 13:32 - 13:36
    بە سرووشتە ماندووکەرەکەی
    .نهێنیگیرییەکی ئاوا هاوبەش
  • 13:36 - 13:38
    خەمۆکی زۆر ماندووکەرە
  • 13:38 - 13:41
    ،کاتێکی زۆر و وزەیەکی زۆر لێئەبات
  • 13:41 - 13:43
    ،ئەگەر بێدەنگیش بیت لە بارەیەوە
  • 13:43 - 13:45
    .بەڕاستی خەمۆکییەکە خراپتر ئەکات
  • 13:45 - 13:46
    ئینجا دەستم کرد بە بیرکردنەوە
  • 13:46 - 13:49
    دەربارەی ئەو ڕێگایانەی خەڵک
    .دەیگرنە بەر بۆ ئەوەی باشتربن
  • 13:49 - 13:51
    .یەکەمجار لەڕووی پزیشکییەوە کۆنەپەرست بووم
  • 13:51 - 13:54
    وام ئەزانی چەند چارەسەرێکی
    ،کەم هەیە کە سوودی هەبێت
  • 13:54 - 13:55
    -- ئەوە شتێکی ڕوون بوو کە وا
  • 13:55 - 13:57
    ،دەرمان هەبوو
  • 13:57 - 13:59
    هەندێک چارەسەری دەروونی هەبوو
  • 13:59 - 14:01
    چارەسەری لێدانی کارەبا
    ،لە مێشک هەبوو
  • 14:01 - 14:04
    .ئیتر ئەوەی تر کە هەبوو شتی پڕووپووچن
  • 14:04 - 14:06
    .بەڵام دواتر شتێکم بۆ دەرکەوت
  • 14:06 - 14:07
    ئەگەر شێرپەنجەی مێشک هەبێت، و
  • 14:07 - 14:10
    بڵێیت کە هەموو بەیانییەک
    ٢٠ خولەک لەسەر سەر بۆەستیت
  • 14:10 - 14:12
    واتلێئەکات هەست
    ،بە باشتربوون بکەیت
  • 14:12 - 14:15
    ،ئەوا واتلێئەکات هەست بە باشتربوون بکەیت
    بەڵام هەر شێرپەنجەی مێشک هەیە، و
  • 14:15 - 14:17
    .لەوانەشە هەر بە هۆیەوە بمریت
  • 14:17 - 14:20
    بەڵام ئەگەر بڵێیت خەمۆکیت هەیە، و
  • 14:20 - 14:22
    هەموو ڕۆژێک ٢٠ خولەک
    وەستان لەسەر سەرت
  • 14:22 - 14:24
    وات لێئەکات هەست بکەیت
    باشتری، ئەوا سوودی هەبووە
  • 14:24 - 14:27
    چوونکە خەمۆکیی نەخۆشیی
    هەستکردنی خۆتە، و
  • 14:27 - 14:28
    ئەگەر هەست بە باشتربوون بکەیت
  • 14:28 - 14:31
    .ئەوا ئەتوانی بڵێیت کە چیتر خەمۆکیت نییە
  • 14:31 - 14:33
    بۆیە زیاتر مێشکم کرایەوە
  • 14:33 - 14:36
    بۆ ئەو هەموو جۆرە چارەسەرەی
    .کە لە جیهاندا بوونی هەیە
  • 14:36 - 14:38
    ،نامەشم بۆ دێت
    بە سەدان نامەم پێدەگات
  • 14:38 - 14:41
    لەو کەسانەوە کە باسی ئەو شتانە ئەکەن
    .کە سوودی هەبووە بۆیان
  • 14:41 - 14:45
    ئەمڕۆ لە پشتی سەکۆ کەسێک
    .پرسیاری لێکردم لەسەر تێڕامان
  • 14:45 - 14:48
    یەکێک لە گرنگترین نامەکانی پێمگەشت
    ئەوەیان بوو کە لەلایەن ژنێکەوە بۆم هات
  • 14:48 - 14:51
    کە لە نامەکەیا نوسیبووی کە چۆن
    چارەسەری دەروونی، دەرمان،
  • 14:51 - 14:53
    و هەموو شتێکی تری تاقی کردبووەوە، و
  • 14:53 - 14:56
    چارەسەرێکی بۆخۆی دۆزیبووەوە و
    هیواداربوو کە من بتوانم بیگەیەنم، و
  • 14:56 - 15:00
    .ئەوەش درووستکردنی شتی بچووک بوو لە ڕێس
  • 15:00 - 15:02
    (پێکەنین)
  • 15:03 - 15:04
    هەندێکی لەو شتانە بۆ ناردم
  • 15:04 - 15:06
    (پێکەنین)
  • 15:06 - 15:08
    .ئێستا هیچ کام لەوانەم بەخۆمەوە نەکردووە
  • 15:08 - 15:09
    (پێکەنین)
  • 15:10 - 15:12
    پێشنیاری ئەوەشم بۆ کرد
    کە پێویستە سەیرێکی
  • 15:12 - 15:16
    نەخۆشی خولیایی زۆرلەخۆکەر بکات لە
    .پۆڵێنی دی ئێس ئێمی نەخۆشییە دەروونیەکاندا
  • 15:17 - 15:20
    لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک سەیری
    ،جۆرە چارەسەرەکانی تر دەکەم
  • 15:20 - 15:23
    تێگەشتنێکم لەسەر چارەسەرەکانی
    .تریش دەستکەوت کە بۆ خەمۆکی دەکرێت
  • 15:23 - 15:26
    بە نەریتێکی دەرکردنی جنۆکەیا
    تێپەڕیم لەناو هۆزێکی سەنیگالدا
  • 15:26 - 15:28
    پێویستی بە بڕێکی زۆر خوێنی
    گیسکی کێوی بوو
  • 15:28 - 15:30
    کە ئێستا ناتوانم بچمە
    ،ناو وردەکارییەکانییەوە
  • 15:30 - 15:32
    ،بەڵام چەند ساڵێک دواتر لە ڕواندا بووم
  • 15:32 - 15:33
    ،کارم لەسەر پرۆژەیەکی تر دەکرد
  • 15:33 - 15:36
    بە ڕێکەوت ئەزموونەکەی خۆمم
    بۆ کەسێکی ئەوێ باسکرد، و
  • 15:36 - 15:37
    ،ئەویش وتی
  • 15:37 - 15:40
    ئەوە ڕۆژئاوای ئەفریقا بووە، و"
    ،ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاین
  • 15:40 - 15:42
    نەریتەکانی ئێمە ئەیکەین
    ،لە زۆر شتا جیاوازییان زۆرە
  • 15:42 - 15:44
    بەڵام چەند خوو و نەریتێکمان هەیە
  • 15:44 - 15:46
    کە خاڵی هاوبەشی هەیە لەگەڵ
    ".ئەوەدا کە تۆ باستکرد
  • 15:46 - 15:47
    ،ئینجا وتی
  • 15:47 - 15:50
    بەڵام تووشی کێشەی زۆر بووین لەگەڵ "
    ،کارمەندە دەروونییەکانی خۆرئاوا
  • 15:50 - 15:53
    بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕێک
    ".دوای جینۆسایدەکە هاتن بۆ ئێرە
  • 15:53 - 15:55
    وتم، "چ جۆرە کێشەیەکتان
    "هەبوو لەگەڵیان؟
  • 15:55 - 15:59
    .ئەویش وتی، "ئەم شتە سەیرە ئەکەن
  • 15:59 - 16:01
    ناچن بەو خۆرهەتاوە خەڵک بەرنە دەرەوە
  • 16:01 - 16:03
    کە لەبەریا هەست بە باشتربوون ئەکەیت
  • 16:03 - 16:06
    دەست ناکەن بە تەپڵ لێیان و موزیک
    .بۆ ئەوەی سووڕی خوێنی کەسەکە چالاک کەن
  • 16:06 - 16:08
    هەموو کۆمەڵگاکەیان هاوبەش
    .نەئەکرد لە کارەکەیا
  • 16:08 - 16:11
    وەک ڕۆحێکی شەڕانگێز خەمۆکییەکەیان
    .لە لەشی کەسەکە دەرنەئەکرد
  • 16:11 - 16:16
    لەجیاتی ئەوە یەک یەک نەخۆشەکانیان
    ئەبردە ژوورێکی بچووکی تەنگەوە
  • 16:16 - 16:18
    بۆ کاتژمێرێک قسەیان لەگەڵ ئەکردن
  • 16:18 - 16:20
    ".دەربارەی شتە خراپەکانی بەسەریان هاتووە
  • 16:20 - 16:22
    (پێکەنین)
  • 16:22 - 16:25
    (چەپڵەلێدان)
  • 16:25 - 16:28
    وتیشی، "ناچاربووین داوایان لێکەین
    ".وڵاتەکە بەجێبهێڵن
  • 16:28 - 16:30
    (پێکەنین)
  • 16:30 - 16:33
    ئێستا لە کۆتاییەکەی تری چارەسەرەکانی
    ،تر کە هەیە بۆ خەمۆکی
  • 16:33 - 16:35
    .با باسی فرانک روساکۆفتان بۆ بکەم
  • 16:35 - 16:41
    فرانک روساکۆف ئەتوانم بڵێم خراپترین
    .خەمۆکی هەبوو لە مرۆڤا بینیبێتم
  • 16:41 - 16:43
    .بەردەوام لە خەمۆکیدا بوو
  • 16:43 - 16:44
    ،ئەوکاتەی چاوم پێی کەوت
  • 16:44 - 16:48
    ،هەموو مانگێک لە کاتێکی دیاریکراودا
    چارەسەری لێدانی کارەبای بۆ دەکرا
  • 16:48 - 16:51
    ئینجا هەتا نزیکەی هەفتەیەک
    .ئاگای لە چواردەوری خۆی نەبوو
  • 16:51 - 16:53
    .ئینجا بۆ هەفتەیەک هەستی بە باشتربون ئەکرد
  • 16:53 - 16:55
    ئینجا هەفتەی دواتر بەرەو
    .خراپتربوون دەچوو
  • 16:55 - 16:57
    ئینجا دووبارە جارێکی تر
    .کارەبایان لێدەدایەوە
  • 16:57 - 16:59
    ،ئەوکاتەی کە چاوم پێی کەوت پێی وتم
  • 16:59 - 17:01
    بەرگەی ئەوە ناگرم بەم شێوەیە"
    .بەردەوام بم لە ژیان
  • 17:01 - 17:03
    ،ناتوانم لەوە زیاتر بەرگە بگرم
  • 17:03 - 17:05
    ڕێگایەکیشم دۆزیوەتەوە بۆ کۆتایی هێنان پێی
  • 17:05 - 17:06
    ".ئەگەر هات و باشتر نەبووم
  • 17:06 - 17:10
    بەڵام،" پێی وتم"
    ڕەشنووسێکم بیستووە لە ماس جێنێراڵ"
  • 17:10 - 17:14
    دەربارەی پەیڕەوەێک کە پێی دەوترێت
    سینگولۆتۆمی، کە نەشتەرگەرییەکی مێشکە، و
  • 17:14 - 17:16
    ".پێموابێت ئەوە تاقی ئەکەمەوە
  • 17:16 - 17:19
    بیریشمە ئەو کاتە سەرسام بووم
    کە بیرم کردەوە چۆن کەسێک
  • 17:19 - 17:22
    کە ئەو هەموو ئەزموونە خراپەی هەبووە
  • 17:22 - 17:24
    لەگەڵ ئەو جۆرە چارەسەرە جیاجیایانەیا
  • 17:24 - 17:27
    هێشتا لە شوێنێکدا لە ناخیا
    ئەوەنە گەشبینی تێدایە
  • 17:27 - 17:29
    هەوڵی چارەسەرێکی تر بدات
  • 17:30 - 17:34
    نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامدا، و
    .زۆر سەرکەوتوو بوو
  • 17:34 - 17:36
    .ئێستا هاوڕێمە
  • 17:36 - 17:39
    هاوسەرێکی جوان و دوو
    .مناڵی جوانی هەیە
  • 17:39 - 17:42
    سەری ساڵی دوای نەشتەرگەرییەکە
    نامەیەکی بۆ نووسیم، و
  • 17:42 - 17:43
    ،پێی وتم
  • 17:43 - 17:45
    ،ئەمساڵ باوکم دوو دیاری بۆ ناردم"
  • 17:45 - 17:48
    یەکەمیان، ئەلبومێکی سی دی سووڕاو
    لە دروستکردنی شارپەر ئیمەیج
  • 17:48 - 17:50
    ،کە بەڕاستی پێویستم پێی نەبوو
  • 17:50 - 17:52
    بەڵام ئەمزانی ئەو پێى دەدا بۆ من
    تا ئاهەنگ بگێڕم
  • 17:52 - 17:55
    بەبۆنەی ئەوەی ئێستا چوومەتە ژیانی خۆمەوە و
    .ئیشێکم هەیە کە حەزم لێیەتی
  • 17:56 - 17:59
    دیارییەکەی تریش وێنەیەکی
    ،نەنکم بوو
  • 17:59 - 18:00
    .کە خۆی کووشتبوو
  • 18:01 - 18:04
    کە کردمەوە، دەستم کرد بە گریان، و
  • 18:04 - 18:06
    دایکم هات و وتی
  • 18:06 - 18:09
    بۆ ئەو کەسانەت ئەگریت'
    'کە قەت لە ژیانتا نەتناسیون؟
  • 18:09 - 18:13
    منیش وتم، 'هەمان
    '.ئەو نەخۆشیەی منی هەبووە
  • 18:13 - 18:16
    ئێستا کە ئەم نامەیە بۆ تۆ
    .ئەنووسم ئەگریم
  • 18:16 - 18:19
    مەسەلە ئەوە نییە دڵتەنگم
    ،بەڵکو ئەم شتانە زۆر کاریان تێکردووم
  • 18:19 - 18:21
    پێموابێت هی ئەوەبێت
    ،چونکە لەوانەبوو خۆم بکووژم
  • 18:21 - 18:25
    بەڵام دایک و باوکم هانیان دام
    ،بەردەوام بم، و بەهەمان شێوە پزیشکەکانیش
  • 18:25 - 18:27
    .ئەوەبوو نەشتەرگەرییەکەم کرد
  • 18:27 - 18:29
    زیندووم و سووپاسگوزارم بۆ ئەوە
  • 18:30 - 18:34
    ،لە سەردەمێکی باشدا دەژین
    ".تەنانەت ئەگەر هەستیش بکەین کە وانییە
  • 18:36 - 18:38
    زۆر تاسام بەو ڕاستییە کە خەمۆکیی
  • 18:38 - 18:43
    بە شێوەیەکی فراوان وادەزانرێت نەخۆشییەکی
    ،سەردەمی، خۆرئاوایی، چینی ناوەڕاست بێت
  • 18:43 - 18:47
    ویستیشم بزانم چۆن لە چەندین ڕوانگەی تری
    هەمەجۆرەوە نەخۆشییەکە کاردەکات، و
  • 18:47 - 18:49
    یەکێک لەو شتانەی زۆر گرنگ بوو بەلامەوە
  • 18:49 - 18:51
    خەمۆکی بوو لە نێو
    .کەسە هەژارەکاندا
  • 18:51 - 18:53
    بۆیە چووم و گەڕام
  • 18:53 - 18:56
    بۆ ئەوەی بزانم چی بۆ ئەو کەسە هەژارانە
    .دەکرێت کە خەمۆکیان هەیە
  • 18:56 - 18:58
    ئەوەشی دۆزیمەوە ئەوەبوو کە هەژارەکان
  • 18:58 - 19:00
    .زۆربەیان چارەسەری خەمۆکییان بۆ ناکرێت
  • 19:00 - 19:03
    خەمۆکی ئەنجامی
    .لاوازییەکی جینی بۆماوەییە
  • 19:03 - 19:06
    کە وا دەردەکەوێت بە یەکسانی
    دابەشبووبێت لە نێو خەڵکدا، و
  • 19:06 - 19:08
    ،بارودۆخە بزوێنەرەکان
  • 19:08 - 19:12
    ئەگەری زیاترە قوورستر بێت
    .لەسەر ئەو کەسانەی کە هەژارن
  • 19:12 - 19:15
    لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر دەرکەوێت
    ژیانێکی زۆر باش هەیە
  • 19:15 - 19:17
    ،بەڵام بەردەوام هەست بە ناخۆشی ئەکەیت
  • 19:17 - 19:19
    بیر ئەکەیتەوە، "بۆچی هەست بە ناخۆشی ئەکەم؟
  • 19:19 - 19:20
    ".ئەبێ من خەمۆکیم هەبێت
  • 19:20 - 19:22
    دەست ئەکەیت بە گەڕان بۆ
    .دۆزینەوەی چارەسەر بۆی
  • 19:22 - 19:24
    بەڵام ئەگەر ژیانێکی زۆر خراپ هەبێت، و
  • 19:24 - 19:26
    ،بەردەوام هەست بە ناخۆشی بکەیت
  • 19:26 - 19:29
    ئەو هەستکردنەت یەکدەگرێتەوە
    لەگەڵ ژیانتدا، و
  • 19:29 - 19:31
    ،قەت بیرناکەیتەوە بڵێیت
  • 19:31 - 19:32
    ".لەوانەیە ئەمە چارەسەری هەبێت"
  • 19:32 - 19:36
    بۆیە ئێمە درمی خەمۆکییمان هەیە لەم وڵاتەدا
  • 19:36 - 19:38
    لە نێو خەڵکە هەژارەکاندا
  • 19:38 - 19:41
    کە بە نەخۆشییەکەیان نازانرێت و
    ،چارەسەریان بۆ ناکرێت
  • 19:41 - 19:43
    کەس ناچێت بەدەمییەوە، و
  • 19:43 - 19:45
    .ئەوە کارەساتێکی گەورەیە
  • 19:45 - 19:47
    بۆیە کەسێکی پسپۆڕم دۆزییەوە
  • 19:47 - 19:50
    کە خەریکی توێژینەوەیەک بوو
    ،لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی دەرەوەی پایتەخت
  • 19:50 - 19:53
    لەوێ پشکنینی بۆ ئەو ژنانە ئەکرد
    کە بۆ کێشەی تری تەندروستی هاتبوون و
  • 19:53 - 19:55
    نەخۆشی خەمۆکییان تێدا دەناسییەوە، و
  • 19:55 - 19:58
    ئینجا شەش مانگ چارەسەری
    .تاقیئەکردەوە لەسەریان
  • 19:58 - 20:00
    یەکێک لەوانە، کە ناوی لۆلییە، هات، و
  • 20:00 - 20:03
    ئەو ڕۆژەی کە هات ئەم
    .قسانەی کرد
  • 20:03 - 20:08
    ژنێک بوو، حەوت مناڵی هەبوو، و
    .کە هات بۆلامان وتی
  • 20:08 - 20:10
    وتی، "پێشتر کارێکم هەبوو
    بەڵام ناچاربووم وازی لێبێنم
  • 20:10 - 20:13
    چونکە چیتر نەم ئەتوانی
    .لە ماڵەکە بچمە دەرەوە
  • 20:13 - 20:15
    قەت هیچ شتێکم نییە
    .بە مناڵەکانمی بڵێم
  • 20:15 - 20:18
    بەیانییەکەی، ناتوانم چاوەڕێکەم
    ،هەتا ئەوکاتەی ئەڕۆن
  • 20:18 - 20:21
    ئینجا ئەچمە ناو جێگەکەوە، و
    ،سەرم دا ئەپۆشم یەکسەر
  • 20:21 - 20:23
    ،کاتژمێر سێ کە یەنەوە ماڵەوە
  • 20:23 - 20:25
    ".زۆر بە خێرایی یەت
  • 20:25 - 20:27
    ،ئەیوت، "پاراسیتۆڵێکی زۆر ئەخوات
  • 20:27 - 20:29
    هەر شتێک بێت بەکاری ئەهێنم بۆ
    .ئەوەی بتوانم زیاتر بخەوم
  • 20:29 - 20:33
    مێردەکەم بەردەوام پێی ئەوتم
    .من بێ مێشکم، من ناشرینم
  • 20:33 - 20:36
    ".خۆزگە ئەمتوانی ئەو ئازارە بوەستێنم
  • 20:37 - 20:40
    ئینجا، ئەویش بەهەمان شێوە
    ،خرایە بەر ئەم تاقیکردنەوەی چارەسەرە
  • 20:40 - 20:42
    ،شەش مانگ دواتر کە چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد
  • 20:42 - 20:46
    کاری چاودێری منداڵانی گرتبووە دەست
  • 20:46 - 20:50
    بۆ هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان، و
    مێردە خراپەکەشی بەجێهێشتبوو، و
  • 20:50 - 20:52
    ،پێی وتم
  • 20:52 - 20:54
    منداڵەکانم ئێستا"
    ".زۆر دڵخۆشترن
  • 20:54 - 20:57
    وتی لە شوێنە تازەکەمدا، "ژوورێکم
    هەیە بۆ کوڕەکانم و
  • 20:57 - 20:59
    ،ژوورێکیش بۆ کچەکان
  • 20:59 - 21:01
    بەڵام بە شەو، هەموویان
    یەنە سەر جێگەکەی من، و
  • 21:01 - 21:04
    ئەرکی قووتابخانەیان و هەموو
    .شتێکی تر پێکەوە ئەکەین
  • 21:04 - 21:06
    ،یەکێکیان ئەیەوێ ببێت بە قەشە
  • 21:06 - 21:08
    ،یەکێکیان ئەیەوێ ببێت بە ئاگرکوژێنەرەوە
  • 21:08 - 21:10
    یەکێک لە کچەکانیش ئەڵێ
    .ئەبم بە پارێزەر
  • 21:10 - 21:13
    وەک پێشتر ناگرین، و
  • 21:13 - 21:14
    .وەک پێشتر لەناو خۆیانا شەڕ ناکەن
  • 21:15 - 21:18
    هەموو ئەوەی ئێستا ئەمەوێ
    .ئەوەیە، مناڵەکانم
  • 21:19 - 21:21
    ،شتەکان بەردەوام لە گۆڕانان
  • 21:21 - 21:25
    جل لەبەرکردنم، هەستم بۆ ژیان
    .ڕەفتار و جوڵانەوەم
  • 21:26 - 21:30
    ئێستا ئەتوانم بێ ئەوەی بترسم بچمە دەر، و
  • 21:30 - 21:33
    پێموانییە ئەو هەستە خراپانە
    ،چیتر بگەڕێنەوە
  • 21:33 - 21:36
    ئەگەر بەهۆی دکتۆر میراندار
    ،و چارەسەرەکانییەوە نەبووایە
  • 21:36 - 21:40
    ئێستا هێشتا لە ماڵەوە ئەبووم
    سەری خۆم داپۆشیبوو
  • 21:40 - 21:42
    .ئەویش ئەگەر هێشتا لە ژیانا بوومایە
  • 21:42 - 21:46
    ،لە خوا پاڕامەوە فریشتەیەکم بۆ بنێرێت
  • 21:46 - 21:47
    ".ئەویش بەدەم نزاکانمەوە هات
  • 21:50 - 21:53
    بەڕاستی ئەم ئەزموونانە
    زۆر کاریان تێکردم، و
  • 21:53 - 21:56
    بڕیارم یا کە ئەبێت لەسەریان بنووسم
  • 21:56 - 21:59
    نەک بەتەنیا لە کتێبەکەیا کە کاری
    لەسەر ئەکەم بەڵکو لە نوسراوێکیشدا و
  • 21:59 - 22:01
    لەلایەن گۆڤاری نیو یۆرک تایمزەوە
    داوام لێکرا
  • 22:01 - 22:03
    لەسەر خەمۆکی بنووسم
    .لەناو خەڵکە هەژارەکاندا
  • 22:03 - 22:05
    منیش چیرۆکەکەی خۆمم بۆ نوسین، و
  • 22:05 - 22:09
    سەرنووسەرەکەم پەیوەندی پێوەکردم و وتی
    ".بەڕاستی ناتوانین ئەمە بڵاوکەینەوە"
  • 22:09 - 22:10
    ،منیش وتم"
    "بۆچی ناتوانیت؟
  • 22:10 - 22:12
    .ئەویش وتی، "شتێکە ناچێتە مێشکەوە
  • 22:12 - 22:16
    ئەم کەسانە کە بە جۆرێک
    لە پلەی خواری خوارەوەی کۆمەڵگان و
  • 22:16 - 22:18
    دوای چەند مانگێک چارەسەر
  • 22:18 - 22:20
    وایان لێبێت بتوانن مۆرگان
    ستانلی بەڕێوە بەرن؟
  • 22:20 - 22:22
    ".شتێکە کەس باوەڕی پێناکات
  • 22:22 - 22:25
    وتی، "قەت پێشتر
    ".شتی ئاوام نەبیستووە
  • 22:25 - 22:27
    منیش وتم، "ڕاستی ئەوەی کە قەت نەتبیستووە
  • 22:27 - 22:29
    "ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەهەواڵێکی تازەیە
  • 22:30 - 22:33
    (پێکەنین)
  • 22:33 - 22:36
    (چەپڵەلێدان)
  • 22:37 - 22:39
    ".ئێوەش گۆڤارێکی هەواڵین"
  • 22:40 - 22:43
    بۆیە دوای کەمێک مشتومڕکردن
    .ڕازی بوون لەسەری
  • 22:43 - 22:47
    بەڵام پێموابێت زۆرێک لەوەی وتیان
    بە شێوەیەکی سەیر بەیەکەوە بەسترابوونەوە
  • 22:47 - 22:51
    بەم قین لێبوونەی خەڵک هێشتا هەیەتی
    ،بۆ بیرۆکەی ئەم چارەسەرە
  • 22:51 - 22:52
    ئاماژەی ئەوەی ئەگەر بێت و بچین و
  • 22:52 - 22:55
    چارەسەری زۆرێک لەو
    ،کۆمەڵگا هەژارانە بکەین
  • 22:55 - 22:57
    ،ئەوە قۆستنەوە ئەبێت
  • 22:57 - 22:59
    .چونکە ئێمە ئەیانگۆڕین
  • 22:59 - 23:03
    پێویستییەکی ڕەوشتی هەڵە هەیە
    ،کە لەوە ئەچێت لای هەموومان هەبێت
  • 23:03 - 23:05
    ،کە گوایە چارەسەری خەمۆکی
  • 23:05 - 23:07
    دەرمانەکە و ئەو شتانەی بەکاردێت فێڵن، و
  • 23:07 - 23:09
    .ئەوە شتێکی سرووشتی نییە
  • 23:09 - 23:12
    .بەلای منەوە ئەوە بە هەڵەدابردنە
  • 23:12 - 23:16
    شتێکی سروشتی ئەبێت
    ،ئەگەر کەسێک دانەکانی بکەوێت
  • 23:16 - 23:19
    بەڵام کەس ناوەستێتەوە
    ،دژی مەرهەمی ددان شوشتن
  • 23:19 - 23:20
    .لانی کەم لە بازنەکانی مندا
  • 23:22 - 23:23
    ،ئینجا خەڵک ئەڵێن
  • 23:23 - 23:26
    بەڵام ئایا خەمۆکی بەشێک نییە"
    لەوەی مرۆڤ ئەبێ پیایا تێپەڕێت؟
  • 23:26 - 23:28
    پەرەسەندنمان بە شێوەیەک نەبووە
    خەمۆکیشمان هەبێت؟
  • 23:28 - 23:30
    "ئەوە بەشێک نییە لە کەسایەتی ئێمە؟
  • 23:30 - 23:32
    .بۆ ئەوە ئەڵێم، مەزاجی مرۆڤ خۆگونجێنەرە
  • 23:32 - 23:36
    توانای هەبوونی دڵتەنگی و ترس و
  • 23:36 - 23:37
    شادی و خۆشی و
  • 23:37 - 23:41
    هەموو هەستەکانی تریش کە هەمانە
    .ئەوە شتێکی زۆر بەنرخە
  • 23:41 - 23:43
    نەخۆشی خەمۆکی سەرەکیش
  • 23:43 - 23:47
    شتێکە کاتێک ڕووئەیات کە
    .ئەو سیستمە تێک ئەچێت
  • 23:47 - 23:48
    .خۆگونجاندنێکی هەڵەیە
  • 23:48 - 23:50
    خەڵک یەن بۆلام و ئەڵێن
  • 23:50 - 23:53
    پێموابێت، ئەگەر بێت و"
    ،تا ساڵێکی تر ئەمەم لەگەڵا بمێنێتەوە
  • 23:53 - 23:55
    ".پێموابێت ئەتوانم پیایا تێپەڕم
  • 23:55 - 23:57
    منیش هەموو جارێک پێیان ئەڵێم
    ،لەوانەیە بتوانی پیایا تێپەڕیت"
  • 23:57 - 23:59
    .بەڵام قەت نابیتەوە بە ٣٧ ساڵ
  • 24:00 - 24:03
    ژیان کوورتە، و ئەوە ساڵێکی تەواوە
    .کە تۆ باسی ئەکەیت
  • 24:04 - 24:05
    ".بیری لێکەرەوە
  • 24:06 - 24:08
    ئەوە هەژارییەکی سەیری
    زمانی ئینگلیزیی، و
  • 24:08 - 24:10
    ،بێگومان چەندین زمانی تریشە
  • 24:10 - 24:13
    ،کە هەمان وشە بەکاردەهێنینەوە
    ،وشەی خەمۆکی
  • 24:13 - 24:17
    بۆ باسکردنی هەستی مناڵێک کاتێک
    لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا باران دەبارێت و
  • 24:17 - 24:21
    بۆ باسکردنی ئەوەی کەسێک هەستی چۆنە چەند
    .خولەکێک پێش ئەوەی خۆی بکوژێت
  • 24:21 - 24:25
    خەڵک پێم ئەڵێن، "باشە، ئایا شتێکە
    "بەردەوامی هەیە لەگەڵ دڵتەنگی ئاساییدا؟
  • 24:25 - 24:28
    منیش ئەڵێم، لە ڕوێکەوە
    .بەردەوامی هەیە لەگەڵ دڵتەنگی ئاساییدا
  • 24:28 - 24:30
    ،بڕێکی دیاریکراو بەردەوامی هەیە
  • 24:30 - 24:32
    بەڵام هەمان ئەو بەردەوامیەیە
  • 24:32 - 24:34
    لە نێوان پەرژینێکی ئاسنی
    دەرەوەی ماڵەکەی خۆت
  • 24:34 - 24:35
    کاتێک کەمێک ژەنگ هەڵئەهێنێت
  • 24:35 - 24:38
    کە پێویستە لێی بکەیتەوە و
    کەمێک بۆیەی بکەیتەوە، و
  • 24:38 - 24:41
    ئەی چی ڕووئەیات ئەگەر بۆ ماوەی
    سەد ساڵ ماڵەکەت بەجێ بهێڵێت و
  • 24:41 - 24:45
    بە تەواوەتی ژەنگ هەڵبهێنێت بە شێوەیەک
    .ببێت بە یەک کۆمەڵ تۆزی پرتەقاڵی
  • 24:45 - 24:47
    ،ئەوەش ئەو کێشەی پارچە تۆزە پرتەقاڵیەیە
  • 24:47 - 24:49
    ،ئەو کێشەی تۆزە پرتەقاڵییە
  • 24:49 - 24:51
    ئەو شتەیە ئێمە
    .ئەمانەوێ ئاماژەی پێبکەین
  • 24:52 - 24:54
    ،ئێستا خەڵک ئەڵێن
  • 24:54 - 24:57
    ئەم حەبی دڵخۆشبوونە ئەخۆیت، و"
    "ئەی ئیستا هەست بە دڵخۆشی ئەکەیت؟
  • 24:57 - 24:59
    منیش ئەڵێم هەست
    .بە خۆشی ناکەم
  • 24:59 - 25:02
    بەڵام هەست بە دڵتەنگی ناکەم
    بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ، و
  • 25:02 - 25:04
    هەست بە دڵتەنگی ناکەم بۆ
    وەڵامدانەوەی تەلەفوون، و
  • 25:04 - 25:07
    هەست بە دڵتەنگی ناکەم
    .بۆ ئەوەی هەستم و خۆم بشۆم
  • 25:07 - 25:10
    زیاتر هەست ئەکەم، ڕاستییەکەی پێموابێت
  • 25:10 - 25:13
    لەبەر ئەوەی ئەتوانم بێ هەستکردن
    بە بەتاڵی دڵتەنگ ببم
  • 25:13 - 25:17
    دڵتەنگم بۆ نائوومێدییەکانمم لە ژیانی
    ،پیشەگەری خۆمدا
  • 25:17 - 25:19
    دڵتەنگبوون بۆ پەیوەندییە
    ،زیانپێگەشتووەکانم
  • 25:19 - 25:21
    دڵتەنگبوونم بۆ گەرمبوونی
    .بارگەی هەوای زەوی
  • 25:21 - 25:24
    .ئەوانە ئەو شتانەن کە ئێستا دڵتەنگم بۆیان
  • 25:24 - 25:27
    ،ئینجا بە خۆشم ئەڵێم، باشە
    ئێستا ئەنجامەکە چییە کە پێی گەشتووم؟
  • 25:27 - 25:29
    چۆن ئەو کەسانەی ژیانی باشترییان هەیە
  • 25:29 - 25:32
    تەنانەت بە خەمۆکییەکی گەورەتریشەوە
    توانییویانە بەردەوامبن لە ژیان؟
  • 25:32 - 25:34
    میکانیزمی ئەو خۆڕاگرییەیان چییە؟
  • 25:35 - 25:37
    ئەوەی کە بە تێپەڕبوونی کات بۆم دەرکەوت
  • 25:37 - 25:39
    ئەوەبوو ئەو کەسانەی نکوڵی
    لە ئەزموونەکانی خۆیان دەکەن، و
  • 25:39 - 25:41
    دەڵێن، "ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر
    ،خەمۆکیم هەبوو
  • 25:41 - 25:43
    ،نامەوێ جارێکی تر بیر لەوە بکەمەوە
  • 25:43 - 25:45
    ئیتر سەیری ئەو ڕابردووە ناکەمەوە و
  • 25:45 - 25:47
    "،بەردەوام ئەبم لە ژیانی خۆم
  • 25:47 - 25:51
    بە شێوەیەکی سەیر، ئەوانە ئەو کەسانەن کە لە
    .هەموو کەس زیاتر بوون بە کۆیلەی نەخۆشییەکە
  • 25:51 - 25:53
    .نکووڵی کردن لە خەمۆکییەکە بەهێزتری دەکات
  • 25:54 - 25:56
    ،ئەوکاتەی تۆ خۆت ئەشاریتەوە لێی
    .ئەو گەشە ئەکات
  • 25:57 - 26:00
    ئەوانەشی بەرگەی ئەگرن
  • 26:00 - 26:04
    ئەوانەن کە ئەتوانن بەرگەی ئەو ڕاستییە
    .بگرن کە ئەم نەخۆشیەیان هەیە
  • 26:04 - 26:08
    ئەوانەی بەرگەی خەمۆکییەکەیان دەگرن
    .ئەوانەن کە بە خۆڕاگری ئەگەن
  • 26:09 - 26:10
    ،فرانک ڕوساکۆف پێی وتم
  • 26:10 - 26:14
    ،ئەگەر ناچاربم پیایا بڕۆمەوە"
    ،پێموابێت بەم شێوەیە نایکەمەوە
  • 26:14 - 26:17
    ،بەڵام بە شێوەیەکی سەیر
    .سوپاسگوزارم بۆ ئەوەی پیایدا تێپەڕیم
  • 26:17 - 26:21
    خۆشحاڵم کە ٤٠ جار
    .براومەتە نەخۆشخانە
  • 26:21 - 26:24
    زۆر شتی پێ وتم دەربارەی خۆشەویستی، و
  • 26:24 - 26:27
    پەیوەندییەکەم لەگەڵ دایک و
    باوکم و پزیشکەکانمدا
  • 26:27 - 26:30
    زۆر بەنرختر بووە لام، و هەمووکات
    ".هەر وا ئەبێت
  • 26:31 - 26:33
    ماگی رۆبینسش وتی
  • 26:33 - 26:36
    پێشتر خۆبەخشانە لە کلینیکێکی"
    ئایدز کارم دەکرد، و
  • 26:36 - 26:39
    بەردەوام قسەم ئەکرد و قسەم
    ئەکرد و قسەم ئەکرد، و
  • 26:39 - 26:43
    ئەو کەسانەی مامەڵەم لەگەڵ دەکردن زۆر
    ،ڕووخۆش نەبوون، و منیش ئەموت
  • 26:43 - 26:45
    ئەوە یارمەتیدەر یان'
    '.دۆستانە نییە لەوانەوە
  • 26:45 - 26:47
    (پێکەنین)
  • 26:47 - 26:48
    ،ئینجا بۆم دەرکەوت"
  • 26:48 - 26:50
    بۆم دەرکەوت کە هیچ لەوە زیاتر ناکەن
  • 26:50 - 26:53
    لەو چەند خولەکەی یەکەمی
    .ئەو تۆزە قسانەی ئەیانکرد
  • 26:53 - 26:55
    بۆ من تەنها بۆنەیەک ئەبوو
  • 26:55 - 26:58
    کە ئایدزیشم نەبوو و لە
    ،سەرە مەرگیشدا نەبووم
  • 26:58 - 27:01
    بەڵام بەرگەی ئەو ڕاستییەم دەگرت
    کە ئەوان هەیانبوو
  • 27:01 - 27:02
    .لە مردنیشەوە نزیک بوون
  • 27:03 - 27:06
    .پێویستییەکانمان مەزنترین سامانی ئێمەیە
  • 27:06 - 27:10
    دەرکەوت فێری ئەوەبووم بتوانم هەموو
    ".ئەوە ببەخشم کە پێویستمە
  • 27:12 - 27:16
    بەرز نرخاندنی خەمۆکی لەلایەن
    نەخۆشەکەوە ڕێگە لە سەرهەڵدانەوە ناگرێت
  • 27:16 - 27:19
    بەڵام لەوانەیە وا لە
    بیرۆکەی سەرهەڵدانەوەکە و
  • 27:19 - 27:22
    تەنانەت سەرهەڵدانەوەکە خۆشی بکات
    .بەرگەگرتنی ئاسانتر بێت
  • 27:23 - 27:27
    پرسیارەکە ئەوەنە لەبارەی ئەوەوە نییە
    واتایەکی مەزنی بۆ بدۆزرێتەوە و
  • 27:27 - 27:29
    بڕیار بەیت کە چۆن خەمۆکییەکەت
    .چەنێک شتێکی واتابەخش بووە
  • 27:29 - 27:33
    بەڵکو بۆ ئەو واتایە بگەڕێیت و بیربکەیتەوە
    ،کە جارێکی تر هاتەوە بڵێیت
  • 27:33 - 27:37
    ،ئەمە وەک دۆزەخ وا ئەبێت"
    ".بەڵام شتێکی تازەی لێوە فێر ئەبم
  • 27:37 - 27:40
    لە خەمۆکییەکەی خۆمەوە فێربووم
  • 27:40 - 27:42
    ،سۆزی مرۆڤ دەکرێت چەندێک گەورەبێت
  • 27:42 - 27:45
    چۆن دەکرێت لەو ڕاستیانەی هەن ڕاستترن بن، و
  • 27:45 - 27:48
    بۆم دەرکەوت کە ئەو ئەزموونە
  • 27:48 - 27:51
    ڕێگەی پێیاوم ئەزموونی
    سۆزی ئەرێنی بکەم
  • 27:51 - 27:54
    .بە شێوەیەکی چڕتر و بەهێزتر
  • 27:54 - 27:58
    ،پێچەوانەی خەمۆکی دڵخۆشی نییە
  • 27:58 - 27:59
    ،بەڵکو زیندوێتییە
  • 27:59 - 28:02
    ،ئەم ماوەیەش، ژیانێکی زیندووم هەیە
  • 28:02 - 28:04
    تەنانەت لەو ڕۆژانەشدا کە دڵتەنگم
  • 28:05 - 28:08
    هەستم بەو پرسەیە کرد لە مێشکمدا، و
  • 28:08 - 28:13
    لە تەنیشت پەیکەرە گەورەکەوە
    دانیشتم لە لێواری جیهاندا، و
  • 28:13 - 28:16
    شتێکم لە ناخی خۆمدا دۆزییەوە
  • 28:16 - 28:19
    کە ئەبێ پێی بڵێم ڕۆح
  • 28:19 - 28:22
    کە تا ئەو ڕۆژەی بیست ساڵ
    لەمەوبەر دامنەڕشتبوو
  • 28:22 - 28:25
    .کاتێک دۆزەخ سەردانێکی کتوپڕی کردم
  • 28:27 - 28:31
    پێموابێت کاتێک ڕقم لەوە
    ئەبوو خەمۆکیم هەبێت و
  • 28:31 - 28:33
    ڕقم لەوە دەبوو دووبارە
    ،تووشی خەمۆکی ببمەوە
  • 28:33 - 28:36
    ڕێگایەکم دۆزییەوە بۆ ئەوەی
    .خەمۆکییەکەمم خۆش بوێت
  • 28:36 - 28:40
    خۆشم دەوێت چوونکە ناچاری کردم
    .بۆ خۆشی بگەڕێم و دەستی پێوەبگرم
  • 28:41 - 28:44
    ،خۆشم ئەوێت چوونکە هەموو ڕۆژێک بڕیار ئەیەم
  • 28:44 - 28:46
    هەندێک جار ئازایانە، و
  • 28:46 - 28:48
    هەندێک جار دژی هۆکارەکانی ساتەکە
  • 28:48 - 28:50
    .بۆ شەقبرکدن بۆ هۆکارەکان بۆ ژیان
  • 28:51 - 28:55
    ئەوەش بە بۆچوونی من
    .خۆشی و شادییەکە دەست هەموو کەس ناکەوێت
  • 28:55 - 28:56
    .زۆر سوپاس
  • 28:56 - 29:00
    (چەپڵەلێدان)
  • 29:00 - 29:02
    .زۆر سوپاس
  • 29:02 - 29:04
    (چەپڵەلێدان)
Title:
خەمۆکی، نهێنییەکەی هاوبەشی دەکەین
Speaker:
ئەندرو سۆلۆمۆن
Description:

پێچەوانەی خەمۆکی دڵخۆشی نییە، بەڵکو زیندوێتییە، و ئەوە زیندوێتی بوو کە لەوە ئەچوو لێم بچێتە دەرەوە لەو ساتەدا. لە پێشکەشکردنێکی یەکسان لە جوانبێژی و تێکشکێنەریدا ئەندرو سۆلۆمۆنی نوسەر دەتبات بەرەو تاریکترین بەشەکانی مێشکی لەو ساڵانەدا کە بەرەنگاری خەمۆکی بووەتەوە. کە ئەوەش وایلێکردووە گەشت بکات بە جیهاندا و چاوی بکرێتەوە و چاوی بەو کەسانەی تر بکەوێت کە خەمۆکییان هەیە -- سەرسام بوو بەوەی، تا زیاتر قسە بکات خەڵکی زیاتر هەوڵ دەدات چیرۆکەکانی خۆیان بگێڕنەوە

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
29:21

Kurdish subtitles

Revisions