Return to Video

سێ هۆکار کە بۆچی ئەتوانین شەڕی دژی هەژاری بەرینەوە

  • 0:01 - 0:04
    نزیکەی ١٠ ساڵ ئەبێت لە دەرەوەی شارەکانی
    ئەفریقای ڕۆژهەڵات ئەژیم، و
  • 0:04 - 0:07
    ئەمەوێت ڕوانگەیەکی مەیدانیتان پێبڵێم
    لەسەر هەژاری جیهانی.
  • 0:08 - 0:11
    لەو باوەڕەیام کە گەورەترین شکستی
    ڕەچەڵەکی مرۆڤایەتی
  • 0:11 - 0:14
    ئەو ڕاستیەیە کە زیاتر لە یەک ملیار
    لە ئەندامەکانی خۆمان لەدواوە بەجێهێشتووە.
  • 0:14 - 0:17
    برسێتی، هەژاری تەواوەتی:
  • 0:17 - 0:20
    ئەمانە زۆر جار لە کێشەی گەورە و
    زەبەلاح ئەچن،
  • 0:20 - 0:21
    زۆر گەورەیە چارەسەر بکرێن.
  • 0:22 - 0:24
    بەڵام وەک لێکۆڵەرێکی مەیدانی،
  • 0:24 - 0:27
    لەو باوەڕەیام کە ئەمانە
    بابەتێک بن چارەسەر بکرێن
  • 0:27 - 0:29
    ئەگەر ستراتیجی ڕاست بگرینە بەر.
  • 0:30 - 0:33
    ئەرخەمیدس زانایەکی یۆنانی کۆن بوو و
  • 0:33 - 0:35
    فێری کردوین ئەگەر بتوانین
    خۆمان بە نوێڵە ڕاستەکە بەینەوە
  • 0:35 - 0:36
    ئەتوانین جیهان بجوڵێنین.
  • 0:37 - 0:41
    لە شەڕەکەیا دژی ئەوپەڕی هەژاری،
    لەو باوەڕەیام سێ نوێڵی بەهێز هەبێت
  • 0:41 - 0:42
    بتوانین پاڵی پێوە بەینەوە.
  • 0:42 - 0:45
    ئەم وتارە هەمووی لەسەر ئەو نوێڵانەیە، و
    بۆچی وا ئەکەن کە هەژاری
  • 0:45 - 0:47
    شەڕێک بێت بتوانرێ ببرێتەوە
    لەم ژیانەماندا.
  • 0:48 - 0:49
    ئەوپەڕی هەژاری چییە؟
  • 0:50 - 0:52
    کە یەکەمجار چووم بۆ دەرەوەی
    شارەکانی ئەفریقای ڕۆژهەڵات،
  • 0:52 - 0:54
    شەوێک لەگەڵ خێزانێکی جوتیار مامەوە.
  • 0:55 - 0:57
    کەسانێکی باش بوون.
  • 0:57 - 1:00
    بانگێشتیان کردم بۆناو ماڵەکەیان.
    پێکەوە گۆرانیمان وت و
  • 1:00 - 1:01
    ئێوارەخوانێکی سادەمان خوارد.
  • 1:01 - 1:03
    بەتانییەکیان یامێ لەسەر
    زەوییەکە بنووم.
  • 1:03 - 1:06
    بەڵام بۆ بەیانییەکەی،
    هیچ نەبوو بخورێت. و
  • 1:06 - 1:10
    ئینجا بۆ نیوەڕۆ، بە هەستێکی
    زۆر ناخۆشەوە سەیرم کرد
  • 1:10 - 1:14
    کاتێک کچە گەورەی خێزانەکە دەستیکرد
    بە لێنانی تریت وەک جێگرەوەیەکی نانی نیوەڕۆ.
  • 1:15 - 1:19
    بۆ ئەو ژەمە، هەر منداڵێک
    یەک کوپی خواردەوە بۆ مانەوە. و
  • 1:20 - 1:22
    ناتوانم پێتان بڵێم چەندێک
    هەستم بە شەرم ئەکرد
  • 1:22 - 1:24
    کاتێک یەکێک لەو کوپانەیان یامێ، و
  • 1:24 - 1:26
    ئەمزانی کە ئەبێت میواندارییەکەیان
    قبوڵ بکەم.
  • 1:27 - 1:31
    منداڵان پێویستیان بە خواردنە نەک تەنیا
    بۆ مانەوە بەڵکو بۆ گەشەی جەستەیی و دەروونیش.
  • 1:31 - 1:34
    هەر ڕۆژێک کە ناتوانن نان بخۆن،
    کەمێک لە داهاتوویان لەدەست ئەیەن.
  • 1:35 - 1:38
    لەناو هەژارترینەکانا،
    لە سێ منداڵ منداڵێک
  • 1:38 - 1:42
    بەشێوەیەکی هەمیشەیی تووشی ئەوە ئەبێت
    بۆ هەتا هەتایە خواردنی پێویست نەخوات.
  • 1:42 - 1:45
    کاتێک ئەوە یەک ئەگرێت لەگەڵ
    بەردەستنەبوونی چاودێری پزیشکی،
  • 1:45 - 1:49
    لە ١٠ منداڵی هەژار یەکێکیان پێش
    تەمەنی پێنج ساڵی ئەمرێت. و
  • 1:50 - 1:52
    تەنیا یەک لەسەر چواری منداڵەکان
    ئامادەیی تەواو ئەکەن
  • 1:52 - 1:54
    بەهۆی ئەوەی پارەی خوێندنیان پێنادرێت.
  • 1:54 - 2:00
    برسێتی و لێواری هەژاری بەهەموو شێوەیەک
    زەفەر بە تواناکانی مرۆڤ ئەبەن.
  • 2:01 - 2:05
    خۆمان وەک ڕەچەڵەکێک ئەبینین کە
    بتوانین بیرکەینەوە و هەستمان هەبێت،
  • 2:05 - 2:08
    بەڵام هەتا ئەوکاتەی چارەسەری ئەم
    کێشانە ئەکەین بۆ هەموو ئەندامەکانمان،
  • 2:08 - 2:10
    لە ئاست ئەو ستانداردەیا نابین،
  • 2:10 - 2:13
    چونکە هەموو کەسێک لەسەر
    ئەم هەسارەیە گرنگە.
  • 2:13 - 2:14
    ئەم منداڵە گرنگە.
  • 2:15 - 2:17
    ئەم منداڵانە گرنگن.
  • 2:18 - 2:19
    ئەم کچە گرنگە.
  • 2:20 - 2:22
    ئێمە شتانە ئاوا ئەبینین و
  • 2:22 - 2:23
    بێتاقەت ئەبین پێیان،
  • 2:24 - 2:25
    بەڵام لە کێشەی گەورە ئەچن.
  • 2:25 - 2:28
    نازانین چۆن ڕێکاری
    کاریگەر بگرینە بەر.
  • 2:29 - 2:31
    بەڵام ئەرخەمیدسی هاوڕێمانتان بیربێت.
  • 2:32 - 2:34
    هەژاری جیهانی نوێڵی بەهێزی هەیە.
  • 2:34 - 2:36
    کێشەیەکە وەک هەر کێشەیەکی تر.
  • 2:36 - 2:38
    من لە بوارەکەیا ئەژیم و کار ئەکەم، و
    وەک کەسێک لە مەیدانەکەیا،
  • 2:38 - 2:41
    لەو باوەڕەیام ئەم کێشانە
    بتوانرێت چارەسەر بکرێن.
  • 2:41 - 2:43
    بۆیە بۆ ١٠ خولەکی دواتر،
  • 2:43 - 2:45
    با دڵتەنگ نەبین بۆ بارودۆخی جیهان.
  • 2:45 - 2:47
    با مێشکی خۆمان بخەینە کار.
  • 2:47 - 2:50
    با بایەخی کۆکراوەی خۆمان بخەینە کار
    بۆ چارەسەرکردنی کێشە و
  • 2:50 - 2:52
    بزانین ئەو نوێڵانە چین.
  • 2:52 - 2:56
    نوێڵی یەکەم: زۆربەی هەژارەکانی
    جیهان جووتیارن.
  • 2:56 - 2:58
    بیر لەوە بکەرەوە ئەمە
    چەند نائاساییە.
  • 2:58 - 3:01
    ئەگەر ئەم وێنەیە هەژاری
    جیهان نیشان بات،
  • 3:01 - 3:04
    کەواتە زیاتر لە نیوە خەریکی کشتوکاڵن
    وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات.
  • 3:04 - 3:06
    ئەمەش بەڕاستی هانم ئەیات.
  • 3:06 - 3:09
    هەموو ئەم خەڵکە، یەک کارن.
  • 3:09 - 3:11
    بیری لێکەنەوە ئەمە چەند بەهێزە.
  • 3:11 - 3:14
    کاتێک جوتیارەکان بەرهەمهێنەرتر ئەبن،
    زیاتر لە نیوەی هەژارەکانی جیهان
  • 3:14 - 3:17
    پارەی زیاتریان دەستئەکەوێت و
    لە هەژاری دەرئەچن.
  • 3:17 - 3:18
    باشتریش ئەبێت.
  • 3:18 - 3:20
    بەرهەمی کشتوکاڵی
    بێگومان خواردنە.
  • 3:20 - 3:24
    بۆیە کاتێک جوتیارەکان بەرهەمهێنەرتر ئەبن،
    خواردنی زیاتریان دەست ئەکەوێت، و
  • 3:24 - 3:26
    تەنیا یارمەتی خۆیان نایەن بەوە،
  • 3:26 - 3:29
    بەڵکو یارمەتی پێدانی خواردن بە کۆمەڵگا تەندروست و
    ئابوورییە تازەکان ئەیەن.
  • 3:29 - 3:33
    کاتێک جوتیارانیش بەرهەمهێنەرتر ئەبن،
    فشاری ژینگەیی کەم ئەکەنەوە.
  • 3:33 - 3:36
    تەنیا دوو ڕێگامان هەیە بۆ ئەوەی
    خواردن بە جیهان بەین:
  • 3:36 - 3:39
    یان ئەوەتا وا لە زەوییە کشتوکاڵییەکانمان بکەین
    زۆر بەرهەمهێنەرتر بن،
  • 3:39 - 3:42
    یان ئەتوانین دارستانەکان و ساڤاناکان
    پڕکەینەوە و بیکەین بە زەوی کشتوکاڵی،
  • 3:42 - 3:45
    کە ئەوەش کارەساتە بۆ ژینگە.
  • 3:46 - 3:49
    جوتیاران بەڕاستی هێزێکی
    بەرزکەرەوەی زۆر گرنگن.
  • 3:49 - 3:51
    کاتێک جوتیارەکان بەرهەمهێنەرتر ئەبن،
  • 3:51 - 3:54
    داهاتی زیاتریان ئەبێت،
    لە هەژاری یەنە دەرەوە،
  • 3:54 - 3:58
    خواردن ئەیەن بە کۆمەڵگاکانیان و
    فشاری سەر ژینگەی زەوی کەم ئەکەنەوە.
  • 3:58 - 4:01
    جوتیارەکان لە ناوەڕاستی جیهاندا وەستاون.
  • 4:02 - 4:04
    جوتیارێکی وەک ئەمە نا،
  • 4:04 - 4:06
    بەڵکو زیاتر وەک ئەم خانمە.
  • 4:06 - 4:08
    زۆربەی جوتیارەکانی ئەیانناسم
    لە ڕاستیدا ژنن.
  • 4:09 - 4:12
    سەیری هێز و ورەکە بکە
    کە لەم ژنە تیشک ئەیاتە دەرەوە.
  • 4:12 - 4:14
    لەڕووی جەستەییەوە بەهێزە،
    لەڕووی دەروونییەوە خۆڕاگر،
  • 4:14 - 4:18
    ئەوەی پێویست بێت ئەیکات بۆ ئەوەی
    ژیانێکی باشتری دەستکەوێت بۆ منداڵەکانی.
  • 4:18 - 4:21
    ئەگەر بمانەوێت داهاتووی مرۆڤایەتی
    بخەینە دەستی یەک کەسەوە،
  • 4:21 - 4:23
    ئەوا خۆشحاڵم کە ئەو ئەبێت.
  • 4:23 - 4:28
    (چەپڵەلێدان)
  • 4:28 - 4:29
    تەنیا یەک کێشە هەیە:
  • 4:29 - 4:34
    چەندین جووتیاری بچووک ئامرازی بناغەیی و
    زانیارییان لەبەردەستدا نییە.
  • 4:35 - 4:38
    لە ئێستادا، کەمێک لە دانەوێڵە هەڵگیراوەکانی
    ساڵی پێشوویان ئەهێنن،
  • 4:38 - 4:42
    لە زەوییەکەیا ئەیچێنن و ئینجا
    بە پاچەکۆڵەیەکی دەستی ئەیکێڵن.
  • 4:42 - 4:45
    ئەمانە ئامراز و تەکنیکن کە
    ئەگەڕێنەوە بۆ چاخی برۆنز، و
  • 4:45 - 4:48
    لەبەر ئەوەیە کە هێشتا زۆر جوتیار
    زۆر هەژارن.
  • 4:49 - 4:50
    بەڵام دووبارە هەواڵی خۆش.
  • 4:50 - 4:51
    نوێڵی ژمارە دوو:
  • 4:51 - 4:56
    لە ڕاستیدا مرۆڤایەتی کێشەی هەژاری جوتیاری
    سەدەیەک لەمەوبەر چارەسەر کرد.
  • 4:56 - 4:59
    با بتانگێڕم بەسەر سێ بنچینەترین
    کارتێکەرەکانی کشتوکاڵی.
  • 5:00 - 5:04
    یەکەم، تۆوی دووڕەگ کاتێک دروست ئەکرێت
    کە دوو تۆو ئەیەیت لە یەکتر.
  • 5:04 - 5:07
    ئەگەر بەشێوەیەکی سرووشتی جۆرێک
    بپیتێنیت کە بەرهەمی زۆرە
  • 5:07 - 5:10
    لەگەڵ جۆرێک کە بەرگەی
    ووشکی بگرێت،
  • 5:10 - 5:13
    لێکدراوێکت دەست ئەکەوێت کە خەسڵەتە
    ئەرێنییەکەی هەردووکیانی وەرگرتووە.
  • 5:13 - 5:17
    دواتر، پەینی ئاسایی،
    ئەگەر بەرپرسیارانە بەکاربهێنرێت،
  • 5:17 - 5:19
    لەڕووی ژینگەییەوە بەرگەگرە.
  • 5:19 - 5:22
    ئەگەر بڕی پەینەکە
    بە وردی دیاریکەیت
  • 5:22 - 5:25
    بۆ ڕووەکێک کە لە من درێژترە،
  • 5:25 - 5:27
    دووبارە بەرهەمێکی زۆرت ئەبێت.
  • 5:27 - 5:29
    ئەمانە هێزی بزوێنەری کشتوکاڵین.
  • 5:29 - 5:32
    هێزی بزوێنەری کشتوکاڵی یەک بخرێت
    لەگەڵ کارپێکردنی باش.
  • 5:32 - 5:36
    کاتێک مەودای نێوان تۆوەکانت باش ئەبێت و
    لەگەڵ بڕێکی باش پەینی ڕووەکیا ئەڕوێنیت،
  • 5:36 - 5:39
    جوتیارەکان ئەتوانن بەرهەمیان زیادبکەن.
  • 5:39 - 5:42
    ئەم ئامراز و کارپێکردنە سەلمێنراوانە
    توانیویانە
  • 5:42 - 5:45
    بەرهەمهێنەری کشتوکاڵی بکەن بە سێ ئەوەنە
    لە هەموو شوێنە سەرەکییەکانی جیهان،
  • 5:45 - 5:47
    خەڵکێکی زۆریشی لە هەژاری دەرهێناوە.
  • 5:48 - 5:51
    هێشتا تەواو نەبووین لە گەیاندنی
    ئەم شتانە بۆ هەمووان،
  • 5:51 - 5:53
    بەتایبەتی ناوچەکانی خوار سەحارای ئەفریقا.
  • 5:54 - 5:56
    بۆیە بەگشتی، ئەمە هەواڵێکی زۆر باشە.
  • 5:56 - 5:59
    مرۆڤایەتی سەدەیەک لەمەوبەر توانی
    هەژاری کشتوکاڵی چارەسەرکات،
  • 6:00 - 6:01
    بەشێوەیەکی تیۆری.
  • 6:01 - 6:04
    جارێکە ئەم شتانەمان نەگەیاندۆتە هەمووان.
  • 6:04 - 6:07
    لەم سەدەیەیا، هۆکاری ئەوەی
    خەڵکی هەژار ماوە
  • 6:07 - 6:09
    لەبەر ئەوەیە کە لە شوێنە
    دوورەدەستەکانا ئەژین.
  • 6:09 - 6:11
    ئەم شتانە بەردەست نییە بۆیان.
  • 6:12 - 6:15
    بۆیە، کۆتاییهێنان بە هەژاری
    تەنیا مەسەلەی
  • 6:15 - 6:18
    گەیاندنی ئەم شتە سەلمێنراوانە و
    خزمەتەکانە بە خەڵک.
  • 6:18 - 6:20
    ئێستا جۆری بلیمەتری ترمان ناوێت.
  • 6:21 - 6:25
    پیاوە سادەکەی گەیاندن لە تەمەنی خۆماندا
    کۆتایی بە هەژاری ئەهێنێت.
  • 6:26 - 6:28
    کەواتە ئەمانە سێ نوێڵەکەن، و
  • 6:28 - 6:30
    بەهێزترین نوێڵیش تەنیا گەیاندنە.
  • 6:31 - 6:34
    لە هەر شوێنێکا کۆمپانیاکانی جیهان،
    حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان
  • 6:34 - 6:37
    تۆڕی گەیاندنیان دانا بۆ گەیاندنی
    ڕێکاری باشترکردنی ژیان،
  • 6:37 - 6:40
    کۆتایی بە هەژاری ئەهێنین.
  • 6:40 - 6:42
    باشە، ئەوە لە بیردۆزێکی باش ئەچێت،
  • 6:42 - 6:43
    بەڵام ئەی کارپێکردن؟
  • 6:43 - 6:45
    ئەو تۆڕانەی گەیاندن لە چی ئەچن؟
  • 6:46 - 6:49
    ئەمەوێ باسی نموونە کۆنکرێتییەکەم بکەم
    کە زۆر باش ئەیزانم،
  • 6:49 - 6:50
    ڕێکخراوەکەم، کۆمەکی یەک ئەیکەری.
  • 6:51 - 6:53
    تەنیا خزمەتی جوتیارەکە ئەکەین و
  • 6:53 - 6:56
    کارەکەمان دابینکردنی ئامرازەکانە بۆی
    کە پێویستێتی بۆ سەرکەوتن.
  • 6:56 - 6:59
    دەست ئەکەین بە گەیاندنی هێزی بزوێنەری
    کێڵگە بۆ ناوچە دوورەدەستەکان.
  • 6:59 - 7:02
    لەوانەیە لە سەرەتایا ئەمە قورس دەرکەوێت،
  • 7:02 - 7:04
    بەڵام ئەکرێت. با نیشانتان بەم.
  • 7:04 - 7:07
    هێزی بزوێنەری کێڵگە ئەکڕین بە هێزی
    کۆکراوەی تۆڕی جوتیارەکەمان و
  • 7:07 - 7:09
    لە ٢٠ گەنجینەی ئاوایا هەڵیئەگرین.
  • 7:10 - 7:14
    ئینجا، لەکاتی گەیاندنی هێزی بزوێنەر،
    سەدان بارهەڵگری ١٠ تەنی بەکرێ ئەگرین و
  • 7:14 - 7:16
    ئەیاننێرین بۆ شوێنەکانی جووتیارەکان
    چاوەڕێئەکەن لە کێڵگەکەیان.
  • 7:17 - 7:20
    ئینجا هەر کەسە و شتی خۆی وەر ئەگرێت و
    ئەیباتەوە بۆ کێڵگەکەی.
  • 7:20 - 7:23
    بە جۆرێک وەک ئەمازۆن وایە
    بۆ جوتیاری ناوچە دوورەدەستەکان.
  • 7:24 - 7:29
    شتێکی گرنگیش، گەیاندنێک کە بکرێت
    داراییش لەخۆ ئەگرێت، ڕێگایەکی پارەدان.
  • 7:29 - 7:33
    جوتیارەکان بەتێپەڕبوونی کات کەم کەم
    پارەی تێچوونەکانمان ئەیەنەوە. و
  • 7:34 - 7:36
    ئینجا چواری هەموو ئەوە ئەگرین
    بە ڕاهێنان پێکردن.
  • 7:36 - 7:40
    کارمەندە مەیدانییەکانمان ڕاهێنانی
    کرداری ئەگەیەنن
  • 7:40 - 7:41
    بە جوتیارەکانی کێڵگەکان
  • 7:41 - 7:43
    هەموو دوو هەفتەیەک.
  • 7:43 - 7:47
    لە هەر کوێیەک خزمەتەکانمان بگەیەنین،
    جوتیارەکان ئەم ئامرازانە بەکارئەهێنن
  • 7:47 - 7:49
    بۆ دەرچوون لە هەژاری.
  • 7:49 - 7:52
    ئەمە جوتیارێکە لە پرۆگرامێکمانا
    بەناوی کۆنسۆلاتا.
  • 7:52 - 7:54
    سەیری شانازییەکەی سەر ڕووخساری بکەن.
  • 7:54 - 7:58
    گەشتووە بە بووژانەوەیەکی سادە کە من
    باوەڕم وایە مافی هەموو مرۆڤێکە
  • 7:58 - 8:01
    کە هەوڵ و کۆشش ئەکات لەسەر هەسارەکە.
  • 8:01 - 8:06
    ئەمڕۆ، شانازی ئەکەم بە وتنی ئەوەی خزمەتی
    نزیکەی ٤٠٠ هەزار جوتیاری وەک کۆنسۆلاتا ئەکەین.
  • 8:06 - 8:12
    (چەپڵەلێدان)
  • 8:12 - 8:14
    کلیلی ئەنجامدانی ئەمە
    گەیاندنی مرۆییە.
  • 8:14 - 8:17
    لە هەر ناوچەیەک، کاربەدەستێکی
    ناوچەکە بەکرێ ئەگرین
  • 8:17 - 8:21
    کە بە تێکڕا خزمەتەکانمان ئەگەیەنێت
    بە ٢٠٠ جوتیار،
  • 8:21 - 8:23
    کە زیاتر لە ١٠٠٠ کەسیش
    لەو خێزانانەیا ئەژین.
  • 8:24 - 8:27
    ئەمڕۆ، ٢٠٠٠ کاربەدەستی
    ناوچەیی واهیمان هەیە و
  • 8:27 - 8:29
    بەخێرایی ژمارەیان زیاد ئەکات.
  • 8:29 - 8:30
    ئەمە سوپای گەیاندنەکەمانە، و
  • 8:31 - 8:33
    تەنیا یەک ڕێکخراوین.
  • 8:33 - 8:36
    چەندین کۆمپانیا و حکومەت و
    ڕێکخراوی تر هەن
  • 8:36 - 8:38
    کە وەک ئێمە سوپای گەیاندنیان هەیە. و
  • 8:38 - 8:40
    لەو باوەڕەیام لە کاتێکاین ئێمە
  • 8:40 - 8:45
    کە پێکەوە هەموومان ئەتوانین خزمەتەکانی
    کشتوکاڵی بگەیەنینە هەموو جوتیارەکان.
  • 8:46 - 8:48
    با نیشانتان بەم ئەوە چۆن ئەکرێت.
  • 8:48 - 8:50
    ئەمە نەخشەی ناوچەی خوار سەحارای ئەفریقایە،
  • 8:50 - 8:52
    لەگەڵ نەخشەیەکی ئەمریکا بۆ بەراورد.
  • 8:52 - 8:55
    ناوچەی خوار سەحارای ئەفریقام هەڵبژارد
    چونکە ئەمە ناوچەیەکی گەورەی گەیاندنە.
  • 8:55 - 8:57
    زۆر جێگەی ململانێیە.
  • 8:57 - 9:01
    بەڵام هەر ٥٠ میل بە ٥٠ میلێکمان
    هەڵسەنگاندووە لەسەر کیشوەرەکە، و
  • 9:01 - 9:06
    ئەوەمان دۆزییەوە کە نیوەی جووتیارەکان
    تەنیا لەم ناوچانەیا ئەژین کە تاریککراوە.
  • 9:07 - 9:10
    ئەوە بەگشتی ناوچەیەکی بچووکە.
  • 9:10 - 9:13
    ئەگەر بتەوێت ئەم سندووقانە
    لەلای یەکترەوە دانێیت
  • 9:13 - 9:14
    لەناو نەخشەیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکان،
  • 9:14 - 9:16
    تەنیا ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە
    یەکگرتووەکان دائەپۆشن.
  • 9:17 - 9:21
    ئەتوانی لە هەر شوێنێکی
    ئەم ناوچەیە بێت داوای پیتزا بکەیت و
  • 9:21 - 9:24
    بە گەرمی و تازەیی و بەتامی
    ئەگاتە دەستت.
  • 9:25 - 9:28
    ئەگەر ئەمریکا بتوانێت پیتزا
    بگەیەنێتە ناوچەیەک بەم قەبارەیە،
  • 9:28 - 9:31
    ئەوا کۆمپانیا ئەفریقییەکان،
    حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان
  • 9:31 - 9:34
    ئەتوانن خزمەتگوزاری کشتوکاڵی
    بگەیەننە هەموو جوتیارەکانیان.
  • 9:34 - 9:35
    ئەمە ئەکرێت.
  • 9:37 - 9:40
    کارەکە تەواو ئەکەم بە گشتگشیرکردنی
    بۆ سەروو تەنیا کشتوکاڵیکردن.
  • 9:40 - 9:42
    لە هەموو بوارێکی پەرەسەندنی مرۆڤایەتیدا،
  • 9:42 - 9:46
    مرۆڤایەتی ئامرازی کاریگەری داهێناوە
    بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری.
  • 9:46 - 9:48
    تەنیا پێویستە بیانگەیەنین.
  • 9:48 - 9:51
    بۆیە دووبارە، لە هەموو بوارەکانی
    پەرەسەندنی مرۆڤدا،
  • 9:51 - 9:54
    خەڵکە زۆر زیرەکەکان ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر
    پەرەیان بە ئامرازی هەرزان، و
  • 9:54 - 9:56
    زۆر کاریگەر یاوە.
  • 9:56 - 9:58
    مرۆڤایەتی چەکدارکراوە
  • 9:58 - 10:01
    بە چارەسەری سادە و کاریگەر
    بۆ هەژاری.
  • 10:02 - 10:04
    تەنیا ئەوەمان لەسەرە ئەمانە بگەیەنین
    بۆ ناوچەیەکی بچووک.
  • 10:05 - 10:08
    دووبارە بە بەکارهێنانی نەخشەی ناوچەی
    خوار سەحارای ئەفریقا وەک نموونەیەک،
  • 10:08 - 10:12
    بیرتان بێت کە هەژاری چڕبۆتەوە
    لەم ناوچە شینکراوانە.
  • 10:12 - 10:16
    هەژاری ناو شارەکان زیاتر چڕبۆتەوە،
    لەم خاڵە بچووکە سەوزانە.
  • 10:17 - 10:20
    دووبارە، بە بەکارهێنانی نەخشەیەکی
    ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پێوانەیی،
  • 10:20 - 10:24
    ئەمەیە کە پێی ئەڵێم ناوچەیەکی
    پێگەیاندنی بەردەست.
  • 10:24 - 10:27
    ڕاستییەکەی، بۆ یەکەم جار
    لە مێژووی مرۆڤایەتیدا،
  • 10:27 - 10:30
    بناغەیەکی بنچینەیی گەیاندنی
    فراوانمان لەبەردەستدایە.
  • 10:30 - 10:33
    کۆمپانیاکانی جیهان،
    حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان
  • 10:33 - 10:35
    سوپای گەیاندنیان هەیە
    کە بە تەواوەتی لە توانایاندایە
  • 10:35 - 10:37
    کار لەسەر ئەم ناوچە بچووکە بکەن.
  • 10:38 - 10:40
    تەنیا ویستنمان کەمە.
  • 10:41 - 10:42
    ئەگەر بمانەوێت،
  • 10:42 - 10:44
    هەر یەکێک لە ئێمە
    ڕۆڵێکی خۆی هەیە بیگێڕێت.
  • 10:46 - 10:49
    یەکەم جار پێویستمان بە خەڵکی زیاترە
    کار بکات لەسەر پەرەسەندنی مرۆیی،
  • 10:49 - 10:51
    بەتایبەتی ئەگەر لە وڵاتێکی
    دواکەوتوودا بژیت.
  • 10:51 - 10:55
    کارمەندی تەندروستی زیاترمان ئەوێت
    لەگەڵ مامۆستا، ڕاهێنەری کشتوکاڵی،
  • 10:55 - 10:57
    کاربەدەستی فرۆشتن بۆ
    پێداویستییەکانی ژیان باش ئەکەن.
  • 10:57 - 11:00
    ئەمانە کارمەندی گەیاندنن
    کارەکەیان تەرخانکردووە
  • 11:00 - 11:02
    بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی تر.
  • 11:03 - 11:04
    بەڵام پێویستمان بە ڕۆڵی پشتیوانی زۆریشە.
  • 11:06 - 11:09
    ئەمانە ڕۆڵەکانن کە بەتەنیا
    لە ڕێکخراوەکەی منا بەردەستە، و
  • 11:09 - 11:10
    ئێمەش یەکێکین لە چەندین دانە.
  • 11:10 - 11:14
    لەوانەیە ئەمە سەرسام بکات، بەڵام گرنگ نییە
    پسپۆڕی تەکنیکیت چی بێت،
  • 11:14 - 11:16
    ڕۆڵێک هەیە بۆت لەم شەڕەیا.
  • 11:17 - 11:21
    گرنگیش نییە لەڕووی مرۆییەوە
    چەندێک بکرێت کۆتایی بە هەژاری بهێنرێت،
  • 11:21 - 11:22
    پێویستمان بە سەرچاوەی زۆر زیاترە.
  • 11:22 - 11:24
    ئەمە سنووردارکردنی یەکەممانە.
  • 11:25 - 11:28
    بۆ وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت، پێویستمان
    بە فراوانبوونی سەرکێشیکردنە بە سەرمایە،
  • 11:28 - 11:32
    دادپەروەری دابەشکردن، سەرمایەی کارکردن،
    بازاڕی هەڵکەوتووی بەردەست.
  • 11:32 - 11:36
    بەڵام هەروەها سنووریش هەیە
    بۆ ئەوەی بزنسی کەرتی تایبەت پێی ئەکرێت.
  • 11:36 - 11:40
    بزنسەکانی کەرتی تایبەت زۆرجار
    پەلەقاژێ ئەکەن بۆ خزمەتکردنی زۆر هەژارەکان،
  • 11:40 - 11:42
    بۆیە هێشتا باشترکردنی ژیانی
    مرۆڤەکان ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە.
  • 11:43 - 11:46
    هەرکەسێک بێت ئەتوانێ بدات،
    بەڵام سەرکردایەتی زیاترمان ئەوێت.
  • 11:46 - 11:48
    پێویستمان بە کەسانی خێرکەری زیاتر و
  • 11:48 - 11:52
    سەرکردەی جیهانی زیاترە کە بتوانن
    کێشەکانی پەرەسەندنی مرۆڤ بگرنە دەست و
  • 11:52 - 11:55
    سەرکردایەتی مرۆڤایەتی بکەن بۆ ئەوەی
    لەسەر ڕووی هەسارەکە نەیانهێڵن.
  • 11:56 - 11:59
    ئەگەر بایەخ بەم بیرۆکانە ئەیەن،
    سەیری ئەم ماڵپەڕە بکەن.
  • 11:59 - 12:01
    پێویستمان بە سەرکردەی زیاترە.
  • 12:02 - 12:04
    مرۆڤایەتی مرۆڤی خستۆتە سەر مانگ.
  • 12:04 - 12:07
    کۆمپیتەری بەهێز کە جێگەی ئەبێتەوە
    لەناو گیرفانەکانمان و
  • 12:07 - 12:09
    ئەمانبەستێتەوە بە هەر کەسێکی تر
    لەسەر هەسارەکە.
  • 12:09 - 12:12
    ماراسۆنمان کردووە بەخێرایی
    پێنج خولەک بۆ میلێک.
  • 12:12 - 12:15
    کەسانێکی بێوێنەین.
  • 12:16 - 12:19
    بەڵام زیاتر لە ملیارێک ئەندامی خۆمان
    لە دواوە بەجێهێشتووە.
  • 12:19 - 12:22
    هەتا ئەوکاتەی هەموو کچێکی
    وەک ئەمە دەرفەتێکی ئەبێت
  • 12:22 - 12:24
    بۆ ئەوەی بگاتە توانای مرۆیی تەواوی خۆی،
  • 12:24 - 12:28
    شکستمان هێناوە لەوەی ببین بە
    ڕەچەڵەکێکی مرۆڤایەتی ڕەوشتی و دادپەروەر.
  • 12:29 - 12:31
    لەڕووی مرۆییەوە قسە بکەین،
    تەواو دەتوانرێت
  • 12:31 - 12:33
    کۆتایی بە هەژاری بهێنرێت.
  • 12:33 - 12:36
    تەنیا ئەوەمان لەسەرە خزمەت و
    پێداویستییە باشەکان
  • 12:36 - 12:37
    بگەیەنینە هەمووان.
  • 12:38 - 12:41
    ئەگەر ویستەکەمان هەبێت، هەر یەکێکمان
    ڕۆڵێکی هەیە بیگێڕێت.
  • 12:42 - 12:45
    با کاتی خۆمان، کارەکەمان،
  • 12:45 - 12:46
    سامانی خۆمان تەرخانکەین.
  • 12:47 - 12:50
    با کۆتایی بە هەژاری بێنین
  • 12:50 - 12:51
    لەم ژیانەمانا.
  • 12:52 - 12:53
    زۆر سوپاس.
  • 12:53 - 13:00
    (چەپڵەلێدان)
Title:
سێ هۆکار کە بۆچی ئەتوانین شەڕی دژی هەژاری بەرینەوە
Speaker:
ئەندریو یۆن
Description:

نیوەی هەژارترین خەڵکەکانی جیهان خاڵێکی هاوبەشیان هەیە: جوتیاری بچووکن. لەم وتارە چاوکەرەوەیەدا، چالاکەوان ئەندریو یۆن نیشانی ئەیات چۆن گروپەکەی، کۆمەکی یەک ئەکرە، یارمەتی ئەم جوتیارانە ئەیات خۆیان دەرکەن بە هەژاری بەوەی خزمەتی کێڵگەیی ڕزگارکەریان پێبگەیەنێت کە لە هەموو جیهاندا بەکاریەن. وا گوێ لەم وتارە بگرە بتوانین چارەسەری برسێتی و لێواری هەژاری بکەین و بەجێیبێڵین بە تێگەشتنێکی نوێ لە قەبارەی گەورەترین کێشەکانی جیهان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
13:14

Kurdish (Central) subtitles

Revisions