Return to Video

چۆن زامدارییەکان درووست دەبن؟ - سارثاک سیناک

  • 0:00 - 0:12
    ئایا ئەو کاتەت لەبیرە لە پاسکیلەکەت کەوتی
    یان ئەو کاتەی سەرت بەر گۆشەیەکی تیژ کەوت؟
  • 0:12 - 0:15
    برینداییەکانی منداڵی، ئەو شتانەن زۆرکات
    دەمانەوێت لەبیریان بکەین،
  • 0:15 - 0:20
    بەڵام جەستەمان، وەکو یادەوەریەک لە شێوەی
    بریندا لەخۆیدا هەڵی دەگرێت.
  • 0:20 - 0:25
    کەواتە، ئەو بیرەوەریە نەویسراوانە چین و
    بۆچی بۆماوەیەکی زۆر لامان دەمێننەوە
  • 0:25 - 0:29
    لەدوای گەشتێکی بێ ویست بۆ
    ژووری فریاکەوتن؟
  • 0:29 - 0:32
    باوترین ئەو شوێنەی برینەکانی لێ دەبینین
    سەر پێستمانە،
  • 0:32 - 0:36
    ئەو ناڕێکیەیەی کە کەمێک جیاوازتر لە پێستی
    ئاسایی چواردەوری دەردەکەوێت.
  • 0:36 - 0:39
    بەزۆری، ئەو ناڕێکیە بە دەرکەوتەیەکی
    بێ بەختانە دادەندرێت،
  • 0:39 - 0:42
    لەکاتێکدا جارەکانی تر، برینکاری بەمەبەست
  • 0:42 - 0:47
    لەهەردوو کلتوری کۆن و سەردەمیدا
    بۆ یادکردنەوەی بۆنەیەک بەکارهێندراوە
  • 0:47 - 0:49
    یان بەسادەیی بۆ جوانکاری بەکارهێندراوە.
  • 0:49 - 0:52
    بەڵام جیاوازییەکە تەنها نەشتەرگەری نییە.
  • 0:52 - 0:55
    کاتێک شانەکانی پێستێکی تەندرووست
    لەژێر مایکڕۆسکۆپ دەبینین،
  • 0:55 - 0:57
    ئەوا تیبینی خانەکان دەکەین کە ئەرکی
    جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن
  • 0:57 - 1:03
    (ECM)کە بەهۆی نێوانە مادە خانەیەکی زیاتر
    بەستراونەتەوە.
  • 1:03 - 1:06
    ئەەوەش لە پێکهاتەی پڕۆتینەکانی، وەکوو:
    کۆلاجین پێک دێت،
  • 1:06 - 1:10
    کە ئەویش لەلایەن
    دایکە ڕیشاڵە خانەی تایبەت بەرهەم دێت.
  • 1:10 - 1:13
    باش ڕێکخستنی نێوانە ماددە ڕێگە بە
    هاتوچۆی مادە ئەندامیەکان،
  • 1:13 - 1:17
    لە پەیوەندی خانە بۆ خانە و لکاندنی
    خانەکان دەدات.
  • 1:17 - 1:21
    بەڵام کاتێک برینێکی قوڵ پەیدا دەبێت،
    ئەم ڕێکخستنە دەپچڕێت.
  • 1:21 - 1:26
    لەماوەی پڕۆسەی ساڕێژ بوونی زامداریەکەدا،
    کۆلاجین دووبارە لەو شوێنە دەردەدرێتەوە،
  • 1:26 - 1:30
    بەڵام لەبری درووست بوونی چندراوی سەبەتەیی
    کە لە شانە تەندرووستەکاندا بەدی دەکرێت،
  • 1:30 - 1:34
    نێوانە ماددە تازەکە، لەسەر یەک تاک
    ئاڕاستە درووست دەبێتەوە،
  • 1:34 - 1:40
    ئەوەش پڕۆسەی خانە ناوەکییەکان قورس دەکات و
    بەردەوامی و بەرگەگرتنیش کەم دەکاتەوە.
  • 1:40 - 1:41
    بۆ خراپترکردنی مادەکان
  • 1:41 - 1:45
    شانە ساڕێژ بووەکە، ژمارەیەکی زیاتر
    نێوانە ماددەی لە پێشتر تێدایە،
  • 1:45 - 1:48
    کە ئەرکی گشتی ڕشاڵەکە کەم دەکاتەوە.
  • 1:48 - 1:53
    لەناو پێستدا، زۆر کەمی کۆلاجین
    زیان بە ئەرکە بچینەییەکانی دەگەیەنێت،
  • 1:53 - 1:54
    وەکوو: ئارەق بەرهەم هێنان،
  • 1:54 - 1:56
    کۆنتڕۆڵکردنی پلەی گەرمی جەستە
  • 1:56 - 1:58
    هەروەها، تەنانەت گەشەکردنی پرچ.
  • 1:58 - 2:03
    شانەی برینەکە، ناسک و هەستیارە
    بە گۆڕانەکان لە پلەی گەرمی و هەستەوەریدا،
  • 2:03 - 2:08
    هەروەها دەبێت لە ژینەگەی شێدار لەپێناو
    زیادکردنی ساڕێژیکردن، بپارێزرێت.
  • 2:08 - 2:11
    بوونی ژمارەیەکی زۆری ڕیشاڵی بەستەرە شانە
    لەناو ئەندامێکدا
  • 2:11 - 2:15
    ناسراوە بە فایبرۆوسیس
    ئەگەر ئەم دەستەواژەش ئاشنا دەردەکەوێت،
  • 2:15 - 2:19
    ئەوە لەبەرئەوەیە، پێستمان تاکە ئەندامی
    لاواز نیە لەبەرامبەر زامداریدا.
  • 2:19 - 2:24
    سیستیک فایبرۆوسیس، ناڕێکیەکی بۆماوەییە
    کە دەبێتە هۆی زامدارکردنی پەنکریاس،
  • 2:24 - 2:28
    لەکاتێکدا نەخۆشیە هەناسەییەکان، بریتین
    لە زامدانی سییەکان.
  • 2:28 - 2:30
    کە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی هەناسە دان.
  • 2:30 - 2:34
    زامداری لە دڵ و درووست بوونی نێوانە ماددە،
    و هەروەها بوونی جەڵدەی دڵ
  • 2:34 - 2:38
    دەتوانێت لێدانی دڵ خاو بکاتەوە و
    سەربکێشێت بۆ کێشەکانی دیکەی دڵ.
  • 2:38 - 2:40
    ئەوەی بۆ هەموو ئەم بارانە باوە ئەوەیە
  • 2:40 - 2:43
    هەرچەندە ئەوە هەندێک لە ئەرکە بنچینەییەکان
    بەردەوامی پێدەدات،
  • 2:43 - 2:46
    ئەو شانە برینیەی لەدوای زامدارییەک
    درووست دەبێت
  • 2:46 - 2:50
    بەهەمان ئەندازەی ڕیشاڵە سەرەتاییەکە
    کە دەبێتە جێگرەوە بۆی، باش نابێت.
  • 2:50 - 2:51
    بەڵام ئومێد هەیە.
  • 2:51 - 2:55
    لێکۆلەرە پزیشکییەکان لە ئێستادا وردبینی
    لەسەر هۆکاری دایکە ڕیشاڵە خانەکان دەکەن
  • 2:55 - 2:58
    بۆبەرهەمهێنانی بڕی زیاتر لە کۆلاجین
  • 2:58 - 3:01
    هەروەها چۆن دەتوانین خانەکانی دیکەی لاشە
  • 3:01 - 3:05
    بۆ درووست بوونەوە و ناردنەوەی بۆ شانە زەبر
    لێکەوتووەکان بنێرینەوە.
  • 3:05 - 3:09
    بە فێربوون لە چۆنیەتی باشتر کۆنتڕۆڵکردنی
    زام ساڕێژ بوون و درووست بوونی شانەی برین،
  • 3:09 - 3:11
    ئێمە دەتوانین چەند ملیۆن دۆلار بەکاربهێنین
  • 3:11 - 3:14
    کە لە ئێستادا بۆ باسکردنی ماوەی دوای
    برینەکە
  • 3:14 - 3:16
    بەشێوازێکی زۆر کاریگەر بەکارهێندرا
  • 3:16 - 3:19
    هەروەها یارمەتی ملیۆنان خەڵکی لە هەبوونی
    ژیانێکی باشتر و سەلامەت تر دەدا
  • 3:19 - 3:22
    بەڵام هەتا ئەوکاتە، بەلانی کەمەوە هەندێک
    لە زامەکانمان
  • 3:22 - 3:26
    دەتوانن لە بەئاگابوون بۆ پارێزیکردن لەجۆری
    هۆکارەکانی زامەکان یارمەتیمان بدەن.
Title:
چۆن زامدارییەکان درووست دەبن؟ - سارثاک سیناک
Description:

زەحمەتە لە تەمەنی ڕزگارتت ببێت بێ ئەوەی هەندێک زامداری پەیدا نەکەیت. ئایا لەبەچی ئەم جێماوە بیرهێنەرەوە بەئازارانەی بڕینێک یان پێکداکەوتنێک، لەتەواوی پێستمان جیاواز تر دەردەکەوێت؟ هەروەها لەبەرچی بۆ ماوەیەکی درێژ، ڕووداوی هۆکار بەزامداییەکە هێشتا دەمێننەوە؟ سارثاک سیناک ڕوونی دەکاتەوە زامدارییەکان چۆن درووست دەبن.

وانە لەلایەن: سارثاک سیناک، کاری ئەنیمەشن : کاڕۆت ئەنیمەشن

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:42

Kurdish subtitles

Revisions