Return to Video

(دوو هۆنراوە دەربارەی سەگەکان بیر لەچی دەکەنەوە (دەشێ

  • 0:01 - 0:02
    نازانم گەر زانیبێتان،
  • 0:02 - 0:04
    بەڵام ژمارەیەکی زۆرپەڕتووک هەن
  • 0:04 - 0:06
    کە بەم دوایانە هاتونەتە ڕوو
  • 0:06 - 0:08
    پێشبینی وهەڵهێنان دەکەن
  • 0:08 - 0:12
    لەسەر تێگەیشتن وژیانی سۆزداری سەگەکان.
  • 0:12 - 0:15
    ئایا ئەوان بیردەکەنەوە، ئەوان هەست دەکەن،
    گەر وایە ،چۆن؟
  • 0:15 - 0:17
    بۆیە ئەم ئێوارەیە، لەکاتێکی سنورداردا،
  • 0:17 - 0:20
    من ویستم زۆرێک لەمانە مەزندەبکەم
  • 0:20 - 0:22
    لەڕێگەی ناساندنی ئێوە بە دوو سەگ،
  • 0:22 - 0:27
    هەردوکیان کە فرمانی قسەکردنیان وەرگرتوە
  • 0:27 - 0:31
    وەک خۆی بەتەواوی.
  • 0:31 - 0:34
    یەکەم سەگ یەکەمە دەستپێدەکا،
  • 0:34 - 0:38
    بەوردی سەیری لایەنێکی
  • 0:38 - 0:40
    پەیوەندیەکەی دەکات لەگەڵ خاوەنەکەی،
  • 0:40 - 0:45
    سەگ لەسەر خاوەنەکەی "سەردێڕەکەیەتی".
  • 0:45 - 0:47
    هەرچەندە گەنج دیارم"
  • 0:47 - 0:50
    من زووتر بەتەمەن دادەچم لە ئەو.
  • 0:50 - 0:54
    بە ڕێژەی حەوت بۆ یەک،وەک ئەوان دەیڵێن.
  • 0:54 - 0:58
    هەرچی ژمارەیەک بێت،ڕۆژێک پێشی دەکەومەوە
  • 0:58 - 1:00
    و ڕابەرایەتیەکە دەگرمەدەست،
  • 1:00 - 1:03
    هەمان شێوەی لەکاتی ڕۆشتنمان
    بە دارستان دەیکەم،
  • 1:03 - 1:06
    و ئەگەر ئەمە بە مێشکیدا تێپەڕی
  • 1:06 - 1:09
    ئەوە دەبێتە دڵگیرترین سێبەر
  • 1:09 - 1:14
    کە هەمبووبێت لەسەر بەفر وگیادا."
  • 1:14 - 1:16
    (چەپڵە لێدان)
  • 1:16 - 1:19
    سوپاس.
  • 1:19 - 1:22
    و سەگی دواترمان
  • 1:22 - 1:26
    بەشێوەی گیانێکی گەڕاوەی مردوو قسەدەکات،
  • 1:26 - 1:28
    واتە گیانێک کەگەڕاوەتەوە
  • 1:28 - 1:31
    بۆ سەردانی تۆ.
  • 1:31 - 1:35
    من ئەو سەگەبووم تۆ خەواندووتە،
  • 1:35 - 1:39
    وەک تۆ حەزدەکەیت بەدەرزی
    بێ ئاگای ناوی ببەیت،
  • 1:39 - 1:42
    هاتوومەوە بۆ ئەوەی شتێکی سادەت پێ بڵێم:
  • 1:42 - 1:43
    من هەرگیز تۆم بەدڵ نەبووە.
  • 1:43 - 1:46
    (پێکەنین)
  • 1:46 - 1:48
    کاتێک دەموچاوتم دەلێسیەوە،
  • 1:48 - 1:51
    بیرم لەگازگرتن لەلوتت دەکردەوە.
  • 1:51 - 1:54
    کاتێک سەیرم دەکردیت خۆت
    وشک دەکردەوە بە خاولی
  • 1:54 - 1:58
    دەمویست کەپەلامارت بدەم وبە
    قەپێک لەپیاوەتیت بخەم.
  • 1:58 - 2:00
    من بێزاربووم لەو شێوەی تۆ دەجوڵایەوە،
  • 2:00 - 2:02
    نەبوونی نەرم ونیانی ئاژەڵ ئاسا،
  • 2:02 - 2:04
    ئەو شێوەیەی کە دادەنیشتیت
    لەسەر کورسی بۆ خواردن،
  • 2:04 - 2:09
    دەسڕێک لەسەر کۆشت ،چەقویەک بەدەستەوە.
  • 2:09 - 2:10
    من هەڵدەهاتم
  • 2:10 - 2:12
    بەڵام من لاواز بووم
  • 2:12 - 2:14
    ئەو فێڵەی تۆ فێرت کردم
  • 2:14 - 2:17
    کاتێک من فێری دانیشتن ولاربوونەوە دەبووم
  • 2:17 - 2:19
    و،گەورەترین ڕسوایەکان،
  • 2:19 - 2:23
    دەست ڕاوەشاندن بێ هەبوونی دەست.
  • 2:23 - 2:26
    دان بەوە دەنێم کە دیتنی لغاوە
    دەیوروژاندم،
  • 2:26 - 2:29
    بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی خەریک
    بوو بۆنی شتم دەکرد
  • 2:29 - 2:34
    کە تۆ هەرگیز دەستت لێنەدابوو.
  • 2:34 - 2:36
    تۆ ناتەوێت باوەڕ بەوە بکەت،
  • 2:36 - 2:38
    بەڵام من هیچ هۆکارێکم نیە بۆ درۆکردن:
  • 2:38 - 2:42
    ڕقم لەئۆتۆمبێلەکە بوو،
    ڕقم لەیاریە لاستیکیەکان بوو،
  • 2:42 - 2:47
    حەزم بە هاوڕێکانت نەدەکرد،ولەوەش
    خراپتر خزمەکانت.
  • 2:47 - 2:51
    زرنگانەوەی کارتەکەم شێتی کردبووم.
  • 2:51 - 2:54
    تۆ هەمیشە شوێنی هەڵەی منت دەخوراند."
  • 2:54 - 2:56
    (پێکەنین)
  • 2:56 - 2:59
    هەموو ئەوەی لەتۆم دەویست خۆراک و ئاو بوو
  • 2:59 - 3:01
    لەناو دەفرەکەم.
  • 3:01 - 3:03
    کاتێک خەوتبوویت،سەیری هەناسەدانی تۆم دەکرد
  • 3:03 - 3:06
    وەک بەرزبوونەوەی مانگ لەئاسمان.
  • 3:06 - 3:07
    هەموو توانامی دەویست
  • 3:07 - 3:10
    بۆ ئەوەی سەربرند نەکەم و نەلورێنم.
  • 3:10 - 3:13
    من ئێستا ئازادم لەو ملوانکە،
  • 3:13 - 3:15
    ئازادم لەبارانپۆشە زەردەکە،
  • 3:15 - 3:17
    لەبلوزە مۆنۆگرامەکەت،
  • 3:17 - 3:20
    لەنابەجێی چیمەنەکەت،
  • 3:20 - 3:23
    و ئەوە هەموویەتی کە پێویستە
    بزانی لەسەر ئەم شوێنە،
  • 3:23 - 3:26
    جگە لەوەی کەخۆت بەرلەوە واتزانیبوو
  • 3:26 - 3:29
    و ئاسودەن کەزووتر ڕوینەداوە،
  • 3:29 - 3:32
    هەمووکەس لێرە دەتوانێت بخوێنێت و بنوسێت،
  • 3:32 - 3:35
    سەگەکان لەهۆنراوەدا،
  • 3:35 - 3:38
    و پشیلەو ئەوانی تر
  • 3:38 - 3:41
    لەپەخشاندا"
  • 3:41 - 3:42
    سووپاس.
  • 3:42 - 3:46
    (چەپڵە لێدان)
Title:
(دوو هۆنراوە دەربارەی سەگەکان بیر لەچی دەکەنەوە (دەشێ
Speaker:
بیڵی کۆڵینس
Description:

دەبێت سەگەکان بیر لە چی بکەنەوە کاتێک سەیرمان دەکەن؟ هۆنەر بیڵی کۆڵینس ئەندێشەی ژیانی ناوەوەی دوو یاوەری .زۆر جیاواز دەکات. ئەوە باسێکی کورتی سەرنجڕاکێشە، ناوەزایە بۆ پشوو وەرگرتن و خەون بینین ....

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
04:02

Kurdish subtitles

Revisions